خه‌ون و بینینه‌كه‌ی له حاڵه‌تی نائاگایی و نووستندا له ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا حزووری هه‌یه و مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی زاكیره‌ی مرۆڤه له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی رابردووی ژیان و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریدا تێپه‌ریوه یان واقیعێكه و به‌دینه‌هاتووه و مرۆڤ له حاڵه‌تی ئاگاییدا كار بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ده‌كات و بووه‌ته به‌شێك له هیوا ئومێدی به‌رده‌وامی و ئه‌م هیوایه‌ش به خه‌ونێكی به‌دینه‌هاتوو وێناده‌كرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌م مرۆڤه له كاته‌كانی نووستن و حاڵه‌ته نائاگاییه‌كه‌شیدا خه‌ون به به‌دیهاتنیه‌وه ده‌بینێت.
خه‌ونی مرۆڤه‌كان دوو جۆری مومكین و مه‌حاڵی هه‌یه كه مومكینه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه پێش بینینی خه‌ون و چوونه‌ناو دنیای یۆتۆپیایی حاڵه‌ته‌كه، له ئاگاییدا كار بۆ هێنانه‌دی كراوه و ده‌كرێت بێته‌دی، به‌ڵام پێش به‌دیهاتنی ده‌بێته خه‌ونی خاوه‌نكار و هه‌وڵه‌كان و زیارتر ئومێدیان پێده‌به‌خشێت، جۆری دووه‌میان خه‌ونی شاعیرانه‌یه و زیاتر ره‌هه‌ندێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری هه‌یه و ئامانجێكی ستاتیكی له‌خۆگرتووه نه‌ك خوڵقاندنی واقیعێكی كرده‌یی له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌مجۆره خه‌ونه‌یان زیاتر له حاڵه‌تی ئاگایی شاعیره‌كاندا رووده‌ده‌ن.
ئێمه‌ی كورد و خه‌ڵكی كوردستان ساڵه‌هایه‌كی دوورودرێژه خه‌ون به بوونێكی سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌ژێرده‌سته‌ییه‌وه ده‌بینین، زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ونێكدا رۆژوشه‌وه‌كانمان به‌ڕێده‌كه‌ین كه له واقیع و مێژووی نزیكماندا ئه‌زموونێكی پێشینی چه‌سپاوی نییه و ئه‌زموونی ئه‌وانیتری ده‌وروبه‌رمان ده‌بینین كه‌وه‌ك ئێمه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ن و خاوه‌نی ئه‌و واقیعه به‌دیهاتووه‌ن كه ئێمه‌ی كورد هێشتا خه‌ونی پێوه‌ده‌بینین، ئه‌م بوونه واقیعییه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی له ئێمه بچووكتره كه هێنانه‌دی خه‌ونی ئێمه ده‌كاته مومكین و له خه‌ونی شاعیرانه دووریده‌خاته‌وه.
كورد له‌ماوه‌ی مێژووی دوورودرێژی خۆیدا گه‌لێك خه‌ون و ئاواتی له‌باربراوه و زۆرجار به‌ری ره‌نجی خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی به‌زایه‌دراوه، هه‌ندێ له‌و به‌زایه‌دان و له‌باربردنه خۆی لێی به‌رپرسیاره و هه‌ندێكیتریان دوژمن و ده‌سته‌ده‌ره‌كییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیبوون.
له‌ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كدا خه‌باتی نه‌پساوه‌ی كردووه و خوێن و ماڵی له‌پێناوی هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبووندا داوه، هه‌رچه‌نده زه‌مه‌نی دۆزه‌كه‌ی درێژه‌یكێشاوه و ئامانجی له‌مێژینه‌ی به‌دینه‌هاتووه، به‌ڵام هێشتا هیوابڕاو نه‌بووه و به‌رده‌وام خه‌ون به رۆژێكه‌وه ده‌بینێت كه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا چاره‌نووسی خۆی ببینێته‌وه.
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر كوردی له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه نزیككرده‌وه و له‌ناو به‌نده تۆماركراوه‌كانیدا مافی قه‌واره و حوكمی خۆبه‌خۆی بۆ گه‌له‌كه‌مان سه‌لماند، به‌ڵام ئه‌م په‌یماننامه‌یه كرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان داگیركه‌رانی كوردستان و زلهێزه جیهانییه‌كان، ئه‌وه‌بوو به مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان خواست و مافه‌كانی كورد كرایه قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه.
نه‌كبه‌ی مێژوویی لۆزان
له‌ناو قۆناغه‌كانی رابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌ماندا گه‌لێك وێستگه‌ی مێژوویی هه‌یه كه بیره‌وه‌ری تاڵ و نه‌خوازراویان بۆ ئێمه تێدایه و تائێستاش له‌گه‌ڵ ئاسه‌وار و ده‌رهاوێشته‌كانیاندا ده‌ژین، له‌ناو ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵانه‌دا په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌یه كه هه‌رگیز له زاكیره‌ی گه‌له‌كه‌ماندا دیلێت نابێت، چونكه تاڵاوه‌كه‌ی شیرینی سیڤه‌ری له گه‌رووماندا سڕییه‌وه و نه‌یهێشت ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمانده‌كرد رووبدات.
په‌یماننامه‌ی لۆزان وه‌ستانه‌وه‌یه‌كی نامرۆیانه‌بوو به رووی ویست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كه به هه‌موو پێوه‌رێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر خاك و له‌ناو نیشتیمانی مێژوویی خۆیدا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆبێت، له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا هێزه كۆلۆنیالیسته رۆژئاواییه‌كان و ده‌وڵه‌تی كه‌مالی توركیا خه‌ونی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی خۆماڵی ئێمه‌یان له‌گۆڕنا، له24ی ته‌مموزی 1923دا ئه‌و لایه‌نه به‌هه‌ژموونانه‌ی ئه‌و كاته‌ی سه‌ر گۆڕه‌پانه جیهانییه‌كه له سویسرا كۆبوونه‌وه و په‌یماننامه‌ی (لۆزان)یان مۆركرد، ئه‌و په‌یماننامه شوومه‌ش په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی1920ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه تیایدا دان به مافه‌كانی كورد و چاره‌ی خۆنووسینیدا نرابوو.
لۆزان بۆ ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك رۆژی نه‌كبه‌ی فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب وایه كه ئه‌وانیش له15/5/1948دا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بنیاتنراو خۆیان له خاك و وڵاته‌كه‌یان ئاواره و بێ‌ماڵ و حاڵكران و تائێستاش چه‌ندین ملیۆنیان له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و تاراوگه‌دا ده‌ژین، رۆژی نه‌كبه‌ی كوردی هه‌مان كاره‌سات روویدا و كورد مافی ژیانی ئازاد و حوكمی خۆماڵی لێزه‌وتكرا و چاره‌نووسی درایه‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌كانیتری ده‌وروبه‌ری.
