گفتوگۆكردن له سه‌ر كۆتایی هاتنی رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتا كۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان كه له ژێر چاودێری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا و له شاری پاریسی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1973دا به‌سترا.
ئه‌و كۆنگره‌یه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبونی (100) ساڵ بوو به سه‌ر كاری رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا, له‌و كۆنگره‌یه‌دا گفتوگۆی زۆر جیدی كرا له سه‌ر گۆڕینی ناوی رۆژهه‌ڵاتناسی بۆ (كۆنگره‌ی جیهان بۆ توێژینه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له سه‌ر ئاسیا و باكوری ئه‌فه‌ریقا) و له ژێر ئه‌و ناوه‌شدا دوو دانه كۆنگرهیتریان به‌ست و دواتر ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ (كۆنگره‌ی جیهانی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئاسیا و باكوری ئه‌فه‌ریقا) و كۆنگرهیهكیتر له وڵاتی مه‌جه‌ڕ و له شاری بۆدابست به‌ست و ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌ش له (1000) كه‌س زیاتربوون كه زۆربه‌یان له ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه هاتبوون, له رۆژانی 7-12/یۆلیۆی/1998 و دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا و ساڵی (2000) یان دیاریكرد بۆ كۆنگره‌ی داهاتوو.
ئه‌وانه‌ی كه باس له كۆتایی هاتنی رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كه‌ن زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئاگاداری ته‌واویان نییه سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه عه‌ره‌بییه‌كان و به‌شه‌كانی رۆژهه‌ڵات دوو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و په‌یمانگا تایبه‌تمه‌نده‌كان و په‌یمانگاكانی توێژینه‌وه و په‌یمانگاكانی لێكۆڵینه‌وه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان, چونكه چالاكی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌و ناوه‌ندانه‌ی كه له سه‌ره‌وه ناویان هات به‌رده‌وام و دانه‌بڕاوه, له‌م دواییانه‌شدا ده‌ستیانبردووه بۆ توێژینه‌وه‌ی نوێ له سه‌ر جیهانی ئیسلام به (بیروباوه‌ڕ, عه‌قیده, شه‌ریعه‌ت و ره‌وشت, كۆمه‌ڵایه‌تی و شتانیتر..) , له‌و توێژه‌رانه‌ش (جوڵدزیهیر و شاخت و بیكر و نولدكه و توماس و ئهرنولد) و كه‌سانیتریش.
كه‌واته ده‌كرێ ناویان گۆڕیبێ و رۆشتبنه ناو لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هیچ ره‌نگ و روما و سیفه‌تێكی رۆژههڵاتناسهكانی جارانیشیان پێوه نه‌بووبێ, یان شێوازی كاریان جیاوازبێت له توێژنه‌وه‌یان له سه‌ر كێشه‌ی موسوڵمانه‌كان كه ئێستاش به‌رده‌وامه و كۆتاییان نه‌هاتووه, هه‌رچه‌نده رێگاكانی توێژینه‌وه‌ش گۆڕانكارییان به سهرداهاتبێ.. هه‌روه‌ك چۆن توێژینه‌وه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كانیش توێژه‌ری زۆر و زه‌وه‌ندی موسوڵمان و عه‌ره‌بیان تیایه كه پشتگیریاندهكهن و پاڵپشتی ناوه‌نده رۆژهه‌ڵاتناسی یان توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
كۆتایی رۆژهه‌ڵاتناسی له دیدگای رۆژئاواییه‌كانه‌وه
دوای چوارساڵ له ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد سه‌عید (ادوارد سعید) ئهلئیستیشراق (الاستشراق), (برنارد لویس) بابه‌تێكی نووسی به ناونیشانی مهسئهلهت ئهلئیستیشراق (مسأله الاستشراق – پرسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی) تیایدا باسی ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی كردبوو كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له كۆنگره‌ی ساڵی 1973دا باسیان لێوه كردبوو, ئه‌و ده‌ڵێت ( له ئێسته به دواوه زاراوه‌ی ((رۆژهه‌ڵاتناسی)) مانایه‌كی خراپی هه‌یه و تهپو تۆزاوی بووه و به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه و هیچ ئومێدێكیش بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه له ئارادانییه, بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان له‌و كێشه‌یه ده‌ربازبین وازهێنانه له‌و زاراوه‌یه...) پاشان ده‌ڵێت: (كۆنگره بۆنه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێداخشانێكی باش بكرێته‌وه به ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانیدا, زۆر به خێرایی ده‌ركه‌وت كه هه‌موویان كۆكن له سه‌ر وازهێنان له زاراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی).(1)
هه‌ربۆیه ده‌كرێ ئێمه بپرسین ده‌بێت ئه‌و هۆیانه چی بن كه بوونه‌ته هۆی ناشیرینبوون و خراپبوونی زاراوه‌ی (رۆژهه‌ڵاتناسی).؟ ئایا ئه‌و خراپبوونه له ئه‌نجامی بۆشاییهكهوهیه.؟ یان ده‌ستی خودی رۆژههڵاتناسهكانی تێدایه به‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كردبێ له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له ئیسلام و مێژووی ئیسلام.؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا هه‌ستده‌كه‌ین كه خودی ئه‌وروپییه‌كانیش ده‌ركیان به‌و هه‌موو رقوقینه شاراوه‌یه كردووه كه له رێگه‌ی ئه‌و كتێبانه‌وه كراونه‌ته‌سه‌ر ئیسلام و شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان شێواندووه له‌به‌رچاو و گوێی ئه‌وروپییه‌كان, ته‌نانه‌ت به ره‌وای نابینن كه په‌یڕه‌وانی ئه‌م ئایینه ده‌ستیان بڕوات به سه‌ر كهمینهكانیتردا و فهرمانڕهواییشیان بكه‌ن با له‌مانیش شارستانییه‌ت و رۆشنبیریشیان كه‌متریش بێت.
بێگومان هۆكاره‌كانی خراپبوونی زاراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی زۆرن له‌وانه‌ش هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به خودی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان بازنه سیاسی و هه‌واڵگرییه‌كانی (مخابرات) وڵاتهكانیانهوهیه, له‌و روه‌وه كه راپۆرته‌كانیان (یان نووسینه‌كانیان) هێنده‌ی مه‌رامی سیاسی له‌پشته‌وه بووه هێنده مه‌رامی زانستی له‌پشته‌وه نه‌بووه و هه‌ندێكیتریشیان رقێكی مێژویی و دێرینیان له دڵدابووه نه‌یانتوانیوه ده‌ستبه‌رداری ببن.
پرسیارێكیتریش دووباره دێته‌وه ئارا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا به لادان و گۆڕانی ناوی رۆژهه‌ڵاتناسی شوێنه‌واری خراپ و ناله‌باریان له بیرده‌چنه‌وه.؟ له كاتێكدا كه له زۆرێك له زانكۆكانی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئهمهریكیدا به‌شی رۆژهه‌ڵاتناسی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه له‌و به‌شانه‌دا ده‌خرێنه به‌رباس له‌گه‌ڵ مامۆستا و خوێندكاران و ئه‌و موسوڵمانانه‌ش كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری یان ئه‌وه‌یه كه پیسبوونی زاراوه و كاری رۆژهه‌ڵاتناسی به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش خودی ئه‌و به‌شانه‌ی زانكۆكانیشی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر گۆڕانێكیش هه‌بووبێ ئه‌وا ته‌نها ناوی گرتووه‌ته‌وه و ناوهڕۆك هه‌روه‌كو خۆی وایه.
هه‌ربۆیه ده‌كرێ بگوترێ كه ده‌ركه‌وتنی ناوگه‌لێكی نوێ یان كردنه‌وه‌ی به‌شی تایبه‌تمه‌ندی بۆ رۆژهه‌ڵاتناسی مانای كۆتاییهاتن و ئاوابوونی نییه, به‌ڵكو ئه‌وه زیاتر په‌ره‌پێدانێكی سروشتییه كه له نێوان چه‌ند پسپۆڕێكی جیهانی ئیسلامی‌دا له ئاڵوگۆڕدایه.
هه‌ر له‌و كاتانهشهوه كه زانستهكا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌رگرتووه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان جیاكراونه‌ته‌وه وه‌ك زانسته‌كانی كۆمنهڵناسی و زانسته مرۆییه‌كان و زانستهكانیتریش هه‌لێكی باش ره‌خساوه بۆ توێژینه‌وه له گه‌لان تا بتوانرێ له رێگه‌یه‌وه زانیاری زۆر وردیان ده‌ستبكه‌وێت له‌باره‌یانه‌وه.
(رودنسون) پێیوایه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێشتا كۆمه‌ڵێك رۆژهه‌ڵاتناس بوونی ئه‌و كه‌لێنه‌یان به‌لاوه ئاساییه وه‌ك ئه‌و پێیان ده‌ڵێت (رۆژهه‌ڵاتناسانی زیندان)و وه‌ك ئه‌وه وایه كه له ناو قه‌فه‌زێكدا خۆیان زیندانی كردبێ و دڵیشیان به‌و زیندانه خۆشبێت.. هه‌رچه‌نده مانای چه‌مكی رۆژهه‌ڵاتناسی له پێداویستییه‌كی كرده‌ییه‌وه هاتوون كه زانا شاره‌زا ئه‌وروپییه‌كان ویستویانه توێژینه‌وه له سه‌ر شارستانییه‌كان و سه‌رچاوه رۆشنبیرییهكانیتر بكه‌ن, به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له ئه‌نجامدا گۆڕانی به سه‌رداهاتووه. (2)
بێگومان هه‌تا ئێسته‌ش نووسه‌ره ئه‌وروپییه‌كان پشت به نووسین و كتێبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌به‌ستن و تا ئێسته‌ش ئه‌و شێواندن و ناراستییانه به نووسینه‌كانیانه‌وه دیاره, نووسین و پاشماوه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان تا ئێسته‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ زۆرێك له راگه‌یاندنه‌كان و ئه‌و ره‌نگ و رووما و شێواو و زانیارییه ناڕاست و پروپاگه‌ندانه پانتایی زانستی و ئه‌كادیمی تێده‌په‌ڕێنێ و ده‌گوازرێته‌وه بۆ پانتایی راگه‌یاندنه‌كان و تا ئێسته‌ش بڵاوهدهكات و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان تا ئێسته‌ش به سه‌ر لایه‌نی فیكر و رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه به ئاشكرا دیاره.. هه‌ڵه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت كه نووسینی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان وه‌ك ده‌قێكی راسته‌قینه‌ی ره‌خنه ههڵگردبێ خه‌وش سه‌یرده‌كرێن و پێیانوایه بێایهنانه و به ویژدانه‌وه نووسراونه‌ته‌وه.
هه‌رچی رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسپانی (فرانسیسكو گابریلی)یشه پێیوایه كه رۆژهه‌ڵاتناسی كاتی خۆی خواستێكی زانستی بوو وه‌ك زانستێكی یه‌كپارچه به ده‌رده‌كه‌وت, به‌ڵام هه‌رزوو دابه‌شبوو به سه‌ر چه‌ند لقێكدا و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕی لێجیابوویه‌وه كه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو به هه‌موو لایه‌نه جیاوازه‌كانی شارستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا و ئاسیاوه.
