سه‌ره‌تا :
په‌یوه‌ندی نێوان ئاین وده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندیه‌كی مێژینه‌یه‌وته‌نانه‌ت مێژوویه‌كی ئه‌وه‌نده به‌یه‌كداچویان هه‌یه هه‌تاسه‌رده‌می ڕێنیسانسیش ئاین وفه‌رمانڕه‌وایی یه‌ك مێژووی هاوبه‌شیان هه‌بووه، هه‌ربۆیه نزیكه‌ی هه‌موو ئاینه‌ئاسمانیه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ئاینه‌كانی تریشدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان گرنگیان به‌فه‌رمانڕه‌وایی داوه‌و بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی تیایاندا به‌دی ده‌كرێت، هه‌رچی هه‌رسێ ئاینه ئاسمانیه‌به‌ربڵاوه ئاسمانیه‌كه‌یه (یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلام)، ئه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌رده‌مێكدا چووه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و بوون به‌به‌شێَك له‌دام و ده‌زگاكانی فه‌رمانڕه‌وایی.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هزری لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئاین و ده‌سڵات یان سیاسه‌ته‌وه هه‌یه ئه‌وا سه‌ره‌تاكه‌ی وه‌ك پیاده‌كردن وشه‌قڵگرتنی تیۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می ڕێنیسانس له‌ئه‌و روپا و دواتریش بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌جیهاندا.
هه‌رچی ده‌وڵه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه ، كه‌بابه‌تی ئه‌م نوسینه‌ی ئێمه‌یه، به‌و پێ یه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نیه ، بۆیه هه‌موو بابه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی له‌م وڵاته‌دا خودان مێژووی كۆن نین، له‌به‌رئه‌وه مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی ئاین و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆی ئه‌م وڵاته و ڕاده‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر زۆر كۆن نین و بنه‌مایه‌كی مێژوویی زۆر درێژیان نیه، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی مێژووی ناوازه‌ی دروستبوونی ئه‌م وڵاته كه‌هه‌رله‌دامه‌زراندنیه‌وه بنه‌مای قانونی و ده‌ستوری بوونه‌ته‌بناغه‌ی پێكهاتن و دروستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته، بۆیه سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاین وسیاسه‌تیش له‌م وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆكاتی دامه‌زراندن و پێكهاتنی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان و بناغه‌كه‌یشی له‌ده‌ستوردا ده‌بێت به‌دوایدا بگه‌ڕێین.
ڕشه‌ی په‌یوه‌ندی ئاین و ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریكا :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و سیاسه‌ت له‌ئه‌مریكا هه‌میشه جێگه‌ی مشت ومڕی ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی بووه له‌جیهاندا ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووكات زیاتر ئه‌و مشت ومڕه په‌ره‌ی سه‌ندووه ، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی به‌رده‌وامی دژه تیرۆر كه‌ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌سه‌رده‌می (جۆج بوش)ی دووه‌م دا ده‌ستی پێكردووه ، كه‌خودی جۆرج بوش به‌ئایندارێكی پارێزگاری نوێ هه‌ژمار ده‌كرا، هه‌ربۆیه جه‌نگی دژه تیرۆریش له‌سه‌ره‌تاوه جۆرێك له‌پیرۆزی پێدراوه‌و ئامانجه‌كه‌ی وه‌ك هێنانی خۆشگوزه‌رانی و ڕزگاری به‌خشی گه‌لان ئاماژه‌ی پێكراوه.
یه‌كه‌م (13) ویلایه‌ت كه‌دروستبوو، له‌لایه‌ن پاكه‌كان(المتگهرین puritans)ه‌كانه‌وه دروستكرا، ئه‌مانه له‌ده‌ستی سته‌م و زۆرداری ئاینی هه‌ڵهاتبوون له‌ئه‌وروپا، كه‌خۆیان زۆر دینداربوون له‌وبڕوایه‌دابوون كه دامه‌زراوه ئاینی یه‌كان چێنه‌ری چاكه‌كارین له‌كۆمه‌ڵگادا و پارێزگاری له‌به‌ها چاكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه هانی ئازادی ئاینیان ده‌دا له‌جیاتی هه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینی جیهانی كه‌ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتی بكات.