لۆزان بۆ كورد وێستگه‌یه‌كی مێژووییه كه ده‌بێت هه‌میشه ئیستی تێدابكات و له رێگای خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌مجۆره گردبوونه‌وه ئیستیعمارییانه‌وه هه‌ڵویسته‌كانی ئێستا و ئایینده‌ی به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كان دابرێژێته، ئه‌مه وانه‌ی مێژووه و فێرمان ده‌كات كه هه‌میشه به ئیراده‌ی خۆماڵییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه سیاسییه‌كان و پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی خۆماندا بكه‌ین و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سیاسه‌ت خاڵی كراوه‌ته‌وه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و مرۆیی چاوه‌ڕواننه‌بین ئه‌وانیتر هه‌موو شتێكمان بۆبكه‌ن. ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كان و قوربانیدانیان و دڵسۆزی و له‌خۆبورده‌یی سه‌ركرده‌كانیان مه‌حاڵ ده‌كاته مومكین و شكست به هه‌موو له‌مپه‌ر و پیلانگێڕی و ته‌نانه‌ت گردبوونه‌وه ئیستعمارییه‌كانیش ده‌هێنێت.
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌مێكه قۆناغی كۆلۆنیالیستی تێپه‌ڕاندووه و به روواڵه‌تیش بێت ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیانن، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه هێشتا بۆ كورد تێنه‌په‌ڕێنراوه و وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، خاكی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانیدا له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و حوكمی ده‌وڵه‌ته‌كانیتری ده‌وروبه‌ریدایه و ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه و رازیبوون به گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به ویستی خۆیان هێشتا دووره.
له‌دوای نه‌كبه‌ی مێژوویی لۆزانی سویسراوه تائێستا خه‌باتی نه‌پساوه به‌رده‌وامبووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی مامه‌فه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و قۆناغه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازیمان هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته كۆتایی، ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه باشووره‌ی كوردستاندا به‌ده‌ستهاتووه خه‌ونی كۆتاییمان نییه، جگه‌له‌وه‌ی هێشتا دڵنیانه‌بووین كه جارێكی‌تر زه‌بری كاریگه‌رمان به‌رناكه‌وێته‌وه و هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و دواوه نابرێته‌وه یان له جێگای خۆیدا راناگیرێت.
ئه‌وه‌ی له سیڤه‌ردا بۆ كورد به‌ڕه‌وا سه‌لمێنرا ده‌ره‌نجامی خه‌باتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد بوو كه هێزه داگیركه‌ره گه‌وره‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا له‌وه گومانیان نه‌بوو كه پرس و دۆزێكی سیاسی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه به‌ناوی دۆزی كورده‌وه و فاكته‌ری ناسه‌قامگیری ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌م ناسه‌قامگیرییه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له سیڤه‌ردا ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناو دواتر هه‌ر خۆیان نه‌یانهێشت بگاته قۆناغی پراكتیك و پابه‌ندی.
كورد له قۆناغه‌كانی خه‌باتی رابردوویدا كاری له‌سه‌ر رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كردووه و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كان بووه‌ته‌وه، ئه‌م ئیراده‌یه له‌به‌رده‌م گردبوونه‌وه‌ی هێزه نه‌یاره‌كانی كورد و توانا سه‌ربازییه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌واندا لاوازنه‌بووه و له هه‌ستیارترین قۆناغی خه‌باته‌كه‌یدا پێداگری له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی كردووه له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆدا.
خه‌باتی دوێنێ و
ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌ركرده‌كان
كورد له مێژووی كۆنی خه‌باته‌كه‌یدا ده‌یان نموونه‌ی فیداكاری و مه‌شهه‌دی ناوازه‌ی شۆرشگێرانه‌ی تۆماركردووه كه له‌پێناوی رزگاری و سه‌ربه‌خۆییدا رووبه‌ڕووی داگیركه‌ران بووه‌ته‌وه و هه‌ندێ كات به ئیراده‌ی پۆڵایینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌حاڵدا جه‌نگاوه، له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوویدا بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بووه و زه‌مینه بۆ هاتنه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام ئه‌مه ئامانجی به سه‌ركرده مێژووییه‌كانی كورد نه‌گۆڕیوه و دروشمی هه‌میشه‌یی دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆیی بووه، ئیراده‌ی جوداخوازی و سه‌ربه‌خۆبوون له كیان و بوونی ئه‌واندا له هێزی دوژمن و سوپای زه‌به‌لاح و جبه‌خانه‌كانیان باڵاتربووه.
سه‌ركرده‌كانی خه‌باتی دوێنێمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌وه‌دا چڕكردبوویه‌وه كه كورد ببێته خاوه‌نی خۆی و وه‌ك گه‌لانی ناوچه‌كه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، بارودۆخه‌كان هه‌رچۆنێك بووبێت و هێزی داگیركه‌ران له هه‌ر ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا كاردانه‌وه‌ی نواندبێت، ئه‌وان له خواست و داوای گه‌له‌كه‌یان پاشه‌كشه‌یاننه‌كردووه و مانشێتی پرس و دۆسییه‌كه‌ی ده‌ستیان له سه‌رمێزی گفتوگۆ و له به‌ره‌كانی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا بریتیبووه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پانۆرامای خه‌باتی ئه‌م سه‌ده و نیوه‌ی رابردوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و پاساوه سیاسی و خۆدزینه‌وه به‌رچاوانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌جێندای شۆرش و خه‌باتی سیاسی سه‌ركرده‌كانی دوێنێماندا نه‌بووه، هه‌موو شۆڕشه گه‌وره‌كانی كورد و كارنامه‌ی سه‌ركرده‌كانی گه‌له‌كه‌مان به پێوه‌ر و رووانینه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی كوردستان مامه‌ڵه‌یاننه‌كردووه و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه به‌و چاره‌سه‌ره‌ی داگیركه‌ران و زلهێزه‌كان به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین، با بگه‌رَیینه‌وه بۆ هه‌ندێك له نموونه‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا و دڵسۆزی و نه‌به‌ردی سه‌ركرده‌كانی دوێنێ ببینین:
- شیخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری یان شه‌مزینی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌پێناوی یه‌كخستنی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كه له یه‌ككاتدا شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو گه‌وره‌هێزه‌كه‌ی ناوچه‌كه (توركیای عوسمانی و ئێرانی قاجری) له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایین‌دا به‌رپاكرد، نه‌هری ساڵی1880 له شه‌مزینان كۆنگره‌یه‌كی رێخكست و سه‌دان كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی كوردی تیادائاماده‌بوون، مه‌به‌سته‌كه‌ش یه‌كخستنی ریزه‌كانی خه‌ڵك و سه‌رۆك هۆزه‌كان و ئاماده‌سازی بوو بۆ به‌رپاكردنی شۆڕش و پلاندانان بۆ قۆناغه‌كانی ئایینده.
