له‌و رۆژانه‌ی زۆرترین قسه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێت له كوردستان و به نیازی چاكسازی و گۆڕانكاری خواستێك هه‌یه ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری بكات و رازی نییه به‌وه‌ی كه هه‌یه، پێمان چاك بوو یه‌كێك له‌و مامۆستا به ئه‌زموون و رۆشنبیره ناودارانه‌ی خوازیاری گۆڕانكارین و (به‌دیل)ی پێیه بۆ هه‌موو پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان بدوێنین.. ئه‌ویش به‌ڕێز(مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن)ه.
وێڕای سوپاس بۆ مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن له‌سه‌ر خواستی خۆی ده‌ستكاری هیچ له وه‌ڵامه‌كانمان نه‌كردووه و ته‌نها ده‌سته‌واژه زاره‌كییه عه‌ره‌بییه‌كانمان به‌گوێره‌ی پێویست وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كورد.
بێگومان هه‌ریه‌ك له چه‌مكه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی بواری په‌روه‌رده و فێركردن (پرۆگرام – فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت – مامۆستا- قوتابخانه – قوتابی وپێداویستییه‌كانی فێركردن..) مایه‌ی تێڕامان و سه‌رنجدانن و ده‌كرێ گومان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دروستبكه‌ین، خۆمان باوه‌ڕ پێبهێنین كه له حاڵه‌تێكی ته‌ندروستیدا ده‌گوزه‌رێنین و مامۆستا شێرزادیش روئیاكانی خۆیمان بۆ روونده‌كاته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین گۆڕانكاری بكه‌ین ئه‌مانه‌وێ قسه له‌سه‌ر ئێستا بكه‌ین چونكه ئێستا نه‌ناسین به دڵنیاییه‌وه ناتوانین گۆڕانكاری بكه‌ین له‌م په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌ی كه له‌و كاته‌وه‌ی حوكمه‌تی عێراقی دامه‌زراوه هه‌یه و تا ئێستاش كه سه‌ده‌كانی پێشكه‌وتن چه‌رخی ته‌كنه‌لۆژیایه و مرۆڤ كراوه به سه‌نته‌ر به‌ڵام هه‌ر په‌یڕه‌وی عه‌سكه‌ریانه له‌ناو پرۆسه‌ی خوێندندا و له‌ناو پراكتیزه‌كردنی پرۆسه‌كه‌شدا به‌رێوه ئه‌چێ، پێتوایه چاكسازی بكه‌ین یان گۆڕانكاری بكه‌ین ؟
وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ته ده‌توانین له‌م قۆناغه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به باڵه جیاوازه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات یه‌كی گرتووه به تایبه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌ی حوكمڕانن(یه‌كێتی و پارتی) تا ئێستا دوو وه‌زیرمان هه‌بووه كه ئه‌وه ماوه‌یه‌كه كاك دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان بۆته وه‌زیری په‌روه‌رده ئێمه له‌گه‌ڵا ئه‌و چه‌ند دانیشتنمان هه‌بووه، من خۆشم كه ئه‌ندامم له كۆنگره‌ی په‌روه‌رده كه له به‌هاردا وا بڕیاره ببه‌سترێت، ئومێده‌وارین بیر له چاكسازی نه‌كه‌ینه‌وه به ته‌نها، به‌ڵكو بیر له گۆڕانكاری بكه‌ینه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته میراتی ئه‌و سیستمه‌ی كه بۆمان ماوه‌ته‌وه میراتی به‌عس و ته‌مه‌نی (50) ساڵا زیاتره، میراتێكی تا بڵێی خراپه له بواری په‌روه‌رده و فێركردن به گشتی و ئه‌توانین بڵێین سیسته‌مێكه كه به‌رده‌وام چاوی له‌وه بووه پشتگیری ده‌سه‌ڵاتداران بكات، با دیكتاتۆریش بن، ده‌سه‌ڵاتی كوردیش له‌و(15) ساڵه حاڵی له حاڵی به‌عس باشتر نه‌بووه، به بڕوای من هه‌تا خودی قوتابیانی له‌ت وپه‌تكرد له به‌ینی حیزبه‌كاندا دابه‌شبوون، هه‌ر كه‌سه وپشتی خۆی له قوتابیان و خوێندكاران هێزی قوتابیان‌ولاوانیان له‌تكرد به ناوی رێكخراوی مه‌ده‌نی من هیچ بڕوایه‌كم نییه له كوردستان رێكخراوی مه‌ده‌نی هه‌بێت، له پیشه‌كاره‌كان، له ئه‌ندازیاران، له‌پارێزه‌ران، له مامۆستایان ره‌نگه كه‌سی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت به‌ته‌نها له ناویاندا وه‌كو هه‌یكه‌لێ وه‌كو بونیادێ وه‌ك رێكخراوێك من گومانم هه‌یه كه رێكخراوی مه‌ده‌نی هه‌بێت، پرسیاره‌كه‌ی تۆ كه له منی ده‌كه‌یت من ره‌شبینم تا ئێستا گۆڕانم نه‌دیوه له‌و(16) ساڵه‌دا و به رای من دوو روانین هه‌یه ئێستا له‌ناو كوردا ئه‌وانه‌ی خه‌می په‌روه‌رده‌یان هه‌یه یه‌كێكیان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی كورد به ئه‌نقه‌ست نایه‌وێت سیسته‌می په‌روه‌رده بگۆڕێت چونكه ده‌یه‌وێت سیسته‌می(ته‌قلیدی) و مردوو و كۆن بێت چونكه به‌وه خۆی پاراستووه، هه‌ندێك له‌و رایانه كه من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه به رای من ده‌سه‌ڵاتی كورد و سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌وانه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده كارده‌كه‌ن تا ئێستا نازانن چ ده‌زگای هه‌ستیار و ترسناك له به‌رده‌ستماندایه به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی كه تۆ له‌وێدا كارگه‌یه‌كی مرۆڤ دروستده‌كه‌یت به‌ر له هه‌موو شت مرۆڤ دروستده‌كه‌ی به‌داخه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده لای ئێمه فه‌لسه‌فه‌یه‌كه به رۆحی زۆر كۆنه‌خواز ئیشیكردووه، لاساییكردنه‌وه ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و قسه‌ی تۆ زۆر راسته كه ئێمه له عێراق به‌گشتی كورد به‌شێكبووه له عێراق تا ئێستا كوردستان په‌یڕه‌وی ئه‌و یاسا سه‌ربازییه‌مان كردووه كه له ناو به‌غداد حوكمكراوه هه‌روه‌ها خۆشی پاشماوه‌ی ئه‌قڵیه‌ت و سیسته‌می ئینگلیزییه كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌میشه‌وه بۆ قۆناغێكی زۆر و پێش ئه‌وه سیسته‌مێكی سه‌ربازی بووه، سیسته‌می سه‌ربازی له زۆر وڵات‌دا په‌یڕه‌وكراوه به تایبه‌تی قوتابخانه‌كانی هه‌موو دونیا به‌و قۆناغه‌دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیسته‌یه‌م