" بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ سه‌رده‌م سه‌رده‌مێكه كۆمه‌ڵناسی حاكمیه‌تی جیهان ده‌كات"
روبرت كه‌ی میرتۆن(1)
"تاكه‌كان خۆیان له چه‌قی مێژوودا ده‌بینن، به‌ڵام مێژوو به هیچ تاكێك ده‌ستپێناكات و به هیچ تاكێكیش كۆتایینایهت"
رامین جانبگلو(2)
" ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی، خاوه‌ن ناوێكه له دیارترین ناوه‌كان، نه جیهانی كلاسیكی له سه‌ده كۆنه‌كاندا ونه جیهانی مه‌سیحی له سه‌ده‌كانی ناوه‌راستدا، له بواری توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌كانی مێژوو و كۆمه‌ڵناسیدا، هیچ ناوێك نه‌یتوانیوه شان له شانی ناوی (ئیبن خه‌لدون) بدات"
پڕۆفیسۆری ئینگلیزی(رۆبه‌رت فلنت)
له په‌رتووكی(مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو)(3)
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ئیبن خه‌لدون:
له ساڵی (732ك-1332ز) له وڵاتی تونس كه‌سێك هاته‌دونیاوه كه تا ئه‌مڕۆش موسڵمانان به‌گشتی و خه‌ڵكی وڵاتی تونس به‌تایبه‌تی شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌ش مشتومڕی زۆرێك له زانسته‌كان كۆتاییپێنههاتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك زانایه‌كی بواری خۆیان له قه‌ڵمی بده‌ن، به‌تایبه‌ت مشتومڕی كۆمه‌ڵناسی و مێژوو كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین پشكی لێوه‌ربگرن و بیخه‌نه ناو چوارچێوه‌ی زانسته‌كه‌ی خۆیانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌نێو زانستی كۆمه‌ڵناسیدا هه‌میشه وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی رۆڵی گیڕاوه و باسی لێوه‌كراوه.
ئه‌و مرۆڤێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو دامه‌زرێنه‌ر و باوكی زانستێكه كه ئه‌مرۆكه جێگای خۆی له‌نێو زانسته‌كاندا كردووه‌ته‌وه، جێگاده‌ستی ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه به‌و زانسته‌وه دیاره، ئه‌و شتێكی زیادكرد بۆ جیهان له‌پێناو ئه‌وه‌ی خۆی له‌م جیهانه‌دا زیادهنهبێت، ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌ش (ئیبن خه‌لدون)ه كه ناوی ته‌واوی (وه‌لییه‌دین ئه‌بوزه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان بن محه‌ممه‌د)(ولی ا‌لدین ابوزید عبدالرحمن بن محمد)و له خێزانێكی رۆشنبیر و موسڵمان چاوی بهدونیاههڵهیناوه، باوكی كه‌سێكی زانا‌و فیهقناس بووه، بۆیه هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌لدونی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه و فێربوونی زمان و خوێندنی فیقه و قورئان لهبهركردنكردووه، ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی به‌مشێوه به‌سه‌رده‌بات تاده‌گاته ته‌مه‌نی (17) ساڵی، له‌مساڵه‌دا(1349) به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی تونس، خه‌لدون (باوك و دایكی و زۆرێك له مامۆستاكانی) له‌ده‌ستده‌دات، كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته نێو ژیانی ئیبن خه‌لدونه‌وه، به‌ڵام یه‌كێك له سیفاته‌كانی مروڤی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌كانی ژیان رێگری دروستناكه‌ن له‌به‌رده‌م داهێنان و پێشكه‌وتنیاندا، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر خوێندنی خۆی به‌رده‌وامده‌بێت، له‌م قۆناغه به‌دواوه ئیبن خه‌لدون كه‌وته نێو رووداوه سیاسییه‌كان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باڵی كێشابوو به‌سه‌ر وڵات‌دا و بیست ساڵی دووه‌می ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ رووداوه سیاسییه‌كاندا به‌سه‌ربرد. له ساڵی (1354) ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه له‌گه‌ڵ كچی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه به ناوی (محه‌ممه‌د كوڕی حه‌كه‌م)(4)
ئیبن خه‌لدون به‌شێكی زۆری ژیانی خۆی به گه‌ڕان و سه‌ردانكردنی وڵاتان به‌سه‌ربردووه، (تونس، مه‌غریب، ئه‌قسا، میسر، ئه‌نده‌لوس..) گه‌ڕاوه، ماوه‌یه‌كیش له گه‌ڵ هۆزی (بهنوعریف)دا ژیانی به‌سه‌ربردووه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ (1375-1379) لای ئه‌م هۆزه ماوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا كتێبی (ئهلعیبهر)ی نووسیوه(5)، پاشان بۆ ته‌واوكردنی كتێبه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ تونس له‌وێ كتێبه‌كه‌ی ته‌واوكرد و پێشكه‌شیكردووه به سوڵتان، خه‌لدون مرۆڤێكی زمانپاراو بووه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌رۆكهۆز و پیاوانی ئایینی هه‌ربۆیه كه‌سێكی خوشویستراو بووه له‌لایان.
