چه‌ند یاداشتی بێ‌مانا "كاركرد"و "گه‌مه" كانی زمانن "زمان ته‌نیا ئاڵای سه‌ده‌ی "20"ه باوان!" ساڵح سووزه‌نی
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێك له شیعره‌سات بوو كه ده‌نگ و هه‌را به‌رزبۆوه كه زمانی كوردی ده‌شێوێنن، ئه‌ده‌بی كوردی ده‌فه‌وتێنن، زمان نازانن و ئێله و بێله.. و هه‌مان شه‌ڕه‌قه‌ڵه‌م كه كاتی خۆی له‌گه‌ڵا سه‌له‌فییه‌تی چه‌قه‌خانه‌یی هاته‌ئارا و هۆگرانی ئه‌ده‌ب ئاگاداری هه‌ن و به‌دوای هه‌ڵسوكه‌ت و كوژانه‌وه و داگیرسانه‌وه‌ی جاروبار.. باسه‌كه درێژه‌یده‌بوو و داده‌مركایه‌وه.. دوایی "به عیجه و فینجه‌وه چ شار" دیسانه‌وه ده‌نگوهه‌را به‌رزبووه‌وه كه شیعریان بێ‌مانا كردووه‌ته‌وه و كه‌س لێیحاڵینابێ و نموونه‌ی كاری وا له‌جیهانا نییه و.. هه‌ندێ له‌و دۆستانه دووجار له گوته‌ی خۆیان په‌شیمانبوونه‌وه و ددانیان به‌وه‌دانا كه نوێخوازی ده‌بێ به‌رده‌وامبێ و هیچ تكنیك و ده‌ره‌تانێ موڵكی باوكیی كه‌س نییه و به‌كارهێنانی ئه‌و گه‌مه و ده‌ره‌تانانه نه‌ك هه‌ر خه‌سارێك له به‌رژه‌وه‌ندی زمانی كوردی نادا، به‌ڵكو ده‌یخاته گه‌شه‌ونه‌شه، به‌ڵام دیاره ئه‌و كێشمه‌كێشمه ئاوه‌ها به سانایی كۆتایینایێ و هه‌نێ له دۆستان ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌نێ له‌و ده‌ره‌تانانه بۆ زمانی كوردی نین.. ئه‌وه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات و ئه‌ده‌بی مه، به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهان به‌ربه‌ره‌كانێی به‌ره‌ی ترادسیۆن و نوێترخوازانه.. تكایه بڕواننه "حه‌قیقه‌ت و ره‌خنه"كه‌ی رۆڵان بارت وه‌ك نواندنه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و به‌ره‌نگاریكردنانه‌ی ره‌خنه‌ی كۆن و نوێ له نه‌وه‌كانی ئه‌وروپا..
لای خۆیشمان هاتنه‌ئارای، زمانییه‌تی شیعر، ئانارشیسمی شاعیرانه، گه‌مه‌كانی زمانی و لادان له نۆرمی زمانی باو، لافاوی زه‌ین، چه‌ند ده‌نگییبوونی ده‌ق، هارمۆنیای مۆسیقای ده‌روونی ده‌ق و زۆر فۆرمیدیكه ده‌بێ كاریی تیئۆركی له‌سه‌ربكرێ و زێده‌تر شرۆڤه‌كرێ و.. بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیربێ و ئه‌وه‌نده به‌رهه‌ڵستی نه‌بنه‌وه و.. هه‌ربۆیه به‌پێویستمزانی سه‌رله‌نوێ به‌پێی توانا ئه‌و گوتارانه بێنمه‌وه ناوباس و شرۆڤه و تاوتوێكردن و به‌و مه‌به‌سته زنجیره باسێكیدیكه ئاراسته‌بكه‌م به‌ڵكو هانده‌رێكبێ بۆ خوێنه‌رانی ده‌قی به‌ڕۆژی كوردی و وه‌ڵامێكبێ بۆئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌نێ له دۆستان ئاراسته‌یده‌كه‌ن.
به‌رله‌وه‌ی باسه‌كه‌م ده‌ستپێبكه‌م حه‌زده‌كه‌م چه‌ند نموونه ده‌ق بهێنمه‌وه:
"ده‌ڵێم بڕۆم له شاره‌كه‌ت، له شاری چاو له‌به‌ر چرای نیئۆن شه‌واره‌كه‌ت.."
".. ده‌لاده لاده لاده له‌چكه كه‌سكه ته‌سكه‌كه‌ت.."
