عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش

عەلی شەریعەتی لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی (1933) لە یەكێك لە گوندەكانی سەبزەوار بەناوی (مزینان) لەدایكبووە، سەبزەوار یەكێكە لە شارەكانی پارێزگای خوراسان كە دەكەوێتە لێڕەواری دەشتی گەورە بەناوی (كوێر). باوكی محەممەد تەقی شەریعەتی، یەكێكە لە راڤەكارە ناسراوەكانی قورئانی پیرۆز و لە گەورە بیرمەندان و تێكۆشەرە موسوڵمانەكانە و دامەزرێنەری سەنتەری (بڵاوكردنەوەی راستییەكانی ئیسلام) كە ئەركی هۆشیاركردنەوەی جەماوەر بوو سەبارەت بە رۆڵی راستەقینەی ئایین لەكۆمەڵگەدا.
شەریعەتی لە سەرەتای ژیانییەوە دەستیكرد بە چالاكی سیاسی، بۆیە هەر لە قۆناغی دواناوەندی خوێنكاریدا پەیوەندیكرد بە باڵی گەنجانی بەرەی نیشتیمانی. شەریعەتی لە ساڵی 1954 چووە كۆلێژی ئادابی زانكۆی مەشهەد. لە زانكۆ زنجیرەیەك لێكۆڵینەوەی دامەزراند سەبارەت بە ئامانجەكانی ئیسلام، ئەمەش بەپشتبەستن بە هەوڵەكانی باوكی لەو بوارەدا. كاتێك دەسەڵات لە ساڵی 1958 دەستی وەشاند لە بزووتنەوەی بەرگری نیشتمانی و هەڵیوەشاندەوە، عەلی شەریعەتی لەكاتێكدا هێشتا خوێندكاری زانكۆ بوو بۆ ماوەی شەش مانگ بەندكرا. دوای تەواوكردنی زانكۆ بە پلەی نایاب لە ئاداب، لە ساڵی 1959 لە نێردەیەكی خوێندندا نێردرا بۆ فەرەنسا، لەوێ‌ لەپاڵا خوێندندا درێژەیدا بە چالاكییە سیاسییەكانی و لقی ئەوروپای بزووتنەوەی رزگاری ئێرانی دامەزراندا، ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن ئایەتوڵڵا تالەقانی و مەهدی بازرگانەوە لە ساڵی 1961وە دامەزرابوو. لە فەرەنسا، دەستیكرد بە خوێندنی مێژووی ئایینەكان و زانستی كۆمەڵناسی و ئاداب و سۆسیۆلۆجیای ئایینی كرد بە مەیدانی تایبەتمەندی خۆی، بۆیە دكتۆرایەكی لە سۆسیۆلۆجیای دینی بەدەستهێنا و دكتۆرایەكیتریشی لە مێژووی مەعریفەی ئایینەكان بەدەستهێنا. عەلی شەریعەتی بەردەوامبوو وەك تێكۆشەرێك لەپێناو رێكخستنی بزاڤی ئیسلامیدا لەدەرەوە و رۆڵی هەبوو لە پێكهێنانی یەكەم ناوكی كۆمەڵە خوێندكارییە ئێرانییەكان لە دەرەوە و هەروەها یەكێك بوو لەو چالاكوانە دیارانەی كە پشتگیری شۆڕشی جەزائیری دەكرد، خۆپیشاندانەكانی رێكدەخست و بەشداری كاریگەری هەبوو لەو چالاكییانەی كە رێكدەخرا بۆ پشتگیری لەو شۆڕشە، بۆیە لە دەوڵەتی فەرەنسییەوە دەسگیركرا و خرایەزیندانەوە. هەر لە فەڕەنسا شەریعەتی ناسراوی پەیداكرد لەگەڵا تێكۆشەرەكانی جیهانی سێ‌، لەوانە (ئیما سیزار، فرانز