سه‌رهه‌ڵدانی كۆیلایه‌تی له ئه‌مریكا و بارودۆخی ژیانیان هاوار حه‌مید
پێناسه‌ی كۆیله: كۆیله ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه له هه‌موو مافێكی مرۆیی و رامیاری و مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شبوون له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌مانه به‌شێكبوون له‌وه‌ی پێیده‌گوترا (سیسته‌می موڵك) به‌شمه‌ك دانراون نه‌ك مرۆڤ .
سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆیله له ئه‌مریكا:
سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆیله له‌ڕووی كۆمه‌ڵاتییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێی نێوان ره‌شپێسته‌كان و سپیپێسته‌كان, سپیپێسته‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوون بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ره‌شپێسته‌كان و كردنیان به كۆیله(1) .
چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤێكیتره‌وه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و توخمه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و رژێمی زۆره‌ملی و چه‌وساندنه‌وه, ئه‌مانه لاپه‌ره‌ی ره‌شی ژیان و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریمان نیشانده‌ده‌ن, كڕین و فرۆشتنی ئاده‌میزاد و سه‌یركردنی مرۆڤ وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازرگانی و به‌كارهێنان و فرۆشتنی له‌لایه‌ن مرۆڤێكیتره‌وه و داگیركردنی هێزی مه‌چه‌ك و هۆش و بیری, ماهییه‌تی چینایه‌تی و سه‌رده‌می كۆیله‌داری ده‌رده‌بڕن(2), كۆیله‌كانی ئه‌فریقا نزیكه‌ی (350) ساڵ, له (1520- 1870) له‌ڕێگای ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سییه‌وه له ئه‌فریقاوه ده‌یانبردن بۆ ئه‌مریكا, ئه‌وانه ناچاربوون, وه‌كو كۆیله خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن(3).
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌ناری ئه‌وروپا تاوه‌كو ساڵی (1650ز) چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌مریكایان به‌ده‌سته‌وه‌بوو, وه‌ك ئه‌سپانیا له ئه‌مریكای ناوه‌ند و خواروو, هۆڵه‌نده و پرتوگال له به‌رازیل, به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له دوورگه‌كانی ئانتیك و ژووروی ئه‌مریكا.. هتد, هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌فریقاوه كۆیله‌یان ده‌برد, له سه‌ده‌كانی (17-18)دا خه‌ڵكی ئه‌وروپا زۆرترین سوودیان له به‌روبوومی ناوچه گه‌رمه‌سێره‌كان وه‌رده‌گرت, وه‌كو شه‌كر, چا, قاوه, لۆكه, له ئه‌مریكا ئه‌مانه‌یان به‌هۆی كۆیله‌كانه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنا, هه‌رچه‌ند كێڵگه‌كان فراوانتربوونایه كۆیله‌ی زیاتریان له ئه‌فریقا ده‌كڕی بۆ ئێشكردن له كێڵگه‌كانیان(4), له سه‌ره‌تای كاره‌وه كه‌شتییه بارهه‌ڵگره تایبه‌تییه‌كان ده‌چوون بۆ كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ئه‌فریقا كه به‌شێك له‌وێ ئێستاش به (كه‌ناری كۆیله‌كان) به‌ناوبانگه, هه‌ركات ده‌یانویست هه‌موو ئه‌و ره‌شپێستانه‌ی كه ده‌كه‌وته‌ده‌ستیان ده‌یانیانگرت و بۆ ئه‌مریكا ده‌یانناردن, به‌ڵام له‌نێوانی خودی ئه‌فریقییه‌كان كۆیلایه‌تی زۆر كه‌مبوو ته‌نها دیلی جه‌نگ و كه‌سانێك كه قه‌رزیانده‌كرد و توانای دانه‌وه‌یان نه‌بوو ده‌بوون به كۆیله, له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌یان كه ده‌یانبردن بۆ ئه‌مریكا هه‌موویان به‌شێوه‌ی كۆیله ده‌فرۆشران(5), ئه‌و كۆیلانه‌ی ده‌بران بۆ ئه‌مریكا له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌مریكا داده‌به‌زێنران و ده‌فرۆشران, ئه‌مه شتێكی زۆر ئاساییبوو كۆیله‌كانیان جه‌ڵه‌ده‌كرد و له مه‌یدانه‌كان وه‌كو ئاژه‌ڵ نیشانی خه‌ڵكییان ده‌دان, تاوه‌كو كڕیاره‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیانبژێرن, هه‌ركه‌س پاره‌ی زۆرتری بدایا به‌وكه‌سه‌یان ده‌فرۆشت, له ئه‌مریكا كۆیله ره‌شپێسته‌كان به به‌شێك له سامان داده‌نران, خاوه‌ن كۆیله‌كان وه‌كو ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ سه‌یری كۆیله‌كانیان ده‌كرد و ده‌یانفرۆشتن, خێزانێك كه به كۆیله ده‌گیران به‌ئاره‌زووی بازرگانه‌كان (خاوه‌ن كۆیله‌كان) دابه‌شده‌كران و ئیتر ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه یه‌كتریان نه‌ده‌بینێته‌وه, ئه‌و كۆیلانه‌ی له‌ئیشوكاردا سستبوونایه ئازارده‌دران و زنجیركاریده‌كران یان به‌ئاگر داخیانده‌كردن, هه‌روه‌ها خاوه‌نكۆیله‌كان سپیپێسته‌كانیان ده‌كرد به چاو‌دێر له‌سه‌ر كۆیله‌كان ئه‌وانیش زۆر به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن, هه‌روه‌ها ژنخواستن له‌نێوان ره‌شپێست و سپیپێسته‌كانه به‌یه‌كه‌وه قه‌ده‌غه‌بوو, به‌ڵام هه‌ندێك له خاوه‌ن كۆیله‌كان دڵداری ره‌شپێستیان هه‌بوو ئه‌م كاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ژادی دوو ره‌گ له‌ئه‌مریكادا بكه‌وێته‌وه(6).
بردنی ئه‌م ره‌شپێستانه له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌مه‌ریكا و فرۆشتنیان به‌شێوه‌ی كۆیله بازرگابیه‌كی به‌سوودبوو. به‌مشێوه‌یه كۆیله‌فرۆشتن فراوانبوو و شێوه‌ی بازرگانییه‌كی رێكوپێكی لێهات به‌تایبه‌تی له ده‌ستی ئینگلیزییه‌كان و ئیسپانییه‌كان و پرتوگالییه‌كانه‌دابوو، هه‌ندێ كه‌شتی تایبه‌تییان بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆیله دروستكرد كه له‌ژێر ته‌خته‌بانی (عه‌رشه)ی كه‌شتییه‌كه چه‌ند داڵانێكی قه‌فه‌سئاسا هه‌بوو، له‌م داڵانانه‌دا ره‌شپێسته به‌دبه‌خته‌كانیان به‌زنجیر ده‌به‌ست و هه‌ردوو كه‌سیانیش به‌یه‌كه‌وه‌ده‌به‌ست، تێپه‌ڕبوونی كه‌شتییه ده‌ریایه‌كان له ئوقیانوسی ئه‌تله‌سییه‌وه چه‌ندین هه‌فته و هه‌ندێجاریش چه‌ند مانگێك درێژه‌یده‌كێشا له ته‌واوی ئه‌و ماوه درێژه‌دا ره‌شپێسته‌كان له‌و داڵانه ته‌نگ و تاریكانه به‌به‌ستراوی ده‌مانه‌وه شوێنی هه‌ر یه‌كێك له‌و ره‌شپێستانه درێژییه‌كه‌ی دوو مه‌تر كه‌متر و پانیه‌كه‌ی چل سانتیمه‌تر بوو(7) .
