رۆژهه‌ڵاتناسی به‌شێكی گرنگ و لقێكی زانستی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری و دواتر به‌شێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی پشتبه‌ستووه به فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیفیزم و ماتریالیزمی مێژووی ئه‌وروپییه, ئه‌گه‌ر باس له رۆژهه‌ڵاتناسی بكه‌ین یان بمانه‌وه‌ی دووباره مێژووی رۆژهه‌ڵاتناسی بنووسینه‌وه پێویسته سه‌رله‌نوێ سه‌رجه‌م گه‌شه‌ی رۆشنبیری رۆژئاوا بنووسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه رۆژئاواییه‌ی له ده‌ره‌وه خودی رۆژئاوا گه‌شه‌یكردووه تیایدا یان ئه‌گه‌ر دروستبێت ناویبنێین گه‌شه‌ی رۆژئاوا له‌ودیو رۆژئاواوه به‌و مانایه كه رۆژئاوا روانینی خۆی بۆ شارستانییه‌ت و مێژوو و سیاسه‌ت و دین هه‌ڵگرتبێ له‌سه‌ر سه‌رزه‌مینێكیتری بێگانه ته‌فسیری هه‌موو دیارده‌كانی پێكردبێ.
رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنه‌كه‌ی له ناوه‌وه كه په‌یوه‌سته به‌پێشكه‌وتنی بیری مێژوویی و فه‌لسه‌فی خودی رۆژئاوا پێشكه‌وتنێكی ده‌ره‌كیشی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه به‌رهه‌می گه‌شه‌ی خودی خۆی بوو, بۆ هێنانه‌دی جیاوازی و جۆرایه‌تی له‌میتۆدا، كه له سه‌ره‌تادا وه‌ك یه‌ك زانستی ته‌واو (متكامل) لێكده‌درایه‌وه, به‌ڵام دواتر دابه‌شبوو بۆ چه‌نده‌ها لقی زانستی و چه‌نده‌ها به‌شی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌ویتریان جیاواز بوو, به‌ڵام هه‌موویان په‌یوه‌ندییان به شارستانییه‌تی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتناسییه‌وه هه‌بووه, بۆیه دواتر رۆژهه‌ڵاتناسی چینی و هیندی ده‌ركه‌وت واته (تایبه‌ت به چین و هیند) توێژینه‌وه‌ی ئێرانی و توركی و دونیای سامی و ئیسلامی و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر میسری كۆن و ئه‌فریقا كه له هه‌موو بواره‌كانی زمان‌ناسی و مێژوویی و دابونه‌ریتی ئه‌م گه‌لانه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و شارستانییه‌ته‌دا بوون.
هه‌ریه‌ك له‌م بوارانه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیاداده‌كرا, وردتر ده‌بووه‌وه و مه‌به‌ستیتر و تایبه‌تمه‌ندیتری لێجیاده‌بووه‌وه, تا وایلێهات ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه كه هه‌ر یه‌ك له بوارێكدا چه‌نده‌ها سه‌نته‌ر و په‌یمانگای تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو و ئه‌م سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌ندانه زاڵبوون به‌سه‌ر ناوه گشتیی و هاوبه‌شه مێژووییه‌كه‌شدا كه رۆژهه‌لاتناسییه, به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌م ناوه ( رۆژهه‌ڵاتناسی ) ده‌بووه كۆڵه‌كه‌ی هاوبه‌شی نێوانیان.. هه‌ر یه‌ك له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه, زانستێكیتری لێجیاده‌بوه‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌م وردبوونه‌وه چه‌نده‌ها لقی زانستی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵات دروستبوو بۆیه كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه دێرینه‌كان و كۆمه‌ڵه زانستییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌رده‌می نوێ وه‌ك ( كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی ) و ( كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئاسیایی ) و ( كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ئاسیایی فه‌ره‌نسی ) رێگایاندا كه چه‌نده‌ها قاپی بكرێته‌وه به شێوازێكی نوێ و تایبه‌تمه‌ند بۆیه ئه‌و كۆنگره‌ی كه هه‌رسێ ساڵ جارێك رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌یانبه‌ست و كۆمه‌ڵێكی زۆر له لێكۆڵه‌ره‌وان و تایبه‌تمه‌ندانی بواری رۆژهه‌ڵاتناسی تیادا ئاماده‌ده‌بوون گۆڕا بۆ گرتنی چه‌نده‌ها كۆنگره‌یتر كه به‌شێكی تایبه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له بواری دیراساتی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هیندی بوو, بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌و ناوه كۆنه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی له لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری رۆژهه‌ڵات به ته‌واوی به‌ره‌ونه‌مان و له‌ناوچوون چوو.
