فرەژنی لە یاسای شارستانی وڵاتانی ئیسلامیدا نووسینی: فاتمە كەریمی وەرگێڕانی: كەریم قادرپوور
فرەژنی لەنێوان موسوڵماناندا زۆر باونییە و تەنیا لەسەدا 5ی خێزانە ئەلجەزاییریەكان و لە سەدا 3ی خێزانە مەڕاكشییەكان دەگرێتەخۆ. نەریتی فرەژنی كە ساڵی 1956 لە تونس قەدەغەكرا هەڵوەشایەوە. لەو سەردەمەدا تەنیا لەسەدا 2ی خێزانە تونسییەكان فرەژنی بوون و هەر بەمپێیە، ئەم نەریتە لە سێ وڵاتی باكووری ئەفریقاش بەرەودابەزینە هەرچەن هەتائێستا لە ئەلجەزاییر و مەڕاكش لەئاستی یاساییدا قەدەغەنەكراوە، لەگەڵ سنووردایەتی قورسدا بەرەوڕووە.
بەواتایەكیتر لەكردەوەدا، تاك هاوسەری رێسایەكی باوە هەرچەن لە گوتاری كۆمەڵایەتیدا بەرگری لەم نەریتە هەتائێستاش بەشێوەی ئەبستراكی بەرچاودەكەوێ. لەتوێژینەوەیەكدا كە لەلایەن گروپی 95 لە ئەلجەزایەر بەڕێوەچوو زۆربەی زۆری ژنان و زیاتر لە سەدای 50ی پیاوان پەیڕەوی لەم نەریتە ناكەن هەرچەن كە رێژەیەكی كەم خوازیاری هەڵوەشانەوەی فەرمی ئەم نەریتەن. لە مەڕاكش بە بڕوای 53 لە سەدی خەڵك، پیاوێك، ئەگەر بێتو توانستی ماڵیشی بێ، نابێ لە ژنێك زیاتری هەبێ (مافی ژنانی ئەفریقا). وڵاتانی ئیسلامی هەركامیان بەپێی كولتوری تایبەت بەخۆیان، یاساگەلێكیان بۆ سنوورداركردنی دووبارە ژنهێنانەوە داناوە كە ئاماژە بە تاقمێكیان دەدرێ:
ئەفغانستان
یاسای شارستانی ئەفغانستان بابەتی فرەژنی بەشێوەی خوارەوە داڕشتووە:
ماددەی 86: هاوسەگیری لەگەڵ زیاتر لە ژنێك لەو نموونانەی خوارەوەدا دەكرێ بێتەبواری جێبەجێكردنەوە:
1. لەكاتێكدا ترس لە نادادپەروەری لەنێوان ژنەكاندا لەئارادانەبێ.
2. لەكاتێكدا ئەوكەسە توانایی دابینكردنی نەفەقەی ژنەكانی وەك خواردن، جلوبەرگ، شوێنی نیشتەجێبوونی شیاوی هەبێ.
3. لەكاتێكدا كە راستی و دروستییەكی شەرعی وەك نەزۆكی ژنی یەكەم یا تووشبوونی بە نەخۆشی چارەسەرنەكراو لەئارادابێ.
ماددەی 87: ئەگەر مێرد بەپێچەوانەی مەرجە باسكراوەكان، هەستێ بە هێنانی ژنی دووهەم، ژنی یەكەم مافی ئەوەی هەیە بەپێی ئەو حوكمانەی لە ماددەی 183 یاسای شارستانیدا هاتوون لە دادگا بۆ وەرگرتنی غەرامە، داوا تۆماربكات (سارم، 1383: 13).
تونس
لەنێوان وڵاتانی موسوڵماندا، تونس، تەنیا وڵاتێكە كە فرەژنی قەدەغەكردووە و وەك تاوان سەیریدەكات.
ماددەی 18 یاسای "احوال شخصیە"ی ئەم وڵاتە، هاوسەرگیری دووبارەی بە سزای یەك ساڵ بەندیخانە و 240 هەزار فرانك غەرامە لە ریزی تاوانە پێناسەكراوەكاندا دانا بەپێی ماددەی 21ی هەمان یاسا ژنهێنانی دووهەم كە بەبێ هەڵوەشانەوەی هاوسەگیری یەكەم جێبەجێدەكرێ، هەڵوەشاوەیە (مهر پور، 1384: 106).
