هه‌ندێك وا ده‌بینن، یه‌كه‌م كه‌سێك له‌مێژوو نوسانی یۆنان بناسین، بریتیه له هكتایۆسی مه‌له‌گی كه له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی (546 پ.ز) له‌مه‌ڵاتیه له‌دایكبووه،و ده‌رباره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی گه‌لی یۆنان شتی نوسیوه، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی وڵاتی میدیاش شتی نوسیوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌میانه‌ی چه‌ند گه‌شتێكدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی بیروڕای (ج. هونشو) هه‌ڵه‌ی زۆر بووه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی گیانێكی ته‌ندروست و عه‌قڵیه‌تێكی زانستی بووه، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تای بایه‌خدانی راسته‌وخۆی یۆنانیه‌كان به‌مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نوسراوه‌كانی هیرۆدۆت كه‌له‌نێوان ساڵانی (484 – 426 پ.ز) دا ژیاوه، ئه‌گه‌ر هاتوو مێژوو به‌گوێره‌ی گوزارشتی (carr) پرۆسه‌یه‌كی كارلێكی بوو، یان له‌رابردوودا روویاندابوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو زانستیبوونی مێژوو به‌وه پێوانه‌كراوه كه بریتیه له (كۆمه‌ڵێك مه‌عریفه‌ی به‌رهه‌م هاتوو له رێگه‌ی میتۆدێكی توندوتۆڵ بۆ گه‌ڕان به‌دوای جۆرێكی دیاریكراو له‌رووداوه‌كان، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندی به كه‌سه زیندووه‌كانی نێوخه‌ڵكه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، له‌میانه‌ی تێپه‌ڕبوونی ماوه‌كانه‌وه له رابردوودا).
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی (pdf) كلیك لێره بكه