گفتوگۆی رۆژنامه‌ی (اعتماد ملی)<>له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم سروش <>موسعه‌ب ئه‌دهه‌م زه‌ڵمی
ئه‌گه‌رچی كۆتاجار له‌ئێراندا (سروش) له‌ماڵی (عبدالله نوری) ده‌ستی كرد به قسه‌كردن ده‌رباره‌ی رۆشنبیری ئایینی و به‌رگری له‌م چه‌مكه‌كرد، به‌ڵام ئێمه له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌باره‌ی بابه‌تێكی دیكه‌وه قسه‌مانكرد، بابه‌تێك كه سروش له‌مانگه‌كانی دوواییدا زۆرتر له‌گه‌ڵیدا ده‌رگیربوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه سروش ده‌ستی كردووه به باسكردن له‌باره‌ی پێنه‌گه‌یشتن و ناكامڵی موسوڵمانان و له‌م رێ گوزه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌مكێكی دیكه‌ی وه‌ك سوننه‌ت، مۆدێرنه... هتد، رووبه‌روو بوه‌ته‌وه هه‌ڵبه‌ته رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه. سه‌باره‌ت به‌م باسانه تاكوئێستا له (8) وتاردا له‌ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا قسه‌ی كردووه، تێڕوانینێكی مێژوویی، ئه‌ندێشه‌یی هه‌یه، روانینێك كه‌له‌به‌رهه‌می رابردووی سروشدا به‌وجۆره پرره‌نگ نه‌بوو، ئایا رووكردنه ئه‌م رووگه‌یه به‌رهه‌می سه‌رنجی هه‌ندێك له‌ره‌خنه‌گران نییه؟ كۆتا پرسیارم له‌سروش په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه تایبه‌ت ده‌كه‌م و ده‌پرسم؟ هه‌ندێ جار ده‌رباره‌ی ئێوه ئه‌وه ده‌وترێت كه ئه‌وره‌خنانه‌ی ئاراسته‌تان ده‌كرێت زۆر به‌لاتانه‌وه گرنگ نین و له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گراندا به‌ركه‌وتنتان هه‌یه، به‌ڵام واپێده‌چێت باسه‌كانی كۆتاییتان به‌رهه‌می سه‌رنجی ئێوه‌یه بۆ ره‌خنه‌كان.
سروش ده‌ڵێت: سه‌رنجێكی زۆر له‌ره‌خنه‌كان ده‌دات و هه‌موویان ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ڵێت : من بیرناكه‌مه‌وه هیچ ره‌خنه‌یه‌كی بچوك یاخود گه‌وره له‌لای من گرنگی نه‌بێت و لێمه‌وه دووربێت.
* * *
پ: ئێوه ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی باسكردنی (ناته‌واوی و پێنه‌گه‌یشتنی موسوڵمانانن) پێشینه‌ی باسی ئه‌مه‌ش داروخان یاخود دواكه‌وتنی موسوڵمانان و ئێرانیه‌كان بۆ سه‌رده‌می قاجاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، رۆشنبیرانی سه‌ره‌تای ئێواران زۆربه‌یان قسه‌یان له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌كردووه و له‌ساڵه‌كانی دوایشدا هه‌ندێك كه‌س به‌دوای ئه‌م باسه‌دا رۆیشتوون، پێده‌چێ رۆشنبیران سه‌ره‌تا هه‌میشه له‌رووبه‌رووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا تێڕوانینێكی دوانه‌ییان هه‌بووه (واته ته‌نها روانینێكیان نه‌بووه) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژئاوایان له‌به‌رچاودابوو وه‌كو نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو سه‌رده‌مێك له مێژووی ئێران وه‌كو سه‌رده‌مێكی شكۆمه‌ند وه‌ك ئێرانی كۆن له‌گه‌ڵ قۆناغی ئاڵتونی سه‌رده‌می ئیسلامی ده‌مویست بپرسم به‌سه‌رنجدان به‌و تێڕامانه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌تانه، تێڕوانین و بۆ چونتان سه‌باره‌ت به‌ناته‌واویه‌كان و ووردبونه‌وه لێی له‌ئێران چ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌یه‌و چ زیان گه‌لێكی به‌دواوه‌یه؟
سروش: له‌ئاماژه‌كانتدا ئه‌وه هه‌بوو كه ئاگاداركردنه‌وه و سه‌رنجی موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت ئێرانیه‌كان بۆ داستانی ناته‌واوی و ناكامڵی و داڕوخان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی دێرینه، له‌به‌رئه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی زانینی هه‌ندێك له خه‌ڵكان (بانگه‌شه‌كه‌ران و ته‌رحكردنی بابه‌تی داڕوخان به‌هیچ جۆرێك شتێكی نوێ نیه، هه‌م له‌رووی گوتن و زاراوه و هه‌م له‌رووی ماناوه.)
ئێمه ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته بووین له (150) ساڵی رابردوودا‌و به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه (مشروگه) هاته نێو ئێرانه‌وه و بۆ چوونی سیاسی نوێ له‌ئێراندا خرانه‌ڕوو، نه‌ك ته‌نها رۆشنبیران، به‌ڵكو رۆحانیه‌كانیشمان به‌هه‌ندێك له‌بۆچوونه نوێیه‌كان، له‌وانه‌ش بۆچوونی نوێ ی سیاسی ئاشنابوون، ئه‌مه هه‌م باش و هه‌م باشیش نه‌بوو، چاك بوو، چونكه جۆرێك له‌ئاشنایی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانی سه‌رده‌مدا كه جوڵێنه‌ربوون و جوڵانیان دروست ده‌كرد، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه ده‌زانین هه‌ندێك له‌رۆحانیه‌كان به جدی كه‌مه‌ری هیمه‌تیان به‌ست و چوونه نێو مه‌یدانی خه‌باتی سیاسیه‌وه، دژی بێ عه‌داله‌تیه‌كانی سه‌رده‌م هه‌ستان، هاوڕا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خوازیاری عه‌داله‌تخانه و یاسابوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌زانا گه‌وره‌كانی وه‌كو مه‌رحومی ێ‌یت..ێ‌خون خراسانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانی (مشروگیت) خودی خۆی ئایینی نییه و جۆرێك سیكۆلاریزمی تێدا شاردراوه‌ته‌وه، كه‌چی پشتیوانیان لێده‌كرد و خوازیاری سیسته‌مێكی ئامانجداری دادپه‌روه‌رانه‌ی دونیایی بوون.
زانای دیكه‌ش هه‌بوون كه به‌جۆرێكی دی بیریان ده‌كرده‌وه و (مشروگه) یان به‌لاده‌ر له‌شه‌رع ده‌زانی و له‌به‌رئه‌وه له‌به‌رامبه‌ریدا كه‌وتنه سه‌نگه‌ره‌وه، مه‌به‌ستی من له‌روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌كیه‌كورته ئه‌وه‌بوو كه یه‌كه‌مین ئاشنایی جدی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رزه‌مینی رۆژئاوا‌و و ئه‌ندێشه نوێكان و یه‌كه‌مین ئاگاییمان له‌گه‌ڵ ناته‌واویه‌كانمان له‌رێگه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانی رۆژئاوادا بوو.
پ: ئێوه ووتتان ئه‌م ئاشناییه چاك بوو، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانیشی قسه‌تان هه‌بوو؟
سروش: به‌ڵێ ووتم، هه‌م چاك بوو هه‌میش چاك نه‌بوو، ئه‌م چاك نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه خۆزگه رووبه‌رووبونه‌وه‌ی جدی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه نوێكاندا له‌رێگه‌ی فه‌لسه‌فه و له‌رێگه‌ی زانستی ئه‌زمونیه‌وه‌بوایه، مه‌رحومی مه‌لاهادی نه‌راقی (باوكی مه‌لااحمدی نه‌راقی) كه خاوه‌نی تیۆری (ویلایه‌تی فقه) نوسینی سه‌باره‌ت به ئه‌ستێره‌ناسیش هه‌یه، له‌م نوسینانه‌یدا، ده‌ڵێ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌شێوه‌ی نوێ‌دا تیۆری كۆپه‌رنیك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نادیار و لێڵ قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، دواتر ده‌بینین كه فه‌لسه‌فه‌ی كانت به‌هۆی مه‌رحومی مه‌لاعه‌لی زنوزی دێته‌ناوه‌وه، پاشتره كه‌یه‌هودی یه‌كی ئێرانی به‌ناوی (مه‌لا لاله‌زار) كتێبی دیكارت به‌فارسی (فارسیه‌كی زۆر ناروون و نه‌زانراو) وه‌رده‌گێڕدرێت، له‌سه‌رده‌می ناصرالدین شادا و كه‌مێك زیاتر له‌وه هه‌ندێك له‌دیارده‌كانی مۆدێرنه، وه‌كو ته‌له‌گراف و كامێرای سه‌ره‌تایی دێنه نێو ئێرانه‌وه.
پ: كاره‌باش هه‌رله‌قۆناغی ناصرالدین شادا دێته‌نێوئێرانه‌وه؟
سروش: كاره‌با دواتردێت، ئێستا كه له‌ساڵی (1385) داین، كتومت (101) ساڵ پێش ئێستا، واته ساڵی (1284) هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی تاران كاره‌بایان بۆ راده‌كێشرێت، له‌داستانه‌كاندا هاتووه كه مه‌رحومی حاجی مه‌لاهادی سه‌بزواری حه‌كیمی گه‌وره و هاوشاریتان كاتێك كه‌كامێرای وێنه‌گرتن ده‌بینێت، ده‌ڵێت: دووربین شتێكی مومكین نیه، چونكه له‌رێگه‌ی وێنه‌وه‌شت ومه‌ك ده‌گوازرێنه‌وه و بۆ ئاشنایمان به‌زانست و فه‌لسه‌فه و ته‌كنه‌لۆژیای رۆژئاوا زۆر سه‌ره‌تایی بوو به شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌م رێره‌وه‌وه و له‌م ده‌روازانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌كانی نوێ ئاشنانه‌بووین.
پ: به بۆچوونی ئێوه كێشه‌كه له‌رووی رووبه‌رووبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دونیای نوێ بوو، ئێمه ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی نوێوه له‌گه‌ڵ ئه‌ودونیایه‌دا رووبه‌روو بوینایه‌ته‌وه دۆخه‌كه باشتر ده‌بوو، بۆچی ئه‌مه‌رووی نه‌دا جه‌نابی دكتۆر؟ بۆچی ده‌رگیری زانستی – فه‌لسه‌فی نه‌هاته‌پێشه‌وه و زیاتر رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سیاسی دروست بوو؟
سروش: كتومت هه‌ربه‌م جۆره‌یه، ئێمه كه سێكمان نه‌بوو كه مامۆستابێت و فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوای به‌چاكی خوێندبێت، كه‌سێكمان نه‌بوو زانستی رۆژئاوای زانیبێت، ئێوه ده‌زانن به‌ته‌عبیره‌ی مه‌ولانا.
ێ‌دمـی اول حریص نـــــان بوو
زان كه‌قوت نان، ستون جان بود
چون به‌نادرگشت مستغنی زنان
گالب نام است و مدح شاعران
واته: سه‌ره‌تا مرۆڤ به‌په‌یداكردنی بژێوی ژیان و په‌یداكردنی پێداویستیه‌كانیه‌وه خه‌ریك ده‌بێت و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌مان به‌ره‌و پێداویستی به‌رزتر ده‌ڕوات، پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و و هه‌رمرۆڤێك، خۆراك و شوێنی نیشته‌جێ بوون و سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و نموونه‌ی ئه‌مانه‌یه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه هه‌ندێك له‌پزیشكه ئه‌روپییه‌كان هاتنه نێو ئێرانه‌وه، له‌یه‌كه‌مین ئه‌و زانستانه‌ی كه قوتابیانمان له‌گه‌ڵیاندا ئاشنابوون و وه‌كو وانه‌یه‌ك فێریان بوون، پزیشكی و ده‌رمانسازی بوو، هه‌ندێك له‌كتێبه پزیشكیه‌كان له‌سه‌رده‌می ناصری دا به‌جێماون و من خۆم هه‌ندێكیانم بینیوه، گه‌لێك زاراوه‌ی زۆر ته‌مومژاوی و ئاڵۆزی عه‌ره‌بی یان له‌روونكردنه‌وه‌ی پزیشكی مۆدێرندا به‌كار هێناوه.
پ: هه‌ڵبه‌ته له‌ته‌نیشت پزیشكیدا، زانستی یاساش پڕه‌نگ بوو!؟
سروش: احسنتم، به‌ڵام هه‌ستیان به‌پێویستی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ نه‌ده‌كرد، چونكه فه‌لسه‌فه به‌شێك له‌پێویستیه به‌رزوناسكه‌كان بوو.
پ: له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستكردن به پێویست بوونی فه‌لسه‌فه پێویستی جۆرێك له ئاگایشه؟
سروش: كتومت! و دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ستكردن به‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه كه هه‌مانه (به‌داخه‌وه‌ش واده‌زانین و باوه‌ڕمان وایه كه‌هونه‌ر له‌لای ئێرانیه‌كانه به‌ته‌نها، وابیرده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌فه‌لسه‌فه و ئایین دا ئێمه به‌رزترین قوتابخانه‌و باڵاترین مه‌شره‌بمان هه‌یه). هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه رێگای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا كه باوه‌ش بكه‌ینه‌وه به‌ره‌ورووی ئه‌وانی دی و به‌دوای ده‌رك و تێگه‌یشتن له‌بیرۆكه و ئه‌ندێشه‌كانیانه‌وه بین، گریمان ئه‌گه‌ر ته‌رحیش بونایه به‌شێوه‌ی چه‌ند پرسیارێك له‌لایه‌ن حه‌كیمه گه‌وره‌كانه‌وه ده‌خرانه‌ڕوو، ئه‌وانیش دیاره له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ریشه‌كانی ئه‌و قوتابخانه رۆژئاواییانه‌دا ئاشناییان نه‌بوو، وه‌ڵامی نه‌زانراو وبێ بایه‌خیان ده‌دایه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك كاردانه‌وه‌ی گشتی له نێوخودی حه‌وزه فه‌لسه‌فیه‌كانیشدا په‌یدانه‌كرد، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له‌هه‌مان ئه‌م به‌ركه‌وتنانه‌دا بوو كه ورده ورده، هه‌ندێك له‌هۆشیاران و ئازارچه‌شتوانی ئێمه له‌گه‌ڵ چیرۆكی داڕماندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌رووبونه‌وه و بینیان كه له‌خاڵێكی گۆی زه‌ویدا شتێك روویداوه و ئێمه ماوه‌یه‌ك بێئاگابووین و ئێستا ئه‌وانیش دووریه‌كیان له‌گه‌ڵماندا دروستكردووه كه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م ماوه و دوورییه زۆر كێشه‌یه.
كه‌واته باسی داروخان له‌واقیعدا زیاتر له‌پله‌ی به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا شێوه‌ی گرتبوو و به‌رهه‌می تێڕوانینێكه ده‌ره‌كی بوو، واته موسوڵمانان تاكو له‌گه‌ڵ دژه رێگه‌وشێوازی خۆیان رووبه‌روو بونه‌وه، ته‌نانه‌ت ئاگایی ته‌واویان له‌خودی خۆشیان نه‌بوو، واته نه‌یان ده‌زانی كه له‌چ دۆخێكدان (تعرف الاشیا‌و به اچدادها) له‌رووی دژه‌وه ده‌توانرێت شته‌كان بناسرێن.
ئه‌م رووبه‌رووبونه‌وه‌یه، رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی پیرۆزبوو، ئێمه‌ی له‌خه‌وی بێئاگایی بێداركرده‌وه‌و وای لێكردین كه‌سه‌باره‌ت به‌خۆمان جارێكی دی رامێنێن و سه‌یربكه‌ین وبزانین له چ شوێنێكی مێژوودا راوه‌ستاوین و نهێنی دواكه‌وتن یاخود داروخان یاخود ناته‌واویمان چیه؟ (ووشه‌ی داڕمان و دواكه‌وتن و ئه‌مانه له‌ناچارییه‌وه به‌كاریان ده‌هێنم تاكو له‌شوێنێكدا به‌وه‌بگه‌ین كه ئه‌ووشانه ده‌بێت به‌كاربهێنین یاخود به‌كاریان نه‌هێنین).
له‌رۆژگاری ئێمه‌دا نه‌ك ته‌نها ئێرانیه‌كان و جیهانی ئیسلام، به‌ڵكو ووڵاته‌كانی تر كه تووشی ئه‌م دووری و ماوه‌یه‌بوون، تێوردانان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌گوته‌ی (برناردلویس) كار له‌كوێوه شه‌ل بوو؟ ده‌ستی پێكردودرێژه‌ی هه‌یه، باسكردن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی چیه‌وه بوو؟ و ئێمه له‌چیمان كه‌م بوو كه تووشی رۆژگارێكی له‌مجۆره بووین؟ هه‌م له‌پله‌ی ده‌ردناسی و هه‌م له‌پله‌ی دانانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌ردوئازار گه‌لێك باسی فراوان بوونیان هه‌یه.
من ته‌نها ده‌مویست ئه‌مه عه‌رزبكه‌م كه دیاریكردنی ئه‌وه‌ی كه‌داروخان یاخودناته‌واوی روویداوه و جیاوازی گه‌وره له‌نێوان ئێمه و سه‌رزه‌مینی رۆژئاوادا دروست بوو، دیاریكردنێكی كۆنه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی چیه‌تی و هۆكار و به‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م داروخانه بۆچوونی جیاواز بوونیان هه‌بووه و هه‌ن له‌پله‌ی چاره‌سه‌ریشدا هه‌ربه‌م جۆره‌یه.
