كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری له‌قۆناغێكی تایبه‌تدایه، قۆناغێكه له‌رووی پێكهاته‌ییه‌وه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كهدهرهاویشتهی مۆدێرنێته‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی پێش مه‌ده‌نی، واته ئه‌و پانتاییه‌ی كه نێوانی خێزان و ده‌وڵه‌ت پڕده‌كاته‌وه و پێكهاتووه له‌رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌و رێكخراوانه‌ش ئه‌ركێكی مه‌ده‌نیانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌تێڕوانینی رووناكبیران و رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاته ئهوریكخراوانهش به‌به‌شێك له‌پێكهاته‌ی مه‌ده‌نی حسابی بۆ ده‌كریت كه‌وه‌ك ده‌زگایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر تاك ماوه‌و به‌جێی ئه‌هێنن، به‌یه‌كێك لهتوخمهكانی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دابنێن، بێگومان ئه‌مه‌ش مانای وایه كۆمه‌ڵگای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێ نه‌گه‌یشتووه، له‌ئه‌نجامی داگیركردنێكی به‌رده‌وامی خاك و جه‌سته‌و عه‌قڵ و هه‌ستی مرۆڤی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌ته سه‌رده‌سته‌كانی عێراقه‌وه و فه‌رزكردنی كلتوری داگیركه‌ری خۆیان و تێكشكاندنی هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤی كورد له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یتوانیوه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و قۆناغێكی ئاسایی ببات بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر راسته‌هێڵی پێگه‌یشتن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و داگیركارییه سیاسی و ئابوری و كلتوریه، و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وێته كێشه‌و ململانێیه‌كی ناره‌وای حیزبی و سیاسی و دواتر هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی كورد كوژه ،كهدرێژكراوهی عه‌قڵیه‌تی ماملانیی دوای هه‌ره‌سی ساڵی 1975 ی پێوه دیاربوو، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ده‌سه‌ڵاتێكی بونیادنهرنهبوه بو سه‌رله‌نوی بونیادنانه‌وه‌ی كومهلكای كوردی به‌تایبه‌تی له‌بواری كه‌لتوریدا یان هیج نه‌بیت بروسهیهكی زانستی جروبری بیادهبكردایه به‌ئامانجی سرینه‌وه‌ی باشماوه‌ی ئه‌و ویرانكاریهریه عه‌قلی وسایكولوزیهی كه داكیركهره یه‌ك درنده یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كان خولقاندبویان دز به مروفی كورد، له‌ئه‌نجامی كورداندنی شه‌ری دوای رابه‌رین،و نه‌بوونی بواری بیركردنه‌وه و هه‌نگاونانی مه‌ده‌نیانه بۆ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، چونكه تاساتهوهختێكی نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بووه له‌ناو جه‌نگداو نه‌یتوانیوه قۆناغی سروشتی خۆی ببڕێ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، بۆیه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه داده‌نرێت بهكۆمهڵگهی دوای جه‌نگ ،كه پێویستی بهخۆرێكحستنهوه و خۆداڕشتنه‌وه و خۆنوێكردنه‌وه هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌قۆناغێكی جهنكیكی ماندوكه‌ر هاتۆته ده‌ره‌وه و هه‌موو جومگه‌كانی لێكدا پچڕاون و پێویستیان بهیهكتربهندی هه‌یه، و هه‌موو رێسا‌و یاساكانیش پێویستیان بهسهرلهوێ داڕشتنه‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بگونجێ و زه‌مینه‌یه‌كی باشتر بڕه‌خسێنێ بۆ گه‌شه‌ی ئابوری و سیاسی و زیاتر پێكه‌وه هه‌ڵكردن، و ده‌بێت له یاسا و بڕیاره‌كانی داگیركه‌ر خوی رزگا ،چونكه یاساكانی داگیركه‌ر ته‌عبیر له ئایدۆلۆژیای داگیركه‌ر ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌قۆناغێكی بهرهومهدهنی هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و بهههنگاونانێكی هێور و سڵمینه‌وه به‌جۆرێك ئینتمای تاكه‌كه‌سی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ئینتمایه‌كی دوو فاقیه، به‌و مانایه‌ی له‌یه‌ككاتدا ئینتمای هه‌یه بۆ ئه‌و رێكخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی كه‌له‌رووی پیشه‌ییه‌وه دروست بووه و ئهوتاكهش ده‌گرێته‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، و له‌هه‌مانكاتدا تاكی كوردی ئینتمایه‌كی تری هه‌یه، ئه‌ویش ئینتمای خۆینه و ویراسیه ،كه ئینتمایه بۆ خێزان به‌مانا فراوانه‌كه‌ی واته خێڵ، عه‌شره‌ت، بێگومان ئه‌مڕۆ خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان ملهیهكی نوێیان بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ته‌وژمی پێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،وهببن به‌به‌شێك له‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئێمه، له‌رێگه‌ی رێكخراوبون له‌شێوه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان وه‌ك دروستبوونی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌نته‌ره رووناكبیرییهكانی عێل و خێڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه رۆشنبیران ناچاربكات كه ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی دابنێین به به‌شێك له‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌مان ئه‌ركی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان به‌جێ بهێنێت.
بێگومان ئه‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هێشتا له‌قۆناغێكی تایبه‌تدایه ،و ئه‌م رێكخراوبونهی ئه‌و ناوه‌ندانه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌ك ته‌نها له‌گونده‌كاندا، به‌ڵكو لهشارهكانیشدایه، چونكه له‌ئه‌نجامی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی گونده‌كان له‌شوێنی خۆیان له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌وه و گردكردنهوهیان لهشارۆچكهكاندا ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین شاره‌كانمان، بریتیه له‌جۆرێك لهگردبونهوهی گونده‌كان له‌پانتاییه‌كی فراواندا.
هه‌روه‌ها رۆڵی گرنگی ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت له‌چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه دادوه‌ریه‌كان، كه قابلیی چاره‌سه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه وه به ئاشتبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه له‌رووی یاساییه‌وه له‌رووی یاساییه‌وه كێشهیهكهیش كۆتایی پێدێت، یان هه‌ندێك لهكێشهكانیتر كۆتایی پێ نایه‌ت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری یاسایی كێشه‌كه ئاسانتر ده‌بێت له‌رووی بڕیاری كۆتایی دادگاوه.
لێره‌دا ئه‌و چاره‌سه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی تاوان و ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه رۆڵی ئیجابی ترده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ره‌گه‌زی تاوان له‌ناخی یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانانه‌ی، كه‌هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه پێك ده‌هێنن، چونكه زۆرجار ئه‌م ناوه‌ندانه‌ی هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی لایه‌نی تاوانلێكراو ده‌كات و له‌نێو ئاپۆره‌ی خێڵ و جه‌ماوه‌ردا ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه ده‌كرێت به‌ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیه‌كان