ئابوری هەرێمی کوردستان، لە(30) ساڵی ڕابردودا، چەندین هەورازو نشێو و سەرووخواری کردووە، لەهەمانکاتدا بەدەست چەندین کێشە و دیاردەی گەورە و گرانەوە دەناڵێنێت. زاراوەی ئابوری کرێخۆر، لەسەدەی بیست بەربڵاو بوو، بە ئابوری ئەو وڵاتانە دەوترێت، کەدەوڵەمەندن بەسەرچاوەی زۆری دەرامەتە سروشتییەکانی وەک نەوت وغاز، کانزاکان. سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵات، بەڕێژەیەکی زۆر لەیەک سەرچاوەوە دێت، وەک نەوت یان غازی سروشتی...