سه‌ره‌تایه‌ك:
پێناچێت هیچ باس و بابه‌تێكی مه‌عریفی هێنده‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی جێگای قهیرانو قسه‌له‌سه‌ركردن و مشت‌ومڕ بێت. ئه‌م زانسته كه وێناكردنێكی خۆرئاواییانه‌یه بۆ كایه‌كانی ئیسلام و خۆرهه‌ڵات، به قه‌ده‌ر جیاوازییه‌كانی ئه‌م دوو شارستانییه‌ته ناكۆكی و كێشمه‌كێشی له هه‌ناوی خۆیدا حه‌شارداوه و بووه‌ته جێگای ده‌مه‌قاڵه. به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌یه وه‌ك زانا‌و بیرمه‌ندی به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینی ئیدوارد سه‌عید به زانستیانه‌و لۆژیكیانه چووبێته قوڵایی مانا و مه‌دلوله‌كانی ئه‌م بابه‌ته پڕ قه‌یرانه‌وه.
ئه‌وه‌ی تێڕوانینی سه‌عید له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتناسی له‌هی ئه‌وانیتر جیاده‌كاته‌وه لێكدانه‌وه‌ی زانستی و لۆژكیانه و له هه‌مانكاتیشدا خۆدوورگرتنه له ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئینتیمای ئاینیی كه سیمای سه‌ره‌كیی به‌شێكی زۆر له نه‌یارانی خۆرهه‌ڵاتناسییه. سه‌عید كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا مه‌سیحییه و هه‌ر له منداڵیشه‌وه چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ خوێندوویه‌تی و په‌روه‌رده‌ی كه‌لتوورێكی خۆرئاواییه، هیچكات سیماكانی شارستانییه‌تی رۆژئاوا و گوشار و فاكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان وایلێنهكرد كه شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت و نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵات، به‌ڵكه چه‌ندین نێوداری ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاواش چه‌پڵه‌یان بۆ خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه تایبه‌ت و جیاوازه‌كانی لێداوه. پێش له هه‌ڵوێسته‌كردن له‌سه‌ر دیدوتێڕوانینی سه‌عید له‌مه‌ڕ خۆرهه‌ڵاتناسی جێگای خۆیه‌تی ئاماژه‌یه‌كی خێرا به خودی چه‌مكی خۆرهه‌ڵاتناسی بكه‌ین.
خۆرهه‌ڵاتناسیی چییه.؟
زۆر وتراوه له‌مه‌ڕ پێناسه‌ی خۆرهه‌ڵاتناسی، هه‌ندێك به ئامرازێكی سیخوڕی ده‌وڵه‌تانی كۆلۆنیالیستی ئه‌وروپا و ههندێكیتر به چاوساغی خاچپه‌رستان و هه‌وڵه‌كانی دژایه‌تیكردنی ئیسلام ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م. خۆرههڵاتناسهكانیش به‌پرۆسه‌یه‌كی زانستی و توێژینهوهگهلێكی بێلایه‌نانه له‌سه‌ر زمان و كه‌لتوور، ئاین، جوگرافیا و.. هتدی خۆرهه‌ڵات ده‌یناسێنن. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیی و دوور له‌م ناكۆكییانه ده‌كرێت ئه‌م زانسته به ته‌وژمێكی فیكریی مه‌عریفی بناسێنرێت كه ئامانجی ناسینی رۆژهه‌ڵاته له دیدێكی رۆژئاواییانه و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند بیرمه‌ند و نووسه‌رێكی ئه‌م كیشوه‌ره‌ی كه سه‌دان ساڵه له كایه جۆربه‌جۆره‌كاندا سه‌رده‌سته‌یه، به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه ده‌شێت ئه‌م ناسین‌و ناساندنه‌ی خۆرهه‌ڵات له‌لایه‌ن خۆرئاواییه‌كانه‌وه