ئه‌فسانه‌و مێژوو عه‌بدولحسین زرین كوب وه‌رگێڕانی: وریا فائق
ئه‌رستۆ له‌و روانگه‌یه‌وه مێژووی له‌خوار شیعره‌وه داده‌نا، كهمێژوو سه‌روكاری له‌گه‌ڵ واقیعه (جزئی) و فهردهكاندا هه‌یه‌و به‌بڕوای ئه‌و (ئه‌گه‌ری بوون) یاخود (ئه‌گه‌ری روودان) له‌م جۆره واقیعیانهدا شتێكی حه‌تمی و پێویست نیه.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدا شیعر ده‌ست و پهنجهنهرم كردنه له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌مه‌كی و گشتگیرتردا شیعر هه‌ڵس و كهوتكردنه له‌گه‌ڵ كاروباروكردارگهلێكدا كه (ئه‌گه‌ری هاتنه‌بوون) یاخود (گریمانه‌ی روودانیان) ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌رستۆ شیعری بهفهلسفیانهتر ده‌بینی به به‌راورد به‌مێژوو.
ئایا مێژوو وه‌كو ئاوێنه وایه، جیهان به‌وجۆره ده‌خاته‌ڕوو كه‌هه‌یه، یاخودبه واتایه‌كی ووردتر، جیهان وه‌ك خۆی پیشان ده‌داته‌وه، یان به‌وجۆره ده‌یخاته‌ڕوو كهلێڵی و روونی ئاوێنهبواردهدات؟ یان نه‌خێر، مێژوو وه‌كو پێوانه (ته‌رازوو) ه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كردار‌و ره‌فتاری كه‌سه‌كان ده‌كات و له‌سۆنگه‌ی به‌ها ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بڕیاریان له‌سه‌رده‌دات؟ ئه‌وه‌ی له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) نێوده‌برێت خۆی له‌خۆیدا هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره و بۆ شیكاركردنی پرسی (چییه‌تی مێژوو).
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه
|
77951
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, February 23, 2011
|
|
|