ئالن به‌دیۆ و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌رانسه نووسین و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ق: جه‌واد گه‌نجی وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: حه‌مه‌ی که‌ریمی
ئه‌م وتاره له راستیدا ده‌قی بابه‌تێکه له ژێر ناو” په‌ره سه‌ندنی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی فه‌رانسه” که ئالن به‌دیۆ له کونفرانسێکدا له کتێبخانه‌ی گشتی ئارژانتین پێشکه‌شی کردوه، وتاره که‌ش له یه‌کێک له ژماره‌کانی گۆڤاری” نیولفت ریویو” چاپ کراوه، ئه‌م وتاره هاوکات کورته‌یه‌ک له ” مێژووی فه‌لسه‌فه” شه،گێرانه‌وه‌یه‌کی کورت، به‌ڵام ده‌رخه‌ری سه‌ره‌تاکانی فه‌لسه‌فه، دیارده سه‌ره‌تاییه‌کان و هاوکات ئاسۆ به‌دیاره‌کانی فه‌لسه‌فه له فه‌رانسه‌ی هاوچه‌رخدا، خودی گێڕانه‌وه‌که له‌و روه‌وه گرنگه که بگێڕه‌وه‌که‌ی (راوی)به یه‌کێک له دواهه‌مین و که‌سایه‌تییه به‌دیاره‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی فه‌رانسه دێته ئه‌ژمار،ئه‌م نه‌ریته فه‌لسه‌فییه له لایه‌کیتره‌وه بۆخودی ئێمه‌ش مانایه‌کی تایبه‌ت و گرنگی هه‌یه، به‌مه‌وه سێ به‌ره‌ی رووناکبیرانی ئیرانی، له به‌ره‌ی ئێگزیستانسیالیسته شۆڕشگێڕه‌کانی ده‌یه‌ی چل” ه‌وه بگره تاکوو پۆستمۆدێڕنه پارێزکاره‌کانی ده‌یه‌ی حه‌فتاوهه‌شتاکانی هه‌تاوی، راسته‌وخۆ له رێگای هه‌مان سوننه‌تی فه‌لسه‌فی، یان هه‌مان ئاسۆی به‌دیاری فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه، له گه‌ڵ گوتاری مودێڕن و ره‌خنه‌گرانه‌دا ئاشنا بوون، ره‌وتێک که به زۆری تووشی لێکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵه بوو،یان تێگه‌شتنی هه‌له‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
له سارتره‌وه تاکوو دریدا، به‌رده‌وام ئێمه چاومان له پاریس بووه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه به‌و راده‌یه که ئێمه هۆگری فه‌لسه‌فه‌ی پاریس بووین ،له فه‌لسه‌فه‌ی جیدیی و پڕ ده‌نگ و فه‌نگی ئه‌ڵمانیا دووریمان گرتوه، ( ئه‌لبه‌ت جیاواز له ئه‌زموونی ئێرانی هایده‌گه‌ر) له کاتێکدا سوننه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه له راستیدا له راڤه و خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵماندا کورت ده‌بێته‌وه، له هێگڵ و نیچه‌وه بگره تاکوو هوسرل و هایده‌گه‌ر، فه‌رانسه‌وییه‌کان ئه‌ڵمانییه‌کانیان به‌شێوازی خۆیان سه‌رنج راکێش کردوه‌و ئه‌وه فه‌رانسه‌وییه‌کان بوون که زۆرێک له ئایدیاکانی ئه‌ڵمانییه‌کانیان گواسته‌وه بۆ به‌ستێنی ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌ت، ئالن به‌دیۆ فه‌لسه‌فه‌ی سه‌دی بیسته‌می فه‌رانسه به جۆرێک ئاسۆ یان سات (moment ده‌زانێ که ده‌کرێ به فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی یۆنانی که‌ونارا یان چاخی بیرمه‌ندانی کلاسیکی ئه‌ڵمان و ئایدیالیزمی ئه‌لمانیا به‌رورد بکرێ،به‌مه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پێناسه که‌ری خه‌سڵه‌تێکی دوو فاقیانه و دیالکتیکه، له لایه‌که‌وه جۆرێک فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه و له لایه‌کیتریشه‌وه ده‌بێته جۆرێک فه‌لسه‌فه‌ی چه‌مک، ئه‌م ململانێیه‌ی نێوان ژیان و چه‌مک ده‌بێته ناوه‌ندی گۆڕانه‌کان، له گه‌ر باسێکی له‌م جه‌شنه ئه‌وه‌ی شوێنی ململانێیه هه‌مان پرسیاری تایبه‌ت به سووژه‌ی مرۆڤه، چونکه لێره‌دا دوو جۆر رووبه‌ڕووبووونه دێته ئاراوه، سووژه که له‌م یه‌که‌دا ئۆرگانیسمێکی زیندوو له هه‌مان کاتدا داهێنه‌ری چه‌مکه‌کانه، له گه‌ڵ هه‌بوونی ژیانی ده‌روونی و ئاژه‌ڵی و ئۆرگانیکدا ، هه‌میش وه‌کوو باوه‌ڕ و توانایی بۆ ئافراندن ده‌بێته بابه‌تێک بۆ هه‌ڵسانگاندن و تاوتوێکردن،به‌رهه‌می ئه‌و