پ: مانای سروشت له‌تێڕوانینی ئێوه‌دا چییه؟
و: هه‌موو ئه‌وه‌ی كهنهبهدهستی مرۆڤ دروستكراوه و نهجموجووڵهكانی مرۆڤ له‌دروستكردنیدا كاریگه‌رییان هه‌بووه، له لوتكه‌ی كێوه‌كانه‌وه تاكو نێو زه‌ریاكان، لهقهوزهكانهوه تاكو فیله‌كان، بهدهستهواژهیهكیدیكه، مرۆڤیش به‌شێكه له‌م سروشته وجه‌سته‌ی وه‌ك هه‌موو جیهان له‌هه‌مان ئه‌و یاسا فیزیاوی وسروشتییه په‌یڕه‌وده‌كات، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه‌مرۆڤ بۆدژایه‌تی یاخود شۆڕش له‌به‌رامبه‌ر خودا‌و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر سروشت ئازاده، له‌ساتی ته‌كنیكی ده‌توانرێت بوترێت له‌گه‌ڵ هه‌موو بوونه‌وه‌ره سروشییهكان یه‌كسان نییه. له‌هه‌ر شێوه‌یه‌كدا مه‌به‌ستم له‌سروشت و هه‌ر شتێكی نامرۆیی ودوور له چالاكییه مرۆییه‌كان ده‌گرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له كۆمه‌ڵگه سونهتییهكاندا ههمیشهئهم جموجووڵانه له‌گه‌ڵ سروشتدا سازگارن، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كاندا هه‌رگیز سازگارییهك له‌گه‌ڵ سروشتدا نابینرێت و بهرچاوناكهوێت، پێویست به‌وتن ناكات كه‌ته‌نانه‌ت له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا سروشت یان ده‌وروبه‌ر و سنووره‌كانی دروستكراوی مرۆڤ به‌چه‌ندین جۆری جیاواز لێكدهردرێنهوه و راڤهدهكرێن.
پ: جه‌نابتان شوێنی ئێستای ژینگه و په‌یوه‌ندی مرۆڤ لهگهڵیداچۆن وه‌سفده‌كه‌ن؟
و. مرۆڤی مۆدێرن و پۆست‌مۆدێرن، به‌شێكی زۆری سروشتی لهدارستانهكانهوه تاكو مه‌رجانه‌كانی ده‌ریا وه‌رگرتووه و له‌ناویبردوون و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات. ئه‌م باردودۆخهجێگاو شایه‌نی ره‌خنه‌لێگرتنه، له‌گه‌ڵ فراوانبوونی جیهان، پارادایمه‌كانی مۆدێرنهكهلهژێر كۆنترۆڵی ده‌رهێنانی سروشت كه بۆ رازیكردنی نیاز‌و پێویستییه‌كانی رۆژانه‌ی زیاتری مرۆڤ شتێكی جیانییه. بارودۆخه‌كه له‌حاڵه‌تی سه‌خترو دژوارتربووندایه. ههرچهندهلهدهیهكانی كۆتایی له‌رۆژئاوادا سه‌باره‌ت به‌دۆخی جیهانی سروشتی وپێویستی فێركردنی مامه‌ڵه‌كردنی راستودروست لهپهیوهنیكردن له‌گه‌ڵ سروشتدا وله‌ڕووی پاراستنی ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه، چه‌ندین هه‌وڵ و تێكۆشان ئه‌نجامدراوه. پێویست به بیرهێنانه‌وه‌یه كه بهههرئهندازهیهك سروشت به‌ده‌ستی مرۆڤ له‌نێوبچێت، جارێكیدی هه‌رئه‌م سروشته‌یه كه قسه‌ی كۆتاییدهكات.
