" چرخ بر هم زنم ار جز به مرادم چرخد"
"ئه‌م جیهانه ئه‌شێوێنم، به مورادی دڵم نهسووڕِێ" حافز
به‌رله‌وه‌ی بچینه‌ناو باسه‌كه‌وه با سه‌ره‌تا چه‌ند كورتهدهق بخوێنینه‌وه؛
" ئه‌م عه‌شقه‌ش فت باریی..
سوێندمان پێدهبرژان..
شیعرمان پێنهدهخڵهتاوان..
فت نازانم یانی چی"
شاعیریان گوتووه
درێژبێته‌وه، نه پان
« تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ری ئه‌دا له شتێ نه‌رم»
وا هه‌ستده‌كه‌ین هه‌موو یاسا و رێساكانی شیعریی پێشوو رووخاون و زمانێكیدیكه هاتووه..
با ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیی بهرههڵستبوونهوهیه، دژبه زمانی پێشوو به چه‌شنه ئانارشیسمێك ناودێربكهین كه به‌دوای ئازادی ره‌های زمانی تاكدا ئاماده‌ی هه‌موو وێرانكارییه‌كه.. ناخۆشه ده‌ی! به‌ڵام كێ له جیهانی واقیعدا توانی پێش به ئانارشیست و سوسیال رۆلۆسیۆنێرهكان بگرێ.. ئه‌وانیش خۆیان به شۆڕشگێرترینهكان ده‌زانی و مشتومڕیان له گه‌ڵ ماڕكس ده‌كرد.. باوه‌كو له مێژووی دهسهڵاتپهروهر و به‌ده‌ست سه‌ركه‌وتوان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نووسراودا، ناویان به‌خراپه ده‌رچوو.. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی كهسانێكیدیكه و بهشێوازێكیدیكهوه دێنه‌وه ناوزمان و گهمهیهكیدیكه ئه‌مجاره‌یان له‌ناو زماندا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ریشه‌ی یۆنانی ئاناڕشیسسم به مانای بێحوكمڕان دێت.. و ئاوه‌ها پێناسه‌كراوه؛
" سیسته‌میكی ئه‌ندیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئامانجه‌كه‌ی هێنانه‌دیی گۆڕانكاریی بنچینهییهكانن له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.. به‌تایبه‌ت گۆڕینی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتگه‌را به یه‌كێك له شێوه‌كانی هاوكاریی ناحكومهتی له‌نێوان تاكه ئازاده‌كاندا.. "خاڵی هاوبه‌شی زۆربه‌ی ئانارشیستهكانه.. ئاناڕشیستهكان به‌س له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ئازادییدا زێده‌ڕه‌ویی ده‌كه‌ن.... و هه‌نێكیان كاریی ویرانگهرانه به كاریی (شۆڕشگێڕانه)و داهێنان ده‌زانن به‌ڵام بۆ وێنه (تۆلستۆی ئانارشیسم بوو و به‌س دژیی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بوو..)
هانری ئارڤۆن له كتێی "قوتابخانه‌ی ئانارشیسم"دا دوو سه‌رچاوه و چاوگ بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه دیاریده‌كا؛
ئهلف: قوتابخانه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی تاكی فه‌ڕه‌نسی ( ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه؛ مافی هه‌میشه‌یی و ره‌های مرۆڤ گرینگتره له‌هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی..
كاتی خۆی "هۆبز" گوتی؛ مرۆڤ بووه‌ته گورگی مرۆڤ و.. ده‌وڵه‌ت بۆ كۆتاییهێنان به‌ودۆخه دێته سازبوون به‌وپێیه، یه‌كه‌م په‌یامی ده‌وڵه‌ت بریتییه‌له ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی ئازادییه‌كانی تاك، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و كاره ناكا.. و بۆیه ئانارشیسته‌كان دوژمنایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نن.
ب: ئایدیالیزمی ئاڵمانی؛ كه به هاتنی هێگل ده‌گاته تروپكی خۆی.. به بڕوای هێگل، خود و بابه‌ت له‌ناو روح (ایده)دا یه‌كده‌گرن.. "ئایده‌ی ره‌ها شتێكه له ئه‌نجامی به‌ئاگابوونی پله به پله‌ی رووحه فانییهكان دێته‌دی.."7 ئه‌م بۆچوونه له لایه‌ن فوئێرباخ و ماركسه‌وه ده‌بێ به ره‌هایی مرۆڤ و ره‌هایی پرۆلیتار.. و لهلایهكیدیكهوه (لای شتێرنه‌ر) ده‌بێ به "من"ی ره‌سه‌ن و تاك و دواتر له فه‌لسه‌فه‌ی پرۆدۆ‌ن و باكۆنین‌دا، ئه‌و منه تاكه، دژی هه‌موو 'لهخۆنامۆبوونهكان" راده‌وه‌ستێ .. ئه‌وان گرینگ‌ترین فاكته‌ری له‌خۆنامۆبوون" به ده‌وڵه‌ت ده‌ناسینن و له‌گه‌ڵی به‌شه‌ڕدێن.. "ده‌بێ دژی هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌وڵبده‌ین كه بوونه‌ته كۆسب له به‌رده‌م گه‌شه‌ی تاكدا" (به‌م قسانه‌دا له نزیكایه‌تی ماركسیسم و ئانارشیسم ده‌گه‌ین)
پرۆدۆ‌ن و باكۆنین بناخه‌دانه‌رانی فه‌لسه‌فه‌ی ئانارشیسم بوون، به‌ڵام پێش له‌وانیش كه‌سانێكی وه‌ك گۆدڤین و شتاینێر ئاوه‌كه‌یان بۆ رشتبوون
گۆدڤین (w.godvin1756-1836) كاتی خۆی گوتی؛ "حكومه‌ت ئه‌و ئامێره بێبهزهییهیه كه تاكه هۆكاریی هه‌میشه‌یی به‌دكارییه‌كانی ئاده‌میزاده.. به هیچ شتێك چارهسهرناكرێ مه‌گه‌ر به له‌نێوبردن و تێكدانی ته‌واوی12.. ئه‌و وه‌ك ئه‌فلاتون باوه‌ڕی به سازكردنی ئه‌خلاق له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه هه‌بوو و لایوابوو " هاودهستییهك له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نداره‌كانی سه‌رمایه‌داردا هه‌یه بۆ دژایه‌تی تاكه ئازاده‌كان.. " ئه‌و دێــموكراسی.. پێ باشه و به یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كانی ده‌زانێ و ده‌ڵێ؛ "مافی حوكمڕانی نه هی زاناكانه نه هی نه‌زانه‌كان.. نه هی بۆرژواییه نه‌هی پرۆلتێر..
ماكس شتێرنێر؛ stirner 1856-1806 ؛ رۆژنامه‌وانێكی ئاڵمانی بوو و ساڵی 1845 كتێبی
"تاك و داراییه‌كه‌ی" بڵاو ده‌كاته‌وه.. و ئه‌ڵێ؛ "هیچ شتێك گرینگتر و پێشتر له من (وه‌ك تاكێك) بوونی نییه ..من دژی هه‌موو جۆره ده‌وڵه‌تێك (هه‌رچه‌ند دێموكراتیش بێ) شه‌ڕی خۆم راده‌گه‌یه‌نم. ده‌بێ خۆم له چنگ هه‌موو شته "پیرۆز"ه‌كان رزگاربكه‌م.. ده‌وڵه‌ت و من.. ئه‌و دووانه دژی یه‌كترن.. خوا ، ویژدان، ئه‌رك، یاسا.. درۆگهلێكن كه ته‌واو گهوجیانكردووین.. سڵاو بۆ خۆشبه‌ختی هه‌مووان، یانی به‌دبه‌ختی بۆ من.. ئه‌وه‌ی بۆ من به‌ڕاستی دروسته، ره‌نگه بۆ ئه‌وانیدی دروستنه‌بێ ئه‌وه كیشه‌ی ئه‌وانه.. با داكۆكی له‌خۆیان بكه‌ن ن.." ئه‌و ئانارشیستێكی تامه‌زرۆی ئاگر و خوێن و ویرانكاریی بوو .. باوه‌ڕیی به منێكی خودبونیاد و دوور له‌هه‌موو پێشمه‌رجه‌كان و گۆڕانی ده‌وڵه‌ت بوو.. دوڵه‌ت ئیراده‌ی تاك ده‌خاته لاوه یان ده‌ریده‌كا یان له‌ناویده‌بات.." (ئانارشیسم. د. مسته‌فا ره‌حیمی ل 22)
پییه‌ر ژۆزێف پرۆدۆ‌ن 1865- 1809 proudhon
ساڵی 1844 له پاریس كۆڕێكی بێوێنه بۆ ماركس، پرۆدۆ‌ن و هێرتسۆن وه‌ك سێ كه‌سی ئاشقی ئازادیی و دادگه‌ریی- ئاشقی ئازادی و شۆڕش- ئاشقی ئه‌ده‌بیات پێكدێ و زێده‌تر ده‌كه‌وێته به‌رچاو و دواتر له نامه‌كه‌ی پرۆدۆندا بۆ ماركس (ل 25 هه‌مانسه‌رچاوه) جیاوازیی بۆچوونه‌كانی ئاشكراتردهبێ.. پرۆدۆ‌ن له په‌خشان و دارشتندا ده‌بێته جێی په‌سه‌ندیی بۆدلێر و فلۆبه‌ر و هۆگۆ.. ئه‌و خولیای دادگه‌رییه و ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ندارێتی وه‌ك دزیی ده‌بینێ.. و لایوایه كه "كۆمۆنیسم" ده‌ركی ئازادیی تاك ناكا.. و به ئسكلێتی (داڕشتی پێشه‌یی) تهلاریی ده‌سه‌ڵاتی رهوایدهبینێ.. دواتر " كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ژاریی" ده‌نووسێ و ماركس به ته‌وسه‌وه به كتێبی "فه‌قیریی فه‌لسه‌فه " وه‌ڵامیده‌داته‌وه.. و ئه‌مه كۆتایی دیالۆگی ئانارشیسم و ماركسیسمه تا ساڵی 1968و شۆڕشی خوێندكاریی فه‌ڕانسه. پرۆدۆ‌ن لایوایه كه، خاوه‌ندارێتی ده‌بێ هه‌موان بگرێته‌وه.. و گرینگی زۆر به ئابووریی ده‌دا و .. پێیوایه؛" ره‌سه‌نایه‌تی تاك بناخه‌ی یه‌كه‌می مرۆڤایه‌تییه و ره‌سه‌نایه‌تی كۆمه‌ڵ"یش ته‌واوكه‌ریه‌تی.." (ل 34 هه‌مانسه‌رچاوه)
میخاییل باكۆنین bakounine 1814- 1876
" هه‌موو بنه‌ماكانی بێدادیی وێرانبكه‌ن، به‌رابه‌ریی ئابووریی و كۆمه‌لایه‌تی پێكه‌وه دابینبكه‌ن. به‌س به‌پێی ئه‌و تێزه‌یه كه ئازادیی، ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی.. سه‌رهه‌ڵدێنێ و په‌ره‌ده‌سێنێ"
هێنانه‌كایه‌ی ئه‌خلاقی نوێ له‌هه‌ر روویه‌كه‌وه بیری لێبكه‌یته‌وه،.. پێویستی به ههڵگیرسانیی شۆڕشێكی (كۆمه‌ڵایه‌تی) نوێیه
كاری داڕشتنی تیورییه‌كانی شۆڕش بده‌نه ده‌ست كهسانیدی.. با خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تێوهچین (تێكه‌ڵ به واقیعه‌كان بین)
داد و هاوار بۆ ئه‌وكاته‌ی شۆڕش پشت له ئامانجی تاكه‌كانی مرۆڤ ده‌كات..
داد1 بۆ ئه‌و شۆڕشه‌ی به بیانووی به‌رده‌وامبوونیه‌وه خیانه‌ت له خه‌ڵك ده‌كا.. هۆشتان بێ!
"ئامانجی باش یه‌كه‌مین ئیلهامبه‌خشی گیانی وێرانكارانهیه.."
" یه‌كه‌مین گورزهكانتان بوه‌شێنن. ببن به سه‌رمه‌شق.. ده‌بێ بوێر و به‌جه‌رگ بن.."
"ته‌نیا ئازادیی، یاسای ئازادیی ده‌نووسێ"
" ئه‌و قسه‌یه‌ی كه به بیانووی پشتیوانیكردن له ئازادیی زه‌ره‌ر له ئازادیی بگه‌یه‌نین، مه‌ترسیداره و بێمانایشه.. بۆوه‌ی ئه‌خلاق جگه‌له ئازادیی هیچ سه‌رچاوه و ئامانج و بابهتێكیدیكهی نییه"
به‌م پێشه‌كییه‌وه له‌سه‌ر مێژووی ئانارشیسمی كۆمه‌ڵایه‌تی.. (بۆ ئه‌و دۆستانه‌ی هه‌موو شتێكی ئه‌م دنیایه له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مێژوو و دیاردهكانیدیكهی ده‌ور وبه‌ر ده‌بینن) ده‌مهه‌وێ بازێكبدهم بۆ ساڵی 1977و رۆژی 17ی ژانوویه.. "ئیمبێرتۆ ئێكۆ" ده‌ڵێ:
" ئه‌و رۆژه "رۆلان بارت" تازه ببووه مامۆستای نیشانه‌ناسی ئه‌ده‌بیی له "كۆلێژدۆفرانس"و یه‌كه‌م وانه‌ی ده‌گوته‌وه. وانه‌یه‌ك كه رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆریان باسلێكرد ودواتریش له بڵاوكراوه‌ی "سوی" به‌شێوه‌یه‌كی رازاوه به‌ناوی "وانه" بڵاوكرایه‌وه. ئه‌و وتاره كراوه به سێ به‌شه‌وه؛ به‌شی یه‌كه‌م له‌سه‌ر زمانه، به‌شی دووهه‌م سه‌باره‌ت به كاركردیی ئه‌ده‌به له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زماندا و به‌شی سێهه‌م سه‌باره‌ت به نیشانه‌ناسیی ئه‌ده‌بییه.. باوه‌كو هه‌ر سێ به‌شی باسه‌كه‌ی بارت گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه پێوهندیدارتره پێناسه‌ی بارته له ده‌سه‌ڵات له پێوهدیی له‌گه‌ڵ زماندا.. ئه‌و رۆژه بارت بێئه‌وه‌ی ئاماژه به "فۆكۆ" بكا (بۆوه‌ی ماوه‌یه‌ك له كۆلێژ به‌رپرسی فۆكۆ بووه) له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێناسه‌كانی فۆكۆ و بنجامین لی وۆرڤ دا.. قسه‌ده‌كا.. بارت ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات سازده‌كا هێزیی ئاخاوتن نییه، به‌ڵكو شێوازێكی قسه‌كردنه كه له‌ناو سیسته‌می ریساكاندا كه هه‌مان زمان بێ، رچیاگه (سههۆڵینهبووه).. ئه‌و دڵێ:
"زمان به زۆر شت ناچارماندهكا.. زمان به‌هۆی پێكهاته‌ی تایبه‌تی خۆی دهمانخاتهناو پێوه‌ندیگه‌لی لهخۆنامۆبوونانهوه (ئلیناسیۆن) ئاخاوتن یانی ملكه‌جكردن.. زمان ده‌سه‌ڵاتێكی دواكه‌وتووانه (ارتجاعی)یه كه بووه‌ته باو..