به‌هۆی ئه‌و نفوزه دینییه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا هه‌یبوو توانی سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره بۆ ئه‌داكردنی شۆڕشه‌كه‌ی سازوئاماده‌بكات و له ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا كۆنترۆڵی زۆرێك له ناوچه كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ی كرد، به‌ڵام دواتر سوپاكانی ئێران و توركیا و روسیا كه ئه‌مانه نه‌یاری یه‌كتریش بوون یه‌كیانگرت و گه‌مارۆی شۆڕشه‌كه‌یاندا و سه‌ركوتیانكرد و شێخی سه‌ركرده‌یان به‌دیلگرت و دوای ماوه‌یه‌ك دووریانخسته‌وه بۆ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز و هه‌ر له‌وێش كۆچیدواییكرد.
- شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران: ئه‌م شۆڕشه‌ش هه‌ڵگری هه‌مان ئامانجی شێخی شه‌مزینی بوو كه بریتیبووله رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شۆڕشه‌كه به سه‌ركردایه‌تی زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی (شێخ سه‌عیدی پیران) دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ڵگیرسا، ئامانجی سه‌ره‌كی راپه‌رینه‌كه رزگاركردنی ناوچه‌كانی كوردستان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بوو كه له‌م رووه‌وه به‌رنامه بۆ كاتی ده‌ستپێكردنی شۆڕش و چالاكییه مه‌یدانییه‌كان دانرابوو، به‌ڵام رووداوێكی نه‌خوازراو به‌ناچاری كاتی شۆڕشه‌كه‌ی پێشخست و به‌رنامه و پلانه‌كانی تێكدا، ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی خراپی لێكه‌وته‌وه و هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی شۆڕشه‌كه‌ش بوو، راسته ئه‌و رووداوه به‌رنامه و كاتی به‌رپابوونی شۆڕشه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شۆڕش و سه‌ركرده‌كه‌ی كه رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بوو وه‌ك خۆی مایه‌وه و له رووی ناچاری و ته‌كتیكیشه‌وه بێت به‌دیلێكیتر رانه‌گه‌یه‌نرا، تائه‌وكاته‌ی كۆتایی به بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی پیران هات و له (30ی حوزه‌یرانی 1925)دا خۆی هه‌ندێك له هاوسه‌نگه‌ره‌كانی له‌سێداره‌دران.
- شۆرشی ئاگری‌داغ: له‌دوای سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی شیخ سه‌عید و له‌داردان و شه‌هیدكردنی خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی، كۆتایی به خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ناوی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاته‌ی گه‌لی كورددا له‌بارنه‌چوو، به‌ڵكو جارێكی‌تر هه‌وڵه‌كان یه‌كیانگرته‌وه له‌ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كیتری سیاسی‌دا به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)و به‌رنامه بۆ به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆڕش دانرایه‌وه و ئاڵای سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه‌كه درایه‌ده‌ستی (ئیحسان نوری پاشا)و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له داستانه‌كانی (ئاگری‌داغ)دا خولێكیتری جه‌نگی دژی سوپای ئه‌تاتورك به‌رپاكرده‌وه و دوای نه‌به‌ردییه‌كی بێوێنه‌ی شۆڕشگێره‌كان، وه‌ك نه‌ریتی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ی خۆیان سوپای زه‌به‌لاحی تورك له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی شۆڕش و به‌ره‌كانی جه‌نگیدا و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی كه‌مالییه‌كان شكستی به‌و هه‌وڵه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌ی كورد هێنا.
- شۆڕشی شیخ مه‌حمودی حه‌فید: شێخ مه‌حمود كه له بارودۆخێكی هه‌ستیار و پڕ له ململانێی توندی ناواچه‌كه‌دا له‌نێوان توركه‌كان و ئینگلیزدا هه‌میشه چاوی له‌وه‌بوو حوكمدارییه‌ك بۆ كورد دابمه‌زرێنێت و خۆی ببێته مه‌لیك و حاكمی وڵاته‌كه‌ی، كاتێك ده‌كرێته نه‌قیب و موته‌سه‌ریفی سلێمانی و ئینگلیزه‌كان نفوزی تورك لاواز و كه‌مده‌كه‌نه‌وه له سلێمانی و شوێنه‌كانیتری كوردستان، سه‌قفی خواره‌وه‌ی داواكانی شێخ ئه‌وه‌بوو كه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له‌وبه‌شه‌دا دابمه‌زرێت كه له ژێرده‌ستی ئه‌ودایه و دواتر ناوچه‌كانیتری بخرێته‌وه‌سه‌ر كه ده‌كاته كوردستانی ژێرده‌ستی ئینگلیزه‌كان.
ئه‌مه هه‌وڵه‌كانی بوو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ری ئینگلیزی‌دا كه عێراقیان له ژێرده‌ستتدا بوو، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵه دبلۆماسییه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ گه‌یاندنی ئه‌م خواست و ئامانجه‌ی كورد به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاته زلهێزه‌كانیتر، كاتێك كۆنفرانسی ئاشتی له پاریس رێكخرا شیخ وه‌ك ره‌فیق حیلمی له یاداشته‌كه‌یدا باسیده‌كات مه‌زبه‌ته‌یه‌كی ئاماده‌كرد بۆئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته شه‌ریف پاشا له فه‌ره‌نسا بۆئه‌وه‌ی له‌و كۆنفرانسه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری كورد بیخاته‌ڕوو كه به‌داخه‌وه نه‌توانرا نامه‌كه بگه‌یه‌نرێته ناوبراو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجانه ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆبوونی له هه‌ناوی شێخ مه‌حمود و هه‌واداره‌كانیدا لاوازنه‌كرد و مه‌لیكی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه دوو شۆڕشی دژی ئینگلیزه‌كان به‌رپاكرد.
- جمهوری كوردستان: ئه‌زموونی حوكمداریی كورد و به‌رجه‌سته‌بوونێكیتری له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ئه‌و چه‌ند مانگه‌بوو كه پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له مه‌هاباد ئه‌دایكرد و له‌ناو بارودۆخێكی ناسه‌قامگیری ئیقلیمی و جیهانیدا په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به حكومه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كاندا كه ئه‌مه له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێكنه‌ده‌هاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و حكومه‌تی شاهه‌نشاهی تێكه‌ڵاوبووبوون و تاران هه‌موو سازشێكی بۆ ئه‌وان ده‌كرد به‌و مه‌رجه‌ی خه‌ونی سیاسی كوردی بۆ له‌باربه‌رن.