پ: له‌یه‌كێك لهكتێبهكانتانداپهیوهندی نێوان قه‌یرانی ژینگه‌ی ئێستاوقهیرانی مه‌عنه‌وی مرۆڤی مۆدێرنتان بینیوه.. ئه‌م بابه‌ته زیاتر روونبكه‌نه‌وه؟
و: قه‌یرانی په‌یوه‌ندی مرۆڤ و سروشت له‌رۆژئاوادا له‌سه‌ر بنه‌مای دووههڵههاتهدی، یه‌كه‌م: نه‌بوونی ده‌ركی دروست وقووڵتری مرۆڤ ودووه‌م: واقیعییه‌تی پیرۆزی سروشت. ئه‌مه یه‌كێك له‌سزاكانی قه‌یرانی مه‌عنه‌وی مرۆڤ بوو كه له ماوه‌ی رێنیسانسدا و سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا په‌یدابوو لهسهرئهمهش مرۆڤی مۆدێرن خۆی وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی زه‌مینی بینی كه‌هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی له‌به‌رامبه‌ر خودا‌و دروستكراوه‌كانیدا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناونیشانی ئه‌نجامی فیكری و مه‌عنه‌وی ئه‌مری قودسی، سروشت خرایهكهنارهوه.سروشت ئاماده‌گی میكانیكی و ژمێره‌یی بۆ مرۆڤ په‌یداكرد. ئه‌م قه‌یرانه مه‌عنه‌وییه له سه‌رده‌می شۆرشی پیشه‌سازییه‌وه رووه‌و ئه‌م ئاراسته‌یه زیاتربووه.
پ: له‌ڕووی به‌رگریكردن لهژینگهدهوترێت مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین دوژمنانی سه‌رگۆی زه‌وین و بوونیان بۆئهمزهوییه پێویست نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونێكی تێكده‌رانه‌و كاولكارانهیان هه‌یه، ئێوهلهمبارهیهوه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه؟
و: ئهمهسهبارهت به هه‌موو مرۆڤه‌كان شتێكی راستنابێت، به‌ڵكو ته‌نها مرۆڤی مۆدێرن به‌گه‌وره‌ترین دوژمنی سروشت ده‌ژمێردرێت. خه‌ڵكانی دووری ئوسترالیا نزیكه‌ی "40"چل هه‌زار ساڵ وه‌چه له دوای وه‌چه به شێوه‌یه‌كی سوننه‌تی ده‌ژیان و مرۆڤی سپی‌پێست نه‌یده‌توانی هیچ جۆرهگۆڕانێك له‌ژیانیاندا دروستبكات، ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێبدرایه، ههربهههمانشێوه ده‌یانتوانی"40"چل هه‌زار ساڵیدیكهو ته‌نانه‌ت زیاتریش له‌سروشتی جوان و بێوێنه‌ی ئوسترالیادا بژین، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به‌دانیشتوانی ناوچهشارنشینهكانی وهكوسیدنی یاخود مالبۆرن و هه‌وره‌ها بۆشاره مۆدێرنهكانیدیكه لهسیئول تاكو نیۆیۆرك راست نییه.
له‌سروشتدا پێویست به‌بوونی مرۆڤی مۆدێرن ناكات‌و شێوه‌ی مۆدێرنی ژیان ناتوانێت ئه‌وه‌نده درێژه‌بكێشێت، به‌ڵام مرۆڤ له حه‌قیقه‌تدا، نهمریهتی مرۆڤ، مرۆڤێكی سوننه‌تییه، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه‌تاكو ئێستا توانیویه‌تی، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسگوزاری سروشت بێت و رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێبدات كهلهجیهانی مه‌عنه‌ویدا هه‌ناسه هه‌ڵبمژێت.گه‌لێك به‌ڵگه‌ی میتافیزیكی و جیهانی و نهێنی ئامێزی بێ‌شومار بوونیان هه‌یه‌كه سروشت به‌بێ مرۆڤ ناتوانێت ده‌ریانبخات.من ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه قسه‌بكه‌م: ئێوه‌ده‌توانن سه‌رنج له‌كتێبه‌كانم به‌تایبه‌ت له"مرۆڤ و سروشت "و"ئایین ویاسای سروشت"و "مه‌عریفه‌ت و مه‌عنه‌وییه‌ت" بده‌ن .
پ: ئێوه له كتێبه‌كانتاندا باوه‌ڕتان به زانستی ئێستایی و كاتی هه‌یه و ئه‌و رێگه‌ی ژیانه‌ی كه ئه‌م زانسته پێشنیاری ده‌كات، له‌لایه‌ن مرۆڤی دونیاییه‌وه دروستبووه، لێره‌دا دونیاییبوون به چ مانایه‌كه؟
و: مه‌به‌ستی من له مرۆڤی دونیایی ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له مهعنهوییهتدا گهشهینهكردووه و رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌عنه‌وییه‌تی ده‌روونی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و توانافیكرییانهی كه بیریانلێدهكاتهوه و هه‌روه‌ها بابه‌تی ئه‌و كه سروشته، ورده‌ورده له هه‌رجۆره مهعنهوییهتێك خاڵیده‌بێته‌وه، من مرۆڤێكی له‌مجۆره ناوی مرۆڤی دونیایی لێده‌نێم.
