له به‌یتێكی ناسكیدا كه له لێكدانه‌وه‌ی "دیوانی مه‌حوی" ( 1 )، تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو، بایه‌خی نه‌دراوه‌تێ و سه‌رپێیی لێكدراوه‌ته‌وه، شاعیر ده‌ڵێ:
ده‌نگی پێی ئهحبـــــابی رۆیوو پـــــڕ بــه عالــــــهم مهوجدهدا
تۆ، بـه غهفڵـهت موبتـهلا، گه‌ر نهیبیــهی مهســــــتی خــه‌وی
غه‌زه‌لی 12 ی 318
ئاسان نییه به‌سه‌ر به‌یتی ئاوه‌هادا بازبدرێ كه دیوانی شاعیر پاڵپشت و پشتیوانی زۆری تێدابهدیدهكرێت هه‌م بۆ روونكردنه‌وه‌ی به‌یته‌كه و هه‌م بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و زاراوه تایبه‌تانه‌ی له‌م به‌یته‌دا به‌كارهێنراون. له یه‌كه‌مین وشه‌وه "ده‌نگ" شاعیر رووبه‌ڕووی شتی نائاساییمان ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌نگه ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخه، واته وێناكردن –تصور–ه و له‌ڕووی واقیعه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راسته‌قینه‌ی بۆ نادیترێتهوه. هۆی ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌گه‌ره‌كانی لێكدانه‌وه‌ی "ئه‌حبابی رۆیوو– خۆشه‌ویسته كۆچكردووه‌كان"ه.
با له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا ئه‌گه‌ره‌كانی لێكدانه‌وه‌ی "كۆچكردوو" بخه‌ینه‌ڕوو.. به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و وشه لێكدراوه ته‌نها یه‌كێك له دوو لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت: "رۆیوو–رۆیشتوو– كۆچكردوو" 1. ئه‌وه‌ی به هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت شوێنێك به‌جێبهێڵێت و روو له شوێنێكیدیكه بكات. 2. ئه‌وه‌ی ماڵئاوایی له ژیان بكات. ده‌توانرێ سه‌رنجی ئه‌و راستییه بدرێت كه "ده‌نگی پێ" بۆ خۆشه‌ویستانی كۆچكردوو، ئه‌گه‌ر به یه‌كه‌مین مهعنابێت ئه‌وا ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست، سی مه‌تری راسته‌وخۆی پاش ماڵئاوایی له‌یه‌ككردن ده‌توانرێ ببیسترێ ده‌توانرێ ببیسترێت و، له‌وه به‌دواوه هه‌ستكردن به هه‌ر شتێك ده‌بێته ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی ناخی ئه‌و كه‌سه‌ی ناتوانێ به ئاسانی له‌گه‌ڵ ئه‌و جودایی و لێكدووركهوتنهوهیه خۆی رابهێنێت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا، به‌پێی راده‌ی خۆشه‌ویستیی نێوانیان نه‌ك ته‌نها ده‌نگی پێی خۆشه‌ویست – خۆشه‌ویستان، به‌ڵكو هه‌موو شتێكیدیكهش هه‌ر به شێوه‌یه‌كی زه‌ق له یاده‌وه‌ریی عاشق‌دا بوونی به‌رجه‌سته‌ی خۆی هه‌یه و ناخی ئه‌و ده‌خاته حاڵه‌تی نائارامی و شڵه‌ژانی توندی ده‌روون، مه‌حوی ده‌ڵێ:
بــــــه ئۆغـــــركردنـــــی من بوومــــه قه‌قنه‌س
كه ئـــه‌و چوو بۆ ســـــهفهر، من بۆ ســــهقهر چووم
7 م 6، 226
خۆ ئه‌گه‌ر به دووه‌مین مه‌عناش بێت ئه‌وا كۆچكردوو – مردوو – ناتوانێ بڕوات و ئه‌وه‌ی نه‌ڕوات ناتوانرێ باسی "ده‌نگی پێ"ی بكرێت، به‌ڵام دیاره ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی عاشق – نائارامی و شڵه‌ژانی – زۆر له‌وه‌ی حاڵه‌تی پێشوو زیاتر و سه‌ختتر ده‌بێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا عاشق دڵنیاده‌بێت له‌وه‌ی دووری و جوداییهكه راسته‌قینه و زه‌قتره و ئیدی له هه‌موو ژیاندا، ئه‌گه‌ر به خه‌ون نه‌بێت، ناتوانی جارێكیدیكه به دیداری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شادببێته‌وه. سه‌ختیی ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیی سۆفییگهرانهش لێره‌دایه.. ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی حاڵه‌تی مه‌جنوونی كردووه‌ته رووپۆشێكی گونجاوی خۆی، مه‌حوی ده‌ڵێ:
شــــــهوێ لــــهیلا به مهجنــــوونی وه‌ها واده‌ی تهماشـــــــــــادا:
ده‌بێ رۆژێ ببینی من، كه تـۆ رێ خهیتـــــــه دهشـــــــــتی خه‌و
4 و 4، 261
به‌ڵام ته‌نها شتی نائاسایی له‌و به‌یته‌ی شاعیردا باسكردنی "ده‌نگی پێی ئه‌حبابی رۆیوو" نییه، به‌ڵكو ته‌عبیركردن له‌و ده‌نگه به "پڕ به عاله‌م مه‌وج ئه‌دا" پتر خوێنه‌ر سه‌رسامده‌كات، چونكه له‌لایه‌كه‌وه سنوور بۆ ئه‌و ده‌نگه دانه‌نراوه: "پڕ به عاله‌م"، واته هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه و لهلایهكیدیكهشهوه گوتوویه‌تی"مه‌وج ئه‌دا–شهپۆلاندهدا". نائاساییبوونی ته‌عبیركردن به"مهوجئهدا" بۆ ده‌نگ له‌وه‌دایه ئه‌ركی دوو ئه‌ندامی جیاوازی جه‌سته‌ی به‌رپرس له دوو هه‌ستی جیاوازی بۆ یه‌ك مه‌به‌ست خستووه‌ته‌گه‌ڕ: به"گوێ" هه‌ست به "ده‌نگ" ده‌كرێت و به "چاو" شهپۆَل ده‌بینرێت، كه‌چی شاعیر گوتوویه‌تی: "ده‌نگی پێی ئه‌حبابی رۆیوو پڕ به عاله‌م مهوجئهدا"، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شته جیاوازه له یه‌ك بۆته‌دا چیده‌گه‌یه‌نێت؟.
ونكردنی خود یان به ته‌عبیری "مه‌حوی" خۆی، "خۆ له خۆ غایببوون" ده‌كرێ ببێته ده‌روازه‌یه‌كی گونجاوی ئه‌م جیهانه‌وه. به لای شاعیره‌وه نه‌ك ته‌نها ئه‌و چركه‌یه‌ی كه یار تێیدا باریبهستووه و كۆچده‌كات، به‌ڵكو هه‌موو كاتێكی له‌به‌ر چاو ونبوونی ئه‌و مایه‌ی بێئاگایی ئه‌مه:
كه تــــۆ غایب له‌بــــه‌ر چاوم ده‌بی، چـــــــم بێ له تـــــۆ غایب
قیامت حاچــــــری بهرچاومــه، خۆمــــــــــــم له خــــــۆ غایب
5 ب 1، 51
ئه‌مه لایه‌نێكی مه‌نتیقی تایبه‌تی ئهزموونهكهیه و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ئه‌زموونه‌ش –سۆفییگهری– له هاوكێشه‌یه‌كی ئێجگار سه‌ختدا چڕده‌بێته‌وه: "عاشق ناتوانێ له‌م رووبه‌ره‌دا كه پێیده‌گوترێ" ژیان له‌م دنیایه‌دا " به‌دیداری یار شادببێت". ئه‌مه هه‌مان ئه‌و مه‌نتیقه‌یه كه له‌سه‌ر زاری "له‌یلا " به "مه‌جنوون" راگه‌یه‌ندرا: " ده‌بێ رۆژێ ببینی من كه تۆ رێ خه‌یته ده‌شتی خه‌و". به‌مه‌ش، نه‌ك ته‌نها به بزربوون – غائیب بوون –، به‌ڵكو به هاتنی یاریش هه‌ر ده‌بێ عاشق له خۆ بڕوا:
كـــــه دڵ دهتوێتـــــــهوه بۆ تۆ دهكــــــــهی ئه‌و رۆژه تۆ بـــــــــڕوا
كــه خۆ ده‌رخه‌ی وه‌كو خـــۆر، دڵ، وه‌كو شـــهونم له خۆ بــــــڕوا
13 أ 1، 35
وتی " مهحــــوی " من و تــــــۆ ئافتاب و ســـــــایه تیمپــــــــــالین
جهنـــابی مـن كه دهركهوتــــــم، ده‌بێ تهشـــــــریفی تۆ بــــــــــڕوا
12 أ 5، 36
ده‌پرســی: بۆچی من دهركهوتــــم و دڵ بــــوو له تـــــــــــۆ غایــب
كه وه‌ختێ رۆژهـــــهلات، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ شـــــــهونم له خــــۆ غایــب
6 ب 1، 53
ئه‌م مه‌نتیقه هه‌مان مه‌نتیقه كه ئه‌زموونی عیشق ته‌نها یه‌ك لایه‌نی پایه‌داری هه‌یه ئه‌ویش یار -مه‌عشووق–ه و له‌وه به‌ولاوه هه‌موو بوونهوهرێكیدیكه له بوونی و له هه‌موو شتێكیدیكهیدا پێویستی به‌وه، بۆیه ده‌بێ له خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا – كه خۆشه‌ویستی زۆر تێیاندا به‌رچاوه – به ته‌واوی پشتگوێبخرێت.. بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ناعه‌ته لای مه‌حوی، بڕوانه:
بڵا رۆحـــت موقه‌دده‌س بێ، ئـــــــه‌م و ئــــــــه‌و كردنت بـــــــه‌س بێ
ههتــــــا ئاخر ههناســــــه ئــــه‌و بناســــــه، هــــــه‌ر بنازه بــــــــــهو
4 و 3، 261
لهســــــهر تۆ بوومـــــه پهنـــدی عاله‌مێ، وتم و، وتی " مهحــــــوی "
بهســــــی بێ موشــــــــریكی، بـــه‌س، یا لـــه دنیــا یا له مــــن لاده
3 ه 6، 269
