جارێکی‌دی لەگەڵ حەزرەتی نالی حەکیم مەلا ساڵح
|
ئه‌م شاعیره خواپێداوهمان گه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه و تاڕِادهیهكی باش ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ چركه ده‌روونییه‌كانی و هونه‌ره به‌رزه‌كه‌یدا په‌یداكردووه، كه‌چی هێشتا خوێندنهوهیدیكه هه‌ڵده‌گرێ، چونكه ئه‌وه‌نده به ورده‌كاری ده‌ستی له‌سه‌ر پیت و وشه و رسته داگرتووه تادێ زیاتر به‌ره‌و خۆیمان كێشدهكات،
من بۆخۆم به جیاواز له سه‌رسامبوونم به هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ی، سه‌رم له‌وه‌شی سوڕماوه كه ده‌بێته یه‌كه‌مین كه‌س بۆ پێكهێنانی زمانی ئیستانداردی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وه‌ش له‌و رۆژگاره‌ی ژیانی ئه‌م حه‌زره‌ته خه‌مخۆره‌ی زمان و هونه‌ردا كارێكی گه‌لێ زه‌حمه‌ت و دژواربووه، ئه‌وێ رۆژێ وه‌ك ئێستا كه‌ره‌سته‌ی پێویست له‌ده‌ستدا نه‌بووه، وه‌ك زانكۆ، كۆڕی زانیاری، یه‌كێتی نووسه‌ران، بڵاوكراوه‌ی زۆر، به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی خوێنده‌واری و هتد. ئه‌م خۆی به‌ته‌نیا شانیداوهتهبهر ئه‌و ئه‌ركه قورسه نه‌ته‌وه‌ییه، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و رۆژانه توانیویه‌تی به‌پێی پێویست وشه‌ی ئه‌ملاولای زمانه‌كه‌مان بشیعرێنێ و گره‌وی خۆی بباته‌وه، دیاره ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش خه‌ڵك هه‌بووه بڵێ: نالی خۆی بۆ خۆی زمان داده‌تاشێ، دیاره ئه‌و خه‌ڵكانه وه‌كو ئه‌م به‌وردی ئاگایان له زار و بنزارهكانیدیكه نه‌بووه، له‌شیعرێكیدا ده‌ڵێ:
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆكردییه، خۆ كوردییه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تاڵبی مه‌عنا ده‌كا. ل107
به‌داخه‌وه لهدیوانهكهدا نووسراوه (خۆ كوردییه، خۆ كردییه) كه هه‌رگیز به‌مشێوه جێگه‌ی مه‌به‌سته‌كه‌ی نالی ناگرێته‌وه، چونكه شاعیر خۆی زمانی دانه‌هێناوه و پێمانده‌ڵێ: ئه‌م ته‌رزه شیعره‌ی من ده‌ینووسم وشه‌كانی ئه‌وه نین خۆم دامتاشیبن، به‌ڵكو له‌م گۆشه و له‌و كهناریدیكهی زمانی كوردیمان وه‌رمگرتوون و لهشیعرهكانمدا جێگام كردوونه‌ته‌وه، واته دروستكراوی ده‌ستی خۆم نین، به‌ڵكو كوردی په‌تین و ئێوه لێیبێئاگان،
به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی پتر قسه‌كه‌مان روونبكه‌ینه‌وه ده‌بێ بڵێم لای هه‌ندێ نووسه‌ر خوێندوومه‌ته‌وه یاخود بیستوومه شیعره‌كانی نالی به‌شێوه‌ی بنزاری (بابان) ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وانییه و ده‌چینه‌سه‌ر شێوه‌ی ئاخاوتنی (بابان) كه شاعیرمان چۆن هه‌م له‌ڕووی گرامه‌ر و هه‌م له‌ڕووی وشه‌وه چۆن له شێوه‌ی (بابان)ی تێپه‌ڕاندووه و هه‌ندێكی زۆری لێخستووهته كه‌ناره‌وه و سفریكردوون به مه‌به‌ستی مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی كه پێكهێنانی زمانێكی یه‌كگرتووه،
یه‌كه‌م: له‌ڕووی زمانه‌وه
1. لابردنی پاشبه‌ندی (وانێ) كه له بنزاری بابان‌دا بره‌وی خۆی هه‌یه و له‌جێگه‌یدا په‌نای بۆ شێوه‌ی (موكریان-سۆران) بردووه و گۆڕیویه‌تی به (وه) بۆ نموونه ده‌چێته سه‌ر سهرواكانی ئه‌م پارچه شیعره:
گه‌رمی و تهریِی به‌هاره كه پشكۆ كوژایه‌وه
پشكۆی گوڵاته‌شین به نه‌سیم بوو گه‌شایه‌وه. ل548
واته گۆڕینی (كوژایهوانێ، گهشایهوانێ) به‌وشێوه‌یه و له هه‌موو شیعره‌كه‌دا به‌مشێوه‌یه، دیاره نالی زمان‌زان زانیویه‌تی پیتی زیاده‌ن و لابردنی بۆ ئه‌مشێوه زمان چڕترده‌كاته‌وه، هه‌رچی نالیشه له سه‌رجه‌می شیعره‌كانیدا هه‌وڵی جیدی بۆ ده‌ربڕینی چڕ‌وپڕ داوه، ئه‌مه و هه‌ندێ نموونهیدی كه باسیانلێوهدهكهین ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه شاعیرمان كاری بۆ دروستكردنی زمانێكی ئیستاندارد كردووه و ته‌عه‌سوبی شێوه‌ی بابانی خستووه‌ته كه‌ناره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ش چاك ده‌زانین كه نالی چه‌ند دڵبه‌ندی كۆڵان به كۆڵان و جێ به جێی سلێمانی و پاشاكانی ئه‌و شاره و سوپاكه‌یان و ته‌نانه‌ت (مه‌خه) شێتیش بووه،
2. له‌پاڵ (من)ی راناوی یه‌كه‌مدا گه‌لێجار په‌نای بۆ شێوه‌ی (سۆران-موكریان) بردووه و (ئه‌من)ی به‌كارهێناوه یا له كرمانجی ژووروو (ئه‌ز) خواستووه، ده‌ڵێ:
ناری سینه‌م گه‌ر نه‌بێ، غه‌رقم ئه‌من
ئاوی چاوم گه‌ر نه‌بێ، سووتاوم ئه‌ز. ل222
هه‌رچه‌نده له‌كۆندا (ئه‌ز) له هه‌ورامی و محاڵی سلێمانیدا هه‌بووه، وه‌ك بابا ناووسی سه‌رگه‌تی ده‌ڵێ:
ئه‌ز (ناووس)ه نان جه‌ی به‌رزه ماوا
ئاسیاوم نیــاوه جــهی تاشی كاوا
هه‌روه‌ها له دیوانی سه‌یدی یه‌كه‌میشدا پێشچاومان ده‌كه‌وێت وه‌ك ده‌ڵێ:
ئه‌ز ئورومون مهكانم بی وڵاتم
سه‌رو پیری خوای گیرهن خه‌ڵاتم
(ئیبنولحاج)ی ههزارمێردیش به‌ر له نالی به‌كاریهێناوه، بۆ نموونه ده‌ڵێ:
ئه‌زم محه‌ممه‌دی دڵڕێش
حاڵم وه‌كی حاڵی ده‌روێش
3. هه‌ندێجاریش (تۆ)ی راناوی دووه‌می گۆڕیوه به (ئه‌تۆ) كه ئه‌مه‌ی له بنزاری (سۆران-موكریان) هێناوه، ده‌ڵێ:
(ئه‌تۆ) میهری و مههڕووییان ستارهن
له خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین؟. ل348
4. یه‌كخستنی هه‌ردوو راناوی (تۆ- من) به‌شێوه‌ی (تۆم) وه‌ك ده‌ڵێ:
هه‌تا (تۆم) ئاشنابووی ئاشنــام بوون
ئه‌مێستا موو به مووم ئه‌غیاره بێ تۆ. ل383
به پێوانه‌ی زمانی باو ده‌بوو بیگوتایه (هه‌تا تۆ ئاشنام بووی،،)
5. گۆڕینی پێشگری (ئه) له‌كاردا به (ده) وه‌كو لهبابانیدا ده‌گوترێ (ئه‌خۆم، ئه‌ڕۆم، ئه‌وێ) هتد، وه‌ك ده‌ڵێ:
گه‌ر ده‌پرسی من له‌به‌رچی كه‌م (ده‌خۆم)
من به برسی قه‌ت مه‌زانه خه‌م (ده‌خۆم). ل295
یا:
بۆ جیواری حه‌ق له هه‌رجێ سیدقی نییه‌ت كافییه
من له – بیت الله- ئینشه‌ڵڵا- بأژن الله (ده‌ڕۆم). ل301
یا:
یار دڵی خوێنین و چاوی پڕ له گریانی (ده‌وێ)
ئارێ ئارێ گوڵ له باخان ئاوی بارانی (ده‌وێ). ل701
6. گۆڕینی شێوه ده‌ربڕینێكی بابانی بهشێوهیهكیدی، وه‌ك (حهوشهیێكه) بۆ (حهوشێكه) ده‌ڵێ:
مه‌ڵێ: ده‌شته، بڵێ: دنیا هه‌موو خانێكه ئه‌م حه‌وشه
چ (حهوشێكه)؟ كه ئافاتی حه‌سار، ئهفلاكی سه‌ربانه. ل491
یا
(په‌رده‌یێكی) بۆ (پهردێكی) وه‌ك ده‌ڵێ:
وه‌ك خه‌یمه به (پهردێكی) دوو ئه‌ستوونه به پا بێ
سهرتیلهكی نه‌ختێ به نه‌زاكه‌ت قڵه‌شابێ. ل609
یاخود نموونه‌ی ئه‌م وشانهیدیكهشی هه‌یه (نوكتێكی، موددێكی، جێگێكی، كاسێكی، قهترێك، غونچێك، پارێك، هتد..).
ئه‌م داڕشتنهشمان له‌لا روون نییه كه له كام زاراوه و بنزاراوه‌ی زمانهكهمانی قه‌رزكردووه، له‌وه دهبێَ داهێنانی خۆی بێت بۆ چڕكردنه‌وه‌ی وشه و كورتبڕی كه ئه‌مه‌ش لهدیوانهكهیدا زۆر به‌رچاوده‌كه‌وێ، گه‌لێ ده‌ستی به وشه به‌ڵكو به پیتیشهوه گرتووه، ئیتر ئه‌وه نالییه و سیحری به‌یان، نالییه و حیكمه‌تی شیعر، نالییه و كه بۆخۆی ده‌ڵێ:
(نالی) عه‌جه‌ب به قووه‌تی حیكمه‌ت ئه‌دا ئه‌كا
مه‌عنایی زۆر و گه‌وره به له‌فزی كه‌م و بچووك. ل260
یاخود ده‌دا به‌گوێماندا و ده‌ڵێ:
یا له مه‌یدانی فه‌ساحه‌تدا به میسلی شه‌هسه‌وار
بێ ته‌ئه‌ممول (به‌و هه‌موو نه‌وعه زوبانی راده‌كا). ل106
یا هه‌ر له خۆی دێ بڵێ:
نووكی خامه‌ی من كه بێته مهعنائارایی كه‌مال
خه‌ت به خه‌ت ئیزهاری نه‌قشی سووره‌تی (مانی) ده‌كا. ل103
7. له بنزاری بابان‌دا وشه گه‌لێك كه به (ند) كۆتاییان دێت ده‌بێته (نگ) كه له‌ناو بڕناخدا گۆیدهكهن، وه‌كو (ده‌ربه‌ند= دهربهنگ، زه‌به‌ند= زه‌به‌نگ، گۆبه‌ند= گۆبه‌نگ و هیدی،،) كه‌چی نالی بازی به‌سه‌ر ئه‌مه‌شدا داوه و په‌یڕه‌وی بنزاری بابانی نه‌كردووه، بۆ نموونه مه‌دهۆش ده‌ڵێ:
سنگم بچه‌سپێ له سنگی
هه‌ڵیمژم زۆر به تونگی
به‌ڵام نالی (ند)ه‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه و له (نگ)ه‌كه‌ی به فراوانتر زانیوه له‌ناو زمانه‌كه‌ماندا وه‌ك ده‌ڵێ:
كه لێڵ و سوور و كول بوو چاوی تیژت
(ئه‌وه‌نده) پێیدهڕێژی خوێنی ناحه‌ق. ل253
یا ده‌ڵێ:
خانه‌قاش هه‌روه‌كو مه‌یخانه، كه هه‌ر ئاوا بێ
مه‌جلیسێكی هه‌یه، ئه‌مما گه‌پ و (گۆبه‌ند)ی نییه
وه‌كو وشه‌ش ئه‌وه گه‌لێ وشه‌ی له زار و بنزارهكانیدی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش وه‌كو:
1. جوێ= جیا كه له‌شێوه‌ی جاف‌دا به‌كاردێ، وه‌ك ده‌ڵێ:
بێ (جوێ) بوونه‌وه‌ی، زه‌خم و برین و ئه‌سه‌رێ
تیری موژگانی درێژت له جگه‌ر تێده‌په‌ڕێ. ل650
2. ئه‌ڵێم، ده‌بێژم له كرمانجی ژووروودا به‌كاردێ، لهجافیدا (یه‌ژم) له ئه‌رده‌ڵانیدا (ئه‌یژم) له كه‌لهوڕی و فه‌یلیدا (ئویشم)، ده‌بێژم، یه‌ژم، ئه‌یژم، ئویشم هه‌موو یه‌ك ریشه‌ن:
ده‌ورانییه، وه‌ك هێڵه‌كی سه‌ودا، سه‌ری گێژم
بۆیه به ده‌قیقی مه‌سه‌له هه‌رچی (ده‌بێژم). ل276
3. ده‌رێ= ده‌ره‌وه، له سۆرانی- موكریانی خوازراوه، ده‌ڵێ:
گه‌ر بێیه (ده‌رێ) سه‌رووی ره‌وانی لهئیرهمدا
وه‌ر نه‌ییه (ده‌رێ)، ئاهوویی چینی لهحهرهمدا. ل93
بێیه= بێیته، نه‌ییه= نه‌یه‌یته، وه‌ر= كورتكراوه‌ی (وه ئه‌گه‌ر) ره‌نگه ئه‌م سێ وشه داتاشراوی شاعیر خۆی بن، یا ئێمه رێگه‌مان پێنه‌بردوون كه له كوێی كورده‌واریدا به‌كاردێن،
4. بڕوات، له‌ناو جاف‌دا به‌كاردێت، ده‌ڵێ:
ئه‌م (بچێ) ئه‌و داده‌نیشێ ده‌م وه‌كو گوڵ خه‌نده‌ران
ئه‌م ده‌بێ هه‌ستێ كه ئه‌و بێ، چاو یه‌ك و قه‌تره هه‌زار. ل173
5. سك، له (سۆرانی-موكریانی) وه‌رگیراوه، ده‌ڵێ:
بن (زك)و جه‌بهه‌ت سپی، كلك ئیستر دامه‌ن سیا
یهككهتاز و، سێبڕ و، دوو باد و، شهشدانگ و درێژ. ل225
6. ئه‌مێستا= ئێستا، ده‌ڵێ:
سه‌رخۆشی شه‌رابی ده‌می تۆ بووم و (ئه‌مێستا)ش
قوربان، سه‌ری تۆ خۆش، كه نه‌ماوه سه‌ری خۆشم. ل282
7. نادیده= نه‌بینراو، ده‌ڵێ:
وه‌ك تووڕه‌یی پێچیده‌یی تۆ ساغ و شكسته‌م
وه‌ك نه‌رگسی (نادیده) بێ تۆ خۆش و نه‌خۆشم. ل281
8. شوشتن= شتن یا شۆردن، به‌وشێوه‌ی مه‌به‌ستمانه له (سۆرانی-موكریانی)دا به‌كاردێ، ده‌ڵێ:
مووی سپی كردم به (شوشتن) ئاوی عه‌ینی شۆرهشهت
شۆرهشهت یه‌عنی كه تێیدا خود به خود قه‌ل بوو به بهت. ل242
9. بێن= بۆن، ده‌ڵێ:
خاتیری زاهیدی خاڵی، خاڵیی
نییه، ئه‌ڵبه‌ته له (بێن)ێكی ریا. ل127
10. ئه= بۆ، له‌ناو جاف‌دا ده‌گوترێ (ئه‌ده‌ر= بۆ ده‌ره‌وه) یا به واتای (له)یش به‌كاردێ، وه‌كو ده‌ڵێن (ئه)ڕووی سه‌ر= له‌ڕووی سه‌ر، ده‌ڵێ:
(نالی) ئه‌و وه‌حشی غه‌زاله كه‌س (ئه‌به‌ر) داوی نه‌كه‌وت
چونكه شاهێنی دووچاوی تیژه، دائیم سه‌رده‌كا. ل111
11. كن= لا، له سۆرانی و موكریانی‌دا به‌كاردێ، دهڵَێ:
له (كن) من با وجوودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ. ل383
12. ردێن= ریش، له سۆرانی و موكریانی وه‌رگیراوه، ده‌ڵێ:
غوباری ئه‌و شه‌و و رۆژه‌ن (ردێن)ی ماش و برنج
كه تێكه‌ڵن شه‌به‌هی سوبح و شام و شیر و قیر. ل208
13. له‌وڕا= لهئهوڕا، (را) له بنزاری موكریان‌دا هه‌یه و له زمانی فارسیشدا زۆر به‌كاردێ له‌كوردیدا ده‌گوترێ (لهتۆڕا بۆ من= له‌لایه‌ن تۆوه بۆ من)، ده‌ڵێ:
ئه‌ی ره‌فیقان سوحبهتی (نالی) مه‌كه‌ن
بۆچ؟ كه من له‌وڕا وه‌كو به‌دناوم ئه‌ز. ل223
14. ئیدی= ئیتر، له سۆرانی و موكریانی‌دا بره‌وی هه‌یه، ده‌ڵێ:
كه تۆ هاتی له نهومیدیی نه‌ما باس
له هیجر و ئینتیزار (ئیدی) نه‌ما باس. ل230
15. هه‌ڕۆ= بڕۆ، له‌ناو جاف‌دا به‌كاردێ، ده‌ڵێ:
ئه‌ی نه‌فسی مورائی چ گرانباری، تهكالییف
بۆ خه‌ڵكی ده‌كێشی ده (هه‌ڕۆ) رێش و جه‌ده‌و بی. ل292
16. بنواڕه- بڕوانه، له‌ناو جاف‌دا به‌كاردێ، هه‌ندێجاریش كورتیدهكهنهوه بۆ (بنوا)، ده‌ڵێ:
بنواڕه وشكه سۆفی و ره‌قسی به هه‌لهه‌له
دیسان له به‌حری وشكی هه‌وا كه‌وته پێمه‌له. ل466
17. بڵا= لێیگه‌ڕێ، زۆرتر له شێوه زاره‌كانی باشووردا به‌كاردێ (فه‌یلی، كهلڕی، له‌كی)، ده‌ڵێ:
(بڵا) بۆ كونده‌بوو بێ، مفتی مشك و ماری كه‌ندوو بێ
خهتیرهی گه‌نجی وێرانه، زه‌خیره‌ی كونجی كاشانه. ل483
18. گوم- ون، بزر، له‌ناو جاف‌دا به‌كاردێ و زۆرجاریش كورتده‌كرێته‌وه بۆ (گم)، ده‌ڵێ:
له‌نێو ریگی ره‌وانی قوم، نوقوم بوو وشتر و بوو (گوم)
نه‌ما گوێی بیستنی (ق‌م ق‌م) چ جای ئیمكانی هه‌ستانه. ل490
19. كوچه كوچه= كه‌م كه‌م، كوچه یا كوچێ لهههورامیدا به‌كاردێ، ده‌ڵێ:
(كوچه كوچه) خونچه‌كه‌ی په‌یكانی موژگانی گوڵم
بۆ شه‌هیدی شاهیده دائیم كه خوێنم جارییه. ل584
یا ده‌ڵێ:
دا كوچه كوچه خۆڵی به‌سه‌ردا بكا به‌چنگ
له‌م خاكه ئهفخهره كه هه‌موو تاج و ئه‌فسه‌ره. ل421
وشه‌ی (كوچه) لهدیوانهكهدا و له هه‌ردوو شیعره‌كه‌دا به (كووچه‌ی) به‌واتای كۆڵان لێكدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام وانییه و با خوێنه‌ر سه‌رنجی هه‌ردوو ماناكه بدات،
20. وه‌یه= وه‌هایه، ئاوایه، له سۆرانی و موكریانی‌دا بیستوومه، شاعیر ده‌ڵێ:
عاده‌تێكی هه‌یه هه‌رگیز له كه‌س ناپرسێ
زاڵمێكی وه‌یه قه‌ت خه‌وفی خوداوه‌ندی نییه. ل592
لهدیوانهكهدا (وه‌ی) به به‌ڵا لێكدراوه‌ته‌وه، ده‌كرێ نالی له هونه‌ری خۆیدا هه‌ردووكیانی له‌به‌رچاو گرتبێ، چونكه شتی به‌م چهشنهیدیكهی زۆر هه‌یه، وه‌ك ئه‌و راستییه ده‌زانین و خۆیشی پێمانده‌ڵێ:
نه‌زمی (نالی) میسلی ئاو و ئاوێنه ره‌نگی نییه
دووڕووه بۆ سه‌یری خاتر، یه‌ك خه‌فی و یه‌ك ئاشكاره. ل174
21. هه= هه‌یه، له‌ناو جاف‌دا به‌كاردێ، هه‌ندێجاریش به‌شێوه‌ی (هه‌س) به‌كاردێ، وه‌ك ده‌گوترێ: (كوڕێكی هه فره ژیره) یا ده‌گوترێ: (ماڵێكی هه‌س یه‌ژی به‌هه‌شته)، شاعیر ده‌ڵێ:
یاخود وه‌كو خۆی شاهیده با وه‌سفی وه‌ها بێت
سیمین مه‌مێكی (هه) كه تازه قڵه‌شابێ. ل617
22. ببیه‌ن= ببیستن، ده‌ڵێ:
خه‌ڵقی هه‌موو كودهكن و به‌سته زوبانن
با بێن و له (نالی) (ببیه‌ن) شیعری سه‌لیقی. ل657
23. یه‌كدی= یه‌كتر، له موكریانی و سۆرانی‌دا هه‌یه، ده‌ڵێ:
قه‌دری من چه‌نده له‌لای ده‌وڵه‌تی دنیایی دهنیی
قه‌دری ئه‌و كه‌متر و هه‌ردوو له غه‌می (یه‌كدی) غه‌نیی. ل667
24. ده‌ڕه‌قسێ= ره‌قس ده‌كا، له‌شێوه‌ی ئه‌رده‌ڵانیدا بیستوومه، ده‌ڵێ:
هێنده دڵخۆشه له‌به‌ر سه‌بزی بۆ دار و ده‌وه‌نی
كه (دهرهقسێ) وه‌كو شاخ و فه‌نه‌ن و نه‌سته‌ره‌نی. ل668
25. چشتێكی= شتێكی، له سۆرانی و موكریانی‌دا هه‌یه، ده‌ڵێ:
گه‌دا ئینسان و دنیا غوربه‌ته (من حیپ لا تشعر)
به هیممه‌ت تالیبی (چشتێكی) نازانی بڵێی ناوی. ل686
26. چار= چوار، زۆرتر لهسۆرانیدا بیستوومه، ده‌ڵێ:
له‌گه‌ڵ ئال و له‌گه‌ل سه‌حبی، خسوسه‌ن چار یاری دین
ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر، عوسمان و حه‌یده‌ر، شێری یه‌زدانه. ل517
27. زاناندمان= زانیمان، یا ( سه‌لماندمان كه بیزانین)، ده‌ڵێ:
لوتفی بانگوش بوو كه‌وا له‌م حوجره‌دا (زاناندمان)
گه‌ر به‌نیئاده‌م بخنكێتن سه‌راوه نه‌ك بنا‌و. ل365
ئه‌م وشه‌یه‌م له هیچ شوێنێك نه‌بیستووه، دیاره داهێنانی شاعیر خۆیه‌تی.