كه نێوه‌ڕۆكی خۆرهه‌ڵاتناسییه، بۆ گه‌لێك بوار به‌كه‌ڵك بێت له نێویشیاندا به مهسیحكردن و ئاسانكاری داگیركردن و به‌تاڵانبردنی خێروبێر و سامانی خۆرهه‌ڵات و وڵاته نه‌وتیی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی. هه‌ر ئه‌م دووفاقییه‌ی خۆرههڵاتانسیش وه‌هایكردووه كه حهزهرووریایی پێویست بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ئیتر ئه‌وه‌ش با بوه‌ستێت كه كاتی سهرههڵدانو بره‌وپه‌یداكردنی خۆرهه‌ڵاتناسی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جێگای گومانه و هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می جه‌نگی موسوڵمان و مه‌سیحییه‌كان، سه‌رنما و سه‌رده‌سته‌كانی ئه‌و ته‌وژمه فیكرییهشی كه ناوی خۆرهه‌ڵاتناسی لێ‌نرا گه‌لێكیان دواتر له به‌رگی جۆراوجۆردا دژ به خۆرهه‌ڵات و پێكهاته‌كانی ناوی كاریانكردووه. هێشتا كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌م راستییانه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی حوكمێكی موتڵه‌ق و یه‌كلایه‌نانه له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتناسی بده‌ین و دوورنییه چه‌ندین خۆرهه‌ڵاتناس جگه له زانستخوازی هیچیتر دنه‌ی نه‌دابن تا بێنه خۆرهه‌ڵات و له‌سه‌ر سیما و دیارده جۆراوجۆره‌كانی بنووسن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ئیدوارد سه‌عید و خۆرهه‌ڵاتناسی:
ئێدوارد له رێگای چه‌ند كتێبێكه‌وه ته‌قه‌ی له ده‌رگای خۆرهه‌ڵاتناسی داوه كه دواتر بوونه شاكار و هه‌ر دانه‌یه‌كیان چه‌ندینجار چاپكرانهوه، به‌ناوبانگترین ئه‌م كتێبانه كتێبی ئهلئیستیشراق "الاستشراق"ه كه له ساڵی 1974 دا نووسیویه‌تی ئه‌لسه‌قافه وهلئیمپریالییه "الپقافه واڵامبریالیه" یه كه له ساڵی 1994 دا به چاپیگهیاندووه. ئیدوارد خۆی سه‌ر به كهمایهتییهكی ئاینیی پرۆتستانتییه به‌ڵام ئه‌م ئینتیمایه‌ی وایلێنهكردووه كه كه‌سێكی داخراو بێت به رووی ئاین و ئاینزاكانیتردا و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرترین شاره‌زایی له‌سه‌ر ئاینی زۆرایه‌تی گه‌له‌كه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه كه ئیسلامه. ئه‌وه‌ی زۆرێك له نووسه‌ره‌كان ده‌یكه‌نه نیشانه و به‌ڵگه‌ی كراوه‌یی ئیدوارد سه‌عید، داكۆكی كردنییه‌تی له ئاینی ئیسلام له چه‌ند جێگایه‌كدا به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆلی لێكدانه‌وانه‌ی كه خۆرههڵاتانسهكان بۆ ئیسلام كردوویانه و زانا موسوڵمانه‌كان به دڵیان نییه‌و به ئاوه‌ژوو نێویدهبهن. له شاكاری ئهلئیستیشراق "اڵاستشراق" دا سه‌عید سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له"وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلام" ده‌كات و وێناكردنی خۆرههڵاتناسهكانیش بۆ به‌شێكی زۆر له چه‌مك و ماناكانی ئه‌م ئاینه به"ساخته" نێو ده‌بات و داكۆكی كردنی زانستیانه‌شی له ئاینی ئیسلام وه‌هایكردووه كه هه‌ندێك نووسه‌ر بڵێن "ئیدوار سه‌عید به ئاین مه‌سیحییه و به نیشتمان موسوڵمانه".