رۆژهه‌ڵاتناسی و ده‌سه‌ڵات
كۆنتریت تۆمه‌ت درابێته پاڵ رۆژهه‌ڵاتناسی و به شێوه‌یه‌كی فراوان دژی به‌كارهێنرابێ بریتیبووه له‌وه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتناسی هۆكارێكی یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره ئه‌وروپییه‌كان دژ به خاكی ئیسلام و رۆهه‌ڵاتناس ئه‌و كه‌سه بووه كه رۆڵی رێنماییكه‌ر و چاوساغی ده‌بینی بۆ ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان.
مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاشكرایه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان شێوازی ئه‌و میتۆدانه‌ی توێژه‌رێكی موسڵمان به‌كاریده‌هێنێت و ئه‌و رێگایانه‌ی كه كه‌سی رۆژهه‌ڵاتناس له توێژینه‌وه‌دا ده‌یگرێته‌به‌ر, له كاتی توێژینه‌وه له دیارده‌كان و قۆناغه مێًژووییه‌كان و سایكۆلۆجییه‌تی كه‌س و كۆمه‌ڵگه‌ی دیراسه‌كراو.. ئه‌م جیاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و میتۆده‌ی كه كه‌سی توێژه‌ر ده‌یگرێته‌به‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌یدا, زۆربه‌ی موسڵمانه‌كان له چه‌رخی نوێشدا هێشتا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و میتۆده كۆنانه نه‌بوون له دیراسه‌كردن و توێژینه‌وه‌دا, كه بێگومان پاشخانی رۆشنبیری كه‌سێتی موسڵمان رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌دا, به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له توێژینه‌وه‌یاندا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ناڕۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و میتۆدانه كارده‌كات كه زانستی رۆژئاوا له بواره‌كانی كۆمه‌ڵناسی و سایكۆلۆژی... هتد كه به‌پێی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگا دیراسه له‌سه‌ركراوه‌كان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و توێژینه‌وه زانستییانه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌كاریاننه‌هێناوه و دیراسه‌یه‌كی زانستی رووتی كۆمه‌ڵگا نارۆژئاواییه‌كانیان نه‌كردووه به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته ئیمپریالیسته‌كاندا بووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی به روونی له توێژینه‌وه‌ی زۆربه‌ی زانایانی رۆژهه‌ڵاتناسدا ده‌رده‌كه‌وێت سێنتراڵی ئه‌وروپییه, كه ئه‌و زانایانه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی و شارستانییه‌تی ئه‌وروپیان وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌رز و گونجاو داده‌نا بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و پێشكه‌وتنی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری, پێیانوابوو ده‌بێت ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه بوونه‌ته مایه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپا و وه‌ك ئه‌زمونێكی به‌رز ده‌بێت ئه‌كتیڤ بكرێت له كۆمه‌ڵگاكانیتر, ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی میكانیكی جێبه‌جێبكرێت له كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كان و به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و پێیانوابوو ئه‌م فاكته‌رانه فاكته‌رگه‌لێكی گه‌ردونییه و نابێت لێی لا بدرێت و ده‌بێت له هه‌ر هه‌وڵێكی زانستی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكان له هه‌موو جێگایه‌ك بگیرێته‌به‌ر, ئه‌مجۆره داوه‌رییه پێشینه‌یه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا زاڵبوو به سه‌ر عه‌قڵییه‌تی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست, كه نموونه به‌رزیی ئه‌وروپی و پێشكه‌وتنی جۆرێك له ره‌گه‌زپه‌رستی هێنایه‌كایه‌وه و جۆرێك له ئایدیالیستی له بواری فیكردا هێنایه‌بوون, هه‌ر وه‌ك مه‌كسیم رۆدنسون باسیده‌كات.
به‌ڵام ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه‌یه هیچ كه‌مناكاته‌وه یان نابێت هیچ كه‌مبكاته‌وه له‌و هه‌وڵه زۆرانه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان داویانه له كۆمه‌ڵگا نائه‌وروپییه‌كان له كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و زانیاری كه ده‌توانین ناوی بنێین كه‌ڵه‌بوونی زانیاری و بابه‌تی خاو بۆ دووباره و چه‌ندباره دیراسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌كردنیان كه ده‌كرێت له قۆناغه مێژووییه‌كانیتردا په‌ی پێ نه‌برابێ.
