*مامۆستا ماوه‌یه‌ك بابه‌تی فره‌ژنی ورژاوه و بووه‌ته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ناو شه‌قامی كوردی و، هه‌ر له په‌رله‌مانه‌وه تا ناو ته‌كسیه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڕێزتان وه‌ك رۆشنبیرێك، وه‌ك پسپۆڕێكی ده‌ستور له عیراقدا، وه‌ك یاسایی و مافناسێك ومامۆستایه‌كی شاره‌زا له زانسته شه‌رعیه‌كاندا و خاوه‌نی بۆچونی تایبه‌تی خۆت له بابه‌ته‌كانی شه‌ریعه‌تدا، له‌باره‌ی فره‌ژنیه‌وه چی ده‌ڵێیت؟ و چۆن لێی تێده‌گه‌یت؟ بڕیاری فه‌لسه‌فه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌بێت؟
-ئه‌م بابه‌ته كه هاته ناوه‌وه ناچاری قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ی ئه‌گه‌ر نا من نه به‌نیازی ژنی دووه‌م نیم و ره‌نگه له‌گه‌ل براده‌ره كانیشدا زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌وه عاجزیمان بووبێت به‌ڵام له‌راستیدا مادام هاتووه‌ته ناوه‌وه‌و باسوخواسی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بووه‌ته كێشه به‌بۆچونی من ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره نیه كه ئه‌و هه‌موو ئیهتیمامه‌ی دراوه‌تێ و كێشه‌كانی تری پێ شاردراوهتهوهوهو كراوه به كێشه به‌ڵام ناچار بیانوویه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵێ شتی تر بڵێین ,چونكه ئه‌شێ له‌و بابه‌ته‌دا خه‌ڵكانێك سته‌میان لێ كرابێت ,سته‌م لێكراویش هه‌ركه‌سێ بێت ,ئه‌ركی ئه‌خلاقی هه‌موو مرۆڤێكی ڕۆشنبیرو هه‌موو دیندارێكیشه كه به‌رگری لێ بكات .
ئه‌گه‌ر فره‌ژنی له‌بنه‌ره‌تدا بۆ هه‌ڵگرتنی فره‌ژنی هاتبێته كایه‌وه‌و,دیانه‌تیش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی دابێت ئه‌مڕۆ بۆته مایه‌ی دروستكردنی سته‌م,به‌تایبه‌تیش له‌وشێوازه خستنه بازاڕه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه ,دواجار كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه بابهتهكان به‌شێوه‌ی دروستی خۆیان و له‌كه‌ناڵی دروستی خۆیانه‌وه ناخرێته روو و بیانووی شتی تره له‌م بابه‌تانه ئه‌گیرێت ,له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته له كاتی خۆیدا نهووروژاوه,كه‌سانێك كه ووروژاندیان و وه‌دوی چارهسهرهكهیدان كه‌سانێك نین له‌فه‌لسه‌فه‌و قوڵای ئه‌م بابه‌ته تێگه‌یشتبن,پێویست ده‌كات قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت.
بینیمان له‌دانیشتنه‌كانی پهرلهمانداو مشتومڕه‌كان و ,له ڕۆژنامه‌كاندا بینیمان كه حسابی تر راست ئه‌كرێته‌وه بابه‌تی تر دێته ناوهوهوبۆمان ده‌ركه‌وت كه مه‌عریفه جارێكی تر مه‌عریفه‌یه‌ك نی یه له‌پێناو مه‌عریفه‌دا,مه‌عریفه‌یه‌ك نی یه له پێناو بابه‌ته مرۆیهكاندا, له‌پێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كاندا ,به‌ڵكو مه‌عریفه‌یه‌كی سیاسی یه‌و هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی كه رووبه‌روووی یه‌ك ده‌بوویه‌وه له‌شه‌ری ناو خۆدا ,هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌كان ئه‌كه‌نه‌وه.
وهكوبهڕێزت ئاماژه‌ت پێدا، له‌بواری ده‌ستوردا قسه‌م هه‌بووه شتم هه‌بووه، ته‌نانه‌ت نوسینم هه‌بوه و له‌بواری ئاینیشدا چه‌ند ساڵێكی ته‌مه‌نم له‌م بواره‌دا سه‌رف كردووه، له‌ڕاستیدا من هه‌ردوو ده‌رده‌كه‌م هه‌بووه، هه‌ردوو گرنگی پێدانهكهم هه‌یه به‌گوته‌ی "مه‌وله‌وی"هه‌م ده‌ردی دینیشم هه‌یه و هه‌م ده‌ردی یاسا و عهدالهتیشم هه‌یه، هه‌ردوو ههممهكهم هه‌یه، له‌ڕاستیدا هه‌م دینی خۆمم خۆش ده‌وێت و هه‌م پێشم خۆشه عه‌داله‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا جێگیر بێت، ئه‌وه‌ی زۆر عه‌زیه‌تی داوم و به‌رده‌وامیش ئازارم ده‌دات ئه‌وه‌یه كه ئاراسته‌كان، روانگه‌كان، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا ده‌كه‌ن ئهتیتیودی یان روانگه‌ی ئه‌خلاقی نین به‌و مانایه، درۆیه من باوه‌ڕم وانیه ئه‌مه كێشه‌ی ئافره‌ت بێت، كێشه‌ی پیاوبێت، به‌ڵكو حیساباتی تره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تر كه له‌و بابهتهداههیه(هه‌ركه‌سه و گۆرانی به له‌یلێی خۆیدا ده‌ڵێت)، بیانوی شتی دیكه‌ی یه، له‌راستیدا دوباره‌ش راگه‌یاندنی وڵاتی ئێمه سه‌لماندیه‌وه كه راگه‌یاندنێكی سیاسیه نه‌ك راگه‌یاندنێكی ئه‌خلاقی، توێژه وهلانراوهكان سه‌نته‌ر نین له راگه‌یاندندا به‌ڵكو زیاتر بیرێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه راگه‌یاندنه‌كان ده‌وروژێنن جگه له بابه‌تی سیاسی شتی تر نین، با له‌م بابه‌تانه گه‌ڕێین كه زۆر ئازاریان داوم و یان وایان كردووه بابه‌ته‌كه زۆر رواڵه‌تی بكه‌وێته بازاڕه‌وه شیكار نه‌كرێن و به‌سودی كۆمه‌ڵگا نه‌گه‌ڕێته‌وه و حیساب راستكردنه‌وه بێت چ حیساب راستكردنه‌وه‌ی سیاسی یان ئایدۆلۆجی ته‌نانه‌ت بهرژهوهندیهكهش له سیاسه‌ته‌وه بگره تا غه‌ریزه رۆڵی هه‌بووه له وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته و له چاره‌سه‌ركردنیشیدا.
بێگومان ئێمه‌ش وه‌كو كه‌س هیچ كه‌سێك تۆمه‌تبار ناكه‌ین به‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقی كردووه بۆئه‌وه‌ی دوایی به‌جۆرێكی دیكه شیكاری ئه‌م قسانه‌م نه‌كرێن له‌لایه‌ن كه‌سی تره‌وه، من وه‌كو دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
رێك ده‌كه‌وێت رێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جیا ببنه‌وه له رێسا تاكیه‌كان، ئه‌كرێ هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌بێت پێشێلكاری تێدا رونه‌دا، به‌ڵام هیچ تاكێك ناتوانێت ئه‌مه بكاته ده‌لیل له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵێ من یاسا پێشێلدهكهم، رێسای تاكی جیاوازه له رێسای به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ش كه ده‌مه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا بیڵێم هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه، روی ده‌مم له كۆی كه‌سه‌كانه نه‌ك تاكه‌كه‌سێك كه له‌م بواره‌دا قسه‌ی كردبێت.
به‌بۆچونی من پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی ئاینی بێت، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داتا و زانیاریه‌كانه‌وه هه‌بێت، كه ئه‌وترێت چه‌ند ژماره‌ی كچ و كوڕ و چه‌ند بێورژنمان هه‌یه...هتد، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵێك رێسای زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه ئه‌بێت له‌وێوه بێینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته و فه‌لسه‌فه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بكه‌ینه ده‌لیلی خۆمان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ به‌یان بكات، چونكه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بریتیه له ئه‌ركی "به‌یانكردن" رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه چاوی ئاسایی كه‌شفی ناكات و هه‌ستی پێناكات، یان ده‌ركی ناكات، ئه‌وه‌نده‌ی به‌شوێن فه‌لسه‌فه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كاندا رۆشتبم بریتیه‌له‌وه‌ی كه هیچ یاسا و سیستم و نیزامێك كۆمه‌ڵایه‌تی نیه كه سیستمێكی ئاسنین بێت واته هیچ بواری ئه‌ملاو ئه‌ولای تێدا نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركام له سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگرین ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك پرنسیپی جێگیری تێدایه به‌ڵام بواری ئه‌ملا ولا كردنی تێدایه و ماوه‌ته‌وه، بۆ نمونه سیسته‌مێكی زۆر ساده‌ی وه‌كو سفره رازاندنه‌وه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و هه‌موو چینێك شێوازێكی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سفره رازاندنهوهدا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بواری داهێنان بۆ خێزانه‌كان ماوه‌ته‌وه، بۆنمونه ره‌نگه شاری سلێمانی جۆرێك سفره بڕازێنێته‌وه جیاواز بێت له هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام له‌ناو خێزانه‌كانی سلێمانیشدا جیاوازیه‌ك هه‌یه ئه‌م جیاوازیانه مایه‌ی مانه‌وه‌ی سفرهكهیه، لێره‌وه سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ش له روكه‌شدا واده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه جێگیرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانیان تێدا رونادات، به‌ڵام ئه‌بێت بواری یاریه‌ك بدرێت له‌و بوارانه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره نه‌درێت ئه‌وه ئه‌و سیستمه ناتوانێت زه‌مانی مانه‌وه‌ی خۆی بكات یاخود گره‌نتی مانه‌وه‌ی خۆی بكات، بۆنمونه یه‌كێك له‌و سیستمانه‌ی لای ئێمه به‌جێگیری وه‌ستاوه چ لای دینیه‌كان و چ لای غه‌یره دینیه‌كان بریتیه له سیستمی "میراتگری". سیستمی میراتگری له روكه‌شدا واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شه‌كان به تۆكمه‌ی دانراون و بڕاوه‌ته‌وه و به‌شی هه‌موو كه‌سێك دیاری كراوه، به‌شی نێر دوو به‌رامبه‌ری به‌شی مێیه، هه‌روه‌ها كه‌سه‌كانی تریش هه‌میان به‌شیان دیاری كراوه و كه‌س بۆی نیه ده‌ستكاری بكات، به‌ڵام بۆ كه‌سێك لێكۆڵینه‌وه له بواره‌كه‌دا بكات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت به‌و شێوازه نیه خه‌ڵكی ده‌یڵین. له‌ڕاستیدا بابه‌تی دهرچونهكهشم له زانكۆدا له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م بابه‌ته بوو، راگری كۆلێژی یاسا پێی وتم "تۆ كودهتایهكت له‌یاسادا كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه". من له‌م پره‌نسیپه‌وه بۆی چووم، كه مه‌حاڵه سیستمی میراتگری سیستمێكی جێگیر بێت و بواری هیچ یاریكردنی تێدا نه‌بێت و مه‌حاڵیشه ئاینی ئیسلام كه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت یه‌كێكه له یاسا گه‌ردونیه‌كان، كه پێنج یاسای كه‌ونی له یاسادا هه‌ن یه‌كێكیان شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه ئیتر خه‌ڵكی چۆن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت بابڵێت، به‌ڵام دواجار یهكهێكه له شه‌ریعه‌ته یاساییه فیقهییه كه‌ونیه‌كان كه توانیویه‌تی (1400)ساڵ چه‌ندین كۆمه‌ڵگا ئیداره بكات كه هه‌رله‌خۆیه‌وه ئیداره ناكرێت.
شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش به‌و حیكمه‌ته‌ی له‌و شه‌ریعه‌ته‌دا هه‌یه كه به‌هۆی خوێندنی له‌وه‌و پێش و دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌م له‌م بواره‌دا ئه‌مه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی زۆر له‌وه حهكیمتره كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسنین به‌شه‌كان دیاری بكات و بواری هیچ یاریكردنێكی تێدا نه‌بێت، چونكه ئه‌مه ئه‌گه‌ر له روكه‌شدا عادیلانه بێت، ئه‌وا له ناوه‌ڕۆكدا ناعه‌داله‌تی له كۆمه‌ڵگادا ده‌خولقێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر سیستمی میراتگری له رواڵه‌تدا جێگیره، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بواری یاریكردنی دراوه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ساسی بابه‌ته‌كانی میرات و هه‌موو بابه‌ته‌كانی میرات یه‌ك له‌سه‌ر سێ یه، یه‌ك له‌سه‌ر سێ به‌ده‌س كه‌سی مردووه و (ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ر له مردنی وه‌سیه‌ت ده‌كات) یان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵگه‌وه‌یه، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك له دابه‌شكردنیدا رویدا به‌و یه‌ك له‌سه‌ر سێ یه ئێمه بتوانین ئه‌و ناعه‌داله‌تیه راست بكه‌ینه‌وه، شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش باسی (پلپ)یه‌ك له‌سه‌ر سێ ی كردووه، لێره‌وه بۆم ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له میراتدا هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا ئه‌گه‌ر كرا راستی بكه‌ینه‌وه، بۆنمونه یاسای (للژكر مپل حچ اڵانپیین)جارێ ئه‌وه مانای یه‌كه‌می نیه كه نێرێك به‌دوو هێنده‌ی مێیه‌ك ده‌بات چونكه به‌شی مێ له میراتدا دیاری كراوه، به‌ڵام به‌شی نێر دیاری نه‌كراوه، به‌شی ئافره‌ت و منداڵ دیاری كراوه چونكه پیاوان به‌شی خۆیان هه‌ر ده‌به‌ن، بۆئه‌وه‌ی سته‌میان لێنه‌كرێت، ئه‌و ئایه‌ته باس له‌وه ده‌كات كه نێرێك بۆی نیه له به‌شی دوو مێ زۆرتر به‌رێ، له‌دوو له‌سه‌ر سێ زیاتر به‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه كه هه‌ندێك له فه‌قیهه‌كان وتویانه كه پیاوێك ئه‌گه‌ر خۆی ته‌نها بوو ئه‌بێت هه‌موو ماڵه‌كه به‌رێت، ئه‌بێت دواجار یه‌ك له‌سه‌ر سێ بمێنێته‌وه، بۆچی ته‌نها تا دوو له‌سه‌ر سێ دیاره؟ ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت بوون به‌یه‌كه‌وه دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر ده ئافره‌تیش بوون دوو له‌سه‌ر سێ ده‌به‌ن پیاوێكیش ئه‌گه‌ر خۆی ته‌نها بوو هه‌ر دوو له‌سه‌ر سێ ده‌بات.
به‌لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌موو میراتگره‌كان هه‌تا دوو له‌سه‌ر سێ ی ماڵ ئه‌به‌ن ئه‌بێت سه‌رئه‌نجام یه‌ك له‌سه‌ر سێ هه‌ر بمێنێته‌وه، ئه‌م یه‌ك له‌سه‌ر سێیه بۆ چی یه؟ بۆیه وتم ئه‌ساسی میرات یه‌ك له‌سه‌ر سێیه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له دابه‌شكردندا ناعه‌داله‌تیه‌ك رویدا ئێه به‌و یه‌ك له‌سه‌ر سێیه ئه‌و ناعه‌داله‌تیه راست بكه‌ینه‌وه، (هه‌رچه‌نده دوره ئه‌كه‌ومه‌وه له بابه‌تی فره‌ژنی، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به‌ستراوه‌ته‌وه به بابه‌تی فره‌ژنیه‌وه)، یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه ئه‌مێنێته‌وه ئیشی چییه؟ له‌یاسای باری كه‌سیه‌تی (احوال شخصی)عیراقی‌دا ریعایه‌تی ئه‌مه‌یان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی تیۆریه‌وه له‌مه تێبگه‌ن و بزانن ئه‌مه چۆنه.
ئه‌م یه‌ك له‌سه‌ر سێیه كاتێك كه دابه‌ش ئه‌كرێت بۆ نمونه كاتێك كه باوكێك كچێكی هه‌یه و كوڕێك، كچ دیاره كه نیوه‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌درێتێ و ئه‌م كچه‌ش بۆ باوك و دایكه‌كه‌ی باشتره تاكوڕهكه، زۆرجار ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌كو رێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌یری بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگا باوكسالاری و پیاوسالاری و كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتی و ئیسلامیه‌كاندا پیاو ئه‌ركی زۆرتره به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌نگه ئه‌مه عه‌داله‌ت بێت چونكه كوره‌كه له‌ولاوه نه‌فه‌قه ده‌دات و ماره‌یی ئه‌دات، چونكه سیستمه‌كان به‌ستراونه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌نگه رێك بكه‌وێت وانه‌بێت، ئه‌ركی كچه‌كه زۆرتر بێت، كچه‌كه دامه‌زراوه كوره‌كه دانه‌مه‌زراوه و مه‌سره‌فی ماڵه‌وه‌ش ئه‌كات، من خۆم بینیومه كوڕه‌كه له بازاڕدا سوڕاوه‌ته‌وه كچه فه‌رمانبه‌ره، ئه‌م ئیش ده‌كات و ئه‌و ئیش ناكات، كوڕه‌كه خراپهر له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا كچه‌كه چاكه، به‌م رێسا یه‌ك له‌سه‌ر سێیه ئێمه ئه‌توانین ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی ئافره‌ت راست بكه‌ینه‌وه، باوكه‌كه ئه‌توانێت كه ئه‌مرێت(واته وه‌سیه‌ته‌كه‌ی)و كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌توانێت.
كه‌واته بوارێك دراوه و هه‌موو سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌هایه، ئه‌بێت ئیلا ریزپه‌ڕ (استپنا‌و) دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌هۆی ئه‌و ریزپهڕهوه ئه‌گه‌ر ناهاوسه‌نگیه‌ك له سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا دروست بوو راستی بكه‌ینه‌وه.
كه‌واته ئه‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریزپه‌ڕ یان ئاراوتهكردنیان نیه له سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بونی نیه.
به‌بۆچونی من ئه‌مه یه‌كێكه له پره‌نسیپه‌كانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه هیچ سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت به‌بێ ئاراوتهكردن بونی ببێت ئه‌بێت رێگه به شتی تریش بدرێت، مۆدێرنه‌ش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و مێژووی مرۆڤایه‌تیش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، ته‌نانه‌ت من بۆ خۆم له‌ماڵه‌وه وه‌هام ووتووه و وه‌سیه‌تم كردووه، ئه‌گه‌ر مردم كوڕه‌كان به‌شی خۆیان ئه‌به‌ن و یه‌ك كچیشم هه‌یه كچه‌كه‌ش به‌قه‌د ئه‌وان به‌رێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌شه‌كه‌ی خۆی ئه‌وه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و وه‌سیه‌ته واجبه كه كچه‌كه‌م هیچ له كوڕه‌كانم كه‌متر نیه له خزمهتكردنمدا، كه‌واته به‌له‌به‌رچاوگرتنی حاڵه‌ته گشتیه‌كه و به له‌به‌رچاوگرتنی حاڵه‌ته ریزپه‌ڕ و (استپنا‌و)یه كانیش له سیستمی خێزانداریشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه، به‌بۆچونی من مه‌حاڵه ژن و پیاوێك خێزانێك دروست بكه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌بن و هیچ لادانێك رونه‌دات ره‌نگه وه‌كو تاك ئه‌وه ببێت خێزانێك یان چه‌ند خێزانێك هه‌بن به‌یه‌كه‌وه ئه‌ژین و هیچ كێشه‌یه‌كیشیان نیه نه پیاوه‌كه ئه‌یه‌وێت ژنی كه بهێنێت و نه ژنه‌كه‌ش ئه‌یه‌وێت دڵێ خۆی بدات به‌كه‌سێكی تر جگه له پیاوه‌كه‌ی خۆی، له كۆمه‌ڵگادا ئه‌مه سیسته‌مه‌كه‌یه كه واده‌رده‌كه‌وێت جێگیره، بۆیه ئه‌ساس ئه‌وه‌یه كه(ژن و مێردی) ژنێكه و مێردێك به‌ڵام له‌حاڵه‌تی ریزپه‌ڕدا وه‌ك و چۆن له‌وێ رێگه دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك رویدا بگه‌ڕێته‌وه، لێره‌شدا ئه‌بێت ئاراوتهكردنێك یان ریزپهڕێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك رویدا ئیتر ئایا ئه‌و ناعه‌داله‌تیه هۆكاره‌كه‌ی هه‌رچی هه‌یه (من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كچه‌كه كچێكه به‌زۆر داویانه بهشو یان كوڕێكه و به‌زۆر ژنیان بۆهێناوه...)ناتوانێت بیژێنێت و ده‌شیه‌وێت له‌گه‌لیدا ژیان بكات، بۆنمونه له كاتی شه‌ڕدا ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت ژماره‌ی ژنان زۆرده‌بێت و ژماره‌ی پیاوان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و حاڵه‌ته ئابوریه‌كان دێنه ئاراوه و هه‌رچی شتی تریش هه‌یه، هه‌سته‌كانیش ئه‌مرن ته‌نانه‌ت عیشقیش ئه‌مرێت، ئه‌مڕۆ كچێكی خۆش ئه‌وێت سبه‌ینێ كچێكی دیكه، بمانه‌ێت و نه‌مانه‌وێ ئه‌مڕۆ پێویسته ئاراوتهكردن و ریزپه‌ڕ هه‌بێت لێره‌دا ئه‌و ئاراوتهكردنهچیه كه لێره‌دا رێگه‌ی ئه‌درێت بێـه ناوه‌وه بۆ ئه‌وی عه‌داله‌ت به‌رپا بێت؟ لێرهدابه شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بریتیه له‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تێكی ئه‌خلاقیه كه زۆرێك له لێكۆڵه‌رانی ئه‌م بواره‌ش هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌مه من ئه‌مه‌م وتووه كه ئه‌گه‌ر لای "جۆن راوڵز" عه‌داله‌ت و ئه‌خلاق ببنه‌وه به‌یه‌ك، عه‌داله‌تیش ته‌نها ره‌چاوكردنی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان بێت كه "جۆن راوڵز و عه‌بدولكه‌ریم سروش" واده‌ڵێن، كۆمه‌ڵێكی تری فه‌یله‌سوفه‌كانی عه‌داله‌ت و ئه‌خلاق له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن و عه‌داله‌تیش رۆحی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه، عه‌داله‌تیش جگه له ره‌چاوكردنی كۆی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان شتێكی تر نیه، ئه‌گه‌ر تۆ رێسا ئه‌خلاقیه‌كان نه‌هێنیته ناوه‌وه بۆ نمونه قه‌رزدان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا به‌بێ ریبا كابرا پاره‌ی خۆی ده‌دات به خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی بۆ خۆی تێدابێت، ئه‌مه‌گه له ره‌چاوكردنی رێسای ئه‌خلاقی شتێكی تر نیه، ئه‌سڵه‌ن بۆچی ئیسلام مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی حه‌ڵاڵ كردووه و سو و ریبای حه‌رام كردووه، چونكه ریبا رێسای ئه‌خلاقی تێدا ره‌چاو ناكرێت، كابرایه‌ك پاره‌ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماندوو بێت پاره‌ی زیاد وه‌رده‌گرێته‌وه كه‌واته ئه‌خلاق رۆحی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه.
جا ئه‌گه‌ر ئێمه بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ی ئه‌خلاق خۆی چیه؟ ئهخلاقیاتێك هه‌یه كه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا جێگیره و هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك جیاواز نیه له‌وه‌دا بۆ نمونه له‌ناو بردنی نه‌فسی كه‌سێكی تر، من باوه‌ڕم وانیه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بێت ئێسته كوشتنی نه‌فسی كه‌سی تری پێ قه‌بوڵ بێت كۆمه‌ڵێك رێسای جێگیر و كۆمه‌ڵێك رێسای ئه‌خلاقی تر هه‌ن، كه به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان و به‌پێی كۆمه‌ڵگاكانیش ده‌گۆڕدرێن، ئه‌مه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م رێكده‌كه‌ون " ئه‌گه‌ر بیبه‌ستینه‌وه به حه‌قیقه‌ته ئیعتیباریهكانهوه" ئه‌وانی پێشوو جێگیرن و هیچ گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام، جۆری دووه‌میان ئه‌وه‌ی كه به‌پێی "كات و شوێن" ده‌گۆڕدرێت ئه‌وه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌گه‌ر كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه شتێكی ئه‌خلاقیه، ئه‌وا دینی ئیسلام به‌بێ یه‌ك و دوو ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كردووه، واته میعیار له‌م شتانه‌دا رێسای ئه‌خلاقیه.
من به‌ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێم بیست و پێنج ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌م كردووه له‌م بواره‌دا هیچ بنه‌مایه‌كی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی نیه كه پێچه‌وانه بێته‌وه له‌گه‌ڵ رێسایه‌كی ئه‌خلاقیدا، واته نه‌ك هه‌ر رێسا ئه‌خلاقیه جێگیره‌كان به‌ڵكو رێسا ئه‌خلاقیه ناجێگیرهكانیش، ئه‌گه‌ر عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م بڕیاریان دا كه ئه‌مه رێسایه‌كی ئه‌خلاقیه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا مافی مرۆڤ كۆمه‌ڵێك رێسای ئه‌خلاقی بن_كه من بۆخۆم وا بیرده‌كه‌مه‌وه- ئه‌وا هیچ ئه‌حكامێك له ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام پێچه‌وانه نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
باشه ئێمه ئه‌م دوو شته كۆبكه‌ینه‌وه سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان حه‌تمه‌ن ناتوانن ئاسنین بن (ئه‌بێت ئاراوتهكردن تێیاندا روبدات)، له‌ولاشه‌وه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی شهریعهتێكه كه ره‌چاوی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان ده‌كات، ئهگهرلهبابهتی فره‌ژنیدا ئه‌م دوو شته ره‌چاو بكه‌ین ده‌ی كه‌واته ئه‌بێت سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان ریزپه‌ڕی تێدابێت، لێره‌شدا له‌م ریزپهڕاندنهدا حاڵ له‌دووشت به‌ده‌ر نیه، یان ئه‌بێت رێگه بده‌ین به "فره‌مێردی" یان ئه‌بێت رێگه بده‌ین به "فره‌ژنی"، ریزپهڕهكه ئه‌مه‌یه كه زیاتر له ژنێك بوونی هه‌بێت یان زیاد له پیاوێك بوونی هه‌بێت،
به‌بۆچونی من حه‌تمه‌ن ئه‌مه روو ده‌دات، من باسی خێزانێك ناكه‌م به‌ته‌نها ئه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگادا ئه‌مه رێگه‌ی پێبدرێت، ئینجا كۆمه‌ڵگا ئه‌توانێت درێژه به‌خۆی بدات، "ئه‌مه ته‌نها قسه‌ی من نیه" ته‌نانه‌ت "فۆكۆ"ش وه‌كو كه‌سێك له‌م كایه‌یه‌دا ئیشی هه‌یه و ئیشی كردووه، له یه‌ك دوو شوێندا بۆ نمونه له"اراده المعرفه"دا باسی ده‌كات، حه‌تمه‌ن ئه‌بێت ریزپه‌ڕ بوونی ببێت، باشه ئێمه رێگه بده‌ین به كامیان ئایا رێگه‌بده‌ین به فره‌مێردی یان فره‌ژنی، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌بێت رێسا ئه‌خلاقیه‌كانیش رهچاوكرابن، عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م وه‌كو رێگای ئه‌خلاقی رێگا به‌كامیان ئه‌ده‌ن؟ بابڵێین ئیجماع نیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری عاقڵه‌كان یاخود زه‌وقی عه‌قڵی گشتی عاقڵه‌كان (ئیعتیبارهكان)كام له‌م دوانه‌یان پێ قه‌بوڵه؟ ئایا ئه‌بێت فره‌ژنی بونی هه‌بێت یاخود فره‌پیاوی؟ بیرم دێت بابه‌تێكم خوێنده‌وه له گۆڤاری جیل"دا خێڵێكی زۆر بچوك هه‌ن له"تبت" له هیمالایا فره‌مێردی رێگه‌ی پێدراوه، به‌ڵام پاشتر بابه‌ته‌كه‌م به درێژی خوێنده‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و فرهمێردیهیان ره‌مزیه یاخود خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن و ئه‌ڵێن ئه‌وه شتێكی كاتییه‌و ئێسته كۆتایی پێ هاتووه، وه‌رنا هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی دونیا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ رێگای فره‌ژنییان دراوه، ئه‌مه‌ش ته‌بعه‌ن دیوی فسیۆلۆجی و سایكۆلۆجی و هونه‌ری و عیرفانی و رۆحیهكهش له‌م بابه‌ته‌دا بونیان هه‌یه و ده‌وریان هه‌یه –ئه‌گه‌ر بوار بوو دواتر قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین- به‌بۆچونی من مادام ریزپهڕاندن ببێ و ئیللا ئه‌بێت یه‌كێكیشیان بێت، ئه‌بێت رێگه به فره‌ژنی بدرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك ره‌چاوی رێسا ئه‌خلاقیه‌كانی تێدا كرابێت، پێویسته رێسا ئه‌خلاقیه جێگیره‌كان ره‌چاوبكرێن، ئه‌وانه‌ی له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ناگۆڕدرێن، وه ئه‌وه‌ش به‌پێی كۆمه‌ڵگاكان ده‌گۆڕدرێت، و ئه‌وه‌ی كه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ری كۆكن، ئایا ئێستا مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی هه‌موو عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ری یه‌كڕان، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، كاتێكیش كه ئێمه توانیمان قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ین كه ئه‌مه ئاوه‌هایه، وه‌كو چۆن قه‌ناعه‌تمان پێكردن له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ، وه‌ك چۆن قه‌ناعه‌تمان به عاقڵه‌كانی دوونیا كرد له‌سه‌ر دیموكراسی، توانیمان به‌م شێوه‌یه قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ین، بێ سێ و دوو شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ئه‌و فره‌ژنیه قه‌بووڵ ناكات، به‌ڵام مادام عاقڵه‌كانی دوونیا ئه‌مه‌یان نه‌كردووه"چونكه به‌عه‌قڵ بیر ده‌كه‌نه‌وه" به‌بۆچونی من ئه‌سڵ وایه كه ژن و مێردێك بن، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی كه یه‌ك ژن و مێردی بمێنێته‌وه ژنێك و پیاوێك به‌یه‌كه‌وه بژین ئه‌بێت رێگه بدرێت بۆ حاڵه‌تی ئاراوتهكردن كه فره‌ژنی روبدات، به‌ڵام به‌و قهیدهی كه رێسا ئه‌خلاقیه‌كان رهچاوكرابێت، واته عه‌داله‌تی تێدا رهچاوكرابێت، به‌ڵام دواجار ره‌چاوكردنی رێسای ئه‌خلاقی و عه‌داله‌ت ئه‌وه‌نیه كه له‌په‌رله‌ماندا باسی له‌سه‌ر ئه‌كرا، چۆن رێسای ئه‌خلاقی و عه‌داله‌ت له‌و بابه‌ته‌دا ره‌چاو بكرێت و پراكتیك ببێت، بێگومان یه‌كه‌م رێسای ئه‌خلاقی له‌و بابه‌ته‌دا بریتیه له‌وه‌ی كه ئێمه نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه له‌هه‌موو شه‌ریعه‌ته یاساییه‌كاندا وه له‌سه‌رده‌می نوێشدا ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت به به‌رگری كردن له مافی ئه‌وانه‌ی كه مافیان خوراوه، فه‌لسه‌فه‌ی یاسا وه‌هایه، به‌حوكمی مێژووش ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافیان خوراوه، دوو توێژی (ئافره‌ت و منداڵ)ن، له‌به‌رئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی یاسادانان ئه‌بێت هه‌میشه پارێزراوبێت له‌و بابه‌ته‌دا، چۆن وابكرێت كه مافیان پارێزراوبێت؟ پیاو نه‌توانێت زۆڵمیان لێ بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌ساسی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و ئه‌ساسێكی قورئانی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕۆمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه ره‌نگه دوور بكه‌ومه‌وه له بابه‌ته‌كه، كه خوا خه‌لافه‌تی خۆی به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی دینی اسلام، خه‌لافه‌تی خۆی له یه‌هود و نصارا سه‌نده‌وه، ئه‌و دوو دیانه‌ته ئیبراهیمیه ی كه پێش ئه‌م بوون، دایه ده‌ست موسڵمانه‌كان له‌به‌ر دوو هۆكار، كه مامۆستا "ناصری سوبحانی" ش ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته داوه، هۆكارێكیان هۆكاری ناوه‌كی بوو، كه بریتی بوو له لادانی عه‌قیده‌ی یان له‌خوا پهرستیاندا له خواناسیاندا لادان رووی دابوو، ئه‌مانه ئه‌یان گوت مه‌سیح كوڕی خوایه و ئه‌وانی تریش ئه‌یانگوت عوزه‌یر كوڕی خوایه، كه ئه‌مه له سوره‌تی "العمران"دا به‌درێژی باسی ئه‌م راستكردنه‌وه‌یه كراوه، هۆكاری دووه‌م بریتی بوو له سته‌مكردن له ژن و منداڵ، كه له سوره‌تی "نسا‌و"دا به‌درێژی به‌رگری له مافی ژن كراوه بۆ یه هه‌موو ئایه‌ته‌كانی ئه‌و سوره‌ته سه‌به‌ب تزولهكهی باسی ژنه وه له‌به‌ر خاتری ژن نێردراوه، بۆیه هه‌موو بابه‌ته‌كانی میرات و مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیش، له‌و سوره‌ته‌دا باسكراوه، كه ئه‌مه بۆ به‌رگریكردنه له‌وه‌ی كه سته‌م له ئافره‌ت نه‌كرێت، و بۆبه‌رگری كردنه له‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت سته‌م له منداڵ نهكرێَت، كه‌واته هه‌موو كه‌سێك له‌م بواره‌دا كه ئه‌یه‌وێت یاسا دابنێت یاسا ته‌شریع بكات پێویسته ئه‌مه‌ی له‌بیر بێت، هه‌ربۆیه به‌شه‌كانی ژن و منداڵ له‌میراتدا دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكدار بێت و سته‌م نه‌كرێت، له فرهژنییشدا ناوهڕۆكداری كردووه، ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت نابێت (فواحده)، ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌ره‌بی بزانێت ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌مه جه‌وابی شه‌رته، واته حه‌تمه‌ن ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ نه‌كرا ئه‌وا ئه‌مه‌یان بكات واته یه‌ك ژن بهێنێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ساس و بنهماكهیه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت زیاد له یه‌ك دانه ئه‌گه‌ر چی خه‌ڵكانێك هه‌بوون له‌ڕوی هونه‌ری و....خوێندنه‌وه‌یه‌كی فه‌ننی و هونه‌ریانه‌یان بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌بووه، بۆنمونه پیاوی داناوه وه‌كو (بیت الله الحرام) كه‌عبه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، وه هه‌ركام له‌و چوار ژنه‌ی كه هه‌یه‌تی یه‌كێك له چوار لاكه‌ی به‌یته، وه‌ك چۆن به‌یت چوارلای هه‌یه، ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی وه‌های بۆكردووه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌م بابه‌ته خوێندنه‌وه‌یه‌كی تره، له‌ڕوی ئه‌و ئاراوته كردنه‌وه ئه‌و ڕیزپهرهوه بۆی ده‌ڕۆم.
كه‌واته به‌بۆچونی من باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه رێگه به فره‌ژنی بدرێت به‌ڵام ره‌چاوكردنی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان چ رێسا ئه‌خلاقیه گه‌ردونیه‌كان و چ ئه‌وانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ری رێككه‌وتون، وه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه خێزانی یه‌ك نه‌فه‌ریشمان نامێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا خه‌ریكه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت، چونكه له‌راستیدا ئێمه كاتێك "هبوگ"مان كرد بۆسه‌ر زه‌وی "دابه‌زینه سه‌ر زه‌وی" له‌چوار كایه‌دا بوینه دونیایی، یه‌كه‌م شت كه بوینه دونیایی خودی مرۆڤه‌كان خۆیان بوون، ئه‌گه‌ر ته‌عبیره عیلمانیهكهی به‌كار بهێنین، "پچڕان له‌گه‌ڵ ئاسماندا پچڕان له‌گه‌ڵ به‌هه‌شتدا" یه‌كه‌م شت كه بووه دونیایی "سقاوهت"هكه بوو، به‌ته‌عبیری قورئانی كه توشی مرۆڤه‌كان بوو، دووه‌م شت توشی ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانمان بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا سه‌یری كه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه فه‌ردانیه‌ت دروست ده‌بێت "تاك گه‌رایی" واته پچڕان له دیانه‌ت و له موقه‌دده‌س و له‌و شتانه، پاشان سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گۆڕدرێن، پاشان له قۆناغی سێیه‌مدا خێزان و له‌قۆناغی چواره‌مدا سروشت "ژینگه". بۆیه ئێمه له‌ڕوی مێژووییه‌وه له سێ سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌بینین كێشه له‌مانه‌وه دروست بووه كێشه له تاكدا دروست بووه، كه هه‌ست كردن به ته‌نهایی و ئه‌و هه‌موو كتێبانه‌ی له‌و بواره‌دا نوسراوه چ لای سایكۆلۆجیستهكان و چ لای زانایانی كۆمه‌ڵناسی بێت و چ لای فه‌یله‌سوفه‌كان بێت، كه مرۆڤی سه‌رده‌می نوێ مرۆڤێكی ته‌نهایه، دوای ئه‌وه‌ش دووه‌م شت كه پچڕا له بابه‌ته موقه‌دده‌س و پیرۆزه‌كان سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان بوون، بۆیه عیلمانیه‌تی سیاسی و عیلمانیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی پێكرد، پاشان خێزان، ئێستا ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی بیستدا پچڕاندنێك له خێزاندا دروست بووه دوای قۆناغی یه‌كه‌م بوو، تیكه تیكه بونێك له‌وه‌ی پێشوودا رویداوه، خێزانیشی گرته‌وه خێزان به‌و شوێنه تایبه‌ت و موقهددهسهی كه هه‌یه، كه عه‌قدێكی ئاسمانیه بۆنمونه ته‌عبیری "میپاق غلیڤ" به‌كار هاتووه له قورئاندا بۆ ژن و مێرد، ئه‌یبه‌ستێته‌وه به ئاسمانه‌وه، له قۆناغی سێیه‌مدا خێزان بوو به شتێكی دونیایی و كێشه دروست بوو، وه ئه‌وه دروست بوو له ئه‌وروپا خۆمان ده‌یبینین، وه له‌قۆناغی چواره‌مدا ئه‌زمه‌ی ژینگه دروست بوو، كه له‌راستیدا ئێستا خۆمان له‌و ئه‌زمه‌یه‌دا ده‌ژین، كه ئه‌مه دواجاری ئه‌وه بوو، ئه‌م پله به‌ندیه كه له‌م شتانه‌دا رویدا مرۆڤ هه‌میشه ویستویه‌تی به‌مه‌ی دواوه ئه‌وه‌ی پێشوو بپارێزێت، بۆ نمونه كاتێك فه‌ردانیه‌ت دروست بووه ویستویانه له ڕێگه‌ی سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه به‌رگری له‌و پچڕاندنه له‌و عیلمانی بوونه بكرێت له‌ئاسمان، كاتێك سیستمه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش بوونه دونیایی و له ئاسمان پچڕان له‌ڕێگه‌ی خێَزانهوه ویسترا به‌رگری له‌وه بكرێت"به موقه‌دده‌س كردنی خێزان" بۆ نمونه ئێستا له ئه‌وروپا خێزانی موحافیزكار زۆره، نهێنیه‌كه ئه‌وه یه ئه‌و پاشا گه‌ردانی و فه‌زایه‌ی كه له سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌دا دروست بووه، ئه‌و مامه‌ڵه نائه‌خلاقیانه‌ی كه دروست بووه، به‌هۆی خێزانه‌وه ئه‌یانه‌وێت به‌رگری لێبكه‌ن، كاتێك كه ئه‌زمه كه‌وته ئه‌وێوه ئه‌وێش حه‌صانه‌ی نه‌ما منداڵ نه‌ی ئه‌توانی به پشت به‌ستن به خێزانه‌كه‌ی له‌ڕوی ئه‌خلاقی و په‌روه‌رده و....هتد بكات، په‌نای برده به‌ر ژینگه، خۆ ئه‌وه‌ی له ژینگه‌دا ئه‌یبینیت له ته‌له‌فزیۆنیشدا هه‌یه، به‌ڵام بۆچی كابرا پاره‌ی خۆی ئه‌دات و ئه‌ڕوات بۆ گه‌شت و وڵاته و وڵات ئه‌كات، و سه‌یری سروشت ئه‌كات چونكه له راستیدا رۆحێكی مه‌عنه‌وی موقهددهسانه له ژینگه‌دا هه‌یه هێشتا نه‌شێواوه، خه‌ڵكی له شاره گه‌وره‌كاندا بۆ ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كشێته‌وه، مه‌سه‌له‌كه چییه؟ به‌ڵام له راستیدا ئه‌مڕۆ خه‌ریكه مرۆڤ ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته ژینگه و ژینگه‌شی دوونیایی كردووه، بۆیه ئه‌وترێت یه‌كێك له فه‌لسه‌فه‌كانی مزگه‌وت بریتیه له گواستنه‌وه‌ی ژینگه، بریتیه له گواستنه‌وه‌ی دیوه رۆحی و مهعنهوهیهكهی ژینگه بۆناو شار "كه ئه‌مه له گۆڤاری هه‌ژان-یشدا ئاماژه‌م بۆ كردووه" كه یه‌كێك له فه‌لسه‌فه‌ی مزگه‌وت له‌ناو شاردا ئه‌وه‌یه كه تۆ له‌ناو شاردا نا‌توانیت بگه‌یته ژینگه‌ی رۆحی و مه‌عنه‌وی و چێژی لێوه‌رگری، ده‌ی مزگه‌وت ئه‌و فهزایهیی مزگه‌وت ده‌گوازێته‌وه ناو شار ئێسته ژینگه‌ش تێك چووه و ده‌ستی مرۆڤی پێگه‌یشتووه، سیكۆلار بووه، بۆیه ئه‌زمه‌ی ژینگه‌ش دروست بووه، ئه‌م بابه‌تانه هه‌مووی به‌ستراونه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه، وه یه‌كێك له كێشه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه له‌ڕاستیدا، به‌و هزره خه‌وش داره‌ی كه ئێمه بمانه‌وێت پێچه‌وانه بێته‌وه له‌گه‌ڵ یاسا تۆبزیهكانی كۆمه‌ڵگادا،ده‌ی ئه‌وه لادان دروست ده‌بێت "ئه‌گه‌ر حه‌تمه‌ن بمانه‌وێت ژن و مێردێك بن" وه‌كو چۆن له سه‌ره‌تادا له‌تاكه‌وه ده‌ستی پێكرد، مرۆڤ مرۆڤ بوونی خۆی له‌ده‌ست دا، وه له سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كه‌شدا دروست بوو، وه له خێزانیشدا دروست بوو، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته، رێگه بۆ شتی دی خۆش ئه‌كات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه، من كه‌س تۆمه‌تبار ناكه‌م له‌ڕوی سیاسی و .....هتد، له‌و رووه‌وه ئه‌و كه ئه‌وترێت و ئه‌نوسرێت كه به‌ره‌لڵایی بڵاو ئه‌بێته‌وه به‌ڵام له راسیدا بۆئه‌وه‌ی ئێمه فه‌زایی موقه‌دده‌سی خێزانمان بۆ بمێنێته‌وه ئه‌بێت رێگه به‌و ئاراوتهكردنه بدرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌و قه‌یدیه ئه‌خلاقی و عهدالهتیانهی كه ناهێڵێت ئه‌مه روبدات، حاڵ له دوو شت به‌ده‌ر نیه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خێزان دروست ده‌كه‌ن یان پیاو یان ژن، ئه‌بێت رێگه به‌یه‌كێك له‌و دوانه بده‌یت، ئایا رێگه به فره‌ژنی ئه‌ده‌یت یان فره مێردی، هیچ یه‌ك له عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م به‌بۆچونی من ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان قه‌بوڵ نیه(فره پیاویهكه)، وه ئه‌بێت ئاراوهتهكردنی تێدابێت، له‌پێناو به‌قا ومانه‌وه‌ی خێزاندا، چونكه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا هه‌یه هه‌میشه سیسته‌م بۆ پارێزگاری كردن له خودی خۆی هه‌ڵگری دژهكهشیهتی، بۆ نمونه سیستمی سیاسی به‌بێ بوونی (موعاره‌زه یان ئۆپۆزسیۆن)، ناتوانێت له سه‌رده‌می نوێ‌دا بوونی هه‌بێت، ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا به‌یه‌كه‌وه سیستمی سیاسی دروست ده‌كه‌ن، واته سیستمێكی سیاسی ساغ و سه‌لامه‌ت نیه له دونیادا ته‌نها ده‌سه‌ڵات بێت و رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنی نه‌دابێت، چونكه كۆی هه‌ردوكیان ئه‌كاته سیستمه سیاسیه‌كه.
له‌بواری خێزانداریشدا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بتوانێت خۆی بهێڵێته‌وه وه مانه‌وه‌ی خۆی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌بێت ئۆپۆزسیۆن رێگه بدات، چونكه هه‌رچی پیاكێشانهكانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، زۆرتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌هێز ده‌كات، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش له خێزانداری ئه‌كاته خێزانی ژن و پیاو له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراوتانهی كه له‌خێزاندا ده‌بێت، له‌راستیدا رێگه‌دان به‌و ئاراوتهكردنه له‌پێناو مانه‌وه‌ی سیستمه خێزانیهكهدایه، چونكه ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێنه‌درێت خێزان ناتوانێت بمێنێـه‌وه، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر رێگه به ئۆپۆزسیۆن نه‌درێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناتوانێت خۆی بهێڵێته‌وه، یه‌كێك له نه‌خۆشیه‌كانی سیستمی سیاسی ئێمه ئه‌وه‌یه كه رێگه به ئۆپۆزسیۆن نادات، ئه‌وه‌تا ئه‌یبینیت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی لێ بوونه‌ته‌وه.
من له‌راستیدا خۆێندنهوهم بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خۆێندنه‌وه‌یه‌كی دینیانه نیه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، واته بۆ ئه‌وه‌ی خێزانی بچوك بمێنێته‌وه كه ژن و پیاوێكه ئه‌بێت رێگه به‌و ئیستیسنایه بدرێت.
ئه‌گه‌ر رێگه‌شی پێنه‌درێت ئه‌بێته هۆی له‌ناوچونی ئه‌و خێزانه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا هه‌یه، كه‌واته فه‌لسه‌فه‌ی بوونی فره‌ژنی له ئیسلامدا بنه‌ما نیه، استپنایه، استپناش له‌پێناو مانه‌وه‌ی خێزاندایه، وه هه‌روه‌ها رێگه‌ی دراوه به ره‌چاوكردنی رێسای ئه‌خلاقی و عه‌داله‌ت، ئه‌و عهدالهتش كه هه‌مویان گیریان خواردووه به‌ده‌ستیه‌وه و لێی نازانن، ئایا پاره‌یه یان چییه؟ ره‌چاوكردنی رێسا ئه‌خلاقیه‌كانه له دابه‌شكردنی ماڵیدا، له ره‌چاوكردنی مافه‌كانی ژن وه‌كو پیاو مامه‌ڵه‌كردنی بهكسانی له‌وه‌دا واته ئه‌وه‌ی كه عاقڵه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، له‌م سه‌رده‌مه‌دا. من بۆچونی خۆمه وه‌كو دیندار له‌م بواره‌دا كه كارم كردووه، بێ منه‌تم چ رێسایه‌كی ئه‌خلاقی گه‌ردوونی هه‌یه من ره‌چاوی ئه‌كه‌م له جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا، وه ئه‌بێت ره‌چاویش بكرێت و خودی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیش ئه‌مه‌یه، نه‌ك له فره‌ژنیدا، له‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تردا، ئه‌گه‌ر فره‌ژنی كه‌مترین ئیهانه‌ی تێدا بوو بۆ ئافره‌ت ئه‌وا حه‌رامه، واته ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌واعیدی ئه‌خلاقیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مایه‌ی مانه‌وه‌ی خێزان بوو چی؟ دواجار ئه‌مه دیوێكی رۆحیشی هه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانم ئاماژه‌یه‌كی كورتیش به‌و بابه‌ته بده‌م، چونكه كه هێنانه ناوه‌وه‌ی بابه‌ته رۆحیه‌كان بۆ بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پیشانی مرۆڤ ئه‌دات چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك وسیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و چ وه‌كو سیستمی سیاسی و چ وه‌كو خێزان چ وه‌كو ژینگه‌ش كه من بۆخۆم یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌م كه ده‌مه‌وێت ئه‌و فه‌زا رۆحی و مه‌عنه‌ویه له‌م چوار شته‌دا بێته كایه، له‌تاكدا په‌یوه‌ندی ئاسمان و زه‌وی دروست بێته‌وه ئه‌مه‌وێت ئاشت ببینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسماندا، هه‌روه‌ها له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌نانه‌ت له خێزانیشدا به‌هه‌مان شێوه، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی خێزان ئه‌كات هه‌مووی ئایه‌تی مه‌عنه‌وین"سكینه و رحمه(وجعل بینكم موده و رحمه...هتد) ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئایه‌ته‌كاندا هاتوون هه‌مووی شتی موقه‌دده‌سن، "میپاق غلیچ" كه‌بۆ ژن و مێردایه‌تی به‌كار هاتووه، ئه‌صڵه‌ن له ژینگه‌شدا كه من ده‌مه‌وێت موقه‌دده‌سی ژینگه بمێنێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمووی ئوحود شاخێكه ئێمه‌ی خۆش ئه‌وێت و ئێمه‌ش ئه‌ومان خۆش ده‌وێت، ئه‌مه مه‌عنه‌ویه‌ته، ئێمه نابێت ژینگه بكوژین، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌یكات كوشتنی ئه‌و رۆحه مه‌عنه‌ویه‌ی ژینگه‌یه، هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌م، ئیشی من ئه‌وه‌یه، وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بمێنێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌مه‌سه‌له‌ی خێزانداریشدا، به‌ڵكو له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌دا، هه‌نوكه‌ش ئیش له‌سه‌ر بابه‌ته نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ده‌كه‌م له‌و رووه مه‌عنه‌ویه‌وه سه‌یری ئه‌كه‌م، ئایا بابه‌تی نه‌ته‌وه‌ی بوون، من به‌ره‌و سیكۆلاربوون ئه‌بات "واته پچڕان له ئاسمان" یان ئه‌بێت ده‌سكه‌لای من بێت بۆ ئه‌وه‌ی موقه‌دده‌س جارێكی تر له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بمێنێته‌وه، به‌و فۆرمه ئیش ئه‌كه‌م، ئه‌مه یه‌كێك له پێشگریمانه‌كانی منه له ئیشكردنمدا، جا له‌مه‌سه‌له‌ی خێزانیشدا دوو تایبه‌تمه‌ندی پیرۆز هه‌ن، دوو ناو له ناوه‌كانی خوان"جل جلاله" ناوێكیان په‌یوه‌ندی به مهكانهوه هه‌یه"جێگه" جهمالیاتی مه‌كان وه‌ك و ئه‌وه‌ی كه "باشلا‌ر" باسی ئه‌كات كهزۆریش سودم لێ بینیوه، فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی فیزیا، ئه‌ویتریان په‌یوه‌ندی به زه‌مانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به "كات"ه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به مهكانهوه هه‌یه كه خوا [هو الڤاهر والباگن] دیاریش و شاراوه‌شه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كاتیشه‌وه هه‌یه [هو اڵاول واڵاخر] پێش هه‌موو شته‌كانه‌وه بووه و كۆتایی هه‌موو شته‌كانیشه، جوڵان له ئه‌وه‌ڵه‌وه بۆ ئاخیر ئه‌مه زه‌مانه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دوو ناوه له‌ناوه‌كانی خوا له‌ناو خێزاندا هه‌ست ده‌كه‌یت، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به پیاوه‌وه هه‌یه، خێزان وا بهێنه‌ره به‌رچاوت یه‌كێك له‌م دوو مه‌خلوقه كه ژن و پیاوه هه‌ردووكیان (زه‌مان و مه‌كان) ئه‌بێت به‌یه‌كه‌وه ته‌واوكاری یه‌كتر بن، ئه‌م زه‌مان و مه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه گونجا بن و به‌یه‌كه‌وه هاوكاری یه‌كتربن، ئه‌مه بێجگه له‌و چركه ساتانه‌ی كه له‌ناو یه‌كتردا بوونیان هه‌یه، واته زه‌مان له‌ناو مه‌كان و مه‌كان له‌ناو زه‌ماندا "ئه‌گه‌ر تیۆری ئه‌نیشتاین به‌كار بهێنین" دواجار یه‌كێك له‌م پیاو ژنه، سه‌نته‌ری ئه‌وی تریانه، یه‌كێكیان سه‌نته‌ری مه‌كانه جێگیره، ئه‌وی تریشیان سه‌نته‌ری زه‌مانه، له زه‌ماندا درێژه به‌ژیانی خێزانداری ئه‌دات، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌چاوی عیرفان، به‌چاوی هونه‌ر سه‌یری خێزان بكه‌ین، هه‌ست ئه‌گه‌ین ئه‌و شته‌ی كه راگیركهری مه‌كانه "جێگه"یه پیاوه ماڵه كۆڵه‌كه‌یه خانووه، ئه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئه‌وترێت " پیاو كۆڵه‌كه‌ی خێزانه" من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه له‌ڕوی عیرفانیه‌وه.
تازه كۆتایم به بابه‌ته سیاسی و شته یاساییه‌كان هێناوه ئه‌مه شتێكی دیكه‌یه، ئه‌وه‌ش له ڕوی زه‌مانه‌وه درێژه به خێزان ئه‌دات چی یه؟ ئافره‌ته، بۆچی ئافره‌ت تهوهلود ئه‌كات، وه ئافره‌ت به‌رده‌وامی به ژیان ئه‌دات، واته له‌ڕوی زه‌مانه‌وه، زه‌مه‌ن خۆی بۆ خۆی دیار نیه، چۆن زه‌مه‌ن خۆی ده‌رده‌كه‌وێت؟ لهمهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌به‌مانای عیرفانیانه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ئه‌فه‌رموێت: [الرجال قوامون علی النسا‌و) كۆڵه‌كه‌یه‌كه ئه‌بێته مایه‌ی وه‌ستانی خانووه‌كه‌ی ئافره‌ت له‌ناو زه‌ماندا ئه‌جوڵێت، پیاویش سه‌قامگیری پێ ئه‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر نا وه‌كو ئه‌و هه‌وایه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌جوڵێت، ئه‌گه‌ر شوێنێك نه‌بێت تیایدا بوه‌ستێته‌وه هه‌ر ئه‌ڕوات، دیوێكی رۆحی هه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا كه هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه، هه‌م ئه‌به‌دیه‌ت له‌ڕوی زه‌مانه‌وه، هه‌م جێگری و خلودی مه‌كانی"شوێنی" به‌هۆی چی یهوهدروست ئه‌بێت، به‌هۆی ژن و پیاوه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنی ناوه‌كانی خوایه له‌ناو خێزاندا، كه دیدێكی رۆحی زۆر قوڵیشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دیوه موقه‌دده‌سه هه‌م زه‌مه‌ن و مه‌كان له‌ناو خێزاندا دروست بێت، پێویسته رێگه به‌و ئاراوتهكردنه بده‌ین، كامیشیان زۆرتر ئه‌جوڵێن هه‌وایه، زه‌مانه، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یری با بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئاگردا یان خاكدا، خاك جێگیره پیاوه، به‌ڵام هه‌وا ده‌جوڵێت، به‌ڵام شه‌ڕی نێوان ئاو له‌گه‌ڵ خاكدا یان هه‌وا له‌گه‌ڵ خاكدا "له چاوی ماسیدا" باسم كردووه، ژن زۆر ئه‌ملا و ئهولائهكات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌یشه ژن پێویستی به مهكانێكه كه تیایدا بگیرسێته‌وه، رێك ئه‌كه‌وێت زیاد له ژنێك ئه‌توانن له‌لای پیاوێك جێگیربن، به‌ڵام پیاوێك چونكه خۆی مه‌كانه و ئه‌بێت زه‌مان بێته ناو ئه‌وه‌وه ناتوانێت چه‌ند مه‌كانێك بۆ یه‌ك زه‌مان بوونی ببێت، هه‌ر بۆیه له‌ڕووی عیرفانیشه‌وه كه‌واته ئه‌و ئاراوتهكردنه رێگه‌ی پێ ئه‌درێت، زۆرتر به خوێندنه‌وه‌ی عیرفانیش له‌گه‌ڵ فره‌ژنیدا گونجاوتره تا فره‌پیاوی، وه وتیشمان ئه‌بێت حه‌تمه‌ن یه‌كێكیان ببێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا پیاو به‌خاك دابنێین و پیاو سومبولی خاك بێت ئافره‌ت سومبولی هه‌وا یان ئاو بێت، هه‌میشه ئه‌وه ئاوه دزهئهكات و ئه‌چێته ناو خاكه‌وه، ئه‌وه هه‌وایه ئه‌چێته ناو شوێنه‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه جۆڵاوهكه زۆرتر كامه‌یانه؟ زۆرتر ئافره‌ته، وه پیاویش جێگیره له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت فره‌پیاوی روبدات ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی عیرفانی بۆ بكرێت به‌ڵام ئه‌كرێت فره‌ژنی رێگه‌ی پێبدرێت، به‌م ئاراوتهكردنه چونكه هه‌ردوكیان به‌یه‌كه‌وه وابه‌سته‌ن، هه‌م زه‌مان و مه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ ئه‌بنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه رێگه‌بدرێت كامیان تێپه‌ڕبكات باشتره له‌سنوری خۆی له‌و زه‌مان و مه‌كانه‌ی.
به‌بۆچونی من فره‌ژنی ئه‌كرێت، چونكه وتمان هه‌وا ئه‌جوڵێت ئاو ئه‌جوڵێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی عارفه‌كان ئافره‌تیان به‌و دره‌خته شوبهاندووه كه ههڵئهگزنێت به دره‌خته‌كانی تردا، بۆ نمونه به له‌ولاو شوبهاندوویانه كه ئه‌بێت دره‌ختێكی تر بێت ئه‌و له‌ولاوه راگیر بكات، ئینجا له‌ولاو بوون مانای خۆی ته‌واو ئه‌كات، دارێكی جێگیر، ئه‌مه كه‌می نیه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت، بێگومان ئه‌و بابه‌ته‌ی كه من ئه‌ی خه‌مه روو پێشگریمانه‌یه‌كی هه‌یه، پێشگریمانهكهش بریتیه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دابینكردنی مافه‌كانی ئافره‌تدا وه له‌گه‌ڵ دابینكردنی مافه‌كانی پیاودا ئه‌و پێشگریمانه‌یه دائه‌نێم كه ئه‌بێت ئافره‌ت ئافره‌ت بێت و پیاو پیاو بێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی وایه مامه‌ڵه‌ی جێنده‌ریانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكات، واته ره‌گه‌ز ببێت به به‌شێكی پله دوو، ئه‌وه من قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا نیه به‌ڵام ئه‌ڵێم مێژوو واته ئه‌وه‌ی كه هاتووه هه‌موو تواناكانی مرۆڤی پیشانداوه، هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی له پیاودا هه‌یه وه هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی له ژیاندا هه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ركه‌وتووه، واته به‌گوته‌ی "عه‌بدولكه‌ریم سروش" ئه‌گه‌ر خوا جارێكی تر مرۆڤی دروست بكردایه‌ته‌وه هه‌ر به‌وشێوه‌یه دروستی ده‌كرده‌وه كه دروستی كردووه، بۆچی؟ چونكه هه‌موو تواناكانی كامل بوون، له‌نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا هه‌یه، پێویست ناكات پیاو بێته ژن و ژن بێته پیاو، ئه‌گه‌ر نا ئه‌گه‌ر به‌و شێوه بێت پیاو و پیاویش خێزان دروست بكه‌ن ئه‌وه من قسه‌یه‌كم نیه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا هه‌یه، چونكه سه‌نته‌ر له‌م بابه‌ته‌ی مندا، چی مه‌حكومه له‌م بابه‌ته‌دا، مێژووی مرۆڤایه‌تی وه ئه‌و توانا فسیۆلۆجی و عه‌قڵی و رۆحیانه‌ی كه له ژن و پیاویشدا هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌ڕووی فسیۆلۆجی و له‌ڕووی سایكۆلۆجیشهوه ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌رئه‌كه‌وێت ئافره‌ت حه‌زی له‌وه‌یه پیاوێك یان یه‌كێك بێت بۆی، پیاو ئه‌وه‌نده پێویستی به‌وه نیه، پیاو به‌شوێن شتی تردا ده‌گه‌ڕێت، چونكه پیاو كه‌م ده‌ستی ئه‌گاته هه‌ندێ بابه‌ت، به‌حوكمی مه‌كان بوونی، به‌حوكمی جێگیر بوونی هه‌میشه ئافره‌ت رێگه ئه‌كات "توچیف" ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا ئافره‌تی كردووه‌ته ئامرازی گه‌یشتن به خوا، ئه‌و هه‌موو وێكچواندنانهی كه له عیرفاندا هه‌یه، "خواكان یان دیوه مه‌عنه‌ویه‌كه‌ی عیرفان به ئافره‌ت كراوه"، ئه‌و هه‌موو زوڵفه‌ی بۆ مه‌عبود باسكراوه ئه‌و هه‌موو لێو و شته.... ئه‌و هه‌موو گۆرانیانه‌ی كه پیاو وتویهی كێشه‌كه له‌ویایه، له‌ڕاستیدا كێشه‌كه خودی ئافره‌ت نیه، ئافره‌ت لێره‌دا ئامرازی گه‌یشتنه به ئاسمان، چونكه پیاو ناتوانێت و ده‌ستی ناگاته ئاسمان له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بێت، بۆیه هه‌میشه وێكچواندنێك هه‌یه له‌نێوان ئاسمان و ئافره‌تدا و هه‌میشه پیاو شیعر و گۆرانی بهئافرهتدا ووتووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مه قوڵاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ناو مێژوودا، وه ئه‌وه مێژووه‌ش به‌ڵگه‌ی منه له‌سه‌ر ئه‌وه، ئه‌گه‌ر نا كه‌سێك ئه‌یه‌وێت ئه‌م حاڵه‌ته ئاراوتهیهی ئه‌مڕۆ له چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی كورتدا یان چه‌ند ده‌یه‌ی رابردودا بكاته ده‌لیل له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو مێژووه، ئه‌وه من قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نیه، باوه‌ڕیشم وایه ئه‌وه‌ش زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بهئێمهدهڵێت، هیچ سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت ئاسنین بێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆی بهێڵێته‌وه ئه‌بێت ئاراوتهكردنی تێدابێت، ئه‌و بابه‌ته له بابه‌ته خێزانیه‌كاندا بریتیه له فره‌ژنی یان فره‌پیاوی، مێژوو بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه كه فره‌ژنی باشتره، عه‌قڵی سه‌لیمی مرۆڤه‌كان، فیتره‌تی مرۆڤه‌كان، ئه‌خلاقیاتی مرۆڤه‌كان، عه‌قڵی گشتی هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان رێگه‌ی فره‌پیاوی ناده‌ن، چونكه له راستیدا فره‌پیاوی ئیهانه‌كردنه به ئافره‌ت و به خودی پیاویش، به‌پله‌ی یه‌كه‌م وه مامه‌ڵه‌یه‌كی حهیوانیانهیه له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا، كوشتنی رۆحی ناسكی ئافره‌ته، كوشتنی دیوی زه‌مانی و ناوه‌كی ئافره‌ته "جهمالیاتی ئافره‌ت" ئه‌توانین به چه‌ندین شێوه خوێندنه‌وه بۆ ئه‌مه بكه‌ین، چ له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و ...هتد،
ئافره‌تێك له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند پیاوێك بژی، هه‌م له‌ڕوی رۆحیه‌وه وێرانه هه‌م له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه نه‌خۆش و هه‌م له‌ڕوی سایكۆلۆجیه‌وه، ته‌نانه‌ت له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، وه‌هه‌م له‌ڕوی عه‌قڵیشه‌وه ناتوانێت ئه‌ركی به‌رده‌وام بوونی ژیان به‌و سپێردراوه درێژه‌ی پێبدات، ئه‌وه‌ش چیرۆكی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ رێزمدا ناچار ئه‌كرێن به‌كاری سێكسی یان خۆیان ئاره‌زوی ئه‌و كاره‌یان هه‌یه، سه‌رئه‌نجام به‌شوێن ئه‌وه‌دا گه‌ڕاون پیاوێك بدۆزنه‌وه كه له‌گه‌ڵیدا بژین، ئه‌و كاره كارێكی نائاساییه له‌لایان، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌متر قورستره كه فره‌ژنی رێگه‌ی پێبدرێت به‌ڵام به ره‌چاوكردنی رێسا ئه‌خلاقیه‌كان ، كه ئه‌مه بنه‌مای یه‌كه‌می شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشه، ئه‌و رێسا ئه‌خلاقیانه‌ی كه له‌هه‌موو شهریعهتهكاندا جێگیر بوون ته‌نانه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیشدا جێگیرن، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێسا ئه‌خلاقیانه‌ی كه عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن، هه‌ركاتێك عاقڵه‌كانی سه‌رده‌م گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شته شتێكی ئه‌خلاقیه‌و ئه‌بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان ره‌چاوی بكه‌ن، ئه‌وه شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ره‌چاوی ئه‌كات، به‌ڵام فره‌ژنی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كرێت، وه كۆمه‌ڵێك له عاقڵه‌كان بۆچونیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه كه فره‌ژنی رێگه‌ی لێ بگیردرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك نه‌بێت به مایه‌ی سته‌مكردن، چونكه مایه‌ی مانه‌وه‌ی خێزان و مانه‌وه‌ی ئافره‌ته، و نه‌بێته ده‌سكه‌لای سته‌مكردن، چونكه كێشه‌ی وڵاتی ئێمه ته‌نانه‌ت كێشه‌ی سه‌رده‌می نوێش ئه‌ویه ، كێشه له‌خودی فره‌ژنیدا نیه كێشه له‌وه‌دایه كه فره‌ژنی ئه‌كرێته ئامرازی سته‌مكردن له ئافره‌ت ، واته بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌یه له ژنی یه‌كه‌م كاتێك ژنی دووه‌م ده‌هێنرێت، من نازانم مێژوو چۆن بڕیار ئه‌دات، سه‌د ساڵی تر ئه‌م قسه‌یه چۆن وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام دواجار خوێنده‌نه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌م قۆناغه‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه، ره‌نگه كاسانێك ببن پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یان هه‌بێت، كه‌واته فره‌ژنی به‌و قه‌یرانه‌وه كه باسكرا، ئه‌هوه‌نتر و رێگه پێدراوتره له كه به‌دیله‌كه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت، ئه‌بێت ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگێنرێت، به‌ڵام ئه‌و زاراوانه‌ی كه به‌كار دێن، واته كورتكردنی بابه‌ته‌كه، زۆر جار ئه‌وه‌نده به‌شوێن ئه‌م بابه‌ته‌وه بوون ده‌لیلیان بۆ شتێكی ده‌ره‌كی ئه‌بووه شتێكی ناوه‌كی، بۆ نمونه باسی ئه‌وه ئه‌كرا كه پیاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ژنی دووه‌م بهێنێت ئه‌بێت هۆكارێكی ده‌ره‌كی ببێت، ئه‌وه‌ی بۆ ته‌صدیق بكات، بۆ نمونه هۆكارێكی وه‌كو نه‌زۆكی له‌ئافره‌تدا یان نه‌خۆشی یان .....هتد، كه ئه‌مانه هۆكاری بابه‌تین له‌ده‌ره‌وه‌ن ئه‌مه‌یان بهسبووهتهوه به ره‌ئی ژنی یه‌كه‌مه‌وه كه شتێكی زاتیه سایكۆلۆجیه، كه له ڕووی لۆجیك و "مه‌نتیقه‌وه" مادام تۆهۆكارهكهت شتێكی ده‌ره‌كیه ئه‌بێت بۆ بهڵگهكهشت له‌سه‌ر شتێكی ده‌ره‌كی وه‌ستابێت، نه‌ك له‌سه‌ر شتێكی زاتی، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌شت زاتی یه نابێت بیبه‌ستیته‌وه به هۆكاری ده‌ره‌كی یه‌وه، ئه‌م یاریكردنه له‌نێوان "زات و مه‌وزوع"دا له‌نێوان شته ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كاندا له راستیدا ئه‌ت بینی ئه‌مه شپرزه‌یی یه له‌كاردا، كه بۆت ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی حوكمداری ئه‌م وڵاتانه‌ی ئێمه‌ن نازانن چی بكه‌ن، تۆ مادام شتێك له رویه‌كی لۆژیكیه‌وه گه‌یشتیته ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت ببێت ده‌ی ئیدی نه پیایدا هه‌ڵبده و نه دژیشی وه‌ره‌وه، خۆی به‌سروشتی چۆنه ئاوه‌ها مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه، ئیدی تۆ بۆچی ناوی ئه‌نێیت قه‌ید، بۆچی ناوی ئه‌نێیت قورسایی كردن، كه‌سێك نه‌خۆشه تۆ ئه‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ قورس بكه‌یت، ده‌ی نازانم پێچه‌وانه دێته‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و مه‌نتیق و .... ئه‌و بابه‌تانه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه جه‌وه مه‌عنه‌ویه‌كه نه‌ماوه له راستیدا.
*مامۆستا ئه‌كرێت ده‌رئه‌نجامێك بگرین له‌م پرسیاره‌دا؟ ئایا ورژاندنی ئه‌م بابه زه‌روره‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو؟ یان مه‌رامێكی سیاسی له‌پشته‌وه بوو؟
_ كێشه‌ی وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه له هه‌موو بابه‌ته حهیاتییهكاندا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت له كۆمه‌ڵگاكانی تردا، رۆڵێكی شیا و جێگیری خۆی هه‌بێت، له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌و رۆڵه زیاتری پێدراوه، بۆ نمونه گه‌ر ئه‌وروپا یان ئه‌مریكا به‌نمونه بیهێنینه‌وه، ره‌نگه تاڕأدهیهك ئابوری یاری به سیاسه‌ت بكات، واته پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده كان ببنه سه‌رۆك كۆمار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ببنه كه‌سی سیاسی، ئه‌وا له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه سیاسیه‌كانن كه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن، واته ده‌وڵه‌مه‌ند بوونیش له‌ده‌ست سیاسه‌تدایه، واته هیچ شتێك له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا به‌بێ بابه‌ته سیاسیه‌كان ناوروژێت، ئه‌وه كێشه‌ی راگه‌یاندنی ئێمه‌یه، كێشه‌ی سیاسه‌تی ئێمه‌یه، كێشه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌یه...هتد، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی ئێمه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌وه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆی هه‌ستێت، به‌ئه‌ركی سیاسی ههڵشهستێت، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ناو راگه‌یاندنی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه و چاوپێكه‌وتنیان ... ده‌رامه‌ته‌كانیان....نهێنیه‌كانیان... وێنه‌كانیان... هه‌موو باس باسی ئه‌وانه، ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان ده‌رئه‌كه‌ون، له‌سه‌دا نهوهندو پێنجیان هی سیاسیه‌كانه، ئه‌وه‌نده راگه‌یاندن ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، مامه‌ڵه‌ی ئه‌خلاقی واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافیان خوراوه بیان هێنێته‌وه ناوه‌وه، له‌م بابه‌ته‌شدا دووباره سیاسه‌ت ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بوو، وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیش راسته‌وخۆ كه‌سه‌كانی نهجوڵاندبێت ئه‌وه سیاسه‌ت بووه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر كه‌سه‌كان چونكه زۆرجار كه‌سێك هه‌یه بۆچۆنی خۆی هه‌یه به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كدا له قۆناغغێكدا تیشكی ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌رئه‌كه‌وێت، راسته ئه‌و كه‌سه خۆی نه‌یویستووه مامه‌ڵه‌ی سیاسی بكات، به‌ڵام ئه‌و تیشك خستنه‌سه‌ره له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه و له‌لایه‌ن بابه‌ته‌كانه‌وه خۆی بۆخۆی بابه‌تێكی سیاسیه، ره‌نگه كه‌سانێك بن دژبنهوه له‌گه‌ڵ فره‌ژنیدا، بێگومان هه‌شن كۆمه‌ڵگای خه‌ڵكی وه‌های تێدایه، باسی خۆشیان ئه‌كه‌ن و بۆچونی خۆشیان ده‌رئه‌بڕن، مافی خۆشیانه مادام ته‌نها بۆچون بێت، به‌ڵام توندوتیژی به‌كار نه‌هێنن و نه‌یانه‌وێت به تۆبزی ئه‌وه‌ی خۆیان بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌گه‌ر نه‌شیان ویستبێ سیاسیانه مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌وه سیاسه‌ت بووه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر بۆچونه‌كانی ئه‌وان له‌م قۆناغه‌دا.
كه‌واته به بۆچونی من به‌ڵێ... ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی سیاسییه و كراوه‌ته بابه‌تێكی سیاسی، ئه‌گه‌ر پێویستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوبێت، پێویستیهكهش تیشكی خراوه‌ته سه‌ر له‌خۆی زیاتر گه‌وره‌كراوه، ئه‌گه‌ر نا ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌ترمان هه‌یه كه ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكرێن، چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌تانه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه، بۆنمونه نه‌بوونی عه‌داله‌ت له‌وڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوونی عه‌داله‌تی دابه‌شكردن، ئیتر دابه‌شكردنی هه‌له‌كان چ هه‌لی سیاسی بێت چ هه‌لی مه‌عریفی و چ هه‌لی ئابوری له‌وڵاتی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بكرێن ئه‌م كێشانه به جۆرێكی دیكه ئه‌كه‌ونه‌وه، بۆنمونه ئێستا ئافره‌تێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نانی نییهژیانی نییه ناچار ئه‌بێت شو ئه‌كات به پیاوێكی تر، ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت ببێت له‌ڕوی ئابوریه‌وه، ژیانی ئه‌و ئافره‌ته دابین بكرێت ره‌نگه ئاماده نه‌بێت ئه‌و شووه بكات، ره‌نگه هه‌ڵیبگرێت بۆ كاتێكی زۆر زه‌رور، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ڕوی سیاسیه‌وه هه‌لی ئه‌وه‌ی پێبدرێت بڕواته پێشه‌وه له ژنێكدا بوه‌ستێته‌وه هه‌رچه‌نده سیاسیه‌كانی ئێمه واناكه‌ن، كه بووه سیاسی ئه‌یانكات به‌دوان و سیان، به‌ڵام هه‌له‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت بهدهركهوه به‌عه‌قڵه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بكات، ئه‌گه‌ر عه‌داله‌ت زیاتر بوو زیاتر ئه‌توانین سودی لێوه‌ربگرین.
من باوه‌ڕم وانیه ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی گه‌وره‌ن بۆ نمونه ئه‌بنه مامۆستای زانكۆ مه‌گه‌ر ئه‌و ئاراوتهكردنهی پێشوو رێگه‌ی پێبدات، بڕوات ژنی دووه‌م بهێنێت، ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان كارمان بۆ ئاسانكرد ره‌نگه نهیپهرژێ ئه‌وه‌نده لابه‌لای ئه‌م بابه‌ته‌دا بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ر نه‌مێنێت، ره‌نگه ئه‌مه مه‌حاڵ بێت، چونكه ناعه‌داله‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه، كه‌واته ئێمه كێشه‌ی یه‌كه‌ممان بریتیه له عه‌داله‌ت پاشان كێشه‌كانی دیكه، ده‌رئه‌نجامی عه‌داله‌تیش ره‌نگه ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بكات، كه ئێسته ره‌نگه رۆژبه‌رۆژ بته‌پێت به‌سه‌ر یه‌كدا، كه‌ڵه‌كه ئه‌بێت به‌سه‌ر یه‌كدا، بۆنمونه له مه‌سه‌له‌ی ژنه‌وه بیگره تا بابه‌تی منداڵ تابابهتی بێكاری تا بابه‌تی دامه‌زراندن و پوكاندنه‌وه‌ی ئابووری وڵات تا نه‌مانی كشتوكاڵ كه‌ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵین تا نه‌بوونی هه‌لی زیاتری به‌ره‌و پێشچوون له بواری خوێندن و لێكۆڵینه‌وه و بابه‌ته‌كانی دیكه یان نه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه و به‌كارنه‌هێنانی تا نه‌بوونی كاره‌با، هه‌مویان په‌یوه‌ندیان به عه‌داله‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه سه‌ره‌كیه چاره‌سه‌ر كرا گه‌نده‌ڵیش نامێنێت، كه یه‌كێك له گه‌نده‌ڵیه‌كان، بریتیه له فره‌ژنی ناعادیلانه، وه‌زیرێك بۆچی ئه‌توانێت چوار ژن بهێنێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دیكه‌ش وه‌كو وه‌زیرێك ژیانی مسۆگه‌ر بێت، ئایا بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه كه شوو به وه‌زیرێك بكات؟ نه‌خێر، چونكه بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ئه‌و سه‌رمایه‌ی هه‌یه، بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ژیانی مسۆگه‌ره، دوایی پێگه‌ی مسۆگه‌ره، دوباره ئه‌ویش له چییه‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌دات به‌پله‌ی یه‌كه‌م، لێ نهبڕانه له‌بواری عهدالهتهكهدا، ئه‌م خه‌ڵكه‌ش كه لێره‌دا حوكمڕانن یان مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن، كێشه لاوه‌كیه‌كان ئه‌وروژێنن و كێشه سه‌ره‌كیه‌كه كه باوكی كێشه‌كانی ترمانه كه هه‌موو له‌وه‌وه له‌دایك بووه ئه‌یكه‌ن به‌ژێره‌وه و باسی ناكه‌ن، من ئه‌وه ئه‌ڵێم و هه‌میشه‌ش وتوومه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا عه‌داله‌ت به‌رپا بكات له دابهشكرادنی ئه‌و سێ شته‌دا، سیاسه‌ت "دهسهڵاَتی سیاسی" وه ئابووری "پاره و سه‌روه‌تی ئه‌و وڵاته" به‌عادیلانه دابه‌ش بكرێت، وه مه‌عریفه و مهعلوماتیش به عادیلانه ده‌ست هه‌موو كه‌س بكه‌وێت، ئیتر زۆرێك له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا لێره‌وه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن، وه ئه‌بێت ئێمه‌ش ئه‌مه بكه‌ینه سه‌نته‌ر، واته په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو كاته بهفرهژنییهوه به‌سه‌ر ئه‌بات، با له‌چیرۆكی سه‌ر بڕانی عه‌داله‌ت بپرسێته‌وه، ناڵێم گه‌نده‌ڵی چونكه زۆر كۆن بووه، ئه‌م عه‌داله‌ته‌ی كه له وڵاتی ئێمه‌دا بوونی نیه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌كانی دیكه له‌ده‌ره‌وه بۆمان بێت ئه‌وا ئه‌م ناعه‌داله‌تیه هه‌ڵقوڵاوی ناو خۆمانه، خۆمانیش ناعادیلانه مامه‌ڵه ئه‌كه‌ین، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه وای كردووه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له‌بار بچێت، خه‌ڵك بڕوات ببێته "جاش"ی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات و هه‌ر ئه‌مه وای كردوه كه وڵاتمان دواكه‌وتوو بێت، كه ئه‌و هه‌موو سته‌م و خۆسوتاندنهی ئافره‌تان و خۆكوژی و فره‌ژنی و.....هتد دروست بێت، واته سه‌نته‌ر له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێویستمان به عه‌داله‌ت خانه‌یه نه‌ك په‌رله‌مان، ئه‌مانه‌وێت ئه‌و چیرۆكه‌ش زیاتر له په‌رله‌ماندا دوباره ده‌بێته‌وه عه‌داله‌ت بێت، نه‌ك خۆ پێچانه شتێكی تر كه ئه‌وان پسپۆڕنین تیایدا، ئه‌سڵه‌ن كابرا هه‌ڵئه‌ستێته‌وه قسه ئه‌كات، نازانێت یاسا دانان چۆن ئه‌كرێت كه ئێمه خۆمان بینیمان ئه‌وه‌نده‌ی ره‌شبین بووین به‌و خه‌ڵكه‌ی كه چونه‌ته په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م بابه‌ته چییه!! هه‌ركه‌سێك هه‌ڵئه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ رێزمدا، هیچیان له‌و بابه‌ته نازانن، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان كه دكتۆرای هه‌یه له یاسادا، كه له‌فه‌لسه‌فه‌ی یاسا هیچ نازانن، له بابه‌تی عه‌داله‌ت هیچ نازانێت و خۆیان پێچاوه‌ته كۆمه‌ڵێك بابه‌تی لاوه‌كیه‌وه، نازانم ئه‌وه چۆن ئه‌خلاق و ویژدانی مرۆڤ ئه‌وه قه‌بوڵ ئه‌كات كه مه‌جالی پسپۆڕی نیه بڕیاری تێدا ده‌دات، نازانێت كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه مافی چه‌ند كه‌س ئه‌خورێت، نازانێت ده‌رئه‌نجامی قسه‌یه‌كی ئه‌و یان حوكمێكی ئه‌و چه‌ند ناعه‌داله‌تی له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات، به‌ڵام سیاسه‌كانیش هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان بێ پارێزراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه بێباكانه خۆیان له قه‌ره‌ی هه‌موو شتێك ئه‌ده‌ن قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ئه‌كه‌ن قسه‌ش بۆ ئه‌وان ماندووبوونی زۆری تێ ناچێت.
*مامۆستا به‌كورتی ئه‌و مه‌رجانه چین كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا له بابه‌ته فیقهییه‌كاندا دانراوه، بۆ هێنانی ژنی جگه له یه‌كه‌م، وه ئایا ئه‌و فره ژنیه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه واته ژنێكی هێناوه و ئیزافه‌ی كردووه بۆ دووه‌م و سێیه‌م.....هتد، ئایا له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا یه‌ك دێته‌وه یان زۆربه‌یان له شه‌ریعه‌ت ئه‌چنه ده‌ره‌وه؟
_ له‌راستیدا ئه‌وه بنه‌مایه‌كه، كه ناتوانین فره‌ژنی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵگرین چ كۆمه‌ڵگا رێگه‌ی بدات و چ نه‌یدات، حه‌تمه‌ن له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی دونیادا فره‌ژنی بوونی هه‌یه، هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه "ئاده‌ی تۆ كۆمهڵگهیهكم پێ بڵێ فره‌ژنی تیایدا روی نه‌دابێت" ئه‌مه بنه‌مایه‌كه، واته له كراوه‌ترین كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌تا داخراوترین كۆمه‌ڵگه فره‌ژنی بوونی هه‌یه، واته جگه له ژنی یه‌كه‌م، وه‌كو حاڵه‌تێكی ئاراوته ئه‌ڵێم، ناڵێم هه‌موو پیاوه‌كان وه‌هان یان زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌هان، حه‌تمه‌ن هه‌یه پیاوێك له‌گه‌ڵ غه‌یری ژنه‌كه‌ی خۆیدا له‌ڕوی په‌یوه‌ندی سێكسی و په‌یوه‌ندی تردا پێكه‌وه ژیانێكی ئه‌گه‌ر كاتیش بێت حه‌تمه‌ن روو ئه‌دات، جا ئه‌وه چه‌ند ره‌چاوی ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كردووه كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه وه‌رگیراوه و چه‌ند نه‌كراوه، ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ته‌نانه‌ت، له قۆناغێكی مێژووییه‌وه بۆ قۆناغێكی مێژووی دیكه ئه‌گۆڕدرێت، بنه‌مای بوونی فره‌ژنی بنه‌مایه‌كی شه‌رعیه، به‌ڵام ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی شه‌ریعه‌ت وتمان كه له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر ئه‌گۆڕدرێت، به‌داخه‌وه ئه‌و فره ژنیه‌ی له وڵاِتی ئێمه‌دا ئه‌كرێت زۆربه‌ی زۆریان ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نیه كه شه‌ریعه‌تێكی ئیسلامی بۆی دیاری كردووه، كه یه‌كه‌م مه‌رجیان بریتیه له‌وه‌ی كه بۆ به‌ر گری كردن بێت له مافی ژن، چونكه عه‌داله‌تی بابه‌تی ئه‌وه ئه‌خوازێت بۆ به‌رگری كردن بێت له مافی ژن، ژنێك مافی خوراوه، هه‌رئه‌وه‌ی كه له "سبب نزول"ی ئایه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی "نسا‌و"دا هاتووه كابرا چووه كچه مامه‌كه‌ی خۆی ماره‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌كانی به‌رێ بۆ خۆی، قورئان هاتووه فره‌ژنی رێگه پێداوه، ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچداوه‌ته‌وه كه نابێت كچه مامه‌كه‌ی خۆی ماره بكاته‌وه، كه له‌ماڵی خۆیدا ژیاوه، بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می لێنه‌كات، ئه‌بێت بڕوات ژنێكی تر ماره بكات، بۆ به‌رگریكردن بووه له مافی ژن.
شتێكی دیكه هه‌یه رونی بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێت، بنه‌ڕه‌تی فره‌ژنی عه‌داله‌ته، خوای گه‌وره‌ش خۆشی له قورئاندا فه‌رمویه‌تی (كه‌سیشتان ناتوانێت عه‌داله‌ت بكه‌ن)، كه‌واته نابێت فره‌ژنی رێگه پێدراو بێت، زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه گوێم لێیه قسه لسه‌ر فره‌ژنی ده‌كه‌ن وه‌هان، له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته نابێت وه‌ها بێت، له‌ڕوی فه‌لسه‌فه‌ی زمانیشه‌وه ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی له شوێنی فره‌ژنیدا رێگه دراوه كه به مه‌رجی عه‌داله‌ت ئه‌توانن فره‌ژنی بكه‌ن، ئه‌و عه‌داله‌ته نیه كه له‌شوێنێكی تردا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت ناتوانن عادل بن، واته ئێمه سیاقه‌كه بكه‌ینه دادوه‌ر، ئه‌م دوو عه‌داله‌ته به‌یه‌ك واتا نه‌هاتوون، عه‌داله‌تی ئاسمانی "اخلاقی خدایان" به‌ته‌عبیری "سروش" ئه‌و عه‌داله‌ته ئاسمانییه‌ی كه له‌لای خوا خۆی له به‌هه‌شتدا بوونی هه‌یه، بێگومان مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا ناتوانێت جێبه‌جێی بكات، ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی كه ئه‌فه‌رمووێت ناتوانن عادل بن مه‌به‌ستی ئه‌مه‌یه، به‌ڵام ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی تر كاتێك پێویسته مرۆڤ ره‌چاوی بكات، له‌كاتی فره‌ژنیدا ئه‌بێت ره‌چاوی بكات و ئه‌شتوانێت، ئه‌گه‌رنا خوا چۆن ته‌كلیف له به‌نده‌یه‌ك ئه‌كات بۆ كارێك و كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا بزانێت كه ناتوانێت بیكات، یه‌كێك له رێسا جێگیره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌وه‌یه "لاتكلیف المستحیل" شتێك مه‌حاڵ بێت هه‌رگیز خوا داوای ناكات، چۆن داوای شتێك ئه‌كات كه ئه‌شزانێت نا‌توانیت بیكه‌یت، مرۆڤێكی عاقڵ ئه‌وه ئه‌كات تا خوا بیكات؟ خوایه به‌و هه‌موو حیكمه‌ته‌ی خۆیه و چۆن شتی وه‌ها ئه‌كات،كه‌واته ئه‌و عه‌داله‌ته یان، كه‌باسی ئه‌كات عه‌داله‌تی مومكینه، یه‌كه‌م مه‌رج و كۆتا مه‌رجی فره‌ژنیش بریتیه له عه‌داله‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌داله‌ته له مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیدا هه‌بوو ئه‌وه پیاو ئه‌توانێت فره‌ژنی بكات وه له‌ناو ئه‌و عهدالهتهشدا یه‌كه‌م رێسا بریتیه له مافی ئافره‌ت و نابێت به‌سه‌ر ئافره‌تدا بشكێته‌وه و سته‌مكردن بێت لێی، چونكه ئه‌و رێسا ئه‌خلاقیه‌ی كه له قورئاندا هه‌یه و عاقڵه‌كانی سه‌رده‌میش له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكن، بریتیه له‌وه‌ی كه ئه‌خلاق هه‌میشه ئه‌بێت به‌رگری له چه‌وساوه‌كان بكات " ئه‌بێت مرۆڤ هه‌میشه به‌لای ئه‌و كه‌سه‌دا بابداته‌وه كه سته‌ملێكراوه‌كه مافه‌كه به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه‌یه" ئه‌بێت منداڵێك و گه‌وره‌یه‌ك كه شه‌ڕ ئه‌كه‌ن تۆ ئه‌بێت به‌رگری له منداڵه‌كه بكه‌یت، كه‌سێك كه سته‌ملێكراوه تۆ ئه‌بێت به‌رگری له‌و بكه‌یت، یاسا بۆ ئه‌وه دانراوه كه ئه‌وه‌ی كه مافی خوراوه بێته‌وه ئاستی ماف خۆره‌كه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌رگری له ماف خۆره‌كه بكات، كه‌واته ئهئهمهش ئه‌بێت وابكهوێتهوه كه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شته له‌ناو یاسادا جۆرێك بێت له به‌رگری كردن له مافی ژنان، نه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها غهیزهی پیاو تێربكات، وه ئه‌بێت ته‌واوی ئیشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه بكرێت.
من وتومه میرات له شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا بۆ به‌رگری كردنه له مافی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمی میراته نه‌بوایه مافیان نه‌ئه‌درایه، كێن؟ ئه‌وانه‌ش ئافره‌ت و منداڵن. ئه‌و عه‌داله‌ته ئه‌بێت ببێت له بواری ئابوری‌دا ژیانێكی موحته‌ره‌مانه‌ی ببێت، له بواری رۆحیدا كاتێكی ببێت بیاتێ، ته‌نها تێركردنی غه‌ریزه‌كانی خۆی نه‌بێت، به ته‌عبیری "پائولۆ كۆئیلۆ" ته‌نها یانزه ده‌قیقه نه‌بێت عه‌مه‌لیه سێكسیه‌كه، ئیتر لایه‌نی رۆحی و لایه‌نه‌كانی تر پشتگوێ نه‌خات، وه ئه‌بێت بۆ ژنی یه‌كه‌میشی هه‌مان ئه‌م شتانه جێبه‌جێ بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه یه‌كێك له رێسا ئه‌خلاقیه‌كانی ئه‌م مه‌جاله‌ی كه عه‌داله‌ت نه‌ماوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته ئاراوتهیه ، ئه‌بێت به‌و ئاراوتهییهی خۆی بمێنێته‌وه نه‌ك ببێته بنه‌مای یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵگادا، چونكه سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی بواری خێزانداری ئێمه بریتیه له ژن و پیاوێك بۆ حاڵه‌تی ئاراوته پێویستمان به‌و فره‌ژنیه هه‌یه، وه‌كو چۆن له میراتگریهكهشدا وتمان بنه‌ما وایه ئه‌و به‌شانه وه‌ك خۆیان بدرێن ئه‌گه‌ر ناعه‌داله‌تیه‌ك دروست بوو به یه‌ك له‌سه‌ر سێیه راست بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا عهدالهتیهكیش له ژن و پیاودا دروست بوو واته " له تاك ژنیدا دروست بوو ئینجا ئێمه رێگا به فره‌ژنی ئه‌ده‌ین" ئه‌بێت به‌و ئاراوتهیهی خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌گه‌ر بكرێته بنه‌ما ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه ده‌رئه‌چێت كه كابرای فه‌یله‌سوف ووتی "سه‌رده‌می مۆدێرنه كاتێك دروست بوو كه چاكه‌كان بڕیاریاندا خراپ بن" ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر وای لێهات ئیتر چاكه‌كان بڕیاریان داوه خراپ بن.
كه‌واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فره‌ژنی هه‌رئه‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵی له‌ناوبردنی شتێك بده‌ین، ئه‌گه‌ر چی وزه‌ی خۆشمانی تێدا خه‌رج بكه‌ین و دواجاریش هه‌ر له كۆمه‌ڵگادا ده‌مێنێته‌وه، و ئه‌شبێت، با هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین بیخه‌ینه‌وه سه‌ر ره‌وته سروشتیه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه بۆی دانراون بۆی دابنێین نه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی بده‌ین چونكه هه‌ر ئهمێنێـهوه، بۆئه‌وه‌ی هه‌م تواناكانمان نه‌ڕوات له شتێك‌دا سه‌رئه‌نجامیش بۆمان ده‌ركه‌وێت كه هه‌ر ماوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له دینیه‌كان بڕوایان وایه كه نابێت پیاو ژن ببینێت و ژنیش نابێت پیاو ببینێت، كه‌چی هه‌ر ئه‌شی بینێت، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له رێساكانی كۆمه‌ڵگه و هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، فره‌ژنیش هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه، كه‌واته ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی وزه‌ی خۆمان له شتێك‌دا سه‌رف بكه‌ین كه نه‌مێنێت، له‌كاتێكیشدا ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت، وزه‌ی خۆمان با له‌وه‌دا سه‌رف بكه‌ین كه چۆن بیخه‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ی كه مامه‌ڵه‌یه‌كی عادیلانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وابكه‌ین
یه‌كه‌م: هه‌ر ئه‌مێنێت ئه‌گه‌ر چیش بمانه‌وێت نه‌مێنێت،
دووه‌م: ئێمه ململانێی كه‌ممان له‌نێواندا نیه، كه‌م كۆمه‌ڵگاكه‌مان پارچه پارچه نه‌بووه. كه‌م دژایه‌تی له‌نێوانماندا دروست نه‌بووه، له خوێن رشتنه‌وه بیگره تا شه‌ڕه حیزب و شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕه ڕه‌نگ .......هتد، كردومانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شی نه‌چێته سه‌ر با ئێمه هه‌وڵ بده‌ین له‌مه‌یاندا وه‌ك دیوه سروشتیه‌كه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.