"من چۆله‌كه‌ی باڵشكاوی وه‌رزی ره‌شی گه‌رده‌لوولم
" ئاگر هانێ باڵه‌كانم پێیهه‌ڵفڕه.. له‌وبه‌ر جه‌نگه‌ڵا له تاریكایی ده‌ستی تالای خودا چووه.."
"هه‌ور: كامێرا/ برووسكه: فلاش/ نمنمه‌ی باران/ بۆ شووشتنه‌وه‌ی.. دڵی منیش قاپ"
"عایشه ده‌ڵێن: ژنان بێ‌ترس له‌به‌ر باران رووتئه‌بنه‌وه/ دڵداره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان/ تێرتێر ماچی یه‌كترئه‌كه‌ن.."
"به‌چ مۆسیقایه‌ك ده‌نوێ فه‌رخه‌ماسی؟/ له‌چی ناسڵه‌مێته‌وه مامزێكی ته‌نیا.."
"چ هێرشتان باقیماوه: / دیوار خاچ!
ژیان كه‌روێشكه‌ی مه‌زراكانی خه‌ونه/ له كیشوه‌ری داسا"
شاعیرم/ تاویشكه ساڵی هه‌میشه/ تاكو دڵۆپه‌ی شیتنوێتی بۆ كه‌ربه‌لا.. كه من بم-
مه‌سیحێك عاشقی هه‌میشه‌ی خاچیسوور/ كه من بم مێژوویه‌ك بۆ دڕك و ته‌نیایی.. "
زمان له‌م ده‌قانه‌دا به‌ئاشكرا له خزمه‌ت سازكردنی وێنه‌دایه واته شاعیر شێعر له‌ڕێگای وێنه‌وه پێناسه‌ده‌كا (باجارێ باسی كێش نه‌كه‌ین)و بۆ تێگه‌یشتن یان چێژوه‌رگرتن له‌م ده‌قانه خوێنه‌ر ده‌بێ هه‌ست به‌و وێنانه بكا و هه‌وڵبدا له زێهنی خۆیدا بیانكێشێته‌وه: له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه نیشانه‌ییه‌دا هه‌ر "دال"ێك بۆئه‌وه دێت كه مه‌دلولێك وێنابكا.. باچه‌ند نموونه ده‌قیدیكه‌ش بهێنینه‌وه:
"ئه‌گه‌ر شێتی چاوی سه‌رمابردووی رۆح و به‌زمی ئه‌ستێره هه‌مووی مۆسیقای شه‌وانه..
" ناترسم له‌م دێڕه‌دا كه وشه‌كانم دابكه‌نم/ پاڵتاوه‌كه‌م به حه‌رفێكه‌وه كه‌وایه هه‌ڵواسم "شه‌ڕ"ی ناو ئه‌م دێره: به شێنه‌وه ده‌ستپێده‌كا و به "ڕێ"وه كۆتاییدێ..
"شیری بازاڕی بێده‌رگا/ حه‌یای رووته و / فریام"ناكه‌وێت"ه رێ..
لێره‌دا خوێنه‌ر ناتوانێ بۆ چێژوه‌رگرتن به‌دوای وێناكردندا بێ، بۆ وه‌ی "شێتی چاوی سه‌رمابردووی رۆح" یان "له‌دێڕێكدا كه وشه‌كانم"و "فریامناكه‌وێته رێ"
هیچ وێنه‌یه‌كی جیهانی واقیعییان لاناخولقێنێ.. بۆوه‌ی شاعیری شێعری به‌پێی وێنه پێناسه‌نه‌كردووه و ده‌قه‌كانیش له‌ڕاستیدا به‌دوای ئه‌و چه‌شنه دال بۆ مه‌دلوله‌وه نییه.. كه‌وایه ئێمه له‌گه‌ڵا دوو جۆره پێناسه رووبه‌ڕووین له زمانی شێعریی.. یه‌كه‌میان زمان به‌پێی وێنه پێناسه‌ده‌كا و دووهه‌میان زمان به‌پێی گه‌مه و كاركردن..
من لاموانییه ئه‌م پۆلێنكارییه ویتگونشتاین كردبێتی بۆوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وێنه و شه‌مایل و شبهی واقیع زۆر له ئه‌فلاتونیش كۆنتره.. و زۆرینه‌ی ئوستووره‌كانی جیهانی له‌ڕێگای وێنه‌سازیی له جیهانی واقیعه‌وه ده‌هاته‌نواندن و ده‌ربڕین.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستیبێ ئه‌وه ویتگونشتاین بوو كه له دوو قۆناغی جیاوازیی ژیانی خۆیدا به‌وردی ئه‌و دوو گریمانه‌یه‌ی شیكرده‌وه و فه‌لسه‌فاندیی..