ئیتر ئه‌و ولایه‌تانه‌ی كه‌له‌دوای شۆڕشی ئه‌مریكی بونه ناوكی دروستبوونی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، خۆیان چه‌ندین چاره‌سه‌ریان هێنایه گۆڕێ له‌پێناو ڕاگرتنی هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان ئاین و ده‌سه‌ڵات دا، هه‌ندێ ویلایه‌ت پشتیوانی به‌ته‌واوی جیاكردنه‌وه‌ی ئاین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان له‌یه‌كتر ده‌كرد له‌ده‌ستوری ویلایه‌ته‌كه‌یاندا بۆنمونه وه‌ك ویلایه‌تی ڤێرجینا ڤێرجینا، وه‌هه‌ندێ ویلایه‌تی تریش چه‌ندین بیروباوه‌ڕی ئاینیان تێكه‌ڵ كرد له‌گه‌ڵ ژیانی گشتی دا، بۆنمونه ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا پێویستی كردووه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ویلایه‌ته‌كه كه ده‌بێت بڕوایان به‌به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌بێت، وه‌هه‌ندێ ویلایه‌تیش پشتیوانی جیاكردنه‌وه‌ی ئاینیان ده‌كرد له‌ده‌وڵه‌ت چونكه ئه‌وان پێیان وابوو مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ببێته‌هۆی خراپكردن و تێكدانی دامه‌زراوه ئاینی یه‌كان، پێویسته بڵێن هه‌رله‌سه‌رده‌می (تۆماس جیڤه‌رسۆن)ه‌وه زاراوه‌ی (دیوای جیاكه‌ره‌وه‌ی و ده‌وڵه‌ت) ی داهێنا و له‌گۆڕانكاری یه‌كه‌می ده‌ستوری ئه‌مریكادا له‌ساڵی 1791چه‌سپێنرا، وه‌له‌هه‌مواركردنی پازده‌هه‌می ده‌ستوری ئه‌مریكادا له‌ساڵی 1868دا ئازادی كرا به مافێكی پارێزراو له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی.
ئاینزاكان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌له ئه‌مریكا :
زۆرجار ئاین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه له‌داڕشتنی شێوازه‌كانی ژیانی سیاسی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، هه‌روه‌ك ئاین به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی ناسنامه‌وپێكهاته‌ی كولتوری ئه‌و وڵاته ده‌ژمێردرێت، كه‌به‌شداریه‌كی به‌هێزده‌كات له‌داڕشتنی جیهانبینی ئه‌مریكایه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌خۆیان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ئاینه كه‌هه‌ستی به‌جیهانیبوونی په‌یامه‌كه‌یانی به‌ئه‌مركیه‌كان به‌خشیوه(العالمیه)وه‌ته‌فسیری هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان ده‌كات كه‌ده‌یده‌ن له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هاكانیان به‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌وه زیاتر مایه‌ی تێڕامان و لێكدانه‌وه‌ی زیاتره ژماره‌یه‌ك له‌مه‌زهه‌به‌ئاینیه‌كان له‌ئه‌مریكا كاریگه‌ری به‌هێزیان هه‌بووه له‌دروستكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌داو ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه ، كه‌پرۆتستانته‌كانی ئه‌مریكاخاوه‌نی ڕۆڵی كاریگه‌رتر بوون له‌كاسۆلیكه‌كان له‌م باره‌وه ، ئه‌وه‌تا به‌شێكی زۆر له‌ناسنامه‌ی گه‌لی ئه‌مریكا پرۆتستانتیه.
به‌ڵام پرۆتستانت خۆی یه‌ك جۆر نیه به‌ڵكو له‌ناوخۆیدا سێ بالًَی سه‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێت ، كه‌بریتی یه له(باڵی پرۆتستانتی ئوسوڵی ، باڵی لیبراڵًی مه‌سیحی ، باڵی ئینجیلی) وه هه‌ریه‌كه‌شیان ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی چۆنێتی هه‌ڵس و كه‌وتی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا ، وه‌جیاوازیه‌بنه‌ڕه‌تیه‌كانیش له‌نێوانیاندا تایبه‌ته به‌و میكانیزمانه‌ی كه‌پێویسته بۆ به‌رپاكردنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌جیهاندا.
یه‌كه‌م: فێنده‌مێنتالیزمی پرۆتستانتی :
ئه‌م باڵه به‌په‌ڕگیرترین و داخراوترین باڵه‌كانی پرۆتستانتی داده‌نرێت به‌هۆی پابه‌ندبونیان به لێكدانه‌وه‌ی حه‌رفیانه‌ی ده‌قه‌كانی ئینجیله‌وه ، ئیتربه‌بێ گوێدانه ڕاده‌ی گونجانی ئه‌م ده‌قانه له‌گه‌ڵا واقیعدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ڵوێستیان زۆر تونده به‌رانبه‌رتایه‌فه‌دینیه‌كانی تر به‌و باڵه مه‌سیحیانه‌شه‌وه كه‌لێی جیابوونه‌ته‌وه له‌نمونه‌ی كاسۆلیكیه‌كان.
ئه‌م باڵه چه‌ندین ئاراسته‌ی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی بیروبۆچوونی جیاوازیان ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی دیاری كردنی مانای خودی(ئوصوڵیه‌ت) یشه‌وه ، كه ده‌توانین بڵێین لێره‌دا سێ سیفات هه‌ن كه‌ئه‌م باڵه له‌باڵه‌كانی ترجیاده‌كاته‌وه، كه‌ئه‌مانه‌ن:
1- به‌پیرۆز سه‌یركردنی ڕێنمایی یه‌كانی ئینجیل.
2- بڕوابوونی پته‌و به‌پێویستی به‌رگری كردن له‌بیروباوه‌ڕی مێژوویی پرۆتستانتی له‌به‌رانبه‌ر كاسۆلیكی ئه‌ڵمانی و عه‌لمانیه‌ت و باڵه‌كانی تری مه‌سیحی دا.
3-جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی خۆدابڕین له‌جیهانی ده‌ره‌وه.
وه‌هه‌ندێك واسه‌یری ئوسوڵیه‌تی پرۆتستانتی ده‌كه‌ن كه‌دژی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ڕۆمانسی یه، جیاوازی سه‌ره‌كی له‌نێوان ئه‌م باڵه‌و باڵی ئینجیلی دا ئه‌وه‌یه كه‌ئوسوڵیه‌تی پرۆتستانتی پێداگره له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕوانگه ئایدۆلۆجیه‌كانی خۆی ، هه‌روه‌ك زیاتر له‌ئینجیلی یه‌كان گرنگی ده‌ده‌ن به‌په‌ره‌دان به‌چه‌ندین ڕوانگه‌ی په‌سه‌ندو ته‌با له‌باره‌ی دیدی مه‌سیحیه‌ته‌وه بۆجیهان، به‌ڵام ئوسولیه‌تی پرۆتستانتی هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئینجیلیه‌كاندا له‌هه‌ڵوێستیاندا بۆڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیۆره‌كه‌ی (داروین)، له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ په‌ره‌دان به‌نمونه‌یه‌كی زانستی كه‌بتوانرێت له‌میانه‌یه‌وه‌لێكۆڵینه‌وه‌له‌باره‌ی (زانستی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندن) وه بكرێت وه هه‌وڵی سه‌پاندنیشی ده‌دات به‌سه‌ر قوتابیه‌كانیدا له‌قوتابخانه تایبه‌تیه‌كانی خۆیدا ، بۆنمونه پێشنیاری خویندنی تیۆرێكی تریان كرد له‌قوتابخانه‌یه‌ك له‌په‌نسلڤانیا به‌ڵام دادوه‌رێكی فیدراڵی له‌په‌نسلڤانیا ڕێگه‌ی نه‌دا به‌خوێندنی تیۆریه‌كه‌ی تر كه‌له‌باره‌ی گه‌ردونه‌وه‌بوو دادوه‌ره‌كه وای دانا كه ئه‌مه تیۆریه‌كی زانستی نیه‌و پێچه‌وانه‌ی تیۆریه‌كه‌ی داروینه و دواجاریش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری ئه‌مریكایه كه ئاین و ده‌وڵه‌تی له‌یه‌كتر جیاكردووه‌ته‌وه.
وه‌له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و تێكشكانانه‌ی كه‌ئوسوڵیه‌تی پرۆتستانتی توشی هات له‌بیسته‌كان و سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا توشی په‌ڕگیری و گۆشه‌گیری بوو، بۆیه لایه‌نگرانی وایده‌بینن كه‌پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاله‌سه‌رمیتۆدی په‌ڕگیری و گرنگی نه‌دان به‌سیسته‌می جیهانی هه‌نگاوبنێت.