فانون) كە بەشێك لە كتێبەكەی فانونی بە ناوی (ستەمدیدەكانی زەوی) وەرگێڕا بۆ سەر زمانی فارسی. لەكاتی گەڕانەوەی شەریعەتی بۆ ئێران لە ساڵی 1963 لەسەر سنوور دەستگیركرا و پاش ماوەیەك ئازادكرا و بۆ سوكایەتیكردن بە كەسایەتی زانستی و ئەكادیمی وەك مامۆستای خوێندنگەیەكی سەرەتایی گوازرایەوە لە یەكێك لە گوندە دوورەدەستەكان. شەریعەتی لە تراوگەكەی بەردەوامبوو لە چالاكی كلتوری خۆی و دەستیكرد بە ووتنەوەی ئەو وانە گشتییانەی كە ئامانجلێی رۆشنگەری ئایینی بوو. دەنگی شەریعەتی زایەڵەی زانایەكی دڵسۆز و لەهەمانكاتدا قووڵا بوو، ئەمەش بەشێوەیەك كاریگەربوو ژمارەی بەشداربووانی وانەكانی كەمترنەبوو لە سێ‌ هەزار تا چوار هەزار بەشداربوو. لەژێر ئەو هەژموونەی شەریعەتی پەیدایكرد دەسەڵات ناچاربوو وەك مامۆستا بیگوازێتەوە بۆ زانكۆی مەشهەد، لەزانكۆدا شەریعەتی درێژەیدا بە چالاكییە فیكری و كلتورییەكانی، لەماوەی ئەو چوار ساڵ و نیوەی لەزانكۆدا بوو بەردەوام ناوی دەگەشایەوە وەك مامۆستایەكی باوەڕدار و خاوەن فیكر و كلتورێكی رەسەن. دەسەڵات بەم كاریگەری و چالاكیانەی شەریعەتی تەنگەتاوبوو، بۆیە بڕیاریدا دووریبخاتەوە لە زانكۆ و خانەنشینیبكات. لە ساڵی 1969 حوسەینییەی ئیرشادی لە تاران دامەزراند، دوای ماوەیەك بوو بە سەنتەرێك بۆ چالاكییەكانی شەریعەتی و دەستیكرد بە وتنەوەی كۆمەڵێ‌ وانە لەبارەی ئیسلام و مێژووی شیعە لە چوارچێوەی تێڕوانینی بۆ ئیسلام، بەشێوەیەك ویستی كۆمەڵێ‌ چەمكی باوی هەڵە سەبارەت بە ئیسلام راستبكاتەوە. نەوەیەك لە گەنجان لە دەوری چالاكییەكانی حوسەینییەی ئیرشاد كۆبوویەوە و وانەكانی شەریعەتی لە شێوەی مەلزەمە و لەسەر كاسێت تۆماردەكرا بە هەزارەها بەناو ئێراندا بڵاودەكرایەوە، بۆیە دەوترا شەریعەتی هەموو كۆمەڵگای كرد بە زانكۆیەك و وانەكانی تیادادەوتەوە. لە ساڵی 1972 دەسەڵات هیچ چارەسەرێكی نەما بێجگەلە داخستنی حوسەینییەی ئیرشاد و دەستگیركردنی هەریەك لە عەلی شەریعەتی و باوكی و هێشتنەوەیان لەزینداندا بۆ ماوەی هەژدە مانگ، لەو ماوەیەشدا بە دڕندانەترین شێواز ئەشكەنجەدران. بە نێوانگیری و داوای بەرپرسە جەزائیرییەكان لە ساڵی 1975 ئازادكران، بەڵام شەریعەتی خرایەژێر چاودێری و هەموو چالاكییەكی ئاشكرای لێقەدەغكرا. لە ئازاری ساڵی 1977 تارانی بەجێهێشت بەرەو لەندەن لەڕێگای بەلجیكا و فەڕەنسا، بۆئەوەی لە لەندەن قۆناغی نوێ‌ لە چالاكی لەدەرەوەی وڵات دەستپێبكات، دوای ئەوەی هەموو رێگاكانی لەناو ئێراندا لەبەردەمدا داخرا.