وه‌ك ئاگادارین ویتگونشتاین (فه‌یله‌سووفی ئوتریشی) سه‌ره‌تا له‌كتێبێكدا به‌ناوی "ره‌ساله‌ی مه‌نته‌قی - فه‌لسه‌فی" داكۆكیده‌كا له بیرۆكه‌ی مانا له‌ڕێگای وێنه‌وه.. دواتر له كۆڵا فه‌لسه‌فه ده‌بێته‌وه و.. دوای ماوه‌یه‌كیدی به بڕوایه‌كیدیكه‌وه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.. كه حاسڵه‌كه‌ی ده‌بێته كتێبی "لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی"و له‌و كتێبه‌دا به‌شێوه‌ی كاركرد و گه‌مه‌كانی زمان له‌هه‌موو مانا و چه‌مكێك ده‌ڕوانێ.. له قۆناغی یه‌كه‌مدا ویتگونشتاین مانا به وێنه‌یه‌كی زێهنی پێناسه‌ده‌كا.. ئه‌و له ناوه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كا و ده‌ڵێ كه "مانای هه‌ر ناوێك شتێكه كه ئه‌و ناوه به‌سه‌ریه‌وه‌یه و جیهان پڕه له‌و شتانه".. ویتگونشتاین لایوایه وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره كه: ئه‌و شته چییه؟ كاری فه‌یله‌سوف و فه‌لسه‌فه نییه.. ئه‌وه كاری زانسته.. و به‌وچه‌شنه فه‌لسه‌فه له زانست جوێده‌كاته‌وه.. له‌م بڕگه‌یه‌دا ویتگونشتاین لایوایه "زمان، جیهانی خۆی ده‌نوێنێته‌وه و هه‌ر دێڕێك وێنه‌یه‌كه له دۆخێكی گونجاو" هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ك كه زمان، له جیهان ئه‌یدابه‌ده‌سته‌وه، له‌گه‌ڵا دۆخێكی دیاریكراو و گونجاو ته‌بایی هه‌بێ، ئه‌و دێڕه مانای خۆی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه له‌گه‌ڵا هیچ واقیع یان دۆخێكی هه‌بوودا نه‌خوێنێ (ته‌بانه‌بێ).. ئه‌وه بێمانایه، یانی لای ویتگونشتاین له قۆناغی "ره‌ساله.."دا، زمان سیسته‌مێكی وێنه‌ییه له جیهان و هه‌ر دێڕێك ده‌بێت وێنه‌یه‌ك بێت له دۆخێكی گونجاو، رێزمان (سینتاكس)ی زمانیش رێگه‌گه‌ل گونجاوه بۆ تێكه‌ڵكردن و سازكردنی پێكهاته‌ی مانایی وشه‌كان (یان ناوه‌كان)و كاریی فه‌لسه‌فه‌ش ئاشكراكردنی سیستمی ئه‌و زمانه‌یه و به‌ده‌سته‌وه‌دانی رێزمانه‌كه‌ی و دوای ئه‌وه ئیتر فه‌لسه‌فه به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت و "وه‌ك په‌یژه‌یه‌ك كه به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوویت" ده‌بێ فڕێبدرێ.. ده‌بینین كه له‌م بۆچوونه‌دا زمان و فه‌لسه‌فه بۆ نواندنه‌وه‌ی واقێعی شته‌كان هاتوون و جگه‌ئه‌وه‌ی لا بێمانایه.. ئیدیالیسم له‌م پێناسه‌یه‌دا نایه‌ته‌ماناكردن و چه‌مكگه‌لی وه‌ك ئه‌خلاق و جوانیناسی و ئایین و..یش هه‌روه‌تر.. باوه‌كو له‌و قۆناغه‌دا ویتگونشتاین فه‌لسه‌فه و زانستی لێكجوێده‌كرده‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و به‌ڕاستی زانستیی بوون بۆ ده‌رخستنی مانا و هه‌ربۆیه "ره‌ساله" زۆرترین شوێنپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر "بازنه‌ی وییه‌ن"و پوزیتیویسته مه‌نتیقییه‌كان دانا كه ئه‌وه ره‌نگه باسه‌كه‌ی ئێمه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام دڵنیام وێنه‌یی دیتنی مانا لای ویتگونشتاین زۆرترین كارتێكردنی بووه له‌سه‌ر ئیماژیسته مۆدێرنیسته‌كانی ئه‌وكاتی ئه‌وروپا.. كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه له شوێنی خۆیدا بێینه‌وه‌سه‌ری یان وه‌ك ویتگونشتاین ده‌ڵێ بائیتر فڕێیده‌ین..
