فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دۆخی سروشتی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی یه‌كێكه له ده‌سكه‌وت‌و یاریه‌كانی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی كۆتایی "وه‌ك ناو" ئه‌گه‌رنا ئه‌كرێ پێش چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بدۆزینه‌وه.
(كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) بۆیه‌كه‌مجار "جون لوك" به‌كاری هێناوه به‌ڵام ئه‌و وه‌ك كۆمه‌ڵگای سیاسی به‌كاری هێناوه، واته چ كۆمه‌ڵگای سیاسی و چ كۆمه‌ڵگایی مه‌ده‌نی جیاوازیه‌كی نیه، به‌ڵام "گرامشی" كۆمه‌ڵگای سیاسی له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیاده‌كاته‌وه ، "جون لوك" كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ده‌ویه‌وه داده‌نێت، كه ئه‌كرێت ئه‌مه‌ش بكه‌ینه بنه‌مای بیرۆكه‌ی "جان جاك رۆسۆ" له‌باره‌ی هه‌مان بابه‌ته‌وه، مرۆڤ پێش دروست كردنی كۆمه‌ڵگا دابه‌شكردنی كاری نه‌بوو كاری سیاسی و ئه‌رك و مافی نه‌ده‌زانی، مرۆڤ به‌ده‌وی بوو یان سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌خۆ بوو، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ژیا و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام دروست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌وه مرۆڤ ته‌كان ئه‌دات به‌چه‌ند قۆناغێك دواجار له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ توێژه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش له‌م باره‌یه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، ئه‌و جۆره‌ی "هۆبز" جیاوازه له‌وه‌ی "لوك" ئه‌وه‌ی ئه‌م له "رۆسۆ"و ئه‌میش له "گرامشی" و ته‌نانه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا (د.عه‌بدولكه‌ریم سروش) جیاواز باسی ده‌كات، ئه‌مه وه‌كو بنه‌ما ئه‌گه‌رنا زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی باسی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن زۆرجار له شته لاوه‌كی و رواڵه‌تیه‌كاندا نزیكن له یه‌كتریه‌وه یان وه‌ك یه‌كن.
له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا كراسی به‌ده‌ویه‌ت ته‌سكه ئه‌دڕێت، ئیدی مرۆڤ جیاواز بیرده‌كاته‌وه جیاواز هه‌وڵسوكه‌وت ده‌كات ته‌نانه‌ت بڕیاریش ده‌دات، لێره‌وه مرۆڤ حاڵه‌تی پیشه‌سازی هه‌یه له‌دڕنده‌ییه‌وه بۆ مه‌ده‌نی له خودسه‌ری و خۆبه‌خۆییه‌وه بۆ رێكخستن ده‌ڕوات و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
"جون لوك" پێی وابوو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێویستیه‌ك بوو كه مرۆڤ به‌هۆی ئه‌و پێویستیه‌وه له خۆبه‌خۆی رزگاری بوو، وه له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایه‌دا زیاتر هه‌وڵ بۆ هه‌ق و عه‌داله‌ت ده‌درێت، ئه‌و پێی وابوو مرۆڤ كه له‌دایك بوو دوو سیفه‌تی هه‌بوو یه‌كه‌م: روت بوو، دووه‌م: ته‌نهابوو، به‌ره‌به‌ره هه‌م خۆی داده‌پۆشێت و هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێت نه‌ك كۆمه‌ڵێ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هێنایه ئاراوه. كۆمه‌ڵێك له‌و فه‌یله‌سوفانه كه باس له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن ده‌یبه‌ستنه‌وه به په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه دیارترینی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ش بریتین له "جون لوك و توماس هۆبز و جان جاك رۆسۆ".
په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی: مرۆڤه‌كان مادام به یه‌كتری نیازمه‌ندن و هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك پێویستی هه‌یه و خۆی به‌ته‌نها ملكه‌چه له‌به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو پێداویستیانه‌دا ئیتر ناچاره جۆرێكی تر ژیان تاقی بكاته‌وه، كۆمه‌ڵێك له فه‌یله‌سوفه‌كان باسی قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن ناوی ئه‌نێن (قۆناغی سروشتی)، ئه‌م قۆناغه لای ئه‌وان جیاواز باس ده‌كرێت بۆنمونه "لاك" پێی وانه‌بوو مرۆڤ له‌م دۆخه‌دا له‌حاڵه‌تی شه‌ڕی هه‌میشه‌یدا ژیابن به‌ڵكو جۆره رێكخستنێك بونی هه‌بووه كه به‌سه‌ریاندا حوكمی كردووه، هه‌موو كه‌س سه‌ربه‌خۆ بووه و هه‌موو كه‌س به‌رامبه‌ر ئه‌وی تره، و كه‌س جیاواز نیه هیچكه‌س بۆی نیه له ژیان و ئازادی و ماڵ و ته‌ندروستی كه‌سی تر گورز بوه‌شێنێت.