(سید جمال اسدأبادی) بۆ نموونه باوه‌ڕی وابوو كه ئێمه هێزی سه‌ربازیمان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازیمان به‌هێزبكه‌ین، ئه‌گه‌رهێزێكی به‌هێزمان هه‌بێت، چ بگات به‌وه‌ی بتوانین له‌داگیركار له‌ژێرده‌سته‌بوونی رژێمێك و دسه‌ڵاتێك خۆمان رزگار بكه‌ین و خۆمان بگه‌یه‌نینه كاروانی ووڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كان، به‌ڵام مه‌رحومی (محمد عبده) ورده ورده بۆی ده‌ركه‌وت كه‌كار له‌گه‌ڵ هێزێكی سه‌ربازی راست نابێته‌وه، چونكه خودی ئه‌م هێزه سه‌ربازیه كوری هێزه‌كانی دیكه‌یه له‌كاروباره‌كانی دیكه‌داو به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت كه‌ده‌ركی موسوڵمانان له‌ئایین و له‌ئیسلامیان ده‌ركێكی كه‌م و كورت و داروخێنه‌ر بووه و ده‌بێت ده‌ست به‌چاره‌سه‌ركردنی بكرێت و تاكو ئه‌مڕۆش ئه‌م باسه درێژه‌ی هه‌یه.
پ: به‌ڵام جه‌نابی دكتۆر ئێمه چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ده‌ناسین كه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی سوننه‌تی فه‌لسه‌فی به‌هێزیان هه‌بێت و ئێستاش له‌حه‌وزه‌ی فیكروزانستدا جێگه‌یه‌كی له‌و جۆره‌یان نییه، به‌ته‌واوی له‌رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له‌داهێنراوه‌كانی زانست و هزره‌وه هاتنه نێو ئه‌م سیسته‌مه‌وه وه‌كو هه‌ندێك له‌ووڵاته ئه‌وروپیه‌كانی باكور یاخود ته‌نانه‌ت وه‌كو ژاپۆن؟
سروش: سه‌یری دابه‌شكردنه‌كانی ئه‌مڕۆی ووڵاته‌ئه‌وروپیه‌كان مه‌كه‌ن، له‌رابردوودا ژماره‌یان زۆركه‌متر له‌مانه‌بووه، سنوره‌كان زۆرگۆڕاون، گۆڕی حه‌كیمی ئه‌ڵمانی كانت، ئێستا له رووسیادایه، به‌ڵام ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات كه‌له‌دوای كاروانی شارستانیه‌ته‌وه به‌رێكه‌وتووه، به‌ڵگه‌ی وته‌ی منه‌و ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له‌ووڵاته ئه‌وروپیه‌كانی دیكه ده‌بینین له‌سه‌رئه‌م رێره‌وه‌ن، به‌ڵام داستانی ژاپۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا جیاوازی هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌مۆدێرن بوونی ژاپۆن گه‌لێك تیۆربوونیان هه‌یه، یه‌كێك له‌وتیۆرانه ئه‌وه‌یه كه‌ژاپۆن، سوننه‌تی نه‌بوو، واته كاتی سوننه‌تێك كه‌له‌سه‌ری بڕوات و پێوه‌ی به‌سترابێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه كاتی به‌ره‌و مۆدێرن بوون رۆیشت ده‌فری خاڵی خۆی له‌به‌رهه‌م و شته‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نوێ به‌ئاسانی پڕكرد، سه‌رنج بده‌ن كه سوننه‌ت دوورۆڵی هه‌یه: یه‌كێكیان شوێنێك بۆ پشت به‌ستن و ئه‌وی دیكه‌یان زنجیر، له‌لایه‌كه‌وه شوناس ده‌به‌خشێت و جێگیربوون دروست ده‌كات و ده‌یهێنێته‌دی و له‌لایه‌كه‌وه باری قورس ده‌كه‌وێته‌سه‌ر میلله‌ت و جوڵه‌یان هێواش ده‌كاته‌وه، بوونی باشه و هه‌م خراپیش، چاكه‌وخراپ، ده‌بێت چاك به‌كاربهێنرێت.
پ: پرسیارێك دێته‌پێشه‌وه سه‌باره‌ت به‌جۆرێك له دژبوون له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا كه‌له‌دڵی ئه‌م جۆره باسانه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنێت، واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌م دووریه‌كه‌م بكرێته‌وه و ناته‌واویان كۆتاییان بێت، كه‌چی دژه رۆژئاوابونێك هاته‌كایه‌وه، ئایا ده‌توانین ئه‌مه‌ش بده‌ینه پاڵ داڕمان یاخود ناته‌واوی؟
سروش: له‌ئه‌نجامی رۆچوون و ئاگاداربوون سه‌باره‌ت به داڕوخان، ئاگاداربوون و رۆچوون له‌نه‌ته‌وه‌یی میللی یاخود شوناسی ئیسلامی هاته‌كایه‌وه.
پ: واته (شوناس)یش چه‌مكێكی نوێ یه كه له‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تردا شێوه ده‌گرێت!
سروش: به‌ڵێ، ئاگاداربوون سه‌باره‌ت به‌شوناس، خودی ئه‌مه چه‌ند ئه‌ندێشه‌یه‌كی نوێی هێنایه‌كایه‌وه، چونكه به‌ئاگابوون سه‌باره‌ت به‌شوناس جیاوازه له‌ئاگاداربوون سه‌باره‌ت به‌راستی و ناراستی ئه‌ندێشه‌كان. راستی (حق) و ناڕاستی (باگل) بوون داواكاریه‌كه و كه‌رامه‌ت و رێز و سوك و پوچی شتێكی دی، ئه‌گه‌ر میلله‌تێك هه‌ست بكه‌ن كه سوككراون و رێز و كه‌رامه‌تیان شكێنراوه ئه‌وه به‌ره‌وجۆرێك له ده‌رخستنی شوناس ده‌ڕۆن و ئه‌م پیشاندانی شوناسه شێوه و وێنه‌ی جیاواز له خۆده‌گرێت.
پ: جه‌نابی دكتۆر من سه‌یری گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی ئێوه‌م كرد و له‌و گفتوگۆیانه‌دا و له‌باسه‌كانتاندا ئاماژه‌تان به چه‌ندهه‌ڵه‌یه‌ك كردووه و له‌خۆپاراستن له‌كه‌وتنه نێوداوی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه قسه‌تان كردووه، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ش یاریكردنه به‌چه‌مكی گه‌وره‌ی وه‌كو سوننه‌ت و مۆدێرنه، وه جه‌ختیشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌مانه خودادروستی نه‌كردوون و مێژوونووسان دروستیان كردوون، ئایا ئه‌م باسه به‌جۆرێك له‌خۆپاراستن له‌چه‌مك سازی نییه؟
به‌هه‌رحاڵ بۆ وه‌سفكردنی هه‌ندێك له‌دۆخه‌كان ناچارین چه‌ند چه‌مكێك دروستبكه‌ین، چه‌مكی عه‌قڵانیه‌كان هه‌یه و باس له‌بارودۆخێك ده‌كه‌ین كه تاڕاده‌یه‌كی كه‌م تازۆر ده‌توانین سه‌بارت به‌م چه‌مكه له‌سه‌رشتێك رێك بكه‌وین ته‌نانه‌ت كاتێك قسه‌له‌سه‌ر مۆدێرنه ده‌كه‌ن ده‌توانین ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆك و هاورابین، ئێوه‌ش وتوتانه كه ده‌توانین چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك په‌یدابكه‌ین و ته‌كنه‌لۆژی و زانستی ئه‌زموونی و ماف تان وه‌كو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆدێرنه پێناسه‌كردووه، ئایا ئه‌م باسه به‌نه‌فیكردنی چه‌مك سازی ئه‌نجام نادرێت،له‌كاتێكدا خودی ئێوه‌ش سوود له‌چه‌مكه‌كان وه‌رده‌گرن؟
سروش: به‌هیچ جۆرێك، من نه‌ك ته‌نها چه‌مك سازی نه‌فی ناكه‌م، به‌ڵكو به‌كارێكی زۆر پێویست و بنه‌ڕه‌تی ده‌زانم، یه‌كێك له‌و كاره‌گرنگانه‌ی كه‌ده‌بێت هه‌ر زانایه‌ك ئه‌نجامی بدات، نه‌ك ته‌نها له‌زانسته‌كانی ئه‌زموونی مرۆیی‌دا، به‌ڵكو له‌زانسته‌كانی سروشتی ئه‌زموونیشدا دروستكردنی چه‌مكی نوێ هه‌یه، ئێوه له‌زانستی ئه‌زموونیدا چه‌مكێكی زۆر گرنگی وه‌ك (ووزه) له‌به‌رچاوبگرن، ووزه چه‌مكێكه زاناكانی فیزیك به‌رهه‌میان هێناوه، شتێك به‌ناوی ووزه له شوێنێكدا دیار و بینراونییه، ئێمه كه‌ئه‌م چه‌مكه به‌رهه‌م ده‌هێنێن وه‌كو ئامڕازێك به‌كاری ده‌هێنێن، بۆچی؟
بۆناسینی زیاتری ئه‌و دیاردانه‌ی كه له‌به‌رده‌مماندان تاكو ئێره هیچ كێشه‌یه‌ك نییه زۆر شتێكی خوازراویشه، به‌ڵام هوشیاری من بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌ندێ جار ئه‌م ئامرازانه له‌گه‌ڵ خودی واقیعیه‌تدا به‌هه‌ڵه‌تێده‌گه‌ین و وێنایان ده‌كه‌ین، شتانێكی له‌مجۆره له‌واقیعدا بوونیان نییه، وه‌كو ئه‌و رۆمان نووسه‌ی كه ده‌یووت: ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه خۆم دروستم كردوون، له‌به‌رامبه‌ریاندا به‌رگری ده‌كه‌م.
