ئه‌نفال وه‌ك چه‌مكێكی قورئانی ... خوێندنه‌وه‌یه‌كی دینی – مه‌عریفی بۆ چه‌مكی ئه‌نفال
|
سالم سعید بێستانی
Bestany78@hotmail.com
له دنیابینی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی دا چه‌ند گرانه چه‌مكێك له سیاقی خۆی بترازێنرێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی سودگه‌رایی له تهكدابكرَت، چه‌ند هێنده تراژیدی تره پاش زه‌مه‌نێكی زۆر تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جدی و قول و ئارگۆمێنتی و خه‌مخۆرانه‌ی بۆنه‌كرێت.
گه‌ر ئێمه باوه‌رمان به ریزبه‌ندی چه‌مكه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كردن له‌دنیای فه‌لسه‌فه‌یدا هه‌بێت، ئه‌وا نابێت ئه‌و ریزبه‌ندیه ئه‌وه‌مان بیر به‌رێته‌وه یاخود بێ‌باك مان بكات له‌و چه‌مكانه‌ی كهراستهو خۆ مامه‌ڵه، یاخود په‌یوه‌ندیان به‌ژیانی چڤات و كۆبینای چڤاتهوهههیه.
ئه‌نفال یه‌كێكه له چه‌مكه قورئانیه سته‌م لێكراوه‌كان. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه نوسین له‌سه‌رئه‌نفال نه‌بۆته ژانیكی مه‌عریفی، بۆیه نوسینه‌كان ئامانجیان نه‌پێكاوه. ئهونوسینانهی له‌بازنه‌ی ئیسلامدا نایه‌نه هه‌ژمار، ئایدۆلۆژیانه و نهخوێندهوارنه، خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نفال وه‌ك چه‌مكێكی دینی كردوه. به مانا دینیان وا ناساندوه، لهزاتدا ئههریمهنهو فه‌زایه‌كی بۆ پێكه‌وه ژیان وتهساموح پێ نیه، هێنده‌ی كه لهزهنیدا خولیای تاڵانی و پرۆسه‌ی ته‌كفیر و خوێن حه‌ڵال كردنه. وه‌ك نمونه: شۆرش حاجی ره‌سول ئه‌ڵێ : [ئه‌نفال وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌و به‌مانای (تاڵان) دێت، حكومه‌تی عێراق ئه‌وناوه‌ی له‌سوره‌تی هه‌شته‌می قورئانه‌وه وه‌رگرتوه] "1"
هه‌رچی ئیسلامیهكانیشه هێنده بوێر و خوێنده‌وار نه‌بون تاوه‌كو بزانن ئه‌نفال چییه‌و مه‌به‌ستی قورئان له‌چه‌مكی ئه‌نفال چییه! ئه‌گه‌ر زانیبێتیشیان نه‌یان وێراوه یاخود نه‌یان زانیوه بیكه‌نه دیكۆمێنت و له‌فه‌زا مهعریفهیهكدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت . ئه‌وه‌ش كهلهملاولا كراوه تهنهابههانهبوه بۆپاك نیشاندنی ئیسلام نه‌ك خستهنهروی واقعی چه‌مكه‌كه.
ته‌نها نوسینێك كه‌جێگه‌ی باس بێت لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی(مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین چه‌مچه‌مالی) بو كهلهرۆژنامهی(ئیتحاد) بڵاوی كردبوه‌وه. وه‌جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه.
لێره‌وه بهراڤه كردنی ئه‌وچه‌مكه قورئانیانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیان به‌شه‌رو بارمته‌و ... هه‌یه، ده‌چینه ناو باسه‌كه‌وه.
1-ئه‌نفال : به‌داخه‌وه تێكه‌ڵكردنێكی سه‌یر له‌نێوان هه‌رسێ چه‌مكه قورئانیه‌كه‌دا (انفال، غه‌نیمه، فهیئ) كراوه له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه‌یان مانا و مه‌دلولی جیا‌و سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بێت بزانین(مورادیف) لهقورئاند نیه (به‌مانا دو چه‌مك هه‌بێت لهقورئانداو یه‌ك ما‌نایان هه‌بێت)، به‌هه‌رحاڵ (ئه‌نفال وغه‌نیمه‌ت و فهیئ) سێ چه‌مك وحوكمی قورئانین و پێویستیشه بۆحالیبونیان مامه‌ڵه‌ی قورئانیانهیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردبێت له‌فیقهی كۆن ونوێدا جگه له‌هه‌ندێ زانای كه‌م ئه‌وانی دیكه جیاوازیان نه‌كردوه له‌نێوان ئه‌م سێ چه‌مكه‌دا.
وه‌ك نمونه وتراوه : (اڵانفال فی الاصگلاح عباره عما خصه الامام بعچ المجاهدین تحریچا له‌م علی الاقتتال. سمی نفلا. لكونه زیاده عن حصته من الغنمه). "2"
لێره‌دا (ئه‌نفال) وه‌ك (غنیمهت) تفسیر كراوه. له‌كاتێكدا له سیاقه قورئانیه‌كه‌دا مانای زمانه‌وانی (ئه‌نفال) به‌م شێوه‌یه یه: الانفل قیل هو الغنیمه بعینها. لكن اختلف الاعباره عنه اختلاف الاعتبار فانه اژا غیر بكون مڤفورا به یقال له: غنیمه.ویكون منحه من الله یقال له: نفل، وا‌صل ژالك من النفل ای الزیاده علی الواجب ویقال له النافله [ افتجهد به نافله] "3"
گه‌ر دیقه‌ت بكرێت به‌جیاواز (خیلاف) هێناویه‌تی، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی كه‌راست بێت مانای كۆتایه (منحه من الله یقال لهنفل وا‌صل من لژالك)
هاوكات زانای گه‌وره‌ی كورد (ناصری سوبحانی) لێكدانهیهكی زانستی قورئانی بۆئه‌م چه‌مكانه كردوه
ده‌ڵێت: نفل، بریتیه له و شته خۆرسكانه‌ی كهموڵكیهت هه‌ڵناگرن، واته مافی گشتیه و هه‌مو كه‌س مافیان تێدا هه‌یه، وه‌ك (كانه‌كان، ئاو، ئاگر، له‌وه‌ڕگا)[ الناس شركاو فی پلاپ: الما‌و والنار ولكلاو].
پاشان ده‌ڵێت سه‌همی حه‌قیقی بۆ خودایه, پێغمبه‌ر (د.خ) ته‌نها ئیداره‌ی سه‌همه‌كه ده‌كات. چونكه ئایه‌تی (1)ی، سوره‌تی [الانفال] نافه‌رموێت [قل الانفال لله وللرسول] واته [رسول]ش وه‌ك [الله ]سه‌همی هه‌بێت. به‌ڵكو ده‌فه‌رموێت[قل اڵانفال لله والرسول]، گه‌روا نه‌بوایه پێوستی نه‌بو یه‌ك حوكم به دوو چه‌مكی جیاواز دابه‌زێت"4" . لێره‌دا له‌دوو ریانێكدا ده‌وه‌ستین، یان ده‌بێت بڵێن ئایه‌تی (41)كه له هه‌مان سورهتدایه و باسی دابه‌شكردنی غه‌نیمه‌ت ده‌كات، حوكمی ئایه‌تی(1) هه‌مان سوره‌تی نه‌سخ كردۆته‌وه! كه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی قسه‌یه كه‌ئایا نه‌سخ هه‌یه له قورئاندا ؟! یان ده‌بێت بزانین كێن ئه‌وانه‌ی سه‌همیان له‌ئه‌نفال دا هه‌یه؟ یان ده‌بێت باوه‌ر بكه‌ین ئه‌نفال [اڵاموال المأخوژه من الكفار قه‌را بقتال ] نی یه و په‌یوه‌ندیشی پێوه نیه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سیاقی ئایه‌ته‌كه، روخساری ئایه‌ته‌كه ده‌ری ده‌ریخات ئهنقال نه‌ك مرۆڤ ناگرێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیشی به پاشماوه‌كانی شه‌ره‌وه نیه، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ندێك شتی دیاری كر‌و
ده‌گرێته‌وه كهموڵكیهت هه‌ڵناگرێت و مافی گشتیه‌و ده‌بێت هه‌مومان مافمان تێدا هه‌بێت, دواجار له سه‌رده‌می نوێ دا ده‌بێت ده‌سه‌ڵات سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شتانه بكات كهلهبازنهی ئه‌نفالدا ده‌سورێته‌وه .
2- الغنیمه : سه‌رچاوه‌ی (الاغنم) واته0 (فازبه وناله بلا بدل) یان (مایوخد من محاربین عنوه) "5". واته(ماڵێكت ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌زۆرو به‌بێ به‌رامبه‌ر). لهئیستلاحشدا (شرعا) به‌مانای ئه‌و شتومه‌كانه دێت كهلهجهنگدا ده‌گیرێت له‌سوپای به‌رامبه‌ر، بهزۆروههوڵدانیش, خاوه‌نی (لسان عرب) ده‌ڵێ: (الاغنیمه) [ وهو مااصیب من اموال اهل الاحرب ما اوجف علیه الامسلمون خیلهم وركابهم )، (ابن كپیر)ده‌ڵێ: (الاغنیمه) [ هی الامال الاماخود من الاكفار بایجاف الاخیل والاركاب): ته‌نانه‌ت مه‌رجیان داناوه كه‌ده‌بێت بچن بۆمه‌یدانی شهر، ئیدی به(پیاده)بێت یابه (سوار)ی، گه‌ر له دواجاردا سه‌ركه‌وتیت وچیت ده‌ستكه‌وت ئه‌وه غهنیمهتهو موڵكی خودا، پێغمبه‌ر و ..... تاكه كه‌سی تێدایه ( واعلمو انما غنیمتم من شئ فان لله خمسه وللرسول ولژی القربی...) ئه‌ڵبه‌ت ئێمه ئێستا ناجینه ناو ئه‌و باسه‌ی سه‌همی خودا و پێغمبه‌ر بۆكێ ده‌بێت و پیاده چه‌نده ده‌بات و سوار چه‌ند ده‌بات: به‌ڵام ئه‌وه گرنگه بوترێت ته‌نها ئه‌و كه‌سانه غه‌نیمه‌ت ده‌به‌ن كه ڕاسته‌و خۆ به‌شداری شه‌ره‌كه بون "6".
لێره‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت چه‌نده بێ‌ئاگان ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن (الانفال) , (الغنیمه) یه‌و (حوكم) ی (الانفال) ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێنێت , پاشان گرنگه لێره بپرسین ئه‌وانه‌ی كهلهشهردا ده‌گیرێن (سه‌یاره و ده‌بابه و چه‌ك و خواردن...) كه‌ی زیاده‌ن له مرۆڤ تاوه‌كو (حوكم) ی (الانفال) ی به‌سه‌ردا بچه‌سپێت , كه‌واته (غنیمه) ته‌نها ئه‌و شتومهكهانهیه كه‌له پاش ماوه‌ی شه‌ره‌كه‌دا جێده‌مێنێت (واعلموانما غنیمتم من شئ فان الله خمسه واللرسول ولژی القربی...) "7" .جیاوازییه‌كی زۆر ئاشكرا هه‌یه له‌نێوان (ئه‌نفال وغه‌نیمه)چونكه(غنیمه)( للرسول ،لژی قربی ، الیتاما...)ه دابه‌ش كراوه بۆ خوا‌و ره‌سول و... واته بۆچه‌ند چینێكی دیاریكراو له‌كۆمه‌ڵ وزۆر مومكینیشه حوكمی دابه‌ش كردنه‌كه‌ش بگۆردرێت وه‌ك له‌مێژوو گۆردراوهو ئایه‌ته‌كه‌ش بهرههای ئه‌و چینانه‌ی دیاری نه‌كردوه, به‌مانا ئیدی كه‌سی دی سه‌همی تیادا نێته. (ابن تیمیه)ده‌ڵێ :(هی خوا‌و ره‌سول و لژی الاقربی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان سه‌رف ده‌كرێت) "8".
یاحهلێكی هاوچه‌رخانه‌ی بۆده‌كرێت و ده‌درێته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه . وه‌ك له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی (عومه‌ر)دا كراوه. كه‌واته ته‌نها (الغنیمه) یه كه (الاموال الماخوده من الكفار قه‌را بیقال)ه
3- (الافئ) خۆی سه‌رچاوه‌یه (وقیل الاغنیمه التی لایلحقها مسقه) "9" .
ناسری سبحانی ده‌ڵێت : الفیو ئه‌وه ماڵه‌یه كه‌كه‌سانی غه‌یره موسوڵمان ده‌یدات به سوپای مسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ری به‌دور بێت وه‌ك [به‌لقیس]پاشای سباو دیاریه‌كه‌ی دا به [سولیمان] پێغه‌مبه‌ر ."10"
ابن كپیر ده‌لێت : [كل من اخژ من الكفار من غیر قتال ولاایجاف خیل ولاركاب كأموال بنونڤیر]"11"
خاه‌نی ل[لسان العرب] ده‌ڵێت : [وأما الفیو فهو ما أفاو الله من أموال المشركین علی المسلمین بلا حرب ولا ایجاف علیه نپل جزیه ارۆوس]. "12"
[ماأفاوالله علی رسوله منهم فما أوجفتم علیه من خیل ولاركاب ولكن الله یسلگ رسله علی من یشا‌و والله علی كل شی‌و قدیر . ما افاو الله علی رسوله من أهل القری فلله وللرسول ولژی القربی والیتمی والمساكین وابن السبیل كی لایكون دوله بین الاغنیاو منكم ] "13"
ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر (الاغنیاو) [سبحانی ]ده‌ڵێت : مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌یه كه توانای شه‌ركردنیان هه‌یه چونكه ئه‌وان به‌ش له غه‌نیمه‌ت ده‌به‌ت ، نه‌ك ده‌وله‌مه‌ندی سامان، بۆیه ئه‌وانه‌ی توانای به‌شداری شه‌ریان هه‌یه سه‌همیان له الفیو دا نیه. چونكه لهغهنیمهتدا به‌شی خۆیان هه‌یه."14"
بۆ پالپشتی ئه‌مه‌ش (أبن كپیر) ده‌ڵێت : (دوله بین الاغنیاو) واته (كیلا یبقی مأكله تستغلب علیها الاغنیاو )"15".
ماوهردیش ده‌لێت : ان كل مال وصل من المشركین عفوا من غیر قتال ولا بایجاف خیل ولاركاب فهو كمال الهدنه والجزیه ."16"
كه‌واته لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و رایه‌ی كه ئه‌نفال مافی گشتیه(هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشی به‌جه‌نگ و تاڵانیهوهنیه ) و غه‌نیمه‌ت مافی جه‌ند چینێكی دیاری كراوی كۆمه‌ڵه‌و هه‌رجی (الفیو) شه جه‌ند چینێكی كه‌می تایبه‌ت لهكۆمهل نه‌بێت(جه‌نگاوه‌ران ، مافی زۆرێك له هاوڵاتیانه).
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی به‌عس كردی چی‌بوو ؟ بۆچی ناوی نا ئه‌نفال؟ ئه‌وه‌ی به‌عس به‌سه‌ر كورد هێنای پرۆسه‌ی له‌ناوبردن و پاكتاو كردنی كورد بو ، گۆرینی دیمۆگرافی و جوگرافیا كورد و كوردستان بوو ، سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌و كلتوری كوردبوو، گه‌ر زاراوه‌ی سه‌رده‌م به‌كاربه‌رین ، ئه‌وا پرۆسه‌كه ناو ده‌برێت جینۆساید(نه‌ك ئه‌نفال)، جینۆساید له‌زمانی یۆنانیه‌وه وه‌رگێراوه: genosواتا نه‌ته‌وه cide یش به‌مانای كوشتن دێت"17" . لێره‌وه رۆشندبێتهوه كه ئه‌نفال چه‌نده جیاوازه له جینوساید. ئه‌سڵه‌ن ناشتونین خاڵی هاوبه‌شیش تێیاندا بدۆزینه‌وه . به‌ڵام به‌عس توانی چه‌مكه دینی یه‌كان ئیستغلال بكات بۆ ته‌حقیقی بهرژهوندیهكانی خۆی . چونكه چه‌مكه دینیه‌كان باكگراوندێكی ئیلاهیان هه‌یه‌و موقه‌ده‌سن وناتوانرێت به ئاسانی په‌نچه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكه‌ین . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆی چڤات به‌ئاسانی قبوڵی ده‌كات و توانای روبه‌رویان نابێت. له‌روی سیاسیشه‌وه باشترین پاساو ده‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان یاخود شه‌رعیه‌ت پێدانی تاوانه‌كانی . به‌مانایه‌كی دی خۆحه‌شاردان له‌پاڵ دیندا ، یاخود خۆ پۆشین به پۆشاكی دین : باشترین هه‌له كهبهكاربهێنرێت بۆ جوان كردنی كاره دزێوه‌كان . چِونكه ئه‌و كات ماف به‌كه‌س ناده‌یت بتخاته بازنه‌ی لێپێچهوهو گومانه‌وه، ته‌نانه‌ت قسه‌شی له‌سه‌ر نابێت بكرێت . لێره‌وه وه‌زیفه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆشنبیر زیاد ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دین سهربهخۆبكات له‌كایه‌كانی تر ! ته‌نها له‌و رێگهشهوهیه كه‌بتوانین قسه له‌سه‌ر ئه‌و موماره‌سانه بكه‌ین كه روكه‌شی دینیان بۆكراوه ، له‌كاتێكدا جگه له موماره‌سه‌یه‌كی تاكی یاخود كۆمه‌ڵی روت ، جیدیكه نیه . دواجار به‌عس توانی ئه‌نفال له‌سیاقی خۆی بترازێنێت و ئیستغلالی بكات بۆ مه‌به‌ستێكی قێزه‌ون ئه‌ویش كافركردنی كورد و دواتر شه‌رعیه‌تی له‌ناوبردنیان به‌خۆی بدات و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان باوه‌ڕ به چوارده‌وریش بهێنێت كه‌نه‌ك كاره‌كه‌ی ته‌واو مرۆییه به‌ڵكو پڕ (دین)یشه . به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به‌قه‌ده‌ر به‌عس سه‌لیقه‌و توانایمان نه‌بوو! به‌ڵكو به‌جۆریك لهجۆرهكانش ئه‌و فۆنته‌ی به‌عس بێی ده‌نوسی دزهیكردوهته ناو زیهنی ئێمه‌شه‌وه.
له‌دواجاردا ده‌خوازم بتوانین له‌مه‌ودوا خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و جدی و پر ئارگۆمێنت بۆ ئه‌نفال و مه‌به‌ستی به‌عس له به‌كارهێنانی ئه‌نفال و شێوازی رازیكردنی چوارده‌ور به‌شه‌رعیه‌تی ئه‌و پرۆسیه بكه‌ین .
په‌راوێز
1 – ئه‌نفال ،كورد‌و ده‌وڵه‌تی عێراق .جاپی 2 ،ساڵی 2003،ل52
2-الفقه الاسلامی من اسلوب الجدید. وهبه الزحیلی .
3-تژهیب الراغب .عمر عبدالعزیز.
4 – ناسری سبحانی ، كاسێته‌كانی قیتال
5 – المنجد ج2
6- لسان العرب ب11 ل93
7 - ابن كپیر ب2
8 – بدایه المجتهد ب1 ل380
9 – سوره‌تی ئه‌نفال ئایه‌تی 41
10- ابن كپیر ب2 ل107
11 -تژهیب الراغب .عمر عبدالعزیز
12- ناسری سبحانی ، كاسێته‌كانی قیتال
13 – ابن كپیر ب2 ل105
14- لسان العرب ب 11 ل 93
15 – سوره‌تی الحشر ئایه‌تی 5 ، 6
16 - ناسری سبحانی ، كاسێته‌كانی قیتال
17 - ابن كپیر ب 3 ل 473
18 – الاحكام السلگانیه .الماوردی ل 161
19 – كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه توێژینه‌ویه‌كی سایكولوژی .فریشته كه‌وه. ل 50 چاپی 1
|
Sunday, January 9, 2011
|
|
|