تورکیا لە شەڕی داعشدا، دەوری پاکستان لە بەرابەر تاڵیبان دەبینێ؟
شێرکۆ جیهانی

لە شەوانی ڕابڕدوودا لە کاناڵی بی بی سی فارسی، چاوم بە بەرنامەیەکی داکیومێنتی لە سەر شەڕی ئامریکا لە بەرابەر ئەلقاعیدە و تاڵیبان لە وڵاتی ئەفغانستان کەوت. لەو داکومێنتەدا ژمارەیەک لە کاربەدەستانی چەکداری ئامریکا کە بە خۆیان لە شەڕەکاندا بەشدار بوون باسیان لە مژارێکی گرینگ، واتا چۆنیەتی "پێوەندییەکانی پاکستان" لە گەڵ ئامریکا، ئەلقاعیدە و تاڵەبان دەکرد. بە گوێرەی قسەکانی ئەمان و بە شاهیدی هێندێک لەکۆنە ئەندامانی تاڵەبان کە خۆیان بە دەستەوە دابوو، پاکستان کە خۆی وەکوو دۆست و هاوبەرەی ئامریکا لە شەڕی دژ بە تاڵیبان و ئەلقاعیدە ناساندبوو، زۆر جاران بە کردەوە کڵاوی لە سەر ئامریکاییەکان ناوە و یارمەتی سەرۆکی ئەلقاعیدە "ئوسامە بێن لادەن" و چەکدارانی تاڵیبانی داوە! وەک دەزانرێ ئامریکا لە سەردەمی داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن یەکێتیی سۆڤیەت، لە ڕێگای پاکستانەوە یارمەتی لۆژێستیکی دەگەیاندە دەستی تاڵیبان و چەک و خۆراکی پێ دەدان. هەر لەو سەردەمەوە بوو کە پاکستان پێوەندییەکی گەرم و گوڕی لە گەڵ تالیبان پێک هێنا و بوو بە پشتیوانی ئەو ڕێکخراوەیە. پاکستان هاوکات لە پارێزگای سەربەخۆیی خوازی "کەشمیر"ی هیندوستان، بۆ لاوازکردنی دوژمنی سەرەکی خۆی "هیندووستان" یارمەتی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان دەدات. هەڵبەت ئەو یارمەتییانە هێندێک جار توندڕەوە ئیسلامییەکانی "بەلووچستان"ی ئێرانیش دەگرێتەوە کە لێرەدا مەبەستی پاکستان نەک وەدەستهێنانی مافی گەلی بەلووچە لە ئێران (چوونکە زۆرینەی خاکی بەلووچستان کەوتووەتە نێو خودی پاکستان و لەوانیش نیگەرانە) بەڵکوو مەبەستی فشار هێنانە بۆ دەوڵەتانی جیران! بەو پێیە دەتوانین بڵێین کە پاکستان وەک هێلانەیەکی سەرەکییە بۆ خۆرێکخستن و پێگەیاندنی چەکدارە توندڕەوە ئیسلامییەکان. بەڵام لە بەرئەوەی کە بەردەوام زۆرینەی کاربەدەستانی ئامریکایی و بە تایبەتیش کەسانێکی وەک ژێنێڕاڵ “پەرویز موشەڕەف" دۆستایەتی خۆیان لە گەڵ ئامریکا ڕاگەیاندووە و پێیان وابووە کە دەتوانن لەو دۆستایەتییە لە دژی هیندوستان (کە ئامریکاش بە رەقیبی خۆی دەزانێت) کەڵک وەربگرن، هەر بۆیەش پاکستان دەمامکی دژایەتیکردن لە گەڵ ڕێکخراوە توندڕەوە ئیسلامییەکانی لە ڕووخساری خۆی داوە! ئەمەش بە تایبەت لە کاتێکدا زۆرتر کەوتە بەرچاو کە ئیتر سۆڤیەت لە ناوچەکە نەمابوو، بگرە ئامریکا بە خۆی ئەفغانستانی داگیر کردبوو. هەروەها دوای کارەساتی یازدەی سێپتامبر و هاتنی ئەلقاعیدە بۆ ئەفغانستان، پاکستان هەستی بە جددی بوونی مەسەلەکە و هەستیارتر بوونی ئامریکا لە ناوچەکەدا کرد و پشتیوانی خۆی لە ئامریکا ڕاگەیاند. بەڵام بە گوێرەی گووتەی ژمارەیەک لە فەرماندە ئامریکاییەکان و ئەو سیخوڕ یان ئەسیرانەی کە باسیان لە پێوەندییەکانی تاڵیبان و پاکستان کردووە، پاکستان فارس گووتەنی "یک بام و دو هوا" دەوری گێڕاوە و نە ویستوویەتی ئامریکا لە خۆی بڕەنجێنێ و نە ویستوویەتی تاڵیبان و سەرکردەکانی ئەلقاعیدە لەناو بچن! هەر بۆیە لە گەمەیەک کە چەندین ساڵە درێژەی هەیە، بە ڕواڵەت هێندێک جار لە سنوورەکانی خۆیەوە تەقەی لە چەکدارانی تاڵیبان کردووە و لە گەڵ یەکتر بەشەڕ هاتوون، بەڵام لەو لاشەوە یارمەتی لە وێنەی خۆراک و پۆشاک و چەکی بۆ ناردوون و تەنانەت بریندارەکانی لە نەخۆشخانەکانی خۆیدا بۆ دەرمان کردوون. لەوەش زیادتر جاری واهەبووە کە ئۆردووگای چەکداری لە ناو خوودی خاکی پاکستان پێداون لە کاتێکدا کە لە ناو ئەفغانستاندا ئامریکای هاوپەیمان خەریکی بۆمباران کردنی چەکدارانی تاڵیبان بووە! ئەگەر چاوێک بە پێوەندییەکانی تورکیا و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکانی ناو سوریە لە وێنەی "جبهەالنصره” و "داعش"دا بخشێنین، سیاسەتێکی هاوشێوەی پاکستان دەبینین. تورکیا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئامریکایە، هەر بۆیە دەبێ لە شەڕی دژ بە گرووپە ئیسلامییەکان یارمەتی ئامریکا و ئوروپا بدات. بەڵام لە هەمانکاتدا تورکیا دوژمنی بەشار ئەسەدە و لە خودایەتی کە ڕۆژێک زووتر ئەو دەوڵەتە بڕووخێ و دەسهەڵاتی سوننی سەربەخۆی بهێنێتە سەر کار. لە هەمانکاتدا زۆر نیگەرانی سازبوونی حکوومەتێکی کوردی سەر بە پەکەکەیە و نیگەرانە لە سازبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان. لەم نێوەدا تورکیا (کە چەندین ساڵە حیزبێکی ئیسلامی وەک ئاکەپە حکومەتەکەی گرتووەتە دەست) لە لایەک لە هێندێک ناوچەی وەک "مێرسین" ئۆردوگای چەکداری دەدات بە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان (جیا لە ئەرتەشی ئازاد یارمەتی "جبهەالنصر"یش دەدات)، چەک و خۆراک و پارە و جلوبەرگیان بۆ دابین دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە بە ڕواڵەت خۆی لە بەرەی ئامریکا و ناتۆ دەخاتە بەرچاو! بەڵام ئایا ئامریکا کە لە پاکستان بە هەڵەکانی خۆی زانی و گومانی خستە سەر کاربەدەستانی ئەم وڵاتە، ئەمجارەیان گومان لە تورکیا ناکات کە بە شێوەی نهێنی پشتیوانی لە داعش بکات؟ داعشێک کە لقی پێشووی ئەلقاعیدەیە و بە یەکێک لە مەترسیدارترین ڕێکخراوەکانی مرۆڤکوژی ناوچەکە دەناسرێت! تەنانەت ئەم هەڵسەنگاندنە وڵاتانی "قەتەر" و "عەرەبستانی سعوودی"یش دەگرێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر "سەلەفی" و "وەهابی"یان هەیە و پێشینەی پشتیوانیکردن لە توندڕەوە ئیسلامییەکانیان هەیە. ئایا تورکیا لر شەڕی داعیشدا، دەوری پاکستان نابینێ لە بەرابەر تاڵیبان؟
60769 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, August 3, 2016
زیاتر
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
فایلی ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد
دەرگیریی و كاریگەرییەكان لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
نووسینی د. بیل پارك
وەرگێڕانی: سان بەرزان ئەحمەد
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
عەلی شەریعەتی ..ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی ) لە خەباتی ئیسلامی
پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی پیاوێك
هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی: موسعەب ئەدهەم
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نالی
ساكار ئه‌كره‌م حه‌مه‌ ساڵح
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پڕۆژه‌ی نالی،
پڕۆژه‌ی بیرلێكراوه‌ی مه‌ولانا خالید
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئه‌و گرێكوێرانه‌ی له‌ ژیانی نالیدا ناكرێنه‌وه‌
م. عه‌لی
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
په‌یامی نالی
د. سه‌باح به‌رزنجی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مه‌یخانه‌یی دڵ
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
جارێکیدی لەگەڵ حەزرەتی نالی
حەکیم مەلا ساڵح
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
نالی، لە نیشتمانی مەعریفەوە تا غوربەتی زمان
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رەخنەکار و مامۆستای زانکۆ، عەبدولخالق یەعقووبی
سازدانی: هەرێم عوسمان
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
دیدار له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌مه‌ نوری عومه‌ر كاكی
مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی
سازدانی هه‌رێم عوسمان
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
تێڕامانێك له‌ ژیاننامه‌ی نالی
حه‌بیب جاف
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
گرفتی بێقەوارەیی كورد لە سەردەمی عەولەمەدا
سەلام عەبدولكەریم
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دەوڵەت- نەتەوە
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان خەون و راستیدا
گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆر سەعید شەمس
ئا: هادی محەممەدی
هەڵوێستی توركیا لە فیدراڵیزمی
هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری
ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
دەوڵەتی كوردی.. خەونە وازلێنەهێنراوەكەی كورد
وتووێژ لەگەڵ د.سەردار عەزیز
سازدانی وتوێژ: سەلام عەبدلكەریم
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئاستەنگەكانی بەردەم سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان
هێمن ئیبراهیم
وردەكارییەكانی خەباتی چەكداریی
لە ئەجێندای (پەكەكە)دا
بەشێك لە كتێبی كچە رۆژنامەنووس (ئەلیزا ماركۆس)
وەرگێڕانی: ماجید خەلیل
دەوڵەت، لەنێوان خواست و كاردانەوە
محەمەد مێرگەسۆری
توركیا : چارەسەركردنی كێشەی كورد و
دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا
خالید دۆستی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010