كه‌نعان مه‌كییه: سیاسه‌ت مانای یاریكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی و فریودانیان له‌پێناوی پۆست‌دا نییه، به‌ڵكو له‌پێناوی گۆڕان و باشكردنی باروودۆخی گه‌لدایه ئا: مه‌عد فه‌یاز و: بارام سوبحی
ئه‌وه‌ی له‌م گفتوگۆ سیاسی و فیكری و رۆشنبیرییه له‌گه‌ڵمانه، پرۆفیسیۆر كه‌نعان مه‌كییه‌یه كه پسپۆڕه له لێكۆڵینه‌وه‌ی بیناسازی، هاوشێوه‌ی باوكی كه بیناسازی ناسراو محه‌مه‌د مه‌كییه‌یه، سه‌رده‌می گه‌نجی به كاری سیاسی له‌گه‌ڵ موقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینی و بڕواهێنان به بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕییه عه‌ره‌بییه‌كان یان ئه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێكردووه، به‌ڵام پاش روودانی سێ رووداوی كتوپڕ و شۆكئامێز كه ئه‌وانیش: شه‌ڕی لوبنان، شۆڕشی ئیسلامی له ئێران، جه‌نگی عێراق - ئێران بوون، بۆیده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا كارده‌كات هیچ جه‌دوایه‌كی نییه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانێك به‌بێ ده‌نگی به‌ڕێبكات و پاشان بۆ كه‌سێكی فیكری گۆڕا. دوای چه‌ند ساڵێك له خۆدابڕانی، به كتێبه‌كه‌ی "كۆماری ترس" له عێراق له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان، هاته‌ده‌ر و پاشان كتێبه‌كانی (دڵڕه‌قی و بێده‌نگی)و (كۆته‌ڵی یاده‌وه‌ری) بڵاوكرده‌وه.
له گفتوگۆ رۆژنامه‌وانییه‌كاندا، مه‌كییه به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك دان به هه‌ڵه‌كانیدا ده‌نێت، هه‌روه‌ها له‌و هه‌نگاوانه‌ش ناكشێته‌وه كه كه‌سانیتر پێیانوایه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر راست‌بوونی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی، له نموونه‌ی سه‌ردانه دووباره‌كانی بۆ ئیسرائیل و بۆئه‌وه‌ش پاساوی خۆی هه‌یه. ئه‌م گفتوگۆیه له ماوه‌ی سێ كاتژمێردا له له‌نده‌ن، به‌ر له گه‌شتكردنی بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و به روونی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی داینه‌وه.
پرسیار: له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی عێراق، سه‌دام حسێندا به عێراقت ده‌وت "كۆماری ترس"، ئێستا چ ناوێك له كۆماری عێراق ده‌نێیت؟
وه‌ڵام: عێراقی ئه‌مڕۆ؟ به‌دڵنیاییه‌وه ناوی نانێم كۆماری دیموكراتی، ئه‌مه دواین گوزارشته له دنیادا كه به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت و لێشیه‌وه دووره، به‌ڵام ناویده‌نێم كۆماری ده‌سته و تاقمه‌كان و كۆماری دزی. له عێراقی ئێستادا به مانای وشه ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌كخه‌ر نییه. سروشتی ده‌وڵه‌ت گۆڕاوه، به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه رووخاوه و پێكهاته‌كه‌ی هێواش هێواش پێكدێته‌وه. ئه‌سته‌مه ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سروشته‌ی كه ده‌بوو له‌سه‌ری بوایه، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لای دووه‌مه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناگه‌ڕێته‌وه به‌هۆی ونبوونی رۆحی هاوڵاتیبون، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ باری نوێی عێراق دامه‌زراوه. واته له به‌غداد قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی عێراقی نوێ ده‌بیستین، ئه‌وه‌ش هه‌مووی ته‌نها قسه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه رۆحی هاوڵاتیبون نه‌ما، بۆچی؟ نازانم.. ئه‌مه باسێكی سایكۆلۆژی سیاسییه، په‌یوه‌ندی به (30) ساڵه‌ی حوكمی سه‌دام حسێنه‌وه هه‌یه یان په‌یوه‌ندی به باری نوێوه هه‌یه. رۆحی هاوڵاتیبون هه‌یه. من له‌وانه نیم كه ده‌ڵێن عێراق هیچ مانایه‌كی نییه، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه. من بڕوام به‌وه‌یه كه عێراق مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌ی عێراقه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له چه‌ند پارچه‌یه‌ك پێكهاتووه و ئه‌م ئه‌ویتر ته‌واوده‌كات، ئه‌مه راسته، لێره‌وه ده‌كرێت جوانی بیرۆكه‌كه ته‌واوبكه‌ین، یاخود به‌شێك له جوانییه‌كه‌ی. به‌شێك له ره‌خنه‌كانمان بۆ كۆماری پێشوو (كۆماری ترس)، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی كوشت. هیوامانوایه عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆماری لێبورده‌یی، ئه‌وه‌ش له نه‌وه‌ده‌كاندا هیوامانبووه.
