ئازادی له به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته. به‌بێ ئازادی عه‌داله‌ت نایه‌ته‌دی و به هاتنه‌دی ته‌واوی عه‌داله‌ت، ئازادی به‌دڵنیاییه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت. یه‌كێك له پێناسه‌كانی عه‌داله‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان بگه‌ینه مافه‌كانمان، یه‌كێك له‌و مافانه‌ش ئازادیه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت به عه‌داله‌ت بگه‌نه ته‌واوی مافه‌كانتان و داوایان بكه‌ن ناچار پێویسته بشگه‌نه ئازادی و مافی ئه‌ویش ئه‌دا بكه‌ن، ئازادی یه‌كێك له فراوانترین به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته.
دكتۆر سروش رۆشنبیرێكی به‌رجه‌سته‌یه، كه ئێستا به ناچاری له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فێركردن و په‌روه‌رده‌ی خوێندكاره‌كانیه‌وه سه‌رگه‌رمه، یه‌كێك له باشترینی كه‌سه‌كانه بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی عه‌داله‌ت و دیموكراسییه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌م به فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت عه‌داله‌ت له دنیای مۆدێرندا ئاشنایه‌و هه‌م ده‌ستێكیشی له موتاڵاكردنی نه‌ریتدا هه‌یه، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه زۆر بیریكردوه‌ته‌وه‌و زۆر قسه‌ی كردوه‌و نوسیوه. له‌گه‌ڵ دكتۆر سروشدا له‌باره‌ی ئه‌م چه‌مكه‌وه قسه‌مانكرد، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا نه‌ماینه‌وه‌و به بابه‌تگه‌لێكی تری پێویستی مه‌سه‌له‌كانی رۆژه‌وه تێكه‌ڵ بووین.
ئه‌گه‌ر پێت باشبێت باسه‌كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه هاته پێشه‌وه به دوو شیكردنه‌وه به بابه‌ته‌كانی ئێوه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و په‌یدا ده‌كه‌ن، یه‌كێك باسی عه‌داله‌ته كه هه‌ندێك له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ده‌وڵه‌تێك له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه هاتبێته‌ده‌ره‌وه له‌پێناوی تینوێتی جه‌ماوه‌ره‌وه‌یه بۆ عه‌داله‌ت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه تاچه‌ند ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاك بووه یان نا. ئه‌ویتریان باسێكه ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی قورئان له ئایندا كه پشتبه‌ستووه به ئیحساسات. ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نییه كه باسه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی باسێكی سیاسی به‌دوایدا بچین.
سروش: منیش ئاره‌زووی ئه‌وه‌م نییه كه بچمه ناو بابه‌تگه‌لێكی سیاسیی تایبه‌ته‌وه. قسه‌كانی ئێوه ئاماژه‌یه‌كی باشبوون. ئه‌گه‌ر من بمه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌م له نێوان سه‌رۆك كۆماری ئێستا‌و سه‌رۆك كۆماری پێشوودا، ده‌توانم بڵێم كه به سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز خاته‌می له ساڵی 1376دا جۆرێك له دینداری سه‌ركه‌وت، كه من ئه‌وه به"دینداری مه‌عریفه‌تگه‌را" ناوزه‌د ده‌كه‌م. دینداری مه‌عریفه‌تگه‌را سیما‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی ئه‌وه‌یه كه به‌دوای (راستی)و (درۆ)وه‌یه. وه‌رگره‌كه‌ی (مخاطب) عه‌قڵی خه‌ڵكه‌و خۆی به موحتاجی رۆحانییه‌كان نابینێت و له جێگه‌ی (ته‌قلیدی)بوونی،( ته‌حقیقییه).
خراپیش نییه ئاماژه‌یه‌ك به‌م خاڵه بده‌ین كه ئه‌مجۆره ئایندارییه له پرسیار، له ره‌خنه، له گومانه‌وه خۆی به‌هێزده‌كات و زیاتر له ره‌خنه‌دا خۆی ده‌نوێنێت، تا له گوێڕایه‌ڵیدا، به‌ڵام سه‌رده‌می ئێستا ده‌بێت به سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتنی دینداری بژێویگه‌ر"مه‌عیشه‌تگه‌را" یان "به‌رژه‌وه‌ندیگه‌را" ناوبنرێت، كه به گومانی من ته‌واوی نیشانه‌كانی به‌باشی و به‌روونی ده‌ركه‌وتووه. به‌و مانایه‌ی كه دینداری كه دروشمی سه‌ره‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م دنیایه هاوكات ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رۆژی دواییشه (قیامه‌ت). تێكه‌ڵبوون به دروشمگه‌لێك له روخسارێكی زۆر خورافی ئه‌و، هێنانه مه‌یدانی رۆحانییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له بابه‌تگه‌لێكی ته‌حقیقی و ره‌واج پێدانی بابه‌ته ته‌قلیدیه‌كان و پشتبه‌ستنی زۆر به گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی له‌بری ره‌خنه‌گرتنداو چه‌ندین نیشانه‌ی تر كه له نوسینه‌كانی ترمدا ئاماژه‌م پێداوه. له هه‌موویان باڵاتر ئه‌وه‌یه كه‌وه‌رگری ئه‌م جۆره ئایندارییه، ئیحساسات و سۆزه‌كانه، نه‌ك عه‌قڵ.
به‌ڵام به‌ڕێز سروش واتێده‌گه‌م كه چه‌ند جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌م دیندارییه‌و دینداری ته‌قلیدیدا بوونی هه‌یه. دینداری سوننه‌تی "نه‌ریتی"، دیندارییه‌كی مه‌عرفه‌تگه‌را نییه، به‌ڵام له هه‌مان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سنوربه‌ندی له‌گه‌ڵ دینداریدا كه سه‌ركه‌وتنه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، دیار‌و ده‌ركه‌وتوه. هه‌ندێك له رۆحانییه سوننه‌تییه‌كان كه ئێستا دیسان سیاسیشن، له پارێزه‌رانی دینداری ته‌قلیدی و سوننه‌تین، به‌ڵام ئه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مجۆره له دیندارییه‌دا كه ئێستا به‌هێزبووه‌و سه‌ریهه‌ڵدواه، جۆره به‌رگریو به‌هێزییه‌كی خۆیان نیشانداوه.
سروش: من گه‌ر له قسه‌كانی ئێوه باش تێگه‌شتبم، "دینداری مه‌عریفه‌تگه‌را"و "دینداری به‌رژه‌وه‌ندیگه‌را" كه ئێستا هاتووه‌ته سه‌ركار ده‌وڵه‌ت له‌واندا خۆی نواندووه، و به‌هۆی میكانیزمی ئایینه‌وه سودێكی زۆروه‌رده‌گرێت، له حاڵێكدا كه دینداری سونه‌تی به‌وشێوه‌یه نه‌بووه. ئایین ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان وه‌سیله‌یه‌ك "ئالیه‌تێك" بووبیت، ئه‌واوه‌سیله‌یه‌كی قیامه‌تی بووه نه هۆیه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی دنیایی. ئه‌م ئاییندارییه-به‌رژه‌وه‌ندیگه‌راییه-به‌داخه‌وه ئه‌م سیفه‌تی دووه‌هه‌مه له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت و هه‌مان هۆیه كه ده‌بێته هۆی نه‌گونجان و ناسازگاری ناوه‌وه‌ی ئه‌و دیندارییه‌و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش كه هه‌ندێك له‌وكاروباره پیرۆزانه‌ی كه چۆن پیرۆزكراون بكه‌ونه به‌ر هێرش و هه‌ڵمه‌ت، ته‌نانه‌ت ده‌نگی هه‌ندێك له ئایندارانی سونه‌تیش به‌رزبكه‌نه‌وه‌و ئه‌وانیش وا لێبكه‌ن كه ره‌خنه بگرن و نه‌یارییان بكه‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێـت به‌راوردێك بكه‌ین، ده‌توانم بڵێم شتێكی له‌وجۆره بوونی هه‌یه‌و ئه‌ڵبه‌ته من ده‌توانم ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی تر بخه‌مه‌ڕوو.
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دینداری سوننه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له هه‌ندێك له چه‌مكه زۆر گشتییه‌كان و ناڕوونه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌ش چه‌مكی عه‌داله‌ت. ئه‌م چه‌مكه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بیگرێت به ده‌ستییه‌وه‌و ئاڵاكه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و فیداكاری و ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕێت، به‌ڵام چه‌مكه روون و دیاره‌كان له كاری ئه‌مانه‌دا نایه‌ته‌ده‌ره‌وه، ره‌نگه ئێمه بتوانین سه‌رده‌می خاته‌می به سه‌رده‌می دروشمی ئازادی و سه‌رده‌می ئێستا به سه‌رده‌می دروشمی عه‌داله‌ت بزانین، به‌ڵام كام یه‌ك له‌م دروشمانه به‌رجه‌سته‌بوون، ئه‌وه قسه‌و باسێكی تره، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه دروشمی ئازادی، به‌تێڕوانینی من دروشمێكه كه له عه‌داله‌ت زیاتر دیار‌و ئاشكراتره، چونكه ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێویسته چاپه‌مه‌ییه‌كان ئازادبن، كاتێك كه ئێوه چاپه‌مه‌نییه‌كانتان به ئاسانی داخستووه، ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئازادیتان له‌ناوبردووه‌و سنوردارتان كردووه، به‌ڵام به دروشمی عه‌داله‌ت ده‌توانن هه‌موو كارێك بكه‌ن، ئێوه ده‌توانن چه‌نده‌ها كه‌س ئه‌شكه‌نجه بده‌ن و دیسان بشڵێن ئێمه خه‌ریكین عه‌داله‌ت به‌رجه‌سته ده‌كه‌ین. ئه‌مه رێك و ده‌قیق دۆخێك بوو كه ئێمه له‌وڵاتانی كۆمۆنیستیدا بینیمان.
من وتارێكم به‌ناوی "ئه‌خلاقی خواكان"ه‌وه نوسیوه‌و كتێبێكیشم چاپكرا كه ناونیشانی ئه‌م وتاره‌م كرده ناونیشانی ئه‌ویش. له "ئه‌خلاقی خوداكان"دا یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه په‌نجه‌م خستوه‌ته‌سه‌ر، رێك ئه‌وه‌یه كه عه‌داله‌ت ناوی هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نییه، چونكه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌توانێت نازناوی خۆی به‌م ناونیشانه‌وه وه‌ربگرێت و خۆی ناوزه‌د بكات. "راستوتن" كارێكی پێناسه‌كراوی دیاره. "مرۆڤ كوشتن" پێناسه‌كه‌ی دیاریكراوه. هه‌موو ئه‌مانه پێناسه‌یه‌كی دیاریان هه‌یه، هه‌قم به‌سه‌ر چاكه‌و خراپه‌وه نییه، به‌ڵام رۆشنه كه به چ كارێك ده‌ڵێن "مرۆڤ كوژی"، به‌ڵام عه‌داله‌ت ناوی هیچ كارێكی دیاریكراو نییه‌و به هه‌مان به‌ڵگه‌ش ده‌توانرێـت سیفه‌تی هه‌ر كارێك له خۆ بگرێت.
- به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سلبی ده‌كرێت پێناسه بكرێت، به هه‌رحاڵ ده‌زانین كه عه‌داله‌ت پێچه‌وانه‌ی شتگه‌لێكه، بۆ نمونه جیاكاری "تمیز".
سروش: ئه‌مه تۆتۆلۆژیه، جیاكاری (هه‌ندێك په‌سه‌ندكردن و هه‌ندێك ره‌تكردنه‌وه) ناعه‌داله‌تییه.
- به‌هه‌رحاڵ ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی سلبی عه‌داله‌ت پێناسه بكرێت؟.
+ عه‌داله‌ت نه شته‌كان به شێوه‌یه‌كی سلبی ده‌گرێت، نه شتگه‌لێكیش به شێوه‌یه‌كی ئیجابی ده‌هیێنیته بوون. باسی من له‌و وتاره‌دا رێك ئه‌مه‌یه كه عه‌داله‌ت چه‌مكێكی هێنده ناكۆكه، پۆشاكێكه ئه‌وه‌نده فراوان كه ده‌كرێت به‌ڕووی هه‌رشتێكدا بته‌وێت بیپۆشیت. له‌به‌ر هه‌مان هۆیه كه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا باسێكی له‌مجۆره زۆر ئاڵۆزه. ئه‌گه‌ر دواكاری ئێوه رونبووایه‌و باسێكی چاره‌سه‌ركراو بووایه، ئه‌وه‌نده په‌شێوی و ده‌نگه‌ده‌نگی نه‌ده‌ویست.
عه‌داله‌ت باسێكه به‌هۆی ناكۆكبوونی و ئاڵۆزییه‌كه‌ی كه كۆششێكی عه‌قڵانی به‌هێزی پێویسته تا مرۆڤ ئه‌و له‌جێگه‌ی خۆیی و به‌دروستی به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئێمه چه‌ند چه‌مكێكی وردترمان هه‌یه‌وه‌ك ئازادی. من له‌یادمه، ئه‌وكاته‌ی كه به‌ڕێز خاته‌می كێبه‌ركێ و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێكرد، یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی ئه‌و موهه‌ندیس سه‌حابی بوو. ئه‌ویش ده‌یویست بچێته مه‌یدانه‌كه‌وه كه دواتر له‌لایه‌ن (شورای نگه‌هبان)ه‌وه په‌سه‌ند نه‌كران و ره‌تكرانه‌وه، له هه‌مان كاتدا كه ئه‌وان به شوێن ده‌سپێكردنی بانگه‌شه‌كاری و ململانێكانیانه‌وه بوون، یه‌كێك له دۆسته‌كانی هات و وتی به‌دوای دروشمێكدا ده‌گه‌ڕێین. من پێشنیارم كرد كه دروشمی ئه‌وان ئه‌م درێڕه‌ی حافز بێت "با دوستان مروت، با دشمنان مدارا"واته (له‌گه‌ڵ دۆستان نه‌رمی، له‌گه‌ڵ دوژمن ساچان "هه‌ڵكردن"). ئه‌وه رۆشت و ئه‌وان نه‌یانتوانی به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێك ئه‌مه بكاته دروشمی خۆی، زۆر دروشمێكی جوانه، مرۆییه‌و ته‌نانه‌ت ئیسلامیشه‌و دروشمێكی زۆر ئاشكرایه. واته له‌واقیعدا پێویسته دوژمنان ته‌حه‌مول بكه‌ین، دۆستانیش بخه‌ینه سه‌رچاوانمان، مه‌ردانه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه، پێویسته سوپاسگوزاریان بین. پێویسته دوژمنانیش له‌ناونه‌برێن، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵبكرێت و ته‌حه‌مولیان بكرێت، له‌گه‌ڵیاندا ساچابن و وه‌رگرتنی مافه‌كانیان به‌ڕه‌وا بزانرێت. به روانینی من ده‌بوو ئه‌م دروشمانه به‌كاربهاتنایه، دروشمگه‌لی زۆر گشتی به كه‌ڵكی ئێمه نه‌ده‌هات، چونكه ته‌فسیر هه‌ڵده‌گرن. ئێمه له دنیای سیاسه‌تدا پێویستیمان به راشكاوی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له راشكاوییه‌وه سه‌رچاوه‌مان گرت پێویسته بزانین، ئه‌وه‌ی كه قسه‌ده‌كات یان هه‌ركه‌سێك كه دروشم ده‌دات، یان خوانه‌كرده نیازێكی ناپاكی هه‌بێتو ده‌یه‌وێت به‌م وشه پاكانه، نیازی ناپاكی خۆی داپۆشێت و یان هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه دووچاری سه‌رسامی(حیره)هاتووه‌و مێژووی چه‌مكه‌كان و ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌و چۆنێتی به‌كارهێنان و به‌كاربردنی ئه‌وانه نازانێت.
- به‌ڕێز دكتۆر به‌ڵام عه‌داله‌ت له دیدگای شیعه‌وه چه‌مكێكی پێشینه‌داره‌و هه‌میشه به‌كاربراوه‌و باسگه‌لێكی زۆر له‌وباره‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ناتوانرێت ئه‌و به ئاسانی بخرێته كه‌ناره‌وه.
+ ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت هه‌ر ئێستا كه هیچ ئاماده‌ییه‌كی پێشترم نییه، له‌باره‌ی عه‌داله‌ته‌وه بدوێم، ره‌نگه بتوانم سێ سه‌عات به بێوه‌ستان و به یه‌ك نه‌فه‌س قسه‌تان بۆ بكه‌م. ده‌زانیت كه ده‌رباره‌ی عه‌داله‌ت ده‌توانرێت قسه‌ی زۆر بكرێت. فراوانترین چه‌مكی ئه‌خلاقی و سیاسییه. من كۆڕێكم سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ئه‌خلاق له له‌نده‌ن پێشكه‌شكردووه. به‌ڕێكه‌وت له هه‌مان شوێنیش ئه‌م خاڵه‌م باسكرد. ئه‌خلاق و سیاسه‌ت زۆر په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندیشیان له رێگه‌ی چه‌مكیی كلیلیی "عه‌داله‌ته‌وه"یه، له‌به‌رئه‌وه عه‌داله‌ت هه‌م له پێشه‌وه‌ی چه‌مكه ئه‌خلاقییه‌كان دانیشتوه‌و هه‌م له پێشه‌وه‌ی چه‌مكه سیاسییه‌كانیش. بۆیه ئاساییه ئه‌م دووانه ده‌ستیان له‌ناویه‌كدا بێت و یه‌كتر له باوه‌ش بگرن.
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه عه‌داله‌ت له سه‌رده‌می ئه‌فلاتونه‌وه تا سه‌رده‌می ئێمه ئه‌م هه‌مووه بووه‌ته جێگه‌ی باس، بۆیه‌ش ئیمام عه‌لی "ع" له (نه‌هج ئه‌لبه‌لاغه)دا فه‌رمویه‌تی: "له‌باره‌ی حه‌قه‌وه پێش هه‌ر چه‌مكێكی تر ده‌توانرێت قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، به‌ڵام له به‌كاربردنی ئه‌ودا ته‌نگترین بوار هه‌یه". له‌باره‌ی هه‌مان ئه‌و عه‌داله‌ته‌شه‌وه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت و منیش كه له پێشه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانییه‌وه‌م و مه‌گه‌ر ده‌كرێـت كه‌سێك كه ئاره‌زووی لێی نه‌بێت، ده‌شتوانین هه‌ر قسه‌بكه‌ین.
ئه‌مه ئه‌ڵبه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه كه ئێوه گرنگترین، به‌رجه‌سته‌ترین و ناسراوترین روخساری عه‌داله‌ت له چیدا ده‌بینیت. من له هه‌ندێك له كۆڕ‌و نوسینه‌كانمدا ئه‌مه‌م باسكردووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه عه‌داله‌ت كه‌مێك وردبكه‌ینه‌وه، ئاشكراتری "دیاریكراوتر" بكه‌ین و به زاراوه‌ی سه‌رده‌میانه بتوانین پیاده‌ی بكه‌ین – هه‌رچه‌ند من له‌وباوه‌ڕه‌دام كه ده‌بێت عه‌داله‌ت پۆلێن به‌ندی بكه‌ین-وتومه كه پێویسته له هه‌مان بنه‌مای كۆنی ئه‌خلاق سودوه‌ربگرین، بنه‌مایه‌ك كه له مه‌سیحییه‌ت، یه‌هودییه‌ت، ئیسلام و ته‌قریبه‌ن له ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كانی جیهانیدا بوونی هه‌بووه: "ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆت په‌سه‌ندی ناكه‌یت، بۆ خه‌ڵكانی تریش به ڕه‌وای مه‌بینه".
من له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئه‌م وته جوانه ناوه‌ڕۆك و خودی عه‌داله‌ت نمایش ده‌كات، ئه‌واوه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌وتومه به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له گرنگترین روخساره‌كانی عه‌داله‌ت نمایش ده‌كات. ئه‌مه له‌و وشانه‌یه كه هه‌ر ته‌فسیرێك ناتوانێت مانای ئه‌و بدات. به‌رۆكی زۆر له شته‌كان ده‌گرێت لانیكه‌م لایه‌نی سلبی ئه‌و زۆر كه‌مه. ئێوه خۆشتان له‌وه‌نایه‌ت كه ئازادییه‌كانتان سنوردار بكرێت، له‌به‌رئه‌وه ئێوه‌ش ئازادییه‌كانی خه‌ڵكانی تر سنوردار مه‌كه‌ن. خۆشتان له‌وه نایه‌ت كه ئه‌شكه‌نجه‌تان بده‌ن، بۆیه خه‌ڵكانیتریش ئه‌شكه‌نجه مه‌ده‌ن. بۆ نمونه حه‌زناكه‌ن كۆگاكه‌ی ئێوه به بێ هۆ دابخه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئێوه‌ش بێ هۆ كۆگای خه‌ڵك دامه‌خه‌ن. حه‌زیش ناكه‌ن بێ هۆ جنێوتان پێ بدرێت‌و سوكایه‌تیتان پێببكرێت، ده ئێوه‌ش به خه‌ڵكانیتر سوكایه‌تی مه‌كه‌ن. ببینه چه‌ندین راڤه‌ی زانستی بۆخۆی په‌یدا ده‌كات و به ئاسانی ناتوانرێت ته‌ئویلی بۆ بكرێت و ئاراسته بكرێت. من بڕوام وایه ده‌بێت ئه‌م پێشنیاره بۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بكه‌ین و بڵێین ئێمه به پێشنیاره‌كانی عه‌داله‌تخوازی و چاكه‌خوازی ئێوه هاوڕاین. مه‌گه‌ر ده‌كرێت هاوڕا نه‌بین؟ به‌ڵام سوپاستان ده‌كه‌ین ئێوه عه‌داله‌ته‌كه‌تان ته‌فسیر بكه‌ن، لانیكه‌می پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌م ته‌فسیره‌ی ئێمه ئه‌گه‌روه‌رده‌گریت، رایبگه‌یه‌نه كه "ئه‌وه‌ی كه بۆ خۆت په‌سه‌ندی ناكه‌یت، بۆ خه‌ڵكانی تریش په‌سه‌ندی مه‌كه" ئه‌م رسته‌یه‌ش له نامه‌یه‌كی ئیمام عه‌لیدا كه بۆ ئیمام حه‌سه‌نی ده‌نێرێت هه‌یه. له ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كانی جیهانیشدا هه‌یه. یه‌كێك له موته‌كه‌لیمه‌كانی مه‌سیحی هاتبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی كردبوو، بینیبووی كه ئه‌م بنه‌مای ئه‌خلاقه له ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كاندا هاوبه‌شه.
ئێمه به به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێین ته‌فسیری په‌سه‌ندكراوی خۆتان سه‌باره‌ت به عه‌داله‌ت به ئێمه بڵێن و یان ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌ش په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، رایبگه‌یه‌نن و به پێی ئه‌وه كاربكه‌ن و رێگه بده‌ن له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ماش ره‌خنه له ئێوه بگرن و كار‌و كرداره‌كانتان راست بكه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ك له‌وانه‌ش كه له ده‌ستوپێوه‌ندی ئێوه‌ن و ژێرده‌ستی ئێوه‌و شوێنكه‌وتوه‌كانتانن.
من وا بیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه یه‌ك هه‌نگاو ده‌چینه پێشه‌وه. له نامه‌یه‌كی ئه‌میری باوه‌ڕداراندا بۆ حه‌زره‌تی ئیمام حوسێن "ع"دا هاتووه: "خۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه. ببینه هه‌ر شتێكت كه بۆ خۆتت خۆشناوێت، بۆ ئه‌وانیتریشی ره‌وا مه‌بینه" بۆچی ئه‌م بنه‌مایه ئه‌وه‌نده دڵپه‌زێره؟ من له‌باره‌یه‌وه بیرمكردوه‌ته‌وه. یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی ئه‌وه‌یه كه بڕێك له خودویستی خۆمان تێر ده‌كات. ئێمه ناتوانین خه‌ڵكمان بوێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوو سه‌دله‌سه‌د بڕوات. ره‌نگه چه‌ند شازێك ئه‌م جۆره ره‌وته باڵایه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام ناتوانرێت له هه‌مووان چاوه‌ڕوانییه‌كی له‌وجۆره هه‌بێت.
هه‌میشه بواری سه‌رگرتنی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك رێگه به خودویستی ره‌وای مرۆڤه‌كان بدرێت، هه‌ندێك له خودویستییه‌كان ره‌وایه. كاتێك من نه‌خۆشم و ده‌چمه لای پزیشك، ده‌مه‌وێـت بمێنمه‌وه، ده‌مه‌وێت له ژیان له‌زه‌ت وه‌ربگرم، ئه‌مه خودویستییه، به‌ڵام خودویستییه‌كی باڵا‌و ره‌وایه. من كاتێك كه به‌ته‌نگ ئابڕوی خۆمه‌وه‌م، ئه‌مه خودویستییه، به‌ڵام خودویستییه‌كی دروست. له‌م رسته‌یه‌دا هه‌ندێك له خودویستییه ره‌واكانی ئێمه دابین ده‌بێت، په‌سه‌ندو ناپه‌سه‌ندی ئێمه‌ش به فه‌رمی ده‌ناسرێت. ئه‌وه‌ی كه ئێوه بۆ خۆتان شتانێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ن ئێمه رێگری ناكه‌ین، به‌ڵام تۆش بۆ خه‌ڵكانی تری ره‌وا ببینه. ئه‌گه‌ر خۆشگوزه‌رانی باشه، ئه‌گه‌ر ئابڕو باشه، ئه‌وه ته‌نها بۆ خۆتت نه‌وێت، بۆ ئه‌وانی تریشت بوێت. ئه‌گه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان خراپه، بۆ ئه‌وانیتریشت نه‌وێت. له‌یه‌ك كاتدا هه‌م خودویستی ره‌واو میانڕه‌وی ئێمه تێر‌و دابین ده‌كات و هه‌م میزان و ته‌رازویه‌كی تاڕاده‌یه‌ك دیاریكراو‌و ئاشكرا ده‌داته ده‌ستمان كه به ئاسانی ده‌توانین هه‌ندێك له‌ره‌فتاره‌كان به‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین و بزانین كه به‌هایان چه‌ندێكه.
به‌م مانایه به‌نده له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوڕام و بڕوام وایه كه دروشمی عه‌داله‌ت ده‌توانێت دروشمێكی زۆر سودمه‌ندو كارا بێت.
- لێره‌دا ده‌توانین بپرسین ئایا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه عه‌داله‌ت به بێ بوونی دیموكراسی به‌رجه‌سته ده‌بێت؟ له كۆتاییدا ده‌بێت له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ره‌چاوی عه‌داله‌ت بكه‌یت. عه‌داله‌ت ته‌نیا له‌سه‌رچاوه‌كانی ئابوری‌دا نییه. ناتوانرێت بوترێت كه له دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئابورییدا عه‌داله‌ت پێویسته ره‌چاو بكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له ناوهه‌ندێكدا قۆرخ كرابێ.
+ ئه‌م قسه‌یه به ته‌واوی قسه‌یه‌كی دروسته. له راستیدا دیموكراسی روخساری سیاسی عه‌داله‌ته. عه‌داله‌ت چه‌ند روخسارێكی هه‌یه، روخسارێكی ئابوری، روخسارێكی قه‌زایی، لانیكه‌میش یه‌ك روخساری سیاسی، ئه‌ڵبه‌ته روخسارێكی ناوه‌كییشی هه‌یه،واته دادگه‌ری له‌ناو خود-یشدا، هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه زاناكانی ئێمه له پێشتردا جه‌ختییان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. به ده‌ربڕینێكی ساده‌تر ئێمه هه‌م ئازادی ناوه‌كیشمان پێویسته، هه‌م ئازادی ده‌ره‌كی، ئه‌وه‌ی كه مه‌ولانا ده‌یوت:
ای شهان كشتیم ما خصم برون
هست خصمی زان بتر اندر درون
(مه‌به‌ستی له‌وه‌یه ئێمه ركابه‌ری ده‌ره‌وه‌ی خۆمان كوشت، به‌ڵام ركابه‌رێكی خراپتر له‌ناوخۆشماندا هه‌یه)
هه‌رئه‌مه‌ی ده‌ووت، بۆ به‌ده‌ستهێنانی عه‌داله‌ت له ده‌روندا، پێشینه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار عه‌داله‌ت بێت، ئه‌م عه‌داله‌ته بۆ كۆمه‌ڵگه‌و یه‌ك به‌یه‌كی تاكه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئه‌وانیش عه‌داله‌ت ده‌یانگرێته‌وه‌و نزیكیان ده‌كاته‌وه له عه‌داله‌ت، به‌ڵام تیۆره‌كانی عه‌داله‌تناسیش له دوو سه‌ده‌ی دواییدا كاری سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارانیان زیاتر له دادگه‌ره‌كان و سته‌مكاراندا باسكردووه، به‌م شێوه‌یه ناتوانرێت پشت به‌وه ببه‌سترێت كه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدار دادوه‌ر بێت، پێویسته به‌شوێن شێوه‌یه‌كی تره‌وه بین كه ئه‌م شێوه‌یه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه ناوی "دیموكراسی"یه. هاتن وتیان كه پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خاوه‌ن هێز بێت، رای خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتداراندا به‌شداربێت و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی جارێك وتومه دیموكراسی له سێ هه‌نگاودا كورت ده‌بێته‌وه: دانانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، ره‌خنه لێگرتنی ده‌سه‌ڵاتداران و لابردنی ده‌سه‌ڵاتداران. ئه‌م سێ هه‌نگاوه كاتێك كه به‌ده‌ستی خه‌ڵك ئه‌نجامدرا، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین ئێمه عه‌داله‌تمان هه‌یه.