ئێستا دۆخی ئێمه به‌م جۆره‌یه، زانستی مرۆیی زانستی مێژووی، زانستی سروشتی فیزیا و كیمیا و جگه‌له‌مانه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ستكردی خۆمانن، ئێمه چه‌ند چه‌مكێك سازده‌كه‌ین و له‌رێگه‌یانه‌وه و له‌دووتوێ ی ئه‌وانه‌وه سروشت و كۆمه‌ڵگه شیده‌كه‌ینه‌وه و روونی ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌نێوان كاردا ده‌ڵێی ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ین كه ئه‌م چه‌مكانه ده‌ستكردی خۆمانن و ئه‌وشتانه‌ش (چه‌مكانه‌ش) به‌خودی حه‌قیقه‌ت و واقیعیه‌تیان ده‌زانین.
من به‌سه‌رنجدان به‌م هه‌ڵه و لادانه‌بوو كه ئه‌و خاڵه‌م باسكرد، ئێوه سه‌یربكه‌ن هه‌ر ئه‌م چه‌مكانه‌ی وه‌كو : عه‌قڵ، رۆژئاوا، سوننه‌ت، مۆدێرنه له‌راستیدا كاتێك كه شیبكرێنه‌وه و دابڕێژرێنه‌وه واته: بۆبه‌ش به‌ش دابه‌شكرێن و پێكهاته جیاوازه‌كانیان جارێكی دی بناسرێنه‌وه، وه‌ڵامی زۆرێك له‌پرسیاره‌كان روونترده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌ڵام رونترببێـه‌وه ده‌بێت پرسیار روون بێت.
ئێوه ئه‌گه‌ر پرسیارێكی نه‌زانراو بكه‌ن، وه‌ڵامێكی روونیش بۆ ئه‌و پرسیاره ناروونه نادۆزنه‌وه، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه من وه‌كو فه‌یله‌سوفانی شیكاری هه‌میشه سوورم كه پرسیار روون ببێته‌وه، من ته‌نانه‌ت له پۆله‌كانی وانه‌وتنه‌وه‌دا كاتێك قوتابیه‌كان پرسیارده‌كه‌ن هه‌ندێك ناروون و لێڵ بێت، سه‌ره‌تا پرسیاره‌كه‌ی بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه و ده‌پرسم ئایا مه‌به‌ستتان له (الف) یاخود (ب) یاخود (جـ) بوو تاكو دواتر به‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بڕۆم، جگه‌له‌م شێوه‌یه، به‌هیچ شوێنێك ناگه‌ین، نه پرسیاركه‌رو نه وه‌ڵامده‌ره‌وه، ئه‌م چیرۆكی سوننه‌ت و مۆدێرنه و ئه‌و بڕیاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر سوننه‌ت و مۆدێرنه رێكیان خستوون، به‌گومانی من به‌رهه‌می هه‌ندێك له سست بیركردنه‌وه له‌م بواره‌دا و به‌هه‌وڵێكی كه‌م ده‌توانرێت ئه‌و هه‌ڵانه لاببرێن و به‌رهه‌می گه‌وره به‌ده‌ست بهێنرێت.
پ: ئایا ئه‌م هه‌وڵانه له‌باسی داڕوخان یاخود به‌ده‌سته‌واژه‌ی ئێوه‌به (ناته‌واوی) ده‌بینرێن؟
سروش: به‌ڵێ یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌كان له‌باسی داڕوخاندا یاخود ناته‌واوی موسوڵمانان شتێكه كه ئه‌ورپیه‌كان پێی ده‌ڵێن ((كه‌سێتی به‌خشین به‌مێژوو – personification))، واته به‌وجۆره وێنای مێژووبكه‌ین، كه ده‌ڵێی كه‌سێك به‌رێكه‌وتووه و به‌ومه‌به‌سته‌ی كه بگاته ئه‌م شوێنه كه ئێمه‌دانیشتوین وه هه‌موو رووداوه‌كان به‌و جۆره ڕیزبه‌ندی بكه‌ین و له‌دوای یه‌كتره‌وه لایان بنێین و ئارایشتیان بكه‌ین كه ده‌ڵێ ی كه‌سێتیه‌ك خاوه‌ن ئه‌نگێزه و مه‌به‌ست و ئاگایی له‌جوڵه‌دابووه تاكو ببێته نێومه‌نزڵگای ئه‌مڕۆوه.
ته‌فسیرێكی له‌مجۆره زۆر ساده و هه‌ڵه دروستكه‌ره، ئێمه ئه‌گه‌ر دابنیشین و كه‌سانی رابردووی مێژوو سه‌ركۆنه‌بكه‌ین كه بۆچی چه‌مك و به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌ده‌زانی، بۆچی چه‌مكی مافیان نه‌ده‌زانی و بۆچی ده‌ركی ماكیاڤیلیانه‌یان له‌سیاسه‌ت نه‌بوو... هتد، ئه‌وا به‌بۆچوونی من له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ساده‌ترین ئه‌ندێشه‌ی جۆری مێژوونوسین رووبه‌رووین، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌برگه‌راییدا هاوڕابین و بیربكه‌ینه‌وه كه ناتوانین جۆرێك زیاتر له مێژوومان هه‌بێت و له‌به‌رئه‌وه جگه‌له جۆرێك له‌مێژوونووسین له‌مێژووی راسته‌قینه‌مان مومكین نییه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆ بكه‌ینه ته‌رازووی دادوه‌ریكردنی كه‌سانی رابردوو و تانه‌یان لێ بده‌ین كه‌بۆچی وه‌كو كه‌سانی ئه‌مڕۆ بیریان نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌مانه ئه‌و هه‌ڵانه‌ن كه‌من هۆشیاریم داوه نابێت گرفتاریان بین، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ش به‌كارهێنانی چه‌مكه گه‌وره‌كان و دروستكراوه‌كانی مێژوونووسانه، شته‌دروستكراوه‌كانی مێژوونووسان گه‌رچی له‌پله‌ی شیكردنه‌وه‌دا به‌سوودن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه وه‌كو واقیعیه‌تی خوداپێداو دروستكردنیان له‌لایه‌ن خوداوه به‌كاربهێنین، هه‌ڵبه‌ته دووچاری هه‌ڵه‌مان ده‌كات، من له‌نوسینه‌كانی یه‌كێك له‌نووسه‌ره ناوداره‌كانی ووڵاتی خۆمان كه‌ناوی ناهێنم، بینیم نووسیبووی: رۆژئاوا، سه‌ره‌تا لیبرالیزمی گرته‌به‌ر و له‌به‌رئه‌وه‌ی لیبرالیزم له‌گه‌ڵ كه‌موكورتی و ناته‌واویدا رووبه‌رووبویه‌وه، ماركسیزمی گرته‌به‌ر. ئاخر ئه‌مه چ جۆرێك قسه‌كردنه؟ چ جۆره شیكردنه‌وه‌یه‌كه؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه رۆژئاوا كه‌سێكی فێڵبازه و به‌دوای فریودانی ئه‌وانی تره‌و فێڵێك له‌دوای فێڵێكی تر له سندوقی جادویی خۆیدا ده‌رده‌هێنێت، هه‌ڵه‌ی كه‌سێتی به‌خشیش به‌رۆژئاوادا لێره‌دا زۆر به‌وردی دروستبووه، شیعر ئه‌م شێوه له‌كه‌سێتی به‌خشینه، بۆ شاعیره‌كان شتێكی چاكه، به‌ڵام بۆ بیرمه‌ندێك ژه‌هری كوژه‌ره.