له بڕگه‌ی دووهه‌می فه‌لسه‌فاندنی چه‌مكه‌كاندا ویتگونشتاین ئیتر له كۆڵا مانا بووه‌ته‌وه و په‌رژاوه‌ته‌سه‌ر مانا وه‌ك كاركرد و گه‌مه زمانییه‌كان (Language game) ئه‌و له‌وه به‌دوا به‌راوردكردنی زمان و بابه‌تی مرۆڤاتیی به‌پێی زانست، به‌گشتی ره‌فزده‌كاته‌وه: "فه‌لسه‌فه هیچ یه‌ك له زانسته سروشتییه‌كان نییه" (گوزاره‌ی 4/111 لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی) له گوزاره‌ی 109ی لێكۆڵینه‌وی فه‌لسه‌فیدا ده‌ڵێ:
"فه‌لسه‌فه خه‌باتێكه دژ به سیحر و جادووكردنی فام (شعور)ی ئێمه له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه" ئه‌و ئیتر لایوایه كه "چه‌مكگه‌ل فه‌لسه‌فی بابه‌تگه‌ل ئه‌زموونی نین، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی كاركردیی زمانه‌وه دێته‌چاره‌سه‌ریی.. ئه‌ویش به له‌ونێك كه هانمانبدا بۆ په‌سه‌ندكردنی كاركرده‌كانی.." مانای وشه و دێڕ لای ئه‌و ده‌بێته كاركردی ئه‌وان له‌ناو سیستمی زماندا و به‌س له‌زماندا دێته‌گه‌ڕ و له ده‌ره‌وه‌ی زمان نییه..
"له به‌ندی یه‌كه‌می كتێبی لێكۆلێنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیدا بۆ وێنه ده‌ڵێ: وابزانن كه‌سێكمان بۆ كڕینی ئه‌م شتانه هه‌ناردووه و له‌سه‌ر قاقه‌زێك بۆماننووسیوه: پێنج سێوی سوور. ئه‌و قاقه‌زه‌كه ده‌با و ده‌یداته‌ده‌ست دووكانداره‌كه و ئه‌ویش، كه چاوێده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ری نووسراوه "سێ‌و" دواجار له‌خشته‌یه‌كدا وشه‌ی "سوور" ده‌دۆزێته‌وه و وێنه‌ی ره‌نگه‌كه‌ی ده‌بینێ و ئینجا ره‌قه‌مه‌كان ده‌ژمێرێ 1،2،3،4 تاده‌گاته پێنج و بابڵێین ره‌قه‌مه‌كانی له‌به‌ره‌و به‌پێی هه‌ر ژماره‌یك سێوێك (یه‌ك سێ‌و) هه‌ڵده‌گرێ و ئا به‌وجۆره له‌گه‌ڵا وشه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتده‌كا.. به‌ڵام هه‌رگیز نازانێ له‌كوێ و چۆن بۆ وشه‌ی سوور بگه‌رێ و چی له وشه‌ی "پێنج" بكا؟ بابڵێین ئه‌و كاری خۆی به‌وچه‌شنه خستووه‌ته‌ڕێ، به‌ڵام به‌ڕاستی مانای وشه‌ی "پێنج" چییه؟ شتی وا (پرسیاری وا) له‌ئارادانییه. به‌س گرینگ ئه‌وه‌یه كه به پێنج چۆن كارده‌كه‌ین و چ كاركردێكی هه‌یه. كابرای به‌ننا به‌ئاماژه‌كردنێك بۆ ئاجووڕ به به‌رده‌سته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ڵده!و ئه‌ویش ئاجووڕێك هه‌ڵده‌دا بۆی، به‌ڵام چۆن ئاماژه‌ده‌كرێته ره‌قه‌می "نۆ"؟ یان "درێژایی" به‌س له‌پێواندا دێته‌كاركردن و كه‌س ناتوانێ وه‌ك وێنه ئاماژه‌یپێبكا.
