دكتۆر عبدالكریم سروش ڕۆشنبیری به‌رجه‌سته‌ی دینی، زیاتر به‌هۆی به‌رهه‌م و بۆچونه دینناسیهكهیهوه ناسراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌و یه‌كێك بووه له چالاكترین كه‌سه‌كان له ناسینی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانست له زانكۆكانی ئێران‌دا. ئه‌م به‌شه له كارنامه‌كه‌ی ئه‌ودا له سێبه‌ردا ماوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندێشه‌ی كارگوزاران له‌باره‌ی سونه‌تی شیكاری، بووه بیانویه‌ك تاوه‌كو له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆیه‌ك بكه‌م.
غهفاریان: دكتۆر عبدالكریم سروش یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ڕۆشنگه‌ری دینی و زیاتر به‌هۆی بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دینه‌وه ناسراوه به‌ڵام ئه‌و یه‌كێك بوو له چالاكترین كه‌سه‌كانی زانكۆكان له ناسینی به‌شه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی زانست له ئێران‌دا، ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا ده‌یخوێنیته‌وه باسی كارنامه‌ی ئه‌وه له‌م زه‌مینه‌یه‌دا.
وه‌كو پێشه‌كێك ده‌مویست بپرسم ئه‌و زه‌مینانه كامانه بوون كه بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆ په‌یوه‌ست بیت به فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه؟
من كاتێك له به‌ریتانیا بووم له دوو به‌شی شیكاریدا ده‌مخوێند. یه‌كه‌میان له به‌شی كیمیای شیكاری و ئه‌وی دیكه‌یان له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری له كمیادا له به‌شی به‌رهه‌مه نائاویهكاندا توێژینه‌وه‌م ده‌كرد. دواتر ئه‌م بواره له كیمیادا بۆ من به‌سود بوو، نه‌ك له‌بواره زانستیه‌كه‌یدا به‌ڵكو له‌بواره فهلسهفیهكهیدا،خۆت ده‌زانیت كه كیمیابهشێوهیهكی گشتی ده‌كرێت به دووبه‌شه‌وه. به‌شێكی گه‌وره‌تر و ناسراوتر كه ئه‌ویش كیمیای تواوه‌ی ناو ئاوه و به‌شی دووه‌م كه بچوكتر و نهناسراوتره ئه‌ویش به كیمیای تواوه‌كانی بێجگه له ئاو ناو ده‌برێت. من له به‌شی دووه‌مدا ده‌م خوێند و توێژینه‌وه له‌م به‌شه‌دا منی به‌جیهانێكی تازه ناساند، زانیم ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یناسین ده‌توانێت بێته په‌رده‌یه‌ك بۆ ئه‌وی كه نایناسین، بۆیه نهێنی و حكمهتهكان له‌و بواره‌دا به نه‌ناسراوی بوونیان هه‌بوو و بواره ناسراوه‌كانی ئه‌ولایه‌نانه‌ش ئه‌وانه‌یان له ئێمه به‌دوور ده‌گرت. ئه‌وه‌ی له‌به‌راوردی ئه‌م دووبه‌شه‌دا زانیم ئهوهبووكهچ هۆكار گه‌لێكی زۆر جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان دیارده‌ی توانه‌وه‌ی ئاوی و توانه‌وه‌ی نائاوی.
ئه‌م سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌یه به‌ره‌و ڕووی من به‌ره‌و جیهانه‌كانی تازه و گونجاو و ئه‌گه‌ره‌كان. وه‌كو ئه‌وه‌ی كه دواتر له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری و لۆژیكدا فێری بووم كه جیهانی ئه‌گه‌ری زۆرمان هه‌یه و جیهانی ناسراوی ئێمه ته‌نها جیهانێكی ئه‌گه‌ری نیه. دوای ته‌واوكردنی به‌شی كیمیا، چه‌ند جارێك چوومه ناو به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه. به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانست، هه‌ڵبه‌ته نه‌ك به‌ته‌واوی كه هه‌ندێكجار له به‌شه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی شیكارییه.