لیبی
دووبارە ژنهێنانەوە لەم وڵاتەدا بەهێندێك مەرجەوە رێگەپێدراوە. لە ماددەی 1ی یاسای نوێی ئەم وڵاتەدا هاتووە: "پیاو بۆی هەیە لەگەڵ ژنێكیتردا هاوسەرگیریبكات ئەگەر هۆكاری بەهێزی هەبێ و ئەگەر یەكێك لەو دوو مەرجەی ژێرەوەی هەبێ:
1. راگەیاندنی رازیبوونی ژنەكەی لە دادگا لە بەشی تایبەتدا.
2. دەركردنی حوكمی دادگا بۆ مارەبڕینی ژنی دوایی لە بەشی تایبەتی دادگا لە داوایەك كە لەسەر ویستی ژن سازدەدرێ." گەڕەنتی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە هەڵوەشانەوەی زەواجە و ژنی یەكەم مافی تۆماركردنی سكاڵای لەم بوارەدا هەیە (محمد الشریف العالم، 1998: 379 378).
یەمەن
لە ماددەی 12 یاسای "احوال شخصیە"ی ئەم وڵاتەدا هاتووە: ((بۆ پیاو رێژەی ژنهێنان هەتا چوار ژن رێگەپێدراوە بە جێبەجێكردنی چوار مەرج:
1. توانای جێبەجێكردنی دادپەروەری هەبێ ئەگینا دەبێ بە ژنێك رازیبێ.
2. هاوسەر توانای ئیدارەی خێزانی هەبێ.
3. ژنی دووهەم ئاگاداربێ كە مێردەكەی لەگەڵ كەسێكی جیا لەو هاوسەرگیریكردووە. (سەرچاوەی پێشوو، 5).
ئێراق
لە ماددەی 3 یاسای "احوال شخصیە"ی ئەم وڵاتە بڕگەی 4دا هاتووە كە: "هاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە ژنێك رەوانییە مەگەر بە ئیزنی دادوەر و بۆ ئیزنوەرگرتن و جێبەجێكردنی دوو مەرجیتر پێویستە:
1. هاوسەر پێویستە ئەو تواناییە ماڵیەی هەبێ كە بتوانێ نەفەقەی زیاتر لە ژنێك بدات.
2. بەرژەوەندیەكی شەرعی دەبێ لەئارادابێ.
بڕگەی 5: "ئەگەر پیاو ترسی هەبوو لە جێبەجێكردنی دادپەروەری چەن ژنی رەوانییە."
بڕگەی 6: " هەركەس لەگەڵا زیاتر لە ژنێك هاوسەرگیریبكات بەپێچەوانەی ئەوەی لە بڕگەكانی 4 و 5 ی ماددەكەدا هاتووە بە زیندانیكردنی زیاتر لە ساڵێك یا جەریمەیەك كە زیاتر لە 100 دینار بێت یا بەهەردووكیان مەحكومدەكرێ." (بەرزنجی، 1980).
سوریا
یاسای "احوال شخصیە"ی سووریا، فرەژنی بەڕەوا دەزانێ، بەڵام رێگای بە دادوەر داوە ئەگەرهاتو بۆیدەركەوت پیاو ناتوانێ نەفەقەی ژنێك بدات رێگەینەدات دووبارە ژنبێنێتەوە. (مهرپور، 1384: 107).
مالیزیا
وڵاتی مالزیا لەهێندێك لە هەرێمەكانیدا فرەژنی بەئیزنوەرگرتنی پێشوو لە دادگا یا لە ئەنجوومەنی زانایان گرێداوە. هەڵبەت هێندێك هەرێمیش لەم وڵاتەدا هەن كە لە یاساكانی خۆیاندا ئەمجۆرە سنووردارییەیان بۆ فرەژنی نییە (سەرچاوەی پێشوو، 107(.
لوبنان
لە لوبنان یاسایەك كە فرەژنی قەدەغە یا مەرجداربكات بۆ سوننە و شیعەكانی جەعفەری لەئارادانییە و تەنیا ماددەی 10ی خێڵی دروزی، فرەژنی قەدەغەكردووە (گرجی، 1384: 132).
ئەلجەزاییر
لە ئەلجەزاییریش لە یاسای شارستانی ئەم وڵاتەدا فرەژنی بەلەبەرچاوگرتنی پێودانگەكانی شەریعەت و جێبەجێكردنی دادپەروەری بەبێ سەردانی دادگا رێگەپێدراوە، بەڵام یاسا ئەو مافەی هەم بە ژنی پێشوو هەم بە ژنی تازە داوە ئەگەر مێرد درۆی پێوتوون دەتوانن سەردانی دادگا بكەن و داوای تەڵاقبكەن (مهرپور، 1384: 107).
