وه‌ك پێشه‌كی :
26ی حوزه‌یرانی هه ساڵێك ڕوژی ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانه.ئه‌ڵبه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤ تاوانێكه له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا موماره‌سه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر چی چه‌نده‌ها رێكه‌وتنامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیان واژۆیان كردووه، كه تایبه‌ت بووه به سه‌رزه‌نشتكردن و نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه حكومی وناحكومیهكان پریه‌تی له‌نمونه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان كه دڵ ده‌هه‌ژێنێت و ده‌بێته مایه‌ی خه‌فه‌ت و داخ, له گه‌ل َئهوهدا رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌ركیزیان خستوه‌ته سه‌ر پاراستنی كه‌رامه‌تی و چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ, وه‌كو بناغه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پاراستنی حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی، رێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان له ساڵی 1966 و راگه‌ێنراوی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ( 9 ) ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1975 تایبه‌ت به پارێزگاریكردنی هه‌موو كه‌سێك له ئه‌شكه‌نجه‌دان، پاشان رێكه‌وتنامه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له (10) ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی (1984) پاڵپشتیكردووه له 26ی یۆنیۆی ساڵی 1987چووته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌ڵام به شێوازی جیاجیا ئه‌شكه‌نجه‌دان له زۆرێك له وڵاتاندا هه‌ر باقیه!
ناساندنی ئه‌شكه‌نجه‌دان : -
پێناسه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان، له رێكه‌وتنامه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی كراوه: - هه‌موو كارێكی مه‌به‌ستدار ئازاربگهێنێت، ئه‌شكه‌نجه‌یه، ئیتر لاشه‌یی بێت یاخود ده‌روونی. به مه‌به‌ستی ده‌ست خستنی زانیاری یاخود داننان به‌تاوانێكدا یا پێشكه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سێكی دی، یاخود له‌سه‌ر كارێك كه ئه‌نجامیدابێت یا له سه‌ر كه‌سێكی گومان‌لێكراو شایه‌تی بدات ........هتد, یاخود به مه‌به‌ستی تێوه‌گلاندنی به كارێك یا هه‌ر هۆیه‌ك, ئه‌مه كاتێك ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه دانه ئه‌نجامدرابێت به هۆی ئاماژه و ره‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمی یان هه‌ر كه‌سێكی تری شێوه‌ی فه‌رمی, به‌ڵام ئه‌مه ئهوئازار و ئه‌شكه‌نجانه ناگرێته‌وه كه به هۆی رووداوی نه‌خوازراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای یاسایی وه روبدات.(1)
پێناسه‌ی سه‌ره‌كی بۆئهشكهنجهدان لهرێكهوتنامهی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ساڵی (1984 )دا هاتووه هه‌روه‌ك له ماده‌ی یه‌كه‌مدا (1) ئاماژه‌ی پێكراوه :
(هه‌ركارێكی مه‌به‌ستدار كه ئازار یان ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆربگهێنێت به‌كه‌سێك, ئه‌دی لاشه‌یی بیت یان ده‌رونی، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی زانیاری یان شه‌هاده‌ت له‌و كه‌سه یا خود له‌كه‌سی سێیه‌م، یاسزادانی له‌سه‌ر كارێك كهئهنجامیدابێت یا گومان‌لێكراو بێت كه ئه‌و كاره‌ی كردبێت یا كه‌سی سێیه‌م كردبێتی, یا مه‌به‌ستی ترساندنی و ناچاركردنی بۆ گوێرایه‌ڵی كردنی ئه‌و كه‌سه یان كه‌سی سێیه‌م یان به‌هۆی هه‌ر جۆرێكی جیاكاری، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازار وئهشكهنجهدانه ئه‌نجام درابێت به هۆی هاندان یاخود ره‌زامه‌ندی به‌رپرسێكی فه‌رمی یا كه‌سێكی دی كه نمایینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌سمی بێت, ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سزای یاسایه‌وه(2) ده‌بێت یا خود به رێكه‌وت وبه‌بێ مه‌به‌ست رووده‌دات .
