به‌جیهانی بوون مه‌فهومێكی ئابووری هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هه‌رباس ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ئاسه‌واره ئابووریه‌كان دێنه‌به‌رچاو.دیاره ئه‌مه‌به‌ومانایه‌نیه بواره‌كانی تری(سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی،رۆشنبیری)نه‌گرتوه‌ته‌وه نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌دیارده ئابوریه‌كان ڕۆشنترو ئاشكراتر به‌سه‌ر پرۆسه‌ی به‌جیهانی بونه‌وه دیارن له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع به‌جیهانی بوونی ئابوری خه‌مڵیوتره‌وئه‌وه‌نده‌ی ئابوری به‌جیهانی بووه هێشتا بواره‌كانی تربه‌وڕاده‌یه جێگیرنه‌بوون،له‌زۆربه‌ی تێورو واتاكانی به‌جیهانی بوندا په‌نجه له‌سه‌ر توخمی ئابوری ئه‌م پرۆسه‌یه دانراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیۆریسته‌كانی ئابوری به‌ڕوكاری باڵاده‌ستی به‌جیهانی بونی داده‌نێن، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌رچی پرۆسه‌ی به‌جیهانی زۆر گشگیرو شوێن له‌سه‌رهه‌موو بیاڤه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێن ،به‌ڵام ڕاشكاوترین وزه‌قترین نیشانه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه تایبه‌تن به‌لایه‌نی ئابوری،به‌رینترین چالاكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ئابورییه كه‌تائێستاكه‌سه‌رانسه‌ری گۆی زه‌وی داگیركردوه‌و سنورداریه‌تیه‌كه‌ی خۆجێ ی وناوچه‌ی ئه‌وتۆی نیه،كه‌ده‌توانین باس له‌كۆتای سه‌رده‌می ئابوری نه‌ته‌وه‌ی بكه‌ین...
به‌جیهانی بونی ئابوری كاتێك دێته‌دی كه‌سنوری جوگرافیایی وسه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی له‌چالاكیه‌ئابوریه‌كانی وه‌ك بازرگانی وسه‌رمایه‌دانان وبه‌رهه‌مهینان وگواستنه‌وه‌ی دارایی كه‌مترین ڕۆڵیان هه‌بیت له‌ڕه‌وتی به‌جیهانی بوونی ئابوری‌دا،وڵاتانی جیهان وابه‌سته‌ی یه‌كتری ده‌بن و به‌ربه‌سته‌گومرگی وبازرگانییه‌كان ده‌گه‌نه كه‌مترین ئاستی خۆیان وگواستنه‌وه‌له‌نێوان وڵاتانداساناترئه‌نجام ده‌درێت ،به‌وته‌یه‌كی تركۆنترۆڵی گه‌لان وده‌وڵه‌تان له‌گواستنه‌وه‌ی دارایی وته‌كنه‌لۆژیادازۆركه‌مترده‌بێت وله‌درێژخایه‌نیشدا هه‌ڵده‌گیرێت ،ئه‌م درێژخایه‌نیه‌به‌گه‌شه‌كردنی بازرگانی وبه‌رهه‌مهێنان له‌ئه‌نجامدابه‌یه‌ك پارچه‌بونی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی دێته‌دی،به‌جیهانی بونی ئابووری به‌ربه‌ست وزاڵگه‌كانی گومرگ كه‌مده‌كاته‌وه واته‌هه‌وڵی به‌رفراوانكردنی بازرگانی ده‌دات به‌مه‌به‌ستی یه‌كپارچه‌كردنی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وهه‌موودنیا له‌سایه‌ی یه‌ك سیستمی جیهانیدابێت(كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جیهانی له‌گه‌ڵ یه‌كترله‌په‌یوه‌ندیدابێت)ئه‌مه‌ش ته‌نهاپێشنیاركردن نیه به‌ڵكوكاری جدی بۆده‌كرێت كه‌واته له‌دنیای به‌جیهانی بووندا(ڕژێمه‌میللیه‌كان)تواناوده‌سه‌ڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌و هێڵه‌سنورییه‌كان ئه‌وگرنگیه‌یان نامێنێ ویاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌بنه‌پاشكۆ (یان لاوازده‌بن). تاڕاده‌یه‌ك زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌و كێشه‌كان ده‌كه‌ونه‌ئه‌ستۆی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ده‌بنه جێگای پشت پێبه‌ستنی دانیشتوانی دونیا.
هۆكاره‌كانی ڕۆشنبیری وكه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت وهۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن و كۆمپانیا بازرگانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جۆرێك له‌هاریكاری وڕۆشنبیری كلتوریان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست كردووه،بێگومان هه‌موو ئه‌مانه هوكاری كاریگه‌ر بوون له‌به‌جیهانی بوونی ئابوری‌دا (له‌ڕاستیدا مه‌به‌ست له‌به‌جیهانی بوون له‌بواری ئابوری‌دا مه‌به‌ست له‌وهێزه‌یه كه ناشێت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر دا بگیریت،یان ئه‌وكۆمپانیا هاوبه‌شه جیهانیانه یه كه‌وابه‌سته‌ی هیج ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌ویی نین )
به‌جیهانی بوونی ئابوری ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌ڕه‌خسێنێ كه‌تێدا هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی جیهان به‌سه‌رنجدان به‌پێوه‌ره‌كانی هیزو پێگه‌ی ئابووری خۆیان ڕۆڵ ببینن،یه‌كێك له‌گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌جیهانی بوون زۆر بونی ڕكابه‌ریه له‌سه‌ر ئاستی ئابوری نیو ده‌وڵه‌تی دا،له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا به‌كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رچاوی تێچوی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ،گه‌شه‌كردنی سه‌ر سوڕهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاریه‌كان وپه‌ره‌سه‌ندنی به‌ربڵاوی بازرگانی و ئه‌لیكترۆنی و كه‌متربونه‌وه‌ی ڕۆڵی سنوره جوگرافیاكان له‌جالاكی ئابوری‌دا،ئه‌مه‌یش وای كردوه كه ئۆرگانه‌ئابوریه‌كان له‌هه‌مو بازاڕه‌كانی جیهان دا به‌سنوری خۆیان بزانن، (له‌بواری ئابوری دا به‌جیهانی بوون شێوه‌ی ته‌وژمێكی ڕوله‌هه‌ڵكشاوی وه‌رگرتوه،بۆدروستكردنی بازاڕ‌و كردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دونیا به‌ڕوی یه‌كتردا،ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هاوكاته‌له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی تازه‌گه‌ری وبره‌و دان به‌به‌رهه‌مهێنانی ئابووری)
تێۆری ناكۆك و جیاواز سه‌باره‌ت به‌ده‌رئه‌نجامه‌ئابوریه‌كانی به‌جیهانی بوون له ئارادان هه‌ندێكیان باس له‌باشتربونی جیهان ده‌كه‌ن هه‌ندێكی دیكه‌یان باس له‌خراپتر بونی هه‌مان جیهان ده‌كه‌ن،كه‌سانێك هه‌ن جیهانگیری وه‌ك تاقه‌ده‌روازه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌بینن،كه‌سانێكی دیكه‌هه‌ن به‌چاره‌سه‌ری سیحری هه‌موو كێشه‌كانی داده‌نینن وهه‌شن به‌هۆكاری هه‌موو خراپه‌یه‌كی ده‌بینن،گومانی تێدا نیه به‌جیهانی بوون هه‌ڵگری هه‌ردوو ڕه‌هه‌نده‌كه‌یه‌وله‌نیوان ئه‌ودوو ڕه‌هه‌نده‌شدا سه‌دان سینارێوی دیكه‌هه‌ن كه‌له‌نێوان (ئه‌وپه‌ڕی باش) و(ئه‌وپه‌ڕی خراپ)دا نیشته‌جێن ،به‌جیهانی بوون له‌سه‌رێكه‌وه هه‌لی گه‌شه‌كردنی ئه‌ووڵاتانه‌ی گه‌وره‌ترو زیاد كردوه كه‌به‌شێكن له‌پرۆسه‌ی به‌جیهانی بوون به‌ملێۆنه‌ها فرسه‌تی كاری خولقاندوه،وڵاتانی وه‌ك هۆنگ كۆنگ –سه‌نگافوره-مالیزیا-تایلند-هیند له‌دیارترین ئه‌ونمونانه‌ن كه‌جیهانگیری فرسه‌تی كاری تێدا زیاد كردون،به‌بۆچونی شاره‌زایانی بواری ئابووری له‌ژماره‌ی (200)وڵات ته‌نها (30)وڵات له‌چالاكی به‌جیهانی بوونی ئابووریدا به‌شدارن كه‌بریتیه له‌ولاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا –ئاسیای رۆژهه‌ڵات-ئه‌مریكای باكور.