و له هه‌زاره‌ی سێیه‌م هه‌موو دنیاگۆڕانی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هاتووه ئه‌وروپا ته‌واو ده‌یه‌وێ رزگاری ببێت له‌و سیسته‌مه سه‌ربازییه و هه‌وڵیشیداوه هه‌تا ئێستا گفتوگۆی زۆر جیدی هه‌یه رۆحی نێرسالاری و پیاوسالاری و ئه‌وه‌ی كه رۆحی نێرینه‌یه پێیده‌وترێت(رۆحی جه‌نگاوه‌ران) هێشتا سیسته‌می په‌روه‌رده رزگاری نه‌بووه لێی، فه‌لسه‌فه‌یه‌ك هه‌یه له ئه‌وروپا زۆر باوه پێی ده‌وترێ(جێبه‌جێكردنی په‌روه‌رده به مێكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده) من له زۆربه‌ی گفتوگۆكان دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ژن ، مێ به‌گشتی رۆحی ئاشتیخوازی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه ئه‌وه‌ی جه‌نگ دروستده‌كات پیاوه‌كانن، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه ئه‌وپرۆگرامه كۆنه نه‌گۆڕین له‌وێشه‌وه ئه‌بێت ده‌ستپێبكه‌ین، له‌وێشه‌وه ده‌بێت ده‌ستپێبكه‌ین، بیرمان نه‌چێت سیسته‌می په‌روه‌رده یه‌ك شت نییه، سیسته‌می په‌روه‌رده پێویستی به هه‌موو كه‌ره‌سته ماددییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵا هێز و توانای مرۆڤ خۆی واته تۆ كۆمه‌ڵێك هێز و مرۆڤت ده‌وێت سوپایه‌ك مرۆڤی په‌روه‌رده‌كاری ده‌وێت، له‌گه‌ڵا هه‌موولایه‌نی دارایی و پێویستییه‌كان كه له رێگه‌ی پاره وپول جێبه‌جێده‌بێت، هه‌موویمان بۆ ده‌بێ دابینبكرێ، ئینجا سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ دروستبكه‌یت، ئه‌ویش چۆن قوتابخانه پێیده‌وترێ ژینگه..! ژینگه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌ك قوتابخانه له كوردستان به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت كه ئێمه ئه‌و خه‌ونانه‌ی خۆمان تیایدا به‌دی بكه‌ین، تا ئێستا كتێبه‌كان وه‌كو تیۆر، وه‌كو شه‌رح، وه‌كو شیكردنه‌وه قوتابییه‌كان دێن ده‌رخی ده‌كه‌ن توتی ئاسا به په‌نجه، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت سیسته‌مێكه هه‌رگیزپێویستی به‌وه نییه شت ئه‌زبه‌ر بكه‌ین به‌ڵكو شت ده‌بینی و ده‌بیستی به‌پراكتیكی به عه‌مه‌لی هه‌ر رسته‌یه‌ك كه تۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ی مومكین نییه به وێنه نه‌تبێت مێژوو به وێنه هه‌یه جوگرافیایه به وێنه هه‌یه ئه‌مڕۆ دنیا دنیای ته‌كنه‌لۆژیایه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌كنه‌لۆژیای تازه به كۆمپیوته‌ركردنی دنیای خۆمان به كۆمپیوته‌ركردنی هه‌موو زانیارییه‌كان ده‌یه‌ها كه‌ره‌سته‌ی هاوچه‌رخ به كار نه‌هێنین بۆ قوتابیان هه‌موو هه‌سته‌كانیان به ئاگا بێت له‌پۆل له هۆڵه‌كانی خوێندن به‌تایبه‌تی بۆیه من زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م دروستكردنی قوتابخانه‌ی تازه زۆر پێویسته، من له‌گه‌ڵا وه‌زیری په‌روه‌رده كاك دڵشاد وه‌ك وه‌زیری تازه زۆر دڵگه‌رمه كه ئه‌و گۆڕانكارییه ببێت به‌ڵام دیسان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه لێی بگه‌ڕێن و ده‌ستی واڵا بكه‌ین زۆر باشه چونكه من زۆر به گومانم له‌و دوو حیزبه زۆر بێ‌باك و كه‌مته‌رخه‌م و ملهوڕن تێی ناگه‌ن باش بۆیه من ترسێكی زۆر گه‌وره‌م هه‌یه كه نه‌توانن ئه‌و وه‌زیره‌ی كه خه‌ونی هه‌یه لێی بگه‌ڕێن و له‌و چوار ساڵه، ئه‌گه‌ر بكرێت خه‌ونه‌كانی به‌شێكی خه‌ونه‌كانی په‌روه‌رده هێنایه‌دی لێی بگه‌ڕێن با چوار ساڵی تر به‌دوایدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌مانێكی درێژدا چونكه زۆر جار به گۆڕینی وه‌زیرێك تا وه‌زیرێك یه‌كدنیا گۆڕانكاری په‌یدا ده‌بێت، ره‌نگه كه‌سێكی تر بێت دڵگه‌رم نه‌بێ بێ‌باك بێت عه‌قڵی ته‌قلیدی هه‌بێت، بۆیه ژینگه‌ی قوتابخانه پێویستییه‌كان ته‌كنه‌لۆژیای تازه گۆڕینی په‌یوه‌ندی مامۆستا و قوتابی به شه‌و و رۆژێك نابێت، بیرمان نه‌چێت ساڵه‌هامان ده‌وێت به‌داخه‌وه له كۆلیژیش له‌دوای شه‌شی ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی نمره‌یان نه‌هێناوه ئه‌ڵێن با ببێت به مامۆستا له هه‌موو دنیا مامۆستا كه‌سی یه‌كه‌مه له‌پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و مرۆڤه دروستده‌كات دواجار هاوڵاتییه‌كی خاكپه‌رست و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌په‌رست، ئه‌و مه‌یمون به مه‌یمونی له‌دایكده‌بێت و به مه‌یمونی ده‌مرێت، به‌ڵام مرۆڤ كه له‌دایكده‌بێت په‌روه‌رده‌یه ئه‌یكات به مرۆڤ ئێمه ئه‌م حه‌لقه‌پچڕاوه لامان هه‌تا ئێستا به‌ڵكو ئێمه زۆر شانازی ده‌كه‌ین ساڵانه كۆمه‌ڵێك پیشه‌گه‌ر فڕێ ده‌ده‌ینه نێو دونیا زۆربه‌شیان به یه‌ك دنیا نه‌زانینه‌وه فڕێ ده‌ده‌ینه ناو خانه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئێمه ئه‌و هه‌موو ئه‌ندازیار و پزیشك و ئه‌فسه‌ر و مامۆستایه‌مان هه‌یه، به‌ڵام زۆرمان هه‌یه خیانه‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵا خاك و خه‌ڵك ئه‌مانه له‌كوێ ده‌رچوون له وڵاتی ئێمه به‌داخه‌وه له‌په‌روه‌رده‌ی ئێمه هیچ ئه‌خلاقێك نییه كه فێرمان بكه‌ن ئێمه راستگۆ و پاكوته‌میز بین كه‌سێك نییه سكی به ژینگه و سروشتی كوردستان بسووتێ ئه‌وه ئه‌بێ له باخچه‌ی ساوایانه‌وه هه‌ستی پێبكه‌ین، كه‌سێ له‌شی خۆی ناناسێ نێر و مێ لێره ده‌بێ له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ستی پێبكه‌ین كه‌سێك نییه به رۆحی ئاشتیخوازی په‌روه‌رده ببێت، ئه‌بێ له منداڵی ده‌ستی پێبكه‌ین به كوردی و به كورتی بیروڕام وایه هه‌وڵێكی رادیكاڵانه بۆ گۆڕینی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ی كارێك ده‌بێت ئه‌مڕۆ بیكه‌ین نه‌ك به‌یانی ..