فه‌لسه‌فه‌ی دووهه‌می ویتگونشتاین له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه وه‌ستاوه كه ده‌ڵێ: "بڕوانه و بڵێ" واته به‌دوای ئه‌وه‌وه بووه كه وشه‌كان له كاركردیی مێتافیزیكی خۆیان بهێنێته‌وه ناو كاركردیی رۆژانه‌ی خۆیانه‌وه.. ئه‌و له سه‌ره‌تای كتێبی "ئاویی و قاوه‌یی"دا ده‌پرسێ كه: "مانا چییه؟و خۆی وه‌ڵامده‌داته‌وه كه زمان سه‌ربه‌خۆیه، ماناكانی له‌ناو خۆیدایه.. واته بۆ تیگه‌یشتن له مانا به‌س ده‌بێت هانابه‌ریته‌به‌ر زمان.. مانا نه‌ك نه‌ك هه‌ر له‌زێهندا، به‌ڵكو له جیهانی ده‌روه‌ش نییه.. و پێوه‌ندیشی به‌هیچ دۆخێكی گونجاو و ناگونجاوه‌وه نییه و بۆ ده‌ركپێككردنی وشه یان دێڕێك ده‌بێ بزانین بۆ هاتوونه‌ته كاركرد؟ ئه‌وه‌ی كه، ئه‌و كاركرده بزانێ دیاره ماناكه‌شی ده‌زانی.. بانموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه كه پێشتر له‌وتوێژێكیشدا ئاماژه‌مپێكردووه:
وشه‌ی خه‌یار له‌م دوو دێڕه‌دا دوو كاركردیی جیاوازی هه‌یه: 1. خه‌یار كیلۆی به چه‌ند؟
2. ئه‌م خه‌یاره بخه‌مه‌ناو پاكه‌ت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وری خه‌یار له هاونشینی له‌گه‌ڵا پاكه‌تدا بگۆڕین كاركرده‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ: پاكه‌تی خه‌یاره‌كه كوا؟ ساویلكه‌ییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و دوو خه‌یاره به یه‌ك مووتیڤ ببینێ.
ویتگونشتاین ده‌ڵێ: "ئێمه ئه‌و شته به گه‌مه‌ی زمان ده‌زانین كه له ژیانی مرۆڤدا ده‌وری تایبه‌ت ده‌گێڕێ.. سه‌یر ئه‌وه بزانین كه ئه‌م پێناسه‌یه‌ی له گه‌مه‌ی زمان، دوای پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌داهێنانی هونه‌ریی دێنێته‌ئارا:
"ئه‌گه‌ر كه‌سێك، ئاسمان سوور و گه‌ڵاكان ئاویی بكێشێ، شتێكی كێشاوه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌رێ *! به‌پێی رێساگه‌لێكی نوێ، له گه‌مه‌یه‌كی نوێ‌دا شتێكی كێشاوه!"
جه‌ختكردنی ویتگونشتاین له‌سه‌ر ده‌وری تایبه‌تیی گه‌مه‌ی زمان له‌ژیاندا. ده‌وری كاركردیی زمان گرینگتر ده‌كاته‌وه. هه‌ركه‌س ده‌توانێ گه‌مه‌یه‌ك سازبكا بوه‌ی ئه‌زموونی خۆی یا ئه‌زموونی ده‌روونیی خۆی پێده‌رببڕێ.. ویتگونشتاین ده‌ڵێ: "ئه‌و ده‌نگه‌ی كه كه‌س تێی‌ناگا و من واده‌زانم تێیده‌گه‌م، ده‌توانێ گه‌مه‌یه‌كی شه‌خسی بێ. گه‌مه‌ی زمان پێوه‌ندیی ده‌خاته‌نێوان هه‌موو گه‌مه شه‌خسییه‌كان و گرینگی چه‌مكی كاركردی زمان یان چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی زمان له‌وه‌دایه:
"یك قصه بیش نیست غم عشق و زین عجب
از هر زبان كه می شنوم نا مكرر است" حافز
ئه‌وه‌ی باشتر بتوانێ له‌ناو ئه گه‌مانه‌دا یاریبكا دیاره باشتر له كاركردیی زمان تێگه‌یشتووه و ئه‌گه‌ر گه‌مه‌كه به یاری فوتباڵا دیارییبكه‌ین و شته‌كان به تۆپه‌كه.. ئاشكرایه ده‌وری ئه‌و تۆپه له‌هه‌ر خاڵێكی یارییه‌كه‌دا و به‌ده‌ست هه‌ركام له یاریزانه‌كانه‌وه ده‌گۆڕدرێ و یاریزانێكی وه‌ك پله، مارادۆنا، رۆناڵدۆ، مێسی و.. وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زێده‌تر شاره‌زای گه‌مه‌كه و كاركردیی تۆپه‌كه‌ن.. دیاره باشتریش "ش‌وت" ده‌كه‌ن و ره‌نگه له‌ڕێسا و یاساكانیشی تێپه‌ڕێنن.