به‌جیهانی بوون ده‌بێته هۆی خۆشگوزه‌رانی دانیشتوانی دونیا،چونكه دیارده‌ی به‌جیهانی بوون ڕێگه‌خۆشده‌كات بۆڕكابه‌ری له‌نێوان كومپانیاكاندا به‌دروست كردنی باشتر‌و زۆرتر له‌ڕوی چه‌ندایه‌تی وچۆنیه‌تیه‌وه به‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی بێكاری كه‌مده‌كاته‌وه دانیشتوانیش به‌ئاسانی ده‌توانن ده‌ستیان بگات به‌كاڵاكان وبه‌هه‌رزان بیانكڕن، دیاره له‌مڕۆماندا ده‌توانین ئه‌زمونی ئاسیای ڕۆژهه‌ڵات به‌نمونه بهێنینه‌وه ،كه‌ئه‌و ڵاتانه توانیان ئابووریه‌كه‌یان وابه‌سته‌ی ئابووری جیهان بكه‌ن و واز له سیستمی ئابووری كلاسیكی بهێنن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی به‌جیهانی بوندا خۆیان بگونجێنن و ئابووریه‌كه‌یان تائاستێكی زۆر باش به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌جیهانی بوونی ئابوری كاریگه‌ریه‌كی زۆر له‌سه‌ر گۆڕین و پێكهاته‌ی ڕامیاری نیوده‌وڵتیدا هه‌بووه،كه‌دووسیمای له‌ڕه‌وتی به‌جیهانی بووندا هه‌یه :
یه‌كه‌میان: كه‌مبونه‌وه‌ی ڕوو له‌په‌ره‌سه‌ندنی بایه‌خی سنوری نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
دوه‌میان: ڕه‌وتی ڕوو له‌زیادبوون و وابه‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ڕامیاریه‌كان.
له‌ڕاستیدا زیادبونی په‌یوه‌ندیه ڕامیاریه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كارو باری ئابوری‌دا بووه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی گرنگی سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ،جیهان واله‌یه‌ك نزیك بووه‌ته‌وه كه‌ڕوداوه‌كانی به‌شێكی جیهان ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا زۆر دوره‌كانیش كاریگه‌ری هه‌بێت.
دیاره‌به‌جیهانی بوونیش وه‌ك هه‌ر دیارده یه‌كی تر كاتێك له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری (پۆزه‌تیف ونێگه‌تیف)ی هه‌یه،كه‌هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌جه‌ند خاڵێكدا بیخه‌ینه ڕوو،كه‌بێگومان ئه‌میش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌یه كه‌پێی وایه جیهانی بوون چاكه‌ی ڕه‌هایه‌یاخود خراپه‌ی ڕه‌هاببینێت. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌چه‌ند خاڵیكدا لایه‌نه باش وخراپه‌كانی به‌جیهانی بوون بخه‌ینه ڕوو...
لایه‌نه‌سلبی یه‌كانی به‌جیهانی بوونی ئابوری:
1-لاوازكردنی ده‌وڵه‌تان
-ده‌بێته‌هۆی شكاندنی سنوری ده‌وڵه‌تان و دابه‌زینی ئاستی دامه‌زراندن و كارپێكردنی كه‌سانی شاره‌زاو دابه‌زینی ئاستی كرێپێدان،كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌ورێكی باڵایان هه‌یه له‌هه‌ره‌س پێهێنانی ده‌وڵه‌تاندا،هه‌روه‌ها له‌چالاك كردنی شۆڕشه‌كان و لێدان وڕووخاندنی سیستمه ئابووریه سه‌ربه‌خۆكاندا خۆبه‌خۆ واده‌كات كه‌كۆمه‌ڵگه یه‌كی مرۆیی ورده ورده بگۆڕێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌و چه‌ق به‌ستوو ئه‌میش به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌بازرگانی و ئه‌وڕیكلامه بازرگانیانه‌ی كه‌ده‌كرێت بۆساغ بونه‌وه‌ی شتومه‌كی كۆمپانیاگه‌وره‌كان كه‌هه‌وڵ ئه‌یات خه‌ڵك بخاته ژێر ڕكیفی خۆیه‌وه.