(رێكه‌وتنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان)(3) له ساڵی 1975 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتی پێبه‌ستووه به راگه‌ێنراوه, پاراستنی هه‌موو مرۆڤێك له ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌موو هاوشێوه‌كانی یا سزای قورس یا نامرۆڤی و یا شكاندن و ئیهانه كردن، له مادده‌ی دووه‌می ئه‌و راگهینراوهدا هاتووه ( هه‌موو كارێك له ئه‌شكه‌نجه‌دان یا هه‌ر مامه‌ڵه‌كردنێكی زبر و نامرۆڤانه و روشاندن, داده‌نرێت به ئیهانه كردنی كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی له لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رزه‌نشتكراوه و ئیدانه كراوه له به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا ناگونجێت و پێچه‌وانه‌ن وزه‌وتكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیه سه‌ره‌كیه‌كانه, كه له راگه‌ێنراوی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤه‌دا هاتووه.
دواجار ئه‌شكه‌نجه‌دان ئازار پێگه‌یاندنه یان ئهشكهنجدانی زۆری جه‌سته‌یی یادهرونی به ره‌زامه‌ندی فه‌رمانبه‌رێكی به‌رپرس, به مه‌به‌ستێكی دیاریكراو, بۆنمونه وه‌ك ده‌ستخستنی زانیاری یا شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی سزادان یا ترساندن. .
له‌راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی باس له‌و رێوشوێنانه ده‌كات كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گرتوویه‌تیه‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌كارهێنانه به‌رفراوانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌ڵسوكه‌وتی ناباش له دژی گیراوه‌كان له‌لای سوپای وڵاتانه‌وه,به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شیكی زۆری ئهشكنجهدانهكان ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵقولاوی سیاسهتو مامه‌ڵه‌ی فه‌رمین, به‌پێی مادده(2) له رێكهتنامهی به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئهشكنجهدان نابێت ملبدرێت به هیچ بار‌و دۆخێكی تایبه‌ت، ئیدی ئه‌و بارودۆخه كاتی جه‌نگ بێت یا هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگ یا خود نه‌بونی سیاسه‌تێكی دامه‌زراو یا هه‌ر بارودۆخێكی گشتی له ناكاو نابێت بكرێته پاساو بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان.
ماده‌ی سێیه‌م له راگه‌ێنراوی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌مان بنه‌مای هه‌یه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ. هه‌روه‌ها له ماده‌ی پێنچدا نوسراووه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵسوكه‌وت وره‌فتاری فه‌رمانبه‌رانی راسپێردراو به جێبه‌جێكردنی یاساكان، رێككه‌وتنامه‌كه رێگه نادات به وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌شكه‌نجه به‌كار بهێنن به پاساوی بارودۆخی تایبه‌ت .. به پێی ماده‌ی ( 5 )وه‌به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی (رۆما ) هیچ جیاكاریه‌ك یان تایبه‌تمه‌ندیه‌ك نییه بۆ رێگه‌دان بهئهشكهنجهدان وه‌كو تاوانی جه‌نگ یا وه‌كو تاوانێك دژی مرۆڤایه‌تی.
هه‌ندێجار ئه‌و به‌هانه‌یه ده‌هێنرێته‌وه و ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كاربێت وه‌ك هۆكارێك بۆ هێنانه گۆی تاوانبار له هه‌ندێك بارودۆخی تایبه‌تدا و بۆ سوودی گشتی، ده‌بێت ئه‌و جۆره پاساو و به‌هانانه رهدبدرێتهوه و وه‌رنه‌گیرێت، به پێی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی هیچ بارودۆخێك نییه كه بتوانرێت به پێی یاسا ئه‌شكه‌نجه‌دان جێبه‌جێبكرێت، له‌وانه‌یه گرنگترین ماده كه له رێكهوتنامهكهدا هاتبێت بۆ ئه‌وه‌یه پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ست نیشان بكرێت، له ماده‌ی یه‌كه‌مدا هاتوه مه‌به‌ست له ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌موو كارێك ئازار یا ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری لتێبكهوێتهوه لاشه‌یی بێت یا ژیری، به مه‌به‌ست و عه‌مدی به كاربهێنرێت به‌فه‌رمانی فه‌رمانبه‌رێكی میری، یا به هۆی هاندانیهوه به مه‌به‌ستی ده‌ست خستنی زانیاری له‌و كه‌سه یا كه‌سی سێیه‌م، یا سزادانی له سه‌ر كارێك كردبێتی یان گومانی لێكرابێت.