مه‌ولانا كاتێك ده‌یگوت:
(عقل رامعزول كردیم و هوا را حد زدیم) واته عه‌قڵمان دابڕی له هه‌واماندا زۆرجوانی وتووه، ده‌ڵێی كه هه‌واهه‌وه‌س، مرۆڤێكی تاوانباره‌كه خه‌واندویانه و شیلاق كاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و كه‌سێتی به‌خشینه شاعیرانه‌یه، به‌ڵام كاتێك ئێوه ئه‌م شێوازه ده‌خه‌نه نێو مه‌یدانی بیركردنه‌وه‌وه، یاخود ده‌یخه‌نه نێو زانسته‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك گوتم ژه‌هری كوشنده‌ده‌بێت و زیانێكی بنه‌ڕه‌تی له داوه‌ریه‌كانتان ده‌دات هه‌ندێكیش وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه فه‌لسه‌فه‌ی قسه‌كردن و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاروی گه‌وره‌دایه، من به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها وێناوتێڕوانینێكی له‌مجۆره و باوه‌ڕم وایه كه ده‌بێت به‌شێوه‌ی دیكارتی هه‌میشه شیكردنه‌وه و به‌ش به‌شكردن ئه‌نجام بده‌ین تاكو به‌سه‌ربابه‌ته‌كه‌دا سه‌ربكه‌وین، ته‌نانه‌ت بزانین له‌كوێداین تاكو بزانین تا چ راده‌یه‌ك بابه‌ته‌كه‌مان چاره‌سه‌ركردووه و چ راده‌یه‌كیش ماوه‌ته‌وه، ئێوه تاكو هه‌زارساڵی دیكه ئه‌وه دووباره‌بكه‌نه‌وه: سوننه‌ت، مۆدێرنه، له‌كۆتاییه‌كه‌یدا تێناگه‌ن له‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربووه یاخود نه‌بووه، له‌قسه‌كانی جه‌نابی خاته‌می له‌كۆنگره‌ی (مشروگیت) دا به شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا پێداچوونه‌وه‌مان كردووه و ئێستا ده‌بێت له سوننه‌تدا، پێداچوونه‌وه بكه‌ین، من ده‌پرسم ئاخر سوننه‌ت مه‌گه‌ر یه‌ك شته كه ئێمه پێداچوونه‌وه‌ی بكه‌ین، سوننه‌ت هه‌زارشته، سوننه‌ت زانستی كۆنه، سوننه‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی كۆنه، ئه‌خلاقی كۆنه، شارسازی كۆن و دێرینه، ئابوری كۆنه، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی كۆنه و سه‌ده‌ها شتی دیكه؟ كامیان پێداچوونه‌وه‌ی تێدابكه‌ین؟ پرسیاری من له‌جه‌نابی خاته‌می و نموونه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه‌ئایا ده‌بێت زانستی كۆن، سروشتی كۆن و دێرین، پزیشكی كۆن بهێنین و جارێكی دی بیخوێنینه‌وه؟ له تیۆره‌كانی جالینۆس چی ده‌ربهێنین و چ شتێك هه‌ڵگۆزین؟ ئاخر گوتنی لێڵ و ناروونی به‌م جۆره چ شتێك دێنێته به‌رهه‌م؟
من له‌كۆنفرانسێك له‌توركیادا به‌شداربووم كه سه‌باره‌ت به سوننه‌ت و مۆدێرنه بوو كه‌سێكی تازه موسوڵمانی ئیسپانی له‌وێ قسه‌ی ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌ئابوری ئیسلامی، له‌نێوان قسه‌كانیدا پارچه‌یه‌ك كانزای له‌باخه‌ڵیدا ده‌رهێناو پیشانی خه‌ڵكی دا ووتی: ده‌زانن ئه‌مه‌چیه؟ ئه‌مه‌هه‌مان درهه‌مه، هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌و به‌له‌هجه‌ی خۆی ووتی درخم، پاشان ووتی: ده‌بێت ئێمه ئابوری درهه‌م و دونیا زیندووبكه‌ینه‌وه ئه‌وكات ده‌بینین كه نه بێ نرخی به‌ها ده‌بێت و نه‌كێشه‌یه‌كی نوێشمان ده‌بێت.
هه‌مووان پێكه‌نین، به‌ڵام ئه‌ودرێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا ووتی : من له‌پێداچوونه‌وه و چاوپیاخشاندنه‌وه‌ی سوننه‌تدا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دراودۆلار ده‌بێت بچن بۆ گوڕستان.
پ: له‌راستیدا كێشه‌ی ئێوه بۆ ئه‌م بابه‌ته، زیاتر كێشه‌یه‌كی شێوازی و رێگه‌ییه؟ سروش: به‌ڵێ كێشه‌ی شێواز و رێگه‌ناسینه شێواز وه‌كو جاده‌وایه، ئه‌گه‌ر ئێوه له‌جاده‌وه به‌هه‌ڵه‌بڕۆن بۆ نموونه بۆ كه‌عبه، ئه‌وه‌له توركمانستانه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنن. به‌ڵێ ئه‌م رێگه‌وشێوازه نوێیانه به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ جۆرێك له‌خۆبه‌خش زانین هاوڕایه، ئه‌مانه گومان ده‌كه‌ن خه‌ڵكانی دی ناتوانن ئه‌و زاراوانه به‌كاربێهێن یاخود ئه‌و دووباره‌بوانه به‌رهه‌م بهێننه‌وه.
چه‌ندین كه‌سی ته‌قلیدگه‌رامان هه‌ن له‌ووڵاتدا كه هه‌میشه هه‌ر ئه‌م زاراوه و چه‌مكانه خاڵی له‌مانابه‌كارده‌هێنن لاپه‌ڕه‌كان پڕده‌كه‌نه‌وه و ووتارده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌راستیدا گرێیه‌ك ناكه‌نه‌وه، خۆبه‌كه‌مزانینی زانستی ئه‌وه‌مان له‌سه‌رپێویست ده‌كات كه ده‌ست له‌وجۆره قسه‌كردن و نوسینه هه‌ڵبگرین، كێشه‌كان وردتربكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌بكه‌ین، ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه‌به‌كاریان ده‌هێنین، كێشه‌بچوكه‌كان وه‌لابنێن، كاتێك كه‌له‌گه‌ڵ چه‌مكێك یاخود شوناسێكی گه‌وره رووبه‌رووده‌بینه‌وه به‌هه‌موو شته‌كانیه‌وه نه‌نوسێین، گشتی گه‌رایی –wholism بكه‌ین، چونكه به‌هیچ جێگه‌یه‌ك ناگه‌ین، له‌م شێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش ئه‌و ئه‌رك و ماندووبونه‌ی كه‌ئه‌وانی دی ده‌یكێشن، ده‌زانین بینیومه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌ر سوننه‌ت و مۆدێرنه له‌ووڵاتی ئێمه‌دا ده‌نوسن، هه‌وڵ و خزمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ته‌كنۆلۆژیا و له‌ژینگه‌ناسی و نموونه‌ی ئه‌مانه‌دا كارده‌كه‌ن، گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن وابیرده‌كه‌نه‌وه تاكو ئه‌ركی مۆدێرنه روون نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی رۆیشتنه به‌رێگای لاروچه‌وتدا و هه‌مان ئه‌و چیرۆكه‌یه كه‌ماركس له‌كتێبی (ئایدۆلۆژیای ئه‌ڵمانی) دا ده‌ڵێت: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌سێك راوه‌ستاوه ده‌بینێ كه خه‌ڵكانێك ده‌چنه‌نێو ئاوه‌وه نوقم ده‌بن، ووتی له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مانه چه‌مكی مه‌له‌كردن به‌دروستی نازانن!!!
پ: جه‌نابی دكتۆر وابیرده‌كه‌مه‌وه ئێستاكاتی ئه‌وه هاتبێت بپرسم كاتێك ده‌ڵێن ناته‌واوی له‌چ شتێكه‌وه یاخود له‌چ شتانێكه‌وه باس ده‌كه‌ین تاكو خودی ووشه‌ی ناته‌واویش گرفتاری هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌گه‌وره نه‌بێت كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا؟ ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌من ووشه‌ی ناته‌واوی و پێنه‌گه‌یشتنم به‌ئه‌نقه‌ست هه‌ڵبژارد تاكو ووشه‌ی داڕوخان به‌كارنه‌هێنم! ووشه‌ی داڕوخانم به‌كارنه‌هێنا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه داڕوخان شتێكی وه‌ك به‌های ئه‌خلاقی له‌خۆده‌گرێ.
سروش: له‌سه‌ره‌تاوه نامه‌وێت داوه‌ری ئه‌رزشی و به‌هایی بكه‌م، واته، نامه‌وێت بڵێم موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان دووچاری نزمی بوون و هه‌ربۆش ووشه‌ی ناته‌واوی به‌كاربهێنم، واته ئه‌وشتانه‌ی كه ئێمه له‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تردا نیمانه‌و له‌به‌ده‌ست هێنانیان ناته‌واو و بێ تواناماوینه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌رلێره‌دا روونبكه‌مه‌وه كه له‌راستیدا من ناتوانم بڵێم جیهانی مۆدێرن مرۆڤی خۆشبه‌ختی كردووه یا خودژیان له‌سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه‌دا مرۆڤی خۆشبه‌ختكردووه یاخود ژیان له‌سه‌رده‌می پاش مۆدێرنه؟ نه‌ك ته‌نها من ناتوانم، به‌ڵكو گومانم نییه هیچ كه‌سێك بتوانێت به‌به‌ڵگه‌وه یاخود به‌ئه‌زموون ئه‌وه‌پیشان بدات كه مۆدێرنه له‌قۆناغ و سه‌رده‌می سوننه‌ت یان سه‌رده‌می سوننه‌ت باشتره له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه هیچ یه‌ك له‌م دووشته بۆمن ناسه‌لمێنرێت و له‌هه‌رلایه‌كه‌وه ده‌توانرێت به‌ڵگه بهێنرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه فه‌رامۆش ناكه‌م كه ئێمه له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا له‌دایكبووین و له‌دونیای مۆدێرندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ین و ده‌ژین، ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌شمان هه‌رلێره‌دا چاره‌سه‌ربكه‌ین و له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌م جیهانه بناسین.
ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ قۆناغی پێش مۆدێرن ئاره‌زوویه‌كی مه‌حاڵه، خه‌وێكی ئاشوفته و په‌رێشانه كه ته‌عبیرناكرێت، من نازانم كه‌مرۆڤ له‌سه‌رده‌می سوننه‌تدا تێپه‌ڕبێت به‌ره‌و سه‌رده‌می مۆدێرنه هاتبێت پێشكه‌وتبێت یاخود دووچاری داڕوخان بوبێت؟ له‌راستیدا بۆ من روون نییه و هه‌رله‌به‌رئه‌مه ئاگایانه له‌ووشه‌ی داڕوخان راده‌كه‌م! ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم ووشه‌یه‌ك كه‌له‌رووی به‌هاییه‌وه كه‌متر ئه‌رك بێت، واته ووشه‌ی ناته‌واوی و پێنه‌گه‌یشتن به‌كارده‌هێنم.
پ: جه‌نابی دكتۆر روانینێكی له‌مجۆره به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی ئه‌م هه‌موو ساڵه له‌ئه‌زموون و هه‌وڵ و كۆششه مرۆییه‌كان نیه وئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نیه هه‌موو ئاماده‌گیه‌كانی مرۆڤ به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون؟
سروش: نه‌خێر، هه‌رگیز وانیه! من ووشه‌ی ناته‌واوی به‌كارده‌هێنم، ماناكه‌ی هه‌رئه‌مه‌یه‌كه زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنه هه‌ن له‌جیهانی سروشت و جیهانی مرۆیدا كه ئێمه بوونیان و له‌خوێندنیان ناته‌واو ماوینه‌ته‌وه و له‌ئاستیاندا كه‌م تواناین.
پ: ئاخر ئێوه ده‌ڵێن من نازانم دونیای سوننه‌ت باشتره یاخود دونیای مۆدێرنه كاتێك نازانین كامیان له‌وی دیكه‌یان باشتره، واته: ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه مرۆییانه و به‌رهه‌مه‌زانستی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی و پێشكه‌وتنانه‌مان به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتووه!
سروش: باشه، كه‌واته رێگه‌بده‌ن ئه‌مه وردتر و به‌ڵگه‌دارتر باس بكه‌ین.
پ: من له‌قسه‌كانتاندا ئه‌م خاڵه‌م بینی و ئه‌م پرسیاره‌م بۆ هاته‌پێش كه‌ئایا ئه‌مه خۆبه‌خۆ به‌مانای نه‌فیكردنی دونیای نوێ و پشتگیری و پاڵپشتی سوننه‌تگه‌رایی نییه؟
سروش: سه‌رنج بده‌ن من ده‌سته‌واژه‌ی باشتر و خراپتر به‌كارناهێنم، هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه عه‌رزم كردن، نازانم مرۆڤی مۆدێرن خۆشبه‌ختره له‌مرۆڤی رابردوو یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌م قسه‌یه ئینكاری كردنی دونیای نوێ نییه، ئێمه له‌دونیای نوێ‌دا به‌فڕۆكه سه‌فه‌رده‌كه‌ین، به‌كۆمپیوته‌ركارده‌كه‌ین، سه‌یری T.V ده‌كه‌ین و بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانمان له‌ده‌رمانی نوێ سوود وه‌رده‌گرین ... هتد.
به‌هیچ جۆرێك ئینكاری ئه‌وه‌ناكه‌ین كه‌زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان ئه‌مڕۆ پزیشكه‌كان نایانبینن و ته‌نها له‌كتێبه‌كاندا ده‌یانخوێننه‌وه، به‌ڵام له‌كۆندا چه‌ندین نه‌خۆشی به‌ربڵاو و دیار بوونیان هه‌بوو، وه‌كو : تاعون، هه‌روه‌ها جۆری دروستكردنی ماڵ و خانوو دژی بومه‌له‌رزه و رووداوه‌كانی دیكه كه‌له‌شاره‌كاندا دروستمان كردوون له‌رابردوودا نه‌بوون، كه‌سانی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی سیل و لافاو هه‌وره بروسكه و هێرشی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كاندا بوون، من ئینكاری هیچ یه‌ك له‌مانه ناكه‌م به‌ڵام به‌زانینی هه‌موو ئه‌مانه‌جارێكی دی بانگه‌شه‌ی خۆم دووباره ده‌كه‌مه‌وه كه‌من نازانم مرۆڤی نوێ خۆشبه‌ختره یاخود مرۆڤی سه‌رده‌می كۆن و پێش مۆدێرنه؟ سه‌یری ئه‌م دوو جه‌نگه‌ی كه‌له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا روویاندا، واته جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و جه‌نگی جیهانی دووه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه دیار و به‌رچاوه نزیكه‌ی (50) ملیۆن كه‌س كوژرا، وابزانم هه‌موو ئه‌و شه‌ڕوجه‌نگانه‌ی كه‌له‌مێژوودا روویانداوه كۆبكه‌ینه‌وه وانازانم هێنده‌ی ئه‌م رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه خه‌ڵكی كوژرابێت.
مرۆڤایه‌تی له‌نائارامی و ناسه‌قامگیری به‌م فراوانیه‌بوونی نه‌بوون ئێمه رازی و دڵخۆشین، به‌ڵكو شانازی ده‌كه‌ین كه مرۆڤی نوێ له‌سه‌رده‌می زانیاریه‌كاندا ژیان به‌سه‌رده‌بان واته ئێمه كه‌مێك له‌كه‌سانی رابردوو زیاتر ئاگاداترین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چ شتێك له‌ده‌وروبه‌رماندا ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ئه‌مریكادا رووبدات هه‌ر ئه‌ورۆژه له‌هه‌مان كاتژمێردا له‌روودانی ئه‌وبومه‌له‌رزه‌یه ئاگادارده‌بینه‌وه و پێی ده‌زانین.
ئه‌گه‌ر رووداوێكی بچوك یان گه‌وره سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌ندێك یاخود دۆزینه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتێك یان بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك رووبدات له‌وكاته‌دا ئێوه سه‌باره‌ت به‌ورووداوانه زانیاریتان ده‌بێت و ئاگادارده‌بن، زاناكان له‌رابردوودا مومكین بوو چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕبێت و ناوی یه‌كتری نه‌زانن، به‌ڵام من و ئێوه ئه‌مڕۆ به‌ئاسانی نه‌ك ته‌نها ژیان و شاره‌كه‌یان ده‌زانین، به‌ڵكو ده‌ستمان به‌بیرۆكه و ئه‌ندێشه‌كانیان ده‌گات و ته‌نانه‌ت ده‌توانین ره‌خنه‌یان لێبگرین، هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانین وه جێگای ئینكاری كردن نین، به‌ڵام من قسه‌م ئه‌وه‌یه كه‌دوابه‌دوای گه‌شه‌ی زانیاریه‌كان ئێمه گه‌شه‌ی درۆشمان هه‌یه، واته به‌هه‌مان ئه‌ورێژه‌یه‌ی زانیاریه راست و دروسته‌كان كه ده‌توانرێت له‌جیهاندا بڵاوبكرێنه‌وه به‌هه‌مان ئه‌ورێژه‌یه ده‌توانرێت زانیاری درۆ و ناراستیش بڵاوبكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش واقیعیه‌تی هه‌یه.