ئه‌زموونێكی خۆشه‌ویستی ئا ئه‌مانه پێوه‌ره به‌رچاوه‌كانی بن، بێگومان رواڵهتهكانیش هه‌ر ده‌چنه ژێر ركێفی ئه‌و پێوه‌رانه‌وه، رواڵه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستیی ئاساییش چه‌مكه بناغه‌ییه‌كانی: "خۆشی، كامه‌رانی، خۆشكامی، دڵنیایی، به‌یه‌كگه‌یشتن و بهدیدارشادبوون"ن، له‌ڕووی كامڕانییهوه و "دڵته‌نگی، ناشادی، بهدكامی، دوودڵی، دووری، جودایی و جیابوونه‌وه"ن، له‌ڕووی ناكامییه‌وه، به‌ڵام چه‌مكه هه‌ره بناغه‌ییه‌كانی عیشقی حه‌قیقی – ئه‌زموونی سۆفییگهری جیاوازن:
ئوصـــــــوولی دیــــــــنی عیشـــــــــقه ســـــــــووتن و به‌س
پـــــــهڕی پهروانــــــــــهمه ( جمــــــــع الجوامـــــــــــــع )
لوغاتــــی ئێمـــــــه ناڵـــــــــه و ئاهـــــــــه ( قگعــــــــــاً )
لوغـــــــــهی وا ناگــــــــــرێ ( بُرهـــــــــــــان قاگـــــــــع )
2 ع 6 و 7، 168
له‌و دوو به‌یته‌دا بنه‌ما "پرنسیپ – اصول"ه‌كانی رێبازی عیشق خراونه‌ته‌ڕوو، كه به "دینی عیشق" ناوبراوه و به‌ته‌نها سووتان "سووتن و به‌س" ده‌ستنیشانكراوه و چه‌مكه‌كان یان وشه‌كانی – شاعیر "لوغه"ی بۆ به‌كا هێناوه – عاشقانیش ته‌نها ئاه و ناڵه‌یه. ئه‌مه‌ش بناغه‌ی جیاوازیی فه‌رهه‌نگی زمانی عیشقه، چونكه فه‌رهه‌نگی "بُرهان قاگع"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ناوبانگترین فه‌رهه‌نگی زمانی فارسیی ئه‌وكاته‌ی شاعیر بووه و زمانی فارسیش زمانی هه‌ره پێشكه‌وتووی ئه‌ده‌ب بووه، به ئه‌ده‌بی سۆفییگهریشهوه، به‌ڵام چونكه فه‌رهه‌نگی زمانی ئاسایی بووه ئه‌وا چه‌مكه تایبه‌ته‌كانی "ناڵه" و "ئاه"ی عیشقی حه‌قیقیی بهخۆوهنهگرتووه، چونكه به‌پێی بنه‌ما تایبه‌ته‌كانی عیشق لێكینهداونهتهوه.
لێره‌وه، له ره‌چاوكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌وه، "مه‌حوی" رووی ده‌می له خۆی ده‌كات كه سنووری خۆی رابگرێت و نه‌یبه‌زێنێ و بزانێ كێ "ئاشنا"و "مهحرهمیڕاز"و كێ "غه‌یر"و " نامه‌حره‌م"ه و هه‌وڵنه‌دات خاڵی پڕ دوڕڕ و یاقووتی ژیانبه‌خشی ده‌ریای عیشق بۆ ئه‌و نامه‌حره‌مانه باسنهكات كه له بناغه‌وه له به‌خششی بێ‌گیانی دنیا ده‌گه‌ڕێن:
له بـــۆ ئــــــــهربابی دنیـــــــــا قه‌ت مه‌ده بهســــــــگ و به‌یانی عیشــــــــق
كه " مهحـــــوی " شـــــهرحی نوكته‌ی جانفــــــــزا بۆ مـــردووه چـــــــــایع
1 ع 7، 166
له به‌رانبه‌ریشدا پێویستناكا بۆ "یار" و "ئاشنا"و رێبوارانی هه‌مان رێگه "هاوڕازان" باسی هیچ شتێك بكرێت، چونكه:
ده‌رده‌دار ئهڵبـــــهت زوبــــــــــانی ده‌ردو حهســــــــرهت تێ دهگـــــــــــــا
چـــــــاوی بیمـــــــــــاره دهزانــــــــــێ ناڵــــــــــه ناڵــــــــــم بۆچیـــــــه !
