پێشه‌كی:
پرۆسه‌كانی به‌راوردكردن, به‌رجه‌سته‌ی ته‌وه‌ر و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی زانستی سیاسییه به شێوه‌یه‌كی گشتی و بواری به‌راوردكاری سیاسی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ داڕشتنی تیۆرگه‌لێكی راڤه‌یی گشتی ده‌رباره‌ی دیارده سیاسییه جیاوازه‌كان. له چوارچێوه‌ی ئه‌م تردایسیۆنه‌دا, بواری به‌راوردكاری سیاسی له لێكۆڵینه‌وه‌ی پرۆسیسه سیاسییه هه‌مه‌جۆر‌و به‌ناویه‌كداچووه‌كاندا و به درێژایی ماوه زه‌مه‌نییه جیاوازه‌كان و له چوارچێوه‌ی ره‌وته هه‌مه‌چه‌شنه‌كاندا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دییه‌كانی بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رقاڵییه‌كی به‌رده‌وام هه‌بووه بۆ پێویستی دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌نێوان وه‌قائیعه ئه‌مبریقییه‌كان و تێگه‌یشتنی تیۆری و به‌یه‌كه‌وه‌گرێدانی پێدراوه‌كانی واقیع و شیكردنه‌وه‌ی راڤه‌یی. ئه‌م به‌یه‌كه‌وه‌گرێدانه پێویسته‌ی نێوان به‌ڵگه ئه‌مبریقی و راڤه تیۆرییه‌كان كارێكی جه‌وهه‌رییه به نیسبه‌ت به‌راوردكاری سیاسییه‌وه, چونكه به بێ بوونی به‌ڵگه‌ی راست و متمانه‌پێكراو بنه‌ڕه‌ت بۆ به‌راورد و داڕشتن و تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆره راڤه‌ییه‌كان دانانرێت و به بێ ئاماده‌گی تیۆره راڤه‌یی و چوارچێوه‌ی شیكاری ئه‌وا گه‌ڕان به دوای به‌ڵگه‌دا كارێكی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێسه‌ر‌وبه‌ر ده‌بێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه