پڕۆژه‌ی نالی، پڕۆژه‌ی بیرلێكراوهی مه‌ولانا خالید حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
نالی ته‌نها به شه‌عری ده‌قیقی شیعر وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، داوی بۆ شاعیره‌كان نه‌ناوه‌ته‌وه و كارێكی نه‌كردووه شیعره‌كانی چه‌نده‌ها مانا هه‌ڵبگرێ، یه‌ك خه‌فی و یه‌ك ئاشكرا، به‌ڵكو نالی چه‌نده‌ها توێژه‌ر و لێكۆڵَهری بواری شیعر و ئه‌ده‌ب و مێژوویشی واقومڕكرد له‌به‌رده‌م ئاستانه‌ی خۆیدا و جۆرێك له دژواری دروستكرد له ئاراسته‌ی لێكۆڵینه‌وه له نالی و جیهانی نالی‌دا.
هه‌ر له سههرتاوه كێشه و مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر ژیان و مێژووی له‌دایكبوون و مردنی و خێزانداری و سه‌فه‌ركردن و حه‌جكردن و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه و په‌یوه‌ندییه زانستی و ئاینییه‌كانی له گه‌ڵا ئایین و ته‌ریقه‌ته باوه‌كانی سلێمانی و ته‌ریقه‌ته تازه‌كه‌ی مه‌ولانا و جۆری په‌یوه‌ندی له‌نێوان مه‌ولانا و نالی و مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی نالی له خانه‌قاكه‌ی مه‌ولانا، بوونی شوێنی تایبه‌تی مه‌لا خدر له‌ناو خانه‌قادا، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك له‌غه‌ریبیدا بووه نۆستالیژیانه باسی ژووره‌كه‌ی ده‌كات به‌جۆرێ كه لهقهسیدهكهیدا بۆ سالم له كۆی (42) به‌یت (13) به‌یت پرسیاركردنه له‌و خانه‌قایه‌ی كه ژیانی زانستی و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌ده‌بی تیادابهسهربردووه.
زۆر داویتر كه نالی پێده‌چێ به‌ئه‌نقه‌ستیش نه‌بێت، به‌هۆی به‌دبه‌ختی و بێده‌وڵه‌تی و بێقهواریی كوردبێت هیچ داموده‌زگایه‌كی نه‌بووه بۆ تۆماركردن و پارێزگاریكردن له‌و كه‌لتور و مێژووه به‌گشتی كه بواری شیعر و ئه‌ده‌بیش به‌شێكه له‌و مێژووه ته‌مومژاوییه‌ی زۆربه‌ی سووچ و گۆشه‌كانی به تاریكی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی مێژووی ئێمه كه ماوه‌ته‌وه به مێژووی ئه‌ده‌ب و زمانیشه‌وه به‌شی زۆری چاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌لا و پیاوه ئایینییه دڵسۆز و بهمهتڵهبانهی كه شتێكی كه‌میان بۆمانپاراستووه.
وه‌ك وتمان زۆر شتی‌تر له ژیانی پڕ مهتهڵا و هه‌وڵه زانستییه‌كان به‌ئه‌نقه‌ستیش نه‌بێت وه‌ك موعه‌مما ماوه‌ته‌وه، هه‌ر له خۆشه‌ویستی به‌ناو (حه‌بیبه)یه‌ك تاده‌گاته قه‌سیده‌كه‌ی مه‌ستوره و تاده‌گاته نووسینی شیعر به زمانی شێوه‌زاری كرمانجی خواروو یان سلێمانی و خۆرزگاركردن له نووسین به فارسی و عه‌ره‌بی و كه نیشانه‌ی لێهاتووی و شاعیرییه‌تی بووه له‌و چه‌رخ و زه‌مانه‌دا.
بۆیه یه‌كبه‌یه‌كی ئه‌و داوانه‌ی نالی مایه‌ی ئه‌وه‌یه توێژینه‌وه‌ی ورد و له‌سه‌رخۆ و هێمنانه‌ی له‌سه‌ربكرێت، به‌پێی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه یان ئه‌و ده‌ستنووس و دۆكیومێنتانه‌ی لێره‌وله‌وێ له وڵاتانی‌تر ده‌دۆزرێته‌وه كه دوایینیان كتیبی (مناڤر الانشاو)یه‌كه به‌هیممه‌تی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی خه‌مخۆری مێژووی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی دۆزرایه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی بابانه‌كان به‌رده‌وامبوایه و بیتوانیایه به‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیدا زاڵببوایه، پێده‌چوو گۆڕانێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی زمان و فه‌رهه‌نگ له‌كوردستاندا بهاتایهتهئاراوه له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ خوێنده‌وار و زانای گه‌وره كه له‌سلێمانیدا په‌یدابوون به‌تایبه‌تی له بواری زمان و ئه‌ده‌ب و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له سه‌روو هه‌موو ئه‌و خوێنده‌واره گه‌ورانه‌شدا حه‌زره‌تی نالی ده‌بوو. لێره‌دا ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ له‌و داوانه‌ی كه نالی ناویه‌تیه‌وه به‌ڵكو بتوانین رووناكی بخرێته‌سه‌ر به‌شێك له‌و موعه‌ممایه كه نالی خولقاندوویه‌تی:
نالی و زمان:
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه نالی ده‌ستیپێكردبوو و بووه مایه‌ی هێنانه‌ئارای سه‌رده‌مێكی نوێ به‌داخه‌وه نه‌یتوانی تهواویبكات به‌هۆی داڕمانی ئه‌و میرنشینه‌ی كه نالی ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو و ئه‌وانیش ئومێدێكی فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌یان به نالی هه‌بوو، هه‌روه‌ك ده‌زانین نالی په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵا میره‌كانی بابانی سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه و شیعری پیاهه‌ڵدانی بۆ خۆیان و سوپاكهشیان وتووه و زۆر ئومێدیشی به‌و سوپایه هه‌بوو، دوای داڕمانی ئه‌و میرنشینه نالی هه‌روه‌ك له نامه قهسیدهییهكهیدا بۆ سالم ده‌رده‌كه‌وێت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و به‌یه‌كجاری له غه‌ریبی سه‌ریناوه‌ته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته نالی بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ سلێمانی سه‌ره‌ڕای كۆتاییهاتنی ئه‌و میرنشینه هه‌ر ده‌یتوانی شتێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی به‌جێبێڵێ و وه‌رچه‌رخانی زمانی و ئه‌ده‌بییه‌كه گهورهتردهبوو له‌وه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه.
له كتێبه‌كه‌ی (خۆدزكۆ)دا نالی ته‌نها وه‌ك شاعیرێك ناوی نه‌هاتووه، به‌ڵكو وه‌ك زانایه‌كی زمانه‌وانی گه‌وره ناویدههێنرێت، هه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌ی (خۆدزكۆ)دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ویستوویه‌تی نووسینێك سه‌باره‌ت به فیلۆلۆژی زمانی كوردی بنووسێ، دواتر له ساڵی (1857) بڵاویده‌كاته‌وه به‌هاوكاری ئه‌حمه‌د پاشای بابان، خۆدزكۆ زۆر عه‌وداڵی ئه‌وه بووه بگاته زانایه‌كی زمانی كوردی و خۆیشی كورد بێت و شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌بێت له زمان و دیالیكتیكه كوردییه‌كان، ئه‌حمه‌د پاشاش باسی نالی بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ك خۆدزكۆ له زمانی ئه‌حمه‌د پاشاوه ده‌ڵێت: (له سوریا، له شام زانایه‌كی به‌ناوبانگی كوردی لێیه، مه‌لا خزر كه چاكتره به‌نازناوه ئه‌ده‌بییه‌كه‌یه‌وه نه‌علی ئه‌فه‌ندی ناسراوه، به‌تایبه‌تی خۆی بۆ دیالیكته هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی (كوردستان) ته‌رخانكردووه و پێشتریش رێزمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌حمه‌د خان كه به خۆی نه‌علی ئه‌فه‌ندی ده‌ناسی، وادهیپێداوم كه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵا ئه‌م زانا سه‌رده‌سته فیلۆلۆژیناسهی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ دروستبكات). ل62
هه‌روه‌ها خۆدزكۆ له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌نووسێ: (هه‌موو رێساكانی رێزمانی كوردی و هه‌موو ئه‌و تێكستانه‌ی كراونه‌ته پاشكۆ و له‌گه‌ڵا ئه‌م كتێبه‌دا ده‌خوێنرێنه‌وه، به‌شی زۆری له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د پاشاوه نووسراونهتوه و چاویانپێداگێڕدراوهتهوه). ل62
لێره‌وه چه‌ند باسێكی گرنگ دێته‌ئاراوه:
- ئه‌حمه‌د پاشای بابان خۆی كه‌سێك بووه گرنگی به زمان ئه‌ده‌ب و دیالیكتیكه كوردییه‌كان داوه، چونكه هه‌ر وه‌ك خۆدزكۆ خۆی باسیده‌كات به‌شی زۆری تێكست و په‌خشانه‌كانی كتێبه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د پاشا نووسیویه‌تیه‌وه و چاویشیگێڕاوهتهوه به بهشهكهیتریدا، كه‌واته له سه‌رده‌می كۆتایی میرنشینه‌كه‌یان بابانه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌گرنگیدان به فه‌رهه‌نگی كوردی.. واده‌رده‌كه‌وێت له هه‌وڵێكی جیدی‌دا بوون بۆ دروستكردنی زمانێكی ره‌سمی و ستاندار بۆ میرنشینه‌كه‌یان و هه‌ستیان به كه‌موكوڕییه‌كی گه‌وره كردووه له نه‌بوونی زمانیك تایبه‌ت به‌خۆیان له‌كاتێكدا گه‌لانی ده‌وروبه‌ریان خاوه‌نی زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب و زانست و نووسینی ره‌سمی خۆیان بوون وكوردیش هه‌ر به‌شیكی به زمانێك ده‌نووسێ و به‌پێی كاریگه‌ری ئه‌و گه‌لانه و هه‌ژموونیان له ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌و ناوچه‌یه زمانی نه‌ته‌وه خاوه‌ن ههژموونهكانیان كردووه به زمانی ره‌سمی خۆی، بۆیه پێده‌چێ نالی له‌لایه‌ن بابانه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكرابێت كه خۆی ته‌رخانبكات بۆ ئه‌و بواره و سه‌ره‌تاكانی دروستكردنی زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی بنیات‌بنێت، نالی له خوێندنه‌وی شیعره‌كانیه‌وه هه‌ستده‌كرێت خاوه‌نی غروری كوردانه‌ی خوی بووه و خۆی و زمانه‌كه‌ی له شاعیر و زمانه‌كانی گهلانیتر بهكهمنهزانیوه، وایبۆده‌چم ئه‌م غرور و خۆبهكهمنهزانینه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتوویی نالی بێت هه‌م له‌شیعردا و هه‌م لههێنانهئارای زمانێكی نوێ بۆ میلله‌تێك هه‌میشه خۆی و زمانه‌كه‌ی له‌ژێر مه‌ترسیدا بوون:
زابیتهی ته‌بعم سواره، ئیدیعای شاهیی هه‌یه
موحتهشم دێوانه، داوای ته‌ختی خاقانی ده‌كا
یان ده‌ڵێ:
نالیا ئه‌م غهزهلهت تازه‌به‌تازه وتووه
به دووسه‌د (مه‌سنه‌وی)ی‌و (لوببی لوبابی) ناده‌م
نالی كاری بۆ زمانیك كردووه ببێت به زمانی شاههنشایهك له شاهه‌نشاهی خاقان كه‌متر نه‌بێت، بۆیه نالی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئومێدبڕاو نه‌بووه له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌یبووه له‌گه‌ڵ میرانی بابان هه‌ر به‌رده‌وامبووه.
- له‌م نووسینه‌ی خۆدزكۆدا، باسی نالی وه‌ك (شاعیر)ێك ناكرێت به‌ڵكو وه‌ك زانایه‌كی زمانه‌وانی باسیده‌كرێت كه خۆی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و بواره و پێَشتریش رێزمانی زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه‌ته‌سه‌ر زمانی كوردی، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت نالی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌ر سه‌رقاڵی ئه‌و ئه‌ركه بووه كه خۆی بۆ ته‌رخانكردووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی نالی له‌م بواره‌دا به‌رهه‌میهێناوه له‌كوێن؟ بێگومان ئه‌مه پێویستی به‌كارێكی رێكخراو هه‌یه به‌گه‌ڕان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌ت له شام و ئه‌سته‌مبوڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌له‌پووره گرنگه‌ی بواری زمان كه نالی به‌رهه‌میهێناوه.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت نالی هه‌ستی به‌وه‌كردووه ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئینسانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، بۆیه وازی له‌هه‌موو رێگاكانیتر هێناوه بڕیاریدا به شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و ئامانجه بهێنێته‌دی كه له‌ڕاستیدا هه‌ر به شیعره‌كانی توانی زمانی كوردی بكاته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێقه‌واره و نه‌ته‌وه‌یه‌ك والێبكات هه‌میشه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌ك له‌ناخیدا بچێنی و بیخاته‌سه‌ر رێگایه‌ك نه‌وه له‌دوای نه‌وه خهباتبكهن بۆ به‌دیهێنانی، ئه‌گه‌ر له‌ناو هه‌ندێ لهنهتهوهكاندا ئایین ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه بێت یان مێژووی هاوبه‌ش یان ره‌نگی پێست، ئه‌وا بۆ كورد زمان بوو به ناسنامه، نالیش له بهناسنامهكردنی زماندا رۆلی گه‌وره‌ی هه‌بوو، نه‌ك ته‌نها بۆ باشوور به َكو بۆ رۆژهه‌ڵات و باكووریش، چونكه زیندووكردنه‌وه‌ی زمان له پارچه‌یی كوردستان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر پارچهكانیتری كوردستان با زمانی ئاخاوتنیان و شیوهزاریشیان جیاوازبیت، به‌ڵام نالی له‌شیعره‌كانیدا وشه و زاراوه‌ی هه‌موو دیالیكتیكهكانی به‌كارهێناوه و هه‌وڵیداوه یه‌ك زمانی یه‌كگرتوو و ستاندار دروستبكات بۆ كورد:
خاو و بێخاوی دوو زوڵفی خاوم ئه‌ز
چاوه چاوی یه‌ك غه‌زاله چاوم ئه‌ز
دیوان ل221
له كن تۆخار و خه‌س، گوڵزاره بێ من
له كن من، خه‌رمه‌نی گه‌ڵ خاره بَی تو
دیوان ل382
داگیركه‌رانی كوردستان بۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رزدا زۆر به‌دڕندانه سه‌ره‌تا په‌لاماری زمانه‌كه‌یان داوه، له‌چه‌نده‌ها پرۆسه‌ی جهههنهمیدا هه‌وڵیانداوه له‌ڕێگای گۆڕینی زمانه‌وه كۆتایی به نه‌ته‌وه‌یه‌ك بهێنن.
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه نالی هه‌ر به گه‌وره‌یی له‌دایكبووه بۆیه توانی به‌دوای خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره به‌دیبێنێ كه كه‌س دوای نالی نه‌یتوانی خۆی لێلابدات.. له‌م هێنانه ئارای سه‌ره‌تایه نوێیه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ندێجار به‌راوردی نالی به حافزی شیرازی بكرێت له‌وڕووه‌وه كه حافز غه‌زه‌لی كرده ئاوازێك هه‌م هه‌ست و بیری هونه‌رمه‌ندانه‌ی خۆی پێدهردهبڕی و هه‌م ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پێئهنجامدا یان توانی ئاڵگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی لهغهزهلدا به‌دیبهێنێت و غه‌زه‌لی له چه‌ندین لایه‌نه‌وه دهستكاریكرد، ئه‌م ئاڵوگۆڕه له مێژووی ئه‌ده‌بی فارسی‌دا به (ئینقلابی حافز) لهغهزهلدا به‌ناوبانگه. ئه‌وا نالی له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه زمانی كرده ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌و ناسنامه‌یه موقاوه‌مه‌ت و بهربهرهكانیبوون و مانه‌وه‌ی خۆی تیادادروستكرد و له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین شۆڕشی گه‌وره له كوردستاندا هه‌ڵگیرساوه، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی حافز وكاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، به‌ڵام نالیش له‌ڕووی جورئه‌ته‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێی هێنایه‌ئارا زۆر له حافزه‌وه نزیكه.
- گه‌شه‌ی میرنشینی بابان و گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی
له سه‌رده‌می ئه‌وڕه‌حمان پاشای بابانه‌وه گرنگییه‌كی زۆر دراوه به زانست و زانایان و پاشان له زۆر شوێنیتره‌وه به‌تایبه‌تی له ئێرانه‌وه پاداشتی ئه‌و زانا و خوێنده‌واره به‌رزانه‌ی كردووه كه له‌سلێمانیدا ماونه‌ته‌وه و خوێندنگه‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه و هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌ودا بوو سه‌ره‌تاكانی به‌هێزكردنی ئه‌و میرنشینه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ده‌ركه‌وت كه دواتر سوپایه‌كی سه‌ربازی پێكهێنرا له‌سه‌ر شێوه‌ی تاكتیكی ئه‌وروپایی كه ئه‌حمه‌د پاشا به‌هیوابووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م سوپایه‌وه میرنشینی بابان به‌هێزبكاته‌وه و توانای به‌رگری لهخۆكردنی هه‌بێت، دیاره هاوئاهه‌نگییه‌ك هه‌بووه له‌نێوان گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و زمانی و به‌هێزكردنی میرنشینه‌كه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، بۆیه نالی له یه‌كێك له‌شیعره‌كانیدا ستایشی ئه‌و سوپایه ده‌كات كه ئه‌مه سه‌ره‌تای ئه‌و شیعره‌یه:
ئه‌م تاقمه مومتازه كه‌وا خاسسه‌ی شاهن
ئاشووبی دڵی مه‌مله‌كه‌ت و قه‌لبی سوپاهن
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌را و ئاژاوه‌ی نه‌بڕاوه‌ی نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بابان و پلان و هێرشكردنیان له‌سه‌ر یه‌كتری به‌پشتیوانی سوپای قاجاری و عوسمانی ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه نه‌هاته‌دی كه له ناخی نالی‌دا بوو.
- مه‌ولانا خالید و زمان و ته‌ریقه‌ت:
مه‌ولانا خالید ته‌نها رابه‌ری رێبازی نه‌قشبه‌ندی نه‌بوو، به‌ڵكو رووناكبیرێكی گه‌وره و خه‌مخۆرێكی نیشتمان و مه‌مله‌كه‌تی بابان بوو، هه‌روه‌ك چۆن نالی له بواری زماندا سه‌ره‌تایه‌كی نوێی هێنایه‌ئاراوه، مه‌ولانا خالیدیش سه‌ره‌تایه‌كی نوێی ئایینی هێنایه ئه‌م ناوچه‌یه، نه‌ك ته‌نها له كوردستان به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهانی ئیسلامی‌دا و به‌تایبه‌تی له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ولانا بهتازهكهرهوهی نه‌قشبه‌ندی داده‌نرێت و سه‌رده‌مێكی چه‌قبه‌ستووی خسته جووڵه و به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك زۆر به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و رێبازه‌كه‌ی ده‌چوون، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی نوخبه‌ی خوێنده‌وار و بازرگان و خه‌ڵكی بازاڕ مه‌ولانایان داده‌نا به فریادره‌سی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، نه‌ك ته‌نها له بواری ئایینی و رێبازی سۆفیگه‌ریدا مه‌ولانا سه‌رمه‌شق بوو، به‌ڵكو مه‌ولانا سه‌رمه‌شقی نالی و سالم و كوردیش بووه له تێكشكاندنی ئه‌م شێوازه له نووسین و شیعر و په‌خشان كه به كوردی نه‌ده‌نووسرا و ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو به كوردی و به شێوه‌زاری سلێمانی عه‌قیده‌كه‌ی نووسی، كاتێكیش مه‌ولانا له هیندستان بووه شیعری حه‌سره‌تی دیدار و دیتنه‌وه‌ی كوردستانی نووسیوه و ئه‌م تێڕوانینه بۆ نیشتمان بووبه سه‌رمه‌شقی شاعیرانی دوای خۆی به‌تایبه‌تی نالی.
سه‌رهه‌ڵدانی دیالێكتی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مه‌ولانا و رۆڵی ئه‌و له‌و بواره‌دا، به‌پێی دهستنووێك كه به‌ڕێز كاك ئه‌حمه‌دی نه‌زیری بۆی باسیكردم (كه لای ئه‌و پارێزراوه) كه بریتییه‌له شیعرێكی مه‌ولانا خالید پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته داوی رێبازی سۆفیگه‌ریه‌وه، له‌و شیعره‌دا مه‌ولانا باسله‌وه‌ده‌كات كه ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له شیعر و زمان و ئه‌ده‌بی كوردی بهێنێته‌ئاراوه چونكه پێیوایه مه‌زره‌عه‌ی دیوانی كوردی وشكه و ئه‌م ده‌یه‌وێت كارێزیك له دیوانی كوردی ده‌ربهێنێ، ئه‌مه‌ش كاتێك كه‌سێكی نزیكی خۆی داوایلێدهكات قایلببێت به‌وه‌ی بڕۆنه داخوازی كچێكی خانه‌دان بۆ مه‌ولانا، به‌ڵام مه‌ولانا رازینابێت و وه‌ڵامه‌كه‌ی به شیعر ده‌نێرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی خۆی، لهبهیتێكیدا ده‌ڵێ:
قه‌ڵه‌م سا ئاده‌ی تهكانده له خۆت
تا وهســـواری ته‌بع له‌شیعرا ناوم كه‌م
قافیه هه‌ڵبڕێژم وه‌سه‌ر نامه‌دا
تا نهزهمم هه‌روه‌ك دوڕی خۆشاوكهم
بۆ كه‌وای غه‌زه‌ل له پارچه‌ی غه‌زه‌ل
میقرازی زه‌وقی خـــۆم تازه ساوكهم
ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ناو عاله‌ما
دره‌خشان و به‌رز هه‌روه‌ك ههتاوكهم
مه‌زره‌عه‌ی وشكی دیوانی كوردی
وهئـــاوی لێوی قه‌ڵه‌م ســـــهراوكهم
شیعری دێر پاوی نه پۆڕ و نه گونج
وه‌ك قڵانشكی ده‌شت ره‌ئی بڵاوكهم
ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره ده‌سنووسه به‌ته‌واوی ساغبێته‌وه كه شیعری مه‌ولانا خالیده بۆمانڕوونده‌بێته‌وه كه نووسینی شیعر به كوردی و هێنانه‌ئارای سه‌رده‌مێكی نوێ له مێژووی زمان و ئه‌ده‌بی كورد و دروستبوونی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژوییه، پلانێكی بیرلێكراوه و بڕِیارلێدراوبووه له‌نێوان رووناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه و میره‌كانی بابان، به‌ڵام پێده‌چێ مه‌ولانا درێژهینهدابێ به‌و هه‌وڵه‌ی بۆ دروستكردنی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له زمانی شیعر و نووسین به كوردی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ولانا ده‌چێته هیند و رێبازێكی نوێ ده‌هێنێته كوردستان و مهشوڵی ئه‌و رێبازه بووه و پاشان نالی راسپێردرابێ بۆ ئه‌و كاره مه‌زنه، چونكه:
1. نالی هه‌ر له خانه‌قاكه‌ی مه‌ولانادا بووه و ژووری تایبه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌خاله‌تی له ململانێی نێوان مه‌ولانا و شێخ مارفی نۆدێی نه‌كردووه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شیعره‌كانیدا ره‌نگبداته‌وه، ته‌نها چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی كهمنهبێت كه باسی ئه‌وه ده‌كات خانه‌قاكه‌ی مه‌ولانا شه‌ووڕۆژ مه‌ڵبه‌ندێكی قه‌ره‌باڵغی زانست و عیرفان بووه و به شه‌ویش چراكانی هه‌ر نهكوژاونهتهوه و بێپسانهوه جمهیهاتووه له زانستخواز و خواناس، هه‌روه‌ك نالی ده‌ڵێ:
(نالی) سه‌رت له گونبهدهكهی خانه‌قا ده‌كا
لایێ پڕه له مه‌شعه‌له، لایێ له مه‌شغه‌له
دیوان ل 469
هه‌روه‌ها لهنامهیهكیشیدا بۆ سالم به دڵێكی پڕلهسۆزهوه هه‌واڵی خانه‌قا ده‌پرسێ ئایا ره‌بیعی ئاهووه یان چایری ستوور.