که‌سانه‌ی که له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا وه‌کوو” بیرمه‌ند” رۆسۆ، یان دیدرۆ، ناسراوبوون، به‌رهه‌می کلاسیکی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسه بوون، ئه‌مانه به مانایه‌ک ده‌بنه نووسه‌رانی رابردووی یه‌کیه‌تی( ئه‌ده‌بیات- فه‌لسه‌فه)، زۆرێک له نووسه‌رانی فه‌رانسه‌وی بوونیان هه‌یه ، که ناتوانین له که‌یسی فه‌لسه‌فه یان ئه‌ده‌بیاتدا، جێگیریان بکه‌ین،بۆ نموونه ده‌وتوانین ئاماژه به ” پاسکاڵ” (چه وه‌کوو یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سیمای ناسراوی ئه‌ده‌بیاتی فه‌رانسه و چ وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره بیرمه‌ندانی فه‌رانسه‌ویش) ،بکه‌ین،
له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا ” ئالن” که له هه‌ر بوارێکه‌وه وه‌کوو بیرمه‌ندێکی کلاسیک دێته ئه‌ژمار و هیچ رۆڵێکی له‌م که‌یسه‌دا که پێوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه نیه، به قووڵی له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتدا تێکه‌ڵ بوو، پرۆسه‌ی نووسین بۆ ئه‌و زۆر گرنگ بوو،ده‌رباری رۆمان زۆر راڤه و لیکدانه‌وه‌ی هه‌بووه و هاوکات ده‌قه‌کانی سه‌باره‌ت به باڵزاک زۆر سه‌رنجڕاکێشه و ده‌رباره‌ی شێعری هاوچه‌رخی فه‌رانسه‌ش به تایبه‌ت شێعری “والری “نووسیویه‌تی، به وته‌یه‌کیتر ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تییه ئاساییه کانیتری فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌رانسه‌یش ده‌توانن ئه‌م خزمایه‌تی و نزیکایه‌تییه‌ی نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات رۆشن بکه‌نه‌وه، له‌م نێوانه‌دا ” سورئالیسته‌کان” رۆلێکی ئه‌کتیڤیان هه‌بوو، که‌ڵکه‌ڵه‌یان ئه‌وه بوو، بتوانن له پێوه‌ندیی نێوان داهێنانی ” فۆرم و مودێڕنیته و هونه‌ردا، بوومه‌له‌رزه درووست بکه‌ن،ئه‌وان ده‌یانویست شیوه‌ی نوێ و میتۆدی تازه له ژیاندا درووست بکه‌ن، کاری سورئالیسته‌کان به گشتی دامه به‌مه‌وه هه‌وڵی سورئالیسته‌کان رێگایه‌گ بوو، بۆ کردنه‌وه‌ی پرۆگرامه فه‌لسه‌فییه‌کانی ده‌یه‌کانی په‌نجا و شه‌ستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، بۆ نموونه ، لاکان و لۆی ئشتراوس چه‌ندین جار له دانیشتنی سورئالیسته‌کاندا به‌شدار بوون، له‌م قۆناخه‌دا ئێمه له گه‌ڵ مێژوویه‌کی ئاڵۆزدا رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سورئالیسته‌کان به یه‌که‌مین نوێنه‌رانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی نێوان جوانیناسی و پرۆژه فه‌لسه‌فییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌رانسه‌ش بزانین، له ده‌یه‌ی په‌نجا و شه‌سته‌کانی هه‌مان سه‌ده‌دا، ئه‌وه فه‌لسه‌فه بوو،فۆرمی ئه‌ده‌بی تایبه‌تی داهێنا، ئه‌ویش به هه‌وڵدانێک به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی جۆرێک پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ(expressive )ی نێوان شێواز و به‌دیار خستنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و هاوکات دیاری کردنی هه‌ڵوێست و پێگه‌ی جوانیناسیی که فه‌لسه‌فه ئاراسته‌ی ده‌کرد،دیسانه‌وه هه‌ر له‌م قۆناخه‌دایه گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له نووسینی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌بینین، دوای ئه‌وه چل ساڵ له به‌رده‌ممان دایه و له‌وانه‌یه به نووسینه‌کانی ” دۆلۆز ، فۆکۆ، لاکان” ئه‌م گۆڕانه بۆ ئێمه شێوه‌یه‌کی ئاسایی به خۆوه گرتوه، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناکه‌ین ئه‌م گۆڕانه پێناسه‌ی چه جۆره دابڕانیکی نائاساییه له شێوازی فه‌لسه‌فه‌دا،ئه‌م بیرمه‌ندانه هه‌موویان له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون، ستایل و شێوازی تایبه‌ت به خۆیان بدۆزنه‌وه و شێوه‌یه‌کی نوێیش بۆ ئافراندنی په‌خشان دابهێنن، ئه‌وان ده‌یانویست نووسه‌ر داهێنه‌ر بێت، به خویندهندنه‌وه‌ی کاره‌کانی دۆلۆز یان فۆکۆ ، ئیمه له گه‌ڵ شتێکی به ته‌واوه‌تی بێ وێنه‌دا رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، واته پێوه‌ندییه‌ک له نێوان بیر و جووڵانی وشه‌کان، که هه‌موویان داهێنانی نوێ و تازه‌ن،
