لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش

ئەمڕۆ بیست و هەشتی كانونی یەكەمی ساڵی (1384)ە، مەرحوم "د. عەلی شەریعەتی" لە (29)ی كانونی یەكەمی ساڵی (1356) هەتاوی لەدنیادەرچوو. رەنگە زۆرێك لە ئێوە یان هیچ یەك لە ئێوە لەیادیدا نەبێت كە لەوڕۆژانەدا و بەتایبەت لەوڕۆژەدا و رۆژێ‌ دوو رۆژ دواتر، هەرئەم بینایەی كە ئێستا ئێوەی تێدایە و هەرئەم شەقامانەی دەورووبەر چ قەرباڵغی و جەنجاڵییەك بوو و چ كەسانێك لەم دانیشتنەدا بوون و چ قسەگەلێك لەوكۆبوونەوەیەدا كران. جەنابی "ئیحسان شەریعەتی" یەكێك لە قسەكەرانی ئەو دانیشتنە بوو و من بەتەواوی لە یادمە كە لە خاڵی خوارەوەدا و لە خوارەوەی دانیشتەنەكەدا دانیشتبووم و زۆرێك لە دۆستەكانمان لە ترسی ساواك بە قیناعێك بە رووخسارەوە لەم دانیشتنەدا ئامادەییان هەبوو. ئەگەر بمەوێت ناویانبهێنم ناوی ئاشنا و ناسراویان تێدابوو. لە یادمە بەڕێوەبەرانی "حوسەینییەی ئیرشاد"و سەرانی ئۆپۆزسیۆنی دژی شای ئێران لەوێ ئامادەبوون، هەروەها كەسانیتر لە چینە جیاوازەكان كە دووربوو لەهیچ دانیشتنێكدا لە تەنیشتی یەكتر و لەگەڵ یەكدا دابنیشن، لەژێر ئەم سەقفەدا كۆبووبوونەوە. كەسانێك لە فەرەنسا، لە ئەمریكا، لە وڵاتە ئەوروپیەكانیتر و لە بەریتانیاوە لێرەدا ئامادەبوون. ئاغایان بەنی سەدر، دكتۆر حەبیبی، سادق تەباتەبایی و ئیحسان شەریعەتی قسەیانكرد و بەتایبەت ئیحسان لەوساڵانەدا زۆر لاوبوو و لە ئەمریكاوە گەڕابوویەوە و هەڵبەتە مەرگی باوكی گەلێك پەرێشانیكردبوو و قسەی كاریگەری دەكرد. جەنابی "بەنی سەدر" لە قسەكانی خۆیدا ئاماژەی بە خاڵێك كرد و پشتی بە یەكێك لە نووسینەكانی خودی مەرحوم "شەریعەتی" دەبەست كە وتبووی: پێمدەڵێن هێندە كارمەكە، هێندە توند مەڕۆ، بەمجۆرە تەمەنت كورتدەبێت، ئەگەر بەمجۆرە و هێندە كاربكەی ناتوانی زیاتر لە پێنج ساڵ بەزیندوویی بمێنیتەوە. "بەنی سەدر" دەیگوت ئەو نووسینە چوار ساڵ و هەشت مانگ پێشمەرگی شەریعەتی نووسرابوو و لەبەرئەوە ئەو پێشبینییانە بەتەواوی راست دەرچووبوون. هەموو ئەمانە ئەو دەنگانە بوون كە لەژێر ئەم سەقفە و ئەم فەزایەدا باسدەكران و بەرزدەبوونەوە و گوێگران دەیانبیستن و چ دڵانێك بریندار و چ چاوانێك دەگریان. هیچم بیرناچێت و فەرامۆشناكەم. هەموو گروپەكان باوكی مەعنەوییان لەدەستدابوو. ئەو نیگا و روانینانەی تاكەكان بۆ یەكتریاندەكرد، روانینی قووڵ، گەلێك پڕمانا و لەهەمانكاتدا خەمۆك و ترساو لە ئاییندە بوو كە