14 ه 9، 294
ئه‌مه سه‌ره‌تاكانی ئه‌و ئه‌زموونه و مه‌نتیقی تایبه‌تێتی و به‌وه‌ش رێبوارانی ئه‌و رێگه‌یه له رێبوارانی رێگهكانیدیكه جیاده‌كرێنه‌وه و هه‌ر ئه‌و مه‌نتیقه‌ش باس له دوولایه‌نیی ( كامڕانی و ناكامی )، ( شادی و ناشادی )، ( بزه و فرمێسك ) به‌وشێوه‌یه ناكات كه ئه‌وانیدیكه باسیدهكهن، به‌ڵكو:
خۆشــــــــه به یـــــــادی ئه‌و لهبـــــــــهوه نۆشـــــــی خوێـــــــــــــی دڵ
بـــه‌م نهشــــــــــئه ئاشـــــــــــــــنا نه‌بووه غهیـــــــــری ئههلــــــــــی ژهوق
3 ق 2، 183
شـــــــــێرێكی پێ له ســـــــیلســــــیلهیه ئهســـــــــیری عیشـــــــــــــــــــــــق
مـــــــــهردی، بزانـــــــــــه زینــــــــــهتی مهردانـــــــــه تـــــــــــهوق و رهوق
3 ق 6، 184
كه كـوژرا، شــــــاهی عالی جـــــــــــــــاهی عیشـــــــــــــــــــــــــــه
ههتــــــا صهیــــــــدت نهكـــــــــهن ناگهیتــــــــــــــــه فیتـــــــــــــــــــــــــراك
1 ك 4، 186
له‌م دوا به‌یته‌دا ره‌نگه پێویستبێت ئاماژه به‌و خاڵه بكرێت كه وشه‌ی "فیتراك"، وه‌كو مامۆستایانی لێكده‌ره‌وه‌ی "دیوانی مه‌حوی" روونیانكردووهتهوه: "تیلمه چه‌رمێكی باریكه به‌دوای زینی ئهسپیهوهی ده‌ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شتێكیان خسته پاشكۆوه پێیببهستنهوه – په‌راوێزی ژماره 4 ی لاپه‌ڕه 186 "، هۆی شانازیكردنی عاشق به‌و چاره‌نووسه له‌وه‌دایه كه به‌ڵگه‌ی قایل‌بوونی مه‌عشووقه ئه‌م ببێته عاشقی و ده‌ست له هه‌موو شتێكیش له‌پێناوی ئه‌ودا هه‌ڵبگرێت و به‌وه‌ش ببێته یه‌كێك له پاشكۆ – شوێنكه‌وتوو -ه‌كانی یار.
له‌م به‌یته‌دا گواستنه‌وه‌یه‌ك له سێیه‌مین كه‌سی تاكه‌وه "ئه‌و" – له یه‌كه‌مین به‌شیدا – بۆ دووه‌مین كه‌سی تاك "تۆ" – له دووه‌مین به‌شیدا – به‌دیده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌م به‌یته‌دا جۆره پله‌وپایه‌یه‌كی نائاسایی به‌رزی عاشق به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام عیشق، هه‌ر لای "مه‌حوی" گۆڕه‌پانێكی كراوه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر له پله‌وپایه، له هه‌مانجۆر:
روتبــــــهی كهماڵــــــــه رۆژهڕهشـــــــــی بۆ جگـــــــــــهر به خــــــــوون
ناكامــــــــــه تا كه ره‌ش نهبـــــــــــووه خــــــوونی خـــــامی میســـــــــك
2 ك 2، 188
وه‌كو له‌م به‌یته‌دا به‌دیده‌كرێ، شاعیر وشه‌ی "ره‌ش"ی له "رۆژهڕهش" و "ره‌ش نه‌بووه"ی كردووه‌ته به‌ڵگه له بواری په‌ڕینه‌وه له زمان و مه‌نتیقی ئه‌زموونی عیشقی سۆفییگهرانهوه بۆ زمان و مه‌نتیقی ژیانی ئاسایی – جیهانی فیزیكی –ی خه‌ڵكه ئاساییه‌كه، واته پاساوی بۆ بوونی "رۆژه‌ڕه‌شی" به پله‌وپایه‌ی كامڵبوون له عیشقی سۆفییگهرانهدا، به‌و به‌ڵگه‌یه هێناوه‌ته‌وه كه تا خوێنی خاوی جۆره ئاسكێكی تایبه‌تی ره‌ش نه‌بێت نابێته ئه‌و "میسك"ه بۆنخۆش و نایابه‌ی به ئاسانی چنگناكهوێ. به‌ڵگه‌كه هی ئه‌م جیهانه‌یه و هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی شاره‌زا له چییه‌تیی "میسك" ده‌زانێ كه میسك له‌و شوێنه ناوكئاسایهی ئه‌وجۆره ئاسكهوه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و جۆره عاشقانه "رۆژه‌ڕه‌شی" به "پله‌وپایه‌ی كامڵ بوون " ده‌زانن كه به كرده‌وه له‌و ئه‌زموونه‌دا ده‌ژین .
