كورد ... گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز ئا: هەرێم عوسمان
د. سه‌ردار عه‌زیز: تورک بوونێکی خه‌یاڵکراوه، دیاره هه‌موو بونێکی نه‌ته‌وه‌یی بوونێکی خه‌یاڵکراوه به‌پێی وته به‌ناوبانگه‌که‌ی بێندیکه‌ت ئه‌نده‌رسن. به‌ڵام خه‌یاڵكراوی تورک له تخوبی نه‌بوودایه. بونێکه زۆر له‌رزۆک. ده‌وڵه‌تی تورکی، پێکهاتووه له تێکه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵکانی جیاواز. جگه له کورد، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تورک له تورکیا پێکهاتووه له ئه‌لبان، له به‌لقانی، له خه‌لکانی ئاسای ناوه‌ند، له لاس، له چه‌رکه‌س، له عه‌ره‌ب، له ئه‌رمه‌ن و زۆری تر. جێنی وایت له کتێبی ناسیونالیزمی ئیسلامی و تورکی نوێ به باشی روناکی ده‌خات سه‌ر ئه‌م له‌رزۆکیه‌ی شوناسی تورک بوون. هه‌ر ئه‌م له‌رزۆکیه‌یه که له پشت هه‌ڵچوون و نکوڵی و سڕینه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وانیتر. له رووی مێژوویه‌وه، تورکیا به ده‌ست کۆمه‌ڵێک ترسی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت. ترسی له ناوچوون. ئه‌م ترسه له نه‌مانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا ده‌گاته ترۆپک. له نێو تورک‌دا باوه که ده‌ڵێن رۆژئاوا هه‌وڵیاندا که تورک توڕده‌ن بۆ ئاسیای ناوه‌ند و بۆ هه‌میشه له سنوری تورکیای دوور بخه‌نه‌وه. له مێژووی دیپلۆماسی رۆژئاوا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی رۆژهه‌ڵات ناسراوه. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی کۆمار‌دا، تورکیا له قه‌راخی ئه‌م له‌ناوچوندا بوو. بۆیه تورکیای نوێ له هه‌موو ئاستێک‌دا به ده‌ست ئه‌م فۆبیاوه ده‌ناڵێنێت. چونکه شوناسی تورکبوونی ئێستا له پشتیه‌و ترسێک هه‌یه که هه‌میشه وه‌ك دێوزه‌مه راوی ده‌نێت. کورد له تورکیا یان په‌رتکردنی تورکیا. به‌جۆرێک ئه‌م ترسه مێژووییه‌و مان و نه‌مانی تورکیا پێکه‌وه گرێدراوه که له خه‌یاڵدانی هه‌موو تورکێکدا باسکردنی کورد یانی په‌رتکردنی تورکیا، یانی له ناوچوونی تورکیا، یانی زیندوکردنه‌وه‌ی فۆبیای سیڤه‌ر. تورک له رۆژی هاتنیان بۆ ئه‌نادۆڵ به‌بێ نه‌یار و شه‌ڕ نه‌یانتوانیوه درێژه به خۆیان بده‌ن. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه بنه‌مای لوت به‌رزی و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکه به‌رامبه‌ر ئه‌وانیتر. به کورتی لاوازی شوناسی تورک بوون، ترسی له ناوچوون و وێناکردنی هه‌موو ده‌وروبه‌ر به دوژمن، بوونی رووداوی مێژووی هه‌ژێنه‌ر، تێکه‌ڵیه‌كی زۆری تورک و ترسی له داننان به جیاوازێکدا ببێته هۆی هاندانی هه‌موو ئه‌وانیتر بۆ داواکردنی شوناسیان، ئه‌مانه هه‌موو له پشت ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی تورکه‌وه‌ن بۆ کورد. له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا تورکیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت به ئه‌سته‌م رێگه‌ی داوه که ده‌نگی جیاواز له وڵات‌دا هه‌بێت. گه‌رچی له وڵات‌دا هه‌ڵبژاردن به رێوه ده‌چێت به‌ڵام دیموکراسی بوونێکی زۆر لاوازی هه‌یه. هه‌موو وڵات له ژێر چه‌پۆکی تاقانه‌ییدا ده‌ناڵێنێت. به‌ڵام تورکیا ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری زیاتر هه‌ڵگرتوه به به‌راورد به گه‌لانی تر چه‌وسێنه‌ری کورد. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه تورک باشترن له ئه‌وانیتر، به‌ڵام دۆخی سیاسی و ئابوری و جیوپۆله‌تیکیان ره‌نگه ناچاریان بکات که جیاوازتر بن، به تایبه‌ت له داهاتوودا. ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه که کورد چۆن یاری جیوپۆله‌تیک ده‌کات.
|
|
|