ویتگونشتاین ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین، سه‌باره‌ت به كاری منداڵێك كه خه‌ریكی فێربوونی زمانه، له‌ڕاستیدا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌مه‌یه‌كی زمانیی تایبه‌تین.. كاتێك ئۆگۆستین باسی فێربوونی زمان ده‌كا له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ: "هه‌وڵمده‌دا ئه‌مئه‌وه‌یی (این همانی) بخه‌مه‌نێوان وشه و شته‌كان.." ویتگونشتاین ده‌ڵێ: له‌وێدا ئێمه به‌س رووبه‌ڕووی گه‌مه‌یه‌كی زمان بووینه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه لامانوایه هه‌ر گوته‌یه‌ك مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی فێر "ده‌لاله‌تی كاركردیی" ئه‌و گوته‌یه ده‌بین، ده‌زانین كه هێشتا تواناییه كاركردییه‌كانی ئه‌و گوته‌یه‌مان به‌گشتی نه‌ناسیوه.. بۆوه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی به‌كارهێنان (كاركردی) گه‌مه‌یه‌كی نوێ سازده‌كا.."
باپێكه‌وه بڕوانینه كاركردیی وشه‌ی "په‌نجه‌ره" بۆ وێنه له دوو ده‌قی جیاوازدا:
"ته‌وژم و تین ئه‌گه‌ڕا/ ئه‌گه‌ڕا نوتفه‌دانی په‌نجه‌ره‌كان/ وه‌ماڵی بێزگوزا/ پڕنه‌بوو/ له بۆنی به‌هار"
خۆشه‌ویسته‌كه‌م/ له په‌نجه‌ره‌ی نیوه تاكی بوومه‌لێڵه‌وه/ چاوی من له دیمه‌نی كچی به‌یانییه/ له حه‌نجه‌ره‌ی زه‌مانه‌وه/ گوێم له زه‌مزه‌مه‌ی زوڵاڵی خیزه ورده‌كانی كانییه.. "سواره"
به‌سووكه ئاوڕێك له كاركردیی وشه‌كان له‌ناو دوو دێڕ و به‌ستێنی زمانیی جیاوازدا ده‌رده‌كه‌وێ كه ناتوانین وه‌ك یه‌ك مووتیڤ دیاری‌یان بكه‌ین. له ده‌قی یه‌كه‌مدا په‌نجه‌ره‌كان: أ. زیندوون ب. خوازه‌ن ج. كۆن (نه‌ك تاك) د. ئاكتیون و پشت ده‌ق ده‌مانبا بۆ به‌هار و زگوزا و ته‌نانه‌ت جنس.. واته په‌نجه‌ره كاركردێكی ژنانه‌یی هه‌یه:
"یك پنجره كه مپل حلقه‌ی چاهی، در انتهای خۆد به قلب زمین می رسد" فروغ
به‌ڵام هه‌مان وشه (په‌نجه‌ره) له ده‌قی دووهه‌مدا، أ. شت (شی‌و)ه ب. ئاكتیونییه، راسته په‌نجه‌ره‌ی بوومه‌لێڵا "ئیزافه‌ی خوازه‌ییه، به‌ڵام ئه‌وه بوومه‌لێڵه كه جه‌ختی له‌سه‌ركراوه. "په‌نجه‌ره" ده‌وری "حه‌نجه‌ره" ده‌گێڕی له دێڕی دواییدا. ج. تاكه د. له پشت ده‌قه‌وه ده‌مرێ یانی ئه‌گه‌ر رووبه‌ری یه‌كه‌م و دووهه‌می ده‌ق هه‌ڵده‌یته‌وه په‌نجه‌ره‌ی تێدانامێنێ:
رووبه‌ری ده‌ق (توێ مانایی یه‌كه‌م): بوومه‌لێڵه (رووناكییه‌كه‌ی له‌وه‌ده‌چێ په‌نجه‌ره‌یه‌ك نیوه‌تاك كرابێته‌وه) ماتڵێ به‌یانیم..
توێی مانایی دووهه‌م: له بوولێڵی خه‌باتی به‌ره‌و رووناكییدا گوێم له زه‌مزه‌مه‌ی ره‌وته‌كه‌یه (كه‌وایه، لێره‌دا په‌نجه‌ره كوا؟ ره‌نگه ئه‌م دوو شێعره شێوه‌ی یه‌ك بده‌ن به‌ڵام یه‌ك مووتیڤ نین.