پ: بۆچی ده‌ڵێیت جیهان هه‌روه‌ك كتێبێكه كه مانای جۆراوجۆری هه‌یه؟
و: كتێب چییه؟ ژماره‌یه‌ك وه‌ره‌قه یاخود نامه‌یه‌كه كه به‌جۆرێك ره‌نگ نووسراوه‌ته‌وه و له‌پشت ئه‌مشێوه دیاره‌وه مانایه‌ك شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ماناكه‌ی ده‌ركبكات و لێیتێبگات، ده‌بێت زمانی نووسینی بزانێت. باشه جیهانیش وه‌كو ئه‌م كتێبه‌یه كه‌له‌پشت شێوه‌و چۆنیه‌تی ئه‌و دیاردانه‌ی كه بوونیان هه‌یه، مانایه‌كی تێدایه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ مانای ئه‌م زمانه نه‌زانێت ناتوانێت كێش و درێژی و پانی بدۆزێته‌وه. زانستی بریسروشتی كتومت هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له‌كتێبی بووندا هه‌یه.لایه‌نه ژمێردراو و دیارده سروشییهكانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وزمانه‌ی كه كتێبی سروشت و جیهانی پێنووسراوه‌ته‌وه ده‌خرێته پشتگوێ هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه كه مرۆڤه‌كان له په‌یامی ناوه‌كی و ده‌رونییه‌كه‌ی تێناگه‌ن.
پ: ئایا ده‌ركی نیشانه‌كانی سروشت و تێگه‌یشتن له ماناكه‌ی له‌توانادا هه‌یه؟
و: به‌ڵێ، ده‌رككردنی زمانی كتێبی جیهانی هه‌ربه‌وجۆره‌ی پێشینانمان ئه‌نجامیانداوه كارێكی مومكینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئه‌م كاره ئه‌نجامبده‌ین، سه‌ره‌تا به‌پێی پێویست پێویسته له‌گه‌ڵ میتافزیك و جیهانناسی ئاشنابین و بتوانین جارێكیترجیهانی مه‌عنه‌وی و فیكری سوننه‌تی كه زمانه له‌وه‌وه‌هاتووه ئهزموونبكهین.
پ: به باوه‌ڕی ئێوه كام یه‌ك له‌م زانستانه‌ی كه ئێستا بوونیان هه‌یه له زانینی مرۆڤ و سروشت نزیكترن؟
و: له‌و شوێنه‌ی كه زانستی نوێ له‌سه‌ربنه‌مای ره‌دكردنه‌وه‌ی پله‌كانی بوون و واقیعیاتی مه‌عنه‌وی دروستبوون، هیچ یه‌كێك له‌وانه لهدهركی ئایینی مرۆڤ و سروشته‌وه نزیك نین. به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی كه ئه‌م پرسیاره‌تان كرد به سه‌یركردنێكی كردارییهوهدهتوانم بڵێم كه تێگه‌یشتنی هارمۆنی له سروشت وپه‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵیدا ئه‌وه ده‌توانێت له‌م بابه‌ته نزیكترببێتهوه، به‌باوه‌ڕی من به تێڕوانینێكی میتافیزیكییانه میكانیكی كوانته‌می گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه. به‌م تێڕوانینه ده‌توانرێت له زیندانی دووجهمسهرهی دیكارتی رزگارمانببێت.
پ: زانسته رۆژهه‌ڵاتییه‌كان هاوكاری تێگه‌یشتنی زانستی رۆژئاوایی له سروشت ده‌كات؟
و: زانسته سوننه‌تییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، هیندی، چینی، یاخود چ ئیسلامی بن له‌سه‌ر پایه‌ی جیهانناسی وه‌ستاون وله‌گه‌ڵ میتافیزیكدا په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌میشه‌ییان هه‌یه. ئه‌م زانستانه له‌ژێر سێبه‌ری بنه‌مای فیكری و مه‌عنه‌وی به شێوه‌ی سروشتی فیزیكی باڵا "متعالی" سروشت ده‌خوێننه‌وه و له‌سه‌ربنه‌مای په‌یوه‌ندی قووڵی نێوان مرۆڤ وسروشت وه‌ستاون و دروستبوون، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له بیركردنه‌وه‌ی رۆژههڵاتتدا له رۆڵی مرۆڤگه‌راییدا باسده‌كرێت و ده‌بینرێت. ئێستا ئه‌م زانستانه ئه‌گه‌ر له رۆژئاواشدا بخوێنرێن نه‌ك ته‌نها به‌شێوه‌ی قۆناغی پێشه‌كی و سه‌ره‌تایی به‌ڵكو ده‌توانن له زانستی مۆدێرنی رۆژئاوادا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ لایه‌نه قووڵ و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشت ئاشكرابكه‌ن و ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن كه له دیدی سنوورداری زانستی رۆژئاوادا نادیار و شاراوه‌ن.