مەڕاكش
لە یاسای "احوال شخصیە"ی ماددەی 31دا هاتووە: "ئەم مافە بۆ هاوسەر پارێزراوە كە مەرجی ئەوە دانێ پیاوەكەی ژنیتر نەهێنێ و لەوەها بارودۆخێكدا ئەگەرهاتو پیاوەكە ژنیتری هێنا ژنەكەی مافی ئەوەی هەیە داوای هەڵوەشانەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی بكات". هەروەها لە ماددەی 30دا هاتووە: پیاو ئەركی سەرشانییەتی كاتێك دەیهەوێ ژنێكیتر بێنێ بە ژنی یەكەمی رابگەیەنێ و بە ژنی دووهەمیش بڵێ كە ژنێكیتری هەیە و بۆ ژن ئەو مافە پارێزراوە كە مەرجی ئەوەدانێ مێردەكەی ژنیتر نەهێنێ و ئەگەر پیاو كارێكی وایكرد كەوایە درێژەی ژیان بەدەست ژنە، ئەگەربێتو ژن وەها مەرجێكی دانەنابێ دەتوانێ لە لای دادوەر سكاڵا تۆماربكات هەتا دادوەر لەسەر ئەو زیانەی بۆئەو هاتووەتەپێش، بڕیاربدا و هەرچۆنێكبێ، ئەگەر دادوەر ترسی لە جێبەجێكردنی دادپەروەری لەنێوان ژنەكانی بۆ ئاشكرابێ رێگە بە چەن ژنی نادات. (مجموعه الوپائق و النصوص القانونیه المتعلقه بوچعیه المرە، 2001 م: 172 بە گێڕانەوە لە بوداغی، 1387).
میسر
هیچ بەربەستێك تەنانەت لە یاسای نوێی ئەم وڵاتەدا بۆ دووبارە ژنهێنانەوە نییە (شبلی، 1397 ق: صص 245 244 بە گێڕانەوە لە بوداغی، 1387).
لە بەشی شەشەمی جاڕنامەی مافی خێزان پەسەندكراوی ئەنجومەنی "ژنانی رێكخراوی بانگەشە و یارمەتی ئیسلامی" لە قاهیرە پەسەندكراوی 2007 م. چوار ماددەی تەرخانكردووە بۆ دووبارە ژنهێنانەوە:
ماددەی 79 رێسا و یاسای ژنهێنانەوە: "هاوسەرگیری دووبارە تەنیا لە چوارچێوەی لەوەپێش دیاریكراو بەپێی شەرع و تەنیا بۆ دابینكردنی بەرژەوەندییەكانی شەرع و كۆمەڵگا و بەمەبەستی توانایی مێرد بۆ وەئەستۆ خەرجییەكانی هەموو ژن و مناڵەكانی و پاراستنی دادپەروەری لەنێوانیاندا لەبواری شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن و جلوبەرگ و هەموو كەلوپەلی ژیان ئیمكانی هەیە".
ماددەی 80 لەبواری جیاوازینەكردن لەنێوان ژنەكاندا: "شەرع راسپاردەدەكات بە راگرتنی هاوسەنگی رۆحی و ئەوین دەرنەبڕین و مەیلی رۆحی بەرامبەر بە یەكێك لە هاوسەرەكان".
ماددەی 81 لەبواری مەرجی دووبارە زەواجنەكردن: "ژنێك دەتوانێ بۆ هاوسەرەكەی ئەو مەرجە دانێ كە مافی ژنهێنانەوەی نییە و سزای هەرجۆرە سەرپێچییەك لەم بوارەدا خۆی دیاریدەكات".
ماددەی 81 لەبارەی مافی تەڵاقی هاوسەری یەكەمەوە دەڵێ: "ئەگەر پیاو بەبێ سەرنجدان بە رێساكانی هاوسەرگیری دووبارە، ژنێكیتر بێنێ و ژنی یەكەم زیانێك بەرۆكی بگرێ، لەمكاتەدا ژن دەتوانێ تەڵاقی لێوەرگرێ و ئەگەر پیاو ملی بەم ویستە نەدا ژن دەتوانێ بەسەردانی بۆ لای دادوەر داوای تەڵاق بكات".
