فه‌یله‌سوفی میسالی ئه‌ڵمانی ئۆسواڵد شپنگله‌ر(Osowald Spengler) له ساڵی (1880 ) له بیلاكامبورج له دایك بووه، باوكی ناوی ( بهرنههرد) بووه، دایكیشی له خێزانی گرنتسۆف بووه، ئایینی مه‌سیحی بووه، له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئاینزای پڕۆتستانتی، خوێندنی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌ی (هال) ته‌واوكردووه، پاشان چۆته زانكۆی به‌رلین و تایبه‌تمه‌ندێتی له بواری زانسته سروشتییه‌كاندا وه‌رگرتووه، پاشان گوێزاوێتییهوه بۆ زانكۆی میونیخ، دیسانه‌وه بۆ جاری دووه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زانكۆی به‌رلین هه‌روه‌ها له زانكۆی هامبۆرگ ماتماتیكی خوێندووه، تێزی دكتۆراكه‌شی ده‌رباره‌ی فه‌یله‌سوفی یۆنانی (هێراكلیتس) بووه كه له ساڵی 1904 پێشكه‌شی كردووه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دكتۆرا.
تاساڵی1910 كاری وانه گوتنه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه له شاره‌كانی برۆكن و دۆسلدۆرف و هامبۆرگ، وانه‌كانی ماتماتیك و زانستی زینده‌وه‌ر و زمانی ئه‌ڵمانی و جوگرافیا و مێژووی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م گوتۆته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه