سوهراب سپهری و تەپوتۆزی عادەت نووسینی: سەروەت عەبدوڵڵا
زۆرن ئەو كەسانەی ناوی (سوهراب سپهری)یان بیستووە و بەجۆرێك لەجۆرەكان سەرسامبوون بە كارەكانی. سوهراب، چ وەك شاعیر و چ وەك نیگاركێش یەكێكە لەو كەسایەتییانەی سنوورەكانی وڵات و تەپوتۆزی مێژوو و كۆتوبەندی زمان تێدەپەڕێنێ و هەموو سەدەیەك شانبەشانی رووداو و داهێنانەكانی سەردەم دەڕوات و خۆی بە نەوە دوای نەوە دەناسێنێت! سادەیی زمان و قووڵی واتا و شیعرەكانی سوهراب یەكێكە لە دیارترین هۆكار كە وایكردووە ناوی ئەم شاعیرە بۆ هەمیشەیی بمێنێتەوە.. من لەم نووسینەمدا نامەوێت باس لەناوەڕۆك و سادەیی زمانی نووسینی سپهەری بكەم ئەوەندەی دەمەوێت لەسەر پەیامێكی بووەستم و بیخەمەڕوو.
|
|
|