" با له‌وه‌ش تپهڕێنم، زمان نه دواكه‌وتووه و نه نوێخواز، به‌ڵكو له یه‌ك وشه‌دا "فاشیست"ه بۆوه‌ی فاشیسم پێش به ئاخاوتن ناگرێ، به‌ڵكو ناچارتدهكا به قسه‌كردن"..
"ئیكۆ" ده‌ڵێ ئه‌م قسه‌یه‌ی بارت زۆرترین شهڕهقهڵهمی دوای ساڵی 1977 بهدواهبووه.. ئه‌و ده‌ڵی: دوای ئه‌و قسانه ئیتر سه‌یرنییه ئه‌گه‌ر بڵێێن؛
"زمان ده‌سه‌ڵاته بۆوه‌ی ناچارمدهكا كڵێشه (چوارچێوه)گه‌لێ پێشترسازكراو (ته‌نانه‌ت وشه و دێڕه‌كان) به‌كاربهێنم و ئه‌وه‌ند پێكهاته‌یه‌كی پته‌وی (محتوم)ی هه‌یه كه ئیزن به ئێمه‌ی عه‌بدی خۆی نادا لێیبێنه ده‌ره‌وه یان لێیئازادبین.. بۆوه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه هیچ نییه"..
چۆن بتوانین به‌پێی ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی كه بارت سه‌باره‌ت به شانۆنامه‌ی "ده‌ركه‌ی به‌ستراو"ی سارتێر ده‌یكا، خۆمان ئازادبكهین؟ به فێڵكردن لێی (تقلب) ده‌توانین فێڵ له زمان بكه‌ین. بارت به‌و گه‌مه نادروست، به‌ڵام رزگارییده‌ره ده‌ڵێ "ئه‌ده‌بیات"
واته مرۆڤ به‌س له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌وه ده‌توانێ دژی ده‌سه‌ڵاته ره‌نگاڵه‌كان، كه به‌س له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه داسه‌پاون، بێته‌وه..
"ئێكۆ" ده‌ڵێ: "هه‌ر له‌وێوه ده‌گه‌ینه گه‌ڵاڵه‌ی وتهزایهكی ئه‌ده‌بی له‌ده‌قدا، واته گه‌مه‌ی وشه و گه‌مه به وشه.. بارت لایوایه ئه‌ده‌بیات كاری به گوزارهگهل پێشترسازكراو نییه به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گه‌مه‌ی بێژه‌ر و نووسه‌ر له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا.. نووسه‌ره‌كه سهرنجراكێشیی وشه‌كان كهشفدهكا .. ئه‌ده‌ب باش ده‌زانێ كه ده‌سه‌ڵاتی زمان ده‌توانێ سه‌رله‌نوێ زاڵببێتهوه.. هه‌ربۆیه زۆرجار له قسه‌ی خۆی ده‌كشێته‌وه و ته‌نانه‌ت بهرهنگاریدهبێتهوه و سه‌رله‌نوێ پهسهندیدهكاتهوه.. و به زمان چه‌وریی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێ.. نیشانه‌كان ناسڕێته‌وه به‌لكو گهمهیانپێدهكا..وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره كه ئه‌ده‌بیات به له‌ونێك ئازادكردنی ده‌سه‌ڵاتی زمانه یان نا؟ پێوه‌نده به سروشتی ده‌سه‌ڵاته‌وه و.. ئێكۆ ده‌ڵێ: كه "بارتیش خۆی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌دزێته‌وه و ناراسته‌وخۆ بۆچوونه‌كانی "فۆكۆ"شی ده‌كاته‌وه.. بۆوه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ی فۆكۆ له ده‌سه‌ڵات نواندوویه‌تی تا هه‌نووكه جێی باوهڕترینه.