دووه‌م: لیبرالیزمی مه‌سیحی:
باڵی لیبرالیزمی مه‌سیحی وه‌ها دێته هه‌ژمار كه‌باڵێكه له‌زۆربه‌ی باڵه‌كانی تر پێگه‌ی زۆربه‌هێزتره له‌ئه‌مریكادا وه‌لایه‌نگرانی ڕوانگه‌یه‌كی نه‌رم و نیانیان هه‌یه له‌باره‌ی ئاینه‌وه، ئه‌وان بڕوایان به‌سه‌رجه‌م ئینجیله‌كان و چیرۆكه ئیلاهی یه‌كان هه‌یه، وه‌ك: دروستبوونی گه‌ردوون له‌ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا و به‌هه‌شتی ڕازاوه و كه‌شتی نوح.
ئه‌م باڵه به‌كراوه‌ترینیان داده‌نرێت به‌ڕووی باڵه‌كانی تردا، وه‌جیاوازی ده‌كات له‌نێوان مه‌سیحیه‌ت وه‌ك سیسته‌مێكی ئه‌خلاقی و وه‌ك چه‌ند ده‌قێك كه‌ووشه‌به‌ووشه له‌واقیع دا جێ به‌جێ بكرێت ، هه‌روه‌ك شوێنكه‌وتوانی ئه‌م باڵه وایده‌بینن كه‌ئاینه جیاوازه‌كان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هانی شوێنكه‌وتوانیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌خلاق ، وه‌ئه‌مان بڕوایان به‌ڕوانگه‌یه‌كی زیاتر جێی په‌سه‌ند هه‌یه ئه‌ویش بیرۆكه‌ی لیخۆشبوونه كه به‌پێی ئه‌م بیرۆكه و پرنسیپه له‌كۆتایدا خوا هه‌موو تایه‌فه‌نامه‌سیحیه‌كانیش قبوڵ ده‌كات و له‌دواڕۆژدا لێیان خۆش ده‌بێت ، وه‌بڕواداره‌كانی ئه‌م باڵه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌چاوێكی لێبوورده‌ییه‌وه ده‌ڕواننه ئاینه‌كانی تر له‌گه‌ڵ سووربوون له‌سه‌ر هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیان ، هه‌روه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ ده‌ڕواننه داهاتووی جیهان و توانای وڵاتانی جیهان بۆ هاوكاری كردنی یه‌كتری و بنیادنانی سیسته‌مێكی جیهانی كه‌دادپه‌روه‌ری و ئاشتی بێنێته‌دی و بیچه‌سپێنێت.
به‌درێژایی ماوه‌یه‌كی زۆری مێژووی ئه‌مریكا ئه‌م باڵه‌باڵێكی به‌ربڵاو بووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و بزووتنه‌وه فیكریه‌عه‌لمانیه‌ی كه‌ئه‌مریكا پیایدا تێپه‌ڕبوو پشتیوانی ئه‌م باڵه‌ی ده‌كردو یارمه‌تی ده‌دا، وه‌ئه‌م باڵه به‌ربڵاویه‌كی فراوانی به‌خۆیه‌وه‌بینی له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌تایبه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م ده‌یه‌یه بڵاوبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی لیبراڵی به‌خۆیه‌وه دی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیدا، به‌ڵام ئه‌م باڵه له‌و كات به‌دواوه ده‌ستی به‌پاشه‌كشه‌كردووه له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك كه‌له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه ئه‌و سروشته لێبوورده‌ییه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ فیكری عه‌لمانیه‌تدا كه‌وای لێ‌كرد زۆرێك له‌شوێنكه‌وتوانی له‌ده‌ست بدات بۆ خودی فیكری عه‌لمانیه‌ت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شوێنكه‌وتوانی ئه‌م باڵه‌زۆر گوێناده‌ن به‌بابه‌ته ئاینیه‌كان له‌ئه‌جێندای گشتی خۆیاندا كه‌ئه‌ش وایلێكردن به‌ره‌به‌ره پشتیوانی ئاینداره‌كان له‌ده‌ست بده‌ن له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكیدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵویستی لێبوورده‌ییانه‌ی شوێنكه‌وتوانی باڵی لیبراڵی ده‌رباره‌ی چه‌ندین بابه‌تی وه‌ك مافه‌كانی كه‌سانی لاده‌ر، كه‌ئه‌مه وایلێكردن پشتیوانی باڵه ئاینیه كۆنزه‌رڤاتیزمه‌كان له‌ده‌ست بده‌ن له‌ناوئاینه جیاجیاكانی تری ئه‌مركادا، له‌نمونه‌ی تایه‌فه‌كاسۆلیكی و یه‌هودیه پارێزگاره‌كان.