من خاوه‌نی پڕۆژه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یمانی (1991)م كه داوایده‌كرد بۆ دروستكردنی عێراقی نوێ، گرنگترین خاڵی ئه‌و په‌یمانه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی كه ته‌به‌نامان كردبوو هێنابوومان تازه‌مینه بۆ عێراقی نوێبێت، به‌ڵام به‌دینه‌هات، به‌ڵام بۆچی؟ ئه‌وه پرسیارێكیتره. ئێستا عێراق كۆماری بانده‌كان و گه‌نده‌ڵییه.
پرسیار: به‌وپێه‌ی تۆ ئه‌كادیمیت و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ورد و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارده‌كه‌یت، له دانانی ئه‌و په‌یمانه‌دا پشتتان به چ شتێك به‌ستبوو، مه‌به‌ستم په‌یمانی (1991)ه؟
وه‌ڵام: له كۆماری ترس‌دا وه‌سفی ئه‌و كیانه سیاسییه‌م كردووه كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان و تا كۆتایی هه‌شتاكان هه‌بووو، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ستی به گۆڕان كرد، به بۆچووونی من عێراق پاش شه‌ڕی كوه‌یت به (كۆماری ترس) مایه‌وه. له چاپی نوێی كتێبه‌كه‌م به زمانی ئینگلیزی كه به عه‌ره‌بی ده‌رنه‌چوووه، وتوومه كۆماری ترس كه من له‌باره‌یه‌وه ده‌منووسی رۆیشت و ته‌واوبوو. له نه‌وه‌ده‌كاندا ئه‌وه مافیا بوو حوكمی عێراقی ده‌كرد، به‌ڵام له هه‌شتاكاندا سه‌رباری هه‌موو موماره‌سه‌كانی سیسته‌مێكی شمولی، به‌ڵام ئیداره‌یه‌كی به‌هێز هه‌بووو، گه‌نده‌ڵی دارایی كه‌مبوو، ئاسایش به‌هێزبوو، بودجه‌ی بنیادنانه‌وه و ژێرخان گه‌وره‌بوو، به‌ڵام وه‌كو سیستمی سیاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ركوتده‌كرد كه هه‌ستیده‌كرد له‌وكاته و له داهاتوشدا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆی.
(كۆماری ترس) كه له (1989) ده‌رچووو، وه‌كو كتیبێكی ره‌شبینه له‌باره‌ی باروودۆخی عێراقه‌وه، به‌ڵام په‌یمانی (1991) كه دوو ساڵ دوای ئه‌وه ده‌رچووو، گه‌شبینانه‌یه، به‌ڵام چی گۆڕاوه؟ له‌وێدا من له نووسه‌رێكه‌وه گۆڕام بۆ سیاسییه‌ك، نه‌ك به‌و مانایه‌ی به‌دوای پۆستێكی سیاسییه‌وه‌م، به‌درێژایی ته‌مه‌نم به‌دوای ئه‌وه‌دا نه‌چوووم. به‌ڵام وه‌كو چالاكوانێك له بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، هاوشێوه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییانه‌ی كه له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ركه‌وتن، من رێزی ئه‌وجۆره له كاری سیاسی ده‌گرم، رێزی پاڵه‌وانه‌كانی له هاوشێوه‌ی (نیلسۆن ماندێلا) ده‌گرم، (ئاده‌م مشنك) كه به شه‌خسی ده‌یناسم، ئه‌و بیریاری سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی پۆڵه‌ندی بوو كه رژێمی گۆڕی، دواتر بووه ئه‌ندامی پارله‌مان و وه‌زیر، (چان كۆڤان) له ئۆپۆزسیۆنی چیكۆسلۆڤاك.. من له‌وجۆره له ئۆپۆزسیۆنم، پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیم كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی بتوانێت شتێك بۆ عێراق بكات، ئه‌گه‌ر كه‌میشبێت. به‌ڵام له نه‌وه‌ده‌كاندا گه‌نجی عێراقی هه‌بوون، وه‌كو مسته‌فا كازمی و ئه‌وانیتر، وتم ئه‌وانه ده‌توانن شتێك له‌پێناوی عێراقدا بكه‌ن، شتێك له هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و باشووری ئه‌فریقا روویدا، ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام كه ده‌ڵێم ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن ئه‌وه له یه‌قینه‌وه نییه، كه رووبدات.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مریكی، هه‌مان ئه‌و پرسیاره‌ی تۆیلێكردم، وتی رێژه‌یه‌كی سه‌دیم بده‌رێ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی شتێك به ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی دیموكراتییه‌ت یان بارێكی نوێ له عێراقدا؟ وتم ئه‌مه هیوا نییه، به‌ڵكو من بڕوام پێیه‌تی، ده‌یان هه‌زار عێراقی هه‌ن بڕوایان به‌وه‌یه كه شتێكی نوێ له عێراقدا به‌دیدێت، ئه‌گه‌ر بڕواشمان به پێویستی به‌دیهاتنی ئه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام بارودۆخه‌كه نه‌گۆڕا، ئه‌مه‌ش مانای وایه هه‌لێك بۆ روودانی گۆڕان هه‌بوو. پرسیاری لێكردم له‌باره‌ی رێژه‌ی ئه‌و هه‌له‌وه بۆ گۆڕان، وه‌ڵامیمدایه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی (5%) هه‌بێت، ئه‌وه من وه‌كو عێراقییه‌ك، به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژویی له‌ئه‌ستۆده‌گرم، كه سه‌ره‌ڕای بچوووكییه‌كه‌ی، هه‌وڵم بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و رێژه‌یه داوه. ئه‌گه‌ر خۆمم له گۆڕه‌پانه‌كه كێشایه‌وه، به‌وپێیه‌ی كه ره‌شبینم له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی بابه‌تی و ئه‌كادیمیم، ئه‌وه بارودۆخی بابه‌تی یارمه‌تیتنادا و ده‌كه‌ویته هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه‌وه، ده‌چیته ریزی زۆرێك له رووناكبیرانی عه‌ره‌ب كه خۆیان له گۆڕه‌پانی سیاسی كشاندووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌یان فاشیله و كۆمه‌ڵ و رۆشنبیرییه‌كه‌یان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه. من له‌سه‌ر بنه‌مای تا (5%) ده‌توانم شتێك بكه‌م، به هه‌موو ئۆپۆزسیۆنێك ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌و رۆژه‌ی بۆهاته‌ده‌ست، ده‌بێت هه‌وڵی گۆڕان بدات. ئێستا گه‌وره‌بووم و شتێك به‌دینه‌هات، ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌دینه‌هات.
پرسیار: ئایا ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی رۆمانسی سیاسییه كه پێشكه‌شتكرد؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، رۆمانسی سیاسییه، سروشتی سیاسی له بنه‌ڕه‌ته‌وه، سیاسییه‌ت به سروشتی حاڵ خۆی، سیاسه‌ت مانای یاریكردن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی و فریودانیان له‌پێناوی پۆست‌دا نییه، به‌ڵكو له‌پێناوی گۆڕان و باشكردنی بارودۆخی گه‌لدایه. ئیراده‌ی كه‌سی تۆ به‌وه‌ی ببیته به‌شێك له گۆڕانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه مانای سیاسه‌ته.. سیاسه‌ت واته كاركردن له‌سه‌ر واقیعی گشتی، به‌ڵام هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه كه له شه‌قامه‌كاندا رووده‌دات، ئه‌گه‌ر تۆ نووسین هه‌ڵبژێری یان بچیته ناو خۆپیشاندانێكه‌وه یان هه‌ڵوێستێك وه‌رگری، ئا ئه‌وه سیاسه‌ته.
پرسیار: ئایا تۆ سیاسیت؟
وه‌ڵام: من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به سیاسه‌ته‌وه نییه، باوكم و خێزانه‌كه‌م سیاسی نه‌بوون، له خێزانێكدا په‌روه‌رده‌نه‌بووم كه بایه‌خ به سیاسه‌ت بده‌ن، به‌ڵام كه له (1967) عێراقم به‌حێهێشت، ئه‌وكاته ته‌مه‌نم (18) ساڵ بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به كاری سیاسییه‌وه نه‌بوو. به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌ڕی (حوزه‌یرانی 1967) بوم به سیاسی، وه‌كو حاڵی هه‌موو نه‌وه‌ی ئه‌وكاته. له رێگه‌ی رێكخراوی (فه‌تح)ه‌وه، چووومه ناو مقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینییه‌وه، دواتر چوومه به‌ره‌ی دیموكراتی، له ده‌ره‌وه په‌یوه‌ستبووم به حیزبه شیوعییه‌كان و بزووتنه‌وه سۆسیالیستییه‌كان. من ئه‌وپه‌ڕی چه‌پبووم، له‌پێناوی بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی و عێراقی نه‌بووم، له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی عێراقی نه‌بوومه سیاسی، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خێزانه‌كه‌م ئێرانییه و ئۆپۆزسیۆنی سیسته‌می شایه. ئه‌وكاته‌ی هیوابڕاوبووم له‌مجۆره له كاری سیاسی كشامه‌وه كه من به‌درێژایی حه‌فتاكان تیایدابووم و له زانكۆ بووم. پاشتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سایه‌تی و پارت و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كاندا راسته‌وخۆ پچڕی و ده‌ستمدایه نووسین. له كه‌سێكی حه‌ره‌كییه‌وه بۆ بیركردنه‌وه گۆڕام. دوای شه‌ش ساڵ به‌ریتانیام جێهێشت و روومكرده ئه‌مریكا و ده‌ستم به كاری بیناسازیكرد. پاشان شه‌ش ساڵ خۆمم بۆ نووسینی كتێبی (كۆماری ترس) ته‌رخانكرد، ته‌نها چووار كه‌س به‌مكاره‌یان ده‌زانیم، له‌ناویاندا هاوسه‌ره‌كه‌م و (مه‌ی غه‌سوب) كه به‌م دواییانه مرد.