فۆكۆ لایوایه ده‌سه‌ڵات به‌س سه‌ركوتكردن و قه‌ده‌غه‌كردن نییه به‌ڵكو هاندان بۆ ده‌ربڕین و به‌رهه‌مهێنانی مهعریفهیشه.. ئینجا هه‌ر به‌وجۆره‌ی بارتیش ئاماژهیپێدهكا؛ یه‌كپارچه نییه.. و نامهه‌وێ لێره‌دا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پێناسه‌كانی فۆكۆ له ده‌سه‌ڵات به‌س ده‌بێ بڵیم؛ "ده‌سه‌ڵات ئه‌و شته‌یه كه زمان‌ناسان به‌گشتی "زمان"ی پێده‌ڵێن و به‌دڵنیاییه‌وه زمان زاڵم و ملهوڕه بۆوه‌ی به‌س به بیانووی ئه‌وه‌ی كه، بۆ وێنه ئه‌م دیڕه " من چۆنێكم ده‌وێ" بێمانایه، ئیزنی ئه‌وه‌م ناداتێ بیڵێم.. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا و رێساكانی زمان راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه په‌سه‌ندكراوه.. ره‌نگه هه‌مووكه‌س هه‌وڵی بهرهنگاریكردن بدا به‌ڵام به‌گشتی قهبووڵیدهكا و قازانجی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێ كه لای وابێ خه‌ڵكیش قهبووڵیانكردووه
ئێكۆ ده‌ڵێ؛" نازانم بتوانم بڵێم كه زمان بهلهونێك نواندنی ده‌سه‌ڵاته یاننا به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه ده‌زانم كه چوارچێوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاته و ده‌توانم بڵێم كه؛ زمان سه‌ره‌كترین ده‌زگای (دامه‌زراوه‌ی) نیشانه‌ناسییه و به گوته‌ی نیشانهناسه رووسییه‌كان سیسته‌می نموونه‌سازیی سه‌ره‌تاییه.. و چواچێوه‌یه‌ك بۆ سیستهمهكانیدیكهی نیشانه‌ناسییه له كولتوره جیاوازه‌كاندا كه وه‌ك ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه (سیسته‌می نموونه‌سازیی دواجارینه) داده‌مه‌زرێ.." +
ئه‌گه‌ر زمان به نواندنی ده‌سه‌ڵات بزانین و شیعر به هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له بازنه‌ی زمانی به‌ده‌سه‌ڵات بوو، ئاشكرایه ئانارشیسمی شاعیرانه (زمانی هونه‌ریی) به‌شێك بووه له ئه‌ركه‌كانی ره‌وتی به‌ره‌وپێشچووی زمانی هونه‌ر له درێژایی مێژوودا؛ كێ ناڵێ به‌ربه‌ره‌كانێی قوتابخانه‌كانی رۆمانتیك (دژی كلاسیسیسم) ناتۆرالیسم و ریالیسم دژی (رۆمانتیك) سووریالیسم (دژی هه‌موویان) درێژه‌پێدانی هه‌مان ئانارشیسمی زمانیی – نیشانه‌یی نییه له مێژووی هونه‌ردا.. هربێرت رید (ئانارشیسمی ناسراو) له كتێبی "ئانارشیسم، سیاسته‌تی شاعیرانه"دا ده‌ڵێ؛ "من ئانارشیسم له‌گه‌ڵ سوریالیسم، هیزی فام (تێگه‌یشتن) له‌گه‌ڵ هێزی خیاڵ و ئه‌رك له‌گه‌ڵ ئازادییدا دێنمه هاوسه‌نگی.." ئه‌و هه‌موو شۆڕشه‌كانی مێژوو وه‌ك ئانارشیسمی شاعیرانه ده‌بینێ بۆ گه‌یشتن به یۆتۆپیای ناو خه‌ونه‌كانی مرۆڤ؛ " چێژوه‌گرتن و تێگه‌یشتنی ئانارشیسمی ژیان له‌ناو رێكوپێكێتی هه‌مان ژیاندا" ئه‌مه‌یه پارادۆكسی ئانارشیسم كه له‌شیعریشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. وه‌ك شیركێشانی ئانارشیستانهی نیچه دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی زمانیی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا.. نازانم مه‌به‌سته‌كه‌م پێكاوه یاننا ا ا ا..؟
دادا و سووریالیسم؛
"جوان وه‌ك ژوانی به هه‌ڵكه‌وتی چه‌رخی دروومان و چه‌تر (په‌ڕه‌شووت) له‌سه‌ر مێزی ته‌شریح" لۆتره ئاموون