كۆیله‌كان له رۆژه‌وه تاشه‌و كارییانده‌كرد ته‌نها رۆژی شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممان نه‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌نها نیوه‌ڕوان بۆیانهه‌بوو پشوویه‌كی كورتبده‌ن، ئه‌م كۆیلانه هه‌موو كارێكیانده‌كرد له ساڵی (1850ز) كۆیله زیادیكرد رێژه‌كه‌ی گه‌یشته (310) هه‌زار, ئه‌م ژماره‌یه له شاره‌كانی باشوور (كارۆلینیا و میسیسپی) له سپیپێسته‌كان زیاتربوون, هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانی (ئه‌په‌ڵاش و ئه‌له‌باما) هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی باكووری تشارلۆستن (88%)ی دانیشتوانی پێكده‌هێنا, هه‌روه‌ها كۆیله‌كان له ده‌وروبه‌ری ئاوی (میسیسپی) زیاتر له (90%)ی پێكده‌هێنا, ئه‌م كۆیلانه زیاتر له‌و شوێنانه‌دا ده‌ژیان كه ئاووهه‌واكه‌ی گه‌رمبوو، ئه‌م كۆیلانه‌ش له‌و هه‌رێمانه‌دا بوون به چاندنی برنج و شه‌كر و كاریتره‌وه خه‌ریكبوون، له باشوور نزیكه‌ی (3) هه‌زار خێزان هه‌بوون له جۆرجیا زیاتر له هه‌زار كۆیله كاریانده‌كرد، بۆیه له‌م ناوچانه‌دا ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كه‌وتبووه‌ده‌ست كه‌سانێكی كه‌م كه ئه‌مانه‌ش زیاتر له چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوون(8)، له سالی (1713ز) به‌پێی (په‌یمانی ئۆپرشت) كه له‌دوای شكستی ئیسپانییه‌كان به‌سترا، ئینگلیزه‌كان مافی بازرگانی كۆیله‌ی له نێوان ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته سه‌نده‌وه و تایبه‌تیكرد به‌خۆیه‌وه، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ش ئینگلیزه‌كان كۆیله‌كانی بۆ سه‌ر زه‌مینه‌كانی ئینگلیزی ئه‌مه‌ریكی ده‌بردو ده‌فرۆشت، به‌ڵام له سه‌ده‌ی (18)دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له په‌یمانی (ئۆترێش) رێكخرابوو ئینگلیز هه‌وڵیدا كه بازرگانی كۆیله‌فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی كۆیله له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌مه‌ریكاوه تایبه‌تبكات به‌خۆیه‌وه, له ساڵی (1730ز )شاری لیڤه‌رپول (15)كه‌شتی هه‌بوو كه خه‌ریكی بازرگانی كۆیله بوون, به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتیانه به‌رده‌وام له‌زیادبووندابوو به‌جۆرێك كه له ساڵی(1792ز)ژماره‌یان گه‌یشته (132)كه‌شتی كه هه‌موویان له بازرگانی كۆیله‌دا كاریانده‌كرد(9).
هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هیشتنی كۆیله له ئه‌مریكا و ئازادبوونیان
سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادبوونی كۆیله سه‌ره‌تا له‌وه و ده‌ستیپێكرد كه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م چه‌ند كۆیله‌یه‌كی ره‌ش له به‌رازیل كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆیان له (پارلماس) دامه‌زراند توانیان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندییه‌كان و پرتۆگالییه‌كان راوه‌ستن كه ده‌یانویست كۆماره‌كه‌یان له‌ناوبه‌رن و ده‌ستگیریانبكه‌ن, خاوه‌ن كۆیله‌كان هه‌میشه بیریان له شۆڕش و راپه‌رینی كۆیله‌كانیان ده‌كرده‌وه و لێده‌ترسان, له ناوچه ژێرده‌سته‌ییه‌كانی ئه‌مریكادا زۆرجار شۆڕشی كۆیله‌كان روویداوه, به‌ڵام شۆڕشه‌كانیان وه‌كو ئاژاوه‌یه‌كی كه‌مخایه‌ن وه‌هابووه كه به زوویی سه‌ركوتده‌كران, ته‌نها شۆڕشی سه‌ركه‌وتوانه‌یان ئه‌وه‌بوو كه له دوورگه‌كانی (ئانتیل) له دورگه‌ی (ساندومینگۆ) روویدا (كوسن لورتور) كه سه‌ره‌تا كۆیله بوو له‌به‌ر مه‌ودای كاریگه‌ریتی شۆڕشی فه‌ره‌نسادا رابه‌ری ئه‌م راپه‌رینه‌ی كرد, (كوسن لورتور) (Toussaint L'ouverture( (توسان لیڤێرتویر) فه‌رمانده‌یه‌كی لێوه‌شاوه‌بوو, سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سوپای ئه‌سپانیا و فه‌ره‌نسادا یارمه‌تی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆمـــــاری ره‌ش پێسته‌كاندا له (هاییتی)(10).