ئه‌مانه به‌شێك بوون له هه‌وڵه‌كانی كورد و سه‌ركرده‌كانی كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان كردبوویه ئامانجی خۆیان و جگه‌له‌و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه مێژوو شتێكیتری له جۆری ئۆتۆنۆمی و شه‌راكه‌تی سیاسی و دابینكردنی مافی كلتووری و هه‌ندێ پینه و چاره‌سه‌ری كاتیی له‌مجۆرانه‌ی بۆ تۆمارنه‌كردووین كه ئێستا ئه‌مانه بوونه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
زه‌مینه‌ی ناله‌باری شۆڕشه‌كان
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌موو شه‌ڕو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سوپا به‌هێزه‌كانی عوسمانی و دواتر توركی و ئێرانی و به‌ریتانیدا جه‌نگی نابه‌رامبه‌ر و شۆڕش و راپه‌ڕینی ناو بارودۆخه هه‌ستیار و دژواره‌كان بووه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك كه داگیركه‌رانی كوردستان سه‌پاندوویانه و بارودۆخێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی كورده‌وه خوڵقێنراوه، سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی له داوا ره‌واكانی خۆیان پاشه‌كشه‌پێنه‌كردووه و ده‌ستبه‌ردارینه‌كردوون له مافی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری خاك و وڵاته‌كه‌یان.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه و شرۆڤه‌ی بابه‌تی شۆڕشه‌كانی كورد ئه‌و راستییانه‌ی تێدابه‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی دواتری سه‌ركردایه‌تی كورد كه پاشه‌كشه و نسكۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خه‌بات و شۆڕشی كرده حاڵه‌تگه‌لێكی ئاسایی، له سه‌رده‌مه‌كانی نه‌هری و پیران و حه‌فید و قازی موحه‌ممه‌دیشدا هه‌بوون، به‌ڵام ئیراده‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی دوێنێدا رۆچووبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و ئیراده‌یه له‌ن اخ و هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆماندا به‌دیناكرێت.
هیچ رژێمێك له رژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به ئه‌ندازه‌ی رژێمی توركیای كه‌مالی هه‌وڵی پاكتاوی نه‌ژادی كوردی نه‌داوه و سیاسه‌ته‌كانی حه‌شای له بوونی كورد نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت رژێمی به‌عسی عێراقیش ئه‌و سیاسه‌ته جه‌نگییه نامرۆییه‌ی دژ به كوردی له كه‌مالییه‌كانه‌وه وه‌رگرتبوو، به‌ڵام هه‌موو سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی باكووری كوردستاندا خاوه‌نی ئه‌جێندای جوداخوازی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوون نه‌ك هه‌ندێ چاره‌سه‌ری كاتی و نامه‌وزوعی.
هه‌موو سه‌ركرده مێژووییه‌كانی كورد ده‌ركیان به‌و واقیع و زه‌مینه مه‌یدانییه ده‌كرد كه له‌سه‌ری راوه‌ستابوون و ئه‌دای شۆڕش و خه‌باتی خۆیان ده‌كرد، سیاسی و به‌رچاوڕوون بوون به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای كوردستان و بگره زیاتریش، ئه‌وان بۆیه ئه‌وه‌نده هۆگری سه‌ربه‌خۆیی بوون و لێینه‌ده‌چوونه دواوه، چونكه پێش به‌رپاكردنی شۆڕش و پێشه‌نگایه‌تی خه‌ڵك خۆیان سه‌ربه‌خۆو ئازادكردبوو به‌و مانایه‌ی كه پاشكۆی بڕیار و پرۆژه و ئه‌جێندای هیچ لایه‌ك نه‌بوون جگه‌له گه‌له‌ی خۆیان.
شێخی شه‌مزینی له بارودۆخێكدا شۆڕش به‌رپاده‌كات و بیری یه‌كخستنه‌وه‌ی كورد و سه‌ربه‌خۆبوونی راده‌گه‌یه‌نێت كه ناوچه كوردییه‌كان له ناوجه‌رگه‌ی نفوزی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمان و ئێرانی‌دا بوون، گه‌لێكی بنده‌ستی وه‌كو كوردیش جه‌نگی دوو گه‌وره هێزی پیِنه‌ده‌كرا، به‌ڵام به لای سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه راسته‌قینه‌كانه‌وه ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه ره‌وایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه و داگیركه‌رانی خاكه‌كه‌ت و پێشێلكردنی ژیانی ئازادانه‌ی گه‌له‌كه‌ت ره‌تنه‌كه‌یته‌وه.
كاتێك شێخ سعیدی پیران روووبه‌ڕووی سوپای تورك ده‌بێته‌وه و نه‌خشه‌ی شۆڕشه‌كه‌شی لیِتێكده‌چێت و به‌ده‌ر له ویستی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی واقیعێكی نه‌خوازراوی به‌سه‌رداده‌سه‌پێت، به پێوه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مڕۆی گه‌لی كوردی بارودۆخ له‌بارنییه بۆ باسوخواستی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌بێت چاره‌سه‌رێكیتر رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام شیخ ئه‌مه‌ی نه‌كرد و حه‌قی خۆی نه‌خسته په‌راوێزی ناحه‌قییه‌كانی دوژمنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پارێزراوبێت.
له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
شۆڕش و راپه‌رینه‌كانی رابردووی كورد و ئه‌و جورئه‌ت و جه‌ساره‌ته‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌و قۆناغه مێژووییانه‌ی خه‌باتدا ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروستده‌كات كه ئاراسته‌ی خه‌بات و شۆرش و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد و ئامانجه‌كان به‌مشێوازه نه‌مانه‌وه، بۆچی دروشمی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌ته‌كانی داگیركه‌ر بوویه خه‌ونی مه‌حاڵ و شاعیرانه له كاتێكدا ئه‌م خه‌ونه له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی رابردووی گه‌له‌كه‌ماندا به‌دیهاتنی مومكین بووه؟
بێگومان ئه‌م گۆڕانكارییانه له ئه‌دای كار و هه‌ڵویست و دروشمه‌كاندا په‌یوه‌ندی به ئیراده‌ی سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌یه كه تاچه‌نده ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه خه‌باته‌كه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهاتنی خه‌ونی قه‌واره و ده‌وڵه‌تی خۆماڵی بێت، كه له‌ئێستادا ئه‌و ئیراده‌یه ئه‌گه‌ر بونیشی مابێته‌وه زۆر لاواز و شه‌رمنانه‌یه.
ئه‌مڕۆ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و بێئیراده‌ییه، پاساوی نه‌گونجانی بارودۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی ده‌هێنرێته‌وه، له‌كاتێكدا بارودۆخی گونجاو له‌گه‌ڵ پێشهات و هه‌لی ره‌خساو بۆ كورد له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام لاوازی ئیراده و غیابی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م قۆناغانه‌دا ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌زایه‌داوه.