ئه‌مجۆره پاساو و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و ئه‌نجامگیرییه، به ئامێتهكردنی راستییه به‌ته‌واوی جیاوازه‌كانی ئه‌و دوو جیهانه، بۆ ههمانمهبهست، له شیعریدیكهی شاعیردا به‌دیده‌كرێ، بۆ نموونه:
له دهورمــــــدا حهصــــار: ئافـــــــهت، له‌ســــه‌ر ســــه‌ر خهیمــــه دوودی ئاه
له ســـــایهی عیشــــــــقهوه بوومـه شـــــههی صــــــاحیب ســـــــهراپــــــهرده
4 ه 6،، 271
شـــــوكر یار ئیــژنی دام هـــه‌م گریـــــــه كه‌م هـــه‌م قـــــــوڕ بهســــــــهردا كه‌م
به جـــــــارێ شــــــــاهی من بهحــــــــر و بـــهڕی بهخشـــی به دهروێشـــــــــــێ
5 ی 3، 303
له هه‌موو ئه‌م نموونه سه‌ركه‌وتووانه‌دا، ئه‌گه‌رچی جوانی و تۆكمه‌یی داڕشتن و وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كان به ئاسانی بوار به په‌یبردن به ئاماده‌بوونی دراو – DATA –كانی هه‌ردوو جیهانه جیاوازه‌كه‌ی ئه‌زموونی سۆفییگهری و ژیانی ئاسایی ناده‌ن، به‌ڵام خوێنه‌ر پاش وردبوونه‌وه له مه‌عنای گشتیی به‌یته‌كان، ده‌توانێ ده‌رك به شتێكی نائاسایی له‌و نێوانه‌دا بكات، به‌ڵام كه شاعیر له جیهانی تایبه‌تی عیشقی حه‌قیقیدا ده‌مێنێته‌وه یان گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌و دنیا – ئاخیره‌ت – به‌وشێوه‌یه هه‌ست به "ناسایی بوون" ناكرێت، نموونه‌ی مانه‌وه له‌و جیهانه تایبه‌ته‌دا ئه‌م دوو به‌یته‌یه:
له‌بــــه‌ر قاپیی مهحهببـــــــهت ئــــه‌و خودا پێـــــــداوهیه رووســــــــــوور
حهزینـــــــــه، دیـــده پڕ ئهسـرینــــه , دڵ خونینـــــــــــــــه، رووزهرده
4 ه 3، 270
وتــــــــم بۆ رووت و پووتــــــــن ئـــــــــه‌و كهســــــانهی عاشــــــــقی رووتن
وتی: شــــان و شــــــــكۆهی زینـــــــده دڵ هـــه‌ر ژهنــــده پۆشـــــــــــــینه
9 ه 5، 282
له هه‌ردوو نموونه‌دا چونكه ئه‌و رواڵه‌تانه به‌ڵگه‌ی خۆیهكلاكردنهوهن به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ته‌نها یار به راستیی زۆر به‌رچاو و گه‌وره دابنرێت و له‌وپێناوه‌دا هه‌موو شتێك بخرێته‌لاوه، ئاساییه ببنه مایه‌ی شانوشكۆ و رووسووری و سه‌ربه‌رزیی عاشق.