له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چه‌ند یاسایه‌كی له دژی كۆیله‌فرۆشتن ده‌ركرد, به‌دوای ئه‌وه له وڵاتانی‌تری ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش چه‌ند یاسایه‌كیتریان ده‌ركرد, به‌ڵام له‌وكاته‌شدا بازرگانی كۆیله به قاچاغ هه‌رهه‌بوو له ئه‌فریقایه‌وه بۆ ئه‌مریكا, بارودۆخی گواستنه‌وه‌ی ره‌شپێسته‌كان خراپتربوو, چونكه هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی ئاشكرا ئه‌نجامنه‌ده‌درا, به‌ڵكو ئه‌وانه‌یان له عه‌مباری تاریك و شاراوه و جێگایه‌ك كه به به‌رچاوه‌وه نه‌بوو ده‌یانخستنه سه‌ریه‌ك و ده‌یانشاردنه‌وه, بارودۆخی ئه‌م هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌ك خراپ و پیسبوو كه هه‌ر كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆیله له‌دوای چوار تا پێنج گه‌شت خراپده‌بوو و كاریپێنه‌ده‌كرا, به‌ڵام سوودی ئه‌م بازرگانییه به ئه‌ندازه‌یه‌ك زۆربوو كه قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی كه‌شتییه‌كه‌شی ده‌كرده‌وه(11). به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ كۆتاییهێنان به مسه‌له‌ی بازرگانیتی كۆیله‌كان چه‌ندین ئه‌نجومه‌نی یاساییان پێكهێنا. دانیمارك یه‌كه‌مین وڵات بوو كه بازرگانی كۆیله‌ی به كارێكی نایاسایی دانا, ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا له ساڵی (1794ز)دا هه‌موو كۆیله‌كانی ئیمپراتوری ئازادكرا, به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو (ناپلیۆن) سه‌رله‌نوێ یاسای كۆیله‌داری دانایه‌وه, له ساڵی (1807ز) به‌ریتانیا یاسایه‌كی نۆێی دانا فرۆشتنی ره‌شه‌كانی ئه‌فریقای به‌خه‌ڵكی به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌كرد(12) . ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی كۆیله له‌ده‌ستوره‌كه‌یدا نابینرێت, به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاستوخۆ رێگایپێدراوه(13), له ساڵی (1775ز)دا پێش ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌مریكی (بنیامین فرانكلین) كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له (بنسلڤانیا) بنیادنا, مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشی هه‌وڵدانبوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی(14). له ساڵی (1807ز) كۆنگریس بریاری ده‌ركردنی یاسایه‌كیدا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به كۆیله‌وه, ئه‌م یاسایه له مایسی ساڵی (1808ز) جێبه‌جێكرا, له ساڵی (1809ز) ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاسایه‌كی ده‌ركرد ئه‌مریكییه‌كانیان له به‌شداریكردنیان له بازرگانی كۆیله‌دا قه‌ده‌غه‌كرد و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئه‌مریكا به‌شداری كۆنگره‌ی (ڤیه‌ننا)یان كرد له ساڵی (1815ز) به‌فه‌رمی دژی بازرگانی كۆیله وه‌ستانه‌وه(15) .
ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی ئامانجی نه‌هێشتنی بازرگانی كۆیله بوو, له‌پشتییه‌وه پاڵنه‌رێك هه‌بوو بنچینه‌كه‌ی ئازادی بیر و ئازادی خۆی بوو(16), نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه ئه‌مكاره ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی بازرگانی كۆیله بوو نه‌ك له‌ناوبردنی سیسته‌می كۆیله‌داری, چونكه هێشتا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له زۆربه‌ی ناوچه ژێرده‌سته‌كانی ئه‌وروپادا كڕین و فرۆشتنی كۆیله هه‌رماوه‌ته‌وه, له‌واقیعدا ئه‌م یاسایانه كارێكی ئه‌وتۆیان نه‌كرده‌سه‌ر باری بازرگانیتی ئه‌و كۆیلانه‌ی له ئه‌فریقاوه ده‌بران بۆ ئه‌مریكا, هه‌ندێك له وڵاتان به‌تایبه‌تی ئه‌سپانیا و پورتوگال و كوبا و به‌رازیل كۆتاییان به بازرگانی كۆیله هێنا, ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ئه‌و كارخانانه‌ی داخســــت كه كۆیله‌كان كاریانتێده‌كرد(17), به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنی كۆیله هێشتا نه‌بووبووه گشتگیر و ویلایه‌ته‌كانی باشوور له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر ویلایه‌تگه‌لێكی كشتوكاڵی بوون ده‌ستیان له سیسته‌می كۆیله‌گه‌ریتی به‌رنه‌دابوو, بۆیه ناكۆكیكی تووند له‌نێوان ویلایه‌ته‌كانی باكوور و باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌باره‌ت به مان و نه‌مانی كۆیله سه‌ریهه‌ڵدا. له‌م نیوه‌نده‌دا و له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش له‌لایه‌ن (ئارسه‌ر و لویس ئابان)ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵه‌ی دژبه كۆیله‌گه‌ری له ساڵی (1831ز) له نیویۆرك دروستبوو كه هێنده‌ی نه‌خایاند ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بووه ریكخراوێكی نیشتمانی و كارگه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی له ساڵی (1840ز) ریكخراوه‌كه‌ی (ئارسه‌ر و لویس ئابان) (250) هه‌زار ئه‌ندامی له‌ده‌وركۆبووه‌وه, ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه‌ی جه‌ماوه‌ریش له ریكخراویك كه به‌رگری له ئازادی كۆیله ده‌كرد بووه مایه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ بۆ خاوه‌ن كیڵگه‌ی كۆیله‌كانی باشوور و هه‌ر ئه‌م ترسه‌ش بوو دووچاری چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی خۆسه‌رانه‌ی كردن(18).
دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كانی باشووری ئه‌مریكا له‌سه‌ر یه‌ك بیروبۆچوون یه‌كگرتوونه‌بوون, سه‌باره‌ت به كۆیله‌كان تیایاندا هه‌بوو داوای ره‌تكردنه‌وه‌ی خێرای كۆیلایه‌تی ده‌كرد, هه‌ندێكیكه‌شیان وه‌ك پاریزگاران له‌گه‌ڵ كۆیلایه‌تیدا نه‌بوون, به‌ڵام پێیانئه‌سته‌مبوو كه‌وا بتوانن ره‌تیبكه‌نه‌وه, زۆربه‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته‌كانی باكوور له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دوو بیروبۆچوونیان هه‌بوو یه‌كه‌میان: دژایه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆیلایه‌تیان ده‌كرد له زه‌وییه تازه‌كاندا له رۆژئاوا, دووه‌میان: داوای نه‌هیشتنی كۆیله‌یان ده‌كرد له ویلایه‌ته‌كانی باشووردا, چونكه پێیانوابوو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ژیاندا یه‌ك ناگریته‌وه(19), گو له ساڵی (1857ز) چالاكییه‌كانی (جۆن براون) ده‌ستیپێكرد كه هه‌وڵیدا كێشه‌ی كۆیلایه‌تی بكاته كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی, له ساڵی (1860ز) كه له‌وكاته‌دا بووه‌هۆی دروستبوونی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا و جیابوونه‌وه‌ی, كۆنگریسی ئه‌مریكا هه‌نگاویكی دڵنیایی نه‌نا له‌پێناو ئازادكردنی كۆیلایه‌تی تا مانگی نیسانی (1862ز) بڕیاریدا یارمه‌تی دارایی دابینبكات بۆئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كۆیله‌كانی ئازادده‌بێت, ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌شكست كۆتاییهات, دوای چه‌ند رۆژێك كونگریس سیسته‌می موڵكایه‌تی له هه‌ریمی كۆڵومبیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه, بیری ئازادكردنی كۆیله به‌شێوه‌یه‌كی دیار له مانگی حوزه‌یراندا بوو, له‌ومانگه‌دا كونگریس مۆڵكایه‌تی كۆیله‌گه‌ری له‌هه‌موو هه‌رێمه رۆژئاواییه‌كاندا به‌بێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه, ئه‌و كه‌سانه‌ی بنه‌مای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واو و یه‌كجاره‌كیان ده‌ركرد سه‌رۆك (لنكۆڵن)یان به ڕاڕا و لاواز تاوانبارده‌كرد(20).