سه‌ركرده‌كانی دوێنێی كورد پشتیان به پێگه و نفوزی خۆماڵی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌ستبوو نه‌ك هه‌لومه‌رجه نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان، سه‌ره‌تا ئه‌وان باوه‌ڕی خۆیان نه‌ده‌شاره‌ده‌وه كه كوردیش وه‌ك گه‌لانیتر ده‌بێت چاره‌نووسیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت و خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆیانبن، به هه‌موو رێگا سیاسی و دبلۆماسییه‌كانیان ئه‌م په‌یامه‌یان ده‌دایه هێزه داگیركه‌ره‌كان و نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانیش، دواتر كه له كاردانه‌وه و وه‌ڵامه كرده‌ییه‌كانیان بیِئومێدده‌بوون شۆڕش و راپه‌ڕین و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان به‌رپاده‌كرد و بارودۆخ و هاوكێشه ناهاوسه‌نگه‌كان سه‌قفی داوا ره‌واكانی ئه‌وانی نه‌ده‌هێنایه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ كورد و دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ره‌خسا و به‌رده‌وامیش ده‌ڕه‌خسێت ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ركرده مێژووییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له رابردوودا بڕه‌خسایه، واته ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تانه بۆ شێخ عوبه‌یدوڵا و شێخی پیران و شێخ مه‌حمود و سه‌ركرده‌كانی ئاگری‌داغ و شێخی حه‌فید و قازی بڕه‌خسایه ده‌مێكه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بووین.
بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورده له ئێستا و رابردوودا، به‌ڵام لای سه‌ركرده‌كانی ئێستا خه‌ونێكه و به‌دیهاتنی مه‌حاڵه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی دوێنێ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌یان به مه‌حاڵ نه‌ده‌زانی، بۆیه خه‌باتی نه‌پساوه‌یان له‌پێناودا ده‌كرد، به كورتی دوێنێ خه‌ون و خه‌بات بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نها خه‌ونه.
ئه‌و هه‌له‌ی له ساڵی 1991 بۆ كورد ره‌خسا مه‌گه‌ر ئێستا ره‌خسابێته‌وه، كورد نه‌ك هه‌ر جورئه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو جورئه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانیتریش نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته‌وه ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی سه‌ر به عێراقی فیدراڵه.
ئه‌وه‌ی رێگربوو له‌به‌رده‌م هاتنه‌دی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌وه‌بوو كه كورد له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا (1991-2011) خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه تا خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه و ئامانجه له‌مێژینه‌كانی بێنێته‌دی كه دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوونی هه‌بووه و هه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی حیزبییه كه هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمێكی سیاسی‌یان كردووه نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد، هه‌مووشمان ده‌زانین سروشتی حیزب و ته‌وژمی سیاسی وه‌هایه كه بۆ مانه‌وه‌ی نفوز و هێزی حاڵه‌ته رێكخراوه‌ییه‌كه‌ی زۆرجار سه‌ركرده‌كانیان خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار مرۆییه‌كه‌ش ده‌دزنه‌وه، هه‌ر ئه‌م سروشته حیزبییه‌ش بوو له كوردستاندا دوو هێزه سیاسییه گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی دابه‌یه‌كدا و شه‌ڕی ناوخۆی پێكردن و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌باربردنی هه‌لی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵكو ئه‌و قه‌واره نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌شی كرد به دوو پارچه‌وه و تائێستاش دوو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بوونی ماوه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان له پارچه‌یه‌كی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا پراكتیزه‌ی حوكمده‌كه‌ن، خه‌باتی ئێستای شه‌قامیش بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی ئه‌و ململانێ حیزبییه‌یه و جه‌ماوه‌ر و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن ئیداره‌كان به‌ته‌واوی یه‌كبخرێنه‌وه و دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیته و ناوچه و لق و مه‌ڵبه‌نده حیزبییه‌كان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن.
ئێستا سه‌ركرده حیزبییه‌كان خه‌می یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان بۆ خه‌ڵكی دروستكردووه كه خه‌ریكه خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان له‌بیرده‌باته‌وه، بگره خه‌ریكه ئه‌وه‌ش ده‌بێته رای گشتی جه‌ماوه‌ر كه ئێمه تائێستا نه‌مانتوانیوه ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ره‌سمی و حكومه‌تێك پێكبهێنین كه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو گه‌ل بێت نه‌ك توێژێكی سیاسی و حیزبیی، ئیتر چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌تێك به‌ڕێوه‌به‌رین گوزارشت له ویست و ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات؟!
به‌ڵام ئه‌م ره‌وشه تازه‌یه‌ی ئێستا و ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیكردووه كه زۆربه‌ی هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئاوه‌ژووكردووه‌ته‌وه و به سه‌رده‌می ئیراده‌ی گه‌لان ناوده‌برێت، جارێكی‌تر ئومێده دێرینه‌كه‌مانی بووژاندووه‌ته‌وه و هه‌لی بۆ كورد هێناوه‌ته‌وه‌پێش.
له لۆزانه‌وه بۆ به‌هاری ئازادی گه‌لان
(88) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی لۆزاندا تێپه‌ڕیوه و ئێستا بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گۆڕاوه كه جارێكی‌تر خه‌ون و ئومێدی ئێمه و گه‌لانیتری بنده‌ستی بووژاندووه‌ته‌وه، له عێراقی دوای ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا كورد به قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ گه‌یشتووه و هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌دیهێناوه، هه‌رچه‌نده ده‌ستكه‌وته‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دایه كه كورد مێژوویه‌كی خوێناوی له‌گه‌ڵیدا به‌ڕێكردووه.
له توركیای كه‌مالی و داگیركه‌ری به‌شی گه‌وره‌ی كوردستاندا كه له‌دوای لۆزانه‌وه تیایدا حاشا له بوونی كورد كراوه، ئێستا دان به دۆزه‌كه‌یدا ده‌نرێت و راگه‌یاندنی كوردی و دیالۆگی سنوورداری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه و كه‌رنه‌ڤاڵی راگه‌یاندنی مافی ئۆتۆنۆمی و په‌رله‌مانتاری كورد بوونیان هه‌یه و گۆڕانكاری ده‌ستووری به‌ڕێوه‌یه كه پێموایه ده‌بێته سه‌ره‌تای كۆتایی مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا.
