هه‌رجارێ و له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه مه‌نزڵمان ده‌كه‌وێته ناو گوڵزاری ئه‌ده‌بی پێشوومانه‌وه, كه‌سانێكی گومناو یان كه‌متر ناسراو دێنه‌سه‌ر رێگامان, به قسه و گوفتاری شیرینی كۆمه‌ڵێ یادگاری خۆیمان بهگوێدادهچرپێنی, وه‌ك ئه‌وه‌ی گلهییمانلێدهكات به‌وه‌ی ئه‌ومان فه‌رامۆشكردووه, گه‌ر بۆمانبلوێ و هه‌ندێكی كه‌م خۆمانی پێوهخهریكبكهین به سه‌دان شاعیر و دانا له گشت كونج و سوچێكی ئه‌م نیشتمانه چاوه‌ڕوانی وه‌فا و دڵسۆزی ئێمه‌یه.. (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نی میكایه‌ڵی) خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه و ئامۆزای (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) بووه, ساڵی 1316 كۆچی به‌رانبه‌ر به ساڵی 1898 زایینی, كۆچیدواییكردووه.
ئه‌مه هه‌موو زانیارییه‌كه ده‌رباره‌ی ژیان و مردنی كه له‌لایه‌ن مێژووه‌وه بۆمانمابێتهوه. ئه‌وه‌ی ته‌نها پشتیپێدهبهسترێ (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی, خوالێیخۆشبێ عه‌لائه‌دین سجادی له به‌شی باخی شاعیران‌دا له لاپه‌ڕه (589)و زنجیره‌ی (110) ده‌ڵێت: عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن مكایڵی 1838- 1896 واته ساڵی 1838 له‌دایكبووه و ساڵی 1896 كۆچیدواییكردووه. به‌م ئه‌ژماره بێت نزیكه‌ی 58 ساڵ ژیاوه, وه‌كو وتراوه خۆشه‌ویستی ئه‌حمه‌د به‌گی كۆماسی و مه‌وله‌وی بووه, به‌پێی ژیاننامه‌ی هه‌رسێكیان له یه‌ك سه‌رده‌مدا ژیاون به‌جودایی كه‌مێك ته‌مه‌ن, (ئه‌حمه‌د به‌گی كۆماسی) ساڵی 1793 زایینی له‌دایكبووه و ساڵی 1876كۆچی دوای كردووه, و (مه‌وله‌وی) ساڵی 1806 زایینی له‌دایكبووه و ساڵی 1882 كۆچیدواییكردووه. (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن) ساڵی 1838 زایینی له‌دایكبووه و ساڵی 1896كۆچیدواییكردووه.
له گه‌ڕان و پشكنینی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌رده‌ستمان هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
- نه‌جمه‌دین مه‌لا, له كوشكۆڵی (سۆزی نیشتمان) لاپه‌ڕه (230)دا ده‌ڵێت:
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ئامۆزای (مه‌ولانا خالد)ه قودیسهسیڕوهو, له ژیانی خۆیدا هیچی نه‌خوێندووه كه‌چی شاعیرێكه ده‌توانین بڵێین له‌هه‌موو شاعیره‌كان فهسیحتر و بهلیغتره و شیرین گوفتارتره, ساڵی 1316ه. له هه‌ڵه‌بجه بهڕهحمهتچووه, قه‌سیده‌یه‌كی ده‌رباره‌ی (هاوار)ییه‌كانی كاكه‌یی وتووه, جارێك شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی دێته هه‌ڵه‌بجه قه‌سیده‌كه‌ی ئه‌وی بۆ ده‌خوێننه‌وه, ده‌ڵی به‌خوا بمزانیایه ئه‌و ئه‌م قه‌سیده‌یه ده‌ڵێ من ئه‌و قه‌سیده‌ی خۆم نه‌ده‌وت. له سۆزی نیشتماندا نه‌جمه‌دین مه‌لا شیعری (جه‌یرانی هه‌رده و گازنده)كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
- دیسان نه‌جمه‌دین مه‌لا له كه‌شكۆڵی (مینای شكسته) لاپه‌ڕه (202)دا ده‌ڵێت:َ
(عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن) له عه‌شیره‌تی نه‌ورۆڵی و خه‌ڵكی گوندێكی شاره‌زووه و هاو عه‌سر و هاوده‌می مه‌له‌وییه, شاعیرێكی فیتری و نه‌خوێنده‌واره, مه‌وله‌وی زۆری خۆشده‌ویست مهسلهكێكی فه‌لسه‌فی به‌رزی بوو, عومری خۆی به باخه‌وانی و فه‌قیری رابوارد له هه‌ڵه‌بجه وه‌فاتیكردووه, له (مینای شكسته)دا دوو پارچه شیعری بڵاوكردووه‌ته‌وه, یه‌كه‌میان شیعری گازنده و ئه‌ویتریان بۆ قائیمقامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
- له كتێبی گوڵده‌سته‌ی شعرای هاوعه‌سرم, عه‌لی كه‌مال باپیر, لاپه‌ڕه (46)دا ده‌ڵێت:
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن له خێڵی جاف و تیره‌ی مكایهلییه دوایی هاتووه له هه‌ڵه‌بجه دانیشتووه, ئامۆزای مه‌ولانا خالید شاره‌زوورییه و له‌ژیانیدا هیچی نه‌خوێندووه كه‌چی شاعیرێكه ده‌توانین بڵێین له‌هه‌موو شاعیره‌كان شیعره‌كانی راستر و شیرین گوفتارتره, هه‌تا (شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی) شیعره‌كانی ئه‌وی په‌سه‌ندكردووه له ساڵی 1316ی له هه‌ڵه‌بجه وه‌فاتیكردووه و قه‌سیده‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هاوڕییهكانی كاكه‌یی وتووه, ساڵێ شێخ ره‌زا دێته هه‌ڵه‌بجه قه‌سیده‌كه‌ی ئه‌وی بۆ ده‌خوێننه‌وه ده‌ڵێ: به‌خوا بمزانیایه ئه‌و ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی وتووه، من ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی خۆم نه‌ده‌گوت.
- مامۆستا محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم له پاشكۆی عێراق ژماره (26) مایسی 1979لاپه‌ڕه (13) سێ پارچه شیعری عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نی بڵاوكردووه‌ته‌وه, له‌پێشه‌كییه‌كه‌دا ده‌ڵێت:
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن شاعیرێكی كورده (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) له مێژووی كورد و كوردستانهكهیدا ناویهێناوه، به‌ڵام هیچی له‌باره‌وه نه‌نووسیوه, به نیشانه‌ی ئه‌وه‌دا كه ئه‌م پارچه شیعرانه‌ی له ساڵی 1294ی هیجری 1877 زایینی‌دا نووسراوه‌ته‌وه, لایكه‌می له ساڵه پێشینهكانیدا وادیاره خه‌ڵكی ناوچه‌ی (قوبادی)و (باوه‌جانی)و (مایده‌شت)و ئه‌وناوانه بووبێ به نیشانه‌ی ناوهێنانی (خاڵۆ) ناوێك‌دا له‌م شیعرانه‌دا, دوورنییه بۆ (ئه‌حمه‌د به‌گی كۆماسی) نووسیبێ كه به (خاڵۆی كۆماسی) به‌ناوبانگه. ئه‌م سێ پارچه شیعرهیم له كه‌شكۆڵێكی كتێبخانه‌ی مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی خاڵدا دی به‌باشمزانی بیاننووسمه‌وه و بڵاویانبكهمه. له كۆتایی كهشكۆڵهدا هاتووه و ده‌ڵێت:
"كه‌لامی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ته‌واوبوو, له مانگی سه‌فه‌ردا, رۆژی یه‌كشه‌ممه, كاتی به‌دبه‌ختی و كه‌نارگیری و ئاواره‌یی جوانڕۆ. كاتب (مارف حه‌مه سه‌فه‌ر)"..
به‌پێی لێكدانه‌وه‌مان ئه‌و كاته‌ی (مارفی حه‌مه سه‌فه‌ر) كه‌شكۆڵه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه, هێشتا (عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن) له‌ژیاندا بووه.
- له به‌رگی دووه‌می كتێبی (كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی) لاپه‌ڕه (190)دا مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت:
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن له ئێڵی جاف و له تیره‌ی مكایهڵییه, ئامۆزای مه‌ولانا خالده, له‌ته‌ك مه‌وله‌ویدا هاودهور و هاوده‌م بووه, ژیانی خۆی به كشتوكاڵ و باخه‌وانی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌سه‌ربردووه, له‌ژیانیا هیچی نه‌خوێندووه و نه‌خوێنده‌واربووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رانبه‌ر به شاعیره زانا و به‌رزه‌كانی كوردستان له تای ترازوودا وه‌ستاوه. له‌شیعردا گه‌ڵێك رێگای گرتووه وه‌كو: دڵخوازی, هه‌جو, گاڵته‌وگه‌پ و له فه‌لسه‌فه‌یش دواوه, ساڵی 1316ه له هه‌ڵه‌بجه كۆچیدواییكردووه.
- ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گومانه سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن كه‌سێكی نهخوێنهواربووه, به‌ڵام ئه‌و زمانه شیعرییه‌ی ئه‌و به‌كاریهێناوه هیچكات زمانی كه‌سێكی نهخوێنهوارنهبووه و من ده‌ڵێم خوێنه‌واری هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی حوجره‌ی ته‌واونه‌كردووه.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن له‌لای به‌گزاده‌ی جافه‌كان به (مام عه‌بدوڵڵای پشتماڵه) ناسراوه, هه‌ڵبه‌ته پشتماڵه ئه‌و تیرانه بوون كه هه‌میشه نزیكی ده‌وروبه‌ری ره‌شماڵی به‌گزاده‌كان بوون, شاعیر دۆستێكی نزیكی حه‌مه پاشا بووه, زۆر هاوڵ و هاوسهفهریكردووه, له‌پاش كوشتنی حه‌مه پاشا شیننامهیهكی بۆ نووسیووه و ده‌ڵێت:
شینی حه‌مه پاشا(1)
فه‌له‌ك نه‌مه‌نده‌ن, فه‌له‌ك نه‌مه‌نده‌ن
شه‌وق و شای و زه‌وق دنیا نه‌مه‌نده‌ن
بایه‌قوش نه‌غمه‌ی وێرانه شوده‌ن
مه‌رگ ئیسرافیل نهفخسوور كه‌رده‌ن
شاهنشای عادل پاشای جاف كوشتهن
ئه‌ی دنیا وهنیل قه‌ڵاخی كه‌رده‌ن
حه‌سره‌ت برد نه‌دڵ پهرێی زاڵا
خاك كه‌رده‌ن وه‌سه‌ر سیاماڵا
خانی سهرحهددار سهرحهدنشین بی
ده‌ماغیش جه بورج خاقانی چین بی
خانی سهرحهددار جه‌لای تۆ نه‌بی
خۆفیش له سوپای سه‌لیم تورك نه‌بی
شاهنشای ئێران مه‌سڵه‌حه‌ت كه‌رده‌ن
سه‌رحه‌د ئێران وه‌تۆ سوپهردهن
خه‌ڵاتی شـاهـی تۆ بگــره له دۆش
چوون جاری جاران خوسره‌وی لاڵپۆش
حهیفهنهن په‌ی شه‌وكه‌ت حه‌سره‌ت په‌ناهی
په‌ی رۆژ و به‌یان سه‌ڵته‌نه‌ت شاهـــی
واتـــم شــازاده‌ی شكســـتهی زامــــان
واده‌ی خـهونــییهن ئامان ســهدئامــان
وات ئه‌ی فرزهنــد شێـــرانی جهنــگی
فریادڕهسیم كه‌ن له وه‌ختی تهنـگی
له‌ڕووی رهحــمــییهت بــوانامــــهوه
لهدهســــت دوژمــن بــسانامـــــهوه
دا وهڕانـــیدا پهرییــهی بێكهســی
ســهرنیا له‌تۆی خه‌وی خامۆشـــــی.
جه‌یرانی هه‌رده(2)
جه‌یرانی هه‌رده, جه‌یرانی هه‌رده
وهلهدهی خه‌تا وه‌ته‌ن گوم كهرده
ده‌لیلی رهمكێش غهزاڵانی چین
سه‌ییادی سه‌ر كۆی سه‌ربه‌رزان نشین
موشك ناف له عه‌تر مایه‌ی عه‌تتاران
ده‌ماغ له هه‌وای به‌رزه دیاران
ستاره‌ی زوحه‌ل فیتنه‌ی زه‌مانه
جه‌لادی خوێن‌ڕێژ خوێش و بێگانه
دڵه‌ی عاشقان قیمه‌ی كه‌باب كه‌ر
كوشنده‌ی (خوسره‌و), (شێرۆ) بهدناوكهر
بنج و بنچینه‌ی (هورمز) ته‌واوكه‌ر
توخوا ئازیری زوڵفان عه‌نبه‌رین
گوێبده وهحهرف بوندهی كه‌مترین
باسه‌د بار مه‌عشوق بانووی شیرین
خاسه‌ی جه‌للادی پڕ خه‌شم و قین بێ
باڵا بنوێنه بهتهرتیبهوه
به خه‌نده‌ی له‌علی سهرهندیبهوه
بنوێنه مینای جه‌مینت یهكدهم
به وێنه‌ی جامی جیهاننومای جه‌م
بۆ پهروانهكهی شه‌یدای شه‌وقی شه‌م
رووتدهرخه له‌تۆی عهرهقچین كهمكهم
به جیلوه‌ی چاوت شۆخی دیده‌مه‌ست
رازیم به حوكمی رۆژه‌كه‌ی ئه‌له‌ست
باماچكهم خاڵت به‌حیجابه‌وه
وه‌ك به‌ردی گۆشه‌ی بینای كابهوه
بنۆشم شه‌ربه‌ت له لێوت بێخه‌م
فه‌رزه دهمتهڕكا حه‌جاج وهزهمزهم.
ئه‌م شیعره له لاپه‌ڕه (517) مێژووی ناودارانی كورد, دانانی بابه شێخ مه‌ردۆخی رۆحانی (شێوا) وه‌رگێڕانی بۆ كوردی ماجد مه‌ردۆخ رۆحانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی ساڵی چاپ 2011 هه‌ولیر, بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها له دێڕی 10دا ئه‌م دێڕه به‌مشێوه هاتووه:
(چای بێژه‌ن نه جای ئه‌فراسیاب كه‌ر).
جه‌مین جامی جه‌م (شیرین) په‌روێز
ئاهوی سه‌حرای دڵ قیامه‌ت ئاخێز
سه‌ر ده‌لیله‌ی رهم غهزاڵانی چین
چنووری كاوان زوڵف عه‌نبه‌رین
شه‌وبۆیی وهشبۆی وهشلهنجهی پای تاف
چراخی وهسۆز سیاماڵ جاف
به‌و سفیده‌ی روخ شهمس نوماوه
به‌و تاری زوڵفی ده‌یجور ئاساوه
به‌و باڵای ئاڵای چون سه‌روی ره‌وان
به‌و قه‌وسی ئه‌برۆی ته‌سویری مانی
دینی عاشقان ئاسن مسانی.
***
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن به شیعره‌كانیدا به‌وه ناسراوه كه شاعیرێكی زبردهست بووه, شیعری هه‌جوی زۆری هه‌یه, له‌م شیعره‌دا ره‌نگه هه‌ندێكی لێقرتابێ, هه‌جوی كاربه‌ده‌ستێكی عوسمانی ده‌كات له مینای شكسته‌دا ده‌ڵێت قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه هه‌ڵبه‌ته ئه‌م شیعره له چه‌ندین شوێندا نووسراوه و جیاوازی له‌نێوان كورت و درێژی و شێوه زاره‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م شێعره كۆی هه‌موویانه و له كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی به‌رگی حه‌وته‌م وایتووه و ده‌ڵێت:
وه‌مزانی ئاغا هه‌وای باغییه(3)
نهم زانام هه‌وای سیكه جاغییه
وهسیك سیای سۆغان سه‌ره‌وه
ده‌ماغ وهههوای ماچه وه‌ره‌وه
أولن باغوان نرده اروادم
دونن بوقت بورده سیكردم
كه‌ر كه ئه‌یزانی ئاغا چه‌باسه
واتش ئه‌و هات بانهچێت خاسه
وهقایدهی قانوون ئووسوڵ كه‌ری
كه‌ر وهقهوچهقهوچ خۆی خستهبهری
كه‌مێ سه‌ر بۆزه‌ی حه‌ربه‌ی بۆ نمدا
كێشا وه‌جه‌سته‌ی خاتوو یهكسمدا
ئاغا نه‌و ده‌مدا خه‌یلێ دڵشادبی
سه‌د پایه بڵندتر مه‌كه‌ی قوبادبی
چمان كه فه‌رمان فه‌تح وهندهوه
(قارس)ی له ده‌ست عه‌رووس سه‌نده‌وه
ئه‌ر ئاغا وه‌ی ته‌ور بمێنێته‌وه
(سیواس ته‌پۆڵه)یش ئه‌سێنێته‌وه.
ئه‌م شیعره به دوو شێوه بڵاوكراوه‌ته‌وه, ئیتر نازانین هۆی ئه‌م كه‌م و زیاده‌یه چیبووه, چی مه‌به‌ستێكیش بووه, ئێمه هه‌ردوو شیعره‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به هیوام به‌سوودبێت.