بەهۆی لەدەستدانی ئەم رابەرە چ شتێك دێتەپێشەوە. لە بیرمە گروپە چەپەكان، فیدراسۆنەكان، كەسانیتر، هەموویان پەیامی سەرەخۆشیان ناردبوو. لەهەمان ئەو دیوارەی بەرامبەردا تابلۆیەك داكوترابوو كە (فیدراسۆنی فێرخوازانی ئێرانی، سەرەخۆشی مەرگی "شەریعەتی" خەباتگێڕی دژی رژێم) دەكەن. ئەمە دەستەواژەیەك بوو كە لەوكاتانەدا زۆر بەكاردەهێنرا. من ئەمەم بەتایبەت وت تاكو دەستەواژەی گوتارەكەم بەشێوەیەكی دیار خستبێتە پێشچاوتان. هیچ كەس نەیدەوت "عەلی شەریعەتی" خەباتگێڕی رێگەی ئازادی یان خەباتگێڕی رێگەی دیموكراسی یان دیموكراسی بەناوبانگ ئەم گوتانە لەناودانەبوون. ئەوەی گرنگبوو و وەكو فەزیلەتێكی بێمشتومڕ و لەسەرووی چۆن و بۆچی ئەوەوە قسەی لەبارەی دەكرا و لەبارەیەوە جەختدەكرایەوە، هەر ئەم "خەباتگێڕِِِِِیبوون"ە بوو كە لەوڕۆژگارەدا هەمووانی دەخستەژێر چەترێكەوە. لە یادمە خانمەكان لێرەدا سەراپا بوونیان هەبوو. منداڵی خودی خۆم كە هەر لەم "لەندەن"ەدا لەدایكبووبوو، ئەم شوێنەی قەرباڵغدەكرد بەرەو ئەملاوئەولا دەچوو كە ئێستا ئەویش لێرە ئامادەیە. رۆژگارێكی سەیربوو و یادهێنانەوەی ئەوڕۆژانەش هەم سەرووئاسایی یادگاری سەرنجڕاكێش و سەرسووڕهێنەرن و هەمیش گەلێ‌ مانادار و پەندفێركەربوون. مەرگی "شەریعەتی" بەجۆرێك لەناكاو روویدا و لێدان و شۆكەیەكی بە رۆحی هەموو خەباتگێڕان و بەتایبەت منداڵانی موسوڵمان دروستكرد كە لەڕاستیدا وەسفناكرێت. من لەهەمان ئەوڕۆژانەدا لە "لەندەن" بووم. مەرحوم جەنابی " موتەهەری" و مەرحوم جەنابی "عەللامە تەباتەبایی"یش لە "لەندەن" بوون. یەكێكیتر لە زانایان كە ناوبانگی كەمترە بەناوی جەنابی "كشفی" لە "لەندەن" بوو. ئەویش لە تایفەی فەیلەسوفان بوو و هەموویان ئێستا بە رەحمەتی خودا رۆیشتوون. مەرحوم "موتەهەری" لەبنەڕەتدا حەزینەدەكرد لەوەی لەوڕۆژانەدا دەربكەوێت و تەلەفۆنێكی بۆ من كرد و پێیوتم: من نایەمەدەرەوە و نامەوێ‌ دەربكەوم تاكو كەمێك شار كپببێتەوە و هەلچوون بنیشێتەوە. لە مەجلیسی رێزلێنان و پرسەی "شەریعەتی"یش ئامادەنەبوو. پاش ئەوە من سەفرێكی تاڕادەیەك دوورودرێژم كرد بۆ "ئەمریكا"و لە دانیشتن و كۆڕ و كۆبوونەوە جیاوازەكانی ئەنجومەنە ئیسلامییەكان فێرخوازانی زانكۆكانی سەرانسەری "ئەمریكا"، لە 7-8 ویلایەتدا قسەمكرد و دەمبینی كە مەرگی لەناكاوی مەرحوم "شەریعەتی" چ كاریگەرییەكی قووڵی لە سەر رۆحی ئەم لاوانە داناوە. لەڕاستیدا هەموویان پرسیاریان ئەمەبوو كە چی بوو؟