پرسیار: مامۆستا ئه‌و سیستمی په‌روه‌رده خۆمان ده‌یبینین ئێستا له‌ناویا گه‌وره ئه‌بین مامۆستاین ئیشی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین پێت وا نییه ئه‌م سیستمه تاكی كوردی منداڵی ئێمه ئه‌وانه‌ی پێویسته ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌مانه ئه‌كاته دووژمنی كتێب دوژمنی مه‌عریفه رقی له مه‌كته‌به رقی له مامۆستایه رقی له خوێندنه رقی له قه‌ڵه‌مه؟
وه‌ڵام: من له هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی خۆم له هه‌موو نووسینه‌كانی خۆم جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه یه‌كه‌م تۆرانی ئێمه له‌گه‌ڵا كتێب و مه‌عریفه‌ت و زانین و زانیاری له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كات له‌پۆلی یه‌كه‌وه ده‌خه‌زارمان ده‌كه‌ن دڕدۆنگمان ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ وتت ده‌مانكه‌ن، ئه‌مانكه‌ن به دوژمنی زانین به‌گشتی نابین به كرمی كتێبان(یانی كرمی كتێبان یانی له‌به‌رده‌وام له‌ناو كتێب بژی) به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌یكه‌ین ده‌قاوده‌ق ئه‌و قسه‌ی تۆیه كه ئێمه ئه‌یانكه‌ین به دوژمنی بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه ئه‌وه كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه چونكه له‌هه‌موو دونیای پێشكه‌وتوودا یه‌كه‌م شت كه فێرت ده‌كه‌ن كه‌لتور و خوێندنه‌وه‌ت له‌هه‌موو میلله‌تی ئه‌وروپا ئێستا كه‌لتور و خوێندنه‌وه‌یه له‌پۆلیس تاكو ده‌رگاوانی هه‌موو پیشه‌گه‌ره‌كان ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن خۆیان په‌روه‌رده‌كه‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده یه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی ئاسانی هه‌یه ده‌ڵێت(تاكو مه‌رگ ده‌بێت فێربیت) ته‌نها ئه‌وه ئامانجه‌كه‌مانه كه نان په‌یدابكه‌ین(زۆر جار قوتابخانه ده‌بێت به نانه‌واخانه) له هه‌موو دونیای پێشكه‌وتوودا خه‌ڵك له‌دایكده‌بێت له‌ڕووی نیزامی سه‌رمایه‌داری، سۆشیالی بێت، كه‌نیسی عیساپه‌رسته‌كان بن دابینی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكن كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه بچێته قوتابخانه بۆ ئه‌وه‌ی نان په‌یدا بكات به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و پۆستانه‌ی ئه‌وپیشانه‌ی كه‌پاره‌ی زۆرتری تێدا ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌ك پزیشك و ئه‌ندازیاران له‌و په‌نجا ساڵه‌ی رابردووه‌وه خه‌ڵك حه‌زده‌كات منداڵه‌كانی بێت به‌وه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزه چونكه پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆڵڕێژێكه ئه‌وه‌ی به‌رده‌می ماڵی ئێمه پاك ده‌كاته‌وه له سه‌ركرده‌كان گه‌وره‌ترن لای من، ئه‌بێ لای هه‌موو گه‌وره‌تربن ئه‌وه‌ی خۆڵی به‌رده‌می ماڵمان ده‌ڕێژێ له سه‌ركرده‌كانی كورد پایه بڵندترن چونكه ئه‌و نه‌بێ گه‌ندوگوو ده‌مانخوا،پایه‌وپله‌كان لامان یه‌كێكیان به‌رزه و یه‌كێ نزم هیچ پایه‌یه به‌رزتر نییه له‌پایه‌یه‌كی تر هیچ كارێك له كارێكی تر ئه‌وه‌ی تۆ وتت، ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وخه‌ته به‌ڵێ من قه‌ناعه‌تم وایه بۆچی ده‌ڵێم ئێمه ته‌نها ده‌مانه‌وێ پیشه‌گه‌ره‌كان دروستبكه‌ین، له‌راستیدا ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه خانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پڕبكه‌ین به كۆمه‌ڵێ و ئه‌وه‌ش بزانه زۆربه‌ی زانكۆكان خه‌ڵك به دڵی خۆی ناچێته به‌شه‌كانی كه حه‌زی له خوێندن بێ و له‌هه‌موو دونیادا ئازادی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی پیشه و كه‌سێ نییه ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل بێ ئێمه ئه‌وه‌نده به خه‌ڵك ده‌ماخ زل و ته‌مه‌ڵا و ته‌وه‌زه‌ل هێز و توانای ئه‌وه‌ی نابێ وانه‌كانی خۆشی بخوێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ بڕیار ئه‌ده‌ی له‌سه‌ری كه ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌له و ئه‌وه‌ی كه ئه‌یكه‌ی به دووژمنی(وه‌ك وتت) جگه له‌وه كاره‌ساته له هه‌موو قوتابخانه‌كان من گه‌ڕاوم كتێبخانه‌ی تێدا نییه یان كتێبخانه‌ی تێدایه چه‌ند كتێبێكی تێدایه كه‌س ناچێ به‌لایا یان له‌پشت مدیره‌وه دایان ناوه بۆیه دوژمنایه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵا مه‌عریفه له‌گه‌ڵا قوتابخانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كاره‌ساتی قوتابخانه ده‌مانكات به دووژمنی كتێب كه مرۆڤی ئیفلیج و گرگن و خه‌سی و ترسنۆك و شه‌رمن دروستده‌كات ماڵا و مه‌كته‌ب لای ئێمه دوو ده‌رگای زۆر گه‌وره‌ن كه مرۆڤی ترسنۆك دروستیده‌كه‌ن(شه‌رمن، دڕدۆنگ، خه‌مگین، وه‌ڕس وپه‌ست) دواجاریش ئێمه ده‌یه‌ها ساڵه جگه له مرۆڤێ كه به كه‌م ئه‌زموونێكه‌وه پیشه‌كه‌ی خۆی ده‌زانێ جگه له‌وه هیچی ترمان نه‌كردووه.