له نێوان سزا و ئهشكهنجهداندا ؟
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره به هزرماندا هاتبێت ئایا جیاوازی هه‌یه له نێوان سزا و ئهشكهنجهداندا؟ به‌دڵنیایه‌وه جیاوازێكی زۆر هه‌یه له نێوانیاندا، سزا سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه و ئامانجی یاساش ئه‌وه‌یه ( ئامانجی یاسا جێبه‌جێكردن و پاراستنی مافه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتیان و ئاسانكردنی رێ‌و شوێنی جێبه‌جێكردن و په‌روه‌رده‌كردنی هاوڵاتیان به رۆحی رازیبوون و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كان و رێز گرتن له سه‌روه‌ری یاسا بۆ دڵنیا بوون له دامه‌زاروی كاروباره یاساییه‌كانی نێوانیان، و ده‌ستخستنی ئامانجی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی. (4)
مه‌به‌ست له یاسا كۆمه‌ڵێك رێسای گشتی روته(ئه‌بستراك)ه, و ره‌فتاری مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگادا رێكده‌خات به شێوه‌ی پابه‌ند بوون وه‌كو یاسای ئه‌رده‌نی و فه‌ره‌نسی و عیراقی.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه, هه‌ر بۆیه ناوی لێنراوه ئه‌شكه‌نجه‌دان، لێره‌وه ده‌توانین پێناسه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به گشتگیری بكه‌ین( ره‌فتاری ناباشه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی یاسا ) دواجار:
سزا یاساییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌دان
1-له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له كۆمه‌ڵگادایه.
2-له لایه‌ن یاساوه رێگه پێدراوه واتهشهرعیهتی یاسایی هه‌یه.
3-چاره‌نووسی یا زیندانه یا پێبژاردن (غه‌رامه )
4-سزا كاتێكی بۆ دیاریكراوه 5-پهیامهئاسمانیهكان ویاسادانراوهكان هه‌وڵده‌ده‌ن له پێناو سه‌روه‌ری یاسا بۆئه‌وه‌ی هه‌موان بگه‌ین به پاداشتی دادپه‌روه‌رانه. 1-زۆربه‌ی جار بۆدهستحستنی زانیاریه.
2-یاسا ئیدانه‌ی ده‌كات و به نهێنی وئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت له ده‌روه‌ی دادگا.
3-ئه‌نجامی نه‌خۆشی ده‌روونی یا لاشه‌یی یا تۆقاندن ده‌بێت.
4-كاتێكی بۆ دیاری نه‌كراوه.
5-سه‌رزه‌نشتكردنی په‌یامه ئاسمانیه‌كان ویاسا دانراوه‌كان له به‌رئه‌وه‌ی كردارین و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن
پاڵنه‌ره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان :
ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌خۆی ده‌خاته‌روو ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارده‌هێنرێت ؟
وهپاڵنهر چییه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان ؟ ده‌توانین له چه‌ند رووێكه‌وه بگه‌ین به‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان .
1-پاڵنه‌ری ئاینی :- كاتێك بیركردنه‌وه‌ی ئاینی له شوێنی خۆیدا به كارنههێنرێت ده‌بێته ره‌شترین هۆكاری بیركردنه‌وه، چونكه باوه‌ری وایه كه بیركردنه‌وه‌كانی پیرۆزه, نازانێت تێروانینی ژیری بۆ ئاین جیاوازه له گه‌ڵ خودی ئاییندا، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه كه رێز له ئه‌زمونی ئهعقلی به‌شه‌ری ناگرێت ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌وی دی به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ده‌زانێت! هه‌روه‌ك له ده‌سته‌ڵاتی (تالیبان ) دا بینیمان له ئه‌فغانستان، یاخود هه‌ندێك جار ئاین خۆی ده‌تگه‌ینێته سنوری ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌كو ده‌سته‌ڵاته توتالیتاره روژههڵاتیهكان كه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌ناو ده‌به‌ن ته‌نها لهبیانوی ئه‌وه‌ی ئیسلامین!
2-پاڵنه‌ری سیاسی :- سیاسه‌ت زورجار ده‌بێته بابه‌تی ئهشكنجهدان، چونكه ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له خودیاندا فره‌یی وه‌رناگرن ته‌نها به‌شه‌قی زه‌مه‌ن نه‌بێت، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێشتر دیموكراتی نه‌بون یا خود كوده‌تایی بوون ئه‌وا كرداری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان زۆره وه‌كو ( میسر و عیراق ) ده‌توانین پاڵنه‌ره سیاسیه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه : -
ا-ده‌ست خستنی زانیاری :- به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌دان به مه‌به‌ستی زانیاری په‌یوه‌سته به كاروباری تاوان یان سیاسه‌ت یا سه‌ربازی یا شتی تر كه په‌یوه‌سته به ئامانجی سیاسی لهئهشكهنجهدان
ب-تۆبزی ( زۆرلێكردن ):- مه‌به‌ست پێی زرۆرلێكردنی گیراوهكهیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌شداریان له كاره‌كه‌دا كردووه بێته‌وه یادی, زیاتر له گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه‌دا به‌كاردێت كه رهنكبێت ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی پیلان گێری(شوشگێری) بن یا خود سه‌رۆكی رێكخراوه‌ی ئۆپۆزسێۆنی و جه‌ماوه‌ری بن.
ج- ته‌ڵقین :- لێره‌دا مه‌به‌ست رازیكردنی گیراوهكهیه كه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له بۆچوون و بیركردنه‌وه پێشووهكانیهتی و بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی نوێ جیگایان بگرێته‌وه و پێیان رازی بێت، ئامانجی كۆتایی له‌م ته‌لقینه گۆرینی پشتگیری كردنیه‌تی له لایه‌نه‌ێك هه‌روه‌ك ئه‌و كرداره‌ی له شتنه‌وه‌ی میشكدا روو ده‌دات.
ت- ترساندن : -( تۆقاندن ) ئامانج له پشتیه‌وه تریساندنی خه‌ڵكه و ئه‌ویش به‌رێگای ئاشنا كردنیان به جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و پاشان رێگرتنیان له هه‌موو كارێك كه ده‌سته‌ڵاتی پێرازی نه‌بێت. ترساندن هه‌روه‌ك له به‌ندی ( 3-3-1 ) ئاماژه‌ی پێدراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی عه‌قڵی ره‌گه‌زێكه له ره‌گه‌زه‌كانی پێناسه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان, به‌پێی ماده‌ی یه‌كه‌م لهرێكهوتنامهی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌روه‌ها له پێناسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا, ترساندن یه‌كێكه له پێداویستیه كانی پشت ئه‌شكه‌نجه‌دانی بریاری تایبه‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دان ئاماژه‌ی بۆ كردووه كه( ترساندن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی خۆی له خۆێدا ئهشكهنجدانی عه‌قڵیه).