ڕێگه‌م بده كه‌مێك بگه‌ڕیمه‌وه بۆ دواوه. له ڕاستیدا فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری دوو باوكی هه‌یه. یه‌كێكیان (كانت)ه، و ئه‌وی دیكه‌یان (هیوم) ه كه هێشتا جێگه و خواستی بابه‌تی توێژنه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر میراتی (هیوم) تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیادا به‌رده‌وامی هه‌بێت. كانت له ئه‌ڵمانیادا ڕكه‌به‌ری زۆری بۆ په‌یدابوو. له فه‌لسه‌فه‌دا كاتێك له‌ناو هیوم تێده‌په‌ڕیت و ده‌گه‌یته هیگل سه‌یر ده‌كه‌یت ئه‌و بنه‌مایه‌كی ته‌واو جیاوازی سه‌باره‌ت به كانت به‌جێهێشتوه. كاتێك ده‌گه‌یت به فه‌یله‌سوفه هارمۆنیكه تازه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه. ڕووبه‌ڕووی به‌شێك ده‌بیته‌وه له فه‌لسه‌فه كه نه-كانت-ی یه و نه-هیگڵ-ی. هه‌ڵبه‌ته ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوولا به‌ڵام ڕێگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت و خستنه‌ڕو و پێشنیاری تازه ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له دیاردهناسیهكهی (هوسرل) و شوێنكه‌وتوه‌كانی شایه‌نی بینینه. من له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری له كانت و هیومه‌وه دهسهتم پێكرد به‌ڵام به‌خێرای به تێپه‌ڕین له‌م دووانه توشی فه‌یله‌سوفه‌كانی مۆدێرنهبووم و ناسیمن. فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌كو (ویتگنتشاین، فرگه، راسل، مۆر، كانیب، ردیل، پۆپه‌ر،..) (هه‌ڵبه‌ته پۆپه‌ر به قورسی ده‌توانرێت به‌به‌شێك له فه‌یله‌سوفه شیكاریه‌كان بزانرێت كه له‌م باره‌شه‌وه قسه‌ی هه‌یه). له‌گه‌ڵ (شاستین و سیرل) كه هه‌ردووكیان له زه‌مینه‌كانی كاركردنی گوفتاریدا كاری باشیان هه‌یه و قوتابخانه‌كانی وه‌كو قوتابخانه‌ی (پۆزیتیۆیزم و پۆزینتۆیزمی لۆژیكی) ئاشنابووم. دواتر له‌ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانست ڕێگه‌م كه‌وته فه‌لسه‌فه‌ی زمان، فه‌لسه‌فه‌ی دین و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو. له هه‌موو ئه‌م زه‌مینانه‌دا من به‌شێوه‌یه‌كی شیكاری كارم كردوه. له بواری فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا ماوه‌یه‌ك دوای شۆڕشی ئێران كتێبێكم له ژێر ناونیشانی (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) نوسی كه زۆرگرنگی پێدرا و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش خوێنه‌ری هه‌یه. له‌م كتێبه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار جیاوازی نێوان دوو جۆر فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو، واته (فه‌لسه‌فه‌ی بۆچوونی مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری مێژوویم) ناساند به ئێرانیه‌كان. فه‌لسه‌فه‌ی بۆ چوونی مێژووی هه‌ر ئه‌وه‌یه وه‌كو گه‌وره فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌كو هیگل باسیان كردوه، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری مێژووی كه دواتر به شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌موته‌وه فه‌لسه‌فه‌یه‌كه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی زیاتر فه‌یله‌سوفه ئینگلیزی زمانه‌كانن وه‌كو (كالینگ وود). باسكردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر درێژه و من ته‌نها مێژوویه‌كی كورتی باس ده‌كه‌م، به‌ڵام خاڵێك كه لێره‌دا بۆی زیاد بكه‌م ئه‌وه‌یه كه من زیاتر فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریم پێ قبوڵتره وه‌كو ئه‌و حه‌زه‌ی كه فه‌یله‌سوفه مسوڵمانه‌كان په‌سه‌ندیان ده‌كرد له فه‌لسه‌فه‌ی كیشوهریدا.
مه‌به‌ستت له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی یه؟
به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی فه‌یله‌سوفانی مسوڵمانان زیاتر په‌سه‌ند ده‌كه‌م. فه‌لسه‌فه‌ی شیكارم باشتر ده‌بینی له‌و حه‌زه‌ی كه ئه‌و فه‌یله‌سوفانه هه‌یان بوو. چونكه له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریدا، زۆر پێداگیری له‌سه‌ر دوو خاڵ ده‌كرێته‌وه، یه‌كه‌م پێناسه و ناساندنی زۆر ورد، دووه‌م به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز. ئه‌مانه‌ش هه‌ردووكیان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌دا زۆر به‌جوانی ده‌بینرێن. چ له لایه‌ن فه‌یله‌سوفه‌كانی حیكمه‌ته‌وه و چ له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفه عارفهكانی ئه‌م دوایه‌ی وه‌كو (سهروردی و ملا صدرا)،ئه‌مانه هیچكامیان ملیان بۆ به‌ڵگه نه‌ده‌دا،-ئهبوعلی سینا و خواجه نصیری- لێدهركهین كه كه دوو فه‌یله‌سوفی ته‌واو ئه‌هه‌لی حیكمه‌تن و سه‌رتاپای نوسینه‌كانیان پڕه له به‌ڵگه‌ی به‌هێز و ڕێك و ناسراو و ورد. فه‌لسه‌فه‌ی سهروردی و ملاصدرا وه‌كو (تئوزۆفی) ده‌ڵێت ( فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تێكه‌ڵه‌یه له عیرفان) به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بۆنمونه وه‌كو سهروردی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفه‌كانی حكمه‌ت ده‌رگیر ده‌بێت و به‌شێك له بیرۆكه‌كان و بۆچونه‌كانی ئه‌وانی له‌ناو لۆژیكدا قبوڵ نیه. به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه و هه‌وڵده‌دات یاسای ئه‌وانه یان چاكهسازی تێدابكات یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه. ملاصدرا له‌م بواره‌دا زۆر وردتر و حه‌كیمانه‌تر قسه ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت من له قسه‌كانی عارفه‌كان ئه‌وه‌نده هه‌ڵ ئه‌بژێرم كه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كی شایه‌سته‌ی بڕیاردان و له ڕاستیدا به به‌ڵگه قبوڵكراو بێت. ئه‌وی دیكه‌ی وازلێده‌هێنم و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نه به ئه‌رێ و نه به نه‌رێ هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م، له ڕاستیدا ئه‌مه وه‌كو كارێكی فه‌یله‌سوفانه‌یه. فه‌یله‌سوف ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت و به‌رده‌وام به‌ڵگه‌ی پێبێت و ئه‌م حاڵه‌ته تۆ له فه‌یله‌سوفه شیكاریه‌كانی باشه‌كان و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك كاتیش‌دا له ناو توندڕه و زیادهڕهوهكانیاندا، ده‌یبینیت. هه‌ڵبه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌یله‌سوفه‌كانی شیكاری به میتافیزیق به‌و مانایه‌ی كه فه‌یله‌سوفه مسوڵمانه‌كان باوه‌ڕیان هه‌یه، باوه‌ڕیان نیه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه له كه‌ره‌سه‌كانی شیكاری سود وه‌رده‌گرن تاوه‌كو میتافیزیق نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن و له جه‌سته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی جیابكه‌نه‌وه. فه‌یله‌سوفه‌كانی شیكاری تایبه‌تمه‌ندێكی دیكه‌شیان هه‌بوو و ئه‌ویش ناسراوی بوو به زانستی تازه، به پێچه‌وانه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كانی ئێمه‌وه كه ئه‌مه جێگه‌ی نیگه‌رانیه. له ئه‌بوعه‌لی سینا و خواجه نصیر به‌دواوه كه زۆر شاره‌زای زانستی سه‌رده‌می خۆیان بوون، هه‌رچی زیاتر نزیك ده‌بینه‌وه بۆ سه‌رده‌می خۆمان ده‌بینین ئه‌م نه‌ریت و سونه‌ته جوانه وازی لێهێنراوه. ئه‌بوعه‌لی سینا له‌گه‌ڵ زۆرێك له زانسته‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا شاره‌زایه‌كی باشی هه‌بووه و وه‌كو ده‌زانن یه‌كێك له باشترین كتێبه پزیشكیه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ند و شارستانیه‌تی ئیسلامی ئهونوسیویهتی به‌ناوی (یاسا)،(خواجه نصیرالدین توسی)ش، بیركاریزانێكی پله یه‌ك بووه و عه‌قڵی فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی له ته‌نیشت عه‌قڵه بیركاریه‌كه و ئهندازیاریهكهی توانایه‌كی سه‌یری پێ به‌خشی بوو بۆ شیكاركردنی كێشه ئاڵۆزه‌كان. فه‌یله‌سوفێكی وه‌كو سهروردی و له‌ویش دواتر وه‌كو ملاصدرا یان كه‌سێكی وه‌كو حكیم سبزواری هیچ ناسینێكیان له‌زانستی سه‌رده‌می خۆیاندا نه‌بووه، مه‌گه‌ر له بوارێكی زانستێكی گشتیشدا كه‌ئه‌و زانیاریشه كه‌سێكی ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش شاره‌زای هه‌بووه له‌ناویدا ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی و ئه‌فسوسه. ملاصدرا ته‌نانه‌ت تانه ده‌دات له ئهبوعلی سینا كه بۆچی ئه‌و-كات-ی خۆی به‌فێڕۆ داوه و هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخان نه‌كردوه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیقی. مهلاصدرا ده‌ڕبڕینێكی هه‌یه كه ده‌ڵێت بۆچی ئه‌بوعه‌لی سینا شیشه‌ی شه‌رابی ده‌گرت، شیشهگرتن واته تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی. ملاصدرا ده‌پرسێت بۆچی ابن سینا به‌رده‌وامی ده‌دا به‌و شتانه و ڕه‌گی نه‌خۆشی ده‌گوشی و بۆچی له دیاریكردنی نه‌خۆشه‌كان ورد ده‌بوویه‌وه و ئه‌مه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می و ناته‌واوی فه‌یله‌سوفی ده‌زانی.
تۆ پێش خوێندن و ته‌واوكردنی فه‌لسه‌فه‌ی زانست، شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی بوویت و ئه‌م ناسراوی و ئاشنایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌یت له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری؟ یان ئه‌وه‌ی كه دوای تێگه‌یشتنت له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری ئاگاداری هاوشێوه‌كانی ئه‌وانه بوویت؟
نه‌خێر من دواتر ئاگاداری ئه‌و هاوشێوانهبووم. واته له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه نه‌بوو كه به‌هۆی ئاشنابوون و ناسین به بۆچوونی فه‌یله‌سوفه مسوڵمانه‌كان به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری ڕۆیشتبم. به‌ڵام دواتر كاتێك پێم خسته‌ناو ئه‌و دۆڵه‌وه زۆرێك له بۆچوونه‌كان و كاركرده‌كانی ئه‌وانه‌م په‌سه‌ند كرد. چونكه بواری وه‌كو گرنگیدان به لێكدانه‌وه‌كان و شیكردنه‌وه‌كانی بیر و سودوه‌رگرتن له لۆژیك كه له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریدا بوونیان هه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیشدا ده‌بینرێن. هه‌ڵبه‌ته جیاوزییش هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا. كه پێشتر ده‌ستنیشانی هه‌ندێكیانم كرد. بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گفتوگۆی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری. وه‌ك فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت: ئێمه له‌سه‌رده‌می تازه‌دا دوو جۆر فه‌لسه‌فه‌مان هه‌یه، فه‌لسه‌فه ئه‌ده‌بیه‌كان واته فه‌لسه‌فه‌كانی له‌سه‌ر مۆدێلی ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی به فه‌لسه‌فه‌كانی سه‌ر مۆدێلی زانست. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌یله‌سوفه كیشوهریهكان فه‌لسه‌فه‌یان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێلی ئه‌ده‌بیات هه‌یه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فه‌یله‌سوفه‌كانی شیكاری فهلسهفهیهكیان له‌سه‌ر مۆدێلی زانست هه‌یه و له وردبوونه‌وه‌ی زانسته‌وه سودیان وه‌گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ورد دابڕێژن. ناونیشانی كتێبه گرنگه‌كه‌ی كانت بریتی بوو له (هه‌مواركردن له میتافیزیقێك كه ده‌یه‌وێت سیفه‌تی زانستی هه‌بێت). واته سیفه‌تی زانستی بوون بۆ ئه‌م جۆره فه‌یله‌سوفانه پێوه‌رێك و ئه‌رك و كارێكی ته‌واو بوو كه نه‌ده‌توانرا به‌كه‌م سه‌یر بكرێت. ئه‌م میراته بۆ هه‌موو فه‌یله‌سوفه شیكاریه‌كان ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڵبه‌ته كانت له شیكاری عه‌قڵیه‌وه كاری ده‌كرد و ئه‌م شیكاریهش به شیكاری هێزی زمان ده‌گۆڕا. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك ده‌چیته ناو بواری شیكاری زمانه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ش و ده‌مووچاوی ئاشكرا ده‌بێت. فه‌لسه‌فه‌ی زانست هه‌ڵبه‌ت به‌مانای ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری نیه. چونكه كاتێك فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری په‌یدابوو كه‌ره‌سه‌یه‌ك بوو، كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ سودوه‌رگرتن له بواری جیاواز. فه‌لسه‌فه‌ی زانست زیاتر له كه‌ره‌سه و هۆكارێكه. فه‌لسه‌فی زانست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌ره‌سه و هۆكاره كۆمه‌ڵێك بڕیاری له‌باره‌ی زانست و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه كه‌سێكی وه‌كو (پۆپه‌ر) فه‌یله‌سوفی شیكاری نه‌بوو. ئه‌و شیكاری زۆر قبوڵ بوو به‌ڵام له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ (برایان مگی) ده‌ستنیشانی خاڵێكی سه‌یر ده‌كات،ده‌ڵێت: فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری له هێزدا وه‌كو پاككردنه‌وه‌ی عهینهكه. من عه‌ینه‌كه‌كه‌م پاك ده‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو شته‌كان باشتر ببینم،به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوه‌كو كۆتایی ته‌مه‌نم خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی عهینهكهكانم بم، كه‌واته كه‌ی ده‌ست بۆ ئیشه‌كانم به‌رم؟ بۆ كۆمه‌ڵێك له فه‌یله‌سوفه شیكاریه‌كان خود بووه‌ته شیكارێكی مه‌عشوق. كه‌سێكی دیكه نمونه‌یه‌كی هێنابوویه‌وه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری وتبووی وه‌كو ئه‌وه‌یه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت پاك بكه‌یت. به‌ڵام ده‌بێت كاتێكیش هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی نوسین. نابێت به‌رده‌وام ئێمه وامان لێبێت به‌رده‌وام عاشقی نوك تیژكردنی قهڵهمهكهمان بین. ئه‌مه ئافاتێكه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری ده‌كات و من به ئامۆژگارێكی زانستی داوا ده‌كه‌م له سه‌رده‌مێكدا كه خۆشبه‌ختانه فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری له ئێران‌دا خه‌ریكه ڕه‌ونه‌ق و جێگه‌یه‌كی باشی په‌یدا كردوه و له ڕه‌واجی هه‌ندێك له شێوه فه‌لسه‌فه‌كان كه زۆر ناته‌ندروستن ڕێگه ده‌گرێت، له‌بیری ئه‌م ئامۆژگاریه‌ی مولانا جلاله‌دین دا بین كه ده‌ڵێت:
در گشاد عقدهها تو پیر عقده چند دیگر بگشاده گیر
عقده را بگشا گیر ای منتهی عقده سخت است در كیسه تهی
باشتر له‌وه ناتوانرێت نمونه بهێنرێته‌وه. جاریی وا هه‌یه مرۆڤ له چاره‌سه‌ركردنی گرێیهكدا نوقم ده‌بێت كه بۆ كردنه‌وه‌ی زۆرجار توشی كیسه‌یه‌كی خاڵی ده‌بێت. دهرهئهنجامیش كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه به‌ها و به‌رهه‌مێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نیه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌كه‌م بواری كاركردنی تۆ ژیرناسی (معرفت ناسی) و فه‌لسه‌فه‌یه
به‌ڵێ ڕاسته
له‌م بواره‌شدا وانه وتنهوهت هه‌بووه؟
به‌ڵێ، من فه‌لسه‌فه‌ی زانست و فه‌لسه‌ی مێژووم چه‌ندین جار له زانكۆكانی وه‌كو زانكۆی تاران، زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی قه‌زوین، زانكۆی مه‌شهه‌د، زانكۆی شیراز، زانكۆی په‌روه‌رده‌ی مدرس و دامه‌زراوه‌ی وه‌كو ئه‌نجومه‌نی حكیمت و فه‌لسه‌فه و شوێنه‌كانی دیكه كه له‌بیرمدا نیه وتوه‌ته‌وه. زۆرجاریش هه‌ركاتێك كه فه‌لسه‌فه‌ی زانست یان فه‌لسه‌فه‌ی مێژووم وتوه‌ته‌وه به قۆناغی پێشوو جیاواز بووه. له‌م دوو به‌شه‌شدا وردبوونه‌وه‌م هه‌بووه. یه‌كێك له بێتاقهتیهكان و نیگه‌رانیه‌كانم له‌م بواره‌دا ئه‌وه بووه هیچ كاتێك نهم توانیوه به‌شه‌كانی ئه‌م وانانه به‌شێوه‌ی كتێب بڵاو بكه‌مه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته به‌شێك له‌وانه له كتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه!!........
به‌ڵێ، ئه‌و كتێبه مهنههجیهی من له فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیدایه. من فه‌لسه‌فه‌ی زانست له سێ به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی مێژوو، فه‌لسه‌فه‌ی زانستی سروشتی و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌مان كه‌ره‌سه‌ی شیكاری وتوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی تۆ خاڵێك دێت به مێشكمدا كه ده‌مه‌وێت بۆچونت له‌باره‌ی ئه‌و خاڵه‌وه بزانم و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له سه‌رتایی شۆڕش تۆ له خستنه‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی زانست، زۆر پێداگیریت له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی زانست و نازانستی ده‌كرده‌وه. ئایا خستنه‌ڕووی ئه‌م جیاكاریه، له بۆچونه خراوهڕوهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وه‌كو ماركسیزم كه بانگه‌شه‌ی زانستی بوونیان هه‌بوو كاریگه‌ری وه‌رنه‌گرتوه؟
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی تۆ به‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی كه ده‌یده‌م هه‌م به‌لێ یه‌و هه‌میش نه‌خێره. سه‌یركه كاتێك كه قوتابخانه‌ی (پوزیتیویزم) دروست بوو گرنگترین مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی زانست و نازانست بوو. ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بنه‌ما و ڕیشه‌یه‌كی دێرینی هه‌بوو. فه‌یله‌سوفه ئه‌ڵمانیه‌كان ڕووبه‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ی زۆر سه‌یر و نامۆ و پڕ له بانگه‌شه‌ی سه‌یر بوو بوونه‌وه كه نه‌یانده‌توانی به مانایی ئه‌و شتانه ڕێگه‌یه‌ك په‌یدا بكه‌ن. له‌م ناوه‌نده‌شدا فه‌لسه‌فه‌ی هیگلی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو. چونكه مه‌به‌ستی قسه‌كانی هیگل به‌باشی په‌یان پێنابرێت و ئه‌وه بڵاوه كه هیگل سه‌رده‌مێك ووتبووی زۆرێك له قسه‌كانم خۆیشم لێیان تێناگه‌م مه‌گه‌ر خودا لێیان تێبگات! له‌دوای ئه‌وه‌ش زۆرێك له فه‌یله‌سوفه‌كان بچوك ده‌كرانه‌وه كه وربوونهوهی ته‌واو و ته‌نانه‌ت ئاماده‌گی پێویستیان نه‌بووه بۆ تێگه‌یشتنیان له به‌رهه‌مه‌كانی هیگل. سه‌ركه‌شی له دژی ئه‌م جۆره بچوكردنهوانه دروست بوو. به‌ومانایه‌ی كه فه‌یله‌سوفان چوون به‌شوێن ئه‌وه‌ی كه سه‌یركه‌ن بزانن له بنه‌ڕه‌تدا قسه مانای هه‌یه یان قسه‌ی بێ مانا كامیانه. تاوه‌كو له‌مه‌و دوا هه‌ركه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوبێت كه ئێمه به ناتێگه‌یشتوو تاوانبار بكات به‌ڵكو ئێمه ده‌توانین ئه‌و به ناتێگه‌یشتوو و سودوه‌رگرتنی ناڕاست له زمان تاوانباری بكه‌ین. لێره‌دا بوو كه دهغ دهغهی جیاكاری زانست له نازانست و فه‌لسه‌فه له نافهلسهفه دروست بوو. قوتابخانه‌ی (پوزیتیویزم)ودواتر قوتابخانه‌ی (پوزیتیویزم)ی لۆژیكی په‌یوه‌ست بوو به‌م حاڵه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی پزیتیویزمی لۆژیكی زۆر پشتی به ماناداری به‌ستبوو. وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌زانیت فه‌یله‌سوفانی ئه‌م قوتابخانه‌یه به‌و پێوه‌ره‌ی كه باسی ده‌كه‌ن هه‌موو فه‌لسه‌فه‌یان بێ مانا و هه‌موو زانستیان به مانادار ده‌زانی، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش توشی كه‌موكورتی ولاوازی بنه‌ڕه‌تی بوویه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ به‌كارهێنان و ئینسجامكردنی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه هیچی لێنه‌ماوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده به‌رهه‌می په‌رته‌وازه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه ئه‌مڕۆ لێره و له‌وێدا له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه به‌گشتی ده‌بینرێت. ته‌نانه‌ت له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامیشدا ئه‌و دهغ ده‌غه‌یه بوونی هه‌یه. فه‌یله‌سوفانی مسوڵمان ده‌كه‌ن به‌دوو به‌شه‌وه واته شوێنكه‌وتوانی حیكمه‌ت و ئهرستۆیهكانی زانست.
به‌ڵام له‌باره‌ی خودی خۆته‌وه كه پێداگیریت له‌سه‌ر ئه‌م جیاوازیه كردوه‌ته‌وه قسه بكه‌ین. چ هۆكارێك ده‌بێته هۆی پێداگیركردنهوهی ئه‌وه؟
بۆ من كه له بواری فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری ئیشم ده‌كرد ئه‌م جیاكردنه‌وه گرنگ بووه و گرنگیشه. وه‌كو ده‌زانی (پۆپه‌ر) زۆر پێداگیری له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی زانست له نازانستی ده‌كات و هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی (پۆزیتیویزمی لۆژیكی) جیاوازه. به‌ڵگه‌كانی ئه‌و كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه قبوڵكردنه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی پۆزتیزیزمی لۆژیكی پله‌یه‌ك لهسهروترهوهیه. به به‌ڵگه‌كانی ئه‌و ته‌ناته‌ن ماركسیش له بازنه‌ی زانستی بوونه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه و هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆ من حاڵه‌تێكی باشه، چونكه ده‌متوانی له‌م ڕێگه‌یه‌وه داواكاری و كاره‌كانی ماركسیسزم بخه‌مه‌ڕو و دهریانبخهم. به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی كه باسم كرد گفتوگۆ له‌بازنه‌یه‌كی فراوانتردا شایه‌نی خستنهوهڕوه و ماركسیزمیش یه‌كێك له ڕاستی ئه‌و چوارچێوه و یاسایه‌ی كه باسم كرد.
له‌درێژه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا، دووباره ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی زه‌مینه‌ی كاره‌كانته‌وه بدوێم. له‌ده‌یه‌كانی یه‌كه‌می شۆڕش تۆ له ئاراسته و ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا زۆر چالاك بوویته‌وه. ئایا ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه له‌و ساڵانه‌دا زانستی مرۆی له هه‌لومه‌رجێكی خراپ‌دا بوو؟ ئایا ههوڵدانهكانی تۆ له‌ئاراسته‌ی جێگیركردن و مه‌شروعیه‌ت به‌خشین به زانستی مرۆیی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی گفتوگۆ فه‌لسه‌فیه‌كانی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نه‌بوو؟
سه‌دده‌رسه‌د به‌وشێوه‌یه بوو.زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه به‌ڕاستی بووه سته‌ملێكراوی ڕاسته‌قینه. به‌تایبه‌تی دوای ڕوودانی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی من كه له‌و ساڵانه‌دا له بنكه‌ی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی چالاك بووم به‌ته‌واوی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و كێشه و مه‌سه‌له‌یه بوومه‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌ڕۆیشتین بۆ قوم و له‌و دانیشتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستاكان هه‌مان بوو، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌یرم ده‌بینی. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خراپ بوونی هه‌بوو كه كه هه‌مووی له نه‌بوون و نه‌زانینی بێ ئاگایی سه‌یره‌وه بوو. هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا ده‌مكرد هێشتا زۆریانم له‌بیره، ئێستا ناوی هیچكه‌س ناهێنم،به‌ڵام ده‌مبیست كه ده‌یانوت زانستی مرۆیی پیسه. وه‌كو خهڵتهكانی ڕۆژئاوایه، دامه‌زراوه‌یه‌كه له‌سه‌ر بێ دینی كوفر دامه‌زراوه، و شتی زۆرم له‌م باسانه له‌بیره كه ده‌یانوت له‌و باره‌یه‌وه، من هه‌وڵمدا تاوه‌كو دوو كار ئه‌نجام بده‌م، یه‌كێكیان دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له بنكه‌ی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی بووم چه‌ند وتارێكم پێشكه‌ش كرد و پارێزگاریم له زانستی مرۆیی كرد و ڕوونم كرده‌وه كه ئه‌م زانسته چ جۆره زانستێكه و بۆچی ئێمه پێویستمان پێیه‌تی و سه‌ره‌داوی ئه‌م دوژمنایه‌تیه نه‌زانانه چی یه و له‌كوێوه‌یه، دووه‌م له‌ڕێگه‌ی چاكهسازی و ئیجابیه‌وه ده‌ستم پێكرد، واته ده‌ستمكرد به وتنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو تاوه‌كو پێگه‌ی ئه‌وانه بخه‌مه‌ڕوو و عه‌قڵیه‌تی شیكاری ببه‌خشمه قوتابیه‌كان. خۆشبه‌ختانه له‌م كاره‌مدا سهركهوتووبوم، چه‌ند خوێندكارێكم له‌م بوارانه‌دا ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و درێژه‌یان به‌و زانستی مرۆییه دا‌و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و ئێستاش له ناو زانكۆكاندا پێگه‌یه‌كی باشیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا ناكۆكی ڕادیكاڵانهیان هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه گرنگ نیه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شوێنه‌دا ڕه‌های په‌یداكرد و جارێكی دیكه متمانه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئێستا ئافات و ده‌ردی تازه‌ی بۆ دروست بووه و ئه‌ویش بریتیه له ڕێژه‌گه‌رایی یان (نیسبی گه‌رای) بی توانایه كه له‌فه‌لسه‌فه‌ی كیشوه‌ری ده‌بینرێت و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌مووكه‌س هه‌رچی بوێت بیڵێت و ناوی بنێت فه‌لسه‌فه. من ماوه‌یه‌ك پێشتر له بابه‌تێكدا به‌ناوی (شیروشهكر) كه له (شهروهند) بڵاوم كرده‌وه ڕوونم كردوه‌ته‌وه كه به‌شێك له فه‌لسه‌فه‌كانی زاتگهرای چ وێرانه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن كه ده‌بێت زۆر هۆشمه‌ندانه و لێهاتوویانه حهزریان لێبكرێت. به‌هه‌رحاڵ به‌شێك له وانه‌ی وتاره‌كانم به‌ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی) بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌م بواره‌شدا دوو كتێبم وه‌رگێڕاوه. یه‌كێكیان كتێبی (دانێل لیتل)ه به‌ناوی (لێكدانه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی) و ئه‌وی دیكه‌شیان كتێبی (ئالن ڕاین)ه به‌ناوی (فه‌لسه‌فه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی). به‌داخه‌وه وانه‌ی وتاره‌كانم له‌م ماوه‌یه‌دا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووم، نهم توانی به‌ده‌ستیان بهێنمه‌وه.