پرسیار: مامۆستا من راپرسیم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه مامۆستایانی ئافره‌ت مامۆستایانی ژن سه‌ركه‌وتووترن له‌بواری په‌روه‌رده یان مامۆستای پیاو، مامۆستای ژن عاتیفه‌ترن به سۆزتر وبه وه‌فاترن به‌رامبه‌ر به قوتابیان یان مامۆستایانی پیاو، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌و راپرسیه‌دا كه وه‌ڵامی هاته‌وه هه‌مووی ئه‌ڵێن ژنان توندوتیژترن، ژنان كه‌م ته‌جروبه‌ترن له‌گه‌ڵا خوێندكاران‌دا ئه‌مه‌پێت وانییه پرۆسه‌ی كه جه‌نابت له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا وتت به مێكردنی پرۆگرام یان به مێكردنی په‌روه‌رده دژایه‌تییه‌ك دروستبكات؟
وه‌ڵام: ئه‌و قسه‌ی تۆ زۆر راسته ئه‌و رۆحه ئاشتیخوازه‌ی كه ئێستا له نێوان پیاوان و ژنانی رۆژئاوا په‌یدا بووه با بڵێین ئه‌وانه‌ی له‌په‌روه‌رده‌كاری كارده‌كه‌ن زۆریان له‌و بابه‌ته‌ن بڕوایان به سزا و ئه‌شكه‌نجه و لێدان و كوتان نه‌ماوه ئه‌گه‌ر بشكرێ ده‌وڵه‌ت سزای ده‌دات ئه‌و سیستمه لێ ناگه‌ڕێ هه‌ركه‌سێ بۆ خۆی ئازاد بێ بۆیه ئه‌و رۆحه توندوتیژه‌ی له وڵاتی ئێمه هه‌یه له هه‌موو خانه كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپاده‌بێت، یه‌كه‌م توندوتیژی خۆمان له ماڵه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، بیرت نه‌چێ باوك له وڵاتی ئێمه دایك له وڵاتی ئێمه هه‌ردووكیان خه‌مگینن وه‌ڕسن و ده‌یه‌ها كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه وا ئه‌وانیش به نه‌خۆشی گه‌وره‌بوون به‌رده‌وام بیرت نه‌چێت توندوتیژی میراته چۆن ره‌نگی چاو له ڕێی جیناته‌وه كۆمه‌ڵێ سیفاتی دایك‌وباوك هه‌ڵده‌گرێ هه‌ندێ خود خوڕه‌وشت هه‌یه هه‌ندێ دۆخ هه‌یه كه مرۆڤ تێیدا ده‌ژی كه به میرات له باوپیران ده‌مێنێته‌وه له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا دوای ئه‌و دوو جه‌نگه گه‌وره‌یه دوای ده‌یه‌ها كوشتار و شه‌ڕی گه‌وره‌ی هه‌تا ئاینی مه‌زهه‌بی وه‌كو ئێستا سونه و شیعه كرا گه‌شتنه قه‌ناعه‌ت كه ئه‌بێ ئه‌م جۆره هه‌ندێ له مافی مرۆڤ ئه‌گریت راگه‌یاندنی كاتی خۆی پێی ده‌وترێ دوایی له‌و رۆژگاره‌وه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م خه‌ڵك بێ ئیش ده‌كات هه‌موو ئه‌وروپا لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ده‌ڵێ:( ئه‌رێ ده‌كرێ به ئاشتی بژین؟! بۆیه یه‌ك له‌و ده‌زگایانه‌ی ئیشی له‌سه‌ر كرا په‌روه‌رده بوو له رۆژئاوا بیریارێك وه‌ك (بیریار راستێڵا)ماتماتیكناس بوو ئه‌م كابرایه هه‌موو ئه‌و سه‌ربازی ئینگلیزییه‌ی خسته ژێر گومانه‌وه هه‌وڵی زۆر شۆڕشگێرانه‌یدا سیسته‌می سه‌ربازی بكاته سیسته‌می مه‌ده‌نی سڤیل مرۆڤدۆستی بۆیه بڕوای من وایه ئه‌و قسه‌ی تۆ زۆر راسته منیش له‌ژیانی رۆژانه‌ی خۆمدا ئه‌وه‌نده ژنی توندوتیژم به‌قه‌د ئه‌ویش پیاوم بینی له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودی كۆمه‌ڵگای كوردی له ده‌ردی توندوتیژی نه‌ژیاوه خودی خۆی له ماڵا، له مه‌كته‌ب و مزگه‌وت، خانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌ناو خودی حیزب، له‌ناو هه‌یكه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ناو رێكخراوه‌كان، له‌ناو فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر جاده‌كان هه‌موومان به‌رامبه‌ر به یه‌ك دڕدۆنگ و دووژمنی به یه‌كترین. من گاڵته‌م پێیه ئه‌ڵێن یه‌كترمان خۆشده‌وێت له‌م وڵاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له منداڵی‌دا له‌سه‌ر ئه‌خلاقی توندوتیژی گه‌وره بووین شاعیر رسته‌ی زۆر جوانی هه‌یه(شه‌پازله‌یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی ده‌دات رۆڵه‌بمبوره ده‌ستی من نه‌بوو ده‌ستی باوكم بوو) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من مه‌سه‌له‌ن به‌شێك له میراتی باوكم هه‌ڵگرتووه، من ساته‌وه‌ختی وا هه‌یه توندوتیژیم ئه‌گه‌ر ساڵی جارێ بێ ئه‌وه نه‌نگییه و شه‌رمه بۆ من، به‌ڵام من ناتوانم له میراتی باوكم له سه‌دا سه‌د ده‌ربازم بێت هه‌روه‌ها كوڕه‌كه‌شم به‌شێك له‌و میراته هه‌ڵده‌گرێت من زووترپێم وتی وتم مه‌یمون به مه‌یمونی له‌دایكده‌بێ به مه‌یمونیش ده‌مرێ، هه‌روه‌ها(پڵنگیش)مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكی بایه‌لۆژی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌كرێ ئیشی له‌سه‌ر بكرێت ببێت به مرۆڤ.
به‌مێكردنی په‌روه‌رده به‌و مانایه نایه‌ت ژماره‌ی ژنه‌كان وه‌كو مامۆستا زۆر بن ئیتر دونیا زۆرئاسووده و ئارام ده‌ژین به‌ڵكو مێكردنی په‌روه‌رده رۆحی ئاشتییه له‌خودی ئافره‌ت زۆرتره رۆحی جه‌نگاوه‌ری له‌پیاودا زۆرتره په‌یوه‌ندی زۆری به مێژووی ژن وپیاو تیایدا ژیاوه پیاو(10000)ساڵا له‌مه‌وبه‌ر حوكمی نێرینه هاتووه و به حوكمی دایكسالاری گوایه ده‌ڵێن ملیۆنه‌ها ساڵا ئافره‌ت حوكمی كردووه دایكسالاری بووه وه‌ك یه‌ك بوونه یه‌كسان بوونه به‌ڵام له(10000) سالی رابردوودا كه ده‌سه‌ڵاتی نێر زاڵا ده‌بێ به رۆحی راوچی و جه‌نگاوه‌ری دێته دونیا، بۆیه ئه‌و رۆحه ئێستاش ماوه هه‌تا له وڵاتی رۆژئاواش ماوه، بیرمان نه‌چێ به‌س له‌وێ ئیش له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌رده‌وام لای ئێمه ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه .
پرسیار: مامۆستا یه‌كێك له سێ كوچكه‌كانی په‌روه‌رده مامۆستایه پێت وا نییه مامۆستا قوربانییه‌كی تره له‌و ناوه‌دا؟
وه‌ڵام: بێگومان قوربانییه، مامۆستا بیرت نه‌چێت له‌ڕووی هێزی مادییه‌وه دارایی و گیرفانه‌وه تا ئێستا مامۆستا ئه‌وپایه‌ی كه هه‌یه‌تی به‌پێی ئه‌و هیلاكیه‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌وپاداشته‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه، بیرمان نه‌چێت به درێژایی ئه‌و ساڵانه مامۆستا من وایده‌بینم ئه‌و موچه و ئه‌و هێزه داراییه یان ئه‌وپاداشته‌ی له‌ڕووی مادییه‌وه ئه‌درێ به مامۆستا كه‌مه ره‌نگه له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌كه‌وه ئێمه زۆر رۆژگار مامۆستا لامان پیرۆز بوو بێ به شێوه‌ی ته‌قلیدی زۆر شتمان لا پیرۆز ده‌بێت له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕووی با بڵێین خۆ تۆ له قۆناغی ده‌ره‌به‌گی ناژی ئێستا ده‌وڵه‌ت هه‌یه به حساب ده‌زگاكانت هه‌یه پاداشتی مامۆستا به‌وه ده‌درێته‌وه كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئه‌وپێگه راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ بگێڕێته‌وه كاتی خۆی یابان دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كابرای ئیمپراتۆر ده‌ڵێ: من هێزی قازییه‌كم دا به مامۆستا و هێزی ئیمپراتۆرێكم دا به مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاری خۆی بكات كه تۆ هێزێكی كه‌م له ده‌ستی مامۆستا بوو حورمه‌تی نه‌گیرا و خۆی باش په‌روه‌رده نه‌كرا، بیرمان نه‌چێت تۆزێك له‌مه‌وبه‌ر وتمان كێ نمره‌ی كه‌می هێنا یان كوڕی هه‌ژار بوو بچێ ببێ به مامۆستا ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بیركردنه‌وه‌ی چه‌وته زۆر گرنگه ئه‌و كۆلیژ و شوێنه‌ی مامۆستا په‌روه‌رده ده‌كات له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده‌ی بكات و یه‌ك له شته هه‌ره ساده‌كان كه ئێمه له بیرمان چووه ده‌بێت مامۆستا به حه‌زی خۆی بێت مامۆستا به عه‌شقه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر كاری خۆت خۆش نه‌وێت ئه‌سته‌مه تیایدا داهێته‌ر بیت ئه‌و قوتابیه‌ی كه به زۆر ده‌نێرێت بۆ كۆلیژ دیسان ئه‌ویش داهێنه‌ر نابێت، كۆی ئه‌و سیسته‌مه سیستمی زۆر مرۆڤكوژه هه‌رگیز توانا و سیسته‌می په‌روه‌رده له وڵاتی ئێمه‌ی مرۆڤكوژه به هه‌موو ماناكانیه‌وه هه‌رگیز توانا و هێزی داهێنان له‌م وڵاته‌دا تا ئێستا ئه‌وه‌ی كراوه پیشه‌گه‌رییه داهێنان شتێكه وپیشه‌گه‌ر شتێكی تره.
پرسیار: مامۆستا له‌پێناو زیادكردنی مووچه به ده‌یان و سه‌دان مامۆستا ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵام گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده كه هه‌موومان ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته مامۆستا تا موشریفێك تا وه‌زیرێكی ته‌ربیه قه‌ناعه‌تی وایه سیستمی په‌روه‌رده ده‌بێت بگۆڕێت، تاكه‌ی مامۆستا ریعایه‌تی ئه‌وه ناكه‌ن، گشتی وازبهێنێ بۆ گۆڕینی ئه‌و مه‌نهه‌جه كه هه‌موومان لێی ناڕازین؟
وه‌ڵام: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزێك هه‌یه ده‌زانێت ئه‌م له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌ڵك هه‌بێت له په‌روه‌رده‌كاران و مامۆستایان و خودی قوتابیان قه‌ناعه‌تێك په‌یدابووه، ئه‌مه به‌كه‌ڵك نایه‌ت ده‌بێت بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وهێزه كه‌س نییه كۆی بكاته‌وه بیرت نه‌چێت ئێستا هێزێكی كه‌ش ده‌یان هێز هه‌یه له‌ناو كوردا په‌یدابووه و له ده‌سه‌ڵاتی كوردی نییه، حه‌ز ده‌كات گه‌نده‌ڵی دیكتاتۆری یان ئه‌و كه‌مه ئازادیه‌ی كه هه‌یه جێی خۆشحاڵی نییه به ته‌نها ئاگامان لێی بێ، چونكه ئێستا نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكه‌كه هه‌ژاری زۆر ئه‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات دراون له بواری سیاسه‌ت به‌خته‌وه‌رتر و به‌هره‌مه‌ندن له‌پووڵا وپاره و سامان و دارایی، بۆیه زۆر شت هه‌یه كه ببێته مایه‌ی تووڕه‌بوونی خه‌ڵك، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌و هێزه تووڕه یه‌كێك كۆی بكاته‌وه په‌رشوبڵاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواجار حیزبه كوردیه‌كان كۆنترۆڵی بازاڕ و كۆنتڕۆڵی ژیانی مه‌ده‌نی و كۆنترۆڵی قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌كان و شێتخانه‌كانیان كردووه، بۆیه من بڕوام وایه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب شتێك نه‌ماوه كه تۆ بتوانیت خه‌ڵك كۆ بكه‌یته‌وه وته‌عبیر له تووڕه‌بوونی خۆت بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی راگه‌یاندن نییه له‌به‌ر ئه‌وه شتێك نییه لێره ناوی رای گشتی بێت، لێره له رۆژئاوا رای گشتی هه‌یه، وا ده‌كات حوكمه‌ت فشار ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا و وه‌زاره‌تێك دێته‌پای داواكانی به‌ڵام لێره ئه‌و هێزه به تووڕه بوونی خۆی ده‌مێنێته‌وه به بێزاری خۆی ده‌مێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت كۆی بكاته‌وه دیاریشه مه‌سه‌له‌ن سه‌ندیكایه‌ك هه‌یه یان رێكخراوێكت هه‌یه ده‌بێت بچیت په‌نا ببه‌ی بۆ ئه‌ویش ، ئه‌گه‌ر دواجار دڵداری له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵا حزب ده‌كات، كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنت پێده‌دات به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان ده‌كرێت نه‌گه‌نه ئاكام؟