و هەڵبەتە هەموویان توڕەبوون لە رژێم لەوەی كە بیریاندەكردەوە لێیداون و بەمجۆرە "شەریعەت"ی لەوانسەندووەتەوە و تووشی مەرگێكی لەمجۆرەی كردوە. لەهەمان ئەو رۆژانەدا ئەم یاداوەرییەم نووسی و جارێكیدیكە بۆتان باسدەكەم: (بەیانی (29)ی مانگی خورداد، یەكێك لە دۆستە خۆشەویستەكانمان كە لەم دانیشتنەشدا ئامادەن تەلەفۆنی بۆ كردم و بینیم دەگری. هەواڵی هاتنی دكتۆر "شەریعەتی" لە "فەرەنسا"وە بۆ "بەریتانیا"مان هەبووو بڕیاربوو سبەی ئەوڕۆژە لەگەڵ دۆستاندا بۆ دیداری بڕۆین بۆ "ساوت همپتن"، بەڵام هاوڕێكەم تەلەفۆنیكرد و بەگریانەوە وتی: وەرە بڕۆین بۆ "ساوت همپتن"، بەڵام ئیتر لەگەڵ جەنازەی دكتۆردا رووبەڕوودەبینەوە، چونكە ئیدی زیندوونییە. بەویژدانەوە بڵێم ئەوساتانە زۆر تاڵبوون، زۆر. لێرەدا یاداوەرییەك دەڵێم كە بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا لەزەینمدایە. سێ‌ كەس بووین. بە رێكەوتین و بەرەو ئەوشوێنەی مەرحوم دكتۆر شەوی پێشتر لەوێ بووبوو. دوو كچی مەرحوم دكتۆر، ئەو گەنج بوون، وەكو دوو چۆلەكەی پەژموردە، جلی مشكییان پۆشیبوو و لەتەنیشتی دیوارێكدا وەستابوون. غەم سەراپای روخساری داپۆشیبوون. چووینەناو ژوورێكەوە و ئەو قەرەوێڵەیەیان پیشانداین كە مەرحوم "شەریعەتی" لەسەری نووستبوو. وتیان تاكو درەنگانێكی شەو لەگەڵ ئێمە دانیشتبوو و قسەیدەكرد. تازە لەڕێگاشەوە گەیشتبوو و لەسەرووی ماندوبوونیشەوە، دانیشت و دانیشت و چایخوارد و قسەیدەكرد و جگەرەیكێشا و.. هتد، تاكو نزیكی سەحەر. پاش بانگی بەیانی نوێژیكرد و رۆیشت بۆ پشوودان ژوورەكەی تاكو بخەوێت. كاتی خواردنی نانی بەیانی، ئەهلی ماڵەكە چاوەڕوانی مەرحوم دكتۆر بوون تاكوبێت و لەگەڵیاندا نانبخوات. دەیانوت نەهاتوو و درەنگیكرد. بانگمانلێكرد. وەڵامنەبوو. رۆیشتین بۆ ژوورەكەی، وتیان كە چووینە ژوورەوە بینیمان كە دكتۆر بە دەموچاو كەوتووەتە سەرزەوی. تەنانەت ئەو خاڵەی ژوورەكە كە شوێنی ساییدن لووتی دكتۆر لەوێ هێشتا دیاربوو، پیشانیانداین، بەتەواوی دیاربوو ئەوكاتەی ویستوویەتی لەسەر تەختەی نووستنەكەیەوە بێتەخوارەوە، دڵی ئازاری بۆ پەیدابووە و دەستیخستبوویەسەر دڵی و ئیتر نەیتوانیبوو كۆنترۆڵی خۆی بكات بە رووی دەموچاودا كەوتبوویە سەرزەوی. بەهەرحاڵ بەبینیی ئەم دۆخە راستەوخۆ ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنیان ئاگاداركردبوویەوە و پیاوانی فریاكەوتنیش تاكو هاتبوون، لەهەمان ئەوشوێنەدا سەرنجیان لە