له كتێبی (مناڤر اڵانشاو) عیماده‌دین مه‌حمود گه‌یلانی نووسیویه‌تی و نالی پێشه‌كی بۆ نووسیوه و به‌یته عه‌ره‌بییه‌كانی شه‌رحكردووه، نالی كاتێك به‌یتی شاعیرێك ده‌هێنێ ده‌ڵێ فڵان شاعیر له‌م به‌یته‌دا ده‌ڵێ، به‌ڵام كاتێك نموونه به قه‌سیده‌یه‌كی مه‌ولانا ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێ (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی سلێمانی له‌م غه‌زه‌له‌دا ده‌فه‌رموێ: مولانا خالید نقشبندی سلیمانی در این غزل فرمودند(:
وام بگرفتم بصد جان گرد نعلین ترا
بی رخت چندان مگول شد شب تاریك هجر
مناڤر الانشاو ل189
ئه‌ڵبه‌ته به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (فه‌رموویه‌تی) جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی (ده‌ڵێ) ئه‌م ناوهێنانه به‌مشێوازه ده‌رخستنی پله‌وپایه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئایینی ئه‌و كه‌سه پیشانده‌دات. پاشان نیسبه‌تدانی مه‌ولانا به (سلێمانی) دروستكردنی هێمایه‌ك بۆ هاوشاری و هاونیشتمانیبوونی نێوان نالی خۆی و مه‌ولانا خالید، ئه‌گینا مه‌ولانا له هیج شوێنێك له كتێب و شیعر و نامه‌كانیدا ناوی خۆی به (خالید سلێمانی) نه‌هێناوه، به‌ڵكو زۆربه‌یجار به (خالد الشهرزوری الجافی، خالید الكردی الشهرزوری، خالد النقشبندی). نالی له سه‌ره‌تای كتیبهكهشدا ناوی خویشی هاوئاهه‌نگ كردووه به‌وشێوازه‌ی كه ناوی مه‌ولانای پێهێناوه واته نیسبه‌تی ناوی خوبشی داوه‌ته‌پاڵ سلێمانی، هه‌روه‌ك چۆن نیسبه‌تی ناوی مهولاناشی داوه‌ته‌پاڵ سلیمانی و به‌مشیوه‌یه نوسیویه‌تی (خچر السلیمانی المعروف بنالی)، دیاره نالی زۆر وابه‌سته‌ی سلیمانی بووه، بۆیه نیسبه‌تی مه‌ولانا و خۆشی داوه‌ته‌پاڵ سلێمانی، له‌كاتێكدا نه خۆی به نالی سلێمانی ناسراوه و نه مه‌ولاناش خۆی به سلێمانی ناساندووه، له‌كاتێكدا ده‌زانین مه‌ولا نا زۆر هه‌ولیدا كیشه و ئاریشه‌ی كورانی( به‌به) له‌گه‌ڵ یه‌كتری چاره‌سه‌ربكات بۆئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌كی گرنگ بۆ كورد له م شاره‌وه دروستبكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچیان به قسه‌یان نه‌كرد و مهولاناشیان له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یان ده‌رپه‌راند و مه‌ولاناش ناچار به‌ته‌واوی خۆی یه‌كلاكرده‌وه بۆ رێبازه عیرفانییه‌كه‌ی و به سلوكی سالیكاندا عروجیكرد بۆ جیهانی مه‌له‌كوتی عیرفانی.