په‌نجه‌ره له شێعره‌كانی فروغیشدا به‌ره‌به‌ره له شته‌وه به‌ره‌و "خودێك رووبه زانست و روانین و بێده‌نگی ده‌روون و ژنانه‌یی ده‌گۆڕدرێ.. له ئه‌سیر"دا (واته سه‌ره‌تاكانی كاریی شاعیریی فرووغ) په‌نجه‌ره ره‌نگه هه‌مان كاركردیی په‌نجه‌ره‌ی هه‌بێ:
دختر كنار پنجره تنها نشست و گفت ای دختر بهار حسد بی برم به تو".
واته شت یان كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ پێوه‌ندیی (دیتن و ته‌نانه‌ت بیستن..)، به‌ڵام له قۆناغی دووهه‌می ده‌قه‌كانی فرووغدایه كه مووتیڤی سه‌وره‌كی په‌نجه‌ره (به 50 جار فره‌هات (بسامد)ه‌وه له دیوانگه‌لی: زایینی سه‌رله‌نوێ" ئیمانبهێنین به ده‌ستپێكی وه‌رزی..") ده‌بێته ئه‌و مووتیڤه‌ی كه ره‌خنه‌گران لێیده‌كۆڵنه‌وه:
" یك پنجره برای من كافی است/ یك پنجره به لحڤه اگاهی و نگاه و سكوت"
(په‌نجه‌ره‌یك بۆمن به‌سه/ په‌نجه‌ره‌یك به‌ره و ساتی زانست و روانین و بێده‌نگی)
له‌م خوێندنه‌وه‌دا ئیتر په‌نجه‌ره به‌س بۆدیتن نییه:
میان پنجره و دیدن همیشه فاصله هست.. چار نگاه نكردم"
(له‌نێوان په‌نجه‌ره و بووندا به‌رده‌وام مه‌ودایه‌ك هه‌یه/ بۆ نه‌مڕوانی؟)
به گشتی فرووغ په‌نجه‌ره وه‌ك ژنانه‌یی یان خودی كچه‌كه ده‌ئافرێنێ.. و ده‌یكاته دڵی زه‌وی و له‌وێوه ده‌یكاته‌وه "به سوی و سعت این مهربانی مكرر ابی رنگ.. (به‌ره‌و پانتای ئه‌م دلۆڤانییه به‌رده‌واه‌م ره‌نگ ئاوییه..)و زگوزا له‌مبه‌روئه‌وبه‌ری په‌نجه‌ره‌كه‌یدا بیچمده‌گرێ:
سال دگر وقت بهار با اسمان پشت پنجره همخوابه می شود, و در تنش فوران می كنند… فوارهای سبز ساقه‌های سبكبار شكوفه خواهه‌د داد.. (ساڵێكیدی كاتێك به‌هار و ئاسمان له‌پشت په‌نجه‌ره‌كه‌دا تێكده‌ئاڵێن و ده‌فیشقێنێته‌ناو گیانی، فواره‌ی سه‌وزی ساقه‌تی ئێسكسووك گڵووك ده‌گرن..)
با له باسه‌كه لانه‌ده‌ین. "گه‌مه‌كانی به‌گشتی وێكچوو نین، به‌ڵام هه‌نێ وێكچووییان تێدابه‌دیده‌كرێ، شتێك وه‌ك شێوه‌كردن له‌ناو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا.." بۆ وێنه ره‌نگی شێعری كلاسیكی وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی "عه‌رووز و به‌دیع و قافیه" وێكچوو بنوێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێیانوردببیته‌وه ده‌بینی كه زۆربه‌یان عه‌رز و ئاسمان جیاوازییان هه‌یه و له‌ئه‌نجامدا، وشه‌كان هه‌رگیز به‌س كاركردێكییان نییه، ئه‌وان له گه‌مه‌گه‌ل زمانیی جیاوازدا ماناگه‌ل نوێتر ده‌ده‌نبه‌ده‌سته‌وه:
شیره‌یی جانه وتم یا مه‌یه؟ چابوو فه‌رمووی
عكسی له‌علی له‌بی مه‌رجانه له‌فنجانمدا
بڕوانن گه‌مه‌یه‌ك كه نالی به "شیره"و "چا" ده‌یكا بۆ دواخستنی ماناكان و گۆڕانی مووتیڤه سه‌ره‌كییه‌كانیان و.. یان:
".. زه‌فافه‌تگاهی په‌رده‌ی ئاڵی چاوم
موباره‌ك حه‌جله‌بێ بۆ بووك و زاوا
له‌م گه‌مه‌یه‌دا نالی به هاونشینكردنی "چاوم" له‌گه‌ڵا "زه‌فافه‌تگاهی په‌رده‌ی ئاڵ" یاسای گه‌مه‌كانی پێشوو ده‌شكێنێ و ده‌یكاته مووتیڤێكیدیكه، واته خوێنه‌ر تانه‌گه‌یشتووه‌ته وشه‌ی "چاوم" وێنه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی له‌زێهندا دروستكردووه و كه ده‌گاته ئه‌و وشه‌یه له‌ناكاو لێیده‌ڕووخێ و ئیتر به‌خوێندنه‌وه‌ه‌ی دێڕی دووهه‌میش "موباره‌ك حه‌جله‌بێ بۆ بووك و زاوا" بۆی ناچێته‌وه سه‌ریه‌ك.. ئه‌مه‌یه گه‌مه و كاركردی زمان..