ئاندره بێرتۆن كاتی خۆی له‌وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ "ئاندرهپارینۆ"دا ده‌ڵێ؛ "ساڵه‌كانی 1930 تا 1931 ئێمه به تووڕه‌ییه‌كی زێده‌تر له ههركاتیدی، دژی ته‌بایی له‌گه‌ڵ "كۆ" ده‌ستماندایه شۆڕش و به ئیراده‌یه‌كی قاییمه‌وه بووینه دژی كۆمه‌ڵ. به‌ڕاستی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌م جیهانه بێزاربووین و.. به‌تایبه‌ت رقمان بوو له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه به‌ناوی دابونه‌ریته‌وه ببوونه موقه‌دده‌س (پیرۆز) لێمان، شتی وه‌ك بنه‌ماڵه، وڵات، ئایین و ته‌نانه‌ت كار و شه‌ره‌ف و ئه‌وشتانه (به‌مانای ئهوڕۆژینهی ئه‌و چه‌مكانه..) لامانوابوو. ئه‌وانه‌یان كردبووه ئاڵایه‌ك كه، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ شتی ناحه‌ز و دزێوه‌وه هه‌ڵیانداوه.. هێشتا ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی (به‌رده‌م خوداكانی) شه‌ڕمان لهبیرنهچۆبۆوه.. به‌گشتی و به‌كورتی؛ ئێمه لهقۆناخێكدا، له‌به‌رانبه‌ر جیهانێكدا، كه هه‌وڵی بێڕێزیكردنی ده‌دا له‌سه‌رمان ههمانشێوازمان هه‌ڵبژارد.." (بڕواننه كتێبی چاره‌نووسی سووریالیسم، وتوێژ له‌گه‌ڵ ئاندره بێرتۆن)
ئه‌مه بوو ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارییه ئانارشیستیانهی دادا و سووریالیسم دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زمانییه‌ی كه دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی سه‌پابوو و هۆگرانی ئه‌ده‌بی جیهان حه‌تم ئاشنای درێژه‌ی ره‌وته‌كه‌یان هه‌ن و ده‌زانن كه كه‌سانی وه‌ك رمبۆ- ئاراگۆن، برتۆن، ئارتۆر، مارسێل لووشان، پول ئالوار و زۆرێدیكه له هونه‌رمه‌ندانی سه‌ر به‌و رێبازه هونه‌رییه، چۆن و چه‌ند له خزمه‌ت گه‌شه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری جیهانیدا بوونه.. ئایا ئێستا دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ده‌هه‌ی كاتیی ئه‌و هه‌وڵانه به ره‌وتی ئانارشیسمی هونه‌ریی ناناسن؟
2
ئه‌ده‌بی كوردی و ئانارشیسمی زمان
ره‌نگه به‌رهه‌ڵستكاریی زمانیی له ئه‌ده‌بی كوردیدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قی مه‌حوی و ئه‌و به‌كارهێنانه نائاساییانه‌ی ئه‌و دژ به رێكوپێكیی رێزمانیی ده‌قی پیش خۆی؛
"واعیز له من بڵێ به نه‌زه‌ر ته‌عنه كه‌م بدا
دینی بوتانه دینی من ئه‌و مه‌زهه‌بی زه‌هه‌ب"
"به‌رپێی ئه‌وم به مێزه‌ره‌وه سهركهنا وتی
مه‌حوی ته‌مایه بمخهڵهتێنێ به تووری پووت"
"واعیزم پرسی یه‌كێ مه‌ستانه جوابیدامهوه..
وه‌عزی چی سهرلنگه ده‌ستاڕێ كڕهی ده‌ستاڕی هات"
"مه‌حوی به (موتوا)وه كه له مردن ببی نه‌جات
رۆیاندنت (به مانای رۆیشتن!!) له پیشه له‌پێشا وه‌ره بڕۆ..
له ئه‌حبابی قه‌دیمی به‌زمی ئولفه‌ت ماوه ته‌ن دووتهن..
یه‌كی په‌روانه هه‌مده‌رده یه‌كێ بولبول كه هه‌م فه‌رده
"له مه‌كری ئه‌م عه‌جووزه و سیحری دیوی نه‌فس ئه‌من مه‌حوی
په‌ناده‌گرم به زاتی ئه‌قده‌سی بێچوونی نادیوه 290
"قامه‌ت نه‌مام و پشتی وه‌كوو مێو و رۆنی نه‌رم
چه‌وتاوه (چه‌میوه‌ته‌وه!!) رهقههڵاتووه وه‌ك چه‌وته مێوی پیر.. 239
"نسبه‌ت بدرێ حوور و په‌ری گه‌ر به له‌یه‌كچوون
بالیده ده‌بن (ده‌فڕن) تا ده‌گه‌نه ئه‌وجی له‌خۆچوون 244
"بڕوانه سووتنم وه‌ره بڕواكه من نه‌مام
په‌روانه‌م ئیترم نییه په‌روا كه من نه‌مام 213
"دڵم بێ تایه ئهحوالم خراپه
هه‌تا تۆمی دڵ‌ئارام و دڵئارا.. "
ده‌بینن كه مه‌حوی چۆن دژی رێزمانی باو بوێرانه وێرانكاریی ده‌كا و جوانكاریی ده‌خولقێنێ..
من پێشتر له وتاری "نالی و یارییه زمانییه‌كانی ویتگونشتاین"دا باسی ئهنارشێسمی وه‌رگرتم به ته‌سه‌لی كردوه و نامهه‌وێ لێره‌دا دووپاتیبكه‌مه‌وه (بڕواننه كتێبی "نالی و خوێندنه‌وه نوێكانی سه‌رده‌م" چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رووناكبیریی ئێلبه‌گی جاف له سلێمانی) به‌س ده‌مه‌وێ به كورتی ئاماژهبكهم، به، به‌كارهێنانی زمانی سۆرانی به‌رانبه‌ر به زمانی بهدهسهڵاتبووی گۆران و چه‌ند زمانیی بوونی ده‌قه‌كانی (فارس و تورك و عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه..) بۆ وه‌ی ئانارشیسمی زمانی شاعیرانه لای نالی بناسین..
ئانارشیسمی زمانیی "گۆران" و "سواره ئیلخانی زاده" دژ به كلیشهییبوونی زمانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی، له‌وه ئاشكراتره كه بمانهه‌وێ روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنووسین.. به‌س پێویسته بگوترێ له هاتنه‌ئارای شیعری نوێی كوردی به‌ولاوه ره‌وتی ئانارشیسمی زمانیی خێراییه‌كی زێده‌تر به‌خۆوه ده‌بینێ و (قژ و چاوی رهشدهبێ به قژی زه‌رد و چاوی شین). یانێ جۆره بچڕانێكی جوانیناسانه و ته‌نانه‌ت مه‌عریفه‌ناسانه دێته‌ئارا)و هه‌وڵی شكاندنی كووله‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باو ده‌درێ؛ بڕواننه ئانارشیسمی زمانیی ئه‌وكاتی ده‌قی كوردی بۆ رووخاندنی ته‌لاره‌كانی كۆن؛
"ئه‌م كووله‌كانه ئه‌شكێنم
ئه‌مه باوه‌ڕی منه..
پهرهسگاكان ئه‌ڕووخێنم..
وشه‌كانی ئامێته‌ی ره‌گی زه‌وی ده‌كه‌م..
كه‌س له زمانم تێناگات.. په‌نجه‌ره ژه‌نگاوییه‌كان ئه‌وه‌رێنم" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ئانارشیسمه به‌س له‌دروشمدا ده‌مێنێته‌وه و "یاخیده‌بین یاخی دهبینهكهی" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت هه‌رگیز ناوێرێ وه‌كو زمان وێرانكاریبكا و له زمانی باو ده‌رچێ، به‌ڵام ئه‌وه نیشاندانی رێگا بوو و دواتر ئه‌و رێگایه رێبوارانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه..
له مه‌ودایه‌كی كورتی كاتیدا (به رێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پێشوو) له روانگه و كفرییه‌وه ده‌گاته ده‌قی فۆرمالیست- سوورریالیسمهكانی هه‌ولێر و ده‌قی كه‌سانی وه‌ك.. كه‌ریم ده‌شتی و عه‌باس عه‌بدوڵڵا یوسف و و نه‌وزاد ره‌فعه‌ت و كه‌ریم ده‌شتی و هاشم سه‌راج و فه‌رهاد پیرباڵ و.. كه به‌ئاشكرا نامۆبوونی زمانیی لهدهقهكانیاندا خۆدهنوینێ؛ مێشكم لێوانلێوه له جوانی دڵم له مانا
نه‌هاتی شه‌خته‌ی شینی شیعر بشكێنین
ماچ ده‌نكه ئهسپرینێكی نارنجییه" هاشم سه‌راج
… ئه‌م ره‌وته كه ده‌گاته رۆژهه‌ڵات پێوه‌ند ده‌بێ به پرۆژه شیعرییه‌كه‌ی "داكار"و ره‌وتی شیعریی جیاواز كه خوازیاریی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیین له شیعری كوردیدا و وه‌كو ده‌ق سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر "شیعره‌سات"(ساڵح سووزه‌نی )و دواتر شینترین به‌تاڵی یوونس ره‌زایی.. (شیعری شێت).. ده‌قه‌كانی بێهزاد كوردستانی، رهزاعهلیپوور، ره‌وف مه‌حموودپوور له شیعری هه‌ورامیدا و دواتر چه‌ند شاعیرێكی گه‌نجتر كه خۆیان وه‌ك به‌ره‌ی چوار ده‌ناسێنن و به‌رچاوترینیان به‌ڕێزان؛ "كه‌ماڵ ئه‌مینی" په‌رویز زه‌بیح غولامی و "حه‌مه‌ی موهففهقی"و.. ه..
ئانارشیسمی زمانیی وه‌ك نموونه‌ی یه‌كه‌م (له به‌شی یه‌كه‌می شیعرهساتدا) به‌هۆی لادان له ریساگهل رێزمانیی، بچڕبچڕبوون، دواخستن و هه‌ڵاتن له‌ده‌ست مانا و پێكهاته‌ی باو لێره‌دا وه‌ك ده‌ق دێنینه‌وه؛
" ئه‌گه‌ر شێتی چاوی سه‌رمابردووی رۆح و به‌زمی ئه‌ستێره هه‌مووی مۆسیقای شه‌وانه..
ره‌نگه به‌سه‌ر ته‌می/ "جن جن"یوی سه‌رم/ هه‌زار جار و بار به ئێواران/ بفرۆشم ئاشقترین
من باڕشهی.. ههشم/ هه‌موو رۆژانێ به شه‌و/ ره‌نگه پاییز ته‌می جن جنی/ شه‌وانم بفرۆشتوێنێ
به‌زمی.. ره‌نگه../ باشترین ئاشق؟
شیعره‌سات یه‌كه‌م ئه‌زموونی شیعرییه كه به‌مانای راستیی وشه لهناوزماندا "كوولهكان ده‌شكێنێ"و ئه‌و شێوازه تا هه‌نووكه‌ش بووه‌ته رێبازێكی نوێترخوازانه له ده‌قی شیعریی نوێترخوازان و هه‌موو ئه‌و دۆستانهیدیكه كه، هه‌ركام به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌وڵیاندا له نۆرمی زمانی باو ده‌رچن؛
" شاعیرم تا ویشكهساڵی هه‌میشه/ تاكو دڵۆپه‌ی تینوێتی بۆ كه‌ربه‌لا.. كه من بم- مه‌سیحێك عاشقی هه‌میشه‌ی خاچی سوور/ كه من بم مێژوویه‌ك بۆ دڕك و ته‌نیایی.." شیعرێك به په‌راوێزی مێژووه‌وه (یوونس)
"له بیرم بێ كه خه‌وتم/ ده‌سته‌كانم بكوژێنمه‌وه../ كچه‌كان زوو هه‌ڵكه‌م.."
"كێوێكمان داكوتا.."
"له یه‌كه‌وه تا من بژمێره/ تۆیش ئه‌زانی چه‌نێ كه‌مم"
"وابزانن من باران.. ته‌ڵاخانم بارانم كه.."
ئیسپانیا یانی گا.. بیست لۆركا هه‌ر یانی ئیسپانیا"
"رۆژنامه‌كه‌ی پیاوه" قاڵییه‌ك ده‌ناسم..
شیری بازاڕی بێ درگا
حه‌یای رووته و
فریام "ناكه‌وێت"هڕێ
رێم رووتی رووته و به‌هه‌رچی ده‌رناكه‌وێ.."
"من عه‌یب نیم
عه‌یب خیلقه‌ته كه درێژه
غه‌یری منیش خۆ زانیبووی
مرۆڤ درێژه و خڕ نییه
درێژیش ته‌واوبوونی لێوه سه‌هله" چ عاده‌تێكی خراپه- بێهزاد كوردستانی
"تا سێوترین وهسووهسهكانی پشیله
من وازم له هه‌رچی نارنجی
ئاسمان به ده‌مانچه‌ی ئاو
نه‌رم
<< خووساوه باران و خرپن به‌راز! >> برایم ئه‌حمه‌دی نیا..
"پێ ساراوه / هۆره راو وێش / به چهمكاڵا یاوه نۆره حه‌شر.." ره‌وف مه‌حموودپوور
له وتاری "له گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی شیعری نوێی كوردیدا وه‌كو فورم و زمان و چۆنیه‌تی هه‌وڵدان بۆ ده‌رچوون له زمانی بهدهسهڵاتبووی شیعری پێشوو، باسی ئه‌م شه‌پۆله شیعره‌م كردوه و دووپاتیناكهمهوه، به‌س ده‌ڵێم له‌م ده‌قانه‌دا وزه‌یه‌كی ئانارشێستانه ده‌بینرێ بۆ به‌رده‌وامیی نوێخوازیی و هه‌ربۆیه من ئه‌م هه‌وڵه نوێیانه به نوێترخوازیی پێناسهدهكهم و لاموایه ئانارشیسم له زمانی هونه‌ردا به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌ركه‌ی وهئهستۆبووه بۆهه‌رچی نوێتركهدنهوهی ده‌قه‌كان، فۆرم و ماناكان بۆ هه‌لاتن له‌ده‌ست وه‌ستان و رزان، تاكدهنگیبوونی شیعری پێشوو و فڕین به‌ره‌و هه‌رچی زێده‌تر گه‌شه‌پێدانی ده‌قی كوردی و دڵنیام ئه‌و رێبازه له‌ناو زمان و ئه‌ده‌بدا به‌رده‌وامه..
------
سه‌رچاوه‌كان؛
جۆرج ڤۆدكۆك - ئانارشیسم، هورمز عه‌بدوڵڵایی، نشر ێ‌مین – تاران
ئانارشیسم - د. مسته‌فا ره‌حیمی - وه‌رگێڕانی رێباز مسته‌فا، سلێمانی 2002
ئیمبرتۆ ئیكۆ - زمان، ده‌سه‌ڵات، هێز – وه‌رگێڕانی بابه‌ك سه‌ید حسێنی
رۆلان بارت - از اپر تا متن – ت ، مراد فرهادپور
هربرت رید - ێنارشیسم، سیاست شاعرانه ت. حسین چاوشیان نشر اختران ل 172
ێندره برتۆن - سرگژشت سورئالیسم- ت. عبدالله كوپری- نشر نی،1383 ل 97
+ - هایدگر و نیچه این حكم كانتی را كه انسان سرچشمه همه چیز است واژگون كردند و انسان را محصور در زبان معرفی كردند. هایدگر عقیده داشت كه ما محصور در زبان هستیم و زبان نمی تواند دلالتی بر واقعیت خارج از خود داشته باشد. اگر واقعیت را رده ای خارج از زبان بدانیم، راهی برای شناخت ێن نخواهیم داشت. واقعیت، جز واژه ای درون زبان نیست و همچون هر مفهوم دیگری توانایی خروج از محدوده زبان را ندارد. ێدمی درون زبان جاریست ..