عوممان
لە ماددەی 37 یاسای "احوال شخصیە"ی عوممانیش بە مەرجی دادپەروەری لەنێوان ژنەكاندا، لەگەڵ ئەوەدا مافی ژن بەسەر پیاودا روونكراوەتەوە، هەروەها لە ماددەی 59دا دیاریكراوە: "پیاو ناتوانێ ژنەكان ناچاربكات كە لەگەڵ ژنی دووهەمی لەماڵێكدا وەمێنێ، مەگەر ژن رازیبووبێ و ئەگەر ژن رازیبوو، لەدوای ئەوەش تووشی زەرەربوو دەتوانێ لە رازیبوونی خۆی پاشگەزوەبێ." (بوداغی، 1387(.
یاسای هاوسەرگیری دووبارە لە تاقمێك لە وەڵاتانی ئیسلامیدا بەشێوەی خوارەوەیە:
خشتەی ژمارە (1): یاسای دووبارە ژنهێنانەوە لە تاقمێك لە وەڵاتانی ئیسلامیدا
وەڵات حوكمی زەواج بارودۆخ گەڕەنتی جێبەجێ كردن
ئێران قەدەغە، مەگەر بەمەرج دادپەروەری و ئیزنی دادگا جێگیری ماددی
هۆكارە دیاریكراوەكانی وەك رازیبوونی ژن، ملكەچنەبوونی ژن، زیندانیبوونی ژن و.. ـ مەرجدانان لەكاتی مارەبڕیندا بۆ قەدەغەكردنی مێرد لە دووبارە ژنهێنانەوە و مافی تەڵاق بۆ ژنی یەكەم.
تونس قەدەغەكردنی رەها تاوان زیندانی + جەریمەی نەخت
سورییە رەوا، بەڵام بەدانانی مەرج مەسڵەحەت و ئیزنوەرگرتنی شەرعی
ـ توانایی نەفەقەی دوو هاوسەر
ـ ئیزنی دادگا
ئێراق ئیجازەنەدانی دادگا مەگەر لەهێندێك نموونە و دۆخی تایبەتدا ئیجازەنامەی دادگا
ـ توانستی دارایی بۆ نەفەقەی دوو ژن.
ـ بوونی مەسڵەحەتی شەرعی.
ـ جێبەجێكردنی دادگا زیندانی + جەریمەی نەخت.
عوممان رەوا، بەڵام بەمەرجەوە دانی نەفەقە
ـ جێبەجێكردنی دادپەروەری
ـ شوێنی نێشتەجیبَوونی جیا
لیبیا رەوا بەڵام بەمەرجەوە رازیبوونی ژن لەبەردەم دادگادا
ـ دەركردنی حوكمی دادگا لەداخوازییەكدا بە ئامادەبوونی ژنەكان.
- هەڵوەشانەوەی زەواجی دووهەم بە ویستی ژنی یەكەم.
مەڕاكش رەوا، بەڵام بەمەرجەوە ئیجازەی دادگا
- ئاگاداركردنەوەی ژنی یەكەم.
- نەبوونی مەرجی مارەنەكردن لەگەڵ ژنێكیتردا لەگەڵ مارەیی ژنی یەكەمدا.
ـ هەڵوەشانەوەی مارەیی ئەگەرهاتو حەق بە ژنی یەكەم بوو.
ـ داوای تەڵاق لە دادگا بۆ ژنی یەكەم ئەگەربێتو زیانی پێبگات.
میسر رەوا بەڵام بەمەرجەوە دادپەروەری
ـ وەئەستۆگرتنی هەموو تێچوونەكان
ـ بەرژەوەندی شەرعی و كۆمەڵایەتی ـ مەرجدانان لەكاتی مارەبڕیندا بۆ رێگری پیاو لە مارەكردنی ژنی دووهەم و دیاریكردنی گەڕەنتی پابەندبوون
ـ مافی تەڵاق بۆ ژنی یەكەم ئەگەرهاتو دادپەروەری جێبەجێنەكرا
یەمەن رەوا بەڵام بەمەرجەوە توانای جێبەجێكردنی دادپەروەری
ـ توانای ئیدارەكردنی خێزان و ئاگاداربوونی ژنی یەكەم لەسەر ژنی دووهەم.
•••
|
56718
جار خوێندراوهتهوه |
Thursday, April 30, 2015
|
|
|