رۆژهه‌ڵاتناسی و بزافی فیكری ئه‌وروپی
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه مكسیم رۆدنسون باسیده‌كات و پێیوایه شتێك نییه ناوی رۆژهه‌ڵاتناسی بێت یان ئێرانیناسی یان چینیناسی.. هتد, به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بریتییه‌له چه‌ند زانستێكی تایبه‌ت و دیاریكراو, به لێكۆڵینه‌وه له بوارێك و هه‌ر زانستێك ئیشكالییه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك زانستی ئه‌نسرۆپۆلۆژی و زانستی ئابووری سیاسی و زمان‌ناسی و كۆمه‌ڵناسی و ئه‌سنۆلۆژیا.. هتد.
میتۆده‌كانی ئه‌م زانستانه ده‌كرێت پراكتیزه‌بكرێت له‌سه‌ر هه‌موو گه‌ل و ناوچه‌كان به‌پێی قۆناغه مێژووییه‌كان, به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و گه‌ل و ناوچانه و قۆناغه مێژوییه‌كه‌ی.. رۆدنسون پێیوایه, شوێنێك نییه ناوی (رۆژهه‌ڵات) بێت و یه‌ك سه‌رزه‌مین بێت و یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت به‌ڵكو له‌و سه‌رزه‌مینه چه‌نده‌ها گه‌ل و وڵات و كۆمه‌ڵگا و كلتوری جیاواز هه‌یه پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز ده‌كات, بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌ل و كۆمه‌ڵگانه كه پێده‌چێ هه‌ندێكیان له قۆناغێكی مێژوویی‌دا كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌بووبێ بۆیه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌پێی ئه‌و قۆناغه مێژووییه بێت, به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه په‌یوه‌ندییه‌كی دانه‌بڕاو هه‌یه له نێوان رۆژهه‌ڵاتناسی و بزافی گشتی بیركردنه‌وه له رۆژئاوا له‌و قۆناغه مێژووییه‌دا كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان باوه‌ڕیان وابوو كه نموونه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپی سه‌ركه‌وتووترین نموونه‌ی پێشكه‌وتنی شارستانییه‌تی دونیایه و هیچ شارستانییه‌تێكیتر نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاستی پێشكه‌وتنه, بڕوایان وابوو هه‌ر هه‌ولێك بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی شارستانییه‌ته‌كانیتر یا هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كیتر ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هێڵَه‌كانی گه‌شه‌كردنی رۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بگات به‌نموونه‌ی ئه‌وروپی.
هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گه‌شه‌كردن ناتوانێت نموونه‌ی ئه‌وروپی تێپه‌ڕێنێ, ئه‌م قه‌ناعه‌ته لای هه‌موو لێكۆڵه‌ران چه‌سپابوو, ته‌نها كۆمه‌ڵێكی كه‌م نه‌بێت له ماركسییه‌كان كه پێیانوابوو ده‌كرێت نموونه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌وروپی تێپه‌ڕێنرێت هه‌روه‌ك كارل ماركس ده‌ڵێ: ( رێگایه‌كی تاپۆكراو نییه بۆ زانست و ته‌نها به‌خت یاوه‌ری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له رێگا ناره‌حه‌ته‌كان ناترسن بۆ گه‌یشتن به لوتكه به‌رزه‌كان ), به‌ڵام گوتاری رۆژئاوایی یان ئه‌و گوتارانه‌ی كه له‌رۆژئاواوه ده‌رده‌چێت له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات یه‌كجۆر گوتار نییه وه‌ك باوه له نێو فیكر و كلتوری ئێمه‌دا, رۆژئاوا بلۆكێكی كه‌ڕوڵاڵ نییه, به‌ڵكو فه‌زایه‌كه چه‌نده‌ها ته‌وژم و میتۆد و بیروبۆچوونی جیاوازی هه‌یه, فره‌یی ئه‌و ته‌وژم و مه‌دره‌سه و میتۆدانه جیاوازیش له هه‌ڵوێست دروستده‌كات, به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات, به‌ڵام هه‌میشه میتۆدی جیاواز له لێكۆڵینه‌وه‌ی گروپێكدا هه‌ڵوێستێكی سایكۆلۆژی تێكه‌ڵده‌بێت, ئیتر ئه‌و هه‌ڵوێسته نێگه‌تیڤ بێت یان پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه به‌پێی ئه‌و میتۆده دیراسه‌كراوه, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بگوترێت دواكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات و دونیای ئیسلام هۆكاری مێژوویی و سیسیۆلۆژی و ئابووری هه‌یه, ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ده‌كرێت گۆڕانی تێدا رووبدات و ئه‌و دواكه‌وتنه به نه‌مانی هۆكاره‌كانی نامێنێ و ئه‌و كۆمه‌ڵگانه ده‌كرێت گه‌شه‌بكه‌ن و پێشبكه‌ون, به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگوترێت هۆكاری دواكه‌وتنیان په‌یوه‌ندی به بونیادی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌وه هه‌یه, واته پێكهاته‌ی زیهنی كه‌سی رۆژهه‌ڵاتی یان كه‌سی موسڵمان قابیلی گۆڕان و پێشكه‌وتن نییه, ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه دواكه‌وتنی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌زه‌لییه و له‌و كۆمه‌ڵگانه جیانابێته‌وه.