سوریای ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس كه تائێستا ئاماده‌نه‌بووه شوناس و ره‌گه‌زنامه‌ی نیشتیمانی به زۆرێك له كورده‌كان بدات و به بیانی و كۆچه‌ریی وه‌سفیكردوون، ئێستا سه‌رۆكه‌كه‌ی داوای دانوستانده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كاندا و بڕیاری پێدانه‌وه‌ی ناسنامه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان پێده‌دات، له سه‌روبه‌ندی شۆڕشه گه‌وره‌كه‌ی خه‌ڵكی شامدا ئۆپۆزسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كه‌ش لایه‌نی كوردی وه‌ك ژماره‌یه‌كی قورسی ناو هاوكێشه‌ی سیاسی ته‌ماشاده‌كات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ناوچه‌كه له به‌ره‌ژانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دایه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسی به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه كه تائێستا بوونی گه‌لانی وه‌ك ئێمه‌ی تیادانادیده‌گیراوه، ئه‌م گۆڕانكارییانه كه به‌هاری ئازادی گه‌لانه و به‌و شۆڕشانه ده‌ستیپێكردووه كه ده‌سه‌ڵاته دكتاتۆره‌كانی ناو دنیای عه‌ره‌بی به‌چۆكد هێناوه كاراكته‌ره یاریچییه‌كانی دوێنێی پاشه‌كشه پێكردووه و شه‌قامی كردووه‌ته خوڵقێنه‌ری پێشهاته‌كان.
ئه‌گه‌ر له دوێنێدا قسه‌و بڕیاری كۆتایی بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كه ته‌نها ئه‌و هێزه كۆلۆنیالیستیانه بووبن كه به‌ره‌نده‌ی شه‌ڕه جیهانییه‌كان بوون و به هه‌مان سیاسه‌تی جه‌نگییه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌ن له‌گه‌ڵ خواست و داواكانی گه‌لاندا كردووه، ئه‌مڕۆ هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و گه‌لان خۆیان ئاراسته‌ی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و ئیراده و ویستی خۆیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته پاشكۆ و هێزه گه‌وره جیهانییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن.
شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ناو دنیای عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه به ئاسانی هێورنابێته‌وه و ده‌رهاوێشته‌كانیشی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كان و حاڵه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌له گه‌وره و بچووكه‌كان ده‌بێت و میكانیزمیتری مامه‌ڵه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه هه‌یمه‌نه‌ی نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان ده‌گۆڕێت به رێوشوێنێكی نوێ و هاوچه‌رخ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م بارودۆخه و (به‌ناچاریش بێت) ده‌بێت نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان قبووڵیبكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و شۆڕش و هه‌ستانه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌رپابووه، وڵاتانی ناوچه‌كه تا ماوه‌یه‌كیتر له دۆخێكی ناسه‌قامگیردا ده‌بێت و كار و كاردانه‌وه‌كان ره‌وشه نوێیه‌كه ده‌هێنێته‌گۆڕێ و هاوكێشه‌كانی دوای شۆڕش ده‌خه‌مڵێنێت، ئه‌م رووداوانه‌ی ئێستا و ناسه‌قامگیرییه سیاسییه‌كه سه‌ره‌تای ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه‌یه كه ئێمه هه‌ل و فرسه‌تێكتری تێداده‌بینینه‌وه بۆ هێنانه‌دی دوا خه‌ونی له‌مێژینه‌مان كه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه.
به‌هاری ئازادی گه‌لانی ناوچه‌كه بۆ ئێمه‌ی كورد وه‌ك سیڤه‌رێكیتر وایه كه جارێكی‌تر ئومێد به ئایینده‌ی سیاسیمان ده‌به‌خشێته‌وه و زه‌مینه خۆشده‌كات بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانمان، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌بێ ده‌خاله‌تی خۆمان سازوئاماده‌نابێت و هه‌وڵ و كارلێكی نه‌پساوه‌ی كوردی ده‌وێت كه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی ئێستا بقۆزێته‌وه و وه‌ك ئه‌وانه‌ی رابردوو به‌زایه‌ینه‌دات، ده‌رفه‌تی قۆستنه‌وه‌ی ره‌وشه هه‌نوكه‌ییه‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه لۆزانێكیترمان بۆ ده‌خوڵقێنێته‌وه كه جارێكی‌تر خه‌ونی ئازادی و سه‌روه‌ریمان له‌بارده‌باته‌وه و ژیانمان ده‌خاته‌وه په‌راوێزی ژیانی گشتی گه‌لانی ناوچه‌كه‌وه، بۆیه ئه‌م قۆناغه ئه‌ركی كورد و سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی قورسترده‌كات، خاڵی به‌هێزی ئێمه‌ش چالاككردنه‌وه‌ی ئه‌م بوونه نیمچه خۆماڵییه‌ی ئێره‌یه كه خۆی له‌م ئیداره و ئه‌زموونه‌ی كوردستانی باشووردا ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش به یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان و جۆشدانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت كه ئێستا له قه‌یراندایه!.
كورد و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه
رووداوه دراماتیكییه‌كانی ناو دنیای عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره‌یه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك بگۆڕێت كه له‌گه‌ڵ خواست و ئامانجی هه‌ندێ له‌و گه‌لانه‌دا پێكبێته‌وه كه ده‌مێكه خه‌بات بۆ ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ئینسانییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
كه‌وتنی سیستمه كۆنه حوكمڕانییه‌كان له میسر و تونس و كه‌وتنیتری چاوه‌ڕوانكراو له هه‌ندێ وڵاتی‌تر و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاته‌كانیان و خواستی ریفۆرم و گۆڕانكاری و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی باشووری سودان، ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته ناوه‌ندی رووداوه چاره‌نووسسازه‌كان، ئه‌م بزاوته به‌رفراوانه سیاسی و جه‌ماوه‌رییانه به‌ره‌ژانی قۆناغێكی نوێیه كه گۆڕانكاری گه‌وره و گران به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌م گۆڕانكارییانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و كۆی رژێمی ره‌سمی عه‌ره‌بی زۆر زیاتره له كاریگه‌ری رووداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر و ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر جیهان، گرنگی ئه‌م پێشهاتانه له‌وه‌دایه كه گه‌لان و شه‌قامی وڵاتان خوڵقێنه‌ری رووداوه‌كان و گۆرانكارییه خێرا و چاره‌نوسسازه‌كانن، ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سیستمی حوكم و ئه‌و كلتووره سیاسییه‌یه له‌سه‌ری دامه‌زراوه، بۆیه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه هێشتا گه‌رده‌لووله‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه له ئێستاوه له پینه‌كردنی ناته‌واوییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندان و ئه‌وه‌یان ناو ناوه چاكسازی، كه ئامانجه‌كه‌ی خۆلادانه له گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌كه.
هه‌موو چاودێرانی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دنیای عه‌ره‌ب له‌و بڕوایه‌دان كه نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه گۆڕانكاری زیاتری به‌سه‌ردادێت و ساڵی 2011 بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌نووسساز ده‌بێت، كوردیش كه پێشتر ده‌رفه‌تێكی مێژوویی و دۆخێكی نێوده‌وڵه‌تی دۆزه‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی باش برده‌پێشه‌وه و كردی به خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێت ئێستا له چاوه‌ڕوانی رووداوه گه‌وره و چاره‌نووسسازه‌كه‌دا بێت كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له ئه‌نجامی هه‌لێكیتردا بۆی بێته‌پێش.
ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهانی عه‌ره‌بیدا رووده‌دات هاوشێوه‌ی وه‌رچه‌رخانه دیموكراسییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته كه چه‌ندین رژێمی تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆری كۆتاییپێهێنا و له‌گه‌ڵیشیدا چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یه‌نرا و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه دانیانپێدانرا، وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌كه بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا چاره‌نووسسازبوو كه رووخانی دیواری به‌رلین و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كۆماری یۆگۆسلافیای گه‌وره‌ش پارچه‌پارچه‌بوون و بچووكبوونه‌وه‌ی بوو له كۆماری سربیادا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوكات یان به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هات و كۆماره‌كانی ناو ئه‌و یه‌كێتییه‌ش سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییان بۆ گه‌ڕایه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و قۆناغه له مێژووی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌دا لێكترازانی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌بوو كه به شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ چه‌ندین نه‌ژاد و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تیاداكۆكرابوویه‌وه، سیستمه‌كانی حوكم له زۆربه‌یاندا گۆڕان بۆ دیموكراسی و گه‌له‌كانیش به مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌یشتن.
رووداوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیای عه‌ره‌بیش له چه‌ندین رووه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یه و به وه‌رچه‌رخانه سیاسییه‌كانی ناو تونس و میسر و جیابوونه‌وه‌ی باشووری سودان ده‌ستیپێكردووه و هێشتا ئه‌و گه‌رده‌لووله به ده‌وری چه‌ندین رژێمیتری ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، له‌م ناوچه‌یه‌شدا زۆر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌یه هاوشێوه‌ی یۆگۆسلافیایه و هه‌ندێ له گه‌له‌كانی ناوی كه به زۆر تێیخزێنراون له چاوه‌ڕوانی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و چاره‌نووسسازدان بۆئه‌وه‌ی ببنه‌وه به خاوه‌نی خۆیان.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی دنیای عه‌ره‌بی له‌به‌رده‌م واقیعێكی نوێ و چاره‌نووسسازدا گیرساوه‌ته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نییه و ره‌وتی رووداوه‌كان به‌و ئارسته‌یه‌دا براوه كه ویست و ئیرده‌ی گه‌لان بڕیار له‌سه‌ر ئایینده‌ی سیاسی ناوچه‌كه بده‌ن، نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت و دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێ پیشَهاتی تازه ده‌خوڵقێنێت كه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد و خه‌ونه مێژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان بیقۆزنه‌وه.
رژێمه دكتاتۆره‌كانی میسر و تونس هه‌ره‌سیانهێنا و ده‌سه‌ڵاته هاوشێوه‌كانیشی له یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا و شوێنه‌كانیتر هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕوانیانده‌كات، هاوكێشه سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانیه‌تییه ته‌قلیدییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه و گه‌وره‌هێزه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماونه‌ته‌و ه‌و ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان قبوڵی ده‌وڵه‌تی نوێ و قه‌واره‌ی تازه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات، وه‌ك چۆن له سودان كردی و پێشتریش هاوكاری كۆسۆڤییه‌كان و ته‌یموورییه‌كانیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
عێراقی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ش هێشتا ناسه‌قامگیره و ململانێی تایفی نێوان سووننه و شیعه‌ی عه‌ره‌ب كۆتایی پێنه‌هاتووه و به‌غدا له ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نوێی سه‌ركردایه‌تی كوردستاندا نییه ئه‌گه‌ر بڕیاری جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاواش ئه‌و پێداگرییه‌ی جارانیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌ماوه و ده‌كرێت هه‌وڵی جیدی و دڵسۆزانه‌ی سه‌ركرده‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی دیبلۆماسی واقیعێكی نوێی دڵخۆشكه‌ر به‌و هێزه گه‌ورانه بخوڵقێنێت.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی ناوازه و نوێیه و جارێكی‌تر بۆ كورد هاتووه‌ته‌وه‌پێش و قۆناغه‌كه بۆ دۆزه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه چاره‌نووسسازه، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه و بارودۆخی عێراقیش ناسه‌قامگیره و پێكهاته‌كان ناته‌با و پێكه‌وه‌نه‌گونجاون و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.
له سه‌رووی ئه‌وانه‌شه‌وه ویست و ئیراده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ئارادا هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئیراده شه‌عبییه له دوای راپه‌رینه‌وه و داوتریش كه رژێمی سه‌دام رووخێنرا له‌ئارادا هه‌بوو، ریفراندۆمه نافه‌رمییه‌كه‌ی ساڵی2005 ئه‌وه‌ی ده‌رخست 98%ی خه‌ڵكی به‌شدار له‌و راپرسییه‌دا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدابوون.
دۆزی كورد و مه‌ترسی لۆزانێكی تر
ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێداتپێپه‌رده‌بێت و ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كان و له‌گه‌ڵیشیدا ره‌وشی سیاسی ناوخۆی عێراق بۆ گه‌لی كورد و دۆزه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی وه‌ك وتمان چاره‌نووسسازه و نادیده‌گرتنی له‌ك ۆتاییدا ده‌مانباته‌وه سه‌ر خاڵی سفر، راسته هه‌ر ئه‌م بارودۆخه گه‌له‌كه‌مانی كردووه‌ته خاوه‌نی پانتاییه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ و ئیداره‌یه‌كی خۆماڵی، به‌ڵام هێشتا ئه‌م ئه‌زموون و ئیداره ناته‌واوه له چوارچێوه‌ی عێراقێكدایه كه‌وه‌ك ئه‌مری واقیع حاڵه‌ته كوردییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ماوه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر هێز و قورساییه‌كه‌ی جارانی بۆ گه‌ڕایه‌وه بمانكاته‌وه به قاوغه‌كه‌ی خۆماندا.
هێشتا به‌شێك له هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان و له‌گه‌ڵیدا شه‌قامی عه‌ره‌بی دڵی به‌م فۆرمه فیدراڵییه‌ی عێراق ناكرێته‌وه و بانگه‌شه بۆ سیستمی مه‌ركه‌زی و به‌غدایه‌كی خاوه‌ن بڕیار ده‌كات كه به‌رامبه‌ر و هاوبه‌شی نه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، ئه‌مه خه‌ونی عێراقییه‌كانه و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ونی كوردیش یان راستر بڵێین سه‌ركرده‌كانی ئێستای رۆیشتنه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا به ئومێدی ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا دوو پێكهاته‌كه‌یتر به پرۆسه‌ی فیداڵیزه‌كردنی عێراق و پێكهێنانی هه‌رێمیتر جگه‌له هه‌رێمی كوردستان رازیببن.