نموونه‌ی گواستنه‌وه‌ی گۆڕپانیش بۆ ئه‌ودنیا – ئاخیره‌ت – ئه‌م دوو به‌یته‌یه:
چ رۆحــــێ كوشــــــتهی ئــــــــه‌و باڵایـــــــــه، قومـــــــریی داری گووبایــــه
( فیــــــا گـــــــوبی لقــــــومٍ فی ســــــــــــبیل الحُبِّ هُـــــــــم ماتــــــــــــوا )
5 و 6، 263
بــــه غیبگــــــه به‌و خــــودا پێـــــــداوه ( گوبی لــــــه ) یه ئــــههلی خولـــــد
له كــــــــوورهی ناری غهمدایــــــــه، به داغــــــی ده‌ردی تــــۆ شـــــــــــــاده
3 ه 4، 269
ده‌ره‌نجام، ونكردنی خود یان "له خۆ غایب بوون" – به ته‌عبیری خودی شاعیر – رووبه‌ری ئه‌و ئه‌زموونه‌یه كه خه‌روارێكی به‌ڵگه‌ی شیعره‌كانی "مه‌حوی" تانوپۆین و ته‌نها چه‌ند مشتێكی ئه‌و خه‌رواره بۆ ده‌رخستنی هه‌مه‌ڕه‌نگی و هه‌مه‌لایه‌نیی ئه‌و ئه‌زموونه خرانه‌ڕوو. ئه‌و "ونكردنی خود"ه له به‌یتی (12ی 5، 318)دا له ته‌عبیركردن له "ده‌نگی پێی ئه‌حبابی رۆیوو – ده‌نگی پێی خۆشه‌ویستانی كۆچكردوو" به "پڕ به عاله‌م مه‌وج ئه‌دا – پڕ به جیهان شهپۆلانیهتی"، یه‌كێك له شێوه ئێجگار نائاساییه‌كانی ئامێتهكردنی ئه‌ركی هه‌ردوو ئه‌ندامی به‌رپرسی هه‌ستی بیستن "گوێ"و هه‌ستی بینین "چاو" به‌رجه‌سته‌ده‌كات. له شیعری "مه‌حوی"دا ئه‌مانه ده‌كرێ ره‌نگدانه‌وه‌ی دوو چه‌مكی گرنگی لای سۆفیییان بن كه له‌هه‌مانكاتدا دوو به‌ڵگه – ئایه–ی گه‌وره‌ی مهعشووقیشن، یه‌كه‌میان چه‌مكی "ته‌جه‌للی–ده‌ركه‌وتن"ه و سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئه‌زموونی عیشقی حه‌قیقیدا ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه: (ۆڵمَّا جَاوَ مُوسَیٰ لِمِیقَاتِنَا ۆكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَاڵ رَبِّ أَڕنِی أَنڤُرْ إِڵیْكَ ۚ قَاڵ ڵن تَرَانِی ۆڵـٰكِنِ انڤُرْ إِڵی الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِی ۚ فَڵمَّا تَجَلَّیٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَڵهُ دَكًّا ۆخَرَّ مُوسَیٰ صَعِقًا ۚ فَڵمَّا أَفَاقَ قَاڵ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِڵیْكَ ۆأَنَا أَوَّلُ الْمُۆْمِنِینَ/ الاعراف 143 )و دووه‌میشیان چه‌مكی "قسه – كلام"ی یاره كه لای سۆفیییان موعجیزه‌ی قورئانه و خوای گه‌وره خۆی له‌باره‌یه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو به‌نده‌یه‌ك بووه‌ته‌وه كه بتوانن ته‌نها هاوشێوه‌ی یه‌ك سوورهتیشی بهێنن: ( ۆإِن كُنتُمْ فِی رَیْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَڵیٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَهٍ مِّن مِّپْلِهِ ۆادْعُوا شُهَدَاوَكُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِینَ/ البقره 23 )و ( أَمْ ێقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَهٍ مِّپْلِهِ ۆادْعُوا مَنِ اسْتَگَعْتُم مِّن دُونِ اللَّـهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِینَ/ یونس 38 ). نموونه‌ی شیعری " مه‌حوی " كه باس له چه‌مكی "ته‌جه‌للی – ده‌ركه‌وتن" بكات، ئه‌مه‌یه:
بریقـــــــــهی بــــــــــهرقی جیلــــــــوهی كێ جهلابهخشـــــــی بیناییمــــه
كــــه قورصـی ئافتــــــاب و مهه وه‌كــــو تـــــهم دێتـــــه بــــــــهر چــاوم
6 م 3، 223
نموونه‌ش له‌باره‌ی چه‌مكی "قسه – كلام"ه‌وه ئه‌مه‌یه:
ده‌م نادیـــــــار نازی قســـــــــهی پڕ به دهشــــــــــــــت و شـــــــــــــــــار
دنیـــــــایهك ئــــــــاوی زینـــــــــدهگی ی‌و دهرخـــــــــرێ له هیــــــــــــــچ
2 چ 6، 99
ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی ونكردن و له‌ده‌ستدانی خوده له‌و ئه‌زموونه‌دا كه گه‌وره‌ترین شانازیی عاشق فه‌وتاندنی منێتیی خۆیه‌تی – الإنیَّه–یه‌تی، مه‌حوی ده‌ڵێ:
ببیــــــه له مـــــن، درهختـــــی ( منـــی ) لهعنـهتـــــــــــه بــــــــهری
یــــــــهعنی بكــــــــه له كیبـــــــــر و ئهنانییـــــــــهت ئیحتیـــــــــــــراز
1 ز 8، 135
ته‌نها بۆ به‌رزڕاگرتنی هه‌ردوو چه‌مكی "ده‌ركه‌وتن – تجلی"و "قسه – كلام"یش، مه‌حوی هه‌موو بوونی خۆی له مامه‌ڵه‌ی بناغه‌یی له‌گه‌ڵ یاردا، له‌نێوان ئه‌و دوو چركه‌دا چڕده‌كاته‌وه:
له كــــن پشـــــكووتنی غونچـــــهی ده‌مـی، وه‌ك گوڵ، ســــهراســـهر گوێـــــم
گوڵـــــی روخســــــاری دهرخـــــــا، نێرگس ئاســـــا، ســـــــهربهســـــهر چاوم
6 م 4، 223
به گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌یتی (12ی 5، 318) ته‌نها كێشه‌ی به‌ته‌نیایی مانه‌وه له‌نێوان "كۆمه‌ڵه‌ی یاران" شاعیری به‌ره‌و ئه‌و گۆشه سه‌خته‌ی ئامێتهكردنی ده‌نگ – ده‌نگی پێی ئه‌حبابی رۆیوو –و دیمه‌ن – پڕ به عاله‌م مه‌وج ئه‌دا – برد. هۆی ئه‌م شڵه‌ژانه‌ی ناخ له كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌نگه به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌ئارادابێت، چونكه "به غه‌فڵه‌ت موبته‌لا" كه "خۆ"ی تێدا به "تۆ" ناوزه‌دكراوه مه‌عنای راگرتنی "خود" له‌به‌رانبه‌ری "خودی سهرزهنشتكار" ده‌به‌خشێت و مه‌به‌ستیش لێپێچینه‌وه‌یه به هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌و شوێنه‌واره گه‌وره‌یه‌ی كۆچی خۆشه‌ویستان له "بێ ئاگایی" دهرینهكردووه . ئه‌م به‌یته ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هونهرمهندانهتری بهیتیدیكهی خودی "مه‌حوی"یه، وه‌كو:
ههتـــــــا ماوه ده‌بێ ئهشــــــكی نه‌دامه‌ت داوهریــــــــنێ چـــــــــاو
عـهرهق ریتـن نه‌بێ، شــــــهخصی له كـــاری خۆ خهجــــڵ چ‌بكا ؟
5 أ 4، 14
ئهجـــــهل ده‌ورم ده‌دا: حاچــــر به واده‌ی ده‌ور و تهســــــــــــلیمه
منی غهفڵــــــــهت زه‌ده هێشــــــــــتا خه‌ریكی مهســــــئهلهی ده‌ورم
5 م 3، 220