ئه‌مجۆره میتۆدانه بۆ كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا هه‌بووه كه ناوده‌نرێت به سۆسیۆلۆژیای چه‌سپاو و نه‌گۆڕ یان سۆسیۆلۆژیای گۆڕان و پێشكه‌وتن.
رۆژهه‌ڵاتناسی و مه‌عریفه و ده‌سه‌ڵات
وه‌ك چۆن جیاوازی هه‌یه له گوتاری رۆژهه‌ڵاتناسه‌كاندا به هه‌مان شێوه جیاوازیش هه‌یه له گوتاری رۆشنبیرانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتناسی و ئه‌مانیش چه‌نده‌ها ته‌وژم و تێڕوانینی جیازه‌وه راڤه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی ده‌كه‌ن, بۆ نموونه: هه‌ڵوێستی (عه‌زیز ئه‌لعوزمه و سادق جه‌لال ئه‌لعه‌زم) ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد سه‌عید ئه‌لئیستیشراق(الاستشراق) ئه‌گه‌ر توندتر نه‌بێت له هه‌ڵوێستی به‌رنارد لویس هیچی له‌و كه‌متر نییه, سادق جه‌لال ئه‌لعه‌زم یه‌كێك بوو له‌و رۆشنبیرانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه ره‌دی ئیدوارد سه‌عیدی دایه‌وه له كتێبی ئه‌لئیستیشراق وه‌لئیستیشراق مه‌عكوسه‌ن(الاستشراق والاستشراق معكوسا) و ئه‌لعه‌زم پێیوایه ئیدوارد سه‌عید له كتێبه‌كه‌یدا به‌عه‌كسی ئه‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه ویستویه‌تی پێیبگات و ده‌ڵێ پێموایه ده‌ره‌نجامی لۆژیكیی ئه‌م جۆره تێڕوانینه له راڤه‌كردنی دیارده‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی دیسانه‌وه له ده‌رگای پشته‌وه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌فسانه‌ی سروشتی چه‌سپاوی كه‌سه‌كان كه ئیدوارد سه‌عید خۆی ویستی تێكیبشكێنێ به‌تایبه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌كانی كه قابیلی گۆڕان و نه‌مان نییه, هه‌روه‌ها ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ میتافیزیكی رۆژهه‌ڵاتناسی كه ئیدوارد سه‌عید ویستی له كتێبه‌كه‌یدا هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه, كتێبه‌كه‌ی ئیدوارد سه‌عید داده‌نرێت به گۆڕانێكی نوێ له بواری لێكۆڵینه‌وه ئه‌نسرۆپۆلۆژییه‌كان و هه‌ندێك به قوتابخانه‌یه‌كی نوێ ته‌ماشایده‌كه‌ن, ئیدوارد سه‌عید له قووڵایی میتۆده‌كانی میشیل فۆكۆوه خوێندنه‌وه‌ی كردووه بۆ رۆژهه‌ڵاتناسی به‌تایبه‌تی شێوازی فۆكۆیێ له به‌كارهێنانی پرنسیپی گوتار له‌خوێندنه‌وه‌ی گوتاری كۆلۆنیالی ئه‌وروپی, هه‌روه‌ها پرنسیپی هێز و تۆڕی په‌یوه‌ندییه نێهنییه‌كانی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز كه مه‌عریفه رێكیده‌خاته‌وه له گوتاری نووسین, پرنسیپی (سیاسه‌ت) له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و مه‌عریفه‌ی سیاسی و توێژینه‌وه له‌پرنسیپی سیاسه‌ت و لێره‌دا گوته‌زای رۆژهه‌ڵات رۆژهه‌ڵاته, رۆژئاوا رۆژئاوایه به‌كارده‌هێنێ به‌و مانایه هه‌ر یه‌ك له‌و دوو جیهانه به مانای كۆمه‌ڵگا و به مانای تاكیش سروشتی پێكهاته‌یان جیاوازه و تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیشیان هه‌یه, به وێنه دیارده‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی زاده‌ی هه‌لومه‌رجێكی مێژوویی دیاریكراو نییه یان ده‌ره‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستییه ژیانییه‌كان نییه كه به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه, به‌ڵكو رۆژهه‌ڵاتناسی فۆڕمێكیتره و ده‌رهاویشته‌ی سروشتی به‌رده‌وامی عه‌قلییه‌تی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه كه به شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی به‌رهه‌میده‌هێنێ و به‌رده‌وام له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یدا تێڕوانینی شێواو دروستده‌كات له‌سه‌ر واقیعی گه‌لانیتر و كۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌كان به بچووك و نزم و بێئاست ته‌ماشاده‌كات.