كاتێك ئیدوارد سه‌عید بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ده‌بدا به‌ده‌ستهێنا له ئه‌مه‌ریكا نیشتمان و ده‌وڵه‌تی نه‌بوو. ئه‌و، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌یراندا دهستهویهخهبوو كه هه‌میشه كێشه‌ی بۆ دروستده‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب بوو له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیا به قسه‌ی خۆی "هه‌وڵی زۆر ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه دووریبخه‌نه‌وه كه خۆی هه‌ڵیبژاردبوو بۆ ژیانی خۆی".
سه‌عید مه‌به‌ستی به زاراوه و چه‌مكی خۆرهه‌ڵاتناسی سێ شتی تایبه‌ت به جیهانی رۆژئاوایه كه په‌یوه‌سته‌گی و په‌یوه‌ندی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه.
یه‌كه‌م: ناوه حازر و ئاماده‌كراوه‌كان كه تاهه‌نووكه‌ش له نێوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی خۆرئاوادا به‌رامبه‌ر دیارده‌كانی خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌كار ده‌هێنرێن.
دووه‌م: رێگای بیركردنه‌وه‌ی تیۆرییانه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا كه زۆرێك له ئه‌دیب و نووسه‌ر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و كردوویانه‌ته بنه‌ڕه‌تی بیركردنه‌وه و نووسین.
سێیه‌م: كه زۆر به لای ئیدوارد سه‌عیده‌وه گرنگ و جێگای باسه، به‌كارهێنانی خۆرهه‌ڵاتناسی بوو بۆ به‌هێزكردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆرئاوا، چونكه به رای سه‌عید و زۆرینه‌ی ره‌های نووسه‌ر و بیرمهندهكانیتری خۆرهه‌ڵات، خۆرهه‌ڵاتناسی رۆڵێكی یه‌كجار مه‌زنی گێڕاوه له یارمه‌تیدانی باڵاده‌ستی خۆرئاواییه‌كان له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌م دواییه، هه‌روه‌ها ئه‌م زانسته كه‌ره‌سته‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خستوه‌ته به‌رده‌م خۆرئاوا تا سه‌رله‌نوێ خۆرهه‌ڵات به ویستی خۆی دابڕێژێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریدا فه‌رزبكات. سه‌عید زۆر كاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌عریفه و هێز ده‌كرد و به رای ئه‌و هێز و باڵاده‌ستی خۆرئاواییه‌كان یارمه‌تی ئه‌وه‌ی داوه كه بتوانن سه‌رله‌نوێ خۆرهه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆیان له رووه جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌رهه‌مبهێننه‌وه و به ئاقارێكیدا به‌رن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
ئیدوارد له‌م بۆچوونهیدا تاقانه نییه و زۆرێك له نووسه‌ر و بیرمهندهكانیتریش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌یان كردووه كه به هۆی باڵاده‌ستی خۆرئاواوه زه‌مینه‌یه‌كی مه‌عریفی و سیاسی وه‌ها هاتووه‌ته كایه‌وه كه هه‌میشه جیهان یه‌كسانبێت به خۆرئاوا و هه‌موو شته‌كان به پێوه‌ری خۆئاوایی بپێورێن و پێودانگه‌كانی ئه‌م شارستانییه‌ت و دیدگایه بكرێنه بنه‌ڕه‌تی كێشانه و پێوانه‌ی شته‌كانیتر، هه‌رشتێك لای ئه‌وان په‌سه‌ند بێت شتی باشبێت و هه‌ر شتێكی‌تر لای ئه‌وان نامۆ و نه‌ناسراوبێت شتی بێكهڵكه. ئیدوارد بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌كانی په‌نا بۆ لێكدانه‌وه و گریمانه‌كانی گرامشی ده‌بات ده‌رباره‌ی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی و رۆژهه‌ڵاتناسی و به ژینگه‌یه‌كی تێر له بیروباوه‌ڕی خۆبه‌زلزانانه‌ی ئه‌وروپا و ده‌سه‌ڵاتی كۆلۆنیالانه‌ی له‌قه‌ڵه‌مده‌دات كه ئامانجی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاته به جۆره موفره‌ده و ده‌ربڕینێك كه به ئاسانی خۆرئاوا فامیبكات و له ناسینیدا هیچ گرێوگۆڵ و گرفتێكی ئه‌وتۆی نه‌یه‌ته رێگا.