28. تیژاو= تیزاب، تیزاب فارسییه كه كردوویه‌تی به كوردی (تیژاو) ده‌رده‌چێ، ئه‌مه‌ش كاری خۆیه‌تی چونكه هه‌موو هه‌ر به (تیزاب) یا (تێزاب) بیستوومانه، ده‌ڵێ:
(تیژاوی) سوروشكم وه‌كو ئیكسیری سوهه‌یله
رووخسارهیی زه‌ردم وه‌كو ئه‌وراقی خه‌زانه. ل479
29. زوڵفهین= هه‌ردوو زوڵفی، ئه‌م وشه‌یه به‌مشێوه‌یه له‌كوردیدا نه‌بیستراوه، نالی خۆی له‌سه‌ر شێوازی گرامه‌ری زمانی عه‌ره‌بی كردووه، ده‌ڵێ:
موساوی وه‌ك یه‌ك و لوولن له هه‌ردوو لاوه زوڵفه‌ینی
نموونه‌ی عه‌كسی حه‌رفی (میم)و (نون)و (واو)ه زوڵفه‌ینی. ل674
30. نێو= ناو، له سۆرانی و موكریانی‌دا هه‌یه، ده‌ڵێ:
ئیسپاتی خه‌ت و خاڵه، به سه‌د شووشتن و گریان
ناچێته‌وه ئه‌م نوقته له (نێو) دیده‌یی ته‌ڕدا. ل81
31. نه‌گه‌یی= نه‌گه‌شت، له‌ناو جاف و ئه‌رده‌ڵانیدا به‌كاردێ، ده‌ڵێ:
عومرێكه به میزانی ئه‌ده‌ب توحفه فرۆشم
زۆرم وت و كه‌س تێی (نه‌گه‌یی)، ئێستا خه‌مۆشم. ل280
32. قه‌شقه= ئاره‌زوو، ده‌ڵێ:
ره‌قیبی جوفته‌لی، نابێته نه‌خچیرت كه خهڕ كوڕه
ئه‌لیفی چایره دائیم له قه‌شقه‌ی كهردڕ و جهودا. ل87
لهدیوانهكهدا وشه‌ی (قه‌شقه) واتاكه‌یان بۆ ساغنهكراوهتهوه، ئێمه‌ش له فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه‌دا دۆزیمانه‌وه، ئه‌مانه و هه‌ندێ وشهیدیكه كه ئه‌گه‌ر زمانزانه‌كان به‌وردی پشكنینی دیوانه‌كه‌ی بكه‌ن زیاتریان دێتبهدهستهوه، به‌گشتی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نالی ویستوویه‌تی زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی پێكبهێنێ و كاری باشی له‌سه‌ركردووه، ته‌مه‌نێك به‌دوای ئه‌دا (گۆران) دێت كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رچاو زمانهكهمانی خاوێنكرده‌وه له‌و شه‌پۆله وشه‌یه‌ی فارسی، عه‌ره‌بی، توركی كه خزابوونهناو شیعر و وتاره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها گۆرانیش له قۆناغی خۆیدا بوو به قوتابخانه‌یه‌ك كه شاعیری زۆری به‌دواداهات وه‌ك (حه‌سیب قه‌ره‌داغی، دیلان، كاكه‌ی فه‌لاح، جه‌مال شارباژێڕی و هه‌وری و هه‌ردی و پیرباڵ مه‌حمود و سواره‌ی ئێڵخانیزاده و تاگه‌شت به شێركۆ بێكه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شێو و تائێستا)، واته ئه‌گه‌ر ئێستا به پێوانه‌ی ئه‌ده‌ب به‌راوردبكه‌ین ئه‌وا زمانی ئێسته‌ی ئه‌ده‌بی كوردی زۆر له‌سه‌رووی زمانی فارسی و توركی هاوسێمانهوهیه، واته زمانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی ئێمه پوخته‌تره و له‌دوای گۆران مامۆستایه‌كی پایه‌به‌رزی وه‌كو (ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) دێته‌مه‌یدان كه به (دار، دارا)كه‌ی و وێنه جوانه‌كانی زمانی گه‌له‌كه‌مانی له شاڵاوی وشه‌ی بێگانه پاراست و پاكیكردهوه، بوو به سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ چه‌ند نه‌وه و منه‌تباری كردین،
له‌مڕووه‌وه هه‌ر بچینه سه‌ر گۆڕه نادیاره‌كه‌ی حه‌زره‌تی نالی و بڵێین: ئه‌ی مامۆستا گه‌وره‌كه‌مان ئه‌گه‌ر جه‌نابت به‌و هونه‌ره به‌رزه و به‌و هه‌موو قه‌رز و قۆڵه‌ی زار و بنزارهكانیدیكه ئه‌و خه‌رمانه سووره‌ت دروستنهكردایه و ئه‌و هه‌رایه‌ت نهنایهتهوه ئێستا زمانه‌كه‌مان به لازهبوونی ده‌مایه‌وه و ده‌بووینه پاشكۆی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، كه‌واته قه‌ڵه‌مه به نرخه‌كه‌ی تۆ و هه‌سته خاوێنهكهت و كوردایه‌تییه بێگهردهكهت بوونه رچه‌شكێن و له تۆوه فێربووین كه به دڵێكی پڕه‌وه خه‌مێكی زمانه كۆیلهكهمان بخۆین.