له به‌رگی حه‌وته‌می كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی لاپه‌ڕه (262) مامۆستا قه‌ره‌داغیدا هاتووه:
(پێشتر سێ به‌یتم له‌م شیعره بڵاوكردووه‌ته‌وه, به‌ڵام ئه‌م پارچه – وه‌ك ده‌بینی نۆبهیته و لێره‌دا دیاریكراوه كه بۆ (داود ئه‌فه‌ندی) نووسراوه هه‌رچه‌ند نازانم داود ئه‌فه‌ندی كێیه. مه‌به‌ستی مامۆستا كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی به‌رگی دووه‌م)ه دیاره مامۆستا بۆ به‌رگی دووه‌م سوودی له كه‌شكۆڵی (مینای شكسته)ی نه‌جمه‌دین مه‌لا وه‌رگرتووه, چونكه له مینای شكسته لهدوادێڕیدا ده‌ڵێت: "سیواس تهپۆڵهش ئه‌سێنێته‌وه".
به‌ڵام له كه‌شكۆڵی به‌رگی حه‌وته‌مدا نووسراوه" سیاس تهپۆڵهیش ئه‌سێنێته‌وه".
له كه‌شكۆڵی (مینای شكسته)ی خوالێخۆشبوو نه‌جمه‌دین مه‌لا ئه‌م شیعره به‌مشێوه هاتووه. واته له شوێنی (سێواس) نووسراوه له كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی (سیاس) نووسراوه. به‌پێی شێعره‌كه واده‌رده‌كه‌وێ له‌وڕۆژگاره‌دا ناوچه‌ی (قارس و سێواس و ته‌پۆڵه) كه سێ ناوچه‌ی سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانییه‌كان بووه و له‌لایه‌ن روسه‌كانه‌وه داگیركراوه, عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ههڵوێستهدهكات, جه‌نابی كاربه‌ده‌ستی عوسمانی له هه‌ڵه‌بجه به‌وكاره‌ی واته جوتبوونی له‌گه‌ڵ كه‌ره‌كه, خۆی به پاڵه‌وانێك هاتووه‌ته پێشچاو, كه ناوچه‌ی (قارس و سێواس و ته‌پۆڵه)ی له روسه‌كان سه‌ندبێته‌وه و فه‌تحێكی گه‌وره‌ی كردووه, ئه‌وه‌ی به‌رگی حه‌وته‌م (9) به‌یته و ئه‌وه‌ی به‌رگی دووه‌می كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی, وه‌ك له مینای شكسته‌دا (3) به‌یته.
دهمزامی ئاغا هه‌وای باغی هه‌س
نه‌مزانی ته‌مای سیكه جاخی هه‌س
سووری سه‌رخڕی كه‌می بۆنمدا
كوتای وه‌ژێر كلك خاتو یهكسمدا
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ها بمێنینه‌وه
(سێواس ته‌پۆڵه)ش ئه‌سێنێته‌وه
ده‌لیل
ده‌لیل له‌یل نه‌دیت, ده‌لیل له‌یل نه‌دیت
فه‌سڵێ تۆ ئامای تۆ خوا له‌یل نه‌دیت
ساحێب شه‌رت و شون وه‌فا و مه‌یل نه‌دیت
دڵسۆزی مه‌جنون كۆی دوجه‌یل نه‌دیت
هومهیلای په‌ری سه‌نگین سام نه‌دیت
قیبله‌ی عاشقان گوڵه‌ندام نه‌دیت
ده‌سته كڵافان زوڵفی دێز نه‌دیت
شیرین نازدار شای په‌روێز نه‌دیت
ئه‌و سه‌رو ئازاد سایه‌دار نه‌دیت
ساحیب عیشوه و ناز له‌نجه‌ولار نه‌دیت
گیسۆ قهڵاخێ شه‌ده‌لار نه‌دیت
شه‌وق شێوهخاس شه‌م ره‌فتار نه‌دیت
دیده‌مه‌ست ناز پڕخومار نه‌دیت
نیم نیگا چون باز رۆی شكار نه‌دیت
نازار ئازیز نه باوان نه‌دیت
سپی بگ نه‌ڕووی شه‌تاوان نه‌دیت
ئاهوهكهی خوته‌ن تاریای گه‌ل نه‌دیت
رهوێڵهی رهمكێش (چرانكل) نه‌دیت
باڵا چون به‌یداخ سه‌ر به‌رزان نه‌دیت
زوڵف چون بهرهزای قهڵوهزان نه‌دیت
فریشته‌ی بێعهیب میرهماڵ نه‌دیت
شه‌مع په‌روانه‌ی پهڕزووخاڵ نه‌دیت
زه‌وق زینده‌گی بیساتم نه‌دیت
باعس مهنندهی حه‌یاتم نه‌دیت
سا توخودا ده‌لیل شۆ وهلاشهوه
رۆخ ماڵه وهخاك گه‌ردی پاشه‌وه
سوجده‌به‌ر نه‌ڕووی خاڵانش خه‌یلێ
داد و ئه‌حواڵم عهرزكهر وهلهیلێ
واچه: مه‌جنونت وهداخی تۆوه
ها وه‌خته‌ن بنیۆ سه‌ر وهگڵكۆوه
تواناش نیه‌ن بدیۆ وهكهسدا
هانه غه‌رغه‌ره‌ی ئاخر نهفهسدا
به‌ڵ بدیۆ وه‌ڕووی ئیلتیقاتهوه
مه‌سیحا ئاسا ئیحیامكاتهوه
(عه‌بدوڵڵا) وه‌ی رۆ رۆی مهماتهوه
ریشه‌ی ئهرواحیش تۆ كێشاتهوه.
له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شیعره‌دا دیاره بۆ دۆستێكی خۆشه‌ویستی خۆی وتووه و به خاڵۆ ناویبردووه.
هاوه نێشهوه(4)
هاوه ئێشه‌وه, هاوه ئێشه‌وه
دڵه په‌ی تۆ –خاڵۆ – هاوه ئێشه‌وه
هاوه ئێش گاز ریشه كێشه‌وه
بۆی دوود دۆزه‌خ مه‌یۆ لێشهوه
یه‌كجار نهتاسهت گلاراوشهن
بڵێسه‌ی ئاهیر ته‌وه‌ن تاوشهن
داد ئه‌حواڵت شنهفتم وهگۆش
وێنه‌ی حاڵداران ئه‌من شیم نهگۆش
نهزانام وه‌ی ته‌ور مه‌سی زامانی
شه‌یدای شێوه‌ی حاڵ نه‌و نه‌مامانی
لێَوهی له‌بی لاڵ له‌یلێ نازانی
شێت شه‌یدای عه‌شق شیرین رازانی
دڵ وهمهیلی كێ مهدهرۆت بازی
پێكیای خه‌ده‌نگ كام تیرئهندازانی
وهنیم نیگای ناز كێ مهدهۆشهنی
چون به‌هرام په‌ی كێ سیاپۆشهنی
په‌ی كێ های نه‌تۆی لۆنگ مه‌جنوونی
چون فه‌رهاد په‌ی كێ كهلوهلای هوونی
زامانت وهنێش نیگای كێ خهستهن
زوننارت په‌ی دین كام ته‌رسا به‌سته‌ن
سا توخوا خاڵۆ وێت نه‌ده‌ر وهخهم
ساتۆیش چون وه‌لی پهروانهكهی شه‌م
هه‌ر كه‌رس نه سه‌ودای عه‌شق یار نه‌بۆ
وهتیر عهشقش دڵ ئه‌فگار نه‌بۆ
دهرونش وهنێش مه‌ودای خار نه‌بۆ
پهیكانان نه‌تۆی جه‌رگیش كار نه‌بۆ
چون فه‌رهاد نه‌دا وێش وهتاشهدا
تافه‌ی هون نهیۆ وه‌سه‌ر لاشه‌دا
قه‌ڵوه‌زه نه‌كا هۆن نهزامانش
گۆڵاو نه‌وه نێو هۆن نهزاماش
نهناڵۆ وهئێش زام تێشهوه
یا دۆس نه‌وا چۆ به‌و گشت ئێشه‌وه
نهیۆ په‌ی شینش بانووی شای په‌روێز
نهكهنۆ چین چین كۆی كڵافه‌ی دێز
گیان ته‌سلیم نه‌بۆ نه عشق دڵبه‌ر
چه‌نی مهویهرۆ نه‌سارای مه‌حشه‌ر
خاڵۆ عه‌بدوڵڵا ئیده‌ن تهدبیرش
وێت كه‌ر وهنیشان په‌یكان تیرش
به‌ڵ نهسایهی شه‌وق جه‌ماڵ له‌یلێ