نیشانەكانی ژیانی مەرحوم دكتۆر دابوو و دیارییانكردبوو و وتبویان (15) خولەكە وەفاتیانكردووە و لەهەمانكاتدا بەپەلە بەرەو نەخۆشخانەی "ساوت همستن"یان بردبوو. ئێمەش رۆیشتن بۆ نەخۆشخانە، دكتۆریان بردبوو بۆ ژووری شۆردن و رێگەیاننەدا ئێمە بچینە ئەوژورە. من كارتی خوێندكاریم پێبوو و لەبەرئەوە لەسەری نوسرابوو دكتۆر فڵان، وایانزانی من پزیشكم رێگەیاندا بچمە ئەوژوورەوە و لەگەڵ دۆستان چووینەژوورەوە. دوو جەنازەی تێدابوو، یەكەمیان لادایەوە تاكو جەنازەكەی دكتۆرمان پیشانبدەن، بەڵام هی ژنێك بوو، جەنازەی دووەمیان پیشانداین كە جەستەی مەرحوم دكتۆر بوو. زۆر زۆر هێمن و ئارام خەوتبوو. لەڕاستیدا من كەمتر روخسارێكی ئارامی لەوجۆرەم بینیبوو. مووەكانی سەری تاكو سەرشانەكانی هاتبوون و سەرووئاسایی ئارام خەوتبوو. جەنابی "میناچی" كە لەگەڵماندابوو، رۆیشتەپێشەوە و بەهۆی ئەوەی بریكاربوو و لەگەڵ كۆمەڵێك كاروبار ئاشنایی هەبوو، كەمێك هەوڵیدا تاكو بەوردی سەیربكات و بزانێت ئایا زامێك یان كاریگەری لێدانێك یان شتێك لەسەر جەستەی دكتۆر دەردەكەوێت یان نا؟ كە لەڕاستیدا هیچشتێك دەرنەكەوت. روخسارێكی زۆر ئاسایی هەبوو، تێكنەچوو بوو، چاوەكانی لێكنابوو و چووبوویەناو خەوێكی بەنازی ئەبەدییەوە. هاتینەدەرەوە و گەڕاینەوە بۆ "لەندەن"و دۆستەكانیترمان ئاگاداركردەوە. بەهەرحاڵ پێشەكی و كارەكانی سەرەتای مەراسیمی پرسەی مەرحوم دكتۆر ئەنجامدران. كۆمەڵێك لە دۆستان لەسەرانسەری دونیاوە – بەوجۆرەی كە وتم- هەموویان ئاگاداركرانەوە و یەك لە دوای یەك، لێرەو و لەوێ‌ گەیشتن. لەوڕۆژانەدا "لەندەن"، رۆژانێكی زۆر قەرەباڵغی تێدەپەڕاند و هەموو ئەو كەسانەی كە لەوكاتەدا ناوێكیان هەبوو و لە دژەكانی بەناوی رژێمی شا بوون، لێرە كۆبووبوونەوە. هەرلەمكاتانەدا جەنابی "شەبستەری"یش كە ئیمامی مزگەوتی "هامبۆرگ" بوون، بەبێ‌ ئەوە ئاگایان لە رووداوێكی لەمجۆرەبێت، بەرەو مەنزڵی یەكێك لە دۆستەكان كە هەموو ئەوانیتر لەوێبوون، هاتبوو. بەمنیان وت كاتێك هاتم، بینیم هەموو روخسارەكان داگیراون. من ئاگاملێنەبوو چی روویداوە، بەڵام كە چوومەناو دانیشتنەكەوە، بینیم دانیشتنێكی نائاساییە. كاتێك پێیانوت مەرحوم "شەریعەتی" لەدنیادەرچووە، بەشێوەیەكی زۆر سروشتی ئاهێكیهەڵكێشا و وتی: عەجەب! دكتۆر "شەریعەتی"یش پەیوەستبوو بە مێژووەوە و لەڕاستیدا بە مێژووەوە پەیوەستبووبوو. بەهەرحاڵ شتە سەرتاییەكان ئەنجامدران و بەپێچەوانەی ئەوەی كە بەناوبانگبوو