ئیبن خه‌لدون له زانكۆكانی(زه‌یتونه له تونس) (ئهلقهرهوبیون له مه‌غریب) (ئه‌زهه‌ر له میسر) وانه‌ی وتووه‌ته‌وه و سه‌فه‌ری حه‌جی كردووه، له دواساته‌كانی ته‌مه‌نیدا بووه به قازی به‌وپێیه‌ی كه فیقهناسێكی به‌توانابووه.
ساڵی ( 808ك-1406ز) به‌نیسبه‌ت وڵاتی تونس وموسڵمانان به‌گشتی و زانستی كۆمه‌ڵناسی به‌تایبه‌تی ساڵێكی پڕ له ناخۆشی و نه‌هامه‌تی بوو، چونكه وڵاتی تونس مرۆڤێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا كه جێگای متمانه‌ی سه‌رجه‌می سه‌رۆكهۆز و پیاوانی ئایینی بوو كه تا ئه‌مڕۆش جێگای شانازییه بۆ ئه‌و وڵاته، به‌نیسبه‌ت زانستی كۆمه‌ڵناسیشه‌وه له‌ده‌ستدانی ئیبن خه‌لدون له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ڵێنێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی به‌رچاوه‌ی زانستهكهدا دروستكرد، به‌ڵام جێی شانازییه بۆ خه‌لدون كه ناوی بۆ هه‌میشه زیندووه، له‌نێو زانستی كۆمه‌ڵناسیدا ناوی تۆماركراوه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (ئۆگست كۆنت، ئیم‌یل دوركهایم، كارل ماركس، هیربه‌رت سبنسه‌ر،ماكس ڤێبه‌ر) ئاڵای زانستی كۆمهڵناسیان هه‌ڵگرتووه. تائه‌مڕۆش كۆڕی زۆرێك له رۆشنبیران و كۆمه‌ڵناسان و مێژونووسان و زانایانی گه‌رمكردووه رۆژانه لێكۆلینه‌وه و خوێَندنهوه ده‌كرێت له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی و رۆژبه‌ڕۆژ گه‌وره‌یی و لێهاتوویی ئه‌م زانایه زیاتر ده‌دره‌وشێته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی ئیبن خه‌لدون :
1.تاریخ ابن خه‌لدون المسمی، بكتاب العبر ودیوان المبتدا والخبر فی ایام العرب والعجم والبربر ومن عاێرهم من ژوی السلگان الاكبر
2.مقدمه ابن خلدون
3.كتاب مزاكراته التعریف بابن خه‌لدون
4.كتاب الباب المحێل فی اێول ا‌لدین
5.شرح قصیده البرده
6.شغا و السائل لتهزیب المسائل(6)
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا پێویستی بهئاماژهپێكردنه ئه‌وه‌یه كه ته‌وه‌ره‌كان و ناوه‌ڕۆكی كتێبی(المقدمه) بخه‌ینه‌ڕوو كه له‌م ته‌وه‌رانه پێكدێت :
سۆسیۆلۆژیا و مێژوو
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو
راڤه‌كردنی حه‌قیقه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی مرۆیی
سیستم و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه (ئاوه‌دانكاری مرۆیی)
دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگی مرۆییه‌كان
گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی
میتۆدی سۆسیۆلۆژیا(7)
ئیبن خه‌لدون و كۆمه‌ڵناسی:
"موقهدیمهكهی ئیبن خه‌لدون یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی ریكوپێكی كۆمه‌ڵناسییه، به‌تایبه‌ت له بواری زانستی كۆمه‌ڵناسی لادێی-شارستانیدا"
(سوركن)(8)
ئێمه نابێت مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی زانستێك كورت بكه‌ینه‌وه بۆ كاتی ناولێنانی زانسته‌كه، نابێت بڵێین كۆمه‌ڵناسی له‌وكاته‌وه دامه‌زرا كه (ئۆگست كۆنت) له ساڵی (1938) ناویلێنا، سته‌مێكی گه‌وره‌یه له زانستی كۆمه‌ڵناسی و هه‌ڵه‌یه‌كی زانستییه گه‌ربێتو هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌كه له (ئیفلاتون، ئه‌رستۆ، خه‌لدون) له‌یادبكه‌ین له بواری خزمه‌تكردن به زانستی كۆمه‌ڵناسی، ئێمه لێره‌دا ته‌نها لایه‌نگری له (خه‌لدون) ده‌كه‌ین، له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌وڵه زانستییه‌كانی ئه‌و له‌م بواره‌دا له هه‌وڵه‌كانی كۆنت هیچی كه‌مترنییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه (خه‌لدون) په‌ی به ناوی كۆمه‌ڵناسی نه‌برد سه‌رجه‌م نازناوه‌كان و ناوبانگییهكان بوو به نسیبی (كۆنت).
ده‌توانین بڵین زانسته نوێیه‌كه‌ی ئیبن خه‌لدون (عومرانی ئاده‌می، كۆمه‌ڵبوونی مرۆیی) هاوشێوه‌ی ئه‌و زانسته‌یه كه ئه‌مڕۆ پێیده‌ڵێن كۆمه‌ڵناسی، به‌وپێیه‌ی كه ئه‌و بابه‌ت و تێڕوانینینانهی كه خه‌لدون له‌و زانسته‌دا باسیلێوهكردووه نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ت و تێڕوانینینانهی كه زانایانی بواری كۆمه‌ڵناسی به‌ردی بناغه‌ی زانسته‌كه‌یان پێداناوه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاری پێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌م زانسته جیاوازه له زانستهكانیدیكه به‌وپێیه‌ی ئه‌م زانسته چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتری هه‌یه به بهراوركردن له‌گه‌ڵ زانستهكانیتری وه‌ك (سیاسه‌ت) كه كورتده‌بێته‌وه له باسكردنی (ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵات، شار.. هتد) وایبینیوه كه زانسته‌كه‌ی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و سه‌رجه‌م لایه‌ن و بواره‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گریته‌وه.
ئیبن خه‌لدون ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه لقه‌كانی زانسته نوێیه‌كه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه به‌وپێیه‌ی ئیبن خه‌لدون له زانسته‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك (دانیشتوان، رهوهندییهتی و ژیان و گوزه‌رانیان، شارنشینی و شارستانییه‌ت، ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، كو‌لتور، ده‌مارگیری.. هتد) گه‌ربێتو به شێوازێكی زانستی به‌راوردبكه‌ین له‌نێوان بابه‌ته‌كانی خه‌لدون كه چوارچێوه‌ی زانسته‌كه‌ی پێدارشتووه له‌گه‌ل بابه‌ته‌كانی زانستی كۆمه‌ڵناسی ده‌بینین جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ به‌دیناكه‌ین، به‌ڵكو نزیكایه‌تییه‌كی زۆر ده‌بینین له‌نێوانیاندا، هه‌ربۆیه ده‌توانین بابه‌ته‌كانی خه‌لدون بخه‌ینه‌ناو چوارچێوه‌ی (كومه‌ڵناسی سیاسی، كۆمه‌ڵناسی شارنشینی، كۆمه‌ڵناسی لادێنشین، كۆمه‌ڵناسی زانین یاخود مه‌عریفه)(9)، ئه‌مه له‌لایه‌ك لهلایهكیدیكهوه زانسته نوێیه‌كه‌ی ئیبن خه‌لدون زانستێكی تیۆری و مه‌یدانییه كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵناسیش ئه‌و ئاراسته‌ی وه‌رگرتووه و زۆربه‌ی زۆری توێژینه‌وه‌كانی له‌و چوارچێوه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، له‌ڕووی تێورییه‌وه ئیبن خه‌لدون باس له كۆمه‌ڵیك تیۆر ده‌كات كه زانستی كۆمه‌ڵناسی بایه‌خی پێده‌دات ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئیبن خه‌لدون باسی له (دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵایه‌تیبوون) ده‌كات كه ئه‌م چه‌مكانه بابه‌تگه‌لێكی سه‌ره‌كی ناو زانستی كۆمهلناسییه.. له‌ڕووی لایه‌نی مه‌یدانییه‌وه كه ئه‌مه‌ش رێگاكانی (میتۆده‌كانی) توێژینه‌وه و رێگاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌گرێته‌وه. ئیبن خه‌لدون پشتی به كۆمه‌ڵێك ڕێگا یاخود میتۆد به‌ستووه بۆ كوكردنهوهی زانیاری كه ئه‌وانیش:
1.رێگای تێبینیكردن (الملاحڤه): رێگایه‌كه كه خه‌لدون پشتیپێبستووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری خودی خۆی له رێگای ئه‌م میتۆده‌وه سه‌رنجی ژیانی ئاسایی رهوهندییهكانی كردووه و زانیاری له‌سه‌ر كۆكردوونه‌ته‌وه پاشان بۆچوونه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو.
2.به‌راوردكردن (المقارنه) ئه‌مه‌ش رێگایهكیدیكهیه كه خه‌لدون به كاریهێناوه، بۆ نموونه خه‌لدون بهراوردیكردووه له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا یاخود بهراوركردنی ده‌وڵه‌تێك له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا یان به‌راوردی نێوان لادێنشین و شارنشین یان به‌راوردی نێوان دوو دیارده كه ئه‌مه‌ش سودی زۆری لێوه‌رگرتووه.
3.مێژوویی(تاریخی): ئه‌م رێگایه‌ش بایه‌خی تایبه‌تی هه‌بووه لای خه‌لدون به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داناوه كه توێژه‌ر یاخود لێكۆله‌ر بتوانی پشتیپێببهستێ و زانیاری پێكۆبكاتهوه(10).
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌وه‌ی كه (ئۆگست كۆنت)یش به‌هه‌مان شێوه‌ی خه‌لدون پشتی به‌م میتۆد و رێگایانه به‌ستووه و به‌كاریهێناوه، زانستی كۆمه‌ڵناسیش له ئێستادا به چاوێكی پڕبایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌و میتۆدانه ده‌كات و له رێگای ئه‌م میتۆدانه‌وه تۆێژینه‌وه‌كانی زیاتر زانستیتردهكات.
