دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت یان قۆناغێك دوای ره‌وینه‌وه‌ی ترسه‌كان، ده‌بێت په‌راوێزی ئازادی تاك فراوانتربكرێت له‌وه‌ی پێشتر كه هه‌بووه، و بازنه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ته‌سك بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌زۆربه‌ی سیسته‌مه‌كاندا به‌تایبه‌تی سیسته‌مه رۆژهه‌ڵاتیه‌كان زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه دوای سه‌قامگیربونیشی هه‌ر سوره له‌سه‌رمانه‌وه‌ی یه‌كه‌م هاوكێشه و ئه‌و شێوازی یه‌كه‌مه له‌سه‌پاندنی سیسته‌م، لێره‌وه كێشه و قه‌یرانه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، باشترین نمونه به‌لشه‌فیه‌كانه، دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌لشه‌فیه‌كان له‌روسیا قه‌یسه‌ری یه‌كه‌م كاریان دروستكردن و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا بوو له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه سیسته‌مه‌ی كه هه‌ڵگرانی شۆڕش باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌چه‌سپاندنی ئه‌و سیسته‌مه كه‌چی هه‌ر ئاماده‌نه‌بوون جارێكی‌تر چاوبخشێننه‌وه به‌و سیسته‌مه‌دا، و ئه‌و جۆره له‌سه‌پاندن، كاتێكیش هه‌ست به قه‌یرانه‌كان كرا له‌ده‌رئه‌نجامی سه‌پاندنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه به‌لشه‌فیه توند و پۆڵایینه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێداچوونه‌وه به سیسته‌مه‌كه‌دا بێ بایه‌خ بوو، سیسته‌مه‌كه ژیانی كۆمه‌ڵگای به ئاقارێكا بردبوو به‌هێچ تێز و پرۆژه‌یه‌كی ریفۆرم چاره‌سه‌رنه‌ده‌كرا كه دواتر بینیمان چۆن كۆتایی پێهات، لێره‌دا راستی ئه‌و قسه‌یه ژان ژاك رۆسۆ ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ده‌ڵێت ئێمه زۆر پێویستیمان به‌زورترین فه‌لسه‌فه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ته‌به‌نی ئه‌و شتانه بكه‌ین كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌یبینین.
پێده‌چێ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ئاماده‌نه‌بوونه بۆ پێداچونه‌وه و چاو خشاندنه‌وه به‌و پره‌نسیپانه‌ی كه حوكمی كۆمه‌ڵگای پێده‌كرێت و هه‌موو جومگه‌كانی له‌ده‌ستدا راگرتووه (ترس) بێت ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و ترسه‌ی كه هه‌موو جوڵه‌یه‌ك له‌مرۆڤ ده‌بڕێت و له‌په‌ل و پۆی ده‌خات ته‌نانه‌ت عه‌قڵیشی له‌گه‌ڵدا په‌ك ده‌خات و هه‌موو توانایه‌كی بیركردنه‌وه و كاركردنی راده‌گرێت، ترسێك كه له‌چوارچێوه‌ی ترسی ئاگاداربوون و حه‌زه‌ر وه‌رگرتن ده‌رده‌چێت و ده‌بێته ترسێكی نه‌خۆشی (فۆبیا) به‌ڵام ترس له‌چی؟ زۆرجار خۆیشی نازانێ حه‌قیقه‌تی ئه‌و ترسه چی یه،به‌ڵام بیانوی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، كاتێكیش ده‌سه‌ڵات توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت له‌رێگای ماكینه گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌سه‌روهه‌موویانه‌وه میدیاكانی دایده‌به‌زێنێته خواره‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و هه‌موو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه تاوای لێدێت ئه‌م تای ترسه هه‌موو سوچێكی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵگا داگیرده‌كات به هه‌موو ئاست و بۆنه‌كانه‌وه، ئه‌وكاته هه‌مووكه‌سێك به‌رده‌وام له‌ترسدا ده‌ژی و به‌رده‌وامیش ده‌ترسێنرێ، ترس له‌چی؟ وه‌به‌چی ده‌ترسێنرێ؟ ترس له‌شكسته‌كانی رابردوودا، ترس له‌ئاینده؟ ترسێك كه‌متمانه له ئێستاده‌سێنێته‌وه و وات لێده‌كات هه‌میشه له‌ره‌شبینیدا بژی، بۆیه به‌ترسه‌وه ده‌ژی، به‌ترسه‌وه ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، به‌ترسه‌وه ده‌چێته‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، هه‌میشه له‌چاوه‌ڕوانی هه‌واڵێكی ترس ئامێزدایه، بێگومان مه‌ترسی ئه‌م ترسه و زاڵكردنی كه‌لتوری ترساندن له‌وه‌دایه ده‌سته‌بژێر (نوخبه) ش ده‌گرێته‌وه، ترسی ده‌سته‌بژێریش له تێروانینی بۆ ژیان و ئه‌و واقیعه‌ی كه‌تیادا ده‌ژی كه ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت تیایدا كه زۆرجار ناتوانێت هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌رببڕێ، سه‌رچاوه‌ی ترسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ره‌مه‌كه له‌سه‌ره‌وه، كاتێك نوخبه‌ی سیاسی له‌ترس و دڕودۆنكدایه به‌رامبه‌ر هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌كی چاكسازی و نوێبونه‌وه، له‌كاتێكدا گۆڕان سروشتی ژیانه و درێژه‌دانه به‌مانه‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری كۆمه‌ڵایتیدا.
كاتێك نوخبه‌ی سیاسی تای ترس داگیری ده‌كات ئه‌و كاته سیاسه‌ته‌كانیشی ده‌بێت به‌كاروكاردانه‌وه و هیچیتر، وه‌ئه‌م جۆره له‌سیاسه‌ت كه به سیاسه‌تی كار‌و كاردانه‌وه ده‌ناسرێت، قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات تا له‌كۆتاییدا به‌گه‌وره‌ترین شكست به‌سه‌ر ئه‌و نوخبه سیاسیه‌دا ده‌شكێته‌وه كه ترس ناهێڵێ به‌ره‌وگۆڕان و چاكسازی ببات، ترسی نوخبه‌ی سیاسی كاتێك ده‌گۆڕێت بۆ فۆبیا، ئه‌و نوخبه سیاسیه ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێك له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌ك كه عه‌قڵانیه‌ت و ستراتیژی ئاینده‌ی له‌بیر ده‌باته‌وه، وا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی كه‌له‌م مه‌مله‌كه‌ت و ده‌وروبه‌ره‌دا روده‌دات هیچ نیه بێجگه له‌پیلان و ده‌ستی نهێنی ده‌ره‌كی كه ده‌یه‌وێت ئه‌و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاًت بسڕێته‌وه بۆیه هه‌نگاوه‌كانی به‌بێ پلان و به‌رنامه ده‌نێ و به‌میزاجێكی فۆبیاوی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌موو جومگه‌كانی خۆیشی هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌جوڵێنێ، كه نه‌هێڵێ ئه‌و ده‌ستانه بگه‌نه گه‌ردنی و هه‌ناسه‌ی لێ ببڕن كه له‌ئه‌ساسدا هیچ ده‌ستێكی نهێنی و ده‌ره‌كی نیه كه ئه‌و به‌و هۆیه هه‌ناسه‌ی سواربووه و ده‌ترسێ بخنكێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌و لێی ده‌ترسێ ده‌ستێكه ده‌یه‌وێ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنكێ و هه‌وایه‌كی پاكتر هه‌ڵمژێ و ئاماده‌ی بكات بۆ هه‌ناسه‌دانێكی نوێ و قۆناغێكی تازه كه له‌كۆتاییدا رۆحێكی نوێ و ژیانێكی تازه هه‌م به‌كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشینه‌وه و هه‌م به‌نوخبه‌ی سیاسی.