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه و عێراق و جیهان زه‌مینه‌ی بۆ گه‌لی كورد خۆشكردووه كه دوا بڕیاری خۆی بدات و له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسی نوێی ناوچه‌كه‌دا شوێنێكی دیار و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكیتره و پێناچێت دوای ئه‌مه هه‌لی هاوشێوه‌یتر بۆ پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان بڕه‌خسێت، ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته له ئایینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ناوچه‌كه ئارامده‌بێته‌وه و گه‌رده‌لووله‌كه ده‌نیشێته‌وه و نه‌خشه‌ی نوێ ده‌چه‌سپێت، له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر عێراق له سه‌رپێی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه و یه‌كه‌م كاری چاوگێڕانه‌وه‌یه به ده‌ستووره‌كه‌یدا و كشانه‌وه‌یه له‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی لایه‌نه عێراقییه هاوپه‌یمانه‌كان به حیزبه كوردییه‌كان و به‌تایبه‌تی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یان داوه.
ئالێره‌دا رووبه‌ڕووی لۆزانێكیتر ده‌بینه‌وه كه له رابردوودا خه‌ونه‌كانی ناو په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری پێله‌باربرا و كوردی ره‌نج به‌خه‌ساركرد، تاڵاوی په‌یماننانه‌ی لۆزان له گه‌رووی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا ماوه و هه‌لی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مێژووییه له ئێستادا بۆ كورد ره‌خساوه.
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می لۆزاندا یاریچی سه‌ره‌كی و بریارده‌ری باڵاده‌ست ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان و زلهێزه‌كان بووبێت و گه‌لان له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بوون و كاریگه‌رییان له‌ده‌ستدابێت، ئێستا بارودۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌كی باش پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و گه‌لان بوونه‌ته بریارده‌ر له‌سه‌ر ئێستا و ئایینده‌ی خۆیان و سه‌رده‌مه‌كه‌ش به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی گه‌لان ناسراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی سیڤه‌ری نوێی بۆ كورد و گه‌لانیتری بنده‌ست هێناوه‌ته‌كایه و زیندووكردووه‌ته‌وه شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌و گه‌له‌ش كه نایه‌وێت سوود له‌م پێشهاته نوێیه و گۆڕانكارییه‌كانی وه‌ربگرێت لۆزان بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێت، كوردیش له هه‌موو لایه‌ك زیاتر چاره‌نووسی به‌م قۆناغه مێژووییه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی هه‌لێكی مێژوویی بۆ ره‌خساوه كه بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات و خه‌ونی له‌مێژینه‌ی ده‌روستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بێنێته‌دی.
له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ركردایه‌تی ئێستای كوردستان هێشتا له ئاستی هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه كوردییه‌دا نییه كه دروستكردنی ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه كه بارودۆخه جیهانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كه خوڵقێنه‌ری ئه‌و ئاست و توانا لاواز و شه‌رمنه‌ی ئه‌وان بێت و ره‌وشه‌كه ئیستیعابی رووداوی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك وتمان ئه‌وه‌ی له‌بار و سازاوه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه بریتییه‌له دۆخه هه‌نووكه‌ییه جیهانی و ئیقلیمییه‌كه و رێگره‌كان له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌دا زاتین نه‌ك مه‌وزوعی، واته زاتی سه‌ركرده‌كان له ئاستی راپه‌راندنی ئه‌م ئه‌ركه چاره‌نووسازه‌دانین و خه‌می ئێستای ئه‌وان خه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و پرۆسه‌ی سیاسی ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه!.
له‌ماوه‌ی نێوان 1991تا 2003 كه ئه‌م ئیداره نیوه‌سه‌ربه‌خۆیه دامه‌زاروه و زه‌مینه بۆ په‌رپێدانیشی ره‌خساوه هیچ هه‌وڵێك له‌ئارادا نه‌بووه كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی به‌رێت یان ته‌نانه‌ت كارێكی دبلۆماسیش له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا كرابێت، ئه‌وه‌ی بینیومانه و گوێبیستی بووین ته‌به‌ڕا و ئه‌ستۆپاكی سه‌ركه‌رده‌كانمان بووه له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌وكاته و رای گشتی عه‌ره‌بیدا كه كورد نایه‌وێت له عێراق جیاببێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جیانه‌بوونه‌وه‌یه‌شی نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه، بۆ نموونه كاتێك لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌وه دڵنیاده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه ناكاته مه‌رج كه ده‌بێت ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان بخرێنه‌وه سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكه ده‌ركراوه‌كه‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شوێن و جێگای خۆیان، هاتووه ماده‌ی 140ی له‌ناو ده‌ستووردا به‌بێ‌هیچ زه‌مانه‌تێكی جێبه‌جێكردن جێگاكردووه‌ته‌وه، كه ده‌بوو مه‌رجی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه یان پێدانه‌وه‌ی هه‌ر مافێكیتری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی كوردبێت كه له ماوه‌ی رابردوودا زه‌وتكراوه.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی رابردوودا ئه‌و په‌یامه‌ی داوه به ئه‌مریكا و رۆژئاوا كه عێراقی یه‌كگرتوویان ده‌وێت و نایانه‌وێ له‌م ده‌وڵه‌ته جیاببنه‌وه، به‌م هه‌ڵوێسته‌یان وایبۆچوون كه هه‌لومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و ئه‌مریكای هاوپه‌یمان و پارێزه‌ری ئه‌م هه‌رێمه به زیاتر له‌مه‌ی ئێستا رازینابێت، سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئێمه ده‌یه‌وێت ئه‌مریكا كات و شێوازی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بۆ دیاریبكات! كه ئه‌مه هه‌رگیز نابێت و ده‌بێت كورد خۆی ئیراده‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت و له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكاته ئه‌مری واقیع.
راسته بریار و هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی جیدی و گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵی كاری سه‌ركرده مێژووییه‌كان كۆسپ و كێشه و فشاری ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر دروستده‌بێت، با به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی جارانیش نه‌بێت، به‌ڵام خۆ ئه‌و كێشه و فشارانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر كورد دروستیده‌كه‌ن زیاتر نابێت له كێشه و فشاره‌كانی سه‌ر باشوورییه‌كانی سودان و ته‌یمورییه‌كان و كۆسۆڤییه‌كان كه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی پڕ له گۆڕانكاریدا بوونه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، جیاوازی نێوان ئێمه و ئه‌وان ته‌نها جیاوازی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانمانه و هیچیتر.
kameelmahmod@yahoo.com