زمانه كلتورییه‌كان به چاوێكی سووك ده‌بینێ و لێكدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ بۆ هه‌موو هه‌ڵوسوكه‌وتێكیان ده‌كات, ئه‌مه‌ش له‌پێناو سه‌لماندن و جه‌ختكردنه‌وه له خودی رۆژئاوا و به‌رزڕاگرتن و پێشكه‌وتنه‌كان و هه‌یمه‌نه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رگه‌لانیتر.
كه به‌پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی ئیدوارد سه‌عیده نه‌زعه‌یه‌كی ره‌سه‌ن له ناخی رۆژئاوادا هه‌یه به درێژایی مێژوو لێی لانه‌داوه له هۆمیرۆسه‌وه تا رۆژهه‌ڵاتناس هامیلتون گیب كه ئه‌ویش شێواندنی (رۆژهه‌ڵات) و ناشیرینكردنیه‌تی بۆ به‌رزراگرتن و پیرۆز راگرتنی رۆژئاوا.
پێده‌چێ هۆكارێك بۆ ئه‌م تێڕوانینه سلبییه‌ی (ئیدوارد سه‌عید) له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك زانستێك هاوزه‌مان بێت له‌گه‌ڵ قۆناغی داگیركارییه رۆژئاواییه‌كان كه ناسرا به (قۆناغی ئیستعمار) و دواتر داگیركردن و نیشته‌جێكردنی جوله‌كه له فه‌له‌ستین كه له پرۆسه‌یه‌كی ئیستعماریدا ته‌واو بوو, بۆیه ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئیدوارد سه‌عید ئه‌م جۆره كاردانه‌وه تونده‌ی به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتناسی پێده‌چێ هه‌ڵوێستێكی سروشتی رووناكبیرێكی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین بێت, به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیدوارد سه‌عید لۆمه‌ی ده‌كرێت ئه‌و تێڕوانینه‌ی بێت به‌رامبه‌ر مه‌عریفه, كه پێیوایه مه‌عریفه هیچ نییه جگه له خزمه‌تكارێك بۆ ده‌سه‌ڵات و هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌ك نادات به لێكدانه‌وه مه‌عریفییه‌كان, له مه‌ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئیدوارد سه‌عید مه‌عریفه تاوانبار ده‌كات, چونكه پێیوایه مه‌عریفه بوونی نییه به بێ بوونی ده‌سه‌ڵات و به بێ هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌رییه‌كان، بۆیه لێره‌دا ده‌كه‌وێته نێو دونیایه‌كی پڕ له گومان له ئه‌سڵی بوونی مه‌عریفه, كه ئایا مه‌عریفه له خودی خۆیدا وه‌ك ده‌رهاوێشته‌یه‌كی زیهنی سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ بوونی هه‌یه به بێ بوونی ده‌سه‌ڵات, ئه‌م گومانه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ گومانكردن له بوونی حه‌قیقه‌ت له بواری زانست‌دا كه به‌پێی ئه‌و تێڕوانینه حه‌قیقه‌ت بوونی نییه, ئه‌وه‌ی به ته‌نیا بوونی هه‌یه بریتییه‌له‌و ملمڵانێیه به‌رده‌وامه كه به درێژایی مێژوو له نێوان ئیراده‌كاندا هه‌یه بۆ خۆسه‌پاندن و ئه‌وه‌ی بوونی هه‌یه ململانێی هه‌ڵگری گوتاره جیاوازه‌كان كه ئیراده‌ی خۆسه‌پاندنیان هه‌یه, به‌ڵام بیركردنه‌وه له حه‌قیقه‌ت یان وابه‌سته‌بوون به‌پرنسیپی حه‌قیقه‌ته‌وه, وه‌ك ئاسۆیه‌ك بۆ كاری ئاینده‌مان هیچ نییه جگه له ساویلكه‌ییه‌كی مناڵانه كه تائێستا نه‌مانتوانیوه