واته زۆرێك له‌خه‌ڵكی جیهان ئه‌مڕۆ له‌ژێركاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌داده‌ژین، واته میدیاكان و ده‌زگاكانی هه‌واڵ، له‌ئێران و ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا به‌جۆرێك یاری له‌گه‌ڵ هزرو عه‌قڵی مرۆڤه‌كاندا ده‌كه‌ن، كه پێشینه‌یه‌كی له‌مێژوودا نه‌بووه، واته كارگه‌یه‌كی مرۆڤ‌سازی و شۆردنی مێشكی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و مۆدێله‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران خوازیاری ئه‌وه‌ن، ئه‌مڕۆ به به‌هێزی له‌كاردایه‌و له‌رابردوودا هه‌رگیز به‌م جۆره‌نه‌بووه. له‌به‌رئه‌م هۆیه من باوه‌ڕم وایه كه‌جیهانی نوێ پێ به‌پێی ئه‌و دیاردانه‌ی كه شانازیان پێوه‌ده‌كات، شت گه‌لێكی به‌دیهێناون كه شه‌رم هێنه‌رن! كه‌سانی رابردووبێ خه‌به‌رتربوون، به‌ڵام درۆی كه‌متریش له‌ئارادبوو.
خه‌ڵكانی ئه‌مڕۆ زیاتر به‌ئاگاترن و خه‌به‌ردارترن، به‌ڵام درۆی زۆرتریش ده‌بیستن كه‌له‌ساڵانی رابردوو ئامڕاز و ئامێری ته‌كنه‌لۆژی زیاتر و فراوانترن، له‌به‌رئه‌وه‌هه‌م له‌چاكه‌و خێر به‌دیهێناندا و هه‌م له‌شه‌ڕدروستكردنیشدا به‌تواناترن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و توانا نوێیه‌ی كه مرۆڤی نوێ به‌ده‌ستی هێناوه له‌هه‌ردوورێره‌وی پێچه‌وانه‌دا ده‌توانێت بجوڵێت، هه‌م چاكه و هه‌م خراپه، هه‌م خێر و هه‌م شه‌ڕ، هه‌م حه‌ق و راست و هه‌م هه‌ڵه‌و ناڕاست.
ئێستا هه‌موو ئه‌مانه بخه‌ینه‌وه سه‌ریه‌ك رێگه‌ی داوه‌ریكردنمان لێ ده‌به‌سترێت، له‌دادوه‌ری كردن‌دا زۆر پارێزگارمان ده‌كات، كه ئایا له‌راستیدا ئێمه له‌جیهانێكی خۆشبه‌ختیدا ده‌ژین یاخود له‌جیهانێكدا خۆشبه‌خت نیه و واته خۆشبه‌ختی تێداكه‌متره؟ ئه‌مانه به‌و مانایه نایه‌ن كه‌زانستی نوێ له‌زانستی كۆن به‌تواناترین بابه‌ته‌كه‌لێره‌دایه ئه‌م تواناییه تا چ راده‌یه‌ك یارمه‌تی و هاوكاری خۆشبه‌ختی مرۆڤی كردووه، واته خزمه‌ت به‌ته‌واوی هێزی تیۆری و ته‌واوی هێزی كرداری كردووه.
پ: جه‌نابی دكتۆر وا دیاره‌باسكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌م توانایانه‌یه به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین كه به‌هه‌رحاڵ ئه‌خلاقی نوێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و له‌دونیای نوێ‌دا چه‌ندرێگه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ره‌كان بونیان هه‌یه!
سروش: به‌ڵێ ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششی دڵسۆزان و هه‌ستكه‌ران به‌ئازاره‌كانی مرۆڤ به‌ره‌ولای ئه‌م بابه‌ته‌یه، نائومێدیش نین، ده‌بێت هه‌وڵیش بده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌شتێك له‌داوریكردن كه‌م ناكاته‌وه، ئێمه به‌هه‌رحاڵ له‌جیهانێكداین كه هه‌رچه‌نده چێژه‌كانی زۆركه‌م بونه‌ته‌وه و ره‌نج و ئازاره‌كانیشی زۆر كه‌م بونه‌ته‌وه و كاتێك له‌گه‌ڵ جیهانی رابردوودا به‌راورد ده‌كه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندین به ئه‌نجامێكی ته‌واو و دیاریكراو كۆتا هاتوو ناگه‌ین.
پ: كه‌واته به‌م پێشه‌كیه ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه ئه‌نجامگیری بكه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك باس له‌ناته‌واوی ده‌كه‌ین، یاخود باس له‌مۆدێرنه ده‌كه‌ین، قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخێكی خوازراوترنیه؟ به‌ڵكو دۆخێكی دیكه‌یه كه ده‌مانه‌وێت بیناسین؟
سروش: كاتێك كه‌ئێمه له‌و مۆدێرنه‌ی كه هه‌یه قسه‌ده‌كه‌ین، مۆدێرنه‌ی هه‌بوو هه‌رئه‌مه‌یه‌كه هه‌یه! هه‌روه‌ها هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه‌ووتم له‌بنه‌ڕه‌تدا داخوازی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو قسه‌یه‌كی باش نییه! چونكه شتێك ئه‌نجام نادرێت و ناكرێت، گریمانه‌یه‌كی مه‌حاڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵگه‌یه‌كیش بوونی نییه، ئێمه نابێت به‌دوای كارێكه‌وه‌بین كه ئه‌نجام نه‌درێت و تواناكانمان به‌فیڕۆبده‌ین، ده‌بێت كێشه‌كانمان هه‌رله‌م جیهانی مۆدێرنه‌دا چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌زانین كاتێك باس له‌جیهانی مۆدێرنه ده‌كه‌ین، نابێت بیربكه‌ینه‌وه كه ئێمه چوینه‌ته‌نێو جیهانێكی باشتره‌وه، نه‌خێر! ئه‌م جیهانی مۆدێرنه‌ش كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڵام بۆ باشتركردنی نابێت بۆ رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت داخ بۆ حاڵی كه‌سانی رابردوو بخۆین كه ئه‌وان چ راده‌یه‌ك ناته‌واو بێ به‌خت بوون، ئه‌وان دونیای خۆیان هه‌بووه و دونیای ئێمه دونیایه‌كه كه ئێستا هه‌مانه وده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌تێیداین هه‌وڵ بده‌ین.
ئێستا قسه‌كردن له بارودۆخی مێژوویی موسوڵمانان ئه‌مه‌یه‌كه: ئه‌مه ناته‌واویه‌و نه‌ك هه‌موو جێگه‌یه‌ك داڕوخان گه‌رچی داڕوخانیش مومكینه بچێنرێت و من ئینكاری ناكه‌م، به‌ڵام ناوی گشتی داڕوخان بۆ هه‌موو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شتێكی دروست و راست نییه، به‌تایبه‌ت كاتێك كه ئه‌م داڕوخانه له‌گه‌ڵدا هه‌ندێك له‌شیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت ئه‌وا به بۆچوونی من هه‌ڵه‌یه، به‌و جۆره سه‌یربكه‌ین.
پ: ئێوه سێ تایبه‌تمه‌ندیتان بۆ مۆدێرنه ژماردووه، یه‌كێكیان، زانستی ئه‌زموونی و ته‌كنه‌لۆژیا و سێیه‌مش ماف و باوه‌ڕیشتان وایه كه به‌هه‌رحاڵ هه‌ریه‌كه له‌زانستی ئه‌زموونی و ته‌كنه‌لۆژیا هاتونه‌ته نێو ووڵاته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ماف كێشه‌مان هه‌یه، به‌م پێیه ئایا ده‌توانین بڵێین ناته‌واوی ئێمه، ناته‌واویه‌كی مافه‌و په‌یوه‌ندی به مافه‌وه هه‌یه؟
سروش: له‌هه‌ندێك له‌نوسینه‌كانمدا هێناومه كه‌هیچ پێرستێك له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆدێرنه پێرستی ته‌واو و گشگیر نین، بۆ نموونه من له‌م دواییانه‌دا سه‌یری به‌رهه‌می گیدنزم كرد، هه‌رگیز هێنانی شتێكی وه‌كو (عه‌قڵانیه‌تی ره‌خنه‌گه‌رانه‌ی) یاخود (هیومانیزم – مرۆڤگه‌رایی) و... هتد، وه‌كو تایبه‌تمه‌ندی مۆدێرنه‌دا تێدانه‌بوو، ئه‌و په‌نجه‌ی ده‌خسته سه‌رشتانی دیكه، ئێمه‌ش ده‌توانین به‌دیاریكردنی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وتوخمانه كه هه‌مانن یاخود ده‌بێت خاوه‌نیان بین، من هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ده‌زانن له‌راستیدا باوه‌ڕم وایه كه ده‌توانین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و له‌بنه‌ڕه‌تدا تاكو ئێستاش هه‌ڵاوێری و هه‌ڵبژاردنمان و رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌مه‌زیاترنه‌بووه و نییه، فتوادان به نه‌توانینی توانای هه‌ڵبژاردن، فتوادانه به جه‌بری دڵڕه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی، ئێمه ئه‌گه‌ر رازی بین به‌رۆحێك بۆ مۆدێرنه، ئه‌و رۆحه له‌رێگه‌ی كوڕانی مۆدێرنه ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵێ من باوه‌ڕم وایه كه له‌مه‌یدانی سیاسه‌تدا چه‌مكی سه‌ره‌كی و به‌رز و گه‌وره، چه‌مكی ماف (حق)ه، هه‌موو بونیاد و پایه‌گرنگه‌كانی سیاسه‌تی نوێ له‌سه‌ر چه‌مكی ماف بونیادنراون و دامه‌زراون، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بچینه نێومۆدێرنه‌ی سیاسیه‌وه جگه‌له‌مه‌رێگه‌ی دیكه‌مان نیه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاكو چه‌مكی ماف له نێوماندا وه‌كو چه‌مكی ناموس و گوته‌زای شه‌ره‌ف و به‌رێزی گرنگی په‌یدانه‌كات، ئه‌وا پایه‌كانی مۆدێرنه‌مان مانایه‌كیان نابێت و ده‌بنه‌به‌شێك له‌ناوی بێ ناوه‌ڕۆك، هه‌ڵبه‌ته له‌زانستی ئه‌زمونیشدا جێگه‌ی كاری زۆرهه‌یه و شتانی دیكه‌ش هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ن.