له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێم، ئه‌م که‌یسه فه‌لسه‌فییه به یارمه‌تی باگراوه‌نده فکرییه‌که‌ی خۆی پێناسه ده‌کات، به‌مه‌وه چه شتێک ده‌توانێ بوارێکی هه‌وبه‌شی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه‌وی سه‌درده‌می دوای سه‌ڕ بێت، ئه‌ویش نه به گوێره‌ی ئه‌و به‌رهه‌م فه‌لسه‌فیانه‌ی که نووسراون یان به پێی سیسته‌م یان چه‌مکه‌که‌نی فه‌لسه‌فه، به‌لکوو به پێی باگراوه‌نده فکرییه‌کانی خودی فه‌لسه‌فه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیرمه‌ندانه‌ی به جۆرێک سه‌رقاڵی ئه‌م پرۆگرامه‌ن، سیماگه‌لێکی زۆر جیاوازن و هه‌موویان به شێوازی جیاواز به‌م پرۆگرامه‌وه سه‌رقاڵن، به‌مه‌وه، کاتێک له گه‌ل ئه‌م پرسه‌دا رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، ئه‌و جار له گه‌ڵ ئاسۆ یان ره‌وتێکی جیاوزتری فه‌لسه‌فه‌دا رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه، که به هۆی کۆمه‌ڵێک که‌ره‌سته‌ی جیاوازه‌و و تێکست و خودی بیرمه‌ندانه‌وه، گه‌ڵاڵه کراوه، به‌مه‌وه ده‌کرێ خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پرۆگرامه که سه‌رچاوی به‌دیهاتنی ئیلهامی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه‌ی دوای جه‌نگه، له چوار ته‌وه‌ردا ده‌ستنیسان بکه‌ین،
۱-کۆتاییهێنان به جیابوونه‌وه‌ی بوون و چه‌مک، به جۆرێک ئه‌م دوانه دژ به یه‌ک نه‌وستنه‌وه، سه‌لماندنی ئه‌م باسه به‌وه‌ی که ” چه‌مک” به‌رانبه‌ری شتێکی زیندوو، داهێنه‌رانه و جۆرێک رووداوه و له‌م نێوانه‌دا له ” بوون” جیا نیه،
۲-جێگیر بوون و تۆمارکردنی فه‌لسه‌فه له ده‌قی مودێڕندا، که بۆ خۆی ده‌بێته ئه‌و مانایه‌ی فه‌لسه‌فه له زانکۆ بهێنینه ده‌ره‌وه و ده‌رگیری بکه‌ین له گه‌ڵ ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا، مودێڕنیته‌ی سێکسوالیتی، مودێڕنیته‌ی هونه‌ری و مودێڕنیته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فه ده‌بێ له گه‌ڵ ئه‌مانه ده‌رگیر بێ و خۆی به‌مانه‌وه سه‌رقال بکات،
۳-لابردنی دژایه‌تی نیوان فه‌لسه‌فه‌ی کردار و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌پستمۆلۆژی، یان لابردنی هه‌مان پارچه‌پارجه‌کردنی کانتی نێوان ئاوه‌زی زه‌ینی و واقعی، سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش که ئه‌پستیمۆلۆژی تانانه‌ت ئه‌پستیمه‌ی زانستیش، بۆ خۆی جۆرێک کرداره،
۴-راسته‌وخۆ فه‌لسه‌فه تووڕ بدینه نێو بواری سیاسه‌ته‌وه، ئه‌ویش بێ تیپه‌ر بوون له ره‌تی که‌چی” فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی” واته داهێنانی ئه‌وه‌ی که من به ، “جه‌نگجۆی فه‌لسه‌فی ” ناوی ده‌به‌م، به‌و مانا فه‌لسه‌فه له دۆخی ئێستایدا بگۆڕدرێت به کردارێکی جه‌نگجۆیانه، نه‌وه‌کوو بیرکردنه‌وه‌یه‌ک په‌تی و قووڵ له سیاسه‌ت، به‌ڵکوو ده‌ستێوه‌ردانی واقعی ببێ له سیاسه‌تدا،
به‌مه‌وه ئاسۆی فه‌لسه‌فه‌ی فه‌رانسه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، سه‌رقاڵی ئه‌م پێشنیاره‌یه، که فه‌لسه‌فه ده‌بێ ئه‌و ره‌وته به سه‌رتر له ئامانج و مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی ” تێڕامان و بیرکردنه‌وی په‌تی” بزانێت.
|
248815
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Saturday, September 26, 2015
|
|
|