قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له دێرین زه‌مانه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ پڕن له رووداوی ههمهجۆر، ئه‌م رووداوانه‌ش هه‌یانه تراژیدین و هه‌یانه پڕن له كۆمیدی و مه‌رجیش نییه ئه‌و رووداوانه‌ی كه له سه‌ره‌تادا به تراژیدی ده‌ستیپێكردبێت كۆتایه‌كه‌شی هه‌ر تراژیدی بێت 0
ئه‌و رووداوانه‌ی كه سه‌ره‌تا به كۆمیدی ده‌ستپێكردووه تا كۆتاییش هه‌ر كۆمیدی بێت، مێژووش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه چه‌ندین ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهان له سه‌رده‌مه دێرینه‌كان سنووری وڵاته‌كه‌یان فراوانكردووه له‌سه‌ر حیسابی وڵاتانی‌تری دراوسێیان به‌ڵام له ئاكامدا به‌هۆی چه‌ند فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی یان به‌هۆی سه‌ركرده‌یه‌كی لاوازه‌وه یان به‌هۆی سته‌می زۆری ئه‌و وڵاته‌وه بووه‌ته هۆی شڵه‌ژانی بارودۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان سه‌رئه‌نجام له‌ناوچوون.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا بخشێنین به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی (ماد)ی كوردی كه سه‌ره‌تا سنووری خۆی چه‌ند فراوانكردووه به‌هۆی ئیداره‌یه‌كی تۆكمه‌وه به‌ڵام له كۆتاییدا به‌هۆی چه‌ند فاكته‌رێكه‌وه وڵاتی (میدیا) هه‌ره‌سیهێنا و كۆرشی دووه‌م توانی ده‌وڵه‌تی ماد له‌ناوبه‌رێت له ساڵی (550 پ. ز) ده‌وڵه‌تی ماد بوو به به‌شێك له ده‌وڵه‌تی هاخامهنیش و كۆرش بوو به میراتگره‌وه‌ی ماده‌كان و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وان توانی وڵاتی خۆی فراوانبكات و په‌لاماری چه‌ند وڵاتێكی‌تر بدات وه‌كو بابل و لیدیا و توانی داگیریانبكات و له دوای ئه‌ویش كوڕ و نه‌وه‌كانی (قهمبیس و باردییا و دارا و ئهحشویرش) ئه‌م رێچكه‌یان گرت بۆ داگیركردنی وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت وڵاتی گریك (ئه‌سینا و ئه‌سپارتا) تا له كۆتاییدا له دوایه‌مین پادشایان (داریۆش) كۆتایی به حوكمی هاخامنیش هات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له شه‌ڕی گۆگامێلا له نزیك هه‌ولێر ساڵی (333-331 پ.ز)
هاخامهنیش كێبوون؟
ئـــه‌و پادشایه بوو كه فه‌رمانڕه‌وایی دهكـــرد له وڵاتی فارس له باشووری رۆژئـاوای ئێران ئه‌وه‌شیان وه‌كو مێژوونووسی یۆنانی (هیرۆدۆتس) ده‌ڵێت: (چیش و وپیش) له‌نێوان ساڵه‌كانی (675 - 640 پ.ز) كه كوڕی كه‌سێك بووه ناوی هاخامهنیش بووه كه ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌خمینی و بۆ خۆی نازناوی پادشای (ئینشان)یان لێناوه و دانی به ده