كه‌واته ئێمه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت هه‌بووه له‌نێوان مه‌ولانا و نالی‌دا، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه و و ململانییه سه‌خته‌ی له‌سلێمانیدا هه‌بوو له‌نێوان هه‌ردوو رێبازی نه‌قشبه‌ندی و قادری و سه‌ره‌ڕای له بێلایه‌نی كه‌وتنی بابانییه‌كان و پشتگیریان له یه‌كێك له‌و رێبازانه كه ركه‌به‌ره‌كه‌ی مه‌ولانا بوو و سه‌ره‌ڕای دۆستایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی نَێوان نالی و میره‌كانی بابان، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌بونی رووداوه‌كان له ساته‌وه‌خته مێژوییدا، كه‌چی نالی له ناوه‌ندی رێبازه‌كه‌ی مه‌ولانادا كه خانهقاكهیهتی ژووری تایبه‌تی خۆی هه‌ڵبژاردووه خۆی تیایداجێگیركردووه، له‌كاتێكدا نالی موریدی رێبازی نه‌قشبه‌ندی نه‌بووه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گرنگه بۆ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له‌نێوان مه‌ولانا و نالی‌دا كه پێده‌چی له ئه‌نجامی راگوڕینهوه گفتوگۆی نێوانیان هاوئاههنگییهگی فیكری و فه‌رهه‌نگی و جیهانبینی ئاییی و تاده‌گاته تیڕوانینیان بۆ روداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌نێوانیان هه‌بووبی، بۆیه نالی نه‌یتوانی داببڕێ له مه‌ولانا خالید و خانه‌قاكه‌ی، ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی نالی ده‌بێ خویندنهویتری بۆبكرێت.. هه‌وڵه‌كانیشی به‌دوای كه‌له‌پووری نالی فروانتربكرێت و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش پێویسته له ستادێكی نالیناسیدا رێكبخرێت و ئه‌و كهلهپوورهش له‌هه‌موو گۆشه نیگاكانهوه بخوێنرێته‌وه.
•••
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1. دیوانی نالی – لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عهبدولكهریمكی موده‌ڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم، ئێران، سنه، ئینتیشارات كوردستان، چاپی سێهه‌م، سنه 1383.
2. مناڤر اڵانشاو، تألیف محمود بن محمد الگیلانی، تقدیم و شرح اڵابیات العربیه بالفارسیه، الملا خچر النالی الشهرزوری، من منشورات ملتقی نالی، مۆسسه ژین، سلێمانی 2011.
3. چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فیلۆلۆژی ده‌رباره‌ی زمانی كوردی - دیالیكتی سلێمانی- وه‌رگێڕانی له فرانسییه‌وه بۆ كوردی: نه‌جاتی عه‌بدوڵڵا، پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی و پێشه‌كی: فه‌رهاد شاكه‌لی، چاپه‌مه‌نی بنكه‌ی ژین، سلێمانی 2005.
4. نالی هه‌ر له‌لوتكه‌دایه: ئاماده‌كردنی م. عه‌لی، له زنجیره كتێبی گۆڤاری كۆچ ژماره (6)، ده‌زگای چاپ و په‌خشی حه‌مدی، چاپی یه‌كه‌م، سلێمانی 2009.
5. دهسنووسێك له‌لای كاك ئه‌حمه‌دی نه‌زیری له سنه كه شیعرێكی مه‌ولانا خالیده و خۆی بۆی خوێندمه‌وه و دوایش نووسیمه‌وه.
|
50423
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, November 6, 2014
|
|
|