كورد ... گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز ئا: هەرێم عوسمان
کۆچ: به درێژایی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی نوێی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له توركیا، هاووڵاتی توركی یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كان كه رازی نه‌بووه كورد به نه‌ته‌وه بناسرێت و كێشه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، یان به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر شه‌قامی توركی له‌مپه‌ر بووه له‌به‌رده‌م داننان به كورد وه‌ك نهتوهیهكی خاوه‌ن كێشه له توركیا، ئایا ئێستا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی هاتۆته ئاراوه له توركیا و شه‌قامی توركی پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی ئاشتی ده‌كات، وه ده‌رئه‌نجامی چییه؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: تورک بوونێکی خه‌یاڵکراوه، دیاره هه‌موو بونێکی نه‌ته‌وه‌یی بوونێکی خه‌یاڵکراوه به‌پێی وته به‌ناوبانگه‌که‌ی بێندیکه‌ت ئه‌نده‌رسن. به‌ڵام خه‌یاڵكراوی تورک له تخوبی نه‌بوودایه. بونێکه زۆر له‌رزۆک. ده‌وڵه‌تی تورکی، پێکهاتووه له تێکه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵکانی جیاواز. جگه له کورد، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن تورک له تورکیا پێکهاتووه له ئه‌لبان، له به‌لقانی، له خه‌لکانی ئاسای ناوه‌ند، له لاس، له چه‌رکه‌س، له عه‌ره‌ب، له ئه‌رمه‌ن و زۆری تر. جێنی وایت له کتێبی ناسیونالیزمی ئیسلامی و تورکی نوێ به باشی روناکی ده‌خات سه‌ر ئه‌م لهرزۆکیهی شوناسی تورک بوون. هه‌ر ئه‌م لهرزۆکیهیه که له پشت هه‌ڵچوون و نکوڵی و سڕینه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وانیتر. له رووی مێژوویه‌وه، تورکیا به ده‌ست کۆمه‌ڵێک ترسی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت. ترسی له ناوچوون. ئه‌م ترسه له نه‌مانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا ده‌گاته ترۆپک. له نێو تورک‌دا باوه که ده‌ڵێن رۆژئاوا هه‌وڵیاندا که تورک توڕده‌ن بۆ ئاسیای ناوه‌ند و بۆ هه‌میشه له سنوری تورکیای دوور بخه‌نه‌وه. له مێژووی دیپلۆماسی رۆژئاوا ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی رۆژهه‌ڵات ناسراوه. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی کۆمار‌دا، تورکیا له قه‌راخی ئه‌م له‌ناوچوندا بوو. بۆیه تورکیای نوێ له هه‌موو ئاستێک‌دا به ده‌ست ئه‌م فۆبیاوه ده‌ناڵێنێت. چونکه شوناسی تورکبوونی ئێستا له پشتیه‌و ترسێک هه‌یه که هه‌میشه وه‌ك دێوزه‌مه راوی ده‌نێت. کورد له تورکیا یان په‌رتکردنی تورکیا. به‌جۆرێک ئه‌م ترسه مێژووییه‌و مان و نه‌مانی تورکیا پێکه‌وه گرێدراوه که له خه‌یاڵدانی هه‌موو تورکێکدا باسکردنی کورد یانی په‌رتکردنی تورکیا، یانی له ناوچوونی تورکیا، یانی زیندوکردنه‌وه‌ی فۆبیای سیڤه‌ر. تورک له رۆژی هاتنیان بۆ ئه‌نادۆڵ به‌بێ نه‌یار و شه‌ڕ نه‌یانتوانیوه درێژه به خۆیان بده‌ن. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه بنه‌مای لوت به‌رزی و ره‌گه‌زپه‌رستی تورکه به‌رامبه‌ر ئه‌وانیتر. به کورتی لاوازی شوناسی تورک بوون، ترسی له ناوچوون و وێناکردنی هه‌موو ده‌وروبه‌ر به دوژمن، بوونی رووداوی مێژووی هه‌ژێنه‌ر، تێکهڵیهكی زۆری تورک و ترسی له داننان به جیاوازێکدا ببێته هۆی هاندانی هه‌موو ئه‌وانیتر بۆ داواکردنی شوناسیان، ئه‌مانه هه‌موو له پشت ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی تورکه‌وه‌ن بۆ کورد. له گه‌ڵ ئه‌مه‌دا تورکیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت به ئه‌سته‌م رێگه‌ی داوه که ده‌نگی جیاواز له وڵات‌دا هه‌بێت. گه‌رچی له وڵات‌دا هه‌ڵبژاردن به رێوه ده‌چێت به‌ڵام دیموکراسی بوونێکی زۆر لاوازی هه‌یه. هه‌موو وڵات له ژێر چه‌پۆکی تاقانهییدا ده‌ناڵێنێت. به‌ڵام تورکیا ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری زیاتر هه‌ڵگرتوه به به‌راورد به گه‌لانی تر چه‌وسێنه‌ری کورد. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه تورک باشترن له ئه‌وانیتر، به‌ڵام دۆخی سیاسی و ئابوری و جیوپۆلهتیکیان ره‌نگه ناچاریان بکات که جیاوازتر بن، به تایبه‌ت له داهاتوودا. ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه که کورد چۆن یاری جیوپۆله‌تیک ده‌کات.
کۆچ: ئایا دکتۆر ئێوه پێتانوایه کورد ده‌بێت چۆن گه‌مه‌که بکات، واته ئایا گه‌مه جیوپۆلهتیکیهکهی کورد ده‌بێت چۆن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی کورد له گه‌مه‌که‌دا به‌ره‌و پێش بچێت؟
د. سه‌دار عه‌زیز: کۆمه‌ڵگای تورکی زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر گۆڕانکاریهكانهوه به به‌راورد به کۆمه‌ڵگای فارسی و عه‌ره‌بی. له پشت ئه‌م تێزه‌وه کۆمه‌ڵیک بنه‌ما هه‌یه؛ یه‌كه‌م کۆمه‌ڵگای تورکی زیاتر په‌یوه‌سته به بازاڕه‌وه، به تایبه‌ت به بازاڕی جیهانیه‌وه، بۆیه گۆڕانکاری له ژیانی ئابوری مرۆڤی تورکیدا گۆڕانکاری گه‌وره و دراماتیکین. ئه‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه ئابوریانه مرۆڤی تورکی ناچار ده‌كات به به‌ئاگابوون له رێتمهكانی بازاڕ و ئاڵوگۆڕ و سیسته‌می ئابوری. ئه‌مه‌شه که پاره کاریگه‌رترین ئامرازه له ژیانی مرۆڤی تورک‌دا، پاره‌ش به ئاسانی نایه‌ت. ئه‌مه بۆخۆی بنه‌مای ناسه‌قامگیری دونیا و باوه‌ڕه‌کان داده‌رێژێت. دووه‌م، ئابوری تورکی، به پێچه‌وانه‌ی ئابوری عه‌ره‌بی و فارسی، ئابوری کرێخۆری یان داهاتی ئاسان نیه. مرۆڤی کۆمه‌ڵگای کرێخۆری مرۆڤێکه وه‌ها له قاڵبدراوه که ساویلکهبێت و توانای تێڕامانی نه‌بێت. چونکه ئه‌و سیسته‌می سیاسی وه‌های لێکردوه که نا سیاسی بێت. به‌ڵام کاتێک ناسیاسی بوون سه‌رناکه‌وێت ئه‌وا له ئه‌نجامدا که‌سێکی سیاسی ناسیاسی ده‌بێت. به‌مانایه‌کی تر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نائاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی سیاسی نه‌بێت، به‌ڵام ده‌م له سیاسه‌ت ده‌دات. به گشتی سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای کرێخۆریدا شهعبهوی و رووکه‌شه. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که مرۆڤی تورک باشتر سیاسیه، به‌ڵام سه‌ختی ژیان ناچاری ده‌كات که به دوای رێگاچارهدا بگه‌ڕێت. هه‌ندێک جار ئه‌مه نێگه‌تیفه چونکه رێگاچاره‌كان که‌من و که ده‌بنه مانیفیستۆی هه‌ر که‌سێک وه‌ك رێگاچاره‌یه‌كی پیرۆز ته‌ماشا ده‌كرێن. جیوپۆله‌تیکی تورکی، تورکیا ناچارده‌كات به گۆڕانکاری، وه‌ك ده‌بینین که له شه‌ڕی سارددا، جیوپۆله‌تیکی روه رۆژئاوابوو، که‌چی پاش شه‌ڕی سارد به ته‌واوی ده‌گۆڕیت به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات. له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌وه چینێک خوێنده‌واری تورک هه‌ن که چوونه‌ته زانکۆکانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا زۆر زیاتر کراوه‌بێت به‌رامبه‌ر گۆڕانکاریه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ کاریگه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا و کهلتورهكانی تر وه‌ها ده‌كه‌ن که تورک به به‌راورد به فارس و عه‌ره‌ب زووتر وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌كان بێت.
کۆچ: بۆچی تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌تێك یان رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی نێوانگیری ناكات له نێوان لایه‌نی كوردی و ده‌وڵه‌تی توركیا، وه‌ك چۆن له زۆربه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك باشوری سودان و مالیزیا و بیابانی خۆرئاوا؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: کێشه‌ی میانگیری یان نێوانگیری په‌یوه‌ندی هه‌یه به وێنای جیوپۆله‌تیکی وڵاتێک بۆ خۆی. تورکیا ئه‌مرۆ وه‌ها له خۆی ده‌ڕوانێت که وڵاتێکه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. هه‌ر ئه‌مه‌شه تورکیای خستوه‌ته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه که ببێته میانگیر یان نێوه‌ندگیر له زۆر جێگه‌ی تری دونیا، وه‌ك له نێوان سوریا و ئیسرائیل، له سۆماڵ، له عێراق، له جێگاکانی تر. دیدی داودئۆغلۆ وه‌هایه که له رێگای ئه‌م میانگیریانهوه بوونیان و به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌پارێزن. کاتێک وڵاتێک وه‌ها وێنای خۆی ده‌كات ناتوانێت به ئاسانی رێگا به وڵاتێک یان هێزێکی تر دات که ببێته میانگیر یان ناوه‌ندگیر له پرۆسه‌یه‌كدا که تورکیا به کێشهیهكی ناوخۆیی خۆی ده‌زانێت. بۆ نموونه تۆ له پرسیاره‌كه‌تدا ناوی وڵاتی وه‌ك سودانت هێناوه. تورکیای ئه‌مرۆ پێی ناخۆشه له ریزی وڵاتێکی وه‌ك سوداندا بێت. تورکیا وه‌ها وێنای خۆی ده‌کات که له ریزی بیست باڵاترین وڵاتانی جیهاندابێت. وه‌ک چۆن ئه‌ندامی بیست به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین ئابوری جیهانه. له لایه‌كی تره‌وه له رووی مێژووییه‌وه تورک گومانیان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌كی. له نێو تورکیدا تیوره‌ی پیلانگێڕی زۆر بڵاوه که هێزه ده‌ره‌كیه‌كان وه‌ك ئه‌مریکا و یه‌كیتی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که کوردستان دروست بکه‌ن و تورکیا لاواز بکه‌ن. بۆیه هیچ هێزێکی سیاسی تورکی زاتی ئه‌وه ناکات که هێزێکی ده‌ره‌كی تر بهێنێت بۆ نێو سیاسه‌تی ناوخۆی تورکی. سه‌رباری ئه‌مانه هیشتا پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌گه‌شتوه‌ته قۆناغێک هه‌تا بوار به هیچ هێزێکی ده‌ره‌كی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رۆڵێ تیادا ببینێت. ئه‌م رۆژانه‌ی پێشوو ئه‌ندامێکی پیاوانی دانام بینی له ئه‌نکه‌ره، ئه‌و ده‌یگووت کاتێک که گه‌ڕاون به شاره‌كانی تورکیادا زۆرێک له تورک ده‌پرسن ئایا چ پێویسته ئاشتی بکرێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا. به‌و مانایه هێشتا دۆخی ئاشتی له ئاگایی گشتیدا له سه‌ره‌تایدایه. دیاره بۆ کورد ره‌نگه باش بێت، ئه‌ویش وه‌ستاوه له سه‌ر شوناسی لایه‌نی سێیه‌م، ئه‌مریکا باش نیه (هه‌میشه دژ به په‌كه‌كه بووه، به ئاشکرا)، نه‌ته‌وه یهكگرتوهکان باش نیه (چونکه هێزكێ گه‌نده‌ڵی لاوازی، سستی بێتوانایه)، یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌نگه هێزێكی گونجاوبێت (چونکه یه‌كێتی ئه‌وروپا باکوری کوردستان به پانتایی جیوپۆله‌تیکی خۆی ده‌زانێت).
کۆچ: واته ئێوه پێتانوایه هێزی سێیه‌م بۆ نێوانگیری ده‌بێت له لایه‌ن کورده‌وه بانگهێشت بکرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تورکیا خۆی له‌وه به هێزتر ده‌بینێت تا ئه‌و پێیان بڵێت؟ وه ئایا گه‌ر کورد کارێکی وا بکات بارودۆخه‌که بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و هه‌رێم چۆن ده‌شکێته‌وه، تورکیا رازیده‌بێت. به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: هیچ هێزێکی سێیه‌م ته‌نها به بانگه‌شه‌ی کورد ئاماده نابێت. چونکه هێزێ سێیه‌م کاتێک ئاماده ده‌بێت یان ده‌بێته هێزی سێیه‌م که هه‌ردوولا ره‌زامه‌ندیان له سه‌ری هه‌بێت، ئه‌گینا خێرا ده‌بێته هێزێكی لایه‌نگر و ناتوانێت به رۆڵی خۆی هه‌ستێت، چونکه ئامانج له هێزی سێیه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا رێزی بگرن هه‌تا بتوانێت فشار بکات به ئاراسته‌ی لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا. هیچ کام له هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مریکا یان یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها به بانگێهێشتی کورد نایه‌ن. ده‌بێت ئه‌و واقیعه‌ش له به‌رچار بگرین که هه‌تا ئێست له زۆر ناوه‌ندی جیهانیدا په‌که‌كه وه‌ك رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوه، ئه‌مه‌ش رێگری زۆری کردوه له به‌رده‌م به‌شداری بوونی هێزی تر له پرۆسه‌ی ئاشتیدا.
کۆچ: ئایا ئه‌و حیزبه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاته له توركیا كه ناسراوه به عوسمانیه نوێیه‌كان، كێشه‌ی كورد به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ك له‌سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌تی عوسمانی هه‌موو هه‌رێمه‌كان و میرنشینه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌توانێت هه‌ر كاتێك بیه‌وێت و هه‌رچۆنێك بیه‌وێت ده‌خاله‌ت له‌و هه‌رێمانه بكات و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتیشی تیادابكات؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ئامانجی وه‌های هه‌یه. به‌ڵام کرۆکی مه‌سه‌له‌که ئاین یان شوناس یان باوه‌ڕ نییه، به‌ڵکو ئابورییه. ئه‌مه ته‌نها دیدێکی مارکسی ره‌ق نییه به‌ڵکو واقیعه. له مێژووی سیسته‌می سیاسی‌دا قه‌یرانێکی ئاڵۆز هه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و سه‌رمایه‌داریدا. ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی سنوره. سه‌رمایه‌داری بان سنوره، یان سنور تێپه‌رێنه. زۆرێک بڕوایان وایه که سه‌رمایه‌داری له سه‌ره‌تاوه جیهانگیری بووه. به‌ڵام قه‌یرانه‌كه له‌وه‌دایه که ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه پێش گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری که‌وتوه. ئیتر ده‌وڵه‌ت بونیاده نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی پیرۆزده‌كات له سه‌ره‌تادا، به‌ڵام هه‌رزوو پاش گه‌شه‌ی ئابوری به دوای بازار و که‌ره‌سته‌ی خاو و ده‌رواز و وزه و زۆر شتی تردا ده‌گه‌ڕێت که ناچاره بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنور به دوای په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیدا بگه‌ڕێت، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی و سه‌قامگیر، ئیتر قه‌یرانی دوالیزمی نه‌ته‌وه و پاره دێته ئاراوه. پاره شوناسی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه. هه‌موو به‌هاکانی تر درۆن. دیاره پاره هه‌میشه خه‌سڵه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رناخات، به‌ڵکو به شێوازی تر دێت. ئه‌مڕۆ تورکیا له هه‌مان قه‌یراندا ده‌ژی. تورکیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ییه‌كی ئیتنیکی تورک دروستبووه له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای ئه‌فسانه‌یی گێلانه. ئه‌مرۆ بۆرجوازی تورکی گه‌وره‌تر و فراوانتره بۆیه پێویستی به ئه‌و شتانه‌یه که باسمانکرد له سه‌ره‌وه. پێویستی به چونه ده‌ره‌وه‌ی سنوریه‌تی. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه. باشترین چوارچێوه عوسمانیه‌تی نوێیه. کورد گرنگترین پێکهاته‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایداری تورکیه. له به‌ر کۆمه‌ڵیک هۆکاری گرنگ وه‌ك دابینکردنی ئاشتی، فراوانکردنی سنوره، گه‌یشتن به ئه‌وانیتر، سه‌قامگیری وزه، دابینکردنی بازار. بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆدێلی عوسمانی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌یه.
•••
|
4459
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, August 5, 2015
|
|
|