پێشه‌كی:
له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه دروستبووه به دوای ژیانێكی باشتردا ده‌گه‌ڕێ و كارده‌كات له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاروباری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و ئاكامی ئه‌م گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه و كۆششه كاریگه‌ری مرۆڤ له خۆی و برا مرۆڤه‌كانی تری‌دا ده‌ركه‌وتووه، له هیچ یه‌كێك قبوڵ ناكرێت بڵێیت: فڵانه‌كه‌س ناتوانێ فێربێت یاخود فڵانه‌كه‌سی تر زیره‌كی لاوازه.
توێژینه‌وه‌گه‌لێكی زۆر له هۆكاره‌كانی فێركردندا ده‌ركه‌وتوون و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تاكه‌كه‌سێك ده‌توانرێ فێر ببێ و داهێنان بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه‌كانی هێز لای ئه‌و كه‌سه دیاریبكرێ و به هۆكاره باشه‌كانی فێركردنیش رابهینرێ و فێربكرێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی بابه‌تی فێركردن و هۆكاره‌كانی فێركردن ده‌دوێ له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه بریتین له:
یه‌كه‌م: ئامڕاز و جۆره‌كانی فێركردن .
دووه‌م: نه‌ریت و لێهاتووییه‌كانی فێركردن.
سێیه‌م: پرۆسه و پره‌نسیپه‌كانی فێركردن.
چواره‌م: جۆره‌كانی فێركردن.
پێنجه‌م: گرفت و ناره‌حه‌تییه‌كانی فێركردن.
شه‌شه‌م: مه‌رج و فاكته‌ره ئاسانكراوه‌كان بۆ فێركردن.
حه‌وته‌م: چاككردنی ره‌فتار.
هه‌شته‌م: گواستنه‌وه‌ی كاریگه‌ری فێركردن.
سایكۆلۆژیای فێركراو:
ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و تێڕوانینه بڵاوبوو له په‌روه‌رده‌دا كه گرنگترین شت له فێركردندا بریتییه له زانیاری به چاوپۆشین له فێركراو، به شێوه‌یه‌ك بایه‌خدان له‌سه‌ر ماوه‌ی فێركردن چڕكرابوویه‌وه به بێ جیاوازیكردن له نێوان گه‌وره و بچو‌وكدا و ئامانج له فێركردن له‌به‌ركردنی زانیاری بوو، نه‌ك تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی، به‌ڵام ئێستا په‌روه‌رده ئامانجی وه‌رگرتنی شاره‌زایی كۆمه‌ڵایه‌تیه به هه‌موو لایه‌ن و چوونه ناوه‌وه‌ی و پارێزگاری لێ‌كردن و گره‌نتی گێڕانه‌وه‌ی له داهاتوودا و له كاتێكی شیاودا، به شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ زانیارییه‌كان دووباره دروستبكرێنه‌وه به جۆرێك گونجاو بێت له توانا و ئیمكانییه‌ت و سیفه‌تی كه‌سێتی فێركراودا.. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ستی فێركراو به‌پێویستی بۆ فێركردن.
سایكۆلۆژیای پرۆگرام
پرۆگرامه‌كان به سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێن بۆ شاره‌زایی خوێندكار و ئامڕازێكی چالاكه له گه‌شه‌پێدانی كه‌سێتی فێركراودا، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته پرۆگرامه‌كان گه‌شه‌ی توانا و لێهاتوویی و مه‌عریفه‌ی خوێندكار له‌خۆبگرن، به‌ڵام گرنگترین ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه پێویسته له كاتی دانانی پرۆگرامه‌كاندا ره‌چاوبكرێت بریتین له:
1- به‌كارهێنانی وه‌زیفی بۆ پاشماوه‌ی شارستانی و رۆشنبیریه‌كان: هه‌ڵچنینی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی سه‌رده‌مه مێژووییه رابردووه‌كانه‌وه، داوای پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه و پۆلێنكردنی ئه‌و زانیارییانه ده‌كات، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان كه چاكه و سوودبه‌خشه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یان كه زیانبه‌خشه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی شاره‌زایی و سوود پێویسته مه‌حه‌كی بنه‌ڕه‌تی بێت بۆ پرۆگرامه‌كان.
2- كاروانی په‌ره‌سه‌ندنی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی: لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر خوێندنكه كه كراوه‌بێت و لێی وه‌ربگیرێت و له گه‌ڵیشیدا بگۆڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێویسته پرۆگرامه‌كان گۆڕاو و په‌ره‌سه‌ندووبن و دووربن له هه‌موو راوه‌ستان و دامركاندنێكه‌وه.
3- قابلیه‌تی گواستنه‌وه: له‌پێناوی ئه‌وه‌دا كه بتوانرێ ئه‌و زانیارییانه‌ی پرۆگرامه‌كان ده‌یگرنه‌خۆ شایسته‌ی گواستنه‌وه بێت ، پێویسته به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی و زنجیره‌به‌ندییانه رێكبخرێت، لایه‌نی ئابوری له فێركردندا بریتییه له فێركردنی ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره له كه‌مترین كاتدا، له‌گه‌ڵ گره‌نتی ره‌گداكوتانی و گێڕانه‌وه‌ی و گواستنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌بێ فێركردن خاوه‌نی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رزبێت، كاتێك ئاسمانی جووڵه و خێرایی و گونجاوی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌گرێته‌خۆ ره‌چاوكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندكارانی و بایه‌خدانه‌كانیان. دانانی پرۆگرامه‌كانی له ژێر رۆشنای راستییه سایكۆلۆژییه‌كاندا، واته ره‌چاوكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندكاران و پاڵنه‌ره‌كانیان و بایه‌خدانه‌كانیان و جیاوازییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی نێوانیان.
4- پرۆگرامه‌كان و ژینگه: په‌یوه‌ندی نێوان پرۆگرامه‌كان و ژینگه پێویسته توندتۆڵ بێت و خاوه‌نی كاریگه‌رییه‌كی ئاڵوگۆڕ بێت به‌یشێوه‌یه‌ك پرۆگرامه‌كان له ژینگه و گرفت و بابه‌ته‌كانیه‌وه وه‌رگیرابێت، دابڕان له ژینگه، دووری له نێوانیاندا ده‌خاته‌وه و له نێوان فێركردنیشدا بۆیه پێویسته پرۆگرامه‌كان ببنه ئاوێنه‌ی ژینگه و بیگۆڕن بۆ تاقیگه‌یی سروشتی ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ وه‌رگرتنی مه‌عریفه زانستییه‌كان له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ره‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییه ته‌مه‌نییه‌كان:
تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونی و ته‌مه‌نی عه‌قڵییه‌كان له‌پێشه‌كی ئه‌و ئیعتباراتانه داده‌نرێت كه‌پێویسته له كاتی دانانی پرۆگرامه‌كاندا ئاماژه‌ی پێبكرێت و له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌موو ته‌مه‌نێك توانا و تایبه‌تمه‌ندێتی مه‌عریفی و هه‌ڵچوونی خۆی هه‌یه.
سایكۆلۆژیای فێركه‌ر یاخود مامۆستا
موماره‌سه و ئاره‌زوو به‌س نین بۆ هه‌ستان به‌و وه‌زیفه مه‌ترسیداره سپێردراوه به مامۆستا، مامۆستاش هه‌ڵده‌ستێ به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌یگرێته خۆ و رایده‌هێنێ به شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێ شایسته‌یی وه‌رگرتن بێت له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ، بۆیه پێویسته مامۆستاش هۆگربێت به‌پسپۆڕییه‌كه‌یه‌وه و شاره‌زای باشی تێدا فێر ببێت.
مامۆستا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێ له پرۆسه‌ی زانستی فێركردندا، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆگرامه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به ژیانه‌وه و خوێندكاران به هه‌موو ئاره‌زوو و چێژێكه‌وه پێشوازی لێده‌كه‌ن و لێیه‌وه كه‌ڵك به‌ده‌ستدێنن، مامۆستای لێهاتوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه یارمه‌تی خوێندكاره‌كانی ده‌دات له‌سه‌ر له‌به‌ركردن و خزنكردن و گێڕانه‌وه‌ی كامه له‌و زانیارییانه پێویسته، دیسان هه‌ر مامۆستایه كه له رووی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌وه له‌بار ده‌بێ و هه‌ر ئه‌ویش باشترین رێگه هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ ته‌شویقی خوێندكاران، مامۆستا له زانستی ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌ییدا، زانیاری و مه‌عریفه و رێگه و ئامڕازه پێویسته په‌یوه‌سته‌كان به‌پرۆسه‌ی فێركردنه‌وه ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام له رێگه تازه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌دا، مامۆستا له جێگه‌ی رابه‌ر و ئاڕاسته‌كه‌ر ده‌ژمێردرێت.
پێناسه‌ی فێركردن
مه‌به‌ست له پرۆسه‌ی فێركردن بریتیه له روودانی گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێشكه‌شكردن و وڵامدانه‌وه‌ی دیاره‌وه و هه‌میشه فێركردن له ژێر كاریگه‌ری شاره‌زایی و موماره‌سه و راهێناندا ته‌واو ده‌بێت و سیفه‌تێكی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌یه.
فێركردن له بواری ده‌رونناسیدا وا پێناسه ده‌كرێت كه زاراوه‌یه‌كه ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له نێوان ورووژێنه‌رێكدا كه بوونه‌وه‌ری زیندوو دركی پێده‌كات و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌م بونه‌وه‌ره به نهێنی و ئاشكرا وێنای ده‌كات، هه‌روه‌ك دیسان فێركردن بریتییه له گۆڕانكارییه‌كی به‌رده‌وامی رێژه‌یی له ره‌فتاری تاكه‌كه‌سدا ((له رووی مه‌عریفی و لێهاتوویی و ویژدانه‌وه)) له ئاكامی تێپه‌ڕبوون و رۆیشتننی تاكه‌كه‌س به شاره‌زاییه‌كی مه‌به‌ستدار یان بێ مه‌به‌ست و چه‌مكی فێركردن وه‌ك ئامانجێك جیاوازه لێی ، وه‌ك چۆن وه‌ك پرۆسه و وه‌ك ئه‌نجامیش جیاوازن لێی، بۆیه فێركردن وه‌ك ئامانج بریتییه له شرۆڤه‌یه‌ك بۆ شاره‌زاییه مه‌عریفی و لێهاتوویی و ویژدانییه‌كان، كه‌پێویسته تاكه‌كه‌سی پێدا تێپه‌ڕ ببێت بۆ روودانی گۆڕانێكی خوازراو له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیدا، به‌ڵام فێركردن وه‌ك پرۆسه بریتییه له پرۆسه‌كی عه‌قڵی كه له ناوخۆی ستراكچه‌ری مه‌عریفی تاكه‌كه‌سدا ته‌واو ده‌بێت و له‌میانه‌وه ئه‌م تاكه‌كه‌سه نوێنه‌رایه‌تی شاره‌زایییه‌كانی ده‌كات و ده‌یانگونجێنێ له‌گه‌ڵ شاره‌زاییه پێشووه‌كانیدا، هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌و شاره‌زاییانه له یاده‌وه‌ری خۆیدا ده‌كات. به‌ڵام فێركردن وه‌ك ئه‌نجام و ئاكام بریتییه له رێژه‌ی گۆڕان كه له‌سه‌ر ره‌فتاری بونه‌وه‌ره زیندووه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له ئاكامی تێپه‌ڕبوونی به شاره‌زاییه‌كی دیاریكراودا و رێژه‌ی سوودمه‌ندبوونی تاكه‌كه‌س به‌و شاره‌زاییه و بۆ خزمه‌تی خۆی و ئه‌وانیتریش. هاوكات فێركردن بریتییه له یه‌كێك له گرنگترین بواره‌كانی ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌یی، به‌ڵام پێویسته لێره‌دا جیاوازی بكه‌ین له نێوان فێركردن و پێگه‌یشتندا .
پێگه‌یشتن، بریتییه له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه له ئاكامی گه‌شه‌كردنی وه‌زیفه جه‌سته‌یی و فیسیۆلۆژیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت به رێگه‌یه‌كی ستماتیزه‌كراو به‌رده‌وام رووده‌دات به بێ ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ره‌وشه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه.
پێناسه‌ی فێربوون
بریتییه له‌و گۆڕانه نیمچه به‌رده‌وامه‌ی كه له پێشكه‌شكردندا رووده‌دات، كه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رده‌وام یاخو هه‌ڵوێستێك به‌رهه‌مدێنێ واته له ژێر كاریگه‌ری شاره‌زایی و موماره‌سه و راهێناندا رووده‌دات، لێره‌دا جیاوازی ده‌كه‌ین له نێوان شاره‌زایی و موماره‌سه و راهێناندا.
شاره‌زایی
ئاماژه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێك كه مرۆڤ رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و پێی كاریگه‌ر ده‌بێ واته هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه كار له ره‌فتاری مرۆڤ ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
موماره‌سه
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شاره‌زاییه‌كی ستماتیزه‌كراوی رێژه‌یی و ئاماژه‌ده‌كات بۆ دووباره روودانه‌وه‌ی هه‌مان وه‌ڵامدانه‌وه له هه‌ڵوێسته ژینگه‌ییه رێكخراوه‌كاندا،نموونه: (( ئاماده‌كردنی هه‌ڵوێسته په‌یوه‌سته‌كان به‌پرۆگرامه‌كانه‌وه، واته له ده‌ره‌وه‌یدا خوێندكار لێوه‌ی فێرده‌بێت))
راهێنان
ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر زیاتر وێنای شاره‌زایی رێكخراو ده‌كات و له زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵوێستی رێكخراودا خۆی ده‌نوێنێ وه‌ك: ( چالاكی، پێداچوونه، تاقیكردنه‌وه‌كانی .. تاد) كه تاكه‌كه‌س رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، نموونه: ((راهێنان له‌سه‌ر مه‌له‌وانی، پرۆسه‌ی....تاد)) .
فێربوون و فێركردن و وانه‌وتنه‌وه
وتمان فێربوون بریتییه له گۆڕانكاری نیمچه به‌رده‌وام له ره‌فتاری خوێندكاردا، ئه‌وه‌ش له ئاكامی شاره‌زایی و موماره‌سه به‌ڵام ئه‌مه‌مان بۆ ئه‌م چه‌مكه زیادكرد:
1- دیاریكردنی ئه‌و ره‌فتاره‌ی كه پێویسته فێری بكرێ و دیاریكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی كه ئه‌م فێربوونه‌ی تێدا ته‌واو ده‌بێت و خۆشكردنی بارودۆخ .
2- ره‌فتاركردن له‌و بارودۆخانه‌دا كه له ره‌فتاری فێربووندا كاریگه‌ری ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌م ره‌فتاره له ژێر كۆنتڕۆڵماندا ده‌بێت له‌پێناوی چاككردنیدا چۆن بێت و چی بێت، بۆیه زیادكردنی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه بابه‌تی فێركردنه‌كه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام وانه‌وتنه‌وه بریتییه له‌لایه‌نی پراكتیكی ته‌كنه‌لۆژی بۆ فێربوون و فێركردن كه خۆی له هونه‌ری وانه‌وتنه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه و بریتییه له بابه‌تی پرۆگرامه‌كان و رێَبازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر فێربوون و فێركردن بریتیبن له دوو گۆڕه‌پانی زانستی ده‌روونناسی په‌روه‌رده‌یی، ئه‌وا وانه‌وتنه‌وه بریتی ده‌بێت له گۆڕه‌پانێك بۆ پرۆگرامه‌كان و رێبازه‌كانی وانه‌وتنه‌وه.
پێوانه‌كانی فێربوون
هه‌مان پێوه‌ر به‌كارناهێنین له هه‌موو جۆره‌كانی فێربووندا، بۆنموونه: له فێربوونی ئیدراكیدا پێوه‌ره‌كانی خێرایی و وردكاری له كاركردندا به‌كار ده‌هێنین، به‌ڵام فێربوونی زاراوه‌یه‌كی ئه‌وا به رێگه‌ی ناسینه‌وه و بانگكردن ده‌پێوین، ده‌كرێ پێوه‌ره‌كانی فێربوون به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه پوختبكه‌ینه‌وه.
1- دووباره یان ئه‌گه‌ری روودانی وه‌ڵامدانه‌وه: مه‌به‌ست پێی ژماره‌یه‌كی ره‌هایه بۆ كه‌ڕه‌تی روودانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راست یان رێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راست بۆ ژماره‌ی گشتی وه‌ڵامداوه.
2- كاتی وه‌ڵامدانه‌وه، واته ئه‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌ی كه له‌نێوان ده‌ركه‌وتنی ورووژێنه‌ر و ده‌ركردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ده‌خایه‌نرێت، ئه‌مه‌ش ناو ده‌نێین (كاتی وه‌ڵامدانه‌وه).
3- فراوانی یان هێزی وه‌ڵامدانه‌وه، ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر رێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه له یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانی ده‌كات.
4- به‌رگری كوژانه‌وه، كه خۆی له‌و ژماره‌یه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ده‌رده‌كرێ به بێ قایمكردن له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه.
5- پله‌كانی كار: ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر رێژه‌ی كاری ده‌كات، كه له یه‌كه‌می زه‌مه‌نی دیاریكراودا ته‌واو به‌ده‌ست دێت.
6- پله‌كانی كات، به ڕێژه‌یه‌كی كاتی داواكراو دیاریده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌نها هه‌وڵێك.
7- پله‌كانی هه‌ڵه، به ژماره‌یه‌كی هه‌ڵه دیاریده‌كرێت كه‌پشكنه‌ری تێده‌كه‌وێت له هه‌ر هه‌وڵێكدا .
8- ژماره‌ی هه‌وڵی پێویست بۆ گه‌شتین به مه‌حه‌كی فێربوون.
9- رێگه‌ی ناسینه‌وه: پێویستی به خستنه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك له ره‌گه‌زه‌كانی وه‌زیفه‌ی فێربوون هه‌یه جارێك یان زیاتر تاوه‌كو فێربوونی ته‌واو ده‌كرێت، پاشان ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه دواتر، كه‌تیایدا هه‌مان ره‌گه‌زه تێكه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تردا ده‌خرێته‌ڕوو به شێوه‌یه‌ك پێشتر له هه‌ڵوێستی فێربووندا نه‌خرابێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها داوا له‌پشكنه‌ر ده‌كات هه‌ر ره‌گه‌زێكی زنجیره نوێیه‌كه دیاری بكات و خستنه‌ڕووی پێش بخات، ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌كاردێت بۆ پێوانه‌كردنی بیركه‌وتنه‌وه و له‌به‌ركردن.
10- رێگه‌ی بانگكردن یان گێڕانه‌وه .
11- رێگه‌ی دووباره‌كردنه‌وه و رێكوپێككردن: لێره‌دا به‌سه‌ر پشكنه‌ردا زنجیره‌یه‌ك له ره‌گه‌زه گرنگه‌كانی وه‌زیفه‌ی فێربوونی رێكخراو به شێوه‌یه‌كی رێكخراوی دیاریكراو ده‌خرێته‌ڕوو تاوه‌كو فێركردنی ته‌واو ده‌بێت پاشان خستنه‌ڕووی هه‌مان مادده دووباره ده‌كرێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی ستماتیزه‌كراوی جیاواز و داوا له‌پشكنه‌ر ده‌كات جارێكی‌تر رێكیبخاته‌وه، هه‌روه‌ك له خستنه‌ڕووی یه‌كه‌مدا هاتبوو، لێره‌دا ده‌زگیربوون به ژماره‌یه‌ك هه‌وڵ یان كاتی داواكراو ده‌پێورێ و رێكخستنی بنه‌ڕه‌تی فێرده‌كرێ، به شێوه‌یه‌ك بتوانرێ به ورده‌كارییه‌وه جارێكی‌تر دووباره‌بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها بیركه‌وتنه‌وه و له‌به‌ركردن پێوانه ده‌كرێت به رێژه‌ی راوه‌ستاندن له‌نێوان رێكخستنی دووباره‌كراو و بنه‌ڕه‌تیدا.
12- رێگه‌ی بانگكردنی ئاڕاسته‌كراو، تیایدا ره‌گه‌زه‌كانی فێربوون له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌كیدا ده‌خرێتڕوو، داواش له‌پشكنه‌ر ده‌كرێت ره‌گه‌زه‌كان فێربێت به رێكخستن خسته‌روو، پاش ئه‌وه ره‌گه‌زه‌كان به رێگایه‌ك ده‌خرێته‌ڕوو كه داوای لێده‌كرێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تر ده‌ربكات بۆ ورووژێنه‌ری خراوه ڕوو ،
ئامڕاز و جۆره‌كانی فێربوون و كۆسپ و مه‌رج و فاكته‌ره ئاسانكراوه‌كان بۆی
یه‌كه‌م: ئامڕاز و جۆره‌كانی فێربوون
ئامڕازه‌كانی فێربوون، بریتییه له ره‌فتاری مه‌عریفی یان هه‌ڵچوونی یان فیسیۆلۆژی كه فێربووه‌كانی پێ شرۆڤه ده‌كرێت و وه‌ك ئاماژه‌ی جێگیر، رێژه‌ییانه كاری پێده‌كرێت بۆ چۆنێتی، كه به هۆیه‌وه فێربووه‌كان د‌رك به ژینگه‌ی فێركردنیان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها دیسان بریتیه له رێگه و ته‌كنیكات و رێ و شوێن كه فێربوو خودیانه شوێنی ده‌كه‌وێت بۆ چنگخستنی شاره‌زایی نوێ، شێوازی فێربوونیش چوار لایه‌ن له فێربوودا ده‌گرێته‌وه كه بریتین له: (شێوازی مه‌عریفی و جۆری ئاراسته و بایه‌خدانه‌كانی) ئاره‌زووی بۆ توێژینه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانی فێربوونی هاوڕێك بۆ جۆره‌كانی فێركردن، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی بۆ به‌كارهێنانی ستراتیژیاتی فێربوونی دیاریكراو، به بێ ئه‌وانی تر.
ئامڕازه‌كانی فێربوون فره لق و په‌ل و پۆداره، بریتییه له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌گه‌زه مه‌عریفی و هه‌ڵچوونی و ره‌فتارییه‌كان، توێژه‌ره‌وان توانیویانه ژماره‌یه‌كی گه‌وره له ره‌هه‌نده‌كانی ئامڕازی فێربوون بناسن كه گرنگترینیان:
1- شێوازی فێربوونی سه‌ربه‌خۆ له بواری پشت پێبه‌ستراو .
2- شێوازی نیوه‌ی راستی ده‌ماغ له به‌رامبه‌ر نیوه‌ی چه‌پ .
3- شێوازی تێڕامان له به‌رامبه‌ر كه‌ڵكوه‌رگرتن .
4- شێوازی جۆری بیركردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر جۆری عاتیفی و هه‌ستكردن له به‌رامبه‌ر گومان.
5- شێوازی بڕیاردان له به‌رامبه‌ر درككردن.
6- شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌رم له به‌رامبه‌ر بیركردنه‌وه‌ی كۆن و پێوه‌ندكراو.
7- شێوازی ئاسانكردن له به‌رامبه‌ر ئاڵۆزكردندا...... تاد.
هاوكات ئامڕازه‌كانی فێربوون فره‌ره‌نگ و فره‌جۆرتره، له ئامڕازه‌كانی فێربوونی كۆمه‌ڵی و ده‌سته‌جه‌معییه‌وه بۆ ئامڕازه‌كانی فێربوونی تاكه‌كه‌سی و بۆ ئامڕازه‌كانی فێربوون له كۆمه‌ڵگه بچووكه‌كان و هه‌روه‌ها فره جۆره له ئامڕازه‌كانی فێربوونی راسته‌وخۆ وه بۆ ئامڕازه‌كانی فێربوون به حاسوبه‌وه، جگه له‌وانیش ئامڕازه‌كانی فێربوون .
فێربوون به دۆزینه‌وه و ئاشكراكردن
پێناسه‌ی فێربوون به دۆزینه‌وه و ئاشكراكردن، بریتییه له پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه، كه داوا له تاكه‌كه‌س ده‌كات دووباره زانیارییه خه‌زنكراوه‌كانی لای خۆی رێكبخاته‌وه و رایان بهێنێ به شێوه‌یه‌ك كه بتوانرێ له ر وانگه‌ی په‌یوه‌ندییه نوێكانه‌وه بێت كه پێشتر زانراو نه‌بوو بێت لێی.
ده‌كرێ پێناسه‌ی فێربوون به دۆزینه‌وه وا بكرێت كه بریتییه له‌و فێربوونه‌ی كه رووده‌دات وه‌ك ئه‌نجامێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی داواكاری زانیارییه‌كان و ئاوێته‌كردنی و گۆڕینی تاوه‌كو ده‌گاته زانیاری نوێ به شێوه‌یه‌ك خوێندكار بتوانێ راستی بخه‌مڵێنێ یان پێكیبێنێته‌وه یان به‌كارهێنانی بێنین و ته‌واوكردنی یاخود هه‌ر ِێگه‌یه‌كی تر .
رێگه‌ی فێربوون به دۆزینه‌وه‌ش به جوانترین ئه‌و رێگایانه داده‌نرێت كه یارمه‌تی خوێندكار ده‌دات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بیروڕا و چاره‌سه‌ره‌كان و ئه‌مه‌ش به رۆڵی خۆی له‌لایه‌ن هه‌ستی له خۆڕازیبوون و ئاره‌زوو له گه‌یشتن به زانست و فێربوون دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بوار ده‌ڕه‌خسێنێ له‌به‌رده‌میاندا بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی بیروڕای نوێ به خۆیان.
بایه‌خ و گرنگی فێربوون به دۆزینه‌وه
1- دۆزینه‌وه یارمه‌تی فێربوو ده‌دات له فێربوونی چۆنێتی شوێنكه‌وتنی به‌ڵگه‌كان و تۆماركردنی ئه‌نجامه‌كان، به مه‌ش ده‌توانرێ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گرفته نوێیه‌كاندا بكرێت.
2- ده‌رفه‌تگه‌لێكی بۆ فێربوو ده‌ره‌خسێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ئیستدلالات به به‌كارهێنانی بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكی ئیتر خوێندنه‌وه‌یی بێت یاخود ده‌رهێنانی و هه‌ڵگۆزین.
3- دۆزینه‌وه هانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه ده‌دات و كار ده‌كات له‌سه‌ر ئاسته عه‌قڵییه بالاكان وه‌ك شیكردنه‌وه و ئاوێته‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن.
4- فێربوو ئاماده ده‌كات بۆ خۆڕزگاركردن له ته‌سلیمبوون به وانه‌ی تر و پاشكۆیه‌تی كلاسیكی .
5- چالاكی و ئیجابیاته‌كانی فێربوو به‌ده‌ستدێنێ له دۆزینه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان به‌تایبه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ی كه یارمه‌تیده‌دات له‌سه‌ر پارێزگاریكردن به فێربوون .
6- یارمه‌تی فێربوو ده‌دات له‌سه‌ر داهێنان و نوێكاری.
7- پاڵنه‌ره‌كانی خوێندكار زیاد ده‌كات رووه و فێربوون له‌وه‌ی كه ته‌شه‌ویقبكات و ورووژاندن بۆ فێربوو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له كاتی دۆزینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان خۆی هه‌ستی پێده‌كات.
جۆره‌كانی دۆزینه‌وه
لێره‌دا ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی وانه وتنه‌وه‌یی بۆ ئه‌م جۆره له فێربوون هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه كه مامۆستا پێشكه‌شی خوێنده‌كاره‌كانی ده‌كات و بریتین له:
1- دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته‌كراو، تیایدا فێرخوازان كۆمه‌كی ده‌كرێن به زانیاری كه به‌س بێت بۆ گره‌نتی به‌ده‌ستهێنانی شاره‌زایی به‌نرخ ،هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنیان ده‌گرێته‌وه له به‌كارهێنانی توانا عه‌قڵییه‌كان بۆ ئاشكراكردنی چه‌مك و پره‌نسیپه زانستییه‌كان ، ئه‌و مه‌رجه‌شی تێدایه كه ده‌بێ فێرخواز مه‌به‌ستێكیان هه‌بێت له هه‌ر هه‌نگاوێك له هه‌نگاوه‌كانی دۆزینه‌وه، ئه‌م شێوازه‌ش ده‌گونجێت بۆ خوێندكارانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و وێنای شێوازێكی فێركردن ده‌كات و رێگه به خوێندكاران ده‌دات كه په‌ره به مه‌عریفه‌یی خۆیان بده‌ن له‌میانه‌ی شاره‌زایی كرداری راسته‌وخۆوه.
2- دۆزینه‌وه‌ی نیمچه ئاڕاسته‌كراو: تیایدا مامۆستا گرفته‌كه بۆ فێرخوازان پێشكه‌شده‌كات و له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێ ئاراسته‌كردنی گشتیش به‌شێوه‌یه‌ك كۆتوپێوه‌ندی ناكات و بێبه‌شی ناكات، له ده‌رفه‌تی چالاكی كرداری و عه‌قڵی به‌گشتی هه‌ندێك ئاراسته‌كردنی ده‌به‌خشێت فێرخوازان.
3- دۆزینه‌وه‌ی ئازاد: كه بریتییه له به‌رزترین جۆره‌كانی دۆزینه‌وه، له‌م جۆره‌دا نابێت فێرخوازان بخرێته ناویه‌وه، ته‌نها دوای ئه‌وه نه‌بێت كه موماره‌سه‌ی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی پێشووتری دۆزینه‌وه‌یان كردبێت، ( واته دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته‌كراو، دۆزینه‌وه‌ی نیمچه ئاراسته‌كراو – وه‌رگێڕ)، هاوكات له‌مجۆره‌دا فێرخوازان ئاراسته‌ی گرفتێكی دیاریكراو ده‌كرێن، پاشان داوایان لێده‌كرێت بگه‌نه چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ ئه‌و گرفته، هاوكات ئازادی داڕشتنی گریمانه‌كان و دیزاینكردنی ئه‌زمونه‌كان و جێبه‌جێكردنیان جێده‌هێڵرێت بۆ خۆیان.
رۆڵی فێركه‌ر یان مامۆستا له فێربوون به دۆزینه‌وه
1- دیاریكردنی ئه‌و چه‌مكه زانستی و ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه له شێوه‌ی پرسیار یاخود گرفتێكدا فێری فێرخوازی ده‌كات یان پێشنیازی ده‌كات.
2- ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی فێركردنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی وانه‌كه.
3- داڕشتنی گرفته‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پرسیاری لق، به‌شێوه‌یه‌ك لێهاتوویی گریمانه‌ی گریمانه‌كان لای فێرخوازان گه‌شه‌پێبدات.
4- دیاریكردنی چالاكی یان ئه‌زموونه دۆزه‌ره‌وه‌ییه‌كانی كه فێركاران جێبه‌جێی ده‌كه‌ن .
5- هه‌ڵسه‌نگاندنی فێرخوازان و هاوكاریكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه فێری ده‌بن له هه‌ڵوێسته نوێیه‌كانه‌وه.
رێگاكانی دۆزینه‌وه
1- دۆزینه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی (استقرائی ) یاخود پره‌نسیپێك كه له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌نموونه‌ی نه‌وعیه‌وه بۆ ئه‌م چه‌مكه یاخود پره‌نسیپێك كه ته‌واو ده‌كرێت و بریتییه له‌وه‌ی كه به هۆیه‌وه چه‌مكی ئه‌م شێوازه ده‌دۆزرێته‌وه له‌سه‌ر دوو به‌ش:
یه‌كه‌م پێكدێت له‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌پشتگیری ئیستینتاجه‌كه ده‌كه‌ن و بریتییه له به‌شی دووه‌م، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كانی ئیستینتاجه‌كه بڕوای پێده‌كرێت به هه‌ر پله‌یه‌ك بێـت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و به‌ڵگانه راده‌وه‌ستێ و لێره‌دا دوو پرۆسه هه‌یه كه ،هه‌ر وانه‌یه‌كی دۆزینه‌وه‌ی ئیستقرائی ده‌یگرێته‌خۆ، ئه‌وانه‌یش بریتین له روونكردنه‌وه و گشتاندن.
2- دۆزینه‌وه‌ی ئیستدلالی: بریتییه له‌وه‌ی كه تیایدا له گه‌یشتن به‌گشتاندن یان پره‌نسیپی مه‌به‌ست ده‌دۆزرێته‌وه له رێگه‌ی ئیستینتاجی لۆژیكییه‌وه له‌و زانیاریانه‌ی كه‌پێشتر توێژینه‌وه‌ی كراوه و كلیلی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره بریتییه له: توانای مامۆستا یان فێركه‌ر له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كردنی زنجیره‌یه‌ك پرسیاری ئاراسته‌كراو كه سه‌ركردایه‌تی خوێندكار ده‌كات بۆ ئیستینتاجی ئه‌و پره‌نسیپه‌ی كه مامۆستایان یاخود فێركه‌ر ئاره‌زووی ده‌كات له وانه‌وتنه‌وه‌كه‌یدا، سه‌ره‌تا له پرسیاری ساده و دابه‌شكراوه بۆ دواتر پله‌به‌ند ده‌بێت، له‌وه‌دا تاوه‌كو ده‌گاته داواكراوه‌كه.
ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ش ده‌رباره‌ی فێركردن به رێگه‌ی دۆزینه‌وه له زۆرێك له زانسته‌كاندا هه‌یه و ئه‌مجۆره به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له زانسته ماتماتیكی و دۆزینه‌وه زانستییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:
ئینته‌رنێت: سایتی | WIKIPEDIA