پ: ئایین چ رۆڵێك له بابه‌ته‌كانی ژینگه‌ناسیدا ده‌گێرێت؟
و: ئایینه‌كان ده‌توانن له قه‌یرانی ژینگه‌دا و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان بهمبابهتهوه هه‌یه و به‌تایبه‌ت له‌نێوان تاكی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپییه رۆژئاواییه‌كان به ئاییندار ماونه‌ته‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ئایین بوو كه له‌مانای فراوانكردنی روانینی مه‌عنه‌وی له ئه‌زموون سه‌باره‌ت به سروشت له‌نێوان شارستانییه‌ته سوننه‌تییه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته‌یان هێنایه‌كایه‌وه. هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه وتم ئه‌گه‌ر ئایینگه‌رایی له سروشتدا له‌رۆژئاوادا نه‌بوایه ئه‌و زانسته بڕی"كمی"یانه نه‌یانده‌توانی پێشبكه‌ون به‌مشێوه‌یه ته‌كنۆلۆژیا كه بویه هۆی وێرانییه‌كی له‌مجۆره نه‌یده‌توانی پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. له‌پله‌ی دووه‌مدا: ئایینه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له جیهاندا و به‌تایبه‌ت ئایینه سه‌ره‌تاییه‌كان خاوه‌نی ئه‌خلاقی ئایینین كه سه‌رنجی تایبه‌تییان به مرۆڤ و جیهانی سروشت هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به ئایینی مه‌سیحییه‌ت هه‌ر راسته، هه‌رچه‌نده كه قۆناغی مۆدێرن له سایه‌ی سوننه‌تی مه‌سیحییه‌تدا دروستبووه، به‌ڵام له ده‌یه‌كانی كۆتاییدا وته‌بێژان و ئهخلاقناسانی مه‌سیحی روویان له‌مبابه‌ته كردووه و سوننه‌تی فرانسویان به ناونیشانی قه‌دیسی حامی سروشت ناساند و به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌مڕۆ پێویست بوون به "دروستكردنی فه‌زای سه‌وز" له ئاییندا و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه فێركارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به سروشت و ژینگه و به‌رپرسیارییه‌تی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به دروستكراوه خوداییه‌كان هه‌ستپێكراوه و گرنگه ده‌ركه‌وتوو.ده‌توانیت وێنای ئه‌وه‌بكه‌یت كه ئه‌گه‌ر وته‌بێژان و رێنمونیكهارنی موسوڵمان و مه‌سیحی و هیندی و بوزایی له‌نێوان موسوڵمانان و مه‌سیحییه‌كان و هینده‌كان و بوزاییه‌كان له گوته و قسه‌كانی رۆژانه‌یان باسیان له پاراستنی سروشت بكردایه و ئه‌م وهزیفهئایینییهیان سه‌باره‌ت به دروستكراوه‌كانی خودا بناساندایه، بارودۆخ چه‌ند جیاوازدهبوو.
پ: بۆچوونتان سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنی مرۆڤ و زانستی گیانه‌وه‌رناسی چییه؟
و: به باوه‌ڕی من ئاگایی له خودی ئاژه‌ڵێك شێوه‌یه‌كی به‌رزتری هه‌یه له ئاگاداربوون به له‌دایكبوون و زۆربوون و توێكاری له‌شی ئاژه‌ڵه‌وه، ره‌فتاره‌كانی ئاژه‌ڵ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خودی ئاژه‌ڵه‌كه گرنگییه‌كی كه‌متری نییه وجێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. زانست سه‌باره‌ت به‌خودی ئاژه‌ڵ به‌بێگومان زانستێكی قووڵتره.
