حه‌زره‌تی نالی یه‌كێكه له‌و شاعیره گه‌ورانه‌ی كورد كه به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ی نوێی بۆ ده‌كرێ وده‌كرێت چه‌ند باره شیعره‌كانی بخوێندرێته‌وه به پێی تێڕوانینی جیاواز و زه‌مه‌نی جیاواز ودابڕاو له زه‌مه‌نی له دایكبووی تێكسته شیعره‌كه ، ئه‌ڵبه‌ته قه‌سیده مه‌زنه‌كه‌ی نالی (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم،ئه‌ی بادی خۆش مرور) ده‌كرێت به شاكارێكی بێ هاوتا ناوه زه‌ند بكرێت . چونكه نمونه‌یه‌كی بێ وێنه‌یه له تێكستی شیعری كلاسیكیدا كه خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ندێ لایه‌نی بنه‌مای ئه‌و ده‌مه‌ی كۆمه‌ڵی كوردهواری ، نالی له‌م شاكاره‌دا یاده‌وه‌رییه‌كانی ده‌به‌ستێته‌وه به یه‌كه‌وه و هه‌موو دیمه‌نه جوانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروپشتی له گه‌ڵ خۆشی وشادی ویاری وشایی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌ر جه‌سته ده‌كات و ئه‌م دیمهنانهبه(با)دا ده‌نێرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه یان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و قوربانی (تۆز) ی(با) ده‌بێت ، چونكه (با) به گه‌وره تر‌و باڵا ده‌ست و بێ به‌ڵا ته‌ماشا ده‌كات و قوربانی ناوێت ، به‌ڵكو قوربانی ئه و تۆزه ده‌بێت كه له جووڵه‌ی باوه هه‌ڵده‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی نالی هه‌ڵگرێت و هه‌موو وڵاتی پێ تهی بكات و یه‌ك به یه‌كی ئه‌و شوێنانه بگه‌ڕێ و بزانێ ئه‌و دیمه‌ن و وێنانه‌ی لای نالی له زه‌مه‌نی پێش غائیبی له نیشتمان و له سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆماڵیدا هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه یان گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتووه .
ئه‌و گۆڕانه‌ی نالی پیشبینی كردووه له‌م قه‌سیده‌دا گۆڕانه به‌ره‌وخراپ چونكه هه‌واڵی ئه‌وه‌ی زانیوه ده‌سه‌ڵاتی بێگانه باڵی كێشاوه به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌یدا و كۆتای هێنراوه بهدهسهڵاتداریهتی كوردی له‌م گه‌ڕانه‌وه ی‌دا بۆ(نیشتمان) له هه‌رشوێنێكدا كه ده‌كرێت به ویستگه‌یه‌كی (با) ناوی لێنێین كه نالی بۆی دیاریكردووه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات و پرسیار له‌و مه‌نزڵگایه ده‌كات و جوانی ئه‌و شوێنه و جووڵه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدابوون به‌سه‌رده‌كاته‌وه هه‌ر له شیوه سووره‌وه به‌ره‌و هه‌یوانی خانهقاوپاشان تاق و ژووری حوجره‌كه‌ی خۆی و بیره وهرییهكانی له یاری و سێبازی فه قێكان له فه‌زای ده‌شتی فه‌قێكاندا . لێره‌دا نالی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی و وێنه‌یه‌كی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له زه‌ینی ئێمه‌شدا درووست ده‌كات، له عهینیسهرچناردا جیهانێكی پڕ له چنارو گوڵ و چنوور وه‌ك ده‌ڵێ :
ئهمجامهوهسته تاده گهیته عه‌ینی (سه‌رچنار)
ئاوێكه پڕ له نارو چنارو گوڵ و چنوور
پاشان وه‌سیه‌ت به (با) ده‌كات كه داخڵا نه‌بێ عه‌نبه‌ری سارایی (خاك و خۆڵ) هه‌تا به (سوله‌یمانیدا) نه‌كا عوبور بۆ ته‌ماشای نه‌و به‌هاری كاكۆڵی كوڕه لاو‌و زوڵفی حۆریه نازداره‌كان كه خۆیان له‌م ساته‌وه‌ختی كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا رازاندووه‌ته‌وه :
یه‌عنی ریازی ره‌وزه كه‌تێدا به‌چه‌ن ده‌مێ
موشكین ده‌بێ به كاكۆڵی غیلمان و زولفی حور
دواتر بزانه مه‌كانی (كانی ئاسكان) وه‌ك جارانه ئاسكه‌كان خۆیان تیادا نمایش ده‌كه‌ن :
ئێسته‌ش مه‌كانی ئاسكه‌یه (كانی ئاسكان)
یاخۆ بووه به مه‌لعه‌بی گورگ و لووره لوور
تاده‌گاته ههواڵپرسینیله كه‌ناری حه‌وشه‌كه وفه‌زای ده‌شتی فه‌قێكان كهبزانێ وه‌ك جاران یاریه كورده‌واریه‌كان (بازوكهوشهكی) تێادادهكرێت:
ئێسته‌ش كه‌ناری حه‌وشه‌كه جێی بازو كه‌وشه‌كه
یاری تیایه ، یابووهته مه‌عره‌زی نوفوور
***
تخوافهزای ده‌شتی فه‌قێكان ئه‌مێستاكه‌ش
مه‌حشه‌ر میساله یابووه ته (چۆڵی سه‌لم و توور)
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا به‌شێكه له‌و وینانه‌ی نالی كه نیشتمانه‌كه‌ی پیشان ده‌دات و شانازی به‌و ڕۆژهخۆشانهوه ده‌كات كه له كه‌رنه‌ڤاڵێكی به‌هاری نیشتیمانی ده‌كات به هاونیشتیمانه كانه‌وه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵات دارێتی خۆماڵیدا و دوری خۆی له نیشتیمانه‌وه و گۆڕانی حوكمڕانێتی كوردی هه‌موو خۆشی و شادیه‌كی نه هێشتووه و نالی توشی تێكشكاندن كردووه و وای لێكردووه گومان له بوونی خۆی په‌یدا بكات كاتێك ده‌ڵێ :
زارم وه‌كو هیلال و نه‌حیفم وه‌كو خه‌یاڵ
ئایادهكهومه سه‌ر زار‌و به‌دڵدا دهكهمخوتوور
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سیفه‌تانه‌ی نالی وه‌سفی (با) ی پێده‌كات كه كۆمه‌ڵه سیفه‌تێكی جوانودڵخۆشكهرو میزاج خۆش ولوتف خه‌فی و سروه‌ی به‌شاره‌ت ، ده‌رده‌كه‌وێت نالی ده‌یه‌وێت بیره‌وه‌ریه‌كانی زیاتر بهكهرنهڤاڵ بكات و داوای لێده‌كات تۆ خاوه‌نی ئه‌م سیفه‌تانه‌ی هه‌ڵسه‌و بكه‌وه‌ره جووڵه ، چونكه نالی سووتا ره‌واقی خانه‌ی سه‌بری بڕۆ بۆ نیشتمان و به پرسش و ته‌فتیش و گه‌ڕان و خوارو ژوور هه‌واڵی شاری شاره‌زوورم بۆبهێنه بزانه هه‌ر كه‌رنه‌ڤاڵی شادی جاران له‌مه‌مله‌كه‌تی بابان ماوه یان ووڵات بووه به‌لانه‌ی غه‌م و گورگ و مارومور ، لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌نالی له‌و كه‌ش و هه‌وای كه‌رنه‌ڤاڵی نیشتیمانه‌وه دووره‌و ئازاد نیه ، له غوربه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت بفڕشێت و هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به‌یادكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه خۆشه‌كانی وعهوداڵی زه‌مان و مه‌كانی پیرۆزه ، لێره‌دا نالی له نێو بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌توێته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌هۆی هێزی خه‌یاڵه‌وه له دایكبوونه‌وه‌ی خۆی دووباره بكاته‌وه له وڵاتێكدا كه گۆڕه‌پانی كه‌ڵه‌بوونی ئه‌زمونی نالیهو ،لێره‌وه نالی و نیشتمان و نیشتمان و نالی دووهاوكێشهن خودی مرۆڤی كورد پێكده‌هێنن .
ماوه‌ته‌وه بڵێین حه‌زره‌تی نالی هه‌موو خۆشی و شادی و شایی وڵات و ئه‌و وێنه كهرنهڤاڵیهی كه له قسیدهكهیدا به‌رجه‌سته ده‌كات ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی كورد چونكه به‌نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه كه ئه‌و كات ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان بووه په‌ژاره‌و تێكشكانی ده‌روونی له گه‌ڵیدا دێت وه هه‌مو دیمه‌ن و سیما جوانه‌كانی نیشتمان له گه‌ڵیدا نه‌مێنێ وه هیچ پانتاییه‌ك له نیشتمان نامێنێت كهنهڤاڵی شادی تێدا بگێڕدرێت چونكه ده‌سه‌ڵاتی بێگانه مه‌ترسی راسته‌وخۆیه بۆ له‌نێوبردنی ناسنامه‌ی نیشتمان و تێكشكاندنی ده‌روونی مرۆڤی كورد بۆیه (نالی) یش بێ ئومێد ده‌كات له گه‌ڕانه‌وه .