ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕن، زه‌رووره‌تێکی ناوه‌خت حه مه ی که ریمی
که‌م که‌س ھه‌یه له ئێستادا و به بوون و ھه‌ست پێکردنی زه‌رووره‌تی په‌سامۆدێڕن له قۆناغه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی و له ئه‌ده‌ب و ھونه‌ردا به تایبه‌تی له به‌ھاکانی مۆدێڕنیته و ده‌سکه‌وته مرۆییه‌کانی له‌وانه «کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، مافی مرۆڤــ، دێمۆکراسی‌و ئازادیی چاپه‌مه‌نی و ڕاده‌ربڕین و به گشتی ھێنان ئارای فه‌زایه‌کی کراوه بۆ ره‌خنه و دیارده‌ی ره‌خنه‌گرانه له ھونه‌ر و ئه‌ده‌بدا نکوولی بکات. خوێندنه‌وه‌ی فه‌رھه‌نگی مۆدێڕنیزم به دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه به مانای نه‌فی مۆدێرنیزم و ده‌سکه‌وته‌کانی و ھاوکات نکۆڵی کردن له نه‌ھامه‌تیه‌کانی مۆدێڕنیته نیه. ھه‌ڵسه‌نگاندن و شیکاری لایه‌نه پوزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤه‌کانی مۆدێڕنیزم به تێڕوانینێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه فه‌زایه‌کی کراوه و ئاوه‌ڵا به رووی ئێمه‌دا ده‌کاته‌وه، تا زیاتر له فه‌رھه‌نگی مۆدێرنیزم بگه‌ین و له‌وێوه‌ش چه‌مکی پهسامۆدێڕنیزمی پێ بخوێنینه‌وه و ره‌ھه‌نده‌کانی پهسامۆدێڕنیته ده‌ست نیشان بکه‌ین.
به‌م باسه‌وه ئه‌مه‌وێ بڵێم ئاخۆ مۆدێڕنێته چاره‌نووسی قه‌تعی و حه‌تمی ئێمه‌یه یان ئه‌وه‌ی که لیبراڵه سهرهخۆشهکان ده‌ڵێن ده‌بێ ئێمه ژیانی ڕۆژانه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌مکی مۆدێڕنیته و بهھاگهردوونیهکانی ھاوده‌نگ و ھاو ته‌ریب بکه‌ین یان ئه‌وه‌ی که لیوتار ده‌ڵێ: بۆ مۆدێڕن بوون سه‌ره‌تا ده‌بێ په‌سامۆدێڕن بین» ژان فرانسوا لیۆتار که بۆ خۆیشی له پێشگامانی به‌رچاوی په‌سامۆدێڕنه له پێناسه‌ی پهسامۆدێڕنا ده‌ڵێ: بۆ ئه‌مرۆیی بوون ده‌بێ له ئه‌مڕۆ له پێشتر بین» په‌سامۆدێڕن بوون ڕێگایه‌که بۆ مۆدێڕن بوون. رێگایه‌ک بۆ ئه‌مڕۆیی بوون و به رۆژ بوون. به‌مه‌وه ده‌ڵێم په‌سامۆدێڕن به ھه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه نه ھیچ تهبایییهکی له گه‌ڵ مۆدێڕنیزم ھه‌یه و نه‌ش موناسبهتێکی له گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا. به‌م پێناسه‌یه په‌سامۆدێڕن ده‌کرێ بڵێین چه‌مکێکی ناوه‌خت (نابھنگام) و زه‌رووره‌تێکی ناپێویسته که ده‌ڵێم زه‌رووره‌تێکی ناپێویست مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زه‌رووره‌تێکی کتوپڕی و نابه‌جێیه» ناوه‌خت به‌و مانایه شتێ که‌متر یان زیاتر له چاوه‌ڕوانیه‌کانمان. شتێکی پێشبینی نه‌کراو به‌مه‌وه تێڕوانین و تێفکرینی «نیچه» شتێکی ناوه‌خت و نابه‌جێ بوون. ھه‌روه‌ھا نووسراوی پهسامۆدێڕنیزم نووسراوێکی ناوه‌خت و کتوپڕییه. به‌ڵام پرسیارێک که لێره‌دا سه‌رھه‌ڵده‌دا ئه‌وه‌یه: ده‌کرێ ئێمه به ھه‌ر گوتارێکی نامۆدێڕن بڵێین په‌سامۆدێڕن. ئه‌گه‌ر وه‌ھا بێ په‌سامۆدێڕن پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تیتر نه له چه‌شنی پێناسه‌ی لیۆتاری وه‌رده‌گرێ په‌سامۆدێڕن له خۆیدا ھه‌ڵگری پێناسه‌یه‌کی ناڕوون و نا ئاشکرایه ئه‌م ئیبھامئامێزیهی پێناسه‌ش له په‌سامۆدێڕن له راستیدا بۆته سه‌رچاوه‌ی زۆرێک له به ھه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و بڕێکیش به ئه‌نقه‌ست به ئه‌ندیشه پاسیڤهکانیانهوه خۆیان به په‌سامۆدێڕن ده‌زانن. له پێناسه‌یه‌کی کورت‌دا ده‌کرێ بڵێین په‌سامۆدێڕن نه به مانای سووننه‌تی بوونه و نه‌ش مۆدێڕنتر له مۆدێڕنیزمه. به تهعبیرێکیتر په‌سامۆدێڕن نه ئه‌وه‌یه سووننهت به ته‌واوه‌تی ستایش بکات و نه مۆدێڕنه‌ش به یه‌کجاری مه‌حکووم ده‌کا. ره‌خنه‌ی په‌سامۆدێڕن ره‌خنه‌یه‌کی رێژه‌یی و فره ره‌ھه‌نده ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی مۆدێرنیزمهوهیه که ره‌خنه‌یه‌کی تاک ره‌ھه‌ند و تاک مانا و نارێژهیییه، له م رووه‌وه ھه‌ر جۆره ره‌خنه‌یه‌ک له مۆدێرنیته ره‌خنه‌شه له سوننه‌ت و به‌ھا و ده‌سکه‌وته‌کانی په‌سامۆدێڕن له ڕاستیدا پۆلی فۆنی نێوان سوننه‌ت ـ مۆدێڕنیته نه‌فی ده‌کات. تهوهھومی کۆتایی مێژوو که ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ لیبراڵه سه‌رخۆشه‌کان بوونه‌ته ئاڵا ھه‌ڵگری و به پرۆژه ناته‌واوه‌کانی مۆدێرنیته خۆشحاڵ ده‌بن و پارێزگاری لێ ده‌که‌ن پۆست مۆدێڕنیزم به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که مێژوو نه‌فی ده‌کات. تهوهھومی کۆتایی مێژوو ئینجمادی مێژوو له ڕاستیدا خاڵی ھاوبه‌شی ته‌واوی ئه‌و مۆدێرنیستانه‌یه که کۆتایی مۆدێرَنیته و سه‌رھه‌ڵدانی پۆست مۆدێڕنیزم به کۆتایی مێژوو ـ کۆتایی متافیزیک و به گشتی کۆتایی مرۆڤایه‌تی ده‌زانن.
ئه‌گه‌ر جیاوازی نێوان مۆدێڕن و مۆدێڕنیزمان قه‌بووڵ بێ، به‌و جۆره‌ی که ده‌ڵێین «زوولا» مۆدێڕنه و بولێر مۆدێڕنیست. ده‌بێ بڵێین ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی تاکوو ئێستا به ناو ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕنه‌وه پیشان دراوه ئه‌ده‌بی په‌سامۆدێڕنه نه ئه‌ده‌بی پۆست مۆدێڕن.
ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان په‌سامۆدێڕن و پۆست مۆدێڕنیزم ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی نێوان سووننهت و پهساسووننهت گه‌راییه‌یه. نه سووننهت و مۆدێڕنیته. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئه‌م ده‌قانه «په‌سامۆدێڕن» بایه‌خێکی ئه‌وتۆ به‌م جیاوازییه و پێکھاته‌کانیان ناده‌ن. له ڕاستیدا ده‌کرێ بلِێین پۆست مۆدێڕنیزم زاده‌ی په‌سامۆدێڕنه نه مۆدێڕنیزم. چۆنکه ئێمه ده‌بینین له تێوریسیهنێکی وه‌ک، لیۆتار و دلۆز و فۆکۆ له پێشگامانی به‌رچاوی په‌سا مۆدێڕن بیرمه‌ندێکی پۆست مۆدێڕنی وه‌کوو بودریار سه‌رھه‌ڵده‌دا.
|
254337
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, September 10, 2015
|
|
|