جەنازەی مەرحوم "شەریعەتی"، لێرە واتە لە "ئیمام بارە" نەشۆرا، بەڵكو لە یەكێك لە مزگەوتەكانی "لەندەن" كە مزگەوتێكی بچووك و تایبەتبوو بە ئەهلی سوننەوە و شوێنی شۆردنی هەبوو، شۆردرا. بەندە و جەنابی "شەبستەری" شۆردن و كفنكردنی خرایەئەستۆمان، واتە لەڕاستیدا دۆستان داوایان لە جەنابی "شبستەری" كردبوو و ئەویش بەمنیان وت: وەرە پێكەوە ئەمكارەبكەین، هەڵبەتە دوو كەسیتر یارمەتیانداین ئەوانیش جەنابی دكتۆر "ئیبراهیم یەزدی"و جەنابی "سادق قوتبزادە" ئەم چوارە كەسە بووین كە مەرحوم دكتۆریان هێنا. ئیدی جەستەی دكتۆر سەلامەتنەبوو، سەراپا پشكنیبوو، سەر و جەستەیان پشكنیبوو، نموونەیان لێدەرهێنابوو و توێژینەوەی پزیشكی زۆر جیدییان لەسەر ئەنجامدابوو. نەخۆشخانەی "ساوس هیمپتۆن"، راپۆرتێكی دوورودرێژی پزیشكی لەبارەی مەرگی دكتۆرەوە بڵاوكردەوە و تیایدا وتبوویان، شتێگی گوماناوی نەبینراوە و مەرگیش بەهۆی بۆنموونە، كوشتن، دەستێك، ژەهر و.. هتد، شتێكی لەمجۆرەنەبوو و واپێدەچوو كە بە مەرگی سروشتی لەدنیادەرچووبوو. مەرگی سروشتی واتە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە. وا رێكەوت هەر ئەوڕۆژەی رۆیشتین بۆ "ساوس هیمپسۆن"و بۆ یەكەمجار لەگەڵ جێگەی خاڵی مەرحوم "شەریعەتی" رووبەڕووبووینەوە و پاشان رۆیشتین بۆ نەخۆشخانە، لەهەمان ئەوژوورەی كە مەرحوم دكتۆر خەوتبوو، سەلتڵێك بوو كە نزیكەی (40) پاشماوەی و جگەرەی سووتاوی تێدابوو، واتە لەهەمان ئەوكاتە كورتەدا، مەرحوم دكتۆر بڕێكی زۆر جگەرەی كێشابوو. پزیشكانی دانیشتووی دانیشتنەكەمان باشتر لە من دەزانن كە لەحاڵەتی توندی و گرژی توندی دەمارەكان و ئەو فشارەی دكتۆر لەوڕۆژانەدا تیایدابوو، هۆكاری حاڵەتێكی لەمجۆرەبووە، بەتایبەت ئەوشەوە پێش رووداوەكە مەرحوم "شەریعەتی" بەرەو فڕۆكەخانەی "هیپرو" رۆیشتبوو، چونكە بڕیاربوو كچەكانی بێن، هەموو رێبواران هاتبوون جگەلە كچەكانی ئەو. دۆستێكان وتی، دكتۆر سەرووئاسایی دڵەراوكێ‌ بوو بوو، چونكە خێزانەكەی لەتەلەفۆندا پێیوتبوو كە كچەكان لە گومرگ و بەشی كۆنترۆڵی پاسپۆرت تێپەڕبوون و بەرەو فڕۆكە رۆیشتوون. كاتێك كچەكان نەهاتبوون، ئەو زۆر بەتوندی تووشی دڵەراوكێ‌ بووبوو كە نەوەكو فێلێك لەم نێوەندەدا بوونی هەبێت و بەناوی سواربوونی فڕۆكەوە كچەكانیان رێنوێنیكردبێت و بەرەو شوێنێكیتریان بردبن و بۆنموونە گلیاندابنەوە یان خستبنیانەزیندانەوە. هەموو ئەم بیرۆكانەی بەسەرداهاتبوون و ئەو سەرووئاسایی