ئه‌م باڵه ئێستا كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه كه‌گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1- گرنگی نه‌دانی ئه‌م باڵه به‌باته ئاینیه‌كان و ئامرازه‌كانیان و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه‌لێی ده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵكو زیاتر گرنگی به‌كاروباری ژینگه و مافی مرۆڤ ده‌ده‌ن.
2- ئه‌م باڵه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی نیه له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكیدا، ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌ڵوێستی نه‌رمی ئه‌م باڵه له‌باره‌ی (له‌باربردنی منداڵ) و (مافه‌كانی كه‌سانی لاده‌ر) ه‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوێنكه‌وتوانی ئه‌م باڵه له‌په‌یوه‌ندیه‌كی لاوازدان له‌گه‌ڵ مافه‌كانی جوله‌كه و زۆر دڵگه‌رم نین بۆ پشتیوانی كردنی ئیسرائیل.
3- ئه‌م باڵه كاریگه‌ری كه‌م بووه‌ته‌وه له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكادا ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی لاوه‌كی ده‌كاته‌وه، وه‌ك پاڵپشتیكردنی ئه‌وانه‌ی له‌ڕووی سێكسیه‌وه توشی لادان بوون.
سێ یه‌م: باڵی ئینجیلیه‌كان:
ئه‌م باڵه پێگه‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان دووباڵه‌كه‌ی تردا، كه‌چه‌ند سیفه‌تێكی هاوبه‌شی هه‌ردووكیانی كۆكردۆته‌وه، وه‌سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی جیاوازی له‌ناوخۆی ئه‌م باڵًه‌دا به‌ڵام هه‌ر پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری داگیركردووه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیدا، وه‌ژماره‌ی لایه‌نگرانی خۆی ده‌دات له(16.3) ملیۆن ئه‌مریكی، وه‌ئه‌م باڵه‌ش وه‌ك باڵی ئوصوڵی بڕوای به‌ژماره‌یه‌ك پرنسیپ هه‌یه، له‌وانه:
1. بڕوابوونی زۆر به‌بنه‌ما و ئه‌خلاقیاتی مه‌سیحیه‌ت، وشوێنكه‌وتوانی بڕوایان وایه كه‌جێبه‌جێكردنی یاسا ڕێگه‌ی به‌ره‌و خوا چوونه.
2. بڕوابوون به‌وه‌ی كه ئه‌مان په‌یامێكی گه‌ردوونیان هه‌یه و پێویسته بگه‌یه‌نرێته هه‌موو جیهان.
3. زۆربه‌ی ئینجیلیه‌كان بڕوایان به‌كۆتایی هاتنی جیهان و ڕۆژی دوایی هه‌یه .
4. بڕوایان وایه كه‌هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ له‌پێناو به‌رپاكردنی ئاشتیدا توشی شكست ده‌بێت و كۆتایی هاتنی جیهانیش نزیكه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ند جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئینجیلیه‌كان و ئوسوڵیه‌كاندا، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. ئینجێلیه‌كان زیاتر گرنگی به‌ڕێنمایه(كاڵڤینی*)ه‌كان ده‌ده‌ن، وه‌بڕوایان وایه كه‌كارێكی سه‌خت و نه‌گونجاوه كه‌هه‌موو مه‌سیحیه‌كان به‌خشینی خودایی بیانگرێته‌وه.
2. ئینجێلیه‌كان له‌چالاكیه‌كانیاندا جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر مژده‌دانی ئاینی و كاری خێرخوازی وه‌ك شێوازێك بۆ ڕاكێشانی دڵی نامه‌سیحیه‌كان به‌ره‌و مه‌سیحیه‌ت.ئه‌م بیروڕایانه‌ش وایان لێده‌كات كه‌كراوه‌بن بۆ هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی تری ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵیه‌كان كه‌ئاره‌زووی داخران و گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن.
3. هه‌روه‌ك ئبینجیلیه‌كان به‌وه جیاده‌كرێنه‌وه كه گه‌شبینن له‌باره‌ی توانای گۆڕانكاری كردن له‌ئه‌مریكا و جیهاندا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خزمه‌تی ئامانجه‌كانی ئه‌وان بكات كه‌بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ته، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئوسوڵیه‌كانه.
هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌رسێ باڵه‌كه‌دا:
ئه‌م چوار ده‌یه‌یه‌ی دوایی هه‌ندێ گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی له‌ڕیزبه‌ندی هێز و بایه‌خی ئه‌م سێ باڵه‌دا، هه‌ندێ جار ژماره‌ی مه‌سیحیه لیبراڵه‌كان دابه‌زیوه كه‌ئه‌مه‌ش له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌كاندا بوو، به‌پێی سه‌رژمێریه‌كانی ده‌سته‌ی مه‌سیحیه‌كانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی ئه‌وانه كه‌م بووه‌ته‌وه به‌ڕێژه‌ی (24/.) له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1960) تا(2003) ، واته ژماره‌یان دابه‌زی له(29)ملیۆن كه‌سه‌وه بۆ (22)ملیۆن كه‌س، له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌ی ئینجیلیه‌كان له‌ڕێژه‌ی(41/.) به‌رز بووه‌وه بۆ (54/.).
بێگومان كاریگه‌ی ئه‌م ژمارانه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دا ده‌ركه‌وت كاتێك كه‌نزیكه‌ی (40/.) له‌ئینجیلیه‌كان ده‌نگیاندا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكی (جۆرجwبۆش) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی(2004) دا، كه‌چی زیادبوونی كوتوپڕی گه‌وره ڕووی نه‌دا له‌ژماره‌ی ئوسوڵیه‌كاندا له‌میانه‌ی هه‌مان ماوه‌دا، هاوڵاتیانی ویلایه‌ته‌كانی باشور كه به‌پارێزه‌ری كتێبی پیرۆز ناوده‌برێن، یارمه‌تی ((جۆرج بو))یان دا بۆ بردنه‌وه‌ی دووباره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشی كه‌ئابوری ئه‌مریكا دواكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌می بوش دا كه چوارملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی چونه ڕیزی هه‌ژارانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م دووباره ده‌رچویه‌وه به زۆرینه‌یه‌كی باشتر له‌جاری پێشوویه‌وه.
كاریگه‌ری ئینجیله‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا:
ده‌توانین له‌میانه‌ی دوو ڕێگه‌وه كاریگه‌ری ئینجیلیه‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بپێوین، كه‌ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م:له‌میانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ: كه‌ئه‌م بابه‌ته پێشیه‌نه‌یه‌كی ڕه‌های هه‌یه له‌بایه‌خ پێدانه‌كانیاندا، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان (باڵی ئینجیلیه‌كان) به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز داكۆكی له‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ، وه‌زۆر گرنگی به‌هاوكاریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ده‌ده‌ن.
دووه‌م:گرنگی دان به‌ئیسرائیل:كه‌سه‌ركه‌وتنی ئینجیلیه‌كان بووبه‌هۆی زیادكردنی پشتیوانی كردن و یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه.
ئه‌وه‌ی كه‌تایبه‌ت به‌بابه‌تی یه‌كه‌م، ئه‌وه‌بوو كه‌ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا هه‌ستا به‌زیادكردنی یارمه‌تیه‌كانی بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌ڕێژه‌ی (17./.) كه(15) ملیۆن دۆلار له‌خۆی ده‌گرێت ته‌نها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز، هه‌روه‌ك بابه‌ته‌كانی جه‌نده‌ر و ئافره‌تان و منداڵان گرنگیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌پایه‌كانی ئیداره‌ی بۆش دا، هه‌روه‌ها ئه‌م ئیداره‌یه گرنگی داوه به‌بابه‌تی ئازادیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا و هه‌ستا به‌خستنه‌گه‌ڕی یاسای ئازادیه ئاینیه‌كان له‌جیهاندا، كه‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ساڵی(1998) دا ده‌ری كردووه ، وه‌نوسینگه‌یه‌كی دامه‌زراندووه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م فایله.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ئیسرائیل ، ئه‌وه هاوكاری پێشكه‌ش كرا‌و بۆی له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی جۆرج بوش دا زۆر زیادی كرد ، كه‌به‌شێكی زۆر له‌م هه‌نگاوانه له‌وبیروباڕه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا كه‌هه‌یانبوو به‌پێشبینی كردنی درووستبوونی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی (مه‌سیح)بۆ سه‌ر زه‌وی و ڕزگاركردنی زه‌وی له‌خراپه‌كاران ، له‌به‌رئه‌وه پشتیوانی كردنی ئیسرائیل له‌لایان ئه‌ركێًكی ئاینی پیرۆزبوو كه‌پابه‌ندبوون پێیه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ شوێنهه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه‌ڕێگرن له‌هاتنه‌دی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا.
وه‌ئینجیلیه‌كان زۆر گوێ ناده‌ن به‌و ڕه‌خنانه‌ی كه‌ئاراسته‌یان ده‌كرێت، به‌ڵكوئه‌م ڕه‌خنانه به‌به‌شێك له‌هاتنه‌دی پێشبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیح بۆسه‌رزه‌وی ته‌ماشاده‌كه‌ن و لێكده‌ده‌نه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه دروشمیان بریتیه له((خوا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێت هه‌تا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بێت)) ، هه‌ربۆیه له‌ئیداره‌ی ئێستای ئۆباما دا لۆبیه‌كی به‌هێزن بۆپشتیوانی كردنی بێ مه‌رجی ئه‌مریكا له‌ئیسرائیل و سیاسه‌ته‌كانی.
كۆتایی:
ده‌توانین بڵێین چانس له‌به‌رده‌م ئینجیلیه‌كاندایه و بارودۆخ وه‌ك ساتێكی ئینجیلیه‌كان داده‌نرێت له‌سه‌رئاستی ئه‌مریكا وجیهاندا ، چونكه گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی باڵه عه‌لمانی و لیبراڵیه‌كان ودیانه‌ته‌كانی تری وه‌ك ئیسلام و بوزی و هیندۆسی هه‌تائێستاش لاوازه..
وه‌لیبراڵیه‌كان و ته‌نانه‌ت عه‌لمانیه‌كانیشیان جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئینجیلیه‌كاندا له‌سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كانیاندا، به‌ڵام دیاره كه‌ناكۆكی گه‌وره له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دایه، به‌تایبه‌تی كه‌ئینجیلیه‌كان به‌ڕاستی ترسیان لێ‌نیشت له‌ڕووداوه‌كانی (11/سێپته‌مبه‌ر)، له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه له‌ئارادایه كه‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان بگۆڕێت بۆ جه‌نگێكی پیرۆز دژ به‌ئیسلام.
وه‌ئیجیلیه‌كان له‌توانایاندایه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئاراسته جیایاكاندا به‌ڕێوه‌ببه‌ن و په‌ره‌پێبده‌ن، ئه‌وه‌تا له‌لایه‌كه‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی ببه‌ستن له‌گه‌ڵ كاسۆلیكه‌كاندا دژی بابه‌تی له‌باربردنی منداڵ ، له‌هه‌مانكاتدا له‌توانایاندایه پشتگیری لیبراڵیه‌كان و عه‌لمانیه‌كان به‌ده‌ست بهێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل ، وه‌هیچ دو‌ریش نیه كه‌په‌یوه‌ندی دابمه‌زرێنن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی موسڵمانی جیهانی عه‌ره‌بیدا، كه‌ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌فیعلی هه‌یه چونكه‌موسڵمان و ئینجیلیه‌كان كۆك و هاوڕان له‌چه‌ندین بابه‌تدا له‌نمونه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له‌ئه‌فریقا، وه‌له‌هه‌مانكاتدا هه‌ردوولایشیان نه‌یارن له‌گه‌ڵ به‌هاعه‌لمانیه‌كاندا و گرنگی ده‌ده‌ن به‌به‌هاو سروته‌ئاینیه‌كان له‌ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا.
كورته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه‌ئینجیلیه‌كان زیاتر له‌لیبراڵه‌كان هه‌ست به‌مانای تاكهه‌ڵكه‌وتویی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك هه‌ست به به‌جیهانی بوونی به‌ها ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌له‌سه‌رپێویستی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی ئه‌وبه‌هایانه‌وهه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنیان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌وه...
سه‌رچاوه‌كان :
بۆنوسینی ئه‌م بابه‌ته سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- ا‌لدین والسیاسه الخارجیه الامركیه ..........د,خلیل العنانی.
2- السیاسه‌الامریكیه تجاه العرب من یصنعها؟ د.فواز جرجیس ، مركزدراسات الوحده العربیه.
3- دور ا‌لدین فی صیاغه الفرد والمجتمع الامریكی.... د. علی عبدالباقی.
4- ا‌لدین والسیاسه فی امریكا..... محمدعارف ژكا‌و الله، مركز الزیونه للدراسات والانتشارات2007.