پ: ئه‌گه‌ر حاڵی حازر خاڵێك بوونی هه‌بێت كه‌زانایان و پیاوهمهزههبیهكان پێكه‌وه هاوبهشییهكیان هه‌بێت، كۆتا رۆژی جیهانه كه رووداوێكی ترسناكی جیهانی تیایداڕووبدات، وه‌كو ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌م بارودۆخه چۆن ده‌بینیت؟
و: هه‌ربه‌وجۆره‌ی ئێمه له سه‌رچاوه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و هیندا ده‌بینین تاكه مه‌زهه‌بییه‌كان و ئایینداره‌كان باس له كۆتایی مێژوو و رووداوی دواڕۆژ قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا باس له "نیشانه‌كانی سه‌رده‌م" ده‌كه‌ن، ئه‌و نیشانانه‌ی كه باس له كۆتایی مێژوو ده‌كه‌ن. ئه‌و شته‌ی كه زانایان له‌ژێر ناونیشانی بهڵانزیكهكانی ژینگه قسه‌ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك "نیشانه‌كانی سه‌رده‌م و دواڕۆژن"به‌ڵام ئه‌گه‌ر به بیروباوه‌ڕی دوارۆژناسانهوه ده‌ست به وێرانكردنی سروشت بكه‌ین، تووشی گوناهێكی گه‌وره بووین و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به خودا و ئه‌و فێركارییانهیه كه له ئایینه‌كاندا هه‌یه. ئه‌گه‌رئێمه په‌یڕه‌وی سه‌رسه‌ختی مه‌زهه‌ب بین، ئایا ئه‌وه راسته كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركارییانه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ران و گه‌وره‌كانی ئایینه‌كان فێریانكردووین و پێیانڕاگه‌یاندووین كاربكه‌ین و بجووڵێینه‌وه. بۆ نموونه: هاوكاری و یارمه‌تی هه‌ژاران نه‌ده‌ین به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه جیهان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات و رۆژه‌كانی كۆتایی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت. هیچ كه‌سێك جگه‌له خودای گه‌وره نازانێت كه‌ی كاتی ئه‌وه ده‌گات و دونیا كۆتایی دێت. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام"د.خ" له شوێنێكدا ده‌فه‌رموێ: (دره‌ختێك بچێنه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیابیت سبه‌ینێ كۆتایی جیهانه).
پ: ئایا هیچ ئومێدێك هه‌یه كه ئاشتی نێوان مرۆڤه‌كان وسروشت بێته‌كایه‌وه؟ ئایا ئێمه وه‌كو مرۆڤ ده‌توانین جێگه‌یه‌ك گونجاوتر له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سروشتدا هه‌بێت؟
و: هه‌ڵبه‌ته هه‌میشه ئومێد هه‌یه، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه سوننه‌تی ئاگۆستین ده‌ڵێت: ئومێدبنهمایهكی ئیلاهی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا پاش نزیكه‌ی نیوسه‌ده كه له لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ژینگه ده‌گوزه‌رێت، من به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووم كه‌مه‌گه‌ر لوتفی خودایی ئه‌و مه‌ترسییه كۆنترۆڵببێت ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر مرۆڤی مۆدێرن فه‌رمانڕه‌وایه بگۆرێت.
من به‌داخم كه ئه‌مه ده‌ڵێم، به‌ڵام واقیعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه تاكو ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤی مۆدێرن تێڕوانین و ره‌فتاری نه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ر به سروشت وبوونهوهرانیدیكه، ره‌نگه باشتربێت كه رووداوێكی ترسناك بۆ هه‌موومان رووبدات تاكو مه‌رگ و رووداوی سروشتی ئهزموونبكهین. ئومێده‌وارم له‌مڕووه‌وه هه‌ڵه بیرمكردبێتهوه، له‌هه‌ر شێوه‌و دۆخێك‌دا باشتروایه ئومێده‌واربین كه رۆژێك بێداردهبینهوه و جڵه‌وی مه‌ترسییه‌كانی سروشت بهدهستهوهدهگرین و كۆنترۆڵیاندهكهین.
دڵنیابن ئه‌گه‌ر هه‌رجۆره ره‌فتارێك له‌گه‌ڵ سروشتتدا بنوێنین و له‌و ره‌فتاره‌دا دووچاری خۆبه‌گه‌وره زانین و غرور ببین، ئیدی ئه‌وه سروشته كه قسه‌ی كۆتاییدهكات. له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌مان لهیاددابێت كه هه‌موو شته‌كان له ده‌ستی خودادان. ئێمه هه‌ركارێك كه بتوانین ئه‌نجامیده‌ده‌ین و ئه‌ویدیكه‌ی به خودادهسپێرین و خودای گه‌وره له هه‌مووان باشتر ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: ماهنامه پژوهشی "حكمت و معرفت" سال سوم، شماره3، خرداد 1387.