(ابراهام لنكۆڵن) رزگاركردنی كۆیله‌ی راگه‌یاند له‌ئه‌مریكادا له 1 ی ینــــایری ســا‌ڵی (1863ز),(21) كه ده‌ڵێت: (له ده‌ستپێكی یه‌كی ینایری ساڵی 1863ز تا هه‌تای هه‌موو كۆیله‌یه‌ك ئازاده له هه‌ر ویلایه‌تیكدا بێت و هه‌موو سه‌ربازیكی ئه‌مریكی چ له ده‌ریا و چ له‌سه‌ر زه‌وی دانده‌نێت به‌م راگه‌یاندنه‌دا و كارده‌كات بۆ ئازادكردنی ئه‌وان و هیچ كارێكییان پێناكری كه بیانبه‌ستێته‌وه و ئازادیان له‌ده‌ستبدات, هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه خزمه‌ت له بواری سه‌ربازیدا بكه‌ن بۆ به‌رگریكردن له ناوچه و شوێنه سه‌ربازییه‌كان و له‌هه‌موو بواره‌كانیتریش)(22), دوای ئه‌م مێژووه هه‌ندێ له ویلایه‌ته‌كان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه یاسای ئازادكردنی كۆیله‌كانیان گرته‌ده‌ست (23), له 18ی دیسمبه‌ری ساڵی (1865ز) كۆنگریس ئه‌مریكی رازیبوو ماده‌ی (13)ی ده‌ستوری چاك (تصدیق)كرده‌وه و هه‌ندێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆیلایه‌تی تێدانه‌ما, بۆ نموونه بوركۆریكو له ساڵی (1873ز), به‌رازیل له ساڵی (1870ز), به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆیله‌كان ده‌بوویه‌وه له ئه‌فریقیا بوو به‌تایبه‌ت له كۆنغۆ, به‌ڵام له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش كۆیلایه‌تی تێدانه‌ما به‌تایبه‌ت له زنزبار له ساڵی (1873ز), مدغشقر له ساڵی (1877ز), له ساڵی (1832ز) هه‌رێمی (لایبرا) بنیادنرا وه‌ك نیشتمانێك له ئه‌فریقیا بۆ كۆیله ئازادكراوه‌كان كه له ئه‌مریكاوه ده‌هاتنه‌وه و كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زراند(24).
•••
په‌راوێزه‌كان:
(1) الان نڤز و هنری شیل كومجر: تاریخ الولایات المتحده الامریكیه , , قاهیره , ل337-339.
(2) برهان قانع: بازرگانی كۆیله له‌ئه‌فریقادا, وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن, بغداد, ل5-6.
(3) برهان قانع: هه‌مان سه‌رچاوه, ل10.
(4) هه‌مان سه‌رچاوه, ل16.
(5) جواهر لعل نهرو: نگاهی به تاریخ جهان , چ10, ب2, تهران, 1377, ل81 .
(6) برهان قانع: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل22-23.
(7) جواهر لعل نهرو: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل82-83 .
(8) الان نڤز و هنری شیل كومجر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل337-339.
(9) جواهر لعل نهرو: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل 83.
(10) برهان قانع: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل26.
(11) جواهر لعل نهرو: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل84 .
(12) برهان قانع: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل26.
(13) نوسه‌ر نادیار: موجز التاریخ الامریكی, ل34.
(14) فرزند شێركۆ: ئه‌مریكا له مێژووه‌وه بۆ داهاتوو, چاپخانه‌ی خاك, چ1, 2005 , ل38.
(15) الان بالمر: موسوعه التاریخ الحدیپ, گ1, ج2, دارالمامۆن, بغداد, 1992ز, ل279.
(16) دان لیس: الپوره‌الامریكیه ( دوافعها و مغزاها), ج2, قاهیره, 1996, ل146.
(17) برهان قانع: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل27.
(18) فرزند شێركۆ: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل39.
(19) فرحات زیاده و ابراهیم فریجی, تاریخ الشعب الامریكی, مگبعه جامعه بوسنتون, ل124-125.
(20) گۆڤاری ئه‌مریكاناسی, ژماره(1)ی هاوینی, 2005ز , چ2, و/ عبدالله گه‌رمیانی, ل79.
(21) الان بالمر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو , ل279.
(22) لاری الویتز: نڤام الحكم فی الولایات المتحده الامریكیه , الجمعیه المصریه لنشر المعرفه و الپقافه‌العالمیه , القاهره , ل381-383.
(23) د. عبدالعزیز سلیمان و د. عبدالمجید نعنعی: تاریخ الولایات المتحده الامیركیه الحدیپ , منشورات دار النهچه العربیه , بیروت , لبنان , ل129.
(24) الان بالمر: سه‌رچاوه‌ی پێشوو, ل279.
|