دۆزه‌خ نهدهرۆ ئازارت خه‌یلێ
هه‌ركه‌س كوشته‌ی ناز نیگای یارانه‌ن
نهجوملهی شه‌هید ئیمان دارانه‌ن
مهپرسهن نه‌ڕای ره‌ویه‌ی دڵداری
پێچ مه‌دۆ چه‌نی زامان كاری.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن هاوته‌مه‌نی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی و ئه‌حمه‌د به‌گی كۆماسی بووه, به هه‌ردووكیانی وتووه خاڵۆ, یان هه‌روابووه ده‌سته‌واژه‌ی خاڵۆی زۆرتر به‌كارهێناوه, له شیعریتریدا كه بۆ كهسانیكهی وتووه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و هه‌ردوكیشیان شاعیر بوونه, ئیتر نازانین ئه‌و خاڵۆیه كامیانه یان كهسێكیتر بووه به خاڵۆ ناویبردووه و له‌م شیعره‌دا وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
جه‌وابی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن
ده‌روون نه‌خه‌م كه‌یل, ده‌روون نه‌خه‌م كه‌یل(5)
خاڵۆ خاتر خار ده‌روون نه‌خه‌م كه‌یل
پێكیای تیر عه‌شق نیگای ناز له‌یل
قه‌یس پای كاوان دێوانه‌ی دوجه‌یل
رشته‌ی موحیبه‌ت یاران نهگهردن
قامه‌ت چون كه‌مان په‌ی خه‌م خه‌م كه‌رده‌ن
مالووم بی له‌لام نه‌زم نامه‌ت
په‌شێوی ئه‌حواڵ, سه‌ختی زامه‌كه‌ت
وهتاقیق زانام ئینه ئه‌و ده‌رده‌ن
فه‌رهاد ئاواره‌ی بێستوون كه‌رده‌ن
مه‌جنوون وێڵ كه‌رد وهدوجهیلهوه
مهسۆچیا وهعهشق تاسه‌ی له‌یله‌وه
سه‌نعان وهسككهی سفیدوارهوه
سه‌رتاپا قه‌ید بی وهزوننارهوه
تازه پێت یاوا ئێش ده‌رد دڵ
نه شنهفتهنی ناڵه‌ی فوغان بولبول
سه‌حه‌ر مهخێزیۆ داخ وهدڵهوه
مونته‌زیر وه‌بۆی عه‌تر گوڵه‌وه
په‌یاپه‌ی مه‌دۆ وێش وهچڵهدا
مه‌وانۆ وه‌ڕووی سه‌فحه‌ی گوڵه‌وه
توێش هه‌ر ئه‌و ده‌رد دڵ زام كاریتهن
ئه‌ی ئێش ده‌روون ئه‌ی سه‌ختی زامه
دهوایهش وهعهتر لیمۆی شه‌مامه
ئه‌ی دانه گه‌وهه‌ر خاسه‌ی شاهانه
په‌ی چێش نیهان بۆ نه‌تۆی خه‌زانه
شیرینی شه‌مام شای سه‌وسه‌ن خاڵان
مهنشوورهن چون شه‌م نهسیاماڵان
باڵاش مهنمانۆ له به‌رزه ماڵان
مهگریۆ چون شه‌مع شه‌و چرای خانان
(عه‌بدوڵڵا) دنیاش ته‌جره‌به كه‌رده‌ن
خه‌یلێ كه‌س وهنێش ده‌رد دڵ مه‌رده‌ن
ئینشاڵڵا خاڵۆ دنیاش وهكامهن
چونكه نه سایه‌ی شێوه‌ی شهمامهن.
میرزام(6)
میرزام حۆرێ دیم, میرزام حۆرێ دیم
ئارۆ نه جایێ عه‌جه‌ب حۆرێ دیم
حۆر ریزوانی نه‌و زهوورێ دیم
سه‌رتاپا بێعهیب بێقسوورێ دیم
ساحێبی عیشوه و له‌نجه لارێ دیم
له‌یلێ عامری وهفادارێ دیم
نازكی نهوخێز نازه‌نینێ دیم
نازدار باوان مههجهمینێ دیم
تازه ئارایش زوڵف خاڵش بی
ئیراده‌ی سه‌فه‌ر چهمچهماڵش بی
شه‌یدای ده‌ماخ به‌رز شای گه‌ردن بێگه‌رد
نیگای چون ئاهو ده‌لیله‌ی ده‌رد
چون باز ته‌وار جلغو نهگهردهن
ئاخۆ ئیراده‌ی قه‌تڵ كێش كه‌رده‌ن
قاتڵ فه‌رهاد شازاده‌ی چینه‌ن
سه‌ر په‌نجه‌ش وههوون خوسره‌و رهنگینهن
لۆنگی عه‌بداڵی وهمهجنوون پۆشا
زه‌هر هه‌لای هیل وهنهوفڵ نۆشا
وه‌ڕووی نازه‌وه دیا پێمهدا
ها بیم وهقهقنهس نه‌جای وێمهدا
فبدات بام ئازیز وهنیگاتهوه
وه شوعله‌ی خورشید سه‌ر گۆناته‌وه
وه‌ی ئیعجاز یهدد بهیزاتهوه
وهسۆز و سه‌دای مهسیحاتهوه
دڵ خهستهن كهفتهن هاوهلاتهوه
مهناڵۆ وهدهرد سهكهراتهوه
هه‌تا زیندهبام وهحهیاتهوه
دڵ فاریغ نیه‌ن وهسهوداتهوه
شه‌وقی شكفتهی خونچه‌ی ده‌هانی
مه كوره‌ی گه‌وهه‌ر خاسه‌ی خاقانی
ئه‌ی بڵێسه‌ی به‌رق صه‌فحه‌ی پێشانی
من گه‌ردن وهقهیس مه‌جنوون سانی
سه‌وزه‌ی خاتر ته‌ڕ دیده قه‌ترانی
یاشا هه‌ر نه ده‌ور دنیا بمانی
(عه‌بدوڵڵا) نه داخ حۆر ڕچوانی
وه‌خته‌ن چون فه‌رهاد وێش كه‌رۆ فانی
وێشكهردهن زوهور(7)
وێش كه‌رده‌ن زوهور, وێشكهردهن زوهور
شه‌خسی ئه‌و سه‌راو وێش كه‌رده‌ن زوهور
شه‌وق پێشانیش نمانا نه دوور
چۆن شه‌مسی خاوه‌ر نه‌تۆی په‌رده‌ی هوور
حه‌نایی زوڵفان سه‌ر گۆنای مه‌نشوور
مهر باڵی به‌یداخ سوپای سه‌لم و توور
كۆرپه حهیوه چان قه‌ترانی ده‌یجوور
چون سوپای ئێران تور‌كان كه‌رد خاپوور
نیمچه خهدهنگان زههرالووی شه‌ڕ جوور
مهر ئێشی په‌یكان سه‌ر په‌نجه‌ی ته‌یموور
نیم نیگای دیده‌ی سێوهنگی مه‌خموور
مه‌سه‌ن وه سورمه‌ی سوبحانی كۆی گور
ده‌هه‌ن پیاڵه‌ی مه‌یخانه‌ی پڕ شوور
كهیلهن نه باده‌ی شه‌رابه‌ن ته‌هوور
خاڵ نه‌قش چینی خاقانی فه‌خفوور
مهر ته‌خته‌ی نه‌ققاش قه‌ڵه‌می شاپوور
سفیدهیی سككه‌ی سافی سه‌ر وهموور
نهرمتهر له تووك سافتهر له بلوور
ناف ته‌لیسم گه‌نج دهربهستهی لاهوور
ئه‌سكه‌نده‌ر نه قه‌عر ده‌ریا سه‌ند وه‌زۆر
ئه‌و به شێوه‌ی خاص ڕشته‌ی حه‌قه‌وه
به‌و ورشه‌ی گۆنای گوڵ زهمهقهوه
نیشته‌ن نه‌تۆی تاق وه‌ش مه‌زاقه‌وه
سه‌رتاپا وه به‌رگ تورمه و تاقه‌وه
ده‌سته‌ی زوڵف دێز كه‌رده‌ن وه سه‌یوان
چون شیرین نه تاق كیسرای نه‌وشێروان
ده‌ست به‌رد تۆی شه‌ده كێشا به به‌ردا
هۆر ئاسا وه رووی شهمس و قه‌مه‌ردا
چون بریقه‌ی به‌رق ئاما له ده‌ردا
ئاگر وه‌یانه‌ی عاشقان به‌ردا
به و لهنجهلارهی شیرین ئاساوه
قه‌ده‌م به‌رد وه‌پشت شه‌ودێز شاوه
مهخرامی وهناز مه‌شی وهڕاوه
فه‌رهاد كه‌رد وهتووش تاقی (گه‌ڕا)وه
به‌س به نیگای ناز بدیه وه‌لاوه
شێرۆ هاوه قه‌ست كوشتن شاوه
شیرین وهنیگای سای ته‌واره‌وه
(عه‌بدوڵڵا) وهئێش جه‌رگ یاره‌وه.