ئه‌وه‌ی بووه هۆی گۆڕانم به پله‌ی یه‌ك، جه‌نگی لوبنان بوو كه سه‌ردانی لوبنانم كرد له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ پارته چه‌په‌كان، بۆ یه‌كه‌مجار مامه‌ڵه‌ی رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كانم بینی به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوون له به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌یروت و باشووری لوبنان، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ لوبنانییه‌كاندا ده‌جه‌نگان، پاش ئه‌وه‌ی په‌لاماری ئوردن درا، ئه‌وه بووه به‌شێكی گه‌وره له شه‌ڕ. ئه‌وه هیوابڕانی یه‌كه‌مم بوو له‌گه‌ڵ رێكخراوه فه‌له‌ستینییه‌كاندا، دواتر شۆڕش ئێرانی هات، من به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له هاوڕێ سیاسی و چه‌په‌كانمه‌وه، له‌و شۆڕشه ده‌ترسام كه چه‌په‌كان پشتیوانیانده‌كرد. ده‌مزانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌كردووی لێبه‌رهه‌منایه‌ت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م ئێرانی بوو كه بۆ سه‌رخستنی ده‌جه‌نگا. له‌نێوان ساڵانی (1977و 1978)، بۆ به‌شداری له تێكۆشان تا رووخانی سیستمی شا، هه‌موو شتێكم به‌جێهێشت. پاشان سه‌ركوتكردنی چه‌په‌كان ده‌ستیپێكرد. ژنه‌كه‌م یه‌كه‌م بزووتنه‌وه‌ی ژنانی دژی قانونی حیجاب رێكخست كه خومه‌ینی له ساڵی (1979) ده‌ریكردبوو، من تێڕوانینێكی سلبیم بۆ ئایینده‌ی ئه‌و شۆڕشه هه‌بوو. هۆكاری سێیه‌م جه‌نگی عێراق - ئێرانی بوو، چوونكه من له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه‌دا نه‌بووم، له‌هه‌مانكاتدا چه‌په عێراقییه‌كان پشتیوانی ئێرانیان دژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان (عێراق) ده‌كرد. بڕیارمدا له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نه‌بم، هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌شم، له‌به‌رئه‌وه به‌یه‌كجاری له سیاسه‌ت هاتینه‌ده‌ره‌وه، ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌م مامۆستایه له زانكۆی هارڤارد و خۆشم نووسه‌ر و ئه‌ندازیارم.