ئیبن خه‌لدون و مێژوو:
"فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی ئیبن خه‌لدون و پراكتیزه‌كردنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان زۆر گرنگه بۆ تێگه‌شتن له‌و قۆناغه مێژووییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی پێیاندا گوزه‌رده‌كات"
پرۆفیسۆر (كیمبلۆڤیج)
له په‌رتوكی (بیریارێكی عه‌ره‌ب له سه‌ده‌ی (14)دا(11)
جێگه‌ی شانازییه بۆ كه‌سێكی رۆژهه‌ڵاتی موسڵمانی عه‌ره‌بی وه‌ك ئیبن خه‌لدون كه له‌لایه‌ن زانا و بیریارانی رۆژئاواوه ده‌ستنیشانكراوه وه‌ك ریبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری هه‌ر دوو زانستی (كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو) (شمیت) ده‌ڵێت (ئیبن خه‌لدون دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و كۆمه‌ڵناسییه) هه‌روها بیریاری ئه‌ڵمانی (فون هامه‌ر) نازناوی (مۆنتسكیۆی عه‌ره‌ب)ی به خه‌لدون به‌خشیوه.
ئیبن خه‌لدون یه‌كێكه له‌و بیریارانه‌ی كه به دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو داده‌نرێت، توانیوییه‌تی پێش بیریارانیدیكهی رۆژئاوا په‌ی به‌م بابه‌ته ببات، دوای ماوه‌یه‌ك بیریاره رۆژئاواییه‌كانی وه‌ك (هیگڵ، ماركس، شبنجلهر.. هتد) توانیویانه سوودیلێوهرگرن و له راڤه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی یاساكانی ره‌وتی كۆمه‌ڵگا و سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردن و رووخانی شارستانیهتییهكاندا پشتیپێببهستن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كاریبێنن له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو.
ئیبن خه‌لدون له به‌شێكی موقهدیمهدا باس له مێژووی عه‌ره‌ب و مێژووی به‌ربه‌رییه‌كان ده‌كات له رێگای ئه‌و تێبینی و خوێندنه‌وانه‌ی كه بۆیانیكردووه گه‌شتووه به كۆمه‌ڵیك راستی كه هیچكام له بیریاران و مێژوونووسه عه‌ره‌به‌كانی هاوسه‌رده‌می خۆی پێینهگهشتوون، هه‌روه‌ها ئیبن خه‌لدون به‌شێكی گرنگی لێكۆلینه‌وه‌كانی ته‌رخانكردووه به مێژووی كۆمهڵگامانهوه پرۆفیسۆر(كیمبلۆڤیچ) له په‌رتوكی (بیریارێكی عه‌ره‌ب له سه‌ده‌ی 14 دا) ده‌ڵێت (ئیبن خه‌لدون له كۆمه‌ڵگای كۆڵیوه‌ته‌وه، لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی كه ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگا به چه‌ند قۆناغ یه‌ك له دوای یه‌ك تیده‌په‌ڕێت)(12) هه‌موو قۆناغێكی شارستانی به‌ستراوه به قۆناغی شارستانی پێش خۆیه‌وه، هه‌روها خه‌لدون جیهانی كۆمه‌ڵگاكانی دابه‌شكردووه بۆ سێ قۆناغ و ته‌مه‌نی هه‌ر قۆناغێكی به (40) ساڵ مهزهندهكردووه، واته ته‌مه‌نی هه‌ر شارستانییه‌تێك (120) ساله و هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بێت به سێ قۆناغی (دروستبوون، گه‌شه‌كردن، روخاندن)دا تێپهربكات، دوابه‌دوای رووخانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كۆمهڵگایهكیدیكه سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌رده‌وامی دهبهخشێیتهوه به كۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش ناویلێدهنێت (سوڕی شارستانی، سوڕی كۆمه‌ڵگا)(13)
ئیبن خه‌لدون هه‌ر له رێگای ئه‌مجۆره لیكۆلێنه‌وه مێژووییانه‌وه بوو كه توانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی زانستی كۆمه‌ڵناسی هه‌نگاوبنێت له پاش ماوه‌یه‌ك بیروبۆچوون و تێڕوانینینهكانی شێوازێكی كۆمه‌ڵناسییانه‌ی وه‌رگرت و توانی له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵناسیدا په‌ره به بیرویۆچوونهكانی خۆی بدات.
مێژوو لای خه‌لدون چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی هه‌بوو، پێیوابوو كه نابێت مێژوو كورتبكه‌ینه‌وه له‌سه‌رهه‌ڵدان و رووخانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تدا به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه مێژوو بابه‌تێكه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆییه‌وه، ئه‌وه مێژووه ئاگادارماندهكاتهوه له ریكخراوی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدان و راده‌ی شارستانییه‌ت و جۆری ده‌سه‌ڵات و فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌كردن و لاوازبوونی ده‌وڵه‌ت.. هتد، مێژوو لای خه‌لدون دیراسه‌كردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه له هه‌موو سهرهدهمێكدا، هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌ریكبوونی مرۆڤ بهپهیداكردنی خۆراك كه سروشت پێیدهبهخشێ هه‌تا ده‌گاته قۆناغی شارستانی كه خه‌سڵه‌تی بوونی ده‌وڵه‌ت و دابه‌شبوونی كار تێدا په‌ره‌یسه‌ندووه. ئه‌وه مێژووه كه ژیانی په‌یامبه‌ران و ده‌سه‌ڵاتداران و كرده‌وه سیاسی وكۆمهڵایهتییه گرنگه‌كانی رابردوومان بۆ روونده‌كاته‌وه.(14) په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵناسی ومێژوو لای ئیبن خه‌لدون:
پرۆفیسۆر (شمیت) پێیوایه كه ئه‌م دوو زانسته لای خه‌لدون نزیكایه‌تییه‌كی زۆریان هه‌یه تا ده‌گاته راده‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت خه‌لدون پێیوایه كه( كۆمه‌ڵناسی مێژووه، مێژووش كۆمه‌ڵناسییه)، هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌لدون پێوابووه كه ئه‌م دوو زانسته ته‌واوكه‌ری یه‌كترن هه‌روه‌ك خه‌لدون ده‌ڵێت: (مێژوو بریتییه‌له لێكۆلینه‌وه له كۆمه‌ڵناسی له رابردوودا) وه‌ك لێكۆلینه‌وه له شاره‌كان و كۆمه‌ڵگاكان وشارستانیهتییهكان و ده‌وڵه‌ته‌كان، به‌ڵام كۆمه‌ڵناسی له ئێستای شاره‌كان و كۆمه‌ڵگاكان و شارستانیه‌تیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه به‌ڵام به‌پشتبه‌ستن به زانستی مێژوو.. پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه ئه‌م دوو زانسته خاوه‌ن بنه‌ما و تیۆر و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان و دان به‌و راستییه‌شدا ده‌نین كه سنووری مێژوو فراوانتر و گشتگیرتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناسی. مێژوو بایه‌خده‌دات به‌و رووداوه سیاسی وكۆمهڵایهتییانهی كه له رابردوودا روویانداوه، هه‌رچی كۆمه‌ڵناسیشه بایه‌خده‌دات به لێكۆلینه‌وه‌ی دیارده و رووداوه‌كانی ئێستا هه‌ندێكجار به‌پشتبه‌ستن به مێژوو. ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كیتره‌وه مێژوو بایه‌خده‌دات به تۆماركردنی تاكه رووداوێك كه له رابردوودا روویدابێت و كاریگه‌ری جێهێشتبیت له‌سه‌ر رووداوی دوای خۆی یاخود بووه‌ته هۆی روودانی چه‌ند رووداوێكیتر، هه‌رچی كۆمه‌ڵناسیه به بایه‌خدان به رووداوێك ناوه‌ستێت به‌ڵكو بایه‌خ و گرنگی ده‌دات به كۆمه‌له رووداوێك و هه‌وڵی پێكهوهبهستنهوهیان ده‌دات و كاریگه‌ری رووداوه‌كه ده‌رده‌خات له دوای خۆیه‌وه (سلبی بێت یا خود ئیجابی)، مێژوو له پێكهاته‌ی شارستانی ده‌كۆلێته‌وه بۆ نموونه (كشتوكاڵ، بازرگانی، پیشه‌سازی، ئایین، فه‌لسه‌فه،.. هتد) به‌ڵام كۆمه‌ڵناسی له سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كۆڵێته‌وه به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه خه‌لدون پێوایه مێژوو تۆماری رابردووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵناسی شێوازێكی زانستی به‌كارده‌هێنێت بۆ دیراسه‌كردن و لێكۆلینه‌وه له ئیستا(15)
ئیبن خه‌لدون و چه‌مكی عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌مارگیری)
له‌ڕاستیدا هه‌ر زانا و بیرمه‌ندێك بگرین ده‌بینین له ژیانیدا بایه‌خیداوه به چه‌مكێك یا خود تیورێك و كاری له‌سه‌ر كردووه و پاشان راوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و چه‌مكه یاخود ئه‌و تیوره خستووه‌ته روو بۆ سه‌لماندنی وتهكانیشمان پشت به چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌به‌ستین بۆ نموونه زانای به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵناسی (ئیم‌یل دوركهایم) باسی له چه‌مكی (خۆكوژی) كردووه و شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كردووه و باسی له جۆره‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ده‌كات كه‌وا له تاك ده‌كات په‌ناببات بۆ خۆكوشتن و تیڕوانینی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو له‌مباره‌یه‌وه و لهلایهكیدیكهشهوه تیڕوانینی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر چه‌مكی ئایین، هه‌روه‌ها باوكی زانستی كۆمه‌ڵناسی نوێ (ئوگست كۆنت) ئه‌ویش باس له كۆمه‌لێك چه‌مك و تیۆری ده‌كات، یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ش لای كۆنت باسكردنه له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ژیانی كومه‌ڵگا كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كۆمه‌ڵگاكان به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕده‌كه‌ن كه ئه‌ویش قۆناغی (لاهوتی، میتافیزیكی، زانستی یاخود علمی) كه بۆچوونی تایبه‌تی خۆشی سه‌باره‌ت به‌م قۆناغانه خستووه‌ته‌ڕوو، ئیبن خه‌لدونیش هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م زاناكانیتر بیروبۆچوون وتێڕوانینینی خۆی له كۆمه‌ڵێك بواردا خستووه‌ته‌ڕوو گرنگترینیان تێڕوانینینیهتی بۆ چه‌مكی (عه‌سه‌بییه‌ت یاخود ده‌مارگیری) هه‌روها تیۆری (ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات وعیلمولعیمران و به‌ده‌وی و شارنشینی)و چه‌ندین بابه‌تی گرنگیدیكه ئێمه له‌مبابه‌ته‌دا ته‌نها باس له چه‌مكی عه‌سه‌بییه‌ت ده‌كه‌ین لای خه‌لدون.(16)
له زمانی كوردیدا چه‌مكی (عه‌سه‌بییه‌ت) له به‌رامبه‌ر وشه‌ی (ده‌مارگیری)دا به‌كارده‌هێنین.
عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌مارگیری) وشه‌یه‌كی كۆنه و له‌پێش ئیبن خه‌لدوندا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام ئیبن خه‌لدون هات و به‌رگێكی زانستی كرد به‌به‌ریدا، وشه‌ی عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌مارگیری) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه له وشه‌ی (عصب)، یاخود(عصاب)ه‌وه وه‌رگیراوه كه به‌واتای ئینتمابوون و په‌یوه‌ستبوونی تاك دێت به گروپ یان رێكخراو یان كۆمه‌ڵ یاخود هۆز و خێڵ، نزیكترین وشه له زمانی ئینگلیزدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌دا بریتیه‌له(SOCIAL SOLIDARITY)
له‌ڕووی پێناسه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه‌وه تێڕوانینه‌كان جیاوازن هه‌ندێك پێیانوایه كه خه‌لدون وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی باسی له عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌مارگیری) كردووه ههندێكیدیكهش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه عه‌سه‌بییه‌تی خستووه‌ته ناو چوارچێوه‌یه‌كی سایكۆلۆجی یان سۆسیۆلۆجییه‌وه، ده‌توانین بڵێین عه‌سه‌بییه‌ت چوارچێوه‌یه‌كی فراوانی هه‌یه ده‌شتوانین له هه‌رسێ رووه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین و بیخه‌ینه ناو چوارچێوه‌ی هه‌ر سێ زانسته‌كه‌وه. ده‌توانین بڵێین عه‌سه‌بییه‌ت بریتییه‌له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی، كه ئه‌ندامانی گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهوهدهبهستێتهوه، ئه‌م پێناسه‌یه سه‌یری عه‌سه‌بییه‌ت ده‌كات، وه‌ك واقعێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك سایكۆلۆجی، یاخود عه‌سه‌بییه‌ت فاكته‌رێكی ده‌روونییه، هیزێكی پاڵنه‌ره له بونیادنانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا عه‌سه‌بییه‌ت لای خه‌لدون فاكته‌رێكی گرنگه بۆ مانه‌وه و جێگیركردنی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها بناغه‌ی تیۆرهكهشیهتی سه‌باره‌ت به جووڵانه‌وه‌ی مێژوو، به فاكتهرێكیشی داده‌نێت بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و مه‌رجی سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌ركرده پێویسته ئینتیمای هه‌بێت بۆ گروپێك تاوه‌كو له رێگای ئه‌م ده‌مارگیرییه‌وه خه‌ڵك كۆبكاته‌وه و كاروباره‌كانیان رێكبخات.(17)
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی عه‌سه‌بییه‌ت لای ئیبن خه‌لدون:
1. له عهسهبییهتدا تاك په‌یوه‌ندی ده‌كات به هۆز یان خێلێكهوه و بیركردنه‌وه‌شی ده‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وان بیرده‌كاته‌وه، ئینتیمای هه‌یه بۆیان و ملكه‌چی فرمانه‌كانیان ده‌بێت ناتوانێت لێیلابدات، تاك له‌م ساته‌دا هه‌م ژیانی خۆی پارێزراوه و هه‌م پارێزگاریش له هۆز و خێلهكهی ده‌كات، به‌وپێیه‌ی مرۆڤ ناتوانێت به‌ته‌نها بژی و به‌رده‌وامی به ژیانی بدات، بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی پێویستده‌كات پهیوهندیبكات به كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئیبن خه‌لدون نزیكه له بۆچونه‌كه‌ی (ئه‌ره‌ستۆ)وه كه پێیوایه مرۆڤ به سروشت كۆمه‌ڵایه‌تییه (الانسان مدنی بالگبع ای لابد منه الاجتماع)(18)
2. راده‌ی به‌هێزیی و لاوازی عه‌سه‌بییه‌ت ده‌گۆڕێت له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیدیكه، له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكیدیكه، لای رهوهندییهكان عه‌سه‌بییه‌ت به‌هێزه، خه‌لدون به چاوی خۆشی ئه‌مه‌ی بینیوه و تێبینیكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رهوهندییهكان له بیاباندا ژیاون و له‌یه‌كه‌وه نزیك بوون زیاتر رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و هێرشكردن بوونه‌ته‌وه، ژینگه‌كه‌یان بچووكبووه و ژماره‌یان كه‌مبووه و موڵك و سامانیان هه‌بووه، هه‌ربۆیه په‌یوه‌ندییانكردووه به هۆزه‌كه‌ی خۆیانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م چه‌مكه به‌ته‌واوی و به زه‌قی ره‌نگبداته‌وه، به‌ڵام له شاردا ده‌مارگیری لاوازه ئه‌مه‌ش وایكردووه به هۆی فراوانی ژینگه‌ی شار كه هۆكارێكه بۆ لاوازبوونی عه‌سه‌بییه‌ت، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری یاسا له شاره‌كاندا و بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هۆكاربووه بۆ لاوازبوونی چه‌مكی عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌ماگیری).
3. عه‌سه‌بییه‌ت (ده‌مارگیری) هه‌ندێكجار له‌سه‌ر بناغه‌ی خوێن داده‌مه‌زرێت و بونیادده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاك ئه‌ندامی خێزانه و پاشان ده‌بێته ئه‌ندامی هۆز و دواتر تیره پێكدێنن، كه ئه‌مانه به‌و په‌یوه‌ندییه خوێنییه‌وه بهیهكهوهبهستراون، ئاماده‌ن پارێزگاری لهیهكتربكهن. ئه‌مجۆره عهسهبییهته (ده‌مارگیریه) زۆر به‌هێزه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ده‌مارگیری دروستده‌بێت به‌بێ بوونی په‌یوه‌ندی خوێن، چونكه مرۆڤ به سروشت كۆمه‌ڵایه‌تییه و حه‌زی له هاوكاری و یارمه‌تیدانه، هه‌روه‌ها مرۆڤ له‌به‌رئه‌و هه‌سته ئیجابییه‌ی تێدایه‌تی واده‌كات پهیوهندببكات به هۆزێكه‌وه یاخود تیرهیهكهوه و پێداویستی یه‌كتری پڕبكه‌نه‌وه.
4. عه‌سه‌بییه‌ت دیارده‌یه‌كی سروشتییه و ته‌نها لای عه‌ره‌ب بوونی نییه. ناتوانین بیبه‌ستینه‌وه به عه‌ره‌به‌وه، به‌ڵكو ئه‌م چه‌مكه له‌لای فارس و تورك و بگره كوردیش بوونی هه‌یه(19).
5. ئامانج له عه‌سه‌بییه‌ت وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته، ململانیی هۆزه‌كان كه تامه‌زرۆی ده‌سه‌ڵاتن به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێ‌سنوور ده‌یانبات، ئه‌م شه‌ڕه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هۆزه كۆتاییدێت كه خاوه‌ن عهسهبییهتێكی به‌هێزن، عه‌سه‌بییه‌ت واتای هێز و ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ستیدێنن كه خاوه‌ن به‌هێزترین عه‌سه‌بییه‌ت بن، ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئیبن خه‌لدون خۆیه‌تی.
6. عه‌سه‌بییه‌ت فاكته‌رێكه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌ت دانامه‌زرێت به‌بێ بوونی عه‌سه‌بییه‌ت (عه‌سه‌بییه‌ت و ئابووری به‌هێز) ئه‌و دوو هۆكاره‌ن كه زامنی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. لاوازبوونی ئه‌م دووانه‌ش رووخان و له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌ت به شوێن خۆیدا ده‌هێنیت.
7. فراوانبوونی ژینگه هۆكارێكه بۆ لاوازبوونی عه‌سه‌بییه‌ت، هه‌تاوه‌كو ژینگه فراوانتربێت عه‌سه‌بییه‌ت لاوازترده‌بێت، واته هه‌ست به‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه ده‌كه‌ین له‌نێوان فراوانبوونی ژینگه و به‌هێزی و لاوازبوونی عهسهبییهتدا.(20)
8. ده‌شكرێت عه‌سه‌بییه‌ت لاوازبێت و به‌ره‌و نه‌مان بڕوات، كاتێك كه سیستمی دیموكراسی گۆڕا بۆ سیستمی تۆتالیتاری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
9. په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان عه‌سه‌بییه‌ت و ئاییندا: ئایین ئامرازێكی ناڕه‌سمییه بۆ كۆنترۆڵكردنی تاك و كۆمه‌ڵگا، بهواتایهكیدیكه ئایین هاوبه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزده‌كات، ئه‌مه‌ش لای (یئمیل دوركهایم)یش بوونی هه‌یه، ئیبن خه‌لدون پێیوایه ئایین پێویستی به ده‌مارگیری هه‌یه بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامی و هیچ ئایینێك به‌بێ بوونی عه‌سه‌بییه‌ت ناتوانێ په‌ره‌بدات به به‌رده‌وامی خۆ.