شیرین جام جه‌م
شیرین جام جه‌م, شیرین جام جه‌م(8)
توخوا به‌س بده‌ر جه‌لای جام جه‌م
وه‌باڵای نه‌مام بێعهیبهت قه‌سه‌م
شه‌وقت له شوعله‌ی ئافتاب نییه‌ن كه‌م
چون خورشید نه بورج چه‌رخ چواره‌مین
شه‌وقت دا نه‌ڕووی سه‌ما و سه‌رزه‌مین
هه‌ر وه‌خت جه‌مینت بده‌ری جه‌لا
مهویت وهباعیس هوون كهلوهلا
وهنیم نیگای ناز ئیشاره‌ت عه‌ینه‌ن
دنیات كه‌رد وه‌ڕووی كهلوهلای حسه‌ین
موژه‌ت چون په‌یكان موههیای سفته‌ن
كه‌مه‌رت په‌ی هوون عاشقان به‌سته‌ن
وه‌ی زوڵف سیای سههمناكهوه
چون ماران وهدۆش شای زوحاكه‌وه
كێت غهڵتان نه‌كه‌رد وه ڕووی خاكه‌وه
جه‌رگ كێت نه‌دا وهناواكهوه
وه‌ی شێوه‌ی ته‌رتیب نازه‌نینه‌وه
(ویكچی) گۆشه‌ی عه‌رق چینه‌وه.
ته‌ڵقینی هاواری(9)
أیها الحمار, أیها الحمار
ئه‌ی به‌نی نه‌سیر أیها الحمار
ئیخڵاسی بارگه‌ی (باوه‌یادگار)
كه‌لبی ئاسانه‌ی (دایه ریزوار)
نه‌تیجه‌ی قه‌دیم قه‌ومان هاوار
قنیات وه‌بۆی ته‌رس خووگان مردار
له شه‌ش ماڵه تاك دێ دهرهتۆی
توخمی خوانكی ماڵ له شنروێ
وهتاقیق بزان ئیسته مه‌ردنی
ته‌شریفت وهقهور دۆزه‌خ به‌ردنی
گۆش ده‌ر وهسهدای له‌فز تهڵقینت
وهئاداب دهتوار ئه‌ركان دینت
له وه‌قت سوئال مهنكهر نه‌كیر
ره‌ویه‌ی دینداری وێت نهشۆ نه ویر
نه ترسی له سام گورز ئاگرین
وهقهول قه‌دیم یاران وهدین
ئه‌پرسن: ئومه‌ت كام پێغه‌مه‌ری
(ئیبن قبیتیت) یا جووی خه‌یبه‌ری
شیعه‌یت یاسوونی یا خۆ نه‌سرانی
یا به‌نی یه‌هوود مووسای عیمرانی
به‌نی سامیریت یا خۆ مه‌جووسی
یا قه‌وم یه‌زید شه‌یتان په‌رسی
هیچ خهوفت نه‌بۆ نه ترسی لێشان
هه‌رچی مهپرسان بواچه پێشان
واچه: له یاران مووچه بهشكهرم
له پێغه‌مه‌ران گشت بێ خه‌به‌رم
دین نهسیریم ئیختیار كه‌رده‌ن
سوجده وهدووكان داوودم به‌رده‌ن
مونكیر سه‌دای بانگ روسوڵ ویم
مونته‌زیر وه‌ده‌نگ قۆڕه‌ی گاهووڵ ویم
مهر نابه‌ڵه‌دی ! وێت نمهزانی
(قه‌ڵای زنجیری)م ئه‌سڵم (قه‌ڵخانی)
تا كیتاب شه‌ڕ شه‌یتانیم وانان
ئاداب و دهتوار نهسیریم زانان
دیاره‌ن نیشانه‌ی پڕی سوێڵم
نه‌سیری زاده‌ی موڵك (سه‌رپێڵ)م
له‌و ساوه جه بنهگ (ئادا)ی وێم بیهن
هێمان رووخسارم ئاوش نهدیهن
له ئیبتیدای عورمر تا واده‌ی مهوتم
شه‌و و ڕۆ چه‌نی سه‌گه‌ل مهخهوتم
وه قه‌ول باگیل (سه‌ید براكه)
گۆشت رێوی پیسه, گۆشت به‌راز پاكه
منیچ وه‌قسه‌ی باوه‌ڕم كه‌رده‌ن
هه‌ر كهلهوپاچهی خووگانم وه‌رده‌ن
كه‌لاك خووگان خه‌سته‌ی كۆی (بێ زه‌ل)
كهفتهی هه‌فت رۆژه په‌سه‌ند سه‌گه‌ل
سه‌د كه په‌سه‌نده‌ی دێڵ و گه‌ماڵ وی
له ده‌مای هه‌فت ڕۆژ له لام حه‌ڵاڵ وی
ئیخڵاس بارگه‌ی (سه‌ید رۆسه‌م) ویم
فه‌ڕاش خه‌ڵوه‌ت شه‌و (جه‌م جه‌م) ویم
په‌ی ره‌واج دین سه‌ید براكه
هه‌ر پف پفم وی نه‌ڕووی چراكه
..................................................
...................................................
چون شه‌مع یاران فه‌ره كهردهنم
هه‌نی نه‌مه‌نده‌ن, ده‌ین وهگهردنم
وهلهفز شیرین ئێد بواچه و به‌س
بزان فریشتان فه‌رمایشتیان هه‌س
تۆ كه به‌م نه‌وعه جه‌وابت دانۆ
ڕازی مبات لێت بێ ده‌نگ ملانۆ
ده‌ك رووسیا بان په‌ی ره‌فتارتان
په‌ی دین و مه‌زهه‌ب په‌ی دهتوارتان
په‌ی ئیتاعه‌ی ئه‌مر دین حه‌قتان
په‌ی خه‌وف و ده‌هشه‌ت ڕای دۆزهقتان
په‌ی ئیخڵاس شه‌رع پێغهمهرتان
په‌ی سه‌عی تۆشه‌ی ڕۆی مهحشهرتان
وه كه‌رده‌ی شه‌یتان شووم شه‌ڕ فرۆش
كووره‌ی جه‌هه‌ننم لێت بیرنه جۆش
هانام وهداوود پیره‌كه‌ی وێتان
له خه‌یر به‌ری ون, شه‌ڕ بێته رێتان
به‌ری ون له عه‌یش (جه‌نات النعیم)
بوسازان وهنار شه‌راره‌ی جه‌حیم
وهعهزاب سه‌خت دۆزه‌خ بناڵی
دین نهسیریت لێ بوێ حاڵی
په‌ند عه‌بدوڵڵا بمێنه‌ته‌وه
ره‌حمه‌ت له‌و كه‌سه‌ی ئه‌یخوێنێته‌وه.
پیر قه‌ڵخانی(10)
پیر قه‌ڵخانی, پیر قه‌ڵخانی
نه‌جیس ناپاك پیر قه‌ڵخانی
له ره‌حمه‌ت به‌ری لوتف ره‌حمانی
داخل وه له‌حنه‌ت فیعل شه‌یتانی
بێ خه‌به‌ر نهكار كرده‌ی ڕه‌بانی
گومڕای قه‌وم نوح غه‌رق تۆفانی
وهقامهت قه‌وی وێنه‌ی قه‌وم عاد
وهقههر و غه‌زه‌ب به‌باد بین و یاد
مه‌غز كه‌لله‌ی سه‌ر یه‌كانه‌ی كڕین
پف له چرا كه‌ر دایكی خۆ تڕین
وه‌ها مه‌نشووری له هه‌موو لایی
نهجیسولعهینی دهباغت نایی
ئه‌ر باوه‌ڕت هه‌ن وهحهرف به‌نده
لادێ گۆش بده وه‌ی گشت سهوگهنده
به دین باگل پڕ فێڵ و فهنت
به كرده‌وه‌ی به‌د شه‌یتان په‌سه‌ندت
وهكهلهی یاران جه‌ی وه‌ر تهرینت
ئابا و ئه‌جداد كه‌لب وهرینت
وهتیسك مردار ساق سوێڵت
وه‌ی نه‌جاسه‌ت خڕه‌ی كهمێڵت
وه‌ته‌رس خووگان وهسككهی نوسه‌یر
وهپۆپ ڕێزوار عاقیبه‌ت ناخێر
وهتوول داود وه‌شه‌ی جهمجهم
وهبهند شه‌واڵ دوێت سه‌ید رۆسته‌م
زه‌ره‌رم وه توول داود یاوابۆ
پۆخم له سككه‌ی نوسێری دابۆ
نهزانام نه حاڵ حه‌یات مه‌نده‌نی
شه‌واڵ عیسمه‌ت گۆران كهندهنی
(بكر) مه‌رجانه‌ی جادوو وهندهنی
ئیختیار له ده‌ست شه‌یتان سه‌نده‌نی
شنهووم ماچان خاس به ده‌ماخی
(خرمه)ی ژنان له خودا یاخی
هه‌ر های نه هه‌وه‌س ده‌ماخ جاران
سیكت تاوداگه بۆ جه‌مع یاران
ئیرسهكهی قه‌دیم باوای بی پیرت
وریابه حیزه نهچوێ له بیرت
ئه‌ر سه‌د كه گوناه جای (حق الناس)ه
میرات سه‌گ بۆ سه‌گ به‌چه خاسه
بۆ جه‌مع یاران ژنان ده‌بن جه‌م
شمارهشان كه وه‌بێ زیاد وكه‌م
ته‌قصیر مه‌كه حه‌تا مه‌تاوی
هه‌ر وه‌ك خوڕهمهی خێڵ سنجاوی
سه‌ر پۆزه‌ی حهربهت گیر بكه لێشان
بده‌ن به سه‌ردا په‌ی به‌خت وێشان
بڵا بمانی تۆ له‌و ناوه‌دا
زهڕهت بێ چون خه‌ر وهزههاوهدا
***
* هه‌ر وه‌ك مامۆستا قه‌ره‌داغی ئاماژه‌یپێداوه ئه‌م شیعره ناته‌واوه..