پرسیار: باسی باروودۆخی ئێرانت كرد، بۆچی له‌وێ له دژی سیستمی ئێران، خۆپیشاندان روویدا و ئۆپۆزسیۆن دژی سیستمه‌كه هه‌بوو، بۆچی ئه‌و بارودۆخه له عێراق رووینه‌دا، له‌كاتێكدا باری عێراق له‌وێ خراپتربوو؟
وه‌ڵام: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر گرنگ و ماقوڵه، ئاماژه‌یه‌كی گرنگی تیایه بۆ كێشه‌یه‌كی بنچینه‌یی كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌وه‌یه جیاوازی نێوان ئێمه و ئێران وه‌كو كیانێكی پێگه‌یشتوو. ئێمه‌ی عه‌ره‌ب كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ماندا هه‌یه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه گیرۆده‌نین، ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه وه‌كو قه‌یرانێك وایه و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه، ئه‌مه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یه: من كێم؟ ئایا بڕوام به عێراقیبوون یان به عروبییه‌ت یان به‌شیعه‌یه‌تی یان به سوننه‌یه‌تی خۆم هه‌یه؟.. ئێمه ئه‌م كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌رنه‌كردووه، من باسی نه‌وه‌كه‌م یان نه‌وه‌ی ئێوه یان نه‌وه‌ی باوكم ناكه‌م، به‌ڵكو باسی نه‌وه‌ی ئێستا ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی ده‌جووڵێته‌وه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و توێژه سیاسییه ده‌كه‌م كه به‌ته‌واوی له‌دوای (2003) ده‌ركه‌وتن كه به چینێكی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی سیاسی عێراقی داده‌نرێت كه چینێك لاچوووه و چینێكی نوێ هاتووه، سیما و ناوی كه‌سایه‌تی نوێ، لێره‌دا جۆره جیاكارییه‌ك هه‌یه. خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان ئه‌وه‌یه نازانن چیانده‌وێت، متمانه‌یان به خۆیان نییه. له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی له ئێران روویدا ئه‌وه‌بوو كه جه‌ماوه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه، هه‌ستی به‌وه‌كرد حكومه‌تێك شتێكی لێبردوون، مافیانی خواردووه، ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی لێزه‌وتكردون و وایداده‌نێت كه ده‌وڵه‌ته‌كه هی خۆیانه، كه‌سێك له‌سه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه هاتووه و مافه‌كه‌یانی دزیوه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیدا لای ئێمه نییه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هاومانای عێراقی بۆ ئه‌م بابه‌ته بریتییه‌له تاڵانی. به‌داخه‌وه زۆرێك له سیاسییه‌كان له‌مه‌وه گلاون، به‌و مانایه‌ی كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كه رووخا، پرۆسه‌یه‌كی فراوانی تاڵانی روویدا، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی بیچپێشینه نییه، زانای كۆمه‌ڵناسی عێراقی (عه‌لی وه‌ردی) له‌باره‌ی دیارده‌ی تاڵانه‌وه زۆری نووسیوه، به‌ڵام نه‌یتوانی خه‌یاڵی ئه‌وه بكات كه له (2003)دا روویدا. ئه‌م دیارده‌یه ساڵی (1991) ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام به‌راورد به‌وه‌ی له (2003) رویدا، كه‌م بوو. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر وێنه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت، ده‌ڵێم ده‌ره‌نجامی زیاتر له سی ساڵ له سه‌ركوتكاری و سیتمی به‌عس، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ده‌ستوریشه‌وه هه‌یه، ئێمه رێز له ده‌ستوره‌كانمان ناگرین، مێژوویه‌كی شه‌رمئاوه‌رمان له‌گه‌ڵ ده‌ستوره‌كاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئێمه ته‌نها وه‌كو كۆمه‌ڵه كاغه‌زێك لێیده‌ڕوانین و بۆ خۆمان په‌سه‌ندیناكه‌ین.. ده‌ستور كاغه‌زێكه ئه‌مڕۆ ده‌ینووسینه‌وه و رۆژی دووه‌م گاڵته‌مان پێیدێت وه‌كو سه‌دام حسێن ده‌یوت، ئیتر چۆن بڕوامان به ده‌ستور هه‌بێت؟ ئه‌مه‌ش مانای وایه متمانه‌مان به ده‌ستور نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ هاوڵاتیبوونی په‌یوه‌ست به ده‌وڵه‌ته‌وه، له چووارچێوه‌ی ده‌ستوردا.
پرسیار: بڕوات وایه ده‌ستور به ته‌نها ده‌توانێت هاوڵاتی به ده‌وڵه‌ته‌وه ببه‌ستێته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی بیچده‌ستور هه‌یه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، لایه‌نێكیدیكه‌ی گرنگ هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی نه‌وتی دایڕووخاندین و پشتپێبه‌ستنێكی ناسروشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا دروستكرد. ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ستنه‌بوو به هاوڵاتییه‌وه. كاتێك هاوڵاتی باجنادات، ده‌وڵه‌ت هه‌ست به‌وه‌ده‌كات كه لێیجیایه، چوونكه پێویستی پێینییه و ده‌سكه‌وتی زۆری له داهاتی نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. لێره‌وه په‌یوه‌ندی به هاوڵاتییه‌وه ده‌پچڕێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته. ده‌وڵه‌ت بووه‌ته دوكانێكی فرۆشتنی نه‌وت، ریتمی سیاسی به‌پێی نرخی به‌رمیلی نه‌وت، هه‌ڵده‌كشێت و داده‌به‌زێت. له‌به‌رئه‌مه له لێپێچینه‌وه‌ی هاوڵاتی ناترسێت كه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ده‌وڵه‌ت به‌شداریناكات.