پرسیار: مامۆستا قوتابییه‌كمان هه‌یه پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، هه‌رچۆنێك هه‌یه به‌و ئاسته‌وه كه ده‌یخوێنێت به‌و ژینگه خوێندنه‌وه‌ی ناو ماڵا و بازاڕ و ناو ئۆرگانه خوێندكاره قوتابییه‌كان و دواتریش ناوژینگه‌ی پۆل و قوتابخانه‌كه‌ی و به‌و هه‌موو حاڵه‌ته ده‌رونییه خراپانه تێپه‌ڕ ده‌كات و دواتر به نیزامێك كه زۆر نیزامێكی فاشل و زۆر نیزامێكی خراپ ناویه‌ته‌وه له یه‌كێك له‌په‌یمانگا و زانكۆكان كه خواستی خۆی نییه وخولیای خۆی نییه، به‌و مه‌نهه‌جه‌شه‌وه كه له زانكۆ وپه‌یمانگاكاندا ده‌خوێنرێ كه خۆمان دیومانه تۆپێت وایه ئه‌و مه‌نهه‌جه ته‌نها حاڵه‌ته و ئه‌و كه‌سه ناته‌ندروسته ده‌توانرێ مرۆڤێكی ساغ و ته‌ندروستیان بۆ پێكبهێنێ كه سبه‌ینێ بیكه‌نه مامۆستایه‌ك متمانه‌مان پێی هه‌بێت كه ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی خۆمان بخه‌ینه به‌رده‌ستی هه‌م په‌روه‌رده‌ی فێر بكات هه‌م و په‌روه‌رده و فێركردن زانستێكی پێ ببه‌خشێت؟
وه‌ڵام: نه‌خێر هه‌ر كه‌سێ گه‌یشتۆته یانی نازانم تۆزێ وشیاری هه بێ له‌م وڵاته‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌كاریش نه‌بێ گه‌شتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر مامۆستا پردێ بێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه و ئه‌و كارئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بێ وه‌كو پێموتی: زوتر ئه‌و ئاماده نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێت به مامۆستا چ له‌ڕووی ره‌وانی رۆحی ده‌روونی چ له‌ڕووی زانیاریشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرت نه‌چێ راپرسی له‌م رۆژانه كرا بوو 90% حه‌زی له‌پیشه‌كه‌ی خۆی نییه وه‌ك مامۆستا ده‌زگایه‌ك كردوویه‌تی كابرا ژماره‌كه‌ی پێیه له‌وانه‌یه بڵاوی بكاته‌وه تۆ بیربكه‌ره‌وه كه 90%خه‌ڵك حه‌زی له‌پیشه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت چونكه به زۆر فڕێدراوه‌ته ئه‌م به‌شه به ئازادی خۆی نییه به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه حوڕیه‌تی مرۆڤی تێدایه حورمه‌تی په‌روه‌رده‌ی تێدایه مومكین نییه لێ گه‌ڕێن مه‌حاڵه كه‌سێ ببێ به مامۆستا كه كاره‌كه‌ی خۆش نه‌وێ یه‌كه‌م شت پیشه‌كه‌یه‌تی خۆش ده‌وێت تێدا داهێنه‌ر ده‌بێ ئه‌و زروف و زه‌مان و فه‌زایه‌ت بۆ خۆشی ده‌كرێت كه تۆی تیادا به‌راستی بكرێت به مامۆستا له‌ڕووی هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی هێزی مادی مه‌عریفه‌ته‌كه‌شت پێ ده‌به‌خشێ بتوانن ده‌رفه‌ت به‌ی به كاری مامۆستایه‌تی كه‌پێت ده‌سپێرن وه‌كو خۆی بۆ نمونه ئێستا 100% خه‌ڵك له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دایه كه‌س نه‌بێ رۆژانه سزا ده‌درێت كه‌لتوره‌كه به‌جۆرێك زۆرتر باسیان كرد پڕه له توندوتیژی كه مامۆستا میراتێكی بۆ ماوه‌ته‌وه هه‌تا ئێواره له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له رێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه له‌ڕێی سه‌رپه‌رشتیارێكه‌وه پێی بوترێ تۆ میهره‌بانی ئه‌و تێناگا بۆ میهره بان بێ چونكه خۆت ده‌زانی فه‌لسه‌فه‌ی ئێره له منداڵی بیرمه كه یه‌كه‌م جار بردمیان بۆ قوتابخانه وتیان گۆشته‌كه‌ی بۆ تۆ و ئێسقانی بۆ من..! باشه ئه‌م قه‌سابخانه ئه‌وه‌یه من بۆخۆم بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و رسته‌یه تا ئێستاش ئیشده‌كات له‌وه‌ته‌ی یه‌كه‌م مه‌كته‌ب دامه‌زراوه هه‌تا ئێستا ئیشده‌كات ئه‌و سیسته‌مه سیسته‌می سه‌ربازییه گوتمان به شه‌و و رۆژێ به‌مه‌ده‌ینه من خۆم خۆزگه سه‌ره‌تانم بوایه چاكتر بوو، چونكه من له خێزانێ گه‌وره بووم به‌رده‌وام تێ‌یان هه‌ڵده‌دام مامم، دایكم، باوكم، خاڵم.. چوومه قوتابخانه‌ش هه‌رتێیان هه‌ڵده‌دام بۆیه من پێم سه‌یره دوای (50) ساڵا یه‌كێك هه‌یه خه‌مسارده ئه‌ڵێ دونیا خۆشه شتی وا نییه، هه‌موومان نه‌خۆشین به سه‌ركرده‌كان تا بنكرده‌كان به‌و منداڵه‌ی ئه‌مڕۆ له‌دایك ئه‌بێ دوای (6) مانگیش كه نه‌خۆشی ئه‌خه‌ن كه تۆزێ فامی كرده‌وه چووه كه نه‌خۆشی چووه ناو كۆمه‌ڵگاوه یه‌ك شوێن كه نه‌خۆشت ده‌خا قوتابخانه‌یه و غه‌مگینت ده‌كا، وێرانت ده‌كا، بۆیه چ له رووی مه‌عریفی چ له رووی ره‌وانی و ده‌رونییه‌وه ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كمان هه‌یه به ده‌یه‌ها كارگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌وه به مزگه‌وت و به ماڵا و به حیزب و مه‌كته‌به‌كان، هه‌مووی یه‌ك مرۆڤی ته‌ندروست دروست ناكا و له‌وه‌دا زۆر ره‌شبینم تا ئێستا قسه‌ی لێئه‌كه‌م باسی به‌یانی ناكه‌م نازانم به‌یانی تا رۆژگارێكی زۆریش وابێت.
پرسیار: باسی خۆشییه ره‌وانییه‌كان و هه‌م خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كانیش گرنگترین شت له بواری نه‌خۆشیدایه(تشخیص) دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه ئه‌وجا ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه و ئێستا به هه‌موومانه‌وه قه‌ناعه‌تمان وایه كه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كانه ئه‌وه له بواری پرۆگرام ئه‌وه مامۆستا ئه‌وه خوێندكار ئه‌وه ژینگه‌ی خوێندن ئه‌وه پێداویستییه‌كانی خوێندن هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستنیشان كراون تا راده‌یه‌ك به‌دیلێكی ئه‌زموونكراومان هه‌یه یان ئه‌مه‌ش ئه‌بێته ئه‌زموونێكی دیكه دوایی لێی په‌شیمان بونه‌وه وه‌ك چی..؟ بۆنمونه ئه‌وه ئێمه ده‌ڵێین له بواری په‌روه‌رده‌دا له‌پرۆگرامدا ئه‌مانه خراپن ئایا ئێمه به‌دیلێكمان هه‌یه وه‌ك وا بڕیاره له به‌هاردا كۆنفرانسێك..؟ نه‌خێر! من حه‌زده‌كه‌م بزانی یان ته‌نها موناقه‌یه؟
وه‌ڵام: (18)ته‌وه‌ره هه‌یه ئه‌گه‌ر واقیعی قسه بكه‌ین له‌وه‌دا ئه‌بێت لێره به جۆرێكی تر بیربكه‌ینه‌وه ئێسته‌چۆن..؟ هه‌موو كه‌س خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی كه په‌روه‌رده له بارێكی ناهه‌مواردا ده‌ژی ناجۆره كۆك نییه به هه‌موو خۆزگه‌یه‌كی مرۆڤ به‌م وڵاته ئه‌وه‌ی تۆزێ فام كاته‌وه نه‌زانێ كه ئه‌مه كاره‌ساته ئێمه‌ی تێداین هه‌ر به راستی كاره‌ساته بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه له هیچ وڵاتێك له‌م دونیایه دوو وه‌زیری په‌روه‌رده نه‌بووه ئێمه تا(5)مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌بووه ئێستا پێنج مانگه ته‌مه‌نی ئه‌م وه‌زیره تازه‌یه، ئه‌ڵبه‌ته لێره كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك هه‌یه خه‌م ئه‌خوات بیرده‌كاته‌وه هه‌میشه نائومێده من له‌م سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی دۆستم ئه‌بینم كوڕی زۆر باشی تێدایه به‌ڵام نائومێده ئه‌ڵێ وازی لێبێنه ناگۆڕێ، كێشه ئه‌وه‌یه به‌جۆرێك خه‌ڵك نا‌ئومێد بووه كه‌ده‌ستبه‌رداری هه‌تا هه‌وڵا نه‌بێ به مانای ده‌ستبه‌رداری گێچه‌ڵێك شه‌ڕێك ئه‌بێت له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی راستییه‌ك كه ئێمه بزانین كێشه‌كه لێره‌دایه كۆنگره معجیزه‌یه‌ك سه‌رسووڕمانێك دروست ناكات سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستنیشانكردن‌وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه گۆڕان و بڕیار له‌سه‌ر كۆی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی هه‌ر له ژینی قوتابخانه تا سیسته‌می قوتابخانه تاپرۆگرامه‌كان تا بواری كارگێڕی ئیترخۆت ده‌زانی تا(18) ته‌وه‌ره‌كه دوایی له‌ڕووی راگه‌یاندن رۆژێ دێ ئه‌یبینی ئه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵێ كۆڕانكاری له‌و(18) ته‌وه‌ره كراوه له‌وانه‌یه من ئه‌گه‌ر به ده‌نگدانێ كۆمه‌ڵێك هه‌یه كۆنه‌پارێز و كۆنه‌خوازه نایه‌وێ دونیا بگۆڕێ كۆمه‌ڵێكی كه‌ش هه‌یه حه‌زناكا بگۆڕێ ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه هه‌تا هه‌تایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من گه‌شبینم له‌وه‌یا بڵێین هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌یه له بواری په‌روه‌رده به ته‌مان وه‌كو بڵێن به شێوه‌ی رادیكاڵی به‌جۆرێك كه نه‌ترسبن كه بڕیار به‌ن ئێمه ئیتر به‌سه تا ئێره به‌سه له بواری تاقیكردنه‌وه ئه‌بینین كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كراوه وه بڕوا ئه‌كه‌م سه‌رگرێ تێئه‌گه‌ی چۆن..؟ به‌س هه‌ر دوێنێ من له‌گه‌ل وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبوومه‌وه كۆمه‌ڵێ ده‌ردی دڵی قوتابییه‌كان هه‌بوو له هه‌مانكاتدا گوتم ئه‌وانه بكرێن به بڕیار باشه ده‌كرێت به بڕیار كه زه‌ره‌رمه‌نده قوتابی مه‌سه‌له‌ن قوتابی له‌زانستی تاقه‌تی چووه دوای وازیهێناوه ئه‌چێت بۆ وێژه‌یی ده‌رناچێ دوای ساڵێكی كه ئه‌ڵێن بڕۆ بۆ زانستی تاقیكردنه‌وه بده‌ره‌وه ئه‌و بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر له زانست بچێ بۆ خۆی دوای ساڵێ دوو سێی تر هه‌تا دوێنێ باس له‌وه كرا له‌پرۆگراما ئێمه ئێسته شانازی به‌وه ده‌كه‌ین گوایه ده‌ڵێین له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌پۆلی شه‌ش له دوو ده‌رز كه‌وت با له‌هه‌ر شه‌شی تاقیكردنه‌وه نه‌دات له‌هه‌ر حه‌وتی به‌ڵكو با بچێ له دوانه‌كه به رای من ئه‌و گۆڕانكارییه چاكسازییه به‌ڵام گۆڕانی سه‌ره‌كی لای من ئاوایه كه ئه‌و قوتابییه له یه‌ك ده‌رزدا بلیمه‌ت بێ بۆی هه‌یه تێپه‌ڕێ له شه‌شه‌كه‌ی بۆی بكه‌وێ چونكه تۆ داهێنه‌رت له یه‌ك بابه‌تدا له‌هه‌موو دونیاش رێز له‌وه ئه‌گیرێ ئه‌و كابرایه‌ی ئه‌بێ به دارتاش ئه‌یه‌وێ ببێ به ئاسنگه‌ر ئه‌یه‌وێ ببێ به‌پزیشك به‌و مانایه‌ی له مناڵییه‌وه زانیاری هه‌یه ئه‌بێ چاودێری بكرێ شتێك كه جاران هه‌بوو پێیان ده‌وت(بیتاقه‌ی مه‌دره‌سی) له وڵاتی ئێمه گاڵته‌ی پێئه‌كرا و فڕێ ده‌درا ته‌نه‌كه‌ی زبڵا كه وا ئه‌بێ ئه‌مه به راستی زیندوو بكرێته‌وه و منداڵا كه ئه‌چێته سه‌ره‌تایی یان باخچه‌ی ساوایان له‌وێ ئه‌وفایله‌ی له‌گه‌ڵا بڕوا وه‌كو(تۆمارگای ژیانی) له‌ڕووی ره‌وانییه‌وه له‌ڕووی رۆحییه‌وه له ڕووی مه‌عریفییه‌وه له ڕووی هــــــه‌وا و هه‌وه‌س ئاره‌زووه‌كـــــان كه ده‌گــــــاته قۆناغی
(17 – 18) تۆ تێئه‌گه‌ی له‌وساوه ده‌ق ئه‌م منداڵه ئه‌م كوڕه ئه‌و كچه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه دێ به راستی له شوێنی وه‌كو به‌ریتانیا بانگی دایكوباوكی ده‌كه‌ن ئه‌ڵێ كوڕه‌كه‌ت باشترین وه‌رزشه‌وانه، ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی بۆده‌كه‌ن و ئیتر وه‌رزشه‌وانه‌كان ده‌چنه شوێنی خۆیان نیگاركێشه‌كان ده‌چن مۆسیقاژه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی له فیزیا له كیمیا له بابه‌ته پزیشكی ئه‌ندازیاری به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه ئیتر كه‌سی نییه بێتاقه‌ت بێ كه‌س نییه وه‌ڕه‌س بێ كه‌س نییه غه‌مگین بێ بۆیه من یه‌ك شتی به‌سیت له‌و هه‌یه له‌وێ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زۆر ساده هه‌یه كه ئێمه له‌بیرمان كردووه به‌درێژایی ژیانمان ئه‌ڵێ:(ده‌بێ خۆشبه‌خت بێ ئینجا فێری ده‌بێ) ئه‌گه‌ر مامۆستا خۆشبه‌خت نه‌بێ ئه‌گه‌ر قوتابی خۆشبه‌خت نه‌بێ ئێمه دوو به‌دبه‌ختمان له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك داناوه كه مامۆستایه كه قوتابی و مامۆستایه، دووژمن كاری گه‌وره له‌به‌ینی ئه‌م دووتوخمه هه‌یه له‌به‌ینی ئه‌و كارئه‌كته‌ره‌وه ئێمه تا ئێستا بیرمان له‌وه نه‌كردۆته‌وه من مامۆستا به سه‌ده‌هام دیوه ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر سزا نه‌ده‌م چی بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه هێز و توانای خۆشه‌ویستی له كۆمه‌ڵگایه به بێ خۆشه‌ویستی ده‌ژی كۆمه‌ڵگایه‌كه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ساسی له توندوتیژی دوو حیزب ته‌مه‌نێ شه‌ڕیان كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌گه‌ینه نه‌یانتوانی یه‌كتری ببه‌زێنن ئه‌گینا یه‌كێكیان یه‌كێكیانی ده‌ركردایه له وڵات‌دا ئاسووده داده‌نیشتن ئه‌م بگوێزه‌ره‌وه ناو هه‌موو خانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ماڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه سه‌رمان له هێلكه ئه‌جوقێ له رێوه ده‌ست پێ ده‌كات تا مه‌رگ، بۆیه من ته‌سه‌ورم وایه باشترین ژینگه قوتابخانه‌یه كه تیایدا جارێكی تر شكۆمه‌ندی شه‌ره‌فی مرۆڤ بگه‌رێته‌وه كه ئێمه تا ئێستا نه‌مانگه‌ڕاندۆته‌وه.
پرسیار: مامۆستا له یه‌كێ له چیرۆكه‌كاندا باس له ژینگه‌ی ناو پۆل ده‌كه‌یت كه‌ڵه كوڕان، ئاسكه‌كچان پێتوایه ئه‌و ژینگه بێته‌وه ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌رئه‌نجامی باشی هه‌بێ؟
وه‌ڵام: من ده‌مێ ساڵه ره‌خنه له‌په‌روه‌رده‌ی خۆمان ده‌گرم په‌روه‌رده به بێ له‌زه‌ت به بێ خۆشنووی به بێ ئاسووده‌گی فرۆشتنی مه‌عریفه‌تێك وه‌كو ئه‌وه وایه ئه‌و ته‌نه‌كه‌ی زبڵا بێ (ئه‌ومنداڵه) بێشك په‌یدای ده‌كه‌ین له‌زانیاری تێكه‌ڵا و پێكه‌ڵی ده‌كه‌ین به به‌تاڵی ده‌چێته ده‌ره‌وه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ی دوای (6) مانگ لێی بپرسه له80% ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌بیرنه‌ماوه چونكه پراكتیكی له‌گه‌ڵا نییه تۆ ئه‌زانی هه‌ر پێنج هه‌ستی مرۆڤ به خه‌به‌ر بێ بۆ من قه‌ناعه‌تم وایه منداڵه‌كان زۆر له ته‌نه‌كه‌ی زبڵا ده‌چێت زبڵی تێكه‌ی نه‌ك مه‌عریفه به بێ شه‌رم پێت ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه دوو جار ئه‌و مرۆڤه به ماندووبونی گه‌وره ساڵانی ته‌مه‌نی ته‌واوده‌كات بۆیه من له‌و چیرۆكه ده‌مه‌وێ بڵێم شتێك هه‌یه مه‌عریفه‌ت به ئێمه ده‌فرۆشێ له‌سه‌ر حسابی كوشتنی هێزی ئیرۆتیكی، ئیرۆتیكی هه‌موو شتێكه كه‌جوانسازی ژیان دۆستی له مرۆڤ ده‌خوڵقێنێ به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی مه‌رگدۆستییه سیسته‌می خوێندنی ئێمه سیسته‌می زۆر ئیش له‌سه‌ر مه‌رگپه‌رستی ده‌كات مه‌رگپه‌رستی به مانای له‌زه‌ت وخۆشی و ئاسووده‌گی له مرۆڤ ده‌كوژێ رقی له ژیان ده‌بێته‌وه رقی له‌خۆی ده‌بێته‌وه رقی له كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه رقی له كتێبه‌كه‌ی به‌رده‌ستی ده‌بێته‌وه ئه‌مه ده‌قاوده‌ق جۆرێكه له كوشتنی ئه‌وی تر نه‌ك زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌وی تر ده‌بێت تۆیه‌ك فه‌زا دروست ده‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌عریفه‌تی خۆش بوێ من له‌و چیرۆكه ده‌قیق وا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێتوپۆلێك بێت‌و خۆشه‌ویستی تیادا نه‌بێ كه‌سه‌كان یه‌كتریان خۆش ده‌وێ به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی دوو زیندانمان دروستكردووه نێره‌كان به ته‌نیا و مێیه‌كان به ته‌نیا دڵمان خۆشه به دونیا راوبۆچوونمان وایه شتێكی جوانه كاره‌سات لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات دوو زیندانمان دروستكردووه به‌ناوی قوتابخانه‌ی كوڕان و كچان.
مامۆستا بڕیارێكی په‌روه‌رده هات ئه‌وه‌ی كه ده‌رچوانی ئاماده‌ییه‌كان پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی پیشه‌سازی و كشتوكاڵا هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌توانن ببنه مامۆستای سه‌ره‌تایی؟
وه‌ڵام: بێگومان ئه‌وه یه‌كێكه له كێشه‌كان كه تۆ ناتوانی به دوو مانگ كاره‌كته‌ری مامۆستا دروست بكه‌ی خۆی گرفته‌كه چییه ئه‌مه پینه‌وپه‌ڕۆی پێده‌وترێ، كابرا مامۆستای نییه ئێستا من بۆخۆم پسپۆڕی ئه‌و بواره‌م ئێمه كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌پاڕێینه‌وه لێی كۆمپیوته‌ری ته‌واوكردووه كارگێڕی ته‌واوكردووه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو پینه‌وپه‌ڕۆیه ئه‌مه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌كارییه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌بكه‌ین كاره‌ساته یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هیچ چارێك نییه وا ده‌كه‌ین به‌ڵام ئایا ده‌كرێت ئاینده‌یه‌ك ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌ڵێ وه‌ك پێم وتی ئێستا مامۆستا هه‌ست بكات گیرفانی پڕه ده‌بێت و خۆشبه‌خته و پایه‌ی كۆمه‌ڵا زۆرجار هه‌یه پایه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاته چه‌ند له گیرفانته و مرۆڤه‌كان له‌وه دایه دكتۆر بۆ باشتره له مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وه پاره‌ی زۆرتری ده‌ستده‌كه‌وێت ئه‌گینا ئه‌و مرۆڤ دروستده‌كات ئه‌و نه‌خۆش چاكده‌كاته‌وه ئه‌بێ حورمه‌تی مامۆستاكه‌ت له‌لا زیاتر بێت خۆ ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێت ئه‌بێت هاوشانی پزیشكه‌كه پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزبێت خۆ نابێت نزمتربێت وانییه؟