خاڵۆ(11)
خاڵۆ ئه‌پرسی ئه‌حواڵی ده‌ردم
(شاهۆ) تۆف ئه‌كات له ئاهی سه‌ردم
هه‌ر ئه‌وه‌ن خه‌یاڵ دووری تۆم كه‌رده‌ن
(ساراوه‌ن) له تاو ئاهی من سه‌رده‌ن
وارگه‌كه‌ی هامن تا سه‌ركۆی (بازان)
نشینگه‌ی یاتاخ نازه‌نین نازان
چونكه مزانین ته‌وه‌لای توونم
سۆچیان وهئاه گڕه‌ی ده‌روونم
له تاوی هیجران ده‌رده‌كه‌ی كاری
(په‌راو) شینشهن (بێستوون) زاری
دووكه‌ڵی هیجران دنیای بێ بنیاد
بێ یه‌ن وهڕووكهش تاقه‌كه‌ی فه‌رهاد
قه‌ڵوه‌زی زووخاو دڵه‌ی پڕ له هوون
ده‌شته‌كه‌ی (مایده‌شت) كه‌رده‌ن وهجهیحوون
سهیلی ئه‌سرینم مڕێزۆ وهتاو
سه‌ر چه‌شمه‌ی زمكان كه‌رده‌ن وه لێڵاو
(به‌نی گه‌ز) ره‌نگین هۆنی جهرگمهن
(داڵه‌هۆ) خه‌ریك شینی مهرگمهن
هه‌ر ئه‌وه‌ن ناڵام وهداخ تۆوه
(باڵوڵ) عاجز بی وهداڵههۆوه
له‌و ساوه له دین تۆ نائومێدم
تاقه‌كه‌ی (گه‌ڕا) بییه‌ن وهزێدم
***
ئه‌م هه‌موو تانه و توانجانه له‌وه‌ده‌چێ, گیرمهوكێشمهیهكی شیعری یان نامه‌گۆڕینه‌وه له‌نێوان عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن و ئاغا رۆسته‌می قهڵخانیدا هه‌بووبێ, ره‌نگه دۆست و هاوڕێی یه‌كتریش بووبن بۆ گاڵته و خۆشی ئه‌م كه‌ینوبه‌ینه كه‌وتبێته نێوانیانه‌وه یان هه‌ر به‌ڕاستی ناحه‌ز و نه‌یاری یه‌كبوونه یان ئه‌و ململاینێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی نێوان جاف و گۆران كه له‌كۆندا هه‌بووه, هۆیه‌ك بێت بۆ ئه‌م داشۆرینانهی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن كه ئاغا رۆسته‌می قه‌ڵخانی كردبێته ئامانج؟! له شیعری (یاران نهخهمهن)دا ده‌رده‌كه‌وێ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن ته‌نها داخی دڵی خۆی به‌سه‌ر ئاغا رۆستهمدا رژاندووه, ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
دووره له مه‌كان بشۆ وهسهرپێڵ
رای شه‌رت و شورووت دینش كه‌رده‌ن وێڵ
به لێكدانه‌وه‌مان شاعیر ته‌نها له گه‌ڵ ئاغا رۆستهمدا ئه‌م هه‌جووه شیعرانه‌ی وتووه, وه‌ك پاشتر ده‌ڵێت:
كوانێ مووچهبهش باوهیادگاری
شه‌یتان شهرمهندهن نه كردهوكاری
لێره‌دا دیاره مه‌به‌ستی ئاغا رۆسته‌مه, كه شه‌یتان له ئاستی كرداره‌كانیدا شه‌رمه‌نده‌یه, نه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن دژایه‌تی كاكه‌ییه‌كانی كردبێ, ئه‌وتا ده‌ڵێت: تۆ وازت له ئاكاره‌كانی (باوه‌یادگار) هێناوه و شه‌یتانیش شه‌رمه‌نده و شه‌رمه‌زاره له كرداره‌كانت. به هه‌زاران ساڵه هاواری و كاكه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا پێكه‌وه‌ژیاون و دۆستایه‌تیان هه‌بووه, به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دروستمان له‌باره‌ی ئه‌م توندوتێژییانهی شیعره‌كانی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن به‌رانبه‌ر ئاغا رۆسته‌می قه‌ڵخانی ده‌ستنه‌كه‌وت یان وڵامه‌كانی ئاغا رۆسته‌م به‌رانبه‌ر به شاعیر, ره‌نگه ئاغا رۆسته‌میش كه‌می به عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن نه‌كردبێ وه‌ك له شیعری خواجه‌ی خووگپهرسدا ده‌ڵێت:
ئارامت بوێ راوێسته تاوێ
فڵته‌فڵتی تۆم لێ‌حاڵی ناوێ
له شیعری (هامسهران حه‌رفێ)دا دیسان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئاغا رۆسته‌م قسه‌ی به عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن گوتووه وه‌كو له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت:
حه‌رفێ پڕوپووچ بێمایه و سهرفێ
دیاره وه‌كو سه‌گ له مانگ دهگهفێ
واته "حه‌رفه‌كانت پڕوپووچ بێمایه, وه‌كو حه‌په‌ی سه‌گه به مانگ" قسه‌كانی ئه‌وی بێماناكردووه و خۆی به مانگ چواندووه. ئه‌م شیعرانه‌ی ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه شاعیر ته‌نها له‌گه‌ڵ ئاغا رۆستهمدا كێشمه‌كێشی هه‌بووه نه‌ك له‌گه‌ڵ كاكه‌یی و هاوارییهكاندا.
شاعیر به چه‌ندین شیعریتری به‌رده‌وامده‌بێت لهههجووهكانیدا به‌رانبه‌ر به ئاغا رۆسته‌می قه‌ڵخانی:
خواجه‌ی خووگپهرس, خواجای خووگپهرس(12)
... هاواری, خواجه‌ی خووگپهرس
هه‌ی له دین به‌ری له خودا نه‌ترس
ره‌فیق شه‌یتان سه‌گ و خووگ و خرس
كاكه‌یی خووگخۆر سه‌گ به‌چه‌ی بێ‌دین
نوتفه‌ی خوانكی و هاواری نشین
حیزه (پیستهكه) پێتاندهوێژێ
كاسهت پڕ بووگه, مه‌كه ده‌یڕێژێ
ئارامت بوێ راوێسه تاوێ
فڵته فڵتی تۆم لێ‌حاڵی ناوێ
دینه‌كه‌ی خوانكی تۆ های له‌سه‌ری
فه‌سادی بكه‌م وهنهوسی كه‌ری
سه‌ید براكه ره‌هبه‌ری دینتان
سوێڵی بوڕم بیكوتمه قوینتان
تووڵه سه‌وزه‌كه‌ی عهسایی ده‌ستان
بیوڕمه قوونی هه‌موو كه‌ستان
چه‌ند شیكهی مالۆس, یه‌كانه‌ی لانی
بكه‌ین وه‌خه‌یری روحی فڵانی
فڵانی كێ بوو كوێخا مسته‌فا
نه‌سیری مه‌زه‌و, دایكی خۆی ده‌گا
كرده‌ی به‌دی ئه‌و له عاله‌م ئه‌و ده‌ر بوو
باعیس ئیفساد, مووچهبهشكهر بوو
له خودا نه‌ترس له دین بهریبوو
بۆ جه‌معی یاران زۆر موشته‌ری بوو
ته‌قسیم شواڵ ئه‌و ده‌یكرد لێتان
ئه‌غڵه‌ب دایكتان دهوهڕیا پێتان
فه‌سڵی هه‌ڵده‌سن بێ درۆ و گه‌زاف
زهڕهزهڕتانه وه‌ك (خرمهْ !) جاف
هیچ نیه‌ن وهتهك قه‌هر خوداوه
گشت دایكی خۆتان ده‌گێن وهپاوه
ئێوه كافرن موسایی خاسن
مووسایش هه‌یه خودایش ده‌ناسن
گاور قه‌ومێكه له دین ته‌وه‌لا
دێژێ خودا حه‌قه, عیسا روحڵڵا
ئێوه نه خودا ناس نه پێغه‌مه‌ری
چوونه سه‌ر قه‌لی خوانكهی قوونده‌ری
ئه‌گه‌ر خوانكی دینی حه‌ق ئه‌بوو
هه‌تیو ده‌یانگا, نه‌وسیان رهقدهبوو؟َ!