ئاڵۆزبووبوو. هەڵبەتە كچەكان هاتبوون و لەگەڵیدا رۆیشتبوون بۆ "ساوپ هیمپن". ئەم فشارە رۆحییانە بوون و دواتر بووبوویە هۆی كێشانی ئەم هەموو جگەرەیە كە من واگوماندەبەم بەباشترین روویەك دەتوانین هۆكاری ئەو وەستانی دڵ و جەڵتەی دڵی لەناكاو روونبكەینەوە. جەستەی مەرحوم دكتۆر شۆردرا و خرایە ناو تابوتێكەوە. لەهەمان ئەوڕۆژانەدا وا رێكەوت جەنابی "شێخ مەهدی شەمسەدین" كە سەرۆكی مەجلیسی باڵای شیعەكانی لوبنان بوو، لە لەندەن بوو. لەیادمە گفتوگۆیەكمان لەگەڵ دۆستاندا ئەنجامدا و من بە بەرپرس دانرام كە لەگەڵ جەنابی "شێخ مەهدی شەمسەدین "قسەبكەم و داوایلێبكەم كە بڕوات بۆ "سوریا"و "لوبنان" لەگەڵ "حافیز ئەسەد"دا قسەبكات تاكو بە مۆڵەتی ئەو و هاوڕایی ئەو جەنازەی مەرجوم بەرەو "سوریا" بگوازرێتەوە و بەمجۆرەش ئەمكارەمكرد. لە فرۆكەخانە جەنابی "شەمسەدین" پێیوتم راستەوخۆ لێرەوە دەچم بۆ "سوریا"و گفتوگۆی پێویست دەكەم. بەهەرحاڵ ئەمكارانە ئەنجامدران و جەنازەی مەرحوم دكتۆر بەرەو "سوریا" گوازرایەوە، بەڵام لە شەقامەكانی "لەندەن" هەواڵێكیتر هەبوو و شتێكیتر دەگوزەرا. ئەمكارانەی كە عەرزمكردن هەمیشە لەپشتی پەردەوە ئەنجامدەدران. لە شەقامەكانی "لەندەن" ژمارەیەكی زۆر لە فێرخوازان و لایەنگرانی مەرحوم "شەریعەتی" كۆبوبوونەوە و تابوتێكیش لەپشتیانەوە دەجووڵا. هەڵبەتە ئەم تابوتە خاڵیبوو و جەنازەی دكتۆری تێدانەبوو، چونكە ترسی ئەوە هەبوو كەسانێك پەیدا ببن و بێحورمەتی یان هەر رووداوێكی نەخوازراو ئەنجامبدەن. ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی هی ئەوكاتەی لەبەردەستدان گەر بیانبینن، بەتەواوی دیارە كە زۆرێك لە خەڵكی، سەروروخساری پێچراو و بەهاوار و خرۆشاوەوە بەرەو ئەو تابوتە هێماییە دەڕۆن. بۆ "ئیمام بارە" هاتن، واتە هەرئەم شوێنەی كە ئێستا تیایدان، كۆبوونەوەیەكی شكۆدار بەئەنجامگەێنرا و پاش ئەوە هەڵبەتە كۆبوونەوەی زۆر لە بەریتانیا و وڵاتەكانیدیكە ئەنجامدرا و هەموویان یادی مەرحوم "شەریعەتی"یان بەزیندوویی راگرت. لەهەمووی كاریگەرتر، دانیشتن و كۆبوونەوەیەك بوو كە لە "مەشهەد" ئەنجامدرا و باوكی مەرحوم دكتۆر لەودانیشتنەدا هەبوو و وتەیەكی كورت، بەڵام بە دەستەواژەی "فیردەوسی" پڕ لەئاوی چاو، لەوێ‌ باسكرد كە كاسێتی ئەو وتارە بەخێرایی لەهەموو شوێنێكەوە بڵاوبوویەوە. •••
سەرچاوە:
كتێبی "از شریعتی"، ن/ د.عبدالكریم سروش، موسسە فرهنگی صراگ، تهران، چاپ دوم، 1385، ص 248-255.