لێره‌دا ئاماژه ده‌كات به چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتناسی كه تا ئێسته‌ش كاره‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن وه‌ك (رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی) و (كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی ئینگلیزی) و (كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیایی فه‌ره‌نسی) و هه‌ندێك كۆنگره‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی كه ده‌خوازن كۆنگره‌كانیان تایبه‌ت بكه‌ن به كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی و هیندی و چینی و هه‌ندێك وڵاتانی‌تر و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تیان له‌باره‌وه ئه‌نجامبده‌ن. (3)
(گابریلی) پێیوایه, رۆژهه‌ڵاتناسی له سه‌ره‌ڕێی ئه‌و ناوچونهدایه یان به واتایه‌كی راستتر به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان و توانه‌وه ده‌ڕوات له ناو تایبه‌تمه‌ندییه لاوه‌كییه‌كاندا, ئه‌مه‌ش له روانگه‌یه‌كی زانستی په‌تییه‌وه, به‌ڵام ئێستا یهكیگرتووهتهوه له ناو كه‌سایه‌تییه‌كی ئایدۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی, به‌ڵام ئه‌و وێنه پێشینه‌یه‌ی كه هه‌یبووه په‌سه‌ند نییه, له روانگه و بۆچوونی ئێمه‌وه, ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئه‌و وێنانه‌ی كه به‌خشیویه‌تی كه‌وتووه‌ته نێو قه‌فه‌زی تاوانباری و خه‌ریكه دادگایی ده‌كرێت له سه‌ر ئامانج و به‌رنامه و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه داویه‌تی به‌ده‌سته‌وه. (4)
(گابریلی) جه‌خت له سه‌رئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رۆژهه‌ڵاتناسی توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر گهلانیتر كردووه, به‌پێی پرۆگرام و تێگه‌شتنی تایبه‌تی خۆی و ناتوانێت لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه, نه‌ك هه‌رئه‌وه بگره به مافێكی ئاسایی خۆشی ده‌زانێت.
له راستیشدا رۆژئاوا مافی خۆیه‌تی تێگه‌یشتن و پرۆگرام و هۆكاره تایبه‌تییه‌كانی خۆی بسه‌پێنێ به سه‌ر رۆژهه‌ڵاتدا, كه له مێژووی نوێیدا پێوه‌ی ده‌ركه‌وتووه, هه‌روه‌ك چۆن مافی خۆیه‌تی پێوه‌ره تایبه‌تییه‌كانی خۆی به سه‌ر مێژوو شارستانییه‌ت و رۆشنبیری و فه‌لسه‌فه‌یشدا بسهپیێنێ, به مانایه‌كیتر گه‌ر هه‌ندێك كه‌س خه‌ون به‌وه‌وه ببینن كه فیكر و ئایدۆلۆژیای رۆژئاوا پاشهكشهبكات له‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له توێژینه‌وه دوورودرێژه مێژووییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و شرۆڤهكانیهوه چنگیانكهوتووه ئه‌وا ده‌كرێ به‌وانه بگوترێ كه تووشی وڕێنه و وه‌همێكی گه‌وره هاتوون. (5)
یهكێكیتر له‌وانه‌ی كه باس له كۆتاییهاتنی رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی (كلود كاهین) ه, له وهڵامێكیدا بۆ وتارێكی (ئه‌نوه‌ر عه‌بدولمه‌لیك) به ناوی (گرفتی رۆژهه‌ڵاتناسی) به باسكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی و گه‌وره‌یی و خزمه‌ته‌كانی ده‌كات به سه‌ر توێژه‌ره‌وه عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كانه‌وه و ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌وانه بزانن كه رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستپێشكه‌ری كردووه له‌م چه‌رخه نوێیه‌دا بۆ توێژینه‌وه‌ی مێژووی تایبه‌تی خۆی, چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئه‌مان نه‌یانده‌توانی بڵێن رابردوومان چۆن بووه و به رێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان نیوه‌ی ئه‌و شتانه‌شیان بۆ ساغنهدهبوویهوه, ئێمه تا هه‌نوكه‌ش خاوه‌نی ئه‌و جیاكه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتووه‌ی خۆمانین, ئێمه ده‌توانین گرنگی بده‌ین به مێژووی هه‌موو گه‌لان نه‌ك مێژووی خۆشمان (6).