- ئه‌م سێ هه‌نگاوه به‌بێ ئازادی به‌رجه‌سته كه نابێت، كه‌واته عه‌داله‌ت به ئازادی ته‌واوده‌كرێت و وابه‌سته‌یه‌تی.
+ ئه‌مه باسی دواتره. خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵبژێرن پێویسته ئازاد بن. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه بگرن ده‌بێت ئازاد بن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لاببه‌ن ده‌بێت ئازاد بن. مرۆڤه‌كان له به‌ندیخانه‌دا، ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن و نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ش بكه‌ن، به‌هایه‌كی هه‌بێت. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئازادن، ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان سودوه‌رگرن و عه‌قڵی خۆیان به‌كاربهێنن و ده‌سه‌ڵاتدارێك دابنێن و لای ببه‌ن.
ئێمه كاتێك كه ده‌ڵێین دابنێن و ره‌خنه بگرن و لاببه‌ن، له‌م فه‌زایه‌داواته پاداشت و كرێ ده‌ده‌نه كه‌سێك، به‌و واتایه‌ی كه‌سێك نه‌ك ته‌نها ده‌كه‌نه‌وه‌كیل، به‌ڵكو كرێ ده‌ده‌نه كه‌سێك كه كاریان بۆ بكات. به ئه‌و حه‌قده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌ند ئه‌ركێك ده‌خه‌نه سه‌رشانی و ده‌ڵێن هه‌ر كاتێك ئه‌م ئه‌ركانه‌ت ئه‌نجام نه‌دا، پاساومان لێت ده‌وێت. به‌م مانایه عه‌داله‌ت و ئازادی پێكه‌وه گرێده‌درێن. من له نوسینه‌كانی خۆشمدا ئه‌مه‌م هێناوه، ئازادی له ژێر گروپی عه‌داله‌تدایه. ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت به‌رجه‌سته بوو، ئازادیش به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به‌رجه‌سته بێت، چونكه ئازادی له به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته، ئه‌سڵه‌ن ئازادی له ته‌نیشت‌و روبه‌ڕووی عه‌داله‌تدا ناوه‌ستێته‌وه كه هه‌ندێك وا دایانناوه. ئه‌م جۆره باسكردنه له راستیدا قسه‌كردنێكی بێ بنه‌مایه له‌سه‌ر ئازادی و عه‌داله‌ت. ئازادی له به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته. به بێ ئازادی عه‌داله‌ت به‌رپانابێت و به به‌رپابوونی ته‌واوی عه‌داله‌ت، ئازادیش به دڵنییاییه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت. عه‌داله‌ت یه‌كێك له پێناسه‌كانی ئه‌وه‌یه كه هه‌مووان مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، یه‌كێك له مافه‌كانیش ئازادییه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت به عه‌داله‌ت سه‌رجه‌م مافه‌كان دابین و به‌ده‌ستبهێنیت ناچار پێویسته به ئازادیش بگه‌یت و مافی ئه‌ویش ئه‌دا بكه‌یت، ئازادی یه‌كێك له فراوانترین به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته.
له رابردوودا كاتێك باسی عه‌داله‌تی ناوه‌كی و عه‌داله‌تی ده‌روونی ده‌كرا ئازادی ناوخود-یان به به‌شێكی گرنگی عه‌داله‌تی ناوه‌كییان له‌قه‌ڵمده‌داو ئێستاش كه له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌ده‌كه‌ین، ئازادی له فراوانترین به‌شه‌كانی عه‌داله‌ته.
مه‌وله‌وی ده‌ڵێت:
چون بهزادی نبوت هادی است
مومنان را ز انبیا زادی است
پێغه‌مبه‌ران له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه هاتوون كه ئازادی بهێنن. ئه‌ڵبه‌ته ئێمه ده‌زانین كه مه‌به‌ستی مه‌وله‌وی بۆ ئازادی سیاسی به مانای ئه‌مڕۆ نه‌بووه‌و هه‌مان ئه‌و ئازادییه ناوه‌كییه بووه، به‌ڵام له یادتان نه‌چێت كه‌وشه‌ی "ئازادی"ی به‌كارده‌هێنا. هه‌مان ئه‌و پیاوه باوه‌ڕی وایه: "عه‌داله‌ت و دادخوازی ناوه‌كی باڵاترین كه‌ماڵی ده‌روونی مرۆڤه"، كاتێك ده‌یه‌وێت له كاروباری پێغه‌مبه‌رایه‌تی قسه بكات، ئازادی و ره‌هایی به‌خشینی به گرنگترین كاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی زانیوه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چ له‌ناو ده‌روونداو چ له‌ده‌ره‌وه‌دا له كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا فراوانترین به‌شی عه‌داله‌ته‌و پێویسته به‌شوێنییه‌وه بێت. ئازادی به‌هه‌مان شێوه‌ی كه خستمه‌ڕوو چه‌مكێكی دیاله‌كتیكی نییه، ده‌ركه‌وته‌ی دیار‌و ئاشكرای له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وانه‌تان نه‌بێت، به ئاسانی ده‌توانرێت ره‌خنه‌تان لێبگیرێت و ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا رووببنه‌وه كه بۆچی مافی ئازادیتان ئه‌دا نه‌كردووه.
- به‌ڕێز دكتۆر ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بده‌ن بگه‌ڕێمه‌وه بۆ پرسیاری پێشتر، ده‌رباره‌ی جیاوازی گروپێك (كه ئێستا گه‌شتونه‌ته ده‌سه‌ڵات)، له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بییه نه‌ریتگه‌راییه‌كان و كه ئه‌مانه ناكرێت كه له‌یه‌ك ده‌سته‌دا پۆلێنبه‌ندی بكرێن. ئه‌م جه‌ریانه هزریه‌ی كه له حاڵه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدایه ئیتر ناتوانرێت ئه‌مه ته‌نیا جه‌ریانێكی نه‌ریتی بزانرێت، ئه‌وانه ئێستا له ره‌گه‌زه مۆدێرنه‌كان سودوه‌رده‌گرن، له به‌رنامه‌رێژییه مۆدێرنه‌كان و له ته‌كنه‌لۆژیا سودوه‌رده‌گرن، به‌ڵام له ئاییندا پێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارییان مه‌زهه‌بییه، له شین و زاری و دروشمگه‌لێكی زیاد سودوه‌رده‌گرن. ره‌نگه نیشانه‌گه‌لێك له‌م جه‌ریانه‌دا ببینین كه له ده‌سته‌واژه‌یه‌كدا به‌ناوی "دین خویی" بتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك له رۆشنبیران ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه به‌كارده‌هێنن و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مه یه‌كێك له رێگره‌كانی دیموكراسییه‌ته له ئێران‌دا. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌م بینی كه ئێوه له كۆڕه‌كه‌ی له‌نده‌ن-تاندا وتوتانه كه "دین خویی" تایبه‌ت به دینداران نییه‌و له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاینیشدا جۆرێك له دین خویی هه‌یه كه به روانینی من خاڵێكی گرنگه. به‌م وه‌سفانه ئایا ئاینی (به‌وته‌ی ئێوه) به‌رژه‌وه‌ندیگه‌را كه به سۆز‌و ئیحساسات ئالوده كراوه، یه‌كێكه له رێگرانی دیموكراسی و رێگره‌كانی پێشكه‌وتنه له ئێران‌دا؟
+ به‌ڵێ منیش ئه‌م بابه‌تانه‌م خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵام به بۆچونی من دروست نییه. كه‌سانێك كه ئه‌م باسه ده‌خه‌نه‌ڕوو، وه‌ك به‌ڕێز ئارامش دوستدار یان به‌ڕێز ته‌باته‌بایی-ن، كه به مه‌عریفه‌تناسی مۆدێرن بێگانه‌ن. مه‌عریفه‌تناسی كارێكی كۆییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه نییه كه ئایا من دیندارم یان نا؟ ئه‌وه‌ی كه دین خویی رێگری ئه‌وه بێت كه تاكه‌كان به حه‌ق و یه‌قین بگه‌ن، قسه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر نا دروسته، ئه‌مه هه‌مان بابه‌ته كه پۆپه‌ر له كتێبی "مه‌عریفه‌ی عه‌ینی" باسیكردووه، به ده‌ربڕینی ئه‌وانه sciencewithoutsufject (زانست به بێ زانا)وای لێدێت ئه‌سڵه‌ن رۆڵی زانا نزیك ده‌بێته‌وه له سفر. ئه‌وه نییه كه ئێمه هێرش بكه‌ینه سه‌ر كه‌سێك، بڵێین ئێوه بیرتان كراوه‌یه یان داخراو. تۆ وابه‌سته‌یی ئایینیت هه‌یه یان نا. به روانینی من هه‌موو ئه‌مانه رێ لێوونبوون و دور له مه‌عریفه‌تناسی مۆدێرنه.
به‌ڵام له‌مانه ده‌گه‌ڕێم. ئێوه له قسه‌كانتاندا ئاماژه‌تان كرد كه له بڵندگۆو كۆمپیوته‌رو شتی تر سودوه‌رده‌گرن، به‌ڵێ... خه‌ڵكانی رۆژگاری ئێمه ده‌كرێت بۆ چوار ده‌سته دابه‌ش بكرێن: ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه ئه‌وانه‌ن كه له چه‌ك و ئالیه‌ته مۆدێرنه‌كان سودوه‌رده‌گرن، واته هه‌م میكانیزمه چه‌مكییه‌كان و هه‌م میكانیزمه فیزیكییه‌كانی ئه‌وان مۆدێرنه، ده‌سته‌یه‌كی تر ئه‌وانه‌ن كه چه‌مكه نه‌ریتییه‌كانیان هه‌یه به‌ڵام له میكانیزمی مۆدێرن سودوه‌رده‌گرن. ده‌سته‌ی سێیه‌م ئه‌وانه‌ن كه له چه‌مكه مۆدێرن و میكانیزمه نه‌ریتییه‌كان سودوه‌رده‌گرن و ده‌سته‌ی چواره‌میش ئه‌وانه‌ن كه هه‌م میكانیزمه چه‌مكییه‌كان و هه‌م میكانیزمه فیزیكییه‌كانیشیان نه‌ریتییه.
دوو ده‌سته له‌م چوارده‌سته‌یه له جیهانه ته‌واو سازگاره‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، دوچاری ناكۆكی و دوفاقه‌یی ده‌روونی نین، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی كه میكانیزمه چه‌مكییه‌كان و میكانیزمه فیزیكییه‌كانیان هه‌ردووكیان مۆدێرنن و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش كه میكانیزمه چه‌مكییه‌كان و میكانیزمه فیزیكییه‌كانیان هه‌ردووك نه‌ریتییه. وا دابنێ ده‌ڕۆیته لادێیه‌ك كه به‌ته‌واوی دوره ده‌ستن له‌م جیهانه‌وه، به تیۆره‌ی كۆپه‌رنیك-یش ئاشنا نین و تا ئێستاش وا بیرده‌كه‌نه‌وه زه‌مین وه‌ستاوه‌و خۆر ده‌جوڵێت، به گاكانیان جووت ده‌كه‌ن و زه‌وی ده‌كیڵن و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو نه‌ریتی چاوه‌ڕوانی باران ده‌كه‌ن و بۆ بارینی باران دوعا ده‌كه‌ن، نوێژه بارانه ده‌كه‌ن، شێوه‌یه‌كیان هه‌یه كه هه‌م میكانیزمه‌كانیان نه‌ریتییه‌و هه‌م میكانیزمه چه‌مكییه‌كانیشیان.
- هیچ شكسته‌یی و دوفاقه‌ییه‌كی ده‌روونییان نییه!
+ به‌ڵێ چونكه هیچ دوفاقه‌یی و دیاله‌كتیكێك نییه، شكسته‌ییه‌كیش (اچگراب) نییه. به ئاسانی ئه‌م دووانه زه‌ین و بینینیان به یه‌ك ده‌خۆن. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وانه هه‌م له میكانیزم و هه‌م له چه‌مكی مۆدێرن سودوه‌رده‌گرن له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌شوێن دیموكراسی و مافه‌كانه‌وه‌ن. له تیۆره تازه‌كانی زانستی بۆماوه‌یی "ژنتیك" سودوه‌رده‌گرن. به‌ڵام دوو ده‌سته‌ی ترمان هه‌یه كه ئه‌مانه كێشه‌یان هه‌یه‌و بۆ ئه‌وانیتریش كێشه دروست ده‌كه‌ن.
- له‌به‌رئه‌وه‌ی كه جیهانێكی شكسته‌یان بۆ خۆیان دروستكردووه‌و له‌به‌ر ئه‌و لێدراویی و شكسته‌ییه‌ی كه هه‌یانه؟
+ به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌و ناكۆكییه ده‌رونییه‌ی كه ناوخۆیاندا هه‌یانه، جیهانێك دروستده‌كه‌ن كه ئه‌م ناكۆكییانه هاوڕێیه‌تی. یه‌ك ده‌سته‌ی ئه‌وانه كه زه‌ینییان مۆدێرن، به‌ڵام ره‌وشیان نه‌ریتییه، ژماره‌یان كه‌مه، یه‌ك ده‌سته‌ش كه زه‌ینیان نه‌ریتییه، به‌ڵام له میكانیزمه مۆدێرنه‌كان سودوه‌رده‌گرن. ئه‌و ده‌سته‌یه‌یه كه ئێوه ئاماژه‌تان پێكردن، زه‌ینیان زۆر نه‌ریتییه. ئه‌وانه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه به چه‌مكه مۆدێرنه‌كان كار ناكه‌ن، نه‌ریتی نه‌ریتیین، به‌ڵام به میكانیزمی مۆدێرن كارده‌كه‌ن،واته به كۆمپیوته‌ر كارده‌كه‌ن. سواری فرۆكه ده‌بن و تا ئه‌مریكاش ده‌چن. ئه‌مانه بۆ تیماری نه‌خۆشییه‌كانیان وه‌ك پێویسته بۆ (جمكران) ناچن، به‌ڵكو بۆ له‌نده‌ن ده‌چن. له میكانیزمی مۆدێرن سودوه‌رده‌گرن. به‌و جۆره نییه كاتێك نه‌خۆش بكه‌ون نامه بخه‌نه ناو چاییه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مكارانه ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌تان بینی پێم بڵێن. به‌نده زۆر زۆر له‌وانه‌م له له‌نده‌ن بینیون كه بۆ چاره‌سه‌ر هاتوون. ئه‌مانه شتگه‌لێكن كه به‌چاوی خۆمان ده‌یانبینین، نه موباله‌غه ده‌كه‌ین و نه بوختان بۆ كه‌سانێك دروست ده‌كه‌ین.
به‌هه‌ر حاڵ زه‌ینی ئه‌وانه نه‌ریتییه،واته چه‌مكانێك كه جیهان و سیاسه‌تی پێده‌ناسن، هه‌ر به‌وانه‌ش مرۆڤ ده‌ناسن، مێژوو ده‌ناسن، ته‌فسیر ده‌كه‌ن. چه‌مكانێكی له‌راده‌به‌ده‌ر دێرین، كۆن و ژه‌نگ گرتوو، ناسازگار‌و تۆز لێ نیشتوون. ئه‌مانه كێشه دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مانه كه‌سانێكن كه پێویسته ئێمه ئاگامان لێیان بێت، ئه‌گه‌ر نا ئێمه له‌گه‌ڵ مرۆڤه نه‌ریتییه‌كاندا ده‌كرێت به ئاسانی بكشێینه‌وه كه‌نار، كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه. ئه‌وانه جیهانێكی سازگاریان هه‌یه. نه شكسته‌یی ده‌رونییان هه‌یه‌و نه بۆ ئه‌وانیتریش كێشه‌و شكسته‌یی دروستده‌كه‌ن.
هابرماس هه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌ی كردبوو،وتبوی: "توندوتیژی له جیهانی نوێ‌دا شێوه‌یه‌كی تازه‌ی په‌یدا كردووه‌و ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك به زه‌ینێكی نه‌ریتییه‌وه به میكانیزمی مۆدێرن توندوتیژی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌مه هه‌مان شته كه هه‌موو دنیای تووشی شۆك و سه‌رسامی كردووه. و ئه‌گه‌رنا له رابردووش‌دا توندوتیژی بوونی هه‌بووه، مه‌گه‌ر مه‌غۆله‌كان، جه‌نگیزییه‌كان و ته‌یموریه‌كان ئه‌هلی توندوتیژی نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر شا عه‌باس پیاوخۆر-ی له‌ناو كۆشكه‌كه‌یدا دانه‌نابوو، كه هه‌ندێك له تاوانبارنی ده‌دایه ده‌ستی ئه‌وان تا به زیندووی بیخۆن؟ ئه‌مانه بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه رووده‌دات، ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك به زه‌ینێكی ته‌واو نه‌ریتییه‌وه، له میكانیزمه مۆدێرنه‌كان سودوه‌رده‌گرن. ئه‌م دووانه به ئاسانی پێكه‌وه ئاشتی ناكه‌ن،واته رۆژێك دێت ئه‌مانه له‌ناو خۆیاندا‌و به یه‌كتری له‌ناوده‌چن (جۆرێكیان لێدێت كه نه نه‌ریتی بن و نه مۆدێرن).
- واته پێشبینی ئێوه سه‌باره‌ت به فه‌نده‌مێنتاڵیزم "ئصوڵیه‌ت" ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ده‌چێت؟
+ به‌ڵێ. ئه‌م فه‌نده‌مێنتاڵیزمه له ناوخودی خۆیدا دوچاری دوفاقه‌یی بووه كه ئه‌م دوفاقه‌ییه‌ی خۆی له‌ناوه‌وه‌ورد ده‌كات و له‌ناوی ده‌بات، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی له‌ناوده‌چێت بۆ ئه‌وانیتر ده‌بێته به‌ڵاو كێشه‌ی فراوان دروستده‌كات.
له‌وه گه‌ڕێین، با نمونه‌یه‌كی زۆر ساده بهێنمه‌وه. كه‌سێك كه به شێوه‌یه‌كی كۆن كار ده‌كات، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌گرێت و ده‌نوسێت. ئه‌گه‌ر كاغه‌زه‌كه دڕا كاغه‌زێكی تر ده‌هێنێت. گه‌ر نوكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ته‌واو بوو، به قه‌ڵه‌مداده‌ره‌كه‌ی دیسان دایده‌داته‌وه، به‌ڵام من جیهانێك ده‌ناسم كه ئه‌وان سه‌عاته‌كانیان ئێستاش گیرفانییه. پیاوێك هه‌موو جارێك سه‌عاته‌كه‌ی ده‌رده‌هێناو سه‌یری ده‌كرد. ره‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌یت كاتێكیش كه سه‌عاته‌كه‌ی له‌كار ده‌كه‌وت، ده‌ستێكی پیاده‌هێناو خۆڵی (ئیمام حوسێن –ع-)ی پیاده‌كرد، تا دوباره سه‌عاته‌كه‌ی بكه‌وێته‌وه كار، هه‌روه‌ك نه‌خۆشێك خۆڵی پیاده‌كه‌ن تا حاڵی باش ببێته‌وه. من ته‌نانه‌ت گه‌ر كه‌سێك شتێكی له‌م جۆره‌ی به زه‌یندا بهاتایه لام سه‌یر بوو. ئه‌مه زه‌ینێكی نه‌ریتییه كه به میكانیزمی مۆدێرن كارده‌كه‌ن. ئه‌مه له كۆتاییدا یان خۆی له‌ناو ده‌چێت یان سه‌عاته‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌م دووانه بۆ هه‌میشه ناتوانن له كه‌ناری یه‌كدا بمێننه‌وه.
دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئێوه كار نه‌كات و ئێوه دوعای بۆ بخوێنن تا كار بكات یان كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی كه شمشێرو خه‌نجه‌ر دروست بكه‌یت بۆ جه‌نگان. هه‌ردووكیان هه‌ڵه‌ن. زه‌ینێك كه‌وا بیرده‌كاته‌وه كه تا ئێستاش له جه‌نگه‌كاندا شمشێرو خه‌نجه‌ر به‌كاردێت، دنیای نه‌ناسیوه، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ دروست كردنیان له میكانیزمه مۆدێرنه‌كان سودوه‌رگرێت.
ئێمه ده‌بێت به‌دوای جیهانێكی بێ دوفاقه‌ییدا بگه‌ڕێین. من هه‌ندێك له شكسته‌كانی به‌ڕێز خاته‌می له‌و دوفاقه‌یی و ناكۆكیانه‌دا ده‌بینم، كه ئه‌و هه‌یه‌تی.
ئه‌ڵبه‌ته ناكۆكی ئه‌و زۆر كه‌متر بوو. ناكۆكییه‌ك كه له‌نێوان كاری ئه‌وو دروشمه‌كانیان و له‌نێوان میكانیزمه چه‌مكییه‌كان و میكانیزمه فیزیكییه‌كانیاندا بوو، هۆكاری هه‌ندێك ناتواناییان بوو. ئێستا به گومانی من له ده‌وڵه‌تی تازه‌دا ئه‌م ناكۆكییه له راده‌به‌رده‌ر توندتره‌و بۆیه بواری پینه‌و په‌ڕۆكردنی بابه‌تێكه له‌راده‌به‌ده‌ر زیاتره له جاران. به‌ڵام له ئه‌نجامدا، ئه‌نجامێكی باش و خوازراوی نابێت.
كه‌مترین زیانی ئه‌وه‌یه كه ساڵهایه له جێگه‌ی خۆمانداوه‌ستاوین، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌ده‌ستهاتووه‌كانی خۆشمان له‌ده‌ستداوه.
- ئێوه له‌نێوان بیركردنه‌وه‌ی مۆدێرن و میكانیزمی مۆدێرندا زیاتر میكانیزمتان ئاماژه پێدا، ئه‌مه باسێكی جدیشه كه فه‌نده‌مێنتاڵیزم له‌دایكبووی دنیای مۆدێرنه. ئه‌گه‌ر مۆدێرنێته نه‌بووایه فه‌نده‌مێنتاڵیزمیش نه‌ده‌بووو هه‌مان نه‌ریتگه‌رایی درێژه‌ی ده‌بوو.
+ منیش ئه‌م قسه‌یه‌م بیستووه، به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ش وه‌ك هه‌موو قسه‌كانی تر نادیار‌و شیكار بۆ نه‌كراوه، ئاشكرا نه‌كراوه. لانیكه‌م من شیكردنه‌وه‌ی خۆم له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت فه‌نده‌مێنتاڵیزم له‌دایكبووی دنیای مۆدێرنه، ئه‌گه‌ر مانای دروستی هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه فه‌نده‌مێنتاڵیزم تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌ردوولا، به‌شێكی ئه‌و نه‌ریتگه‌رایه‌و به‌شێكی تری نانه‌ریتییه.
به‌شه نه‌ریتگه‌راكه‌ی هه‌مان ئه‌و به‌شه زه‌ینیه‌یه‌و به‌شه نا نه‌ریتییه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و به‌شه بینراوه‌یه‌تی. یان به‌و ته‌فسیره‌ی كه من به‌كارم هێنا، میكانیزمه چه‌مكییه‌كانی ئه‌و نه‌ریتییه،واته بۆ نمونه ده‌یه‌وێت دنیا بكاته گوڵستان، واته ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵك به یه‌ك ئایین باوه‌ڕدار بكات. ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی نه‌ریتییه بۆ مرۆڤ. مرۆڤێك ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یناسین كه گومان و زیاتر له بوونی تاكی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و جیایی قبوڵناكات، ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ قاڵب به‌ندی بكات و به هه‌موو مرۆڤه‌كانه‌وه یه‌ك بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، ئاره‌زوویه‌كی پوچه‌و بیرێكی په‌رێشانه. بوونی ئه‌م بیره له‌سه‌ردا بیرێكی كۆنه. به‌ڵام بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م بیره دێته سه‌ر ئه‌م بیره فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌و له میكانیزمی مۆدێرن سودوه‌رده‌گرێت، له بۆمبه مۆدێرنه‌كان، له فرۆكه‌ی مۆدێرن، موشه‌ك، بۆمبی ڤایرۆسی و هه‌رچی له‌م شێوه‌یه كه ده‌ستی پێی بگات سودیان لێوه‌رده‌گرێت.
فه‌نده‌مێنتاڵیزم مانایه‌كی تریشی هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌قه (مه‌تن) ئاینییه‌كانیان به‌ته‌واوو به‌وردو رێك سه‌یرده‌كه‌ن. بواری ئه‌وه‌ناده‌ن كه هیچ جۆره پلۆرالیزمێكی ته‌فسیری بێته ئاراوه (رێگه‌ی فره ته‌فسیری ناده‌ن)، مێژوێتی ئه‌و ده‌قانه له‌به‌رچاو ناگرن. یه‌كێك له پێناسه‌كانی فه‌نده‌مێنتاڵیزم لای من ئه‌وه‌یه: "جوڵه‌و راپه‌ڕینێكه كه ده‌ركی بۆ مێژوو نییه. نه بوونی مرۆڤ به مێژوویی ده‌زانێت، نه ئاین، نه ده‌قه ئاینییه‌كانیش" به بۆچوونی من ره‌وشێكی له‌و جۆره واته مێژوویی نه‌بینینی بابه‌تی بیرێكی دێرینه. مرۆڤ لانیكه‌م دوو سه‌ده‌یه به بیری مێژووێتی ئاشنا بووه. كه‌سانێك كه ناوه‌ڕۆكیان رۆچوو بێت له‌ناو ئه‌ندێشه‌ی مۆدێرن‌و رۆحی مۆدێنێته، ئه‌مه به گۆشت‌و ئێسقان هه‌ست پێده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك مێژووییه. هه‌موو شتێك تۆفانی مێژوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و له‌وه به‌ده‌ر نین. كاتێك كه‌سێك به زه‌ینێكی پێش مێژووییه‌وه (ماقبل تاریخ) میكانیزمی مۆدێرن به‌كارده‌هێنێت، ئه‌م كاره‌ساتانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه پێیان ده‌ڵێین ئصوڵی "فه‌نده‌مێنتاڵیزم".
من پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه توندوتیژیمان هه‌یه،وێرانكارییمان هه‌یه، كۆمه‌ڵه جه‌نگێكی له‌رابه‌ده‌ر بوونیان هه‌یه، به‌ڵام بۆچی به‌وانه ناڵێین فه‌نده‌مێنتاڵی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی كه میكانیزمێك به‌كارده‌هێنن كه له‌گه‌ڵ جیهانی ئه‌و رۆژه‌یاندا گونجاو بووه‌و توانای زانستی ئه‌و مرۆڤه له‌گه‌ڵ توانای زه‌ینییاندا هاوتا بووه. ئه‌مڕۆ توانای زه‌ینی هیچ گونجانێكی له‌گه‌ڵ توانای زانستیدا نییه. به‌م پێیه ئێوه ده‌توانن وێرانكارییه‌كی زۆر گه‌وره بهێننه بوونه‌وه.
- به‌ڕێز دكتۆر ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆڕه‌كه‌ی پاریس و ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌همه‌ن پور-دا هاته‌كایه‌وه، ئێوه وتوتانه كه ئه‌ندێشه‌ی (مه‌هده‌وییه‌ت) له‌گه‌ڵ دیموكراسییدا ناكۆكه. به‌وه‌ی كه مه‌هده‌وییه‌ت و رزگاركه‌ر له ئێران‌دا ئه‌ندێشه‌یه‌كی كۆن و نه‌مره، به‌م پێیه بێت ئه‌و شته‌ی كه هه‌میشه بوونی نه‌بێت دیموكراسییه.
+ نابێت به‌مجۆره ته‌فسیر بكرێت. من نه‌مووتوه كه ئه‌ندێشه‌ی مه‌هده‌وییه‌ت له هه‌موو روخساره‌كانیدا له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا ناكۆكی هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ته له هه‌ندێك له ته‌فسیره‌كانیدا به‌دڵنیاییه‌وه ناكۆكی هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له نوسینه‌كانی خۆمدا هێناومه، به‌داخه‌وه ئه‌و جۆره ته‌فسیرانه بڵاوترن له ته‌فسیره باشه‌كان بۆ مه‌هده‌وییه‌ت. چ بێ كردارییه‌كی سیاسیی، چ ئه‌و شێوانه‌ی كه صه‌فه‌وییه‌كان گرتیانه‌به‌ر، چ تیۆره فیقهییه‌كان كه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌هده‌وییه‌ت بنیات نراون، زۆر ئاشكرایه كه له‌گه‌ڵ دیموكراسییه‌تدا ته‌بانین.
- واته له‌بابه‌تی مه‌هده‌ویه‌تیشدا، هه‌مان مه‌سه‌له‌ی فره خوێندنه‌وه‌یی پێویسته له‌به‌ر چاو بگیرێت؟
+ به‌ڵێ ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵبگرێت و من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژه‌م به‌وه كردبوو كه به‌ڕێز مه‌هدی بازرگان به "مه‌هدی"، "بازرگانی" نه‌كرد. باوه‌ڕی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕوایه‌ی نه‌كرده بنه‌مای سیاسه‌ت.
ئه‌مه خاڵێكی گرنگه كه به بڕوای من شیعه‌كان به‌ره به‌ره له‌وه تێگه‌یشتن. من له‌و باوه‌ڕه‌دام له سه‌رده‌مه‌كانی سه‌ره‌تادا له راستیدا مه‌هده‌وییه‌ت رێگر بوو له‌وه‌ی حكومه‌ت پێك بهێنن. ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانی ئیمامی زه‌ماندا دانیشتبوون و ده‌یانووت چه‌ند به‌یانییه‌ك ده‌گوزه‌رێت و ئیمامی زه‌مان دێت و حكومه‌ته دادوه‌ره‌كه‌ی داده‌نێت. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك تێگه‌یشتن ده‌بێت ئه‌م ماوه‌یه چه‌ند درێژ بێت و پێویسته بیر بكه‌نه‌وه، پێویسته حكومه‌تێكیان هه‌بێت. سیستم و دارایی هه‌بێت، واته له‌و سه‌رده‌مانه‌ی سه‌ره‌تادا به‌و شێوه‌یه بوو.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه شیعه گروپێكی بچوك بوو‌و ئیمامی زه‌مانی به رزگاركه‌ری گروپه‌كه‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. بابه‌تی حكومه‌تێكی جیهانی باسێكه ئه‌مڕۆ په‌یدا بووه. شیعه‌كان گروپێكی بچوك و سته‌ملێكراو بوون و هه‌میشه له خوا ده‌لاڵانه‌وه كه "خوایه لای تۆ شكات ده‌كه‌ین.. پێغه‌مبه‌رمان كه نییه،وه‌لی-مان كه نییه. ته‌واوی رۆژگار به‌سه‌ر ئێمه‌دا بوونه‌ته داستان. فیتنه‌كان له‌هه‌ر كات زیاتر په‌ره‌سه‌ندوو ترن. كه‌سێك وه‌ك فریادڕه‌س بنێره"، له راستیدا ئیمامی زه‌مان به رزگاركه‌ری گروپی شیعه داده‌نرێت و به‌و جۆره خۆیان ته‌ڵقین ده‌كرد كه زوو بێت دره‌نگ، هه‌ر ده‌گات. ئه‌مه رێك وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانی سه‌ره‌تا بوو. ئه‌وانیش وا بیریان ده‌كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح به زوویی روو ده‌دات. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك تێگه‌یشتن كه ره‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح به‌زوویی به‌رجه‌سته نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه مه‌سیحییه‌ت ته‌واوی سامانی تیۆری خۆیان گۆڕی و هه‌روه‌ك تێگه‌یشتنیشی بۆ دنیا‌و دینداری گۆڕی.
- كه‌واته به ده‌ربڕینێكی تر ده‌توانین بڵێین دیموكراسی و مه‌هده‌وییه‌ت ده‌كرێت پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌هدی "عج" دوروێنا بكه‌ین تا بتوانین به‌رنامه‌ڕێژی سیاسی بكه‌ین.
+ ئافه‌رین. ئه‌گه‌ر بچینه ناو جۆرێك له‌م بیركردنه‌وه‌یه، واته هه‌مان سیكلاریزاسیۆن، واته ئێوه یه‌كێك له ئه‌ندێشه دینییه‌كانتان ئه‌وه‌نده له دنیای -هه‌بوو- تان دور ده‌زانن كه به‌بێ ئاگاداربوون له‌و، به‌رنامه‌ڕێژی خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌و ره‌تناكه‌یته‌وه، به‌ڵام به‌م روانینه، دیوار به دیوار ره‌تده‌كرێته‌وه.
له یه‌هودییه‌تیشدا ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌م كاره، شێوه‌ی خۆی گرتووه. من كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له موته‌كه‌لیمانی یه‌هودییدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران و حه‌شر ده‌كرام. له ته‌وراتدا هه‌مانه كه خوداوه‌ند له 6 رۆژدا جیهانی دروستكردوه‌و رۆژی حه‌وته‌م پشووی داوه. موسڵمانه‌كان و له‌یادیشمه كه له یه‌كێك له نوسینه‌كانی خواڵیخۆشبوو موته‌هیری و ئه‌وانیتریش، ره‌خنه‌یه‌كی توندیان له یه‌هودییه‌ت ده‌گرت كه جوله‌كه‌كان ئه‌ندێشه‌یه‌كی زۆر بێ بنه‌مایان ده‌رهێناوه، له كتێبه ده‌ستكاریكراوه‌كه‌ی خۆیاندا، به‌وه‌ی كه خوداوه‌ند پشووی داوه‌و خوداوه‌ند خۆی خانه‌نشین كردوه. ده‌یانوت ئه‌مه چ مانایه‌كی هه‌یه؟ خوداوه‌ند هه‌میشه له كاری بونه‌وه‌ردایه‌و پایه‌داره‌و ئه‌گه‌ر ساتێك "نازێك بكات قاڵبه‌كان له‌یه‌كتر ده‌رده‌چن" به‌ڵام ده‌زانیت ئێستا موته‌كه‌لیمانی جوله‌كه چی ده‌ڵێن؟ ئه‌وان رێك ئه‌مه‌یان ده‌وت كه خوداوه‌ند به‌كرده‌وه له جیهان خۆی دابڕیوه. كاری جیهانی داوه‌ته ده‌ست جیهانیان و به‌وانی سپاردوه. مانای ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه رۆژی حه‌وته‌م پشووی داوه...
- له ماندووبوونه‌وه نه‌بوو..
+ به‌ڵی، خۆی خانه‌نشین كرد، خانه‌نشینكردنێكی به ئه‌نقه‌ست.وتی ئیتر ناچمه ناو كاری جیهانه‌وه. 6 رۆژ دروستمكردوه، ئێستا ئێوه درێژه‌ی پێبده‌ن، كاره‌كه‌م به ئێوه سپاردووه. ئه‌مه ده‌سپێكی سكولاریزاسیۆن بوو. نه‌ك ئه‌وه‌ی كه خودا نییه، هه‌یه، به‌ڵام كاری به كاری ئێمه‌وه نییه. جیهانی به ئێمه سپاردووه تا خۆمان به‌ڕێوه‌ی به‌رین.
ئه‌و پێشنیاره‌ی كه ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانكرا "موعود" به‌و ڕاده‌یه دووره كه ده‌توانرێت ئه‌و له‌به‌رنامه‌رێژیدا حسابی بۆ نه‌كرێت، زۆر باشه، كێشه‌ی كاته كه بیهێنینه ناو حسابه‌كه‌وه.
- ئێمه ده‌توانین نه‌یهێنینه ناو حسابه‌كه‌وه؟
+ منیش ده‌مه‌وێت ئه‌مه بڵێم كه كاتێك ده‌یهێنینه ناو حسابه‌وه پێویسته ببینین چ ئه‌نجامێكی هه‌یه. ئیتر ده‌توانرێت بوترێت كاتێك كه ئێوه ئه‌م بابه‌ته ده‌به‌نه ناو سیاسه‌ته‌وه‌و سیاسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بنیات ده‌نێن، ده‌بێت ببینین چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له راستیدا هه‌ر گه‌لێك له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بن كه ئیمام زه‌مان چه‌ند به‌یانییه‌كی تر، بۆ نمونه دوو ساڵی تر یان پێنج ساڵی تر دێت، هه‌مان شێوه‌ی كه شیعه‌كانی ده‌وره‌ی یه‌كه‌می ونبوون "غیبت" باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، دڵنیابن ئه‌وانه نه به‌رنامه‌رێژی سیاسی ده‌كه‌ن، نه به‌رنامه‌رێژی ئابوری و نه ده‌گه‌ڕێن به شوێن تیۆره‌كانی ئازادی و دابینكردنی مافه‌كانی ئه‌وانی تردا.
- ده‌وڵه‌تێك كه بیه‌وێت زه‌مینه‌ی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی فه‌راهه‌م بكات و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌وه بێت، ئیتر پێویستی به توێژینه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی تیۆره‌كان نییه.
+ له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا دوو كار زیاتر نابێت. یا نزیكه كه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه كاره‌كان به ناته‌واوی ئه‌نجامده‌ده‌یت تا به‌ڕێزیان بگات، یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌نده دووره كه ده‌بێت خۆمان كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین.
- هه‌ندێك له رۆشنبیران به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ رۆشنبیری ئاینییدا ته‌بان، به‌ڵام له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌كانی رورتی-دان، باسگه‌لێكی مه‌عریفه‌تناسی و فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه له ئێران‌دا ده‌كه‌ن -كه رۆشنبیری ئاینی به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌م باسانه‌دا- به یه‌كێك له ڕێگره‌كانی دیموكراسی ده‌زانن. ئه‌وانه باوه‌ڕیان وایه كه بۆ دیموكراسی پێویسته به‌كرده‌وه پایه‌ی بۆ دروست بكه‌ین. له‌واقیعدا دیموكراسی به كرده‌وه‌و پایه‌سازی به باسی فه‌لسه‌فی داده‌مه‌زرێت ده‌مه‌وێت له دیدگای ئێوه‌وه له‌وباره‌وه ئاگاداربم.
- باسی به‌ڕێز رورتی ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ ریشه‌كانی بخه‌ینه به‌ر باس. به روانینی من ده‌بێت لێره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین. به‌ڕێز رورتی یه‌ك نومینالیست-ه. تاڕاده‌یه‌ك باوه‌ڕی وایه كه شتگه‌لێكی وه‌ك دیموكراسی و ناخودییان (غیر ژاتی) نییه، كه ئێمه له‌باره‌ی ئه‌و -خود-انه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین و دواتر بڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و خودانه به‌رجه‌سته بوون، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رجه‌سته بووه.
له راستیدا ئه‌و مێژووێتییه‌ی كه باسمانكرد له‌م باسه‌دا زۆر ره‌سه‌نایه‌تی هه‌یه.
مێژووێتی و نومالیزم پێویسته له كه‌ناری یه‌كتره‌وه دایان بنێین. پێویسته لێره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندانی ئێمه به نومینالیزم قه‌ناعه‌تییان كرد، ئه‌وكاته به‌سته‌رێك بۆ قبوڵكردنی سه‌رنجه‌كانی ئه‌وان دابین ده‌كرێت.
من باوه‌ڕم وایه، به‌ڵێ ئێمه زیاد له پێویست لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌له‌سه‌فی ده‌كه‌ین و توێژینه‌وه فه‌لسه‌فییه خودگه‌راكان "ئه‌گزیستاتیسبالیستی" ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیمان كه ده‌كرد، نومینالیستی بوون، به گومانی من هه‌م له تێگه‌یشتنی قسه‌ی رورتی نزیك ده‌بووینه‌وه‌و هه‌م نزیكیش ده‌بووینه‌وه له قبوڵكردنی سه‌رنجه‌كانی ئه‌و، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه فه‌لسه‌فییه فه‌راهه‌م نییه، ناتوانرێت له‌م ئه‌نجامانه بدوێین.
پێویسته به به‌ڕێز رورتی بوترێت كه ئه‌م قسانه له دڵ و به‌سته‌ری نومینالیستییه‌وه ده‌ڵێیت و ئاگات له‌وه نییه كه نومینالیزم چه‌ند سه‌ده درێژه‌ی كێشا تا ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا جێی خۆی گرت و یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه نومینالیزم جێی گرت، زانستی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ بوو.واته دیسان ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێگه تیۆرییه‌كانی نومینالیزم. به‌مجۆره‌یه كه هه‌م قسه‌ی رورتی تێده‌گه‌ین و هه‌م سه‌رنجه‌كانیشی.
به‌ڵام ئێمه تا ئێستاش كه به بنیادسازی و كاری سیاسی نیازمه‌ندین، پێویستمان به توێژینه‌وه تیۆرییه‌كانیش هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت له ئه‌ندێشه‌ی هیگڵی زۆر پارێز بكه‌ین. له‌و پرۆژانه‌ی كه مه‌سه‌له‌كان به گشتی پێناسه بكه‌ین و زیاتر هه‌مه‌لایه‌نییه‌كی تیۆرییان هه‌بێت و به لایه‌نی زانستی په‌یوه‌ست نه‌بن، پێویسته پارێز بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاشكراكه‌ری چه‌مكه‌كان بێت، ئیقتیباس و لێهه‌ڵبژاردنیان هه‌بێت. دروستكردنی ده‌زگاگه‌لێكی تیۆری گونجاو به هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی ئێمه هه‌بێت زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی. بۆ نمونه‌وا دابنێین به‌نده خۆم كاتێك له‌سه‌ر چه‌مكی "حه‌ق" ئه‌م هه‌موو جه‌خته ده‌كه‌مه‌وه، گومانم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه یه‌ك میكانیزمی چه‌مكی زۆر زۆر شایسته‌و پێویسته. بۆ ئه‌وه‌ی كه دیموكراسیمان هه‌بێت، مافی تاك بناسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌نگییه‌ك له ئه‌ركدا بێته‌دی. به‌م مانایه‌و به‌م راده‌یه پێویستمان به كاری تیۆری هه‌یه.
- ئه‌زمونه‌كانیش نیشانی ده‌ده‌ن كه به بێ كاره تیۆرییه‌كان بنیاتنان به ته‌نها مومكین نییه.
+ ئه‌م روداوه هه‌مان ئه‌و سه‌رده‌مه روویدا.
- ئه‌م بنیادنانانه پێویستییان به جۆره ناسین، جۆره وشیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنێك هه‌یه.
+ ئه‌م شتانه هه‌مووی هه‌یه. ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه پێویسته چاوه‌ڕوانیمان نه‌بێت تا بتوانین سیستمێكی به‌هایی ته‌واو بێگه‌رد بهێنینه كایه‌وه، ده‌زگایه‌ك و سیستمێكی مه‌عریفی سیاسی ته‌واو رێكخراو‌و پڕ بهێنینه‌دی. له‌م شتانه له هیچ جێیه‌كدا نه‌هاتووه‌ته‌دی. نابێت خۆمان له‌كاربخه‌ین، به‌ڵكو جه‌ده‌لییه‌تی كردار‌و تێڕوانین هه‌میشه له‌به‌رچاو بگرین.
- ئه‌و باسی مێژووێتییه‌ی كه خستته‌ڕوو به روانینی من ده‌توانێت مه‌بنایه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ییش بێت بۆ رۆشنبیری ئایینی. ئه‌ڵبه‌ته له كۆڕه‌كه‌ی له‌نده‌ندا مێژووێتیتان زۆر به جێگه‌ی سه‌رنج گرتبوو. وا بیر ناكه‌یته‌وه كه رۆشنبیری ئێمه له‌م ڕووه‌وه دوچاری غه‌فڵه‌ت بووبێت؟
+ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان مێژووێتی نه‌بینینی ئایین بێت، به‌ڵێ. به‌بڕوای من له غه‌فڵه‌تدایه. ئێستا من ئه‌وه‌م قبوڵه كه موته‌كه‌لیمانی هاوچه‌رخی ئێمه هه‌ر له‌ریشه‌وه نیگایه‌كی مێژووییان بۆ ئایین نییه، دوایه‌مینیان ره‌نگه بتوانین بڵێین خوالێخۆشبوو موته‌هه‌ری بوو. به‌ڕێز موته‌هیری له دواداواییدا هه‌ستی به‌وه‌كردبوو كه پێویسته نیگایه‌كی مێژوویی هه‌بێت بۆ بنه‌ماكانی ئایین.
- رۆشنبیرانی ئایینی دوای به‌ڕێز موته‌هه‌ری چی؟
+ خستمه‌ڕوو كه خودی رۆشنبیرانی ئاینی ئه‌م نیگا مێژووییه‌یان نییه. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی رۆشنبیرانی ئایینی ئێمه تا ئه‌م كۆتاییانه له زانسته سروشتییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و زانستانه‌ن و ته‌جریبی بوون كه به‌م چه‌مكه كارێكی زۆری ناوێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه كه رۆشنبیرانی چه‌پیش هه‌مان ئه‌م كاره‌یان نه‌ده‌كرد، به‌و پێیه‌ی كه ماركسییه‌ت قوتابخانه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر مێژووێتی بنیات نراوه. به‌و مانایه‌ی كه ماركسیزمی به گرنگترین روخساری رۆحی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م خۆی نواند. به روانینی من یه‌كێك له سودمه‌ندترین و پایه‌دارترین ره‌گه‌ز كه له ماركسیه‌تدا بوونی هه‌یه‌و وانه‌یه‌كه كه ده‌بێت لێیه‌وه وه‌ربگیرێت، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌بوون كه ئه‌م وانه‌یه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆ، ئێمه به‌تایبه‌تی له كایه‌ی ئایینی و ره‌خنه‌ی سیاسیی‌دا به مێژووێتی پێویستییه‌كی زۆرمان هه‌یه‌و ئه‌م چه‌مكه زۆر ئاڵۆزه‌و ئه‌سڵه‌ن نابێت وابیربكرێته‌وه كه مانایه‌كی زۆر ساده‌ی هه‌یه، به‌ڵام ورده ورده پێویسته سود وه‌ربگیرێت و بۆ ده‌رخسته تیۆرییه‌كان له‌و سود وه‌ربگیرێت.
سازدان: عه‌لی ئه‌سغه‌ر سه‌یدئابادی
ئابان 1384
سه‌رچاوه:
http://www.drsoroush.com