33698 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, May 4, 2016
زیاتر
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
عەلی شەریعەتی ..ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی ) لە خەباتی ئیسلامی
پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی پیاوێك
هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی: موسعەب ئەدهەم
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نالی
ساكار ئه‌كره‌م حه‌مه‌ ساڵح
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پڕۆژه‌ی نالی،
پڕۆژه‌ی بیرلێكراوه‌ی مه‌ولانا خالید
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئه‌و گرێكوێرانه‌ی له‌ ژیانی نالیدا ناكرێنه‌وه‌
م. عه‌لی
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
په‌یامی نالی
د. سه‌باح به‌رزنجی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مه‌یخانه‌یی دڵ
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
جارێکیدی لەگەڵ حەزرەتی نالی
حەکیم مەلا ساڵح
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
نالی، لە نیشتمانی مەعریفەوە تا غوربەتی زمان
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رەخنەکار و مامۆستای زانکۆ، عەبدولخالق یەعقووبی
سازدانی: هەرێم عوسمان
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
دیدار له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌مه‌ نوری عومه‌ر كاكی
مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی
سازدانی هه‌رێم عوسمان
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
تێڕامانێك له‌ ژیاننامه‌ی نالی
حه‌بیب جاف
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
گرفتی بێقەوارەیی كورد لە سەردەمی عەولەمەدا
سەلام عەبدولكەریم
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دەوڵەت- نەتەوە
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان خەون و راستیدا
گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆر سەعید شەمس
ئا: هادی محەممەدی
هەڵوێستی توركیا لە فیدراڵیزمی
هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری
ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
دەوڵەتی كوردی.. خەونە وازلێنەهێنراوەكەی كورد
وتووێژ لەگەڵ د.سەردار عەزیز
سازدانی وتوێژ: سەلام عەبدلكەریم
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئاستەنگەكانی بەردەم سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان
هێمن ئیبراهیم
وردەكارییەكانی خەباتی چەكداریی
لە ئەجێندای (پەكەكە)دا
بەشێك لە كتێبی كچە رۆژنامەنووس (ئەلیزا ماركۆس)
وەرگێڕانی: ماجید خەلیل
دەوڵەت، لەنێوان خواست و كاردانەوە
محەمەد مێرگەسۆری
توركیا : چارەسەركردنی كێشەی كورد و
دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا
خالید دۆستی
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
دەوڵەتی كوردی
حەقیقەتە یان یۆتۆپیا
ن: ئەبرەم شبیرا
و: بیلال ئیسماعیل
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد
دەرگیریی و كاریگەرییەكان لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
سەردەمێكی هاتوو بۆ كورد
ئه‌کره‌م مهیرداد
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
پشكوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ
به‌رزان مه‌لا ته‌ها
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
نووسینی د. بیل پارك
وەرگێڕانی: سان بەرزان ئەحمەد
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان
هادی محه‌مه‌دی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
كۆتایی دەوڵەتی شۆرشگێڕەكان
حەبیب محەمەد دەرویش
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مژمۆری چاوی شێخ ره‌زا و دیده‌ی رۆشنی مه‌وله‌وی
سونبولی ئایینی كاكه‌یی له‌ نێوان تێڕوانینه‌كانی
شێخ ره‌زا و مه‌وله‌ویدا
همایۆن ساحیب
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
چاكشوێن و به‌دشوێنی شێخ ره‌زا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010