بۆچی له‌ناو ئه‌و كتێبانه‌ی كه له فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا وهرتگێڕاون باسی كتێبی (بیروباوه‌ری مابعد الگبیعی زانستی نوێ)ی (ئه‌دوین ئارسه‌ر بێرس) ت نه‌كرد. ئه‌مه كتێبێكی سه‌رنجڕاكێشه، چونكه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له پێشه‌كیه‌كه‌دا نوسیوته وتوهته تێڕوانینێكی ناكۆكیانه‌ی هه‌یه بۆ زانست. له‌كاتێكدا كه تۆ پشتیوانی تێڕوانینی زانستی بوویت، سه‌ره‌ڕایی ئه‌م كتێبه‌ش باس له كاریگه‌ری پێش گریمانه‌ی نازانستی له‌سه‌ر زانستی تازه‌ت كردوه، كه وادیاره له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانی پێشوت له نیشاندانی جیاوازی زانست و نازانستی ناگونجێت. به‌ڕاستی سێ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه بۆچی بوو؟
كتێبی بێرس، كتێبێكی كلاسیكه له فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا. ئه‌م كتێبه كه ئێستا نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ له‌ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێت ڕێگه كه‌ره‌وه‌یه‌كی تازه بوو بۆ زانستی تازه. نوسه‌ری ئه‌م كتێبه زانایه‌كی زانستی سروشتی نه‌بوو، ئه‌و فه‌یله‌سوفێك بوو له زانكۆی كۆلوادۆر. ئه‌و به‌و به‌ڵگه‌یه ئه‌م كتێبه‌ی نوسی كه تێگه‌یشت كه فه‌یله‌سوفه‌كانی دیكه وه‌كو (كاسیرر و وایتهد) به‌بێ شیكاری ته‌واو له چۆنیه‌تی په‌یدابوونی زانستی تازه دهرهئهنجامهكهی به‌كار ده‌هێنن. هه‌ر ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه بخاته‌ڕوو كه زانستی تازه له چ شوێنێكدا له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا تێك ئاڵاوه و چۆن تێگه‌شتن و بیركردنه‌وه‌ی زانستی تازه شوێنی تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی زانستی كۆنی گرتۆته‌وه. به‌ڵام فه‌یله‌سوفه‌كانی وه‌كو (كاسیرر و وایتهید) زۆر گرنگی به‌م ئاڵوگۆڕه ناده‌ن. ئه‌م كتێبه، كتێبێكی كلاسیكه، من له‌و كتێبه‌دا ده‌موچاوی تازه‌م له نیوتن و كۆپه‌رنیكۆس ده‌بینی كه له كه‌مترین شوێندا بینیبووم. هه‌ر ئه‌م ده‌مووچاوه تازه‌یه بوو كه ده‌یوت به من ئه‌و جاده‌یه‌ی كه گرتوته به‌ر هه‌رچه‌نده دیمه‌نی دڵڕفێنی تێدایه به‌ڵام به‌رده‌ڵانی پڕوكێنهریشی تێدایه كه له‌كاتی تێپه‌ڕین به‌ناویدا ده‌بوو ئاماده‌كاری و حه‌زه‌ری زۆر بكرێت. وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه به كردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رگایه‌كم ده‌زانی بۆ خوێنه‌ره ئێرانیه‌كان له شێوه‌یه‌كی تازه‌ی فه‌لسه‌فه‌دا له مێژووی زانست‌دا. ده‌مویست خوێنه‌ره‌كانم بزانن كه زانست یه‌كه‌یه‌كی بزوێنه‌ره، شتێكه كه‌وتوه‌ته ڕێگه و له شوێنه جیاوازه‌كاندا كاریگه‌ری خۆی داناوه و پشتی ئه‌و جیهانه‌شه واته زانستێك بونی هه‌یه كه به‌شێویه‌كی ئاسایی نابینرێت. له سه‌ره‌تایی كتێبه‌كه‌شدا پێشهكێكی درێژم نوسی كه پوخته‌یه‌كی ئهزموونهكانمه له ناو فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا. ئه‌م كتێبه تێڕوانینێكی مێژوویی هه‌یه بۆ زانست چونكه پشتی به مێژووی ئه‌و زانستهبهستووه و دواتریش من هه‌مان شێوه‌م له فه‌لسه‌فه‌ی دینی خۆماندا به‌كار هێنا .