و لێپرسراوه سیاسی و ئیدارییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌لایه‌نی تاوانلێكراو به‌جۆرێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتباری داده‌نێ بۆ خۆی، و له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه ئاسه‌واری ئیجابی ده‌بێت لهسهردهرونیان، ئه‌م هاوكاریه‌ی ناوه‌نده كۆمهڵایهتیهك بۆ لایه‌نی تاوانلێكراو هاوكاری و بارسوكیه بۆ لایه‌نی تاوانكار، چونكه هه‌ست به‌جۆرێك لهدڵنیابوون ده‌كه‌ن به‌وه‌ی، لایه‌نی به‌رامبه‌ری كه‌تاوانی به‌رامبه‌ر كردووه هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه نادات ،ئه‌مه‌ش كێشمه‌كێشمی خێڵه كورده‌كان ناهێڵێ و دیارده‌ی ده‌ست به‌ردارنه‌بوونی خێڵ و هۆزه‌كان به‌چه‌كه‌وه كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م ناوه‌ندانه رۆڵێكی گرنگی تریان هه‌بووه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌كارهێنانی ژنان وه‌ك (فیدیه) له‌بری تاواندا كهلهكوردهواریدا بهرهگهزێكی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه داده‌نرا، و ده‌بوایه لایه‌نی تۆمه‌تبار له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه مادیهدا ژنیشی بدایه به‌لایه‌نی تاوانلێكراو بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كۆتایی پێ بێت، ئه‌مه‌ش به‌كاڵاكردنی ژنه‌و پێشیلكاریهكی خوودی ژیانی ژنانه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111) ساڵی 1969 كه تائێستاش كاری پێده‌كرێت له‌هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌مواركردندا، ده‌بینین ئاشتبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه‌و لێخۆشبوونی لایه‌نی تاوانلێكراوی كردووه به‌هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كانی كۆتایی هاتنی كێشه‌كه به‌داوا گشتیهكهشهوه ،وه‌ك له‌بڕگه‌ی (3)ی ماده‌ی (150) دا هاتووه و ده‌ڵێ: (تاوانه‌كه كۆتایی پێدێت به‌یه‌كێك له‌م هۆكارانه...، به‌لێخۆشبوونی تاوانلێكراو).
ئه‌و تاوانه كه‌یاسا رێگه‌ی داوه ئاشتبوونه‌وه‌ی تیادابكرێت و كێشه‌كه كۆتایی پێ دێت له‌ماده‌ی (3) ی یاسای بنه‌ماكانی دادگا سزاییه‌كاندا هاتووه و ده‌ڵێ: (نابێت داوای سزا بكرێت ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه نه‌بێت ،كه‌تاوانی لێكراوه یان ئه‌و كه‌سه‌ی له‌شوێنی تاوانلێكراوه له‌رووی یاساییه‌وه له‌م تاوانانه‌ی لای خواره‌وه:
1. زینای خێزانی و فره‌ژنی به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای باری كه‌سێتی.
2. قه‌زف و تانوت دان و بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی (خه‌ڵك) و هه‌واڵی درۆ و هه‌ڕه‌شه‌و ئازاردان ،ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه ئاڕاسته‌ی كه‌سێك نه‌كرابێت كه‌كارێكی گشتی بكات له‌كاتی كاره‌كه‌یدا یان به‌هۆی به‌جێهێنانی كاره‌كه‌یه‌وه.
3. دزی و ده‌ستدرێژی كردنه سهرژن و خیانه‌ی ئه‌مانه‌ت و فێڵ و خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندن یان له‌ئامێزگرتنی كه‌لوپه‌لی درزاو.
4. له‌ناودانی ماڵ یان فه‌وتاندنی ،بێجگه له‌ماڵی ده‌وڵه‌ت.
5. به‌زاندنی موڵكی كه‌سێكی تر یان به‌زاندنی زه‌وی كشتوكاڵی خه‌ڵك یان زه‌ویه‌كی چێنراو یان فه‌وتاندنی به‌ئاژه‌ڵ تێكردنی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كه.
6. به‌رد گرتنه هۆیه‌كانی گواستنه‌وه یان به‌رد گرتنه ماڵی خه‌ڵك یان شوێنی نیشته‌جێ یان باخ و شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ.
7. هه‌ندێ تاوانی تر كه ده‌قی یاسایی له‌سه‌ره كه‌نابێت سكاڵاكه وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند پێشكه‌شی نه‌كرد.
ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كهلهمادهی (3) دا ،له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیانه پێك ده‌هێنن ،كه كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ ،و زۆربه‌ی كێشه گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌كان و گوندنشینه‌كان لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ وه‌ك زینای خێزانی ،و تۆمه‌تباركردن، و كێشه‌ی زه‌وی كشتوكاڵی (به‌مانای ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ری و به‌زاندنی) نه‌ك به‌مانای كێشه له‌سه‌ر (په‌یوه‌ندییه كشتوكاڵیه‌كان) هه‌روه‌ها دزیكردن ،و چوونه سه‌ر ماڵی خه‌ڵك......... هتد. به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی داوای به‌رده‌م دادگای قه‌زاكان و به‌شێكی زۆری داوای دادگای پارێزگاكان پێك ده‌هێنێ، لێره‌دا رۆڵی ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ،كه یاسا رێگه‌ی داوه ئاشتبونه‌وه‌ی (صلح) تیایدا بكرێت ، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و لابردنی رق و كینه له‌ناخی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست بێت دووربێت له‌ململانێی تاكه‌كانی دژبه‌یه‌ك ،و ئه‌گه‌ر دادگا هه‌موو ئیجرائاته یاساییه‌كانی وه‌ستاند و داواكه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی داده‌خات به‌پێی ماده‌كانی (198،197،195،194) له‌یاسای ئوسوڵی سزادان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مو ئه‌و تاوان و كهتنانهی كه‌له‌یاسای سزاداندا هاتووه، و حوكمه‌كه‌ی له‌ساڵێك كه‌متربێت یان غه‌رامه بێت ،بهئاشتبونهوهی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه دادگا راسته‌وخۆ كێشه‌كه داده‌خات، و پێویست به‌ره‌زامه‌ندی دادگا ناكات، وه‌ك له‌بڕگه‌ی (أ) ی ماده‌ی (195) ی یاسای بنه‌ماكانی دادگاییه سزاییه‌كاندا هاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ی زیاتربوو له‌ساڵێك ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه پێویست به‌ڕه‌زامه‌ندی دادگا ده‌كات وه‌ك له‌بڕگه‌ی (ب) ماده‌ی (195) ی هه‌مان یاسادا هاتووه، ئه‌م پێویستبوونه به‌ڕه‌زامه‌ندی دادگا سه‌رچاوه له‌و رێسا یاساییه‌وه وه‌رده‌گرێت كه ده‌ڵێت (داوا سزاییه‌كان مافی كۆمه‌ڵگایه) نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌تاوانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كراوه یان، زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه كه‌ته‌نها مافی كه‌سیه‌تی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو دادگاكان ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌یه قبوڵ ده‌كه‌ن و داواكه‌ی داده‌خات، به‌ڵام ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانه گه‌وره‌كان، كهمافی گشتی زاڵه به‌سه‌ر مافی كه‌سیه‌تی بهئاشتبونهوهی لایه‌نه‌كانی كێشه دادگا ئیجرائاتی یاسایی ناوه‌ستێنێ، به‌ڵام دادگای تایبه‌ت ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه له‌به‌رچاو ده‌گرێت له‌كاتی بڕیارداندا وه‌ك هۆیه‌ك بۆ سوككردنی سزاكه و دادگا ده‌توانێ حوكمه‌كه‌ی بوه‌ستێنێ (وقف التنفیژ) به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سكاڵاكار ده‌ستبه‌رداری داواكه‌ی بوبێت، و تاوانباره‌كه‌ش پێشینه‌ی تاوانیتری نه‌بوبێت.
ئه‌و سه‌رنجه‌ی سه‌ره‌وه له‌یاسای سزادان و یاسای بنه‌مای دادگاییه سزاییه‌كاندا خستمانه روو نمونه‌یه‌كه له‌چه‌نده‌ها مادهیتری ئه‌و یاسایه‌و چه‌نده‌ها یاسایتر كه‌سزای دیاری كردبێ به‌رامبه‌ر ره‌فتارێكی نایاسایی، كه‌ده‌كرێت ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵی گرنگی تیادا ببینێت له‌چاره‌سه‌ركردنی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر دابنرێت به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌ره‌و كومهلكایهكی مه‌ده‌نی ده‌روات،