بۆ دین خۆتان مچه وهكار بوو
كۆڵه‌كه‌ی دینی (دایه رێزوار) بوو
ئارامی نه‌بوو دایم وه‌ڕێوه
(خوانكێ)ی ده‌گا وه(شنروێ)وه
مورشد كامڵ پیر ته‌وێڵه
ده‌یفه‌رموو مچه دینه‌كه‌ت فێڵه
باوه‌ڕی نه‌كرد, نه‌چووه دڵی
تا تۆپی له‌سه‌ر دین باتڵی
شیوه‌ن كه‌وته ناو قه‌ومی هاواری
زه‌ڕه‌زه‌ڕ له ده‌ور لاشه‌ی مرداری
لاشه‌ی نه‌جیبی وهخاك سپهردهن
وهدین خۆتان ته‌ڵقینی كه‌رده‌ن
وهپێشهی خووگان ههڵوهسن قه‌وری
خه‌یلێ تووڵی سه‌وز بنێن له ده‌وری
چوونكه سه‌ر مه‌زه و ئاواتهواز بی
كراسی قیامه‌ت پۆس به‌راز بی
نه تان برد وه‌لای سه‌ید براكه
سپهردهن وه‌ده‌س خوانكی و كاكه
مهردهكهی خوانكی ئاگاداری وێ
نه‌وس كه‌ره‌كه‌م وهمهزاری وێ
له هاواره كۆن تا ده‌ره توێ
بگه‌ڕێن بهڵكهم ماڵۆسی بوێ
گۆشته‌كه‌ی بكه‌ن وهگهرمه گۆڕی
تهرسهكهی بده‌ن له سوێڵی شۆڕی
عافو ده‌كرێ وهقهلی وێتان
به‌ڵام دار شه‌ڕ ده‌وه‌ڕێ تێتان
یاران نهخهمهن
یاران نهخهمهن, یاران نهخهمهن(13)
قه‌ومان گرد نه‌فه‌ر په‌ژاره و خه‌مه‌ن
ماته‌می مه‌جلیس (شه‌وی جهمجهم)ه ده‌مه‌ن
یانی تازێیهی سه‌ید رۆستهمهن
ئه‌رواح ناكام شێخ ئهكابیر
دوساخه نیه‌ن (وه‌یل) و (زه‌مهه‌ریر)
گا ئه‌ڵهای ئاهیر عه‌زاب كه‌بیر
گا موحتاج وهتهوف سه‌رد زه‌مهه‌ریر
له‌وساوه سه‌ید له دنیا شییهن
داخڵ وهقههر جه‌هه‌ننه‌م بییه‌ن
خووگان گشت جه لان بێشه‌یی سههمناك
زیڕهشان یاوا چه‌رخ ئه‌فلاك
(باركۆڵه) ره‌نگین نازار خانان
وهیهخسیر كهفتهن نه ده‌رگای یانان
خه‌ر خانی په‌ی شین به‌یۆ نه ده‌ردا
هه‌ر ته‌رس خووگان بكا وه‌سه‌ردا
چه‌ن كولله‌ی خووگان: شیكه و یه‌كانه
وهبێناز مه‌نده‌ن نه ده‌ور یانه
ئاغای سه‌ید رۆسته‌م وه‌سه‌تیش كه‌رده‌ن
قه‌ومان كه‌ڵپه‌ی خووگ بكه‌ن نه گه‌ردن
ئه‌ر سه‌د له مه‌ودای نه‌شته‌ر تیژتهرهن
ئهواوش نه تووڵ داود فیشتهرهن
یه شه‌رت مهزههو ئه‌و به‌دبه‌خته وی
وهخهروار كه‌ڵپه‌ی خووگان كهفتهوی
ئیسته نه ئه‌و زه‌وق هه‌رده جارانه‌ن
نه‌زار و ته‌دبیر جه‌مع یارانه‌ن
یاران په‌ی روخسه‌ت موعهتهل مه‌نده‌ن
مهر ئاغای سه‌ید سیغه‌ش نهوهندهن
نیشانه‌ی نه‌گبه‌ت خاو لێشان سه‌نده‌ن
ژنگه‌ل شهواڵیان هێمان نهكهندهن
چرا باقیهن مگریۆ په‌ی وێش
كۆن ئاغای سه‌ید فووێی كه‌رۆ لێش
تاریك بۆ خاسه‌ن نه دیۆ پێشهدا
خاس بوا وهكۆم ئادای وێشهدا
گه‌وران (كرن) قه‌وم سنجاوی
دایم هان نه فكر به‌زم به‌د ناوی
وهخدمهت ئاغای سه‌ید عهرزیانه
واده‌ی مرقوهوڕ كهڵهههرزیانه
وه‌ك ته‌گه و به‌ران گشت دهڵهسیاگن
واچه: روخسه‌ت, ئه‌ڕا وهسیاگن
وهشهرتی فه‌رقی جوان و پیر نه‌بۆ
با شه‌یتان له قه‌وم وێش دڵگیر نه‌بۆ
گا بزه‌ن بزه‌ن گا ده‌ست بازی بۆ
تا شه‌یتان نه ده‌س قه‌ومان ڕازی بۆ
لایه‌ق به یۆش بی برای ئهلخهناس
بكێشۆ په‌ی وێش ژنگه‌ل خاس خاس
ئه‌و قه‌فی سوێڵ قازاخی لووله
چون تیسكی مردار بن كلك تووله
داوه‌ری رای دین قه‌وم گۆرانه
له جه‌نه‌ت به‌ری دۆزه‌خ مه‌كانه
هاوقهول شه‌یتان له خودا بێ باكه
وامهندهی وه‌جاخ سه‌ید براكه
به‌ر سمێڵ وه(پیو) به‌راز گل نایهك
جینس خوانكی هه‌تیم (كل كا یك!)
هه‌ر وه‌ك سامیره له خودا نهتهرسا
قه‌ومی به‌ری كرد له دین مو‌سا
ئه‌میش ناپاكه و نهجیسه وه‌ك ئه‌و
بت و گۆساڵه په‌رسته وه‌ك ئه‌و
گاگا تووڵ سه‌وز وه‌یاد مهكهردش
وه‌دایه رێزوار سه‌وگه‌ند موهردش
قه‌وم (قهبادی) فرهدان سزای
هانا كه‌رد داود نهڕهسی وه‌لای
مهر داود نه‌سای (دووكان) خهفته بی
یا (رێزوار) له گوێ كوانگ كه‌فته بی
ته‌عریفی ئه‌كه‌م, گه‌زافی نه‌وێ
یه‌كه‌ی وا نه‌وێ له هیچ هوو ڕه‌وێ
تازه نه گێزه‌ر ئاخێز كهرده وێ
مه‌زره‌عه‌ی زه‌هاو یه‌كسه‌ر وه‌رده بی
چه‌ند وه‌قت مهكانش هه‌رده‌ی (بێ زه‌ل) بی
واده‌ی مهتش بی گیر ئه‌جه‌ل بی
بێنه ته‌ماشای ڕوخسار ته‌ڵخی
كه‌وه‌ی گێزه‌ری, یه‌كانه‌ی ته‌ڵخی
دێز ناپه‌سه‌ند, تاڵه, سیاتار
لووت وه‌ك سهرسوڕنای حهشفهی حیمار
به‌ر سمێڵ چون یاڵ یابووی عه‌جه‌می
{فوشته!} ده‌كا نه ده‌وری ده‌می
بڕناخ چون دووكهش ده‌رگای (مغیری)
نهجیستهر نه‌قار بیخ زه‌رووری
چاو وه‌ك چه‌وریان سه‌ر ده‌زگای دۆمی
ده‌می پیستر و نهكومای كۆمی
شێخ قه‌ڵغانی قه‌ڵا زنجیر بی
ئه‌جه‌ل ئاوردهش جێگه ته‌قدیر بی
ئیسم مه‌نشوور... ... بی
پیر كارخانه‌ی شه‌وی جهمجهم بی
وه‌په‌ند واته‌ی رۆزگاران بی
هۆسای سه‌رده‌سته‌ی جه‌مع یاران بی
فاملیای گۆران ساحێب كه‌ماڵ بی
داوه‌ش ته‌قسیم كۆگای شه‌واڵ بی
چه‌ندجار تهقسیمكهرد شه‌واڵ ره‌نگ ره‌نگ
چه‌ند شه‌وق چرای كه‌رد وهشهوهزهنگ
ته‌قسیر نه‌كرد نه بێگانه و خوێش
نه دایك نه دوێت نه هام شیره‌ی وێش
هه‌رچه‌ند وهقیسمهت دهكهوتهبهری
بۆی ئهچووهسهر مه‌زهه‌وی كه‌ری
ئیسته فریشته‌ی ئیقباڵی چه‌وته‌ن
قیسمه‌تی نه زێد (كرن) دووركهوتهن
دووره له مه‌كان بشۆ وهسهرپێڵ
رای شه‌رت و شوروت دینش كه‌رده‌ن وێڵ
كوا كه‌یف و سه‌فای جاری جارانی؟
بزه‌ن های بزه‌ن جه‌مع یارانی
كوانێ مووچهبهش (باوه یادگار)ی
شه‌یتان شهرمهندهن نه كهردهوكاری
كوا كه‌لله‌ی خووگان خه‌میره (پسته!)