پرسیار: ئێوه ده‌زگای (یادگاری عێراقی)یان دامه‌زراند، بۆ پاراستنی هه‌موو ئه‌رشیفی ناسۆری هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌یه له ئه‌رشیفی رۆشنبیری ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق، ئامانجتان له‌و كاره چی‌بوو؟
وه‌ڵام: كاتێك له (2003) گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق، هه‌ستاین به دامه‌زاندنی پڕۆژه‌ی (یادگاری عێراق)، به مه‌به‌ستی داننان به رابردووماندا، ئه‌گه‌ر خراپیشبێت، هه‌ر رابردوومانه، ئێمه به‌شێكین لێی و نكۆڵی لێناكه‌ین، كاتێك نكۆڵی لیچبكه‌ین، نه‌خۆشین و جیابوونه‌وه‌ی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگه‌دا رووده‌دات كه له شیزۆفرینیا ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌م رابردووه هه‌یه، ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێبكه‌ی یان نا، ئه‌وه روویداوه، كۆمه‌ڵگا دووچاری حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هاتووه. وایده‌بینین كه داننان به‌وه‌ی له رابردوودا روویداوه چاره‌سه‌ره، هه‌موو شتێك به سه‌دام حسێندا هه‌ڵناواسین، سه‌دام حسێن كێیه؟ مرۆڤێكی عێراقییه و ئێمه وامانلێكرد ببێته ئه‌وه‌ی كه بوو.. كێ‌بوو چوووه ریزی سوپاكه‌ی و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی؟ كێ‌بوو پاره‌ی لێوه‌رده‌گرت؟ ئێمه‌ی عێراقی بووین، ئێمه بووین سه‌دام حسێنمان دروستكرد، داننان به‌مكاره‌دا، سه‌ره‌تای هاوڵاتیبوونه، سه‌ره‌تایه‌كی راسته، سه‌ره‌تای گۆڕانێكی ریشه‌ییه له كه‌سێتی عێراقیدا. به‌م دانپێدانانه و ژیاندنه‌وه‌ی مرۆڤی عێراقی دوور له رقوقین، خۆی بیناده‌كاته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له پرۆسه‌ی ریشه‌كێشكردنی (به‌عس) روویدا كه پرۆسه‌یه‌كه له زه‌وتكردنی گه‌لی عێراقی له به‌رپرسیارێتی ده‌چێت، كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی به‌رپرس هه‌بوون له تاوانه‌كان و پێویسته دادگاییبكرێن.
پرسیار: تۆ سه‌ردانی ئیسرائیلت كردووه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ چووارجار چووم. یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆیه‌كی عیبری بوو، جارێكی‌تر له ساڵی (1990) بوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام چووه كوه‌یته‌وه، موحازه‌ره‌یه‌كم له‌به‌رده‌م (500) كه‌سی ئاماده‌بوو وته‌وه، چه‌ند جارێكیدیكه‌ش ده‌عوه‌تكراوم له‌لایه‌ن زانكۆی عیبرییه‌وه بڕوانامه‌ی دكتۆرای شه‌ره‌فم پیچبه‌خشراوه، سه‌ردانه‌كانم بۆ ئیسرائیل دووباره‌كردووه‌ته‌وه.. حاڵم حاڵی سه‌رجه‌م رۆشنبیره فه‌له‌ستینییه‌كانه، كه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و له‌وێ به زمانی عیبری قسه‌ده‌كه‌ن. كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ناومانلێناوه به كێشه‌ی عه‌ره‌بی یان فه‌له‌ستینی، ئه‌مه‌ش به مانای خۆدابڕینم له كێشه‌ی فه‌له‌ستین نییه، یان هاوسۆز نه‌بم یان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی فه‌له‌ستین نه‌بم. دوایین رۆمان كه نووسیومه (به‌رد) كه بۆ چه‌ند زمانێك وه‌رگێڕدراوه، له‌وانه زمانی توركی، به‌ڵام خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ترسن، ئه‌وه گوزارشته له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستینی و بناغه‌ی كێشه‌كه. ئه‌و رۆمانه مێژوییه و په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، باسم له په‌یوه‌ندی موسڵمانه‌كان به جووله‌كه‌وه كردووه، له چوارچێوه‌ی بابه‌تی چیرۆكی دروستكردنی (قبه صخره)، له‌وێدا بۆ پسپۆڕییه‌كه‌ی خۆم گه‌ڕاومه‌ته‌وه كه بیناسازییه، هه‌روه‌ها چیرۆكی دروستكردنی یه‌كه‌م كۆته‌ڵی بیناسازی ئیسلامی، وه‌كو بینا و ته‌لار و دروستكردنی زه‌خره‌فه، چۆن بۆ سیمبولێك گۆڕاوه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م مزگه‌وته له‌لایه‌ن عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه له قودس، نه‌وه‌كو له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌تی بۆچی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌یه. هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتمپێبه‌ستون له سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كانه‌وه‌یه. رۆژنامه‌ی گاردیان، ئه‌م رۆمانه‌ی له چوارچێوه‌ی ده باشترین رۆمان به زمانی ئینگلیزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵبژاردووه كه به‌م دواییانه ده‌رچووون. ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژاردووه (د.ساری نووسه‌یبه)ی سه‌رۆكی زانكۆی قودسه و كوڕی خێزانێكی مه‌قدیسی ره‌سه‌نه.
په‌یوه‌ندییه‌كانمان وه‌كو عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌مڕۆدا پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌یه. من رۆیشتم بۆ ئیسرائیل، له‌به‌رئه‌وه‌ی من په‌یوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵیان له‌و ده‌رگایه‌وه ده‌ستپێناكه‌م كه نامه‌وێت گوێم له ده‌نگیان بێت، یاخود خۆمیان پێپیشانبده‌م یان بترسم قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م. له‌گه‌ڵ هه‌موو ره‌خنه‌كانم له سیستمه‌كه‌یان، مانای چییه ئێمه دانیان پێدانه‌نێین كه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ن له ناوچه‌كه‌دا؟ پێویسته بچین بۆلایان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. له‌وكاته‌دا كه فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌چن بۆ ئیسرائیل و له‌وێ به عیبری قسه‌ده‌كه‌ن، ئیدانه‌ی چوونی من وه‌كو عێراقییه‌ك بۆ ئه‌وێ و بیستنی ده‌نگ و بۆچوونه‌كانم ده‌كه‌ن. مه‌به‌ستمه ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی له خه‌یاڵدانی ئێمه‌ی عه‌ره‌بدا و خۆمدا هه‌یه، بشكێنم.
پرسیار: به بڕوای تۆ كامیان مه‌ترسیان له‌سه‌ر عێراق زیاتره، ئیسرائیل یان ئێران؟
وه‌ڵام: به‌بێ گومان ئێران، به‌ڵام عه‌قڵییه‌تی عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ له‌م لۆجیكه تێناگات.
پرسیار: تۆ زۆر سووربووی له‌سه‌ر هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، تۆ بووی وتت عێراقییه‌كان به گوڵ پێشوازی له‌و هێزانه ده‌كه‌ن، ئێستا بۆچوونت چییه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، من واموت، رێگه‌م بده ئه‌م باسه روونبكه‌مه‌وه، چۆن ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باروودۆخێكی شیاو بكه‌یت. نا‌توانیت ئه‌وه دووباره‌بكه‌یته‌وه، وه‌كو هاتنی هێزێكی گه‌وره بۆ وڵاته‌كه‌ت. ئه‌وه هه‌لێكی زێڕین بوو كه مه‌ترسی گه‌روه‌ی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام له‌سه‌ر بنچینه‌ی (5%) له هه‌لی گۆڕینی كه پێشتر باسمكرد. وتم ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌له زێڕینه‌دا بكه‌ین، به رێگه‌یه‌ك عێراق سودی لێببینێت یان له‌وانه‌یه تووشی مه‌ترسی ببێته‌وه. پێویستبوو حیساباتی سه‌ره‌تاییمان راستبوایه، من باسی ئاستی خه‌ڵكی ساده ناكه‌م، له راستیدا زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان به‌تایبه‌تی له مانگه‌كانی سه‌ره‌تادا، به‌هاتنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان خۆشحاڵبون.
ئێمه وێناكردنه‌كانی خۆمان له‌سه‌ر هه‌ستی عێراقییه‌كان بنیادنابوو كه له (1991)، له كاتی راپه‌ڕیندا له‌باره‌ی ئه‌مریكییه‌كان و توانای ده‌سوه‌ردانیان بۆ گۆڕینی سیتمه‌كه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆردومانی فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر رووی خانووه‌كانیان. گه‌لی عێراق راپه‌ڕی و سیستمی حكومڕانی باڵاده‌ستی ره‌تكرده‌وه، نه‌وه‌كو ره‌تكردنه‌وه‌ی هاتنی هێزه بیانییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان.
كاتێك به جۆرج بۆشم وت كه عێراقییه‌كان پێشوازیتانده‌كه‌ن، هه‌ڵه نه‌بووم. به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكیم له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سه‌دام حسێن له‌گه‌ڵ راپه‌ڕین به‌هه‌ندنه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها سزادانی خه‌ڵكی به درێژایی (13) ساڵ، خیانه‌تی ئه‌مریكییه‌كان له عێراقییه‌كان ساڵی (1991) له‌به‌رچاونه‌گرتبوو. له‌وكاته‌دا بۆ سه‌رخستنی گه‌لی عێراق، بۆ گۆڕینی رژێم به هانای عێراقییه‌كانه‌وه نه‌هاتن، به‌و هۆیه‌وه گه‌لی عێراقی بووه قوربانی، مه‌به‌ستم باشووری عێراقه نه‌وه‌كو كورده‌كان.