-به‌جیهانی بوون بۆلاوازكردنی ده‌وڵه‌تان پشت ده‌بستێ به‌قه‌رزپێدان وكه‌ڵه‌كه‌كردنی ئه‌وقه‌رزانه،ئه‌گه‌رده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بییه‌كان به‌نمونه‌وه‌ربگرین ئه‌وا ده‌بینین به‌پێی تازه‌ترین ئاماره‌كان ده‌ركه‌وتووه كه (629) ملیاردۆلار ساڵانه ده‌درێته‌وه له‌بری ئه‌وقه‌رزه، وه ڕاپۆرته‌ئابورییه‌كان وانیشان ئه‌ده‌ن كه‌قه‌رزی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌یه‌ك ده‌قیقه‌دا(500)هه‌زاردۆلاره،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌رزی وڵاته‌عه‌ره‌بییه‌كان هه‌تاوه‌كو ساڵی (2000) -325- ملیار دۆلاربووله‌كاتێكدا ساڵی (1908)گه‌یشته49ملیاردۆلار.
2-له‌ناوبردنی پیشه‌سازییه ناوخۆییه‌كان :-
-كۆمپانیاگه‌وره‌كان پشت ده‌به‌ستن به‌سیاسه‌تی قۆرخ كردن وخنكاندنی ئابوری،خنكاندن به‌ومانایه‌ی كه‌بازاڕه‌كانمان پڕن له‌به‌رهه‌می ئه‌وان وناهێڵن به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه بگات به‌بازاڕه‌كانیان ،هه‌روه‌هاهه‌وڵیش ئه‌دات هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنان وپیشه‌سازی بگرێته‌ده‌ست به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ئابورییان بڕوخێنێ ،بۆ نمونه وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاتوانی پیشه‌سازی وه‌به‌رهێنانی (سۆیا)قۆرخ بكاته‌وه‌بۆخۆی وه زۆركۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌وروپا دابخات وه‌ك كارگه‌ی (لاڤیرا)له‌فه‌ره‌نسا(سه‌ره‌داین)له‌ئیتالیا.
-به‌ده‌ست هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆركرێكاران به‌نرخێكی هه‌رزانتر و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان كه‌مترله‌نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ڕكه‌به‌ره‌كانی تردا‌و به‌ته‌نها مانه‌وه‌یان له‌بازارداوسه‌پاندنی هه‌ندێك نرخی قۆرخ كه‌رانه‌له‌سه‌رشتومه‌كه‌كان ،بۆنمونه‌كۆمپانیای (سبنسری)له‌ماوه‌ی 4مانگدا (50)ملیۆن جونه‌یهی زه‌ره‌ر كردكه(22)ملیۆنی له‌مانگی یه‌كه‌مدابووئه‌ویش به‌هۆی سیاسه‌تی خنكێنه‌ر بوو كه‌كۆمپانیاكه به‌ئه‌نقه‌ست گرتیه‌به‌ر، وه له توانایدا هه‌بوو كه‌له‌ساڵی یه‌كه‌مدا(500)ملیۆن جونه‌یهی میسری زه‌ره‌ربكه‌ن ته‌نها له‌پێناو ئه‌وپلانه‌ی كه‌دایان نابوو بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتی هێڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌رانه‌ی كه‌لێیان كه‌وتبوو .
3-وه‌به‌رهینانی شتگه‌لێكی بێ كه‌ڵك وبێ سوود :
به‌جیهانی بوون به‌شداری ناكات له‌و چالاكییه ئابووریانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی به‌هیزكردنی ئابوری هه‌ندێك لایه‌نی تایبه‌ت،بۆ نمونه به‌شداری ناكات له‌و چالاكیانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی ئابووری وڵاته‌ئیسلامیه‌كان . وه‌هه‌وڵیش ئه‌دات ئه‌و وڵاتانه بگۆڕێن له‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆبه‌كاربه‌ر، ئه‌میش له‌ڕیگه‌ی گۆڕینی شێوه‌ژیانی خه‌ڵكی به‌شێوه‌ژیانێكی خوشگوزه‌رانی.
4-دابه‌زاندنی نرخی كرێ:
به‌جیهانی بوون دابه‌زاندنی نرخی كرێی گرته‌وه‌ته‌به‌ر،به‌تایبه‌ت له وڵاته تازه پێگه‌شتوه‌كاندا وله‌ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه‌كاندا ئه‌میش ده‌بێته هۆی ده‌سكه‌وتنی زۆرترین بڕی قازانج به‌كه‌مترین كرێ وهه‌ژار كردنی ئه‌وكومه‌ڵگایانه.
5-بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری:
به‌جیهانی بوون بوته هۆی بێ كاری بۆنمونه له‌تازه‌ترین ئاماری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه (20%)ی هیزی كار (ئه‌وانه‌ن كه‌توانای كاریان هه‌یه)بێكاری كه‌ده‌كاته(19)ملیون كه‌س شایانی باسه زۆرینه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌بێكاری ئه‌و وڵاته‌تازه‌پێگه‌شتوانه‌ن كه‌توانای كاركردنیان هه‌یه،هه‌روه‌ك له‌تازه‌ترین ئاماری (به‌حره‌ین)دا ده‌ركه‌وتوه كه(75%)ی بێكاران گه‌نجن و له‌تونس یش ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی بێ كاری گه‌نجانه ده‌كاته(40%).
لایه‌نه ئیجابیه‌كانی به‌جیهانی بوونی ئابووری:
1-ده‌بێته هۆی زیاد بوون و هاندانی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی كه‌رتی تایبه‌تی وه‌به‌رهێنان و زیادكردنی چالاكیه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
2-بزواندن وبه‌كارگرتنی هێزی مرۆیی بۆمه‌به‌ستی كار .
3-سودوه‌رگرتن له‌به‌روبومی ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپانه‌ی كه‌بۆمه‌به‌ستی دیاریكراو دروست ده‌بن دێنه‌دی (كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاهه‌ره‌وه‌زییه‌كان)
4-دابه‌زاندن وكه‌مبونه‌وه‌ی نرخ وبه‌های شتومه‌ك كه‌به‌سودی به‌كارهێنه‌ره.
5-دروست بوون و زیادبونی ركابه‌ری له‌بواره‌كانی نرخ وكه‌ل وپه‌ل وزیادبوونی چالاكیه‌ئابوریه‌كان،كه‌كارده‌كاته سه‌رگه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌سه‌رئاستی ناو خۆی ده‌وڵه‌تیدا،ئه‌گه‌رسه‌یرێكی ئه‌و ئامارانه‌بكه‌ین وڵاتی (چین و هندستان)یه‌كێكن له‌و وڵاتانه‌ی كه‌زۆرترین سودمه‌ند بوون له‌به جیهانی بوونی ئابووریدا،ئه‌میش به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتن وپه‌ره‌سه‌ندنه‌له‌ناكاوه‌ی بووه هۆی كه‌مبونه‌وی هه‌ژاری كه پیش‌تر به‌وڵاتانی هه‌ژار داده‌نران له‌ماوه‌ی 20ساڵی ڕابردودا.
سه‌رچاوه‌كان:
1-به‌جیهانی بوون : عمر ره‌سول شینكی
2-شوناس وئاڵۆز: مه‌ریوان وریا قانع
3-كاریگه‌ری كلتوری ئه‌وان له‌سه‌ر كورد: عه‌تا قه‌ره‌داخی
4-به‌جیهانی بوون و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی:كۆمه‌ڵه‌وتار/وه‌رگێڕانی/ئازاد وه‌ڵه‌دبه‌گی
5-جیهان گیری /فواد مجید میسری
6-به‌جیهانی بوون /كلتور /شوناس/احمد گوڵ محمدی/وه‌رگێڕانی / عبدالله به‌هرامی
7 - العولمه الاجتیاحیه/د.محسین احمد الخچیری
-www.arriyadh.com 'economic
-www.worldbank.org'economicpolicy