خۆمانی لێ رزگاربكه‌ین.. لێره‌دا مه‌عریفه یه‌كسانه به ده‌سه‌ڵات, واته رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر گه‌لانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا زاڵبین, چونكه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاته ئیمپریالییه‌كاندا بوون به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ و ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ده‌درێنه‌پاڵ رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان داوه‌رییه‌كی پێشینه‌یی سلبیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی كه دیراساته زانستییه‌كانیان له‌سه‌ركردووه, به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بخرێته‌ڕوو كه دیراسه‌كردنی ئیسلام و زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌تایبه‌تی زمانی عه‌ره‌بی چه‌نده‌ها سه‌ده پێش سه‌رده‌می ئیستعمار له ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردووه, پێش ئه‌وه‌ی هێرشی ئیستیعمار دژی جیهانی ئیسلامی ده‌ستپێبكات.
به‌شێكی زۆری ئه‌و دیراساتانه‌ی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات كراوه له هه‌ندێ وڵاتانی‌تری وه‌ك ئه‌ڵمانیا كراوه كه به‌شدار نه‌بووه له هێرشه ئیستیعمارییه‌كان بۆسه‌ر جیهانی ئیسلام, به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژهه‌ڵاتناسه ئینگلیزییه‌كان زیاتر وێنه‌یه‌كی سلبیان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات خستووه‌ته‌ڕوو, رووناكبیره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان هه‌رده‌م به گومانه‌وه له توێژینه‌وه‌كانیان روانیوه و ئه‌و تێڕوانینه سلبییه‌ی ئه‌نتی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كانی رۆژهه‌ڵات, خودی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له‌سه‌ر خۆیان دروستیانكردووه, بۆنموونه كرومه‌ر ده‌ڵێ: (سێر ئه‌لفێر دلایل,پێیوتم " له وه‌سفی كه‌سی رۆژهه‌ڵاتیدا" (ورده‌كاری شتێكی بێزراوه له عه‌قڵییه‌تی كه‌سی رۆژهه‌ڵاتیدا, پێویسته هه‌موو كه‌سێكی ئه‌نگلوهیندی ئه‌م پرنسیپه ئه‌ساسییه‌ی له بیربێت و هه‌ژاری له بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵدا مانای نه‌گه‌یشتنه به حه‌قیقه‌ت كه ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی عه‌قڵی كه‌سی شه‌رقییه) و دواتر ده‌ڵێ: (به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سی ئه‌وروپی داوه‌رییه‌كی وردی هه‌یه و تێڕوانییه‌كانی بێخه‌وشه, ئه‌وروپی سروشتێكی لۆژیكی هه‌یه ئه‌گه‌ر لۆژیكیشی نه‌خوێندبێ, ئه‌وروپی سروشتێكی گوماناوی هه‌یه, هیچ حه‌قیقه‌ت قبوڵناكات به بێ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو, هه‌میشه زیهنی راهاتووه وه‌ك ئامێرێكی میكانیكی كارده‌كات, به‌ڵام عه‌قلییه‌تی رۆژهه‌ڵاتی به‌پێچه‌وانه‌وه دووره له هه‌ر تێڕوانینێكی تیژ و قووڵ بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و گرفتانه‌ی له ژیانیدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه, ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌به دێرینه‌كان تا راده‌یه‌كی باش زانستی دیالێكتیكیان وه‌رگرتبوو, به‌ڵام نه‌وه‌كانیان به ده‌ست بێ لۆژیكییه‌وه ده‌ناڵێن, ناتوانن روونترین ده‌ره‌نجام له ئاسانترین پێشكییه‌وه ده‌ربهێنن).
پاشان له وه‌سفی سلوكی ناشارستانی كه‌سی شه‌رقیدا ده‌ڵێ: ( رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ناتوانن به‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كاندا رێبكه‌ن, چونكه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته پووچه‌یان ناتوانێ په‌ی به‌و شته ببات كه ئه‌وروپییه‌كی چاپوك به خێرایی په‌ی پێ ده‌بات كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌قام و شۆستانه بۆ ئه‌وه دروستكراوه ئه‌و به سه‌ریدا رێبكات) .
له‌م لێكدانه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵییه‌تی رۆژهه‌ڵاتی, ئیدوارد سه‌عید ده‌ڵێ جه‌وهه‌ری رۆژهه‌ڵاتناسی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌ویش جێكارییه‌كی ئه‌وتۆ دروستده‌كات كه ئه‌سته‌مه كۆتایی بێت, ئه‌و جێكارییه له نێوان عه‌قلیه‌تی به‌رزی رۆژئاوا و عه‌قلییه‌تی نزمی رۆژهه‌ڵات و به درێژایی مێژوو ئه‌م تێڕوانینه چه‌سپێنراوه و قووڵكراوه‌ته‌وه, له‌م تێڕوانینه رۆژهه‌لاتناسییه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی خۆی ده‌سه‌پێنێ كه ده‌ڵێ رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌و ده‌زگا رۆژئاواییه‌یه كه بیر له رۆژهه‌ڵات ده‌كاته‌وه و له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازی و ئایدۆلۆژی و زانستی به‌رهه‌می ده‌هێنێ, به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت خه‌یاڵی ده‌كات, له‌م رووه رووناكبیره ئه‌نتی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان پێیانوایه رۆژهه‌ڵاتناسی عه‌قڵییه‌تی ئیستعمارییه نه‌ك تایبه‌تمه‌ندی زانستی, چونكه كه‌سی زانستی به‌و تێڕوانینه و داوه‌رییه پێشینه‌ییه توێژینه‌وه له‌سه‌ر گه‌لان ناكات, به‌ڵكو ئه‌مانه بزانن یا نه‌زانن له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هێزدا بوون به ده‌مامكی ئه‌كادیمییه‌ت و مه‌عریفه‌وه.
لێره‌وه ئه‌نتی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فۆكۆ كاتێك ده‌ڵێ: ده‌سه‌ڵات تا راده‌یه‌كی زۆر مه‌عریفه دیاریده‌كات, ئه‌و هه‌موو مه‌عریفه‌یه‌كی به‌رهه‌مهاتوو له ژێر هه‌لومه‌رجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداریده‌كات له دروستكردنی هوشیاریدا و له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا خاوه‌نی ئیمراتۆرییه‌تێكی گه‌وره بوون بۆیه پێویستیان به مه‌عریفه هه‌بوو بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتیان و فراوانكردنیان و شێوازی سه‌ركه‌وتوو له به‌ڕێوه‌بردنیاندا, له‌به‌رئه‌وه رۆژهه‌لاتناسی زانستی له فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وت له سه‌رده‌ستی (دوساسی) و له به‌ریتانیا له سه‌رده‌ستی (ئیدوارد لیس)و رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ك (فلایشه‌ر رۆفیشه‌ر) ده‌رۆیشت له‌پاریس له سه‌رده‌ستی (سیلفسته‌ر دوساسی) دیراسه‌یان ده‌كرد, ئه‌و ده‌قانه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به‌رهه‌میانده‌هێنا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئیستعمارییه‌كانیانه‌وه ته‌وزیفده‌كرا له وڵاته داگیركراوه‌كاندا.
سه‌رچاوه‌كان:
1- اڵاستشراق / المعرفه، السلطة، اڵانشا‌ء : ادوارد سعید
2- اڵاستشراق : محمد اركون وأخرون
3- اڵاستشراق و مابعده: اعجاز احمد
4- اڵاستشراق فی الفكر العربی : د. محسن جاسم الموسوی
5- تاملات فی الشرق : یوسف كریاج, منفر كروب, ترجمه : عدنان حسن, محمد صبح
6- الغرب واڵاسلام, قرا‌وات فی رۆی مابعد اڵاستشراق : د. رسول محمد رسول