به‌ڕاستی منیش ده‌مویست باسی ئه‌و بابه‌ته بكه‌م. ئه‌گه‌ر به مانایه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی زانستی تۆ به‌شوێن جیابوونه‌وه‌ی زانست و نازانستی بوویت لێره‌دا له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی دیندا پێوه‌ری قبوڵنه‌كراوی به‌ڵگه‌كانت خستوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م جۆره تێڕوانینه ڕێگه‌یه‌ك بۆ جۆرێك له ڕێژه‌گه‌رایی ده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه: كه ئایا به تێپه‌ڕین به‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا بۆ فه‌لسه‌فه‌ی دین، مهعرفهتناسی و ژیرناسی تۆ توشی گۆڕان بوو بوو؟
نه‌خێر توشی گۆڕان نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ته ئێستا زۆر كاتی قسه نیه. به‌كورتی بلێم به‌ڕاستی له ناو فه‌لسه‌فه‌ی دیندا خۆم به قه‌رزداری دوو بوار ده‌زانم: فه‌لسه‌فه‌ی زانست و فه‌لسه‌فی مێژوو. من له‌ناو فه‌لسه‌ی زانست‌دا دیدی مه‌عریفه‌ت ناسی فێربووم و له‌و شوێنه‌شه‌وه له گۆشهنیگاگی فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه وه‌كو پێگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی سه‌یری مه‌عریفه‌تی دینیش ده‌كه‌م . له‌ناو وه‌رگرتن و له‌ده‌ستدانی تێوری شه‌ریعه‌تی مندا قه‌ناعه‌تم به جیاكاری گرنگی نێوان دین و مه‌عریفه هه‌یه. به دروستكردنی شتێك به‌ناوی مه‌عریفه‌ی دینی هه‌وڵمداوه كه چنگاڵهكانی شیكاری فه‌لسه‌فه‌ی زانست بچه‌قێنم به‌ناو جه‌سته‌ی معریفه‌ی دینیدا و وای لێبكه‌م و بیكه‌مه‌وه بۆ شیكاریه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی زانست و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم شیكاریه‌كانی خۆم له‌باره‌ی مه‌عریفه‌ی زانستی له‌باره‌ی مه‌عریفه‌ی دینیش به‌كار بهێنم. به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو منی فێری هارمۆنهتیكی كرد یان منی فێری سازش كرد. واته فێری ئه‌و خاڵه بووم كه مێژوو لێكدراوه. به بۆچوونی كۆمه‌ڵێك مێژوونوسان لێكدانه‌وه‌مان هه‌یه و مێژووی لێكنهدراوهمان نیه و پلۆرالیزمی لێكدانه‌وه‌ی له ناو لێكدانهوهدایه. كاتێك ئه‌م دوو به‌شه تێكه‌ڵ بوو گه‌یشتمه شتێك كه ناوی بنێم -وه‌رگرتن و له‌ده‌ستدان-. به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی شتێك بكه‌م، كه‌سێك وتبووی فڵانه‌كه‌س (واته سروش) تێوری دینناسی خۆی له (كارل بارت) و (رۆدۆلف بۆلتمان) ه‌وه وه‌رگرتوه. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه نیه. یه‌كه‌م به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوسینه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سه‌م نه‌خوێندبوویه‌وه. دووه‌م به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه شێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی من و شێوه‌ی چوونه ژووره‌وه و هاتنهدهرهوهم بۆ ئه‌و كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه له‌و دوو كه‌سه. شتێكم به‌ناوی مه‌عریفه‌ی دینیه‌وه داهێنا تاوه‌كو بتوانم به هاوسه‌نگی و هاوته‌ریبی مه‌عریفه‌ی زانستی كاری له‌سه‌ر بكه‌م. به‌ڵام ئه‌م خاڵه‌ش گرنگه كه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ئیشم له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی دین ده‌كرد ده‌مویست ده‌ستم بگاته كۆمه‌ڵه پێوه‌رێك كه به‌و پێوه‌رانه مه‌عریفه‌ی دینی له مه‌عریفه‌ی نادینی جیابكه‌مه‌وه هه‌روه‌ها ده‌شم ویست مه‌عریفه‌ی زانستی له مه‌عریفه‌ی نازانستی جیا بكه‌مه‌وه. زۆر زوو تێگه‌یشتم كه ئه‌م كاره بێ مانایه و هیچ ده‌ره‌ئه‌نجامێكی نیه. له‌به‌رئه‌وه وازم له‌وه هێنا و ڕۆیشتم به‌ڕێگه‌یه‌كدا كه گه‌یشتمه وه‌رگرتن و له‌ده‌ستدان.
دواهه‌مین پرسارم -هه‌رچه‌نده زۆریش ده‌كرێت- ئه‌وه‌یه كه بۆچی خه‌ریكی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی نابیت و ئیشی له‌سه‌ر ناكه‌یت؟
من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاره‌كانی شیكاریم وازلێنه‌هێناوه و ئینشاالله هیچ كاتێكیش وازی لێناهێنم. یه‌كێك له ڕه‌خنه سه‌ره‌كیه‌كانی من له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ناتهندروستیهكانی وڵاتمان ئه‌وه‌یه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه په‌یڕه‌وی له فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی بكه‌ن و بهڵگههێناوه و دهلیلهێنانهوه له‌وانه‌وه فێربن و بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌ی بێ به‌ڵگه نه‌كه‌ن. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه هیچ شیكارێكم وه‌لانه‌ناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌شی كه ئه‌مڕۆ كاری خۆم به فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری تایبه‌ت كردوه به‌و شێوه‌یه نیه. من باوه‌ڕم وایه كه كاری گرنگتر له فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری و ده‌توانرا و ده‌كرا بكرێت و من ده‌توانم و ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ش بكه‌م. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری پوختم به‌كارهێناوه بۆ فه‌یله‌سوفه شیكاریه‌كان و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵده‌ده‌م له هه‌رشوێنێكدا كه قسه ده‌كه‌م له‌و كه‌ره‌سه‌ی شیكاری سود وه‌گرم و له‌خۆمه‌وه بانگه‌شه‌ی بێ به‌ڵگه و نادیار باس نه‌كه‌م. من ته‌نانه‌ت كاتێكیش گفتوگۆیه‌كی عیرفانی ده‌كه‌م له وردبینی بانگه‌شه‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری به‌ڵگه‌كان ناببمهوه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشت به به‌ڵگه هێنانه‌وه ده‌به‌ستم، چونكه واده‌زانم ده‌بێت په‌روه‌رده‌كردنی عه‌قڵی گه‌نجه‌كانی ئێمه به‌شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌میشه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌یه‌كی كرد به‌ڵگه‌یان لێ بوێت. به وته‌ی فهیلهسوفهكانمان ئه‌مه داواكارێكی فتری و سروشتی یه. ئه‌م قسه‌یه‌ی ملاصدرا له‌بیر نه‌كه‌ین كه ده‌ڵێت: هه‌ركه‌س له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه وازی هێنا له فیتره‌تی ئینسانی هاتوه‌ته ده‌ره‌وه.