(كاهم)یش پێیوایه ئه‌و پێشكه‌وتنه زانستییه‌ی رۆژئاوا له‌ئارادایه پێویستده‌كات له سه‌ر گهلانیتر له كاتی توێژینه‌وه‌یان له گه‌لێكیتر نموونه رۆژئاواییه‌كه‌ی وه‌ربگرن و ده‌ڵێت: له‌م رۆژگاره‌ی ئێستاماندا تێبینیدهكهین كه ئه‌و هێڵه‌ی پێشكه‌وتنی زانستی و گه‌شه‌ی رۆشنبیری توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجامده‌درێن بۆ كاركردن له سه‌ر رۆژهه‌ڵات و شارستانییه‌ته‌كانی و ته‌نانه‌ت رۆژئاواییهكانیش هێشتا له سه‌ر شێوازی رۆژهه‌ڵاتناسی رۆژئاواییه‌كانه. به مانایه‌كیتر له رێگه‌ی فیكری و فیلولۆجی و كۆمه‌ڵناسی ئه‌وروپییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێـت. (7)
دواتر (كاهن) درێژه به‌م باسه ده‌دات و ده‌ڵێت: تێبینیده‌كرێت كه هه‌ندێك له رۆژهه‌ڵاتییه زیره‌ك و چاونهترسهكان ئه‌م رێگه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا چوونه‌ته ئاستی هاوڕێ و هاوكاره رۆژئاواییه‌كانیان له‌و روه‌وه كه توانیویانه مه‌نهه‌جییه‌تی زانستی له كاره‌كانیاندا ره‌چاو بكه‌ن. (8)
هه‌رچه‌نده ئه‌م قسه‌یه بۆنی خۆبه‌زلزانین و ته‌نها خۆلهسهرهوه بینینی لێدێت, به‌ڵام خۆ زانایانی عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتیش ئینكاری به‌هێزی و به‌توانایی زانایانی رۆژئاوایان نه‌كردووه یان شارستانییه‌تی ئه‌وانیان به كه‌م نه‌زانیوه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێت هه‌موو دونیا به شوێن ئه‌واندا رابكات و چاوی له دهستودهمی ئه‌وانه‌وه بێت و چاوه‌ڕێ بكات ئه‌وان بڕوانامه‌ی زانستی‌یان بده‌نێ, ئه‌وان هیچ شارستانیه‌تێكی رۆژهه‌ڵاتییان قبوڵ نییه, چ جای بگاته‌سه‌ر شارستانییه‌تی ئیسلامی.. ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كرێت له قسه‌كانی (كاهن)ه‌وه ئه‌و رۆشنبیره عه‌ره‌بانه‌ی رۆژهه‌ڵات كه گه‌شتبنه ئاستی رۆژئاواییه‌كان له كاره‌كانیاندا بریتین له (ته‌ها حسێن, هیشام جهعیت, محه‌ممه‌د عابد ئه‌لجابری, ئه‌نوه‌ر عه‌بدولمه‌لیك, عه‌زیز ئهلعهزمه) ئه‌وانیترن كه له ژێر كاریگه‌ری فیكر و شارستانیه‌تی رۆژئاوا و شێوازی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌واندان.
سه‌باره‌ت به به‌شداری موسوڵمانه‌كانیش له توێژینه‌وه‌ی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌كاندا ئه‌و (په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی له مۆنتریالی كه‌نه‌دا) په‌نجا ساڵ زیاتره قوتابیانی عه‌ره‌ب و موسوڵمان هانده‌دات كه توێژینه‌وه له سه‌ر وڵاته‌كانیان بكه‌ن له ژێر چاودێری مامۆستا رۆژههڵاتناسهكانیاندا به‌و بیانووه‌ی وه‌ك راپۆرته‌كه‌ی (هایتر) ده‌ڵێت ئه‌و قوتابیانه دوورن له وڵاته‌كانیان و ئاگایان له كێشه و گرفته‌كانیان نییه, هه‌ربۆیه ئه‌وان ده‌توانن به ئازادی و به بێلادان و لایه‌نگری بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شبكه‌ن, وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندابن. ئه‌م كاره جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده‌كارانی راپۆرتی (هایتر)ه و بڕیاریانداوه ئه‌م شێوازی كاره بگوازنه‌وه بۆ زانكۆكانی به‌ریتانیا. (9)
به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت ئاماژه به هه‌ندێك دهستپێچكه و بیناویتربكهین, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توێژه‌ری عه‌ره‌ب و موسوڵمان ده‌توانێ له ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا كه‌ره‌سته‌كانی بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌ئاسانی كۆبكاته‌وه و ده‌شتوانێت سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ی په‌یدابكات, وه‌ك چۆن توێژه‌رێكی رۆژئاوایی له جێگه و رێگه‌ی خۆیدا پهیدایدهكات.
لێره‌دا (ئه‌حمه‌د عه‌زاب) باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه عه‌ره‌به‌كان ده‌ستیانداوه‌تێ و كاری له سه‌رده‌كه‌ن زیاتر له كاری جاسوسیكردن و نهێنی كه‌شفكردن ده‌چێت تا توێژینه‌وه‌ی زانستی و زیاتر له توێژه‌رێكی موسوڵمان هه‌ستاون به ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كانیان له سه‌ر بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی وڵاتان خۆیان و ئه‌گه‌ر داواشبكهن بابهتێكیتر هه‌ڵبژێرن ئه‌وان رازی نابن. (10)
(برایان تیرز) وای بۆده‌چێت كه رۆژهه‌ڵاتناسی رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ناوخۆیی گه‌وره‌ی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه له‌پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م كاره‌ش زۆر سه‌خت و دژواره, چونكه رۆژهه‌ڵاتناسی تا هه‌نووكه‌ش به شێوه‌یه‌كی فیكری و دامه‌زراوه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژهه‌ڵاتناسی هه‌ڵگری چه‌ندین بنه‌مای خودی و ناوخۆییه كه پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ده‌كات و هه‌ندێك هه‌وڵیش له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه یان سه‌رله‌نوێ ده‌ست به دروستكردنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه, وه‌ك ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه گۆڤاری (توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) و پرۆژه‌ی (توێژینه‌وه و زانیارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیان داوه‌تێ.
په‌راوێزه‌كان
1- برنارد لویس: مسأله الاستشراق-فی الاستشراق بین دعاته و معارچیه- اعداد هاشم صالح-لندن-دار الساق-1994ص 159-182.
2- هه‌مان سه‌رچاوه.
3- فرانسیسكۆ گابریلی – پناو علی الاستشراق- له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوودا، ل 21-30.
4- هه‌مان سه‌رچاوه.
5- هه‌مان سه‌رچاوه.
6- كلود كاهن-كلود كاهن یرد علی انور عبدالملك: رساله الی رئیس تحریر مجله (دیرجین) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 35-38.
7- هه‌مان سه‌رچاوه.
8- هه‌مان سه‌رچاوه.
9.of the sub-sir William hayter. raport-committee on oriental,Slavonic,east European and landon 1961 african studies.
9- احمد عبدالحمید غراب- رۆیه اسلامیه لڵاستشراق چاپی دووه‌م (بیرمهنگهام- المنتدی الاسلامی) ساڵی 1411 ك . ل 145.
11.Bryans Turner.((islam)) and oventalism Islamists ed. Asaf hussainet orientalism islam and . 43-23al (brattebovo:Vermont 84.p.p.