ئه‌وه‌ی له (2003) روویدا، ئێمه له‌وكاته‌دا له‌پێناوی رازیكردنی حكومه‌تی ئه‌مریكی بۆ كاركردن له‌پێناوی گۆڕینی سیسته‌مه‌كه، كارمانده‌كرد. ده‌مانزانی ئه‌مجاره‌یان ئه‌مریكییه‌كان له پلانه‌كه‌یان بۆ له‌سه‌ركارلابردنی سه‌دام، جیدین. مافی عێراقییه‌كانه متمانه به ئه‌مریكییه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وكاته عێراقییه‌كان گومانیان له نیازی ئه‌مریكییه‌كان هه‌بوو، تا چه‌ند مانگێك دوای داگیركردنیش، له‌وكاته‌وه كێشه‌كان ده‌ستیانپێكرد، هه‌ڵه مێژوییه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بوون كه ئه‌مریكییه‌كان كردیان و ده‌سبه‌ردرای نه‌بوون، وه‌كو هێزێك كه وڵاتێك داگیرده‌كه‌ن، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكرێت ئه‌نجامیبده‌ن، ئه‌نجامیانداوه، به‌تایبه‌تی له ساڵی یه‌كه‌مدا.
من كشامه‌وه له‌وه‌ی به بوشم وت، هیواخوازبووم ئه‌وه‌م نه‌وتایه كه وتم. خۆزگه شاعیرێك بوایه‌م به‌م تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ی لای عێراقییه‌كان هه‌یه و مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كه‌یان كه لێیتێنه‌گه‌یشتم‌و ئه‌مڕۆ لێیتێده‌گه‌م.
پرسیار: ئایا په‌شیمانی له‌وه‌ی له 2003 روویدا؟
وه‌ڵام: ناتوانم بڵێم په‌شیمانم، هه‌رچه‌نده له ناخمه‌وه ده‌زانم كه رێگایتر بۆ لابردنی سه‌دام حسێن هه‌بوو، چۆن ده‌توانین مێژوو بگۆڕین یاخود رووداوه‌كان بگێڕینه‌وه. من له‌وه په‌شیمانم، كه بڕوام به‌وه هێنا كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆنی عێراقی ده‌توانن گۆڕان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان شكستیانهێنا. من سه‌ركێشیمكرد و كارمكرد و وتم ده‌كرێت شتێك رووبدا، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه له خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنم بوو، بۆ توانای ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تییه بۆ خولقاندنی گۆڕان. بارودۆخه‌كه رۆی و ده‌كرێت به‌ڵگه‌م له‌سه‌ر ئه‌نجامی كاره‌كان بده‌یتێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێم ده‌كرێت گۆڕانبكرێت. به نموونه سیستمی هاوپشكی (موحاسه‌سه) كه ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، سه‌ره‌تا له ئۆپۆزسیۆنی عێراقییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌تایبه‌تی له كۆنگره‌ی نیشتیمانی له (1992)و كۆنگره‌ی له‌نده‌ن (2002)، من له سه‌ره‌تاوه به‌ره‌نگاریمده‌كرد. من ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و چینی سیاسی كه له‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌رچووون تاقیكرده‌وه، له چینی ده‌سه‌ڵاتداران و گروپی راوێژكاران و حكومه‌ت، ئه‌وانه ناوی نوێن و خاوه‌نی هیچ ئه‌زمونێكی ئیداری و ته‌نانه‌ت سیاسیش نین، نازانن بڕیاربده‌ن یان ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كانیش جێبه‌جێبكه‌ن. ئه‌و چینه له‌بری ئه‌وه‌ی بوار له‌به‌رده‌م شاره‌ز او خاوه‌ن توانا عێراقییه‌كان بكه‌نه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون بۆ به‌شداری له بنیادنانه‌وه‌ی وڵات، به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌یانكرد.
پرسیار: گه‌شبینی به داهاتوو؟
وه‌ڵام: نه‌خێر.. من گه‌شبیننیم، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ڵێم بارودۆخه‌كه دانه‌ڕووخاوه، بۆ ئه‌وه‌ش پشت به ئاستی توندوتیژییه ده‌به‌ستم كه ئێستا هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته‌ئاراوه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)
|
3935
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Monday, February 13, 2012
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010