جیاوازییه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له دیدی ئیدوارد سه‌عیددا:
به بۆچوونی ئیدوارد سه‌عید جیاوازی و ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆرئاوا‌و خۆرهه‌ڵات جیاوازییهكن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مادده و به هۆی ده‌سه‌ڵات و بالادهستییهوه هاتوونه‌ته كایه‌وه. ئه‌و، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م جیاوازیانه شتێكی ئه‌زه‌لی و جینی نین و له خوێن و گۆشتی خه‌ڵكی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا نین به‌ڵكه رۆژگار و به‌رژه‌وه‌ندی هێناونیهتییهكایهوه و ده‌كرێت به گفتوگۆ و وه‌لانانی خۆبه‌زلزانین و خۆفه‌رزكردن چاره‌سه‌ر و بنهبڕبكرێن. سه‌عید ره‌خنه له‌و هه‌ڵهێنجان و بۆچوونه خۆرئاواییانه ده‌گرێت كه بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازیی خۆرهه‌ڵات پهیوهستدهكاتهوه به چه‌ند فاكته‌رێكی وه‌ك "باشزانینی لۆژیك له‌لایه‌ن خۆرئاواییه‌كان و زیره‌كی خه‌ڵكی خۆرئاوایی" یان شوبهاندنی عه‌قڵی خۆرهه‌ڵاتییه‌كان به وێنه و ئادگاری كۆڵان و شاره‌كانیان كه ته‌نسیق و رێكوپێكی تێدا نییه، نموونه‌ش به چه‌ند جه‌نگ و شهڕهنگێزییهكی مه‌سیحییه‌كان دژ به په‌یڕه‌وكه‌رانی ئیسلام دێنێته‌وه و چه‌ند تێكستێكی جووله‌كه‌ش ئاماژه پێده‌كات له سه‌ده‌كانی كۆندا، دواتر به وردی دێته‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ت و داگیركارییه‌كه‌ی ناپلیۆن دژ به میسری یه‌كێك له بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی شارستانییه‌تی خۆرهه‌ڵات و به قسه‌ی ئیدوارد كۆی ئه‌م دیمه‌ن و مهشههدانهش ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه خۆرهه‌ڵات " ته‌ختی شانۆیه و بینه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كانی كار بۆ دڵخۆشكردنی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن". به‌م پێیه‌ش له دیدگای سه‌عیده‌وه خۆرهه‌ڵاتناسی هانده‌ره بۆ بیناكردنی تێگه‌شتنێكی دوژمنكارانه و خۆبهلزانانه دژ به جیهان. به رای سه‌عید ته‌نانه‌ت ئه‌و خوێندكاره عه‌ره‌ب و خۆرههڵاتیانهشی كه بۆ خوێندن چوونه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا تووشی حاڵه‌تێك هاتوون كه ملكه‌چییه بۆ نێوه‌ڕۆكی ئامانجه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسی و به چاوێكی سووكه‌وه ته‌ماشای هاوڕه‌گه‌ز و هاوڵاتیانی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌ن، سه‌عید ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌و خۆرهه‌ڵاتییه ههندهرانییانهش به هه‌مان شێوه‌ی خۆرهه‌ڵاتناس و رهگهزپهرهستهكانی رۆژئاوا‌و وه‌ك هۆلیودییهك ته‌ماشی عه‌ره‌ب و خۆرهه‌ڵات ده‌كه‌ن و به قسه‌ی ئه‌و "خۆرهه‌ڵاتییه نوێیه‌كان خۆیان خۆرهه‌ڵاتناسی خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه".