10. په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان سیاسه‌ت و عهسهبییهتدا: به‌بێ بوونی عه‌سه‌بییه‌ت ناتوانرێت هه‌م فه‌رمانڕه‌وا و هه‌م ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێت لاوازی ده‌مارگیری ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ده‌وڵه‌ت كاتێك كه ده‌مارگیری بههیزدهبێت له‌نێوان ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تێكدا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و گه‌شه‌ده‌كات بهواتایهكیتر مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ستراوه به مانه‌وه و به‌هێزیی عهسهبییهتهوه، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان عه‌سه‌بییه‌ت و ده‌وڵه‌تدا..(21)
سه‌رچاوه‌كان:
1. شناخت انواع اجتماعات از دیدگاە فارابی وابن خه‌لدون، غلامعلی خوشرو، چ2، 1374
2. زینی زستانی، رامین جهانبگلو، و، یاسین حه‌مه سه‌عید، چ،1، 2010
3. ئیبن خه‌لدون وكۆمه‌ڵناسی نوی، فوئادبهعلی، و، زیره‌ك ئه‌حمه‌د، سنور عبدالله، چ1، چاپخانه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2006
4. عه‌سه‌بییه‌ت و تیوری ده‌وڵه‌ت له بیری ئیبن خه‌لدوندا، ئه‌لبیرت عیسا، چاپخانه روون،2005
5. ئیبن خه‌لدون وئوگست كۆنت، د، ئیحسان محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، و، دانا مه‌لا حه‌سه‌ن، چ1، ده‌زگا و چاپی په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2009
6. نڤریه جامعه شناسان درباره جامعهشناسی، باب مولان، ترجمه، یوسف نراقی، چاپ، اول، 1280، تهران.
7. گۆڤاری هه‌ژان، ژماره 23، سالی 20107
8. عبدالحمید لگفی، علم الاجتماع، بدون گبع دارالنهڤه العربیه، بیروت، لبنان،
9. فاگمه باقری دوست، خه‌لدون و جامعه شناسی، له‌سه‌ر سایتی،جامعه شناسی ایرانی،
ناصر كاڤمی، خه‌لدون و مجتمع، له‌سه‌ر سایتی WWW.EJTEMA.COM10/
شاكر سید خزر، خه‌لدون رائد علم الاجتماع، له‌سه‌ر سایتی ،WWW.ALEJTEA.COM.11
باب مولان، نڤرجامعه شناسان درباره جامعه شناسی، ترجمه، یوسف نراقی، چاپ، اول، 1380، ص11(1)
رامین جهانبگلو، زینی زستان، و، یاسین حه‌مه‌سه‌عید، چ،1، 2010، لا19(2)
د. ئیحسان محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، ئین خه‌لدون و ئوگست كۆنت، و، دانا مه‌لا حه‌سه‌ن، چ،1، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2009، لا12(3)
د. عبدالحمید لگفی،علم الاجتماع، دارالنهڤه العربیه،بیروت، لبنان،ص 236-237(4)
1. ئه‌لبیرت عیسا،عه‌سه‌بییه‌ت و تیوری ده‌وڵه‌ت له بیری ئیبن خه‌لدوندا، بێ نۆبه‌ی چاپ، چاپخانه‌ی روون، ، لا35-36
2.غلامعلی خوشرو، شناخت انواع اجتماعات از دیدگاە فارابی و ابن خه‌لدون، چاپ دووم، 1374، تهران، ێ74
د. ئیحسان محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، ئیبن خه‌لدون و كۆمه‌ڵناسی، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا14(7)
فوئاد به‌علی، ئیبن خه‌لدون و كۆمه‌ڵناسی نوێ، و. زیره‌ك ئه‌حمه‌د و سنوور عه‌بدوڵڵا، چ1، هه‌ولێر، لا25(8)
فوئاد به‌علی، ئیبن خه‌لدون و كۆمه‌ڵناسی نوێ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا،26-27(9)
شاكر سید خزر خه‌لدون رائد علم الاجتماع، له‌سه‌ر سایتی WWW.EJTEMA.COM (10)
د. ئیحسان محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، ئیبن خه‌لدون و ئۆگست كۆنت، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا23(11)
د. ئیحسان محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لا23(12)
د عبدالحمید لگفی، علم الاجتماع، المصدر السابق، ێ239(13)
د. ئه‌لبیرت عیسا، عه‌سه‌بییه‌ت و تیۆری ده‌وڵه‌ت له بیری ئیبن خه‌لدوندا، سه‌رچاوه‌ی پێشوو،لا43-44(14)
د. ئیحسان محمد حسن، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا16-18(15)
غلامعلی خوشرو، شناخت انواع اجتماعات از دیدگاە فارابی وابن خه‌لدون، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ێ77(16)
د. ئه‌لبیرت عیسا، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، لا58_60(17)
ناصر كاڤمی، خه‌لدون و مجتمع، له‌سه‌ر سایتی(18) WWW.EJTEMA.COM
ره‌مه‌زان حهمههئمین، مێژوو و ده‌مارگیری لای ئیبن خه‌لدون، گۆڤاری هه‌ژان، ژ، 23، 2010، لا228(19)
د. البیرت عیسا، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل62-63ا(20)
فاگمه باقری دوست، خه‌لدون وجامعه شناسی، له‌سه‌ر سایتی،جامعه شناسی ایرانی، (21)