دوای مانگێك لە مانەوەی لە لەندەن لەلایەن هەواڵگری شای ئێرانەوە (ساواك) بەشێوەیەكی تەمومژاوی تیرۆركرا، ئیران رێگەینەدا جەنازەكەی بهێننەوە بۆ ئێران، بۆیە لەسەر پێشنیار و دەستپێشخەری سەیید موسا سەدر تەرمەكەی گوازرایەوە بۆ سوریا، بۆئەوەی لەتەنیشت مەرقەدی سەییدە زەینەب كچی ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تالیب بنێژرێ‌، عەلی شەریعەتی زیاتر لە سەد كاری لەدوای خۆی بەجێهێشت كە وەرگێڕاوە بۆ زۆربەی زمانە زیندووەكانی دنیا (ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیسپانی، ئیتالی، توركی، ئوردی، مالی، ئەلبانی، بنگالی، تامیلی و عەرەبی كە زۆرترینیان لەلایەن (دار الامیر) بۆ كلتور و زانست لە بەیروت كراوە بە عەرەبی، تائێستا چەند ژمارەیەكی كەم لە كتێبەكانی وەرگێڕاوەتەسەر زمانی كوردی كە لە پەنجەكانی دەست كەمترن و بەشێوەیەكی پەرشوبڵاو و لێرەولەوێ‌ لەلایەن هەندێ‌ لە وەرگێڕە كوردەكانەوە كراوە. شەریعەتی كاریگەرییەكی زوری دكتور موسەدیق وەك كەسایەتییەكی نیشتمانی ئێران، بەتایبەتی كاتیك هەستا بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی خۆماڵیكردنی نەوتی ئیران، بۆیە شەریعەتی لە ساڵی 1954و هەر لە قۆناغی دواناوەندیدا چووە ریزی رەوتەكەی موسەدیقەوە. لە ئاستی جیهانیدا كەوتەژێر كاریگەری كۆمەڵێ‌ بیرمەندی گەورەی وەك (فرانز فانون، جان پۆڵ سارتەر، ریمۆن ئارون، ماسیبۆن، ماك بریك، هینری ماسیە). بەهۆی بیروبۆچوونەكانی لەسەر مێژوی شیعە و بەتایبەتی شیعەی سەفەوی و رەخنەگرتنی لە زانا گەورەكانی سەردەمی سەفەوییەت لە (مەجلیسی و عامیلی) و بە خورافات سەیركردنی بیروباوەڕەكانی و رەخنەگرتنی دەسەڵاتی رۆحانییەت لە حەوزەكان لەلایەن كومەڵێ‌ لە مەرجەعە گەورەكانی شیعەوە لە ئایەتوڵڵا و ئاتوڵڵاعوزماكان فەتوای حەرامی خوێندنەوەی كتێبەكانی دراوە لەوانە: 1. ئایەتوڵا مالیك ئەلحوسەینی.
2. ئایەتوڵاعوزما سەیید كازم ئەلمورعیشی.
3. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید محەممەد سادق ئەلحوسەینی ئەلروحانی.
4. ئایەتوڵڵاعوزماسەیید محەممەد سادق تەباتەبائی.
5. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید عەبدوڵڵا شیرازی.
6. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید شیهابەدین حوسەینی ئەلنەجەفی.
7. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید حەسەن تەباتەبائی.
8. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید جەواد تەبریزی.
9. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید تەقی تەباتەبائی.
10. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید غازی شەهرودی.
11. ئایەتوڵڵاعوزما محەممەد هادی ئەلمیلانی.
12. ئایەتوڵڵاعوزما سەیید عەلی ئەلحوسەینی ئەسفەهانی ئەل ناین.
13. ئایەتوڵڵاعوزما سەید ئەلخوئی. خوئی هەندیك لە بڕگەی كتێبەكانی دەهێنا بێئەوەی ناوی شەریعەتی بەرێ‌ و پاشان دەیوت ئەمجورە
كتێبانە حەرامە خوێندنەوەی. 14. ئایەتوڵڵاعوزما سەید ئەبولحەسن ئەلقەزوێنی.