ره‌خنه‌كانی سه‌ر ئیدوارد سه‌عید:
به رای زۆرێك لێكدانه‌وه و راڤه‌كانی سه‌عید له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتناسی و چه‌مكی هێز و باڵاده‌ستیی خۆرئاوا جۆرێك له بێزاری و بێئومێدی و چۆكدادانی تێدایه، ئه‌وه‌شی ئه‌م بۆچوونه‌ی یه‌كلاكرده‌وه ئه‌وه‌یه كه كاتێك سه‌عید كتێبی خۆرهه‌ڵاتناسی ده‌ركرد له ساڵانی حه‌فتاكاندا به هیچ جۆرێك باسی له‌وه نه‌كردبوو كه ده‌كرێت خۆرهه‌ڵاتییه‌كان به‌ره‌نگاری ئه‌م دهستهمۆكردنهی خۆرئاواییه‌كان ببنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا. به‌ڵام له كتێبی دووه‌میدا كه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه به گیانێكی رۆشنگه‌رانه و پڕ له هیواوه باسی گۆڕانكاری زۆر ده‌كات له دیدوتێڕوانینی توێژینه‌وه و باس و بابه‌ته خۆرئاواییه‌كاندا به‌رامبه‌ر به خۆرهه‌ڵات كه به رای ئه‌و "هه‌ستی نێرانه و باڵاده‌ستانه‌ی به‌سه‌ردا زاڵ نییه". ئیدوارد سه‌عید نموونه‌ش به چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌كات له‌م بواره‌دا و له‌م میانه‌شدا كۆشش بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی به‌دیل ده‌كات كه تێبكۆشێت بۆ وردوخاشكردنی له‌مپه‌ر و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م سه‌رجه‌م رۆشنبیری و تێڕوانهكان، دواجاریش ئیدوارد بانگه‌شه‌ی خۆرزگاركردن ده‌كات له دیدوتێڕوانینه نه‌ته‌وه‌ییه به‌رته‌سكه‌كان و هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ جیهانی پانوبه‌رین و به‌رفراوانی مرۆڤایه‌تی و به توندیش دژ به خه‌ونه تۆباوی و میسالییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه، به قه‌ده‌ر دژایه‌تیكردنی ئیستیعمار و كۆلۆنیالیزمیش سه‌عید دژایه‌تی ئه‌و رژێم و بزاڤانه‌ی ده‌كرد كه هه‌موو هێلكه‌كانیان ده‌خسته سه‌به‌ته‌ی نهتهوهچێتییهوه له جیهانی سێیه‌مدا، نمونه‌ی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی و چه‌ندانیتری هاوشێوه‌ی ئه‌وانی ده‌كرده به‌ڵگه‌ی بۆچوون و ره‌خنه‌كانی. هه‌رچه‌نده نهتهوهگهراكانی عه‌ره‌ب خۆشییان له سه‌عید نه‌ده‌هات و ره‌خنه‌ی زۆریان لێده‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژ به په‌یوه‌سته‌گی له‌ڕاده‌به‌ری ئه‌وان به نه‌ته‌وه و به‌هاكانی ده‌وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وانی به ده‌ستكرد و یارییهكیتری ئیستیعمار ده‌زانی كه به یارمه‌تی ئه‌وان به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵك، له‌بری ناوبردنیشیان وه‌ك رزگاركه‌ر رژێم و بۆچوونه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی به یاریچه و ده‌سكه‌لای رژێمه كۆلۆنیالیسته‌كان له‌قه‌ڵه‌مده‌دا.
* لێپرسراوی به‌شی كه‌لتوور له رۆژنامه‌ی ئاوێنه