به‌بۆچونی "لاك" دۆخی سرۆشتی دۆخی پێش كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و بێ یاسایی نه‌بوو، له‌وێ ئه‌و یاسا سروشتیه كه به‌رقه‌راربووه نه‌ك ته‌نها ماف به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌ركه‌سێكی دیاری ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه به‌بۆچونی "لاك" دۆخی سروشتی دۆخی ( سوڵح و خێرخوازی و یه‌كتر خۆشویستن و یه‌كتر چاودێری كردن بوو) مرۆڤ له‌م دۆخه‌دا ئازاد بوو خاوه‌نی ماڵ بوو ڕێزی له خه‌ڵك ده‌گرت، به‌ڵام پێی وابوو كۆمه‌ڵێك رێگری گه‌وره هه‌بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی یاساكان به‌ڕوونی نه‌ناسێنرابوون، وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی گشتی كه جێبه‌جێكه‌ری مافی سروشتی بێت نه‌بوو، وه‌هیچ دادوه‌رێكی ناسرا و قبوڵكراو بوونی نه‌بوو تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام "تۆماس هۆبز" به‌جۆرێكی تر له دۆخی سروشتی ئه‌دوا ئه‌و پێی وابوو مرۆڤ له‌م دۆخه‌دا خۆپه‌رست و خۆویست و ته‌نهایه، ده‌یگوت مرۆڤ به‌هۆی عه‌قڵه‌وه جیاوازه له مه‌وجوداته‌كانی تر، به‌ڵام غه‌ریزه نه‌فسانیه‌كان جیاوازی دروست ده‌كه‌ن له عه‌قڵه‌كاندا، لێره‌وه بیرۆكه‌ی (منی باڵاتر و به‌هێزتر) سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام سروشت جۆرێك مرۆڤی هێناوه‌ته بوون كه كه‌س نه‌توانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه من شتێكم هه‌یه كه كه‌سی تر نیه‌تی، ده‌یگوت مرۆڤ قه‌بوڵ ده‌كات كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی داناتر و خۆش ته‌بیعه‌ت تره، به‌ڵام زۆر به دژواری قه‌بوڵی ده‌كات كه فڵان كه‌س عاقڵتره. مرۆڤ له دۆخی سروشتی‌دا له دوخی شه‌ڕدا بوو له‌شه‌ڕی هه‌موو له‌گه‌ڵ هه‌موودابوو، ژیان له ته‌نهایی و بێنه‌وای و دڕنده‌یدا بوو (مرۆڤ گورگی مرۆڤ بوو)، هیچ جۆره ده‌ركێك له بوون و نه‌بوون له دروست و نادروست له عه‌داله‌ت و بێ عه‌داله‌تی بوونی نه‌بوو. یاسای ژیان ئه‌مه بوو (هه‌ركه‌س هه‌رچی ده‌توانێ به‌ده‌ستی بهێنێت و تازه‌مانێك كه ئه‌توانێ بۆخۆی بیپارێزێ)، (زۆر و حیله) دوو فه‌زیله‌تی گه‌وره‌ی زه‌مان بوون وه ده‌یگوت پیشه‌و هونه‌ر بوونی نه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئه‌م دۆخه كه مرۆڤی تێدابوو نه‌یده‌توانی تێیدا قه‌رار بگرێت و هه‌ڵبكات به‌پێی مروری زه‌مه‌ن چه‌نده‌ها سیستمی تاقی كرده‌وه كه زۆربه‌یان باس باسی ئه‌وه‌بوو (من به‌هێزترم) بیری سیاسی دینیش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كه مرۆڤ ئه‌گه‌ر چی به‌ئاره‌زوی خۆی سیستم و شێوازی به‌ڕێوه‌بردن دابنێت به‌ئاره‌زوی خۆی حوكمی خراپ بكات ئه‌بێت هه‌ر له كۆتایدا ئه‌و رێگه‌یه بدۆزێته‌وه و بیگرێته‌به‌ر كه خوا بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
ئه‌خلاق، دین، مه‌ده‌نیه‌ت
پێش هه‌موو شتێك ئه‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین و بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه عه‌داله‌ت ئه‌كاته ره‌چاوكردنی كۆی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان و واته ئه‌كرێ عه‌داله‌ت و ئه‌خلاق له‌سه‌ره‌تاوه یان له خاڵێكدا یه‌ك بگرنه‌وه، ئه‌بێت بڕواشمان به‌وه هه‌بێت كه رۆحی شه‌ریعه‌ت و كاریشی بریتیه له پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت، ئه‌وه ئیتر ئه‌توانین ئه‌مه بكه‌ینه ده‌سكه‌لا بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بۆ یه‌كخستنیان به‌یه‌كه‌وه كاری پێبكه‌ین(له‌ڕاستیدا ئه‌مه كورته‌ی چه‌ندین بابه‌ت و تیۆری تازه‌ن له باره‌ی ئه‌خلاق و عه‌داله‌ته‌وه، كه ئێستا كاتی باسكردنی نیه و خۆی به‌ته‌نها بابه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان و مشت‌ومڕ ویسته، كه له‌بابه‌تی تردا ئاماژه‌مان پێ كردووه، یان كه‌سێك بیه‌وێت له‌م باره‌یه‌وه بخوێنێته‌وه پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبی "ادب قدرت، ادب عدالت"ی دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم سروش و چه‌ند كتێبێكی تری هه‌مان نوسه‌ر).
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بریتیه له سه‌رجه‌م ئه‌و داموده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوانه‌ی كه‌وا كۆمه‌ڵگا به‌ڕێككه‌وتنی ئازادانه‌ی خۆی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا دروستیان ده‌كات یاخود كۆمه‌ڵگایه‌كه خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانی ژیانی ئه‌ندامانی خۆی به‌چاكترین شێوه دابین ده‌كات و له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا داموده‌زگای جۆربه‌جۆری تیایه كه ده‌بنه ناوه‌ندی نێوان خێزان و ده‌وڵه‌ت، وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه مرۆڤه‌كان مافیان دابین ده‌كرێت و پاشان ئه‌ركیان پێده‌درێت، به‌پێێ بۆچونی لاك خۆیان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ڵبژێرن و هه‌ڵبژێردرێن وه دواجار ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌كان به‌دڵی خه‌ڵكی نه‌بوون و خراپ ده‌سه‌ڵاتیان كرد بتوانن لایان به‌ن (ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هۆبزه) وه‌له‌سایه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا مرۆڤ ئیختیار په‌یدا ده‌كات و مرۆڤ كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ئه‌كوژێت (كه ئه‌مه له‌دیندا كه‌پت كردنه)، لێره‌وه ئیدی هیچ یه‌ك له‌م شتانه پێچه‌وانه نایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقدا یان له‌گه‌ڵ دیندا.
پرسیارێك كه زۆر پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه كه هۆكاری دروست بوونی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چیه؟ ئه‌كرێ بڵێین له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا سه‌ندیكایه‌ك یاخود رێكخراوێك دروست بوو ئه‌وا له پشتیه‌وه ناعه‌داله‌تیه‌ك كراوه مامه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقی كراوه، بۆچی چونكه كاتێك رێكخراوی مه‌ده‌نی دروست ده‌بێت كاتێك سه‌ندیكای كرێكاری دروست ئه‌بێت كه كۆمه‌ڵگا (كرێكار، فه‌رمانبه‌ر، نابینا...هتد) بچه‌وسێنێته‌وه یان هه‌ست بكات كه مافێكیان خوراوه، ماف خواردنیش مامه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقیه ده‌ی ئیتر هه‌ر رێكخراوێك و سه‌ندیكایه‌ك دروست ده‌بێت، دروست مه‌رامێكی ئه‌خلاقی هه‌یه، ده‌ی هیچ رێسایه‌كی ئه‌خلاقی گه‌ردونی نیه (ئه‌وه‌ی كه كه‌ونیه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ری كۆكن) پێچه‌وانه بێته‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تدا).
باسێكی تر بابه‌تی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیه له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، "لاك" پێی وایه له‌كۆمه‌ڵگای به‌ده‌وێدا مرۆڤ خاوه‌نی سێ هێز بوو:
یه‌كه‌م: مرۆڤ خۆی ده‌ست نیشانی ئه‌كرد تاوان چی یه.
دووه‌م: هه‌رخۆی ده‌ستنیشانی ئه‌كرد تاوانبار كێیه.
سێیه‌م: هه‌رخۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا جۆری تۆڵه و سزاكه‌ی كامه‌یه له روی چه‌ندێتی و چۆنیه‌تیه‌وه.
به‌ڵام به‌گوته‌ی "دكتۆر سروش" كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كاتێك دروست بوو (اعتبارسازی)هاته گۆڕێ، مرۆڤ وازی له‌و سێ هێزه و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی هێنا(ده‌ستنیشانكردنی تاوان و تاوانباركردن و جێ به‌جێكردنی سزا)وه به‌خشیه كه‌سێكی تر، ئه‌مجاره‌یان له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی... به‌هێنده‌ی ژماره‌ی مرۆڤه‌كان جۆری تاوانه‌كان هه‌بن یه‌ك جۆر تاوان هه‌بوو، ده‌ی كاری شه‌ریعه‌تیش هه‌ر ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و اعتبار سازیه (قورئان) له‌جێگه‌یدا دابنێین هیچ جیاوازیه‌كی نیه، چونكه دین به من و تۆ ده‌ڵێت دوو بازنه‌ی كار هه‌ن:
یه‌كه‌م: (بازنه‌ی كاری ئیلاهی) كه باسكردنه له چی ئه‌بێت و چی نابێت، ومرۆڤ هیچ ده‌ستێكی لێره‌دا نیه.
دووه‌م: (بازنه‌ی كاری مرۆڤ) باس باسی ئه‌وه‌یه كه چی بكه‌م وچی نه‌كه‌م، مرۆڤ رۆڵی تێدا ده‌بینێت.
كۆمه‌ڵێك شت هه‌ن كه مرۆڤ عه‌قڵی كوله له به‌رده‌میاندا و پێویسته لێره‌دا واز له عه‌قڵی خۆی بهێنێت و له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه پێویسته وه‌ریگرێت، واته كاری دینیش اعتبار سازیه، ئیتر لێره‌شدا یه‌ك بیركردنه‌وه‌مان ده‌بێت نه‌ك به‌هێنده‌ی رێژه‌ی مرۆڤه‌كان یاساشمان هه‌بێت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ریعه‌ته مه‌ده‌نیانه‌بێت پێویسته به‌رده‌وام له نوێ بوونه‌وه‌ی بیری دینیدا بین و رێگه به ئیجتیهاد بده‌ین.
نه‌دین و نه ئه‌خلاقیش رێگه ناده‌ن هه‌ركارێكم پێخۆشه بیكه‌م، هه‌ركارێك زیان به براكه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت نائه‌خلاقیه ئه‌بێت رێز له بۆچونی ئه‌وانی دی بگریت، وه مرۆڤ نابێت هه‌میشه په‌ل و پۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكوتێت، پێویسته ئه‌ده‌به‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان بزانین، ئه‌ده‌به‌كانیش دوو جۆرن:
یه‌كه‌م: ئه‌ده‌بی به‌ته‌نها ژیان.
دووه‌م: ئه‌ده‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان.
ده‌ی له كاتێكدا كه ئێمه ناتوانین به‌ته‌نها بژین و پێویسته كۆمه‌ڵایه‌تی بین ئه‌وه ئیدی پێویسته ئه‌ده‌به‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیان په‌یڕه‌وی بكه‌ین. ئه‌ده‌بیش له هه‌ر شتێك‌دا بریتیه له ره‌چاوكردنی ئه‌ده‌به‌كانی هه‌رشتێك له‌خۆیدا، ئه‌گه‌ر مامۆستاین ئه‌بێت بزانین ئادابی مامۆستایی چۆنه، ئه‌گه‌ریش قوتابیت به‌هه‌مان شێوه.....هتد، ئه‌بێت له‌و كاته‌دا مرۆڤه‌كانی تر لێت بێوه‌ی بن، هه‌ندێك جار ئه‌توانیت مرۆڤه‌كانی تر لێت بێوه‌ی نه‌بن و پێشت نه‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌خلاقه نایه‌ڵێت وه‌یمان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان هه‌بێت، واته ئه‌بێت له هه‌ڵسوكه‌تكردنتدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ره‌چاوی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان بكه‌یت، كه ئه‌وه‌ی بۆ خۆت پێت ناخۆشه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌شت پێت ناخۆش بێت، وه‌ك چۆن فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر () ئه‌یفه‌رموو: (موسڵمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه موسڵمانان له‌ده‌ست و زمانی بێوه‌ی بن)، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگای به‌ده‌وێدا گورگی یه‌كتر بوون، ئه‌وا له‌كۆمه‌ڵگای هه‌م ئه‌خلاقی و هه‌م دینیدا ئه‌بنه برای یه‌كتری، ئاغاكه‌ی بیلالی حه‌به‌شی تاله‌كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ده‌ویدا بوو له گه‌وڕه‌كه‌یدا ده‌ی خه‌واند، هه‌رئه‌و دوانه له یه‌كه‌م دیداریاندا له مه‌دینه ئاغاكه‌ی پێی ده‌ڵێت (سلام علیكم براكه‌م)، مرۆڤ گورگه‌كان راو ئه‌كات و ئه‌بن برای یه‌كتری (ئیمانت ته‌واو نابێت تا هه‌رچی بۆخۆت پێت خۆشه بۆ براموسڵمانه‌كه‌ت پێت خۆش نه‌بێت) ده‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ر ئه‌م درۆشمانه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر چی زۆر جار بۆیشی جێبه‌جێ ناكرێت.
كرۆكی فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیك ئه‌ڵێت: رێسا ئه‌خلاقیه‌كان سێ شتن :
یه‌كه‌م: (ته واچع) دووه‌م: (ئیحسان) سێیه‌م: (صیدق).
یه‌كه‌م: (ته واچع) بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌یری خۆم بكه‌م له‌و چاوه‌وه كه خه‌ڵك بۆم ئه‌ڕوانێت.
دووه‌م: (ئیحسان) سه‌یری خه‌ڵك بكه‌یت له‌دیدی خۆته‌وه كه ئه‌مه خۆتی.
سێیه‌م: (صدق) شته‌كان وه‌ك خۆی ببینیت.
ده‌ی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌م سێ بنه‌مایه دروست كاریان پێكرابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره سه‌ندیكایه‌ك و هیچ جۆره رێكخراوێكی مه‌ده‌نی سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه، وائه‌زانم "د.سروش" ئه‌مه بوو وای لێئه‌كرد كه بڵێت: (باشتربوو ئاغای خاته‌می له‌بری دروشمی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، دروشمی كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی به‌رز بكردایه‌ته‌وه)
سه‌رنج بده ئه‌م بنه‌ما ئه‌خلاقیانه له هه‌ر كه‌سێكدا به‌رجه‌سته بووبن پلورال ترین و به ئینسافترین مرۆڤه‌كانی بووه، سه‌رنج بده (كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده) له‌وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی (موحه‌ممه‌د ژیار)ی كوڕیدا، به شیعه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌مانه براتن(ئیحسان)، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوكیشیان له زیندانه‌كانی شیعه‌دان، وه هه‌رئه‌م پیاوه به چه‌په‌كان ده‌ڵێت داماوانه چوزانن وائه‌زانن ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت، واته ئه‌وانیش لایه‌نگری حه‌قیقه‌تن، ده‌ی ئه‌بێت ئێمه‌ش خۆشمان بوێن(ته واچع)، ، له‌ژێر ده‌ستی وه‌ها پیاوێكدا چۆن شیعاره زله‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی (مافی مرۆڤ) بێ ناز ئه‌كه‌وێت، ده‌ی ته‌واچع و ئیحسان له‌هه‌ركه‌سێكدا هه‌بن مه‌حاڵه صیدق خۆی دروست نه‌بێت.
له‌قوتابخانه‌ی (كۆمه‌ڵگا گه‌رایی) كه یه‌كێكه له قوتابخانه ئه‌خلاقیه‌كان و دوركیم(1858-1919)ز بونیادنه‌ریه‌تی، چه‌ند رێسایه‌كی ئه‌خلاقی داناوه كه دژی به‌ده‌ویه‌ت و سازێنه‌ری ئه‌م كه‌پته‌یه كه ئه‌خلاقی گه‌ردونی و هه‌م دینیش كاری له‌سه‌ر ده‌كات(به‌ڵام دروست وه‌كو یه‌ك نین) چوار بنه‌مای داناوه كه بریتین له:
یه‌كه‌م: ئه‌خلاق به‌بێ كۆمه‌ڵگا بوونی نابێت.
دووه‌م: كۆمه‌ڵگا كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه له تاكه‌كان (ئه‌كرێ كۆمه‌ڵێك سیفاتی هه‌بن كه تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ئه‌و سیفاتانه‌یان نه‌بێت).
سێیه‌م: له‌ئه‌خلاقدا مرۆڤ ئه‌بێت شوێنكه‌وتووی كۆمه‌ڵگابێت وچاكه‌و خراپه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كات (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگای به‌ده‌ویدا هه‌بوو)
چواره‌م: كاره چاك و خراپه‌كان ئه‌توانین به گه‌ڕأنه‌وه بۆ هه‌ڵس و كه‌وت و ئاداب و رسومی كۆمه‌ڵگا بیان ناسینه‌وه.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌سه‌روی خۆیه‌وه شتێك نه‌بێت ئه‌خلاقێك نه‌بێت خوایه‌ك نه‌بێت هه‌موویان ئه‌بنه گورگ بۆ یه‌كتر، هه‌ریه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ی خۆی ئه‌وێت (چۆن پێش كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مرۆڤ وه‌هابوو).
"گباگبائی"له ته‌فسیره‌كه‌یدا تیۆرێك ئه‌خاته ڕوو به‌ناوی تیۆری (استخدام) كه ده‌ڵێت هه‌ریه‌كه‌مان مه‌وجوداتێكین حه‌زده‌كه‌ین و ئاره‌زومانه كه هه‌موو شتێك له خزمه‌ت ئێمه‌دا بێت و له‌هه‌موو شتێك‌دا له‌پێش خه‌ڵكیه‌وه‌بین و سنورێكمان بۆ خۆمان دانه‌ناوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه مرۆڤه‌كان به‌شوێن یه‌كتره‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه و به‌سه‌ر ئه‌وانی تره‌وه خۆیان بخه‌نه‌كار، بۆیه له‌ده‌وری یه‌كتر كۆئه‌بنه‌وه، واته هه‌ریه‌كه‌یان به‌شوێن ئه‌وی تره‌وه‌یه و یه‌كتر په‌یدا ده‌كه‌ن، ئتر لێره‌وه مرۆڤ ئه‌یه‌وێت ئه‌وی تر بۆ مه‌رامی خۆی به‌كار بهێنێ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بونیاد بنرێت ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌كی شێواو و ناته‌ندروست و نائه‌خلاقی (به‌ده‌وی) دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه دروست كرا (ئه‌خلاق و یاسا)ی به‌به‌ردا بكه‌ین ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌سازێت، چونكه یاسا داواكاری و پێداویستی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه، ئه‌خلاقیش به‌هه‌مان شێوه، داواكه‌رانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی فێری ناوی یاسا بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌داوای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن ئه‌وه كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقیه و به‌خۆیان نازانن، "نالی" گوته‌نی: (عاشقی تیشكێكن نازانن ناوی چیه) ته‌واوی كاری دینیش ئه‌خلاقیانه ژیانه (فه‌زیله‌تمه‌ندانه ژیان).
ئه‌و رێسا ئه‌خلاقیانه‌ش دین دایده‌نێت په‌یوه‌ندی نێوان ئاغا و كۆیله نیه وه‌ك (هیگڵ) به ئایینی یه‌هودی ده‌گوت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی نێوان خودا و به‌نده په‌یوه‌ندیه‌كی ئیختیارانه‌یه كه ئیختیار یه‌كه‌ی ئه‌خلاقه، واته ئه‌م په‌یوه‌ندیه له ئیسلامدا په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌خلاقیه.
لێره‌وه ته‌قه‌دان له چه‌ند ده‌رگایه‌كی تر سانا ده‌بێت، بۆ نونه كۆمه‌ڵگایه‌كی یاسایی ئه‌خلاقی تیا ره‌چاو نه‌كرابێت ناتوانین به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی دایبنێین، واته ئه‌بێت ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن، ئه‌توانین زیندان وه‌ك نمونه وه‌ربگرین، خۆ زیندان له ژێر رێكخستن و یاسا و چاودێری زۆر وردایه، ئه‌بێت فڵان كات بخه‌ون له‌و كاته‌دا هه‌ستن له‌م كاته‌دا بخۆن و بخۆنه‌وه و بڕۆنه ده‌ره‌وه و وه‌رزش بكه‌ن و.....هتد، به‌ڵام مادام مرۆڤ رێكخستن و یاسایه‌ك لێره‌دا ئه‌یبات به‌ڕێوه، و ئیختیاری مرۆڤ ونه، له‌ده‌ست دراوه، (وتمان كه ئیختیار یه‌كه‌ی ئه‌خلاقه)كه‌واته ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌م زیندانه ناتوانین به‌شوێنێكی مه‌ده‌نی ده‌ستنیشانی بكه‌ین، خۆ لێره‌دا كه‌س ناتوانێت تاوان بكات كه‌س ناتوانێت ده‌ست درێژی بكات و مافی كه‌سی تر بخوات، به‌ڵام ئه‌وه بۆ به‌ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نی هه‌ژمار ناكرێت؟ چونكه زیندانیان به ئیختیاری خۆیان ئه‌و شوێنه یان ئه‌و كاره‌یان هه‌ڵنه‌بژاردووه، پێشتر وتمان كه مرۆڤی به‌ده‌وی مادام روته بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه مه‌ده‌نی پێویسته دوو به‌رگی (یاسا و ئه‌خلاق)ی له‌به‌ركه‌ین، ده‌ی مادام (فیقه) هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ی تێدایه كه‌واته بۆ دروست بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی هه‌م مه‌ده‌نی و هه‌م دینی پێویستمان به (فیقه) هه‌یه، چونكه فیقه ئه‌و شته‌یه كه حاكم و فه‌رمانڕه‌وا پێویستی پێی هه‌یه، كه‌واته (فیقه) شتێكی دونیاییه (ئه‌گه‌ر من زلله‌یه‌ك له تۆ بده‌م و ئه‌گه‌ر حه‌قی خۆت بوو ئه‌وا وه‌رت گرت، گه‌ر مافی خۆشی نه‌بوبێت ئه‌وا خواگیان له‌قیامه‌تدا تۆڵه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه و مافی خۆت وه‌رده‌گریت)، ئێمه پێویستمان به سوڵتان هه‌یه و سوڵتانیش به یاسا و به ئه‌خلاق ئه‌م دوانه‌ش موحتاجی (فیقه)ن كه فیقه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا بۆ كێشه دونیاییه‌كانه.
له بنه‌ڕه‌تدا دینداری جۆرێك له پۆشینه بۆ مرۆڤ لێره‌وه ئیتر له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه دین دژی به‌ده‌ویه‌ت و دۆستی مه‌ده‌نیه‌ته، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه دروست بوو رێگری بكات له به‌رامبه‌ر ویسته ئاژه‌ڵیه‌كانی مرۆڤدا، بازگه‌یه‌كه ته‌نها ره‌وشته جوان و باشه‌كانی لێوه ده‌رده‌چێت، بازگه‌ی دینیش هه‌مان كاری هه‌یه فه‌زیله‌ت ئه‌به‌خشێته ئه‌و شتانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا سودیان لێ ده‌بینێت و پێیان خۆشبه‌خت ئه‌بێت و سه‌قامگیر ئه‌بێت، ره‌زیله‌تیش ئه‌داته ئه‌و شتانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ن، ئه‌وه‌ی كه دین قومار و مه‌شروب و دزی و زینا.....هتد، حه‌رام كردووه ئه‌مه ئامانجێكی مه‌ده‌نی له پشته‌وه‌یه نایه‌وێت كه‌س توند و تیژی به‌رامبه‌ر كه‌س بكات كه‌س زیان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، نایه‌ڵێت كینه له دڵدا بێت و هه‌میشه له بیری تۆڵه‌دا بن، سه‌رنجی مرۆڤی حه‌سود بده ئه‌سڵه‌ن له خۆی شكاتی هه‌یه ئاخۆ له خه‌ڵكی، سه‌رنجی مرۆڤی (ئه‌مین) بده هه‌م خۆی هه‌م خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌ش ناڕه‌حه‌ت نابن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌لامه‌تن، وه هه‌روه‌ها سه‌رنجی مرۆڤی ناپاك بده هه‌ركات ناپاكی له كۆمه‌ڵگادا بره‌و په‌یدا بكات هیچ كه‌س له كۆمه‌ڵگادا متمانه‌ی به‌كه‌سی تر نامێنێت، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه هه‌ركاتێك ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی زۆره ئه‌مانه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكه‌ی وێران ده‌كه‌ن، واته شه‌یتان ئه‌یه‌وێت به‌مانه مرۆڤ به‌ره‌و مرۆڤێكی سه‌ره‌تایی و روت و به‌ده‌وی به‌رێ، كه دوچاری كێشمه‌كێشمی بكات. مرۆڤ ئه‌بێته مرۆڤێكی بێ جیقڵدان به كه‌مترین بیانو له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌یدا گیر دێت، به‌كه‌مترین بیانوو كاری وه‌حشیانه‌ی ده‌رونی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، واته دین یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه كێشه‌كانی ئینسانیانه چاره‌سه‌ر بكات نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڕبه‌ڕیانه و به‌ده‌ویانه، ئه‌مه نه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ناهاوتا نین به‌ڵكو ته‌واوكار و هاوكاری یه‌كترین، له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا مرۆڤه‌كان بڕێك له خۆیان ئه‌دۆڕێنن، نابێت رسته‌ی (من به‌هێزترم) له‌ئارادابێت، ئه‌بێت ئه‌و رسته‌یه بگۆڕدرێت به ( من عاقڵترم) پێویسته مرۆڤ متمانه له شتێك‌دا بدۆزێته‌وه خۆی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بێت، ئه‌ها (شه‌مسی ته‌برێزی)چی به (مه‌ولانا) فه‌رموو، به‌گوته‌ی "د.سروش" شه‌مس پێشنیاری قومارێكی كرد بۆ مه‌ولانا كه‌تیایدا هیچ ئومێدێك به سه‌ركه‌وتن بوونی نه‌بوو، شه‌مس پێی فه‌رموو كه ته‌نها به‌ش و پاداشتی تۆ له‌م قوماره‌دا كه ئومێدی بردنه‌وه‌ی تیا نیه به‌شداری كردنه‌كه‌ته، واته به‌شداری كردنه‌كه‌ی تۆ له‌م قوماره‌دا گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت و شه‌ره‌فه بۆ تۆ.
یه‌كێكی تر له بابه‌ته گرنگه‌كان بابه‌تی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا و حوكمڕانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دروست ده‌بێت كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دایده‌نێن، كه له‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌بێت به هه‌ڵبژاردن و به یاسایه‌ك بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له لای بیرمه‌ندانی ئه‌م بواره جیاوازی و ناكۆكی هه‌یه، بۆنمونه بۆچونی (تۆماس هۆبز و جون لوك) زۆر لێك جیاوازن.
"لوك" پێی وابوو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر بوو واته هه‌مه‌لایه‌نه‌بوو، فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتیش تێیدا به‌شدار بوون به‌ڵام هۆبز پێی وایه یه‌ك لایه‌نه‌یه و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی كه‌هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌شداری نه‌كردووه له‌م په‌یمانه‌دا، جون لوك پێی وایه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا شوێن كه‌وتووی یاسای گشتی یه، وه "هۆبز" پێی وابوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵده‌بژێردرێت ئیتر كه‌س ناتوانێت لای به‌رێت (كه‌س مافی لابردنی نیه)، به‌ڵام "لاك" پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وا له ویستی خه‌ڵك و له‌باش حوكمڕانی كردن لایدا و ده‌سه‌ڵاتی قۆسته‌وه ئه‌وه گه‌ل مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌كاری خه‌ن و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لایبه‌ن، راستی ئه‌مه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵی "هۆبز" ئه‌وه‌بوو كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا به‌ده‌ویه‌تێك دروست بكات به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ناو و شێوه‌یه‌كی تره‌وه.
خۆێندنه‌وه نوێكان بۆ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆر ته‌بانین له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه كۆنه‌كاندا و به‌ڵكو دژیه‌كیه‌ك ئه‌بینین له ناویاندا، بۆنمونه "هۆبز" ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی پێ قه‌بوڵ نیه، به‌ڵام له دیندا هاوكێشه‌كان زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م بیر و بۆچونه تازانه‌دا یه‌ك دێته‌وه تاكلاسیكیه‌كان، سیستمی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای دینی پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای شورا و هه‌ڵبژاردن بێت، نابێت بۆماوه‌یی یاخود دامه‌زرا و(تاعین)بێت وه نابێت قۆرخی بكات وه هه‌ركاتێك ئه‌و فه‌رمانڕٍه‌وا خراپ ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنا، موسڵمانان ئه‌توانن لایده‌ن و له‌كاری خه‌ن، وه نابێت هیچ یه‌ك له ده‌ستوره‌كانی له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كاندا دژبێته‌وه واته ئه‌بێت (مه‌عقول)بێت، وه ئه‌بێت ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه راوێژبكات نه‌ك دیكتاتۆرانه هه‌موو بڕیارێك ده‌ربكات واته ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكات، له‌راستیدا هه‌ڵبژاردن ته‌نها یه‌كێك له ئامرازه‌كانی دیموكراسیه، له دیموكراسیدا ئه‌وه گرنگه رۆڵه‌كان جیابكرێنه‌وه، ئه‌بێت داڕێژه‌ر و بڕیارده‌ر و جێ به‌جێ كار جیاوازبن، له ده‌وڵه‌تی دینیدا ده‌ستورێكی هه‌میشه‌ی هه‌یه كه ئه‌بێت هه‌موو فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌پێی ئه‌وه فه‌رمانڕه‌وای بكات، بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی و حوكمڕانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا بریتیه له ده‌ستور، وه‌هه‌روه‌ها مه‌رجی حكومه‌تی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیان بتوانن چاودێری بخه‌نه‌سه‌ر ، ده‌ی ئه‌بینیت (ئیمامی ئه‌بوبه‌كر) كاتێك ئه‌بێته جێ‌نشین یه‌كه‌م كار كه ئه‌یكات چاودێری ئه‌به‌خشێته خه‌ڵكی، كه ده‌فه‌رموێت [من باشترینتان نیم وه ئه‌گه‌ر بینیتان رێگه‌ی چاكه‌م گرته به‌ر ئه‌وا شوێنم بكه‌ون ، ئه‌گه‌ریش توشی هه‌ڵه بووم ئه‌وا پشت راستم بكه‌نه‌وه] وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له سیستمی دیموكراسیدا هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌ك جۆر سه‌یر ده‌كرێن ئه‌وا له سیستمی دینیشدا هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌یه، هه‌موو بیر‌و راكان یه‌ك جۆر ماف و ئه‌ركیان هه‌یه وه پێگه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یه‌ك پێگه‌یه و نابێت جیاوازی بكرێت (إن الله یأمر بالعدل و الاحسان) (النمل: 90) و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌س زۆر له كه‌س بكات له دیندا، چونكه زۆركردن له دیندا نیه هه‌موو كه‌سێك به ئایینی خۆیه‌وه ده‌ژی به‌ڵام نابێت كه‌س هێرش بكاته سه‌ر دینی كه‌س.
چین پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی (مه‌ده‌نی و دینی) هاوتا
یه‌كه‌م: جه‌نگان له‌گه‌ڵ خورافاتدا، پێویسته دینه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كوشتنی گیانی خورافیات بازی بده‌ن و له‌گه‌ڵ بابه‌ته مه‌عقوله‌كاندا مامه‌ڵه بكه‌ن، وه‌هه‌روه‌ها پێویسته جیاوازیه‌ك بكرێت له نێوان دوو جۆر موقه‌دده‌ستدا، ئه‌وانیش موقه‌دده‌سی (مه‌عقول و مه‌نقول)ن، كه ئه‌گه‌ر وریا نه‌بیت موقه‌دده‌سی مه‌نقول سه‌ری له خورافه‌وه ده‌رده‌چێت و دین ناعه‌قڵانی و نامه‌ده‌نی ده‌كات، به‌ڵام (جان هیك) گوته‌نی كۆمه‌ڵێك له موقه‌دده‌س هه‌ن كه ئه‌وانه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه خورافی نین به‌ڵكو پێویسته هه‌بن، چونكه ئه‌وانه بان مرۆڤن و مرۆڤ ناتوانێت به‌ئاسانی لێیان تێبگات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، وه‌ك حاڵه‌تێكی ریزپه‌ڕ، وه هه‌ندێك جاریش له راستیدا ده‌بنه پێویستی كۆمه‌ڵگا.
دووه‌م: ئیجتیهادكردن: كه ئه‌میش یه‌كێكه له پێویستیه گرنگه‌كانی دینی مه‌ده‌نی، چونكه كۆمه‌ڵێك حوكم كه دراوه بۆ كات و شوێنێكی تایبه‌ت بووه و ئه‌بێت ئێسته له‌گه‌ڵ كات و شوێنه‌كه‌ی خۆتدا بیگونجێنی، وه پێویسته ئه‌و ئیجتیهادانه‌ی كه ده‌كرێن رێسا ئه‌خلاقیه‌كانیان تیا ره‌چاو كرابێت و وه كه‌سی موجته‌هیدیش پێویسته چه‌ند خاڵێكی تێدابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشی له زمانی عه‌ره‌بی دا هه‌بێت و شاره‌زایی له زانسته شه‌رعیه‌كاندا هه‌بێت و شاره‌زای زانسته مرۆی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بێت، لێره‌وه زۆرجار ئه‌بێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دوو سه‌رده‌مدا كه دوو سه‌رده‌می ئایینین، یه‌كه‌م: سه‌رده‌می ته‌ئسیس، دووه‌م: ئیستیقرار، هه‌ندێك حوكم هه‌ن له شه‌ریعه‌تدا كه ئه‌مه ره‌نگه پێویستیه‌كی سه‌رده‌می ته‌ئسیس بووبن، چونكه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانێك زیانی زۆری ده‌گه‌یاند به ده‌رونی موسڵمان و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی، به‌ڵام له سه‌رده‌می جێگیربووندا ئه‌گه‌ر هه‌زاران كه‌سیش هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه زیانێكی ئه‌وتۆ به كۆمه‌ڵگای ئیسلامی ناگات چونكه رێژه‌ی موسڵمانان گه‌یشتووه‌ته ملیاردێك به‌ره‌و ژوور.
سێیه‌م: گونجاندن له‌نێوان (مه‌ده‌نیه‌ت و فیقه)دا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌تێكی دینی بسازێنین پێویسته ئه‌وه یه‌كلای بكه‌ینه‌وه كه ئایا (فیقه) دونیایی دونیایی یه یان ئاخیره‌تی ئاخیره‌تی یه، یاخود هه‌م دوونیای و هه‌م ئاخیره‌تیه، راستی ئه‌كرێ ئه‌مه‌بێت كه ناتوانین دونیا و ئاخیره‌ت له "فیقه" دا كۆبكه‌یته‌وه ئه‌بێت یان دوونیایی بێت یان ئاخیره‌تی. واته یان دونیایی یه و ئاخیره‌تی پاشكۆیه‌تی، یاخود ئاخیره‌تیه و دونیایی پاشكۆیه‌تی، ئه‌مه‌یه بووه‌ته هۆی ناجێگیری بڕیاری فه‌قیهه‌كان به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می نوێ‌دا، ئه‌و فیقهه‌ی كه دونیایی یه ئه‌كرێت عه‌قڵانی بێت زیاتر، به‌ڵام فیقهی ئاخیره‌تی زیاتر په‌نهانیه، ئه‌و حوكمانه‌ی كه هه‌ن له فیقه دا ئه‌و چاكه و خراپانه‌ی كه‌هه‌ن ئه‌و(بكه‌و مه‌كه) و (ئه‌بێت و نابێت)ه‌ی كه هه‌یه له فیقه دا ئه‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له دونیادا ببینرێت، ئه‌بێت تائه‌وه‌ی عه‌قڵ بڕی ئه‌كات چاكه‌كان به‌رجه‌سته ببن. كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه كێشه‌یه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكه‌وه كه ده‌ڵێن (فیقه) ئاخیره‌تیه، ئه‌گه‌ر فیقه ئاخیره‌تی بێت ئه‌وا بواری ئیجتیهاد یه‌كجار ته‌نگه كه‌چی ئه‌بینین گه‌وره فه‌قیه ێكی وه‌كو "م.ناصری سوبحانی" به‌ته‌نها له (پهوابته‌وه)نه‌وه‌ستا، هات به‌جورئه‌ته وه له(ئه‌حكامیشدا) ئیجتیهادی كرد،له‌به‌ر ئه‌و ئه‌كرێ ئه‌م پیاوه به‌یه‌كێك له فه‌قیهه مه‌ده‌نیه‌كات دابنێین.
چواره‌م: سازگاری له‌گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت بریتیه له نه‌ریت و بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و رسومه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا، كه دین لێره‌دا زۆرجار خاتری كۆمه‌ڵگای گرتووه، ره‌نگه كۆمه‌ڵێك حوكم به‌پێی ناوچه‌كه‌و ئادابه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیاوازی تێدا كرابێت، به‌ڵام ئه‌و حوكمه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و ئاداب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌درێت ئه‌بێت باش بێت و باشیه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگادا ده‌ربكه‌وێت، چونكه حوكمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ش ئه‌بێت به‌رجه‌سته ببن، ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه ده‌رئه‌نجامی باشی له كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو، ئه‌وا هیچ پاساوێك بۆ كاركردن به‌و حوكمه نه‌ماوه.
پێنجه‌م: پێویسته كۆمه‌ڵێك شتی تر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دینیدا رێگه‌پێدراو بن وه‌ك ده‌سه‌ڵات داریه‌تی یاسا و به‌رپرسیاریه‌تی یاسا و رێگه‌دان به ئازادی رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ره‌سمی و ناره‌سمیه‌كان و جیاوازی چینایه‌تی، یاسای سروشتی و یاسای دانراو.....هتد، كه له‌راستیدا دین هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م به‌رپرسیاری یاسای قه‌بوڵه و هه‌م مرۆچه‌كانی ئازاد كردوه كه به گوته‌ی "ئیقباڵی لاهوری" ئێمه‌ی موسڵمان به‌قه‌بوڵكردنی ئایدیای (كۆتایی هاتنی پێغه‌مبه‌ران) ئازادترینی مرۆڤه‌كانی سه‌ر روی زه‌مینین، وه هه‌روه‌ها ئایین رێگه‌ی به ناوه‌ندی ره‌سمی و ناره‌سمی داوه و له هه‌ندێك كاتیش‌دا خۆی دروستی كردون .....هتد.
سه‌رچاوه‌كان:
یه‌كه‌م: كوردیه‌كان.
1- ته‌حسین حمه‌غه‌ریب، فره‌ژنی دیدێكی نوێ، سازدانی:فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لی،تۆماركراو،2008.
2- ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب. دیوی ئه‌خلاقی رێكخراوی مه‌ده‌نی.
3- ته‌حسین حمه‌غه‌ریب، كۆرسی رۆحناسی، هاوینی 2008، سلێمانی.
4- د.عه‌بدولكه‌ریم سروش،كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی،و. بیلال باسام، گۆڤاری هه‌ژان، ژماره 16،ساڵی 2005.
5- د.عه‌بدولكه‌ریم سروش،ئایینداری-لێبوردن- مه‌ده‌نیه‌ت، و.یوسف موحه‌ممه‌د، گۆڤاری هه‌ژان، ژماره9-10، ساڵی 2002.
6- ئه‌حمه‌دی موفتی زاده، كوفر و ئیمان و سیاسه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام، ئا. فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لی، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی 2008.
7- مه‌ولود باوه‌مراد، به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی، س. صه‌بور سه‌یوانی، گۆڤاری هه‌ژان، ژماره7،به‌هاری 2001.
8- ناصری سوبحانی، نه‌واره‌كانی (خواناسین)
9- ناصری سوبحانی، نه‌واره‌كانی (قیتال)
10- ناصری سوبحانی، نه‌واره‌كانی (نیچامی سیاسی)
دووه‌م : فارسیه‌كان.
1- د.عبد الكریم سروش، دین و جامعه مدنی، مجموعه سخنرانیهای د. سروش.
2- د. عبدالكریم سروش، قمار عاشقانه، م‌و ْسسه فرهنگی صراگ،تهران 1379،چاپ:هشتم
3- عبد الرحمن عالم، بنیادهای علم سیاست، چاپخانه:غزال، چاپ:هفدهم1386 تهران
4- مجتبی مصباح، فلسفه اخلاق، مركز انتشارات و مۆسسه اموزشی و پژوهشی امام خمینی،چاپ: چهاردهم،1386
5- محمد خوشابی، دین مدنی- سیكولاریزاسیون(از ساید ایران نیوز په‌یپه)
6- ناصر شریفی، جامعه مدنی در كدامین نگاه، چاپ هنر سرای اندیشه، چاپ اول1378