بەشێك لەو پیاوە ئایینییە شیعانە داستەواژەی (گومڕا و گومڕاكەر- چال ومچل)یان بۆ شەریعەتی بەكاردەهێنا، هەنێكیشیان تۆمەتباریاندەكرد بەوەی لەژێر كاریگەری ماركسیزمدایە، هەندێجاریش بەوە تۆمەتباردەكرا كە پیشتر پەیوەندی بە موجاهیدنی خەلقەوە هەبووە، بەلام ئەوەی گرنگە بوترێت لەسەر شەریعەتی ئەوە بیروبۆچوونەكانی شەریعەتی سەرەتای قۆناغیكی نوێ‌ بوو لە ئێران و ناوچەكەدا و كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر نەوەی ئەو قۆناغە و توانی توێژی گەنجان تەیاربكات بە بیروباوەڕەكانی و رێگاخۆشبكات بو هەڵگیرساندنی شورشی گەلانی ئیران، هەروەها بیروبوچوونەكانی لەلایەن موجاهیدی خەلقیشەوە بایەخی زۆری پێدەدرا تا ئەو رادەیەی بە یەكێك لە تیورسینەكانی خۆیانی دەزانی. شەریعەتی وەك زانایەكی سوسیۆلوجی موسڵمان تائیستاش جێگای بایەخی زوربەی بیرمەندانی جیهانە بەگشتی و جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی، ئەوەش دوای وەرگیڕانی زوربەی كتیب و وانەكانی بۆ سەر زوربەی زمانە زیندووەكانی جیهانی. ••• سەرچاوەكان:
1. http://library.tebyan.net
2.http://www.alrashead.net/index.php?derid=784&partd=19
3. /www.shariati.com/
35096 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, May 5, 2016
زیاتر
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی پیاوێك
هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی: موسعەب ئەدهەم
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نالی
ساكار ئه‌كره‌م حه‌مه‌ ساڵح
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پڕۆژه‌ی نالی،
پڕۆژه‌ی بیرلێكراوه‌ی مه‌ولانا خالید
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئه‌و گرێكوێرانه‌ی له‌ ژیانی نالیدا ناكرێنه‌وه‌
م. عه‌لی
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
په‌یامی نالی
د. سه‌باح به‌رزنجی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مه‌یخانه‌یی دڵ
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
جارێکیدی لەگەڵ حەزرەتی نالی
حەکیم مەلا ساڵح
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
نالی، لە نیشتمانی مەعریفەوە تا غوربەتی زمان
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رەخنەکار و مامۆستای زانکۆ، عەبدولخالق یەعقووبی
سازدانی: هەرێم عوسمان
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
دیدار له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌مه‌ نوری عومه‌ر كاكی
مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی
سازدانی هه‌رێم عوسمان
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
تێڕامانێك له‌ ژیاننامه‌ی نالی
حه‌بیب جاف
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
گرفتی بێقەوارەیی كورد لە سەردەمی عەولەمەدا
سەلام عەبدولكەریم
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دەوڵەت- نەتەوە
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان خەون و راستیدا
گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆر سەعید شەمس
ئا: هادی محەممەدی
هەڵوێستی توركیا لە فیدراڵیزمی
هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری
ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
دەوڵەتی كوردی.. خەونە وازلێنەهێنراوەكەی كورد
وتووێژ لەگەڵ د.سەردار عەزیز
سازدانی وتوێژ: سەلام عەبدلكەریم
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئاستەنگەكانی بەردەم سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان
هێمن ئیبراهیم
وردەكارییەكانی خەباتی چەكداریی
لە ئەجێندای (پەكەكە)دا
بەشێك لە كتێبی كچە رۆژنامەنووس (ئەلیزا ماركۆس)
وەرگێڕانی: ماجید خەلیل
دەوڵەت، لەنێوان خواست و كاردانەوە
محەمەد مێرگەسۆری
توركیا : چارەسەركردنی كێشەی كورد و
دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا
خالید دۆستی
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
دەوڵەتی كوردی
حەقیقەتە یان یۆتۆپیا
ن: ئەبرەم شبیرا
و: بیلال ئیسماعیل
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد
دەرگیریی و كاریگەرییەكان لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
سەردەمێكی هاتوو بۆ كورد
ئه‌کره‌م مهیرداد
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
پشكوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ
به‌رزان مه‌لا ته‌ها
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
نووسینی د. بیل پارك
وەرگێڕانی: سان بەرزان ئەحمەد
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان
هادی محه‌مه‌دی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
كۆتایی دەوڵەتی شۆرشگێڕەكان
حەبیب محەمەد دەرویش
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مژمۆری چاوی شێخ ره‌زا و دیده‌ی رۆشنی مه‌وله‌وی
سونبولی ئایینی كاكه‌یی له‌ نێوان تێڕوانینه‌كانی
شێخ ره‌زا و مه‌وله‌ویدا
همایۆن ساحیب
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
چاكشوێن و به‌دشوێنی شێخ ره‌زا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
عەلی شەریعەتی ..ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێیه‌ ؟
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
رۆڵی ( شەریعەتی ) لە خەباتی ئیسلامی
پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
باسوخواسواسێكی شێخ ره‌زا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا
حه‌كیم مه‌لا ساڵح
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010