ده‌قی نالی نموونه وای (گۆڕینی مانا سه‌ره‌كییه‌كان زۆره)..+
ئه‌م بۆچوونانه دواجار شوێنپه‌نجه‌یان له‌سه‌ر كه‌سانی وه‌ك دریدا و لویتار و.. پاشمۆدێرنخوازه‌كان زۆربوو.. كه له‌م وتاره‌دا جێینابێته‌وه.
ئه‌گه‌ر شێعریش وه‌ك سیاسه‌ت و زانست و هونه‌ر و بابه‌تگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یه‌كێك له‌و گه‌مه‌گه‌له بزانین، دیاره به‌هۆی مه‌یدان دان به‌ئه‌وپه‌ڕی وانواندنی زمان گه‌مه‌كه‌مان به‌رده‌وام نوێ و نوێترده‌بێته‌وه و كاركردی وشه و دێڕ زێده‌تر و خێراتر ده‌گۆڕدرێ و ماناگه‌لی پێشووش له‌گه‌ڵا خۆی ده‌گۆڕێ.. هه‌ربۆیه كاتێك نالی له‌بری هه‌ڵبژاردنی "كۆد"ێكی نیشانه‌یی له سێ كۆدی (زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و كوردی) كه‌ڵكوه‌رده‌گرێ رێساكان ده‌گۆڕێ و به‌هێزتر له تۆپی گه‌مه‌كه ده‌سره‌وێنێ و شێعره‌كه‌شی تاعه‌رش ده‌گه‌یه‌نێ.. من پێشتر باسی "نالی و یارییه زمانییه‌كانی ویتگونشتاین"م كردووه و نامهه‌وێ دووپاتیانبكه‌مه‌وه، به‌س ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر رۆژێ له رۆژان شاعیرێك هه‌نێ له‌ڕێساكانی پێش خۆی گۆڕی و هه‌وڵی سازكردنی گه‌مه‌یه‌كیدیكه‌یدا.. زۆر لێیتووڕه‌مه‌بن.. له‌مێژوودا ئاساییه ئه‌گه‌ر دابێ گه‌مه‌كان بگۆڕدرێ.. بۆوه‌ی نوێخوازیی به‌رده‌وامه و به‌پشتبه‌ستن به ریفۆرم و شۆڕش و وێرانكردنه‌كانییه‌وه به‌ناوبانگه!
•••
سه‌رچاوه‌كان:
1. ویتگونشتاین، لودویك، پژوهشهای فلسفی، ترجمه فریدون فاگمی، نشر مركز، 1380.
حقیقت و زیبایی – مقاله هنر به عنوان شكلی از زندكی – بابك احمدی –
"نگاه كن و بگو" چیا موحد
ویتگونشتاین و نڤریه معنا، امنه غروری
2. باسی جیاوازیی ئه‌و دوو چه‌شنه گه‌مه‌یه‌م له وتاریی "له‌گه‌ڵا شه‌پۆله‌كانی شێعریی نوێی كوردی"دا كردووه.
+ = تیری موژگانت له سینه‌مدا ده‌چێ بۆ پیری دڵا
هێنده كه‌چ ره‌فتره قه‌ستی خانه‌دانێ دڵا ده‌كا
….
چاوی من به‌حری موحیتی تۆیه بۆ ده‌فعی گه‌زه‌ند
لێت موعه‌ییه‌نبێ كه نالی گوڵا به دڵ په‌رژینده‌كا
….
ئه‌ی واعیزی بارید چییه هه‌ر وه‌ك هه‌ره‌سی كێ‌و
به‌و وه‌عزه كه بایه هه‌موو، هاتوویی به‌سه‌رما
…
بێ سه‌روی ره‌وانم، كه له‌به‌ر ئه‌شكی ره‌وانم
خه‌رقه بووه‌ته غه‌رقه كه‌وا سه‌وزه له‌به‌رما
|
35134
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010