ئه‌ز پێموایه تائێستاش وه‌ك ئه‌وه‌ی نالی خۆی مه‌به‌ستی بووه، دیوانه‌كه‌ی ساخ نه‌كراوه‌ته‌وه، چونكه له‌م دیوانه‌یدا كه خوایار كاك فاتیحی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم ره‌نجێكی زۆری له‌گه‌ڵدا كێشاوه و ده‌سته‌ودامێنی حه‌زره‌تی باوكی و كاك محه‌ممه‌دی برای بووه، هێشتا هه‌ستده‌كه‌ین كه ناته‌واوی تێدایه، ئه‌و ناتهواویانهش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پێشچاوی خوێنه‌رانی ده‌خه‌ین، تا به‌ڵكو هه‌ڵبكه‌وێ له ئه‌نجامی مشتومڕدا دیوانه‌كه‌ی نالی نالییانه ساغ و پاكبكه‌ینه‌وه، بۆخۆم لێره‌دا هه‌ندێ سه‌رنج له‌سه‌ر دیوانی چاپكراو ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1. مل:
فه‌یازی ریازی گوڵ و میهر و مل و له‌علی
ئه‌ی شه‌وقی روخ و زه‌وقی له‌بت زائیقه به‌خشا. ل76
ئه‌و فهت و وه‌فاته سه‌به‌بی عه‌هد و وه‌فاته
چوو ساعیقهیی به‌ردی عهجووز و گوڵ و ما هات. ل142
له‌هه‌ردوو به‌یته‌كه‌دا وشه‌ی (مل) نابێ و له‌جێگه‌یدا (مول) راسته به‌واتای (شه‌راب)
2. ئه‌مجا مه‌وه‌سته تا ده‌گه‌ییه عه‌ینی (سه‌رچنار)
ئاوێكه پڕ له نار و و هه‌نار و گوڵ و چنوور. ل178
له‌باتی (چنوور) گوڵی (چو نوور) راسته به‌پێی نوسخه‌ی (ت)و (مز) چونكه گوڵی وه‌ك نوور سپی مه‌به‌ستی گوڵهفهقێیه كه په‌ڕه‌كانی سپی تێرن.
3. شارێكه عه‌دل و گه‌رمه، له جێگێكه خۆش و نه‌رم
بۆ ده‌فعی چاوه‌زاره ده‌ڵێن شاری شاره‌زوور. ل183
دیاره نوسخه‌ی (چن)و (اح) راسته كه نووسویانه:
شارێكه عه‌دل و گه‌رم، له جێگێكی خۆش و نه‌رم
چونكه به‌مپێیه هه‌ردوو وشه‌ی (گه‌رم)و (نه‌رم) ده‌بنه جیناسی لاحیق.
4. حه‌نایی كردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ره‌نگه شه‌هاده‌ت بێ كه كوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم. ل271
نوسخه‌كانی (كم)و (گم)و (من) راستن كه (خوێناوی)یان نووسیوه، چونكه هونه‌ری ئه‌وه‌ش به به‌یته‌كه ده‌به‌خشێ كه له‌نێوان (خه‌ناوی)و (خوێناوی)دا جیناسی ناقیس دروستده‌بێ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه (خه‌نه) كوردییه و (حناْ ) عه‌ره‌بیه.
5. به‌س گریه بكه بۆ پوده‌ر و بابی حیجابت
بێ بابی تۆ موریسه بۆ وه‌سڵ و مولاقات. ل140
به‌س گریه بكه بۆ باوكی مردووت و باوی روو له من پۆشینت، مردنی باوكت ده‌بێته میراتییهك بۆ تۆ كه دیدار و بهیهكگهشتنته به من، (باب) ده‌رگا، یا باوك نییه به‌ڵكو له‌كوردیدا واتای (باو)یش وه‌رده‌گرێ، وه‌ك ده‌گوترێ: (له‌كۆندا بابی شتی وا نه‌بوو) یا (ئه‌وه لای ئێمه باب نییه) هێنانی (باب) به‌واتای (باو) به‌دوای (پوده‌ر)ی به واتای باوك له سیحرهكانی شاعیره.
6. ئه‌و پیری خه‌ره‌ف، ئافه‌تی مه‌ردیی و سه‌فا بوو
تۆ شۆخ و جوان، دووربی له ئافات و خه‌رافات. ل141
له‌باتی (مهردییو) ده‌بوایه له‌ناو نوسخهكاندا پشت به نوسخه‌ی ( چن) ببه‌سترایه كه (مه‌ردانی) نووسیوه ئه‌وكاته وشه دوانه‌ی (مه‌ردانی سه‌فا) ده‌بێته (ئه‌هلی كه‌یف و خۆشی).
7. عومری بێ حاسڵی من چوو به عه‌به‌س
ئهمهكم هه‌رچی هه‌بوو چوو به عه‌به‌س. ل155
بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یته ده‌بوو نوسخه‌ی (عم) له‌به‌رچاو بگیرایه كه له‌باتی (چوو)ی دووه‌م (بوو)ی نووسیبایه، چونكه (بوو) له‌گه‌ڵ (چوو، به‌دخوو، بفه‌رموو، ئه‌رجوو) ده‌بنه قافیه و هه‌موو به (عه‌به‌س)ه‌كان رهدیفن.
به‌یتی پاش ئه‌م (میهری بێ میهر روخت گیراوه
له منی سایه سیفه‌ت چوو بهعهبهس)
له‌باتی (چوو) نوسخه‌كانی (عم)و (كم)و (ت) - بوو-یان نوسیوه كه ئه‌مه‌ش هه‌ر نابێ چونكه ده‌بێته دووباره‌كردنه‌وه‌ی قافیهكه ئه‌وه‌ش نالییانه نییه، كه‌واته ده‌بێ نوسخهیدیكهی په‌یداببێ، چونكه گرفت له (میهری بێ میهری روخت)یشدا هه‌یه.
8. فووتوری چاوه‌كانت نانوێنێ
به (نالی) فیتنه به‌س بنوێنه، قوربان. ل316
له یه‌كێك له بهیازهكانی كه لامن له باتی (نانوێنێ) نووسراوه (مه‌ی نوێنه) به‌واتای مه‌ی یا شه‌راب ده‌نوێنێ (چاوه‌كانت مه‌ستی ده‌نوێنن) چاوی مه‌ست له زۆر شیعردا جێگه‌ی گرتووه.
9. شكاری وه‌حشییان به‌س دهستهمۆكهن
نه‌وه‌ك به‌ربێ شكاری خانه‌زاتان. ل319
له هه‌موو شیعره‌كه‌دا نالی رووی ده‌می له پاشا و سه‌رانی بابانه، له‌م به‌یته‌شدا (شكاری وه‌حشی) مه‌به‌ست (مه‌وله‌وی) شاعیره كه دواپله‌ی خوێندنی دێنێته‌وه سلێمانی و سه‌رانی بابانیش دڵی راده‌گرن، به‌ڵام نالی ئه‌وه‌ی به‌لاوه قورسدهبێ چونكه خۆی به (سه‌ركرده‌ی دژی غه‌م)یان و هه‌ر خۆشی به‌وه ده‌زانێ (سه‌ری قه‌ڵغان بێ بۆ تیری قهزایان) هه‌رچی مهولهویشه ته‌مه‌نێكی خوێندنی له‌ژێر سایه‌ی والییه‌كانی ئه‌رده‌ڵاندا به‌سه‌ربردووه كه ئه‌و دهموڕۆژگاره هه‌ردوو میرنشینی (بابان، ئه‌رده‌ڵان) ناكۆكبوون، ئێستا كه هاتووه‌ته ژێر سایه‌ی میرانی بابان به‌لای نالییه‌وه زۆر گونجاو نابێت و دوا به‌یتی شیعره‌كه كه ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌ند ئه‌رجوو ده‌كا (نالی) كه جارجار
بكه‌ن یادی موحیبی بێ ریاتان
(موحیبی بێ ریاتان)یش تانوتێكیتره كه گرتوویه‌تیه مه‌وله‌وی و ئه‌م به ریاباز دهداتهقهڵهم، واته ده‌مێ لای ئه‌وان و ده‌مێ لای ئه‌مان خۆی ده‌باته‌پێشه‌وه.
10. كوفری زوڵفهتار و ماری ئه‌رقه‌من
سفری خاڵه، حه‌ڵقه‌یی هیندوسییان. ل323
قسه‌مان له‌سه‌ر (حه‌لقه‌یی هیندوسییان)ه، هیندووسییان ده‌كرێ به (ههندهسییان)یش بخوێنرێته‌وه، هه‌م به‌واتای (هینده ره‌ش)ن و هه‌م به‌واتای (ئه‌ندازه‌ییان) مه‌به‌ست له ئه‌ندازه‌یی خڕێتی ئه‌ڵقه‌یه.
11. نه‌وای ئاهه‌نگی (قهدقامهت) ته‌ریقی جه‌معی زوههاده
قه‌د و قامه‌ت به له‌هجه‌ی (راستی) تووبایی (عوششاق)ه. ل456
به‌یته‌كه به (نه‌وا- ئاهه‌نگ) ده‌ستپێده‌كات، هه‌ردووكیان په‌یوه‌ندییان به وشه‌ی (راستی)و (عوششاق)ه‌وه هه‌یه كه هه‌ردووكیان دوو مه‌قامی مۆسیقایین، به‌مه‌ش واتایهكیدی بۆ به‌یته‌كه دروستده‌بێ، ئه‌وه با خوێنه‌ر بچێته‌وه سه‌ر دیوانه‌كه و ئه‌م دوو واتایه‌ش له‌به‌رچاو بگرێ.
12. واقیعه‌ن خانهقه خۆش زهمزهمهیێكی تێدایه
به‌ڵا قه‌ندی هه‌یه، گه‌ندی هه‌یه، ره‌ندی هه‌یه. ل595
له جێگه‌ی (قه‌ند)كه واتایه‌كی وا نادات به‌ده‌سته‌وه (فه‌ند) دروسته، به‌واتای فڕوفێڵ.
13. عاده‌تێكی هه‌یه هه‌رگیز له كه‌سێ ناپرسێ
زاڵمێكی وه‌یه قه‌ت خه‌ونی خوداوه‌ندی نیه. ل592
(كه‌سی) راسته له جێگه‌ی كه‌سێ، به‌مه‌به‌ستی (كه‌سی خۆی)، چونكه قسه‌یه له‌سه‌ر حه‌بیبه، وه‌ك له به‌یتی پێشه‌وه‌دا ده‌ڵێ: ئاخ له‌گه‌ڵ ئێمه (حه‌بیبه سهروپهیوهندی نییه.. هتد).
وشه‌ی (وه‌یه) جگه‌له واتای (به‌ڵا) به مه‌به‌ستی (وایه، وه‌هایه)ش كه ده‌ربڕینه‌كه له‌شێوه‌ی (سۆران-موكریان).
14. بنواڕه نه‌وبه‌هار و فوتوحاتی گوڵشه‌نی
گوڵ زاری كرده‌وه، له ده‌می، خونچه پێكه‌نی. ل662
(زار)و (ده‌م) یه‌ك واتایان هه‌یه و له هونه‌ری نالی دووره كاری وابكات، بۆیه جوانتروایه كه (له‌ده‌می) نه‌بێ و (لهدهمێ) بێت (له‌وده‌مه‌ی) ئه‌وكاته واتای نیوه به‌یته‌كه ده‌بێته: گوڵ دهمیكردهوه له‌وده‌مه‌دا كه خونچه پێكه‌نی، خونچه كه پێكه‌نی و گه‌شایه‌وه ده‌بێته گوڵ.
سه‌روای ئه‌م پارچه شیعره به‌مشێوه‌یه (گوڵشه‌نی- پێكه‌نی- ته‌نی- رۆشنی-ئێمهنیی- غه‌نی- راچنی- دامه‌نی- ئه‌یمه‌نی) بۆ جوانتر رێكخستنی سه‌رواكان (ره‌وشه‌نی) راسته تا (رۆشنی)، (راچه‌نی)ش راسته تا (راچنی)
15. هه‌ر داره به‌رگ و، هه‌ر گوڵه ره‌نگێ خهڵاتییه
هه‌ر جوودی نه‌وبه‌هاره كه عاله‌م ده‌كا غهینی. ل664
بۆ واتای (به‌رگ) به‌داخه‌وه هه‌ڵه هه‌یه، بۆ واتاكه‌ی نوسراوه (هه‌ر دره‌ختێ ئه‌گری به‌رگی گه‌ڵای نوێی پۆشیوه) وا نیشانده‌درێت كه نالی به‌رگی له جێگه‌ی جلوبه‌رگ دانابێ، به‌ڵام وانییه و به‌رگ بۆخۆی به‌واتای (گه‌ڵا) دێت.
لێره‌دا به‌م پازده وشه‌یه وازدێنم و با ئهوانیدیكهی بمێنێت بۆ كتێبه‌كه.
هه‌ندێ وشه‌ی دوور له هونه‌ری نالی
لهدیوانهكهدا به هه‌ندێ وشه ده‌گه‌ین كه نالییانه نین و پێویسته نوسخهیتر بێنینه ده‌ست تا له‌م گرفته‌ش قوتاربین، وشه‌كان به ژماره زۆر نین، به‌ڵام ئێجگار دوورن له سه‌لیقه‌ی شاعیره‌وه و پێموایه هه‌ڵه‌ی نهسساخهكان بێت، چونكه كاری به‌مشێوه له هه‌ندێ شاعیر ده‌وه‌شێته‌وه كه نه‌بوونه‌ته قووتابخانه یا سهرقوتب، واته ئه‌وه نین كه( به داوه شه‌عری ده‌قیقی خهیاڵَی شیعر- بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه شاعیره سه‌د داوی نایه‌وه)، وشه‌كان بریتینله:
1. هه‌رچه‌نده كه ئینسانه له‌به‌رچاوی من و تۆ
مومكین نییه ئه‌م لوتفه له ئینسان و به‌شه‌ردا. ل81
(ئینسان و به‌شه‌ر) یه‌كێكن، هێنانی هه‌ردووكیان پێكه‌وه هونه‌ری نین.
2. ئیلتیقای پۆڵا‌و و ئاسن ههرنیزاعه و گیرودار
جه‌معی ( ماْ و نار) و ( زه‌ند و زه‌نده) و ( مه‌رخ و عه‌فار ). ل170
(نیزاع و گیرودار) یه‌ك واتا كۆیانده‌كاته‌وه.
3. سه‌بزه له ده‌وری گوڵ ته‌ڕه وه‌ك خه‌تی رویی یار
یا پووشی وشك و زووره وه‌كو ریشی كاكه سوور. ل189
(پووشی وشك) نابێ چونكه گیا (ته‌ڕه) كه بوو به پووش (وشك)هبێ، كه‌واته وترا پووش ئیتر وشه‌ی وشك ئاماده‌گی هه‌یه.
4. بێته حوجره‌م، پارچه پارچه‌ی موسوه‌ده‌م بكڕێ به رۆح
هه‌ر كه‌سێ (كوتاڵ و پارچه)ی بێ به‌ده‌ڵ سه‌ودا ده‌كا. ل107
(كوتاڵ و پارچه) یه‌كێكن و له‌باتی قوماش به‌كارهاتوون.
5. ئه‌ی تازه جه‌وان! پیرم و ئوفتادهو كه‌وتووم. ل264
(ئوفتاده و كه‌وتوو) یه‌كێكن، یه‌كه‌میان فارسییه و دووه‌میان كوردی.
6. رۆژی جه‌زا رجابكه بۆ (نالی) ده‌ربه‌ده‌ر
چون له‌م جیهان گوناحی (گه‌لێ زۆر) و (ئهكپهره). ل447
(گه‌لێ زۆر) واته (ئهكپهر)ئه‌م عه‌ره‌بییه و ئه‌و كوردی.
7. حه‌پسی چاهی میحنه‌تم، كافر به حاڵی من نه‌بێ
(كار)و (پیشه)م دائیمه‌ن (گریان)و(شین)و (زارییه). ل584
كار و پیشه یه‌كێكن و سێ وشهكهیدیش هه‌روه‌ها.
8. بێ جوێ بوونهوهیێ، (زه‌خم)و (برین)و ئه‌سه‌رێ
تیری موژگانی درێژت له جگه‌ر تێده‌په‌ڕێ. ل650
(زه‌خم= زام)و (برین) یه‌كێكن.
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نالی كینایهباز و ئیجازبێژ هه‌رگیز به‌لای (اگناب)دا نه‌چووه، له‌مڕووه‌وه شاعیریدیكهمان هه‌یه كه له سنووری ئیجاز ده‌رچوون، ئه‌وه لێیانناگیرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر نالی بهحیسابدهكهوێ، (مه‌عنایی زۆر و گه‌وره به له‌فزی كه‌م و بچوك).
•••
|
|
|
|