پ: كه‌واته كێشه‌ی ئێمه ته‌نها له‌گه‌ڵ (ماف) دا چاره‌سه‌رنابێت؟
سروش: ئه‌مه‌شتێكی زانراو دیاره، ئێمه كه نامانه‌وێت بڵێین له‌زانست و ته‌كنه‌لۆژیادا ته‌واوین، فراوانی و گشتگیری، واته گشتگیری و فراوانی زانستی، هه‌موو شتێك له‌ده‌وری ئه‌مه‌دایه، عه‌قڵانیه‌تی نوێش شوێنی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ئه‌م زانست و فه‌لسه‌فه‌یه.
سروش:جه‌نابی دكتۆر ئێوه كاتێك زانستی ئه‌زموونی ده‌ڵێنه‌وه واده‌رده‌كه‌وێ مه‌به‌ستتان زانستی مرۆییه؟
سروش: به‌ڵێ ! ئه‌مه‌شتێكی دیار و زانراوه!
پ: به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دی مه‌به‌ستتان زانستی نوێیه؟
سروش: به‌ڵێ، مه‌به‌ستم له زانستی نوێیه.
پ: هه‌م له‌م باسه‌داو هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كانی دیكه‌شدا، ئاماژه‌تان بۆ ئه‌م خاڵه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌دا له‌رێگه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زانستی و هزر و فیكریه‌وه بوایه، بارودۆخمان باشترده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به ناته‌واوی و پێنه‌گه‌یشتنی ( مه شروطه) ش، به‌جۆرێكی دی ئاماژه‌تان بۆ ئه‌م باسه‌كردووه كه (مه شروگه) به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌زانستی ئه‌زموونی و ته‌كنه‌لۆژی هاتبێته ناوه‌وه خرایه‌ڕوو، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش به‌ناته‌واومایه‌وه، ئه‌م پرسیاره دێته‌پێشه‌وه كه ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ زانستی نوێ‌دا ئاشناین و هه‌م سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رده‌گرین، بۆچی ئه‌م ناته‌واویه‌مان له‌گه‌ڵدایه؟
سروش: ئێمه سه‌باره‌ت به‌قۆناغی (مه شروگه) ئه‌مڕۆ كه‌متر پێگه‌یشتوین، چونكه هه‌ندێك له‌چه‌مكه‌كانمان ورده ورده ناسیوه، له‌سه‌رده‌م و قۆناغی ( مه شروطه) دا (ماف) نه‌خرایه‌ڕوو، له‌جیاتی ئه‌مه (یاسا) خرایه‌ڕوو.
مه‌رحومی موسته‌شارالدوله له‌كتێبی (یه‌ك وشه)ی نووسی وتی: ده‌رمانی هه‌موو ده‌رده‌كانمان له‌یه‌ك ووشه‌دا شاردراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش (یاسا) یه، ئه‌و قسه‌ی یاسایی ده‌كرد، به‌ڵام خاڵێك له‌نوسینه‌كانیدا وون بوو رۆحی یاسای نوێ مافه، مرۆڤی مافپه‌روه‌روماف خواز سه‌رده‌می نوێیه كه‌ئه‌م مافه له‌شێوه‌ی یاسادا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و قۆناغی و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ماف خوازی و مافپه‌روه‌ری مرۆڤ نابینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ماف‌دا ئاشنابوین و ئاشناین، شێوه‌ی یاسا‌و چه‌مكی په‌یڕه‌كردن له‌یاسامان وه‌رگرت، به‌ڵام یاسایه‌ك كه رۆحی (ئه‌رك) بێت، له‌كاتێكدا ده‌بێت رۆحی ماف بێت، ئه‌م ئاگاییانه، ئاگایی جوان و پیرۆزن ده‌بێت ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه ته‌واوی بكه‌ین.
پ: جه‌نابی دكتۆر هه‌ندێك جار سه‌باره‌ه‌ت به‌ئێوه باسێك ده‌خرێته‌ڕوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێوه سه‌رنج له‌وره‌خنانه ناده‌ن كه له‌به‌رهه‌م و ووتاره‌كانتان ده‌گیرێت و هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گرانتان به‌تووندی رووبه‌رووده‌بنه‌وه، به‌بۆچوونی من باسه‌كانی ئه‌م دواییه‌تان و سه‌رنجتان له‌مێژوویی بوون به‌رهه‌می سه‌رنجدانه له‌ره‌خنه‌كان، بۆ چوونی خۆتان چییه؟
سروش: من زۆر سه‌رنج له‌ره‌خنه‌كان ده‌ده‌م، مومكینه وه‌ڵامی هه‌مووی نه‌ده‌مه‌وه و هه‌ندێكیش به‌وه‌نه‌زانم وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه، به‌ڵام بیرناكه‌مه‌وه هیچ ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بچوك له‌دیدی منه‌وه پشت گوێ بخرێت.
هه‌ندێكیان خۆم ده‌گه‌ڕێم و ده‌یان دۆزمه‌وه و هه‌ندێكی تریان دۆستان بۆم ده‌نێرن له‌به‌رئه‌وه گومان ناكه‌م هیچ ره‌خنه‌یه‌كم نه‌خوێندبێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌به‌زمانی دیكه ده‌نوسرێن، به‌جۆرێك به‌ده‌ستم ده‌گه‌ن، من ده‌توانم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌بكه‌م كه ئاگادارم به‌جۆرێ ره‌خنه‌كان و ناوه‌ڕۆكیان ولێیان به‌ئاگام، به‌ڵام له‌پله‌ی وه‌ڵامدا، هه‌ڵبه‌ته هه‌موویان وه‌ڵام ناده‌مه‌وه هه‌ندێ جاریش كه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه، وه‌ڵامی راسته‌وخۆ ناده‌مه‌وه، به‌ڵكو له‌باسه‌كاندا، به‌وروانینه‌ی كه هه‌مه بابه‌ته‌كه ده‌خه‌مه‌ڕوو به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌بكه‌م كه ره‌خنه‌ی گرتووه، هه‌وڵده‌ده‌م كه وه‌ڵامێك بده‌مه‌وه.
پ: جه‌نابی دكتۆر ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌بارودۆخ و حاڵ و بارتان له‌م رۆژانه‌دا بۆ خوێنه‌ران بڵێین خراپ نییه؟ بیستوومانه كه بۆمانه‌وه بۆ ئێران هاتبوون، به‌ڵام له‌ناكاوباری سه‌فه‌رتان پێچایه‌وه و هه‌واڵتانمان له‌ده‌ره‌وه بیست ئه‌مه چۆنه؟
سروش: ئه‌گه‌ر ئێوه له‌جێگه‌ی من بونایه چیتان ده‌كرد؟ نه‌ئارامی و ئاسایشێك نه‌جێگه‌یه‌ك بۆ وانه‌وتنه‌وه، نه‌رێگه‌دان به‌وتارێك.
غم زمانه خورم یافراق یاركشم؟
به‌طاقتی كه‌ندارم كدام باركشم؟
نه‌دست صبركه‌در أستین عقل برم
نه‌پای عقل كه‌دردامن قرار كشم
چوپرده‌دار به‌شمشیرمی زند همه‌را
كسی مقیم حریم حرم نخواهد ماند