تهفیری نییه له گه‌ڵ گووی (قسته!)
كوانی شهحم و له‌حم چه‌می (زمكان)ی
ئهیبردو ئه‌ی خوارد هه‌تا ئه‌یتوانی
وه‌ك ( قاڵاو) له سه‌ر كه‌لاك دهیقڕان
به‌شی خۆی له ده‌م سه‌گه‌ل ده‌فڕان
مه‌رد ناقۆڵای ماڵ له (بیوهنیش)(14)
هامسهران حه‌رفێ
هامسهران حه‌رفێ, هامسهران حه‌رفێ (15)
مالووم یه‌هوودی مواچۆ حه‌رفێ
حه‌رفێ پڕ‌و پووچ بێ مایه و سهرفێ
دیاره وه‌كو سه‌گ له مانگ دهگهفێ
باوه‌ڕی نییه وهدین عیسا
عیسای مه‌ریه‌مه ساحێب كلیسا
وهدوویهم ره‌سوول (ختم المرسلین)
شای قابهقهوسهین (رب العالمین)
كافری بێ‌دین له ئیمان به‌ری
مونكیری دینی دوو پێغه‌مه‌ری
كه‌ری گوێ له‌قی ساق و سم قه‌وی
مانگای گه‌ڵباخی ژێر سك له زه‌وی
ئه‌وه‌ند زه‌لامی له حه‌ود ئه‌و ده‌ری
مانگای گامێشی؟ یا جنسی كه‌ری
***
(بهمبۆ) له تازیه‌ی جه‌سه‌ی خه‌مینم(16)
هه‌واسان وه‌جۆش سهیلی ئه‌سرینم
هه‌ناسه‌ی سه‌ردم سوب نه سه‌رحه‌ر زوو
كه‌رده‌ن وه(سه‌یحوون) تاف قۆره‌توو
گڕه‌ی هه‌ناسه‌ی دڵه‌ی ئاهیرین
ته‌مام سوچنا قه‌سره‌كه‌ی شیرین
خه‌مبار و خه‌مگین ده‌روون پڕ نه داخ
بیم وهسیاسهنگ مهنهی ئاخ داخ
خاڵۆ شنهفتت ئه‌ی داد و هانا
زانات گه‌ردوون ئه‌ی نه‌رده شانا
سا شه‌رت بۆ نه زید وێم هاوارهكهم
كه‌له‌م وهتێشهی فه‌رهاد هارهكهم
وێم كهڵبهڵاكهم نه پای بێستوون
سه‌رتاپای به‌رگم ره‌نگین كه‌م وههوون
ره‌نج سه‌د ساڵه‌ی وێم وهعهبهس كه‌م
لاشه‌م وهخۆراك داڵ و كه‌ركه‌س كه‌م
***
لۆنگی مه‌جنوونی بكهروون ئه‌و كۆڵ
بگێڵووم چه‌نی وه‌حشیان چۆڵ
وێنه‌ی كهبووتهر بناڵم به جۆش
تا نهوفهڵ ناڵه‌م بشنهوۆ وهگۆش
وه‌ختێ بوینۆ جه‌سته‌ی په‌شێوم
نهزانۆ ئاده‌م یا سنف دێوم
شه‌رتم بۆ چه‌نی قه‌بز عزایل
بنۆشم باده‌ی زه‌هر هه‌لایل
بپۆشم لیباس شێخ سه‌نعانی
ته‌رك بۆ له‌لام زیكر سوبحانی
بڕیۆم له جه‌مع تایفه و خوێشان
گۆش نه‌ده‌م وه‌ده‌نگ یا هووی ده‌روێشان
زیننار بپۆشم په‌ی دین مو‌سا
بكێشم جاڕووی فه‌رش كڵێسا
شادی وهشێوهن چه‌رخ چهمهركهم
وه‌ڕووی ره‌ستاخێز یهومهلمهحشهركهم
خاڵۆ ئهلوهیلا نه‌تۆ جیامهن
نیشانه‌ی ئاخر یهومهلقیامهن
(عه‌بدوڵڵا) نهوهخت وه‌عده‌ی مه‌رده‌ن
لازمه خاڵۆ وه‌یاد كهردهنش
***
خوالێیخۆشبی (عه‌لی كه‌مال باپیر) له كتێبی (گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای هاوعه‌سرم) له لاپه‌ڕه (46) له باسی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ندا دوو شیعری بڵاوكردووه‌ته‌وه, یه‌كه‌میان به‌ناوی (جه‌یرانی هه‌رده) ئه‌ویتریان لهشیعرێكیتردا هه‌رچه‌ند ئه‌م شیعره به‌چه‌ندین شێوه له‌لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه نووسراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت:
خوایه من و تۆ بابێنه حه‌ساو(17)
درۆی تیا نییه به‌بێ چاووڕاو
بیرته له ماڵی حوسێن قولی خان
چه‌ندیان تێهه‌ڵدام له سه‌ر یه‌ك دوو نان
لهپێما بوایه گه‌ر جووتێ كڵاش
دێ دێ ئه‌گه‌ڕام بۆ چهمچهیه ئاش
سێ ساڵ له سه‌ر یه‌ك ره‌مه‌زانم گرت
قه‌ت له ماڵی خۆم ئیفتارم نه‌كرد
عومرم رابوارد به په‌نجا گه‌یی
سایه‌ی ماڵی خۆم ده‌فعه‌یێ نه‌دی
به خه‌ڵكت داوه ماینی محنیهك
به منت نه‌داوه كڵاشێكی چه‌ك
ژێرم خاك ئه‌كه‌ی سه‌رم سه‌نگ ئه‌كه‌ی
ئه‌من ده‌نگ ناكه‌م ده‌تۆ ده‌نگ ئه‌كه‌ی؟
شێعرێكی هاوشێوه‌ی ئه‌م شیعره له‌لایه‌ن (مه‌قامبێژان)ی گه‌رمیانه‌وه وتراوه به‌تایبه‌تی مه‌قامێكی (شكور خه‌یات) وتراوه كه ده‌ڵێت:
مه‌لان هه‌ی مه‌لان جه‌مه‌ن له ده‌ورم
مه‌گه‌ر قه‌له‌كان ههڵكهنن قهورم
ژێرم خاك ئه‌كه‌ی سه‌رم سه‌نگ ئه‌كه‌ی
ئه‌من ده‌نگ ناكه‌م تۆ بۆ ده‌نگ ئه‌كه‌ی؟
***
سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه
1- كه‌شكۆڵی شاكه‌لی, دانراوی خوالێخۆشبوو (شیخ مه‌حمودی شێخ سڵێمانی شاكه‌لی)
2- (هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا) به‌رگی دووه‌م شاعیران لاپه‌ڕه (130) دانانی حه‌كیم مه‌لا ساڵه‌ح, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یادگاری هه‌ڵه‌بجه, 2010چاپخانه‌ی دیلان سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه
3- كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی به‌رگی دووه‌م ساڵی چاپ 1982 دانراوی مامۆستا محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغ لاپه‌ڕه (191)
4- مێژووی ناودارانی كورد دانانی بابه مه‌ردۆخ رۆحانی (شێوا) لاپه‌ڕه (518) وه‌رگێڕانی ماجد مه‌ردۆخ رۆحانی له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی هه‌ولیر 2011
5- كه‌شكۆڵی كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی كوردی به‌رگی حه‌وته‌م, لاپه‌ڕه (254) دانراوی مامۆستا (محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی. بڵاهكراوهكانی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس 2011 هه‌ولیر
6- كه‌شكۆڵی سۆزی نیشتمان. خوالێخۆشبوو نه‌جمه‌دینی مه‌لا
7- مینای شكسته. لاپه‌ڕه ( 202) خوالێخۆشبوو نه‌جمه‌دین مه‌لا
8- رۆژنامه‌ی پاشكۆی عێراق ژماره (26) محه‌ممه‌د مه‌لا كه‌ریم لاپه‌ڕه (13) ساڵی 1979
9. گوڵده‌سته‌ی شوعه‌رای هاوعه‌سرم, عه‌لی كه‌مال باپیر ساڵی چاپ 1939 لاپه‌ڕه (46)