د- بێبه‌شكردنی هه‌ستی : -هه‌روه‌ك له به‌ندی ( 3-3-1 ) ئاماژه‌ی بۆكراوه، دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له كێشه‌ی ئیرله‌ندا دژی وڵات یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر پێنچ شێوازه‌كانی بێبه‌شكردنی هه‌ستی ئه‌وانه‌ی كه جێبه‌جێكراوه له گه‌ڵ گیراوه‌كانی گرتوخانه‌كانی ئیرلههندهی شمالی كه به پێی یاسای فریاكه‌وتن گیراون و ئهشكهنجهدانهكانیان گهشتهوهته ره‌فتاری نامرۆڤایه‌تی و روشێنه‌ر و زبر، لیژنه‌ی ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ روونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و ره‌فتاره گه‌شتوه‌ته سنوری ئه‌شكه‌نجه‌دان, له‌كاتێكی پێشتریشدا روونبوه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان(یاسای بێبه‌شكردن هه‌ستی یا( گه‌مارۆدانێكی شێوه ته‌واو له سه‌ر گفتوگۆكردن ) كه پێیان گیراون له بنكه‌كانی گیران و كه ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ئاسایشی زۆر تووندیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئازارێكی به‌رده‌وام و بێپاساویان ده‌بێت هه‌تا ده‌گاته سنوری ئه‌شكه‌نجه‌دان)(7)
ه- شڵه‌ژاندن: -ئامانجی دروستكردنی پهشێووی و ژاوه ژاوه به شێوه‌یه‌ك گیراو ناتوانێت راستی شته‌كان بزانێت، پاشان هه‌ست به له ده‌ستچوون ده‌كات ئه‌وه‌ش له رێگای گۆرینی شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ گیراوه‌كه به شێوه‌یه‌ك گیراوه‌كه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت به لایه‌وه بتوانێت خۆی بگونجێنێت له‌نێوان ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه به‌رده‌وام له گۆراندایه.
3- پاڵنه‌ری ده‌روونی : -هه‌ندێك جار ئه‌شكه‌نجه‌دان هیچ په‌یوه‌ندی به رێسا و یاساوه نییه و ئیتر دیموكراتی بێت یان نابهڵكو ره‌هه‌ندی كه‌سی و كومه‌لایه‌تی هه‌یه, وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی دهرووونیان ئاڵۆزه و ئه‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانه ، په‌یوه‌ندی به هه‌ستی كه‌سیه‌تیه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌تا بهرامبهركهیان ئه‌شكه‌نجه نه‌چێژێت ده‌روونی ئارام نابێت, به‌تایبه‌تی له دۆخی جووتبوندا هه‌ست به‌چێژ ناكات به‌بێ ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی, وه‌ك ئه‌و ئهشكنجانه شه‌رم ئامێزانه‌ی گرتوخانه‌ی ( ئهبوغوریبه ) له عیراقدا و له ژێر ده‌ستی ئه‌مریكیه‌كاندا .
ئهولێكۆلینهوهیه كه ( احمد ابو گواحینه ) ئاماده‌ی كردووه له سه‌ر ئاسه‌واری ده‌روونی ئه‌شكه‌نجه‌دراو, له گرتوخانه‌كانی ئیسرائیل دژی گیراوه سیاسیه فه‌له‌ستینیه‌كان ، له لێكۆلینهودا روونیكردهوتهوه كه ئه‌شكه‌نجه‌دان جێپه‌نجه‌ی ناپاش جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه تووشی ئه‌شكه‌نجه‌دان هاتوون به‌م شێوه‌یه
- ئه‌نجامه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه 32,6% ی ئه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه دراون ده‌یان ناڵاند به ده‌ست ئازاری لاشه‌ییه‌وه.
- 38,2% ده‌یاناڵاند به‌ده‌ست بیركردنه‌وه‌ی دڵه‌راوكێ و ره‌فتاری خۆنه‌ویست یا هه‌ردووكیان و ناسراوه به دڵه‌راوكێی خۆنه‌ویست.
- 38,9 % ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست خه‌مۆكیه‌وه .
- 26,1% ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست دڵهراوكێوه.
- 28,4 % ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست دوژمنایه‌تیه‌وه
- 17,8 % ده‌ناڵێنن به ده‌ست ترسی نه‌خۆشیه‌وه .
ئه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ تێكچوون و گیروگرفتی ده‌روونی تر. ( 6)
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان : بۆچی ؟ چۆن ؟
گه‌ران به دوای راستیدا به به‌كارهێنانی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی لاشه‌یی كارێكی كۆنه بۆماوه‌یه‌كی دور و درێّژ له مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا هۆكارێك بووه بۆ ده‌ست هێنانی شه‌هاده‌ت له تۆمه‌تباران، وه هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی راست نه‌بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌نها له سه‌ره‌تای نۆزده‌هه‌مدا نه‌بێت، بۆماوه‌یه‌كی درێژ مرۆڤه‌كان كۆششیان ده‌كرد له دژی به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سه‌یركردن و دانانی وه‌كو قێزه‌ونترین و ناشرینترین پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌تا توانرا به ته‌واوی ئه‌شكه‌نجه‌دان به پێی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی نه‌هێڵرێت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له راگه‌ینراوی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌ی له به‌ندی پێنجه‌مدا هاتووه ( نابێت هیچ كه‌سێك راپێچی ئه‌شكه‌نجه‌دان بكرێت یا ره‌فتاری ناباش یا سزای زبر و توند یا نامرۆڤایه‌تی و روشاندنی كه‌رامه‌تی له‌گه‌ڵدا بكرێت ) رێكه‌وتنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌موو ره‌فتار و مامه‌ڵه‌یه‌كی زبر و قورس و رۆشێنهر ده‌خاته سه‌ر ئامرازه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان .
له سه‌ره‌تای ساڵی 1961 كاتێك كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یهگكرتوهكان چه‌ند بنه‌مایه‌كی دانا تاكاروبارو هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌ستگیركراوه‌كان رێكبخات و داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كات یاسا ده‌ربكه‌ن تایبه‌ت به نه‌هێشتن ونه‌مانی هه‌موو پێشێلكاریه‌كانی مافی مۆڤ و سه‌ر رێگا خستنی ئه‌و بنه‌مایانه، پاشان له ساڵی 1979 دا وڵاته یه‌كگرتوه‌كان پشتیبه‌ستووه به‌و رێسا و یاسایانه‌ی كه ره‌فتاری فه‌رمانبه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی جێبه‌جێكارانی یاساكان كۆنترۆڵ ده‌كات و بریتیه له نه‌هێشتنی هیچ كارێك له كاره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هاندان و چاوپۆشیكردن له لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه, هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگای خۆشكرد بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت رێكه‌وتنامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان رێكبخات و له 26 ی حوزه‌یرانی ساڵی 1986 بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌و ۆژهشهوه تا ئێستا پشتیپێبه‌ستراوه وه‌كو رۆژی جیهانی بۆ به‌رینگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆچی ؟
گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له چیدایه ؟ گرنگه پرسیار بكه‌ین بۆچی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ ئێمه گرنگه ؟ یا كاتێك كه‌سێك ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌رێت په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه چیه تاوه‌كو به‌ره‌نگاری ببینه‌وه ؟ له راستیدا نابێت ئێمه كاربكه‌ین له سه‌ر ئه‌ساسی ( ئاگره‌سوره له‌من دووره ) له كۆمه‌ڵگادا، چونكه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به لای كه‌می له دوو رووه‌وه گرنگه:
ا- ئێمه پاڵپشتی كاری مرۆڤانه ده‌بین و پابه‌ند ده‌بین به بنه‌ماكانی برایه‌تی و مرۆڤایه‌تی.
ب- ده‌بێت بزانین ئێمه‌ش رۆژێك له رۆژان ده‌ناڵێنین به ده‌ست ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێستا لێی بیده‌نگیت!
ده‌بێت بزانین بهرنگابونهوهی ئهشكنجهدان گرنگیهكهی له‌ده‌ست خستنی ئازادی و فره‌یی سیاسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتی و كۆمهڵگایمهدهنی دایه, چونكه ئاماده‌یی مرۆڤ و به‌شداریكردنی هۆشیاریانهو ئازادانه له روكه‌شدا پێشكه‌وتن و گۆرانكاریه له به‌رامبه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جێگیر و كۆنكرێتی له كۆمه‌ڵگادا, دواجار بیركردنه‌وه‌ی دامه‌زراو و كاریگه‌ر رونادات ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئازدیدا نه‌بێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه به ئازادی، ئازادی بیركردنه‌وه‌و گوتار و موماره‌سه‌یه. ( 10)
كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌دان كه‌م ده‌بێته‌و، له‌و كاته‌دا كیانی ده‌ستوری دروست ده‌بێت ویاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و دادوه‌ر دادپهروهدهبێت و به بێ بوونی پارێزه‌ر كه‌سێك محاكمه‌ی ناكێت.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان چۆن ده‌بێت ؟
ده‌توانین پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌كار بهێنین بۆ بهنگاربونهوه ئهشكنجهدان وره‌فتاره زبر و ناباشهكانی تر، یا سزای توند و قورس و یانامرۆڤانه و یا روشێنه‌ر كه‌ئاماژه‌مان پێكرد، و رێگه گرتن له له سێداره‌دان و له سه‌رو یاساوهبون و له‌سێداره‌دانی هه‌ره‌مه‌كی و له سێداره‌دان به بێ داداگایكردن، مردن له نێو گرتوخانه‌كاندا و دارزان له گرتوخانه‌كاندا به‌بێئه‌وه‌ی دادگای بكرێت به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌ر كه‌سێك بێوێت ده‌توانێت هه‌ستێت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئهشكنجهدان؟ ئایا ده‌توانرێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه رێكبخرێت له بازنه‌یه‌كی دیاریكراودا؟ ده‌توانین له چه‌ند رووێكه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌شكه‌نجه‌دان بده‌ین :
1- دروستكدنی لیژنه‌و كه‌مپین:ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌و كه‌مپینه خاوه‌ن كهسێهتی یاسایی بێت و یا مۆڵه‌ت پێدراوی نێوخۆی یا ناوچه‌یی یا نێو ده‌وڵه‌تی بێت،(به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه هێشتا له قۆناغی گواستنه‌وه‌ن بۆ كه‌شی دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ, تاوهكوبه هه‌ر هه‌وڵێك نه‌ڵێن ده‌ستی له‌پشته‌وه‌یه‌و ئه‌زمونی وڵات ناشرین ده‌كات) وه‌كو لیژنه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان، هه‌روه‌ك له ماده‌ی ( 17)به‌رنگاربونه‌وه‌ی ئهشكنجهداندا خۆیده‌ناسێنێت : لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان داده‌مه‌زرێت و پێكهاتووه له ده كه‌سی شاره‌زا و خاوه‌ن ئاستێی به‌رزی ئاكار ورهوشتن و ناسراون به كۆششه‌كانیان له گۆره‌پانی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌شێوه‌یه‌كی كه‌سی(شخصی) كار له لیژنه‌كه دا ده‌كه‌ن, ئه‌مه وه‌ك ستانداری نێوده‌وڵه‌تی, به‌ڵام ده‌توانین ئه‌م پێكهاته‌یه ورد بكهینهوهبۆكهمپینی ناوچه‌یی و ناوخۆیی نێوان رێكخراوه‌كان.وهبه گوێره‌ی داخوازی فه‌زاكه و كار له به‌ر رۆشتنیان ته‌فسیری ستاندارهكه بكه‌ن, به‌مه‌رجێك له‌سیاقی پێوه‌ره‌كان نه‌ترازێت.
2-دروستكردنی گروپی ( ئهدفۆكسی ) له نێوان ده‌زگاو كه‌سایه‌تی ورێكخراوه ناوخۆییه‌كان.
3-به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵاتی چواره‌م بۆ ده‌ست خستنی رای گشتی له پێناو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان .
4-شكایه‌ت : هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت شكایه‌ت پێشكه‌ش بكات دژی ده‌وڵه‌ت به‌مه‌رجێك دوو مه‌رجی تێدابێت: مافه‌كانی كه به پێی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی دیاریكراو پێبه‌خشراوه, لێی زه‌وتكراوه، پێویست به پارێزه‌ر ناكات بۆ ئه‌وه‌ی شكاتهكه ئاماده بكات، به‌ڵام راوێژی یاسایی باشتره بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هاوپێچدهكات، وه پێویسته ئه‌وه‌ش بزانت كه سه‌ركه‌وتنی یاسایی پێشناكه‌وێت به بێ گرتنه به‌ری شوێن ورێگای تایبه‌تی یاسایی، لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان رایگه‌یاند كه له‌ماده‌ی ( 13 ) له رێكه‌وتنامه كه ده‌ڵێت پێویست ناكاتبه شێوه‌یه‌كی فه‌رمی شكایه‌ت بكرێت دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه قوربانیه‌كه ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه بخاته روو ئیتر ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره به په‌له و خێرا لێكۆڵینه‌وه بكات وسزاو پاداشت بداته ده‌ست قوبانیهكهو بكه‌ری ئهشكنجهدانهكه.
كۆتایی
پێناسه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئاستی نیوده‌وڵه‌تیدا ده‌كرێت به كارێكی فه‌رمی و ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی گشتیه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا به مه‌به‌ست كراوه, وه‌كو لێكۆڵه‌ری پۆلیس یا سه‌ربازی یا پزیشكی میری یا پاسه‌وانی گرتووخانه یا هه‌ر كه‌سێك ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمی هه‌بێت, یا خود به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌فتار بكات. كه‌واته به‌پێی ئه‌م واتایه, ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه كه‌سانی ئاساین یا ئه‌ندامانی یاخیبووانن كهههڵدهستن به كاری ئه‌شكه‌نجه‌دان.
قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه‌دان كۆمه‌ڵێكن كه رووبه‌رووی ئازار بوونه‌وته‌وه له گه‌ڵیشیدا ئازار و بریندار بوونی لاشه‌یی یا ژیری ( عقلی ) یا خود ئه‌شكه‌نجه‌دانی سۆزداری یا زیانی ئابووری یا پێشێلكردنی مافه ئاسایی و یاسای و سیاسیه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كرێت ده‌سته‌واژه‌ی قوربانی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه سه‌رپه‌رشتیاری قهربانیهكه ده‌كات له پاش ده‌ربازبونی یا خود ئه‌ندامانی خێزانهكهیو هه‌ر كه‌س به‌پێی ئه‌ندازه‌ی زیانڵێكهوتنی لاشه‌یی یا عه‌قلی یا ئابووری وه به‌و كه‌سانه‌ی كه قوربانی ئهشكهنجهدانن ده‌ڵێن رزگاربووان له ئه‌شكه‌نجه‌دان .
په‌راویزه‌كان :
1. د.أحمد أبو طواحينة من برنامج غزة للصحة النفسية .
2. حضر التعذيب والمعاملة اللاإنسانية ، اسماعيل البدري رئيس جمعية حقوق الإنسان في بابل.
3. الإتفاقية مناهضة التعذيب .
4. متن القانون التنفيذي العراقي .
5. تأريخ القانون ، د.منذر الفضل .
6. د.أحمد أبو طواحينة ، مصدر السابق .
7 .(سه‌یری بڕگه‌كانی 5-3-1 و 5-4-1 و 5-4-2 و 5-5-5). الإتفاقیه مناهچه التعژیب بكه
8. (بۆزیاری زیاترسهیری ماده (4- 6- ). الإتفاقیه مناهچه التعژیب بكه
9. سه‌یری ماده‌ی (3-3-2و7-6) . الإتفاقية مناهضة التعذيب.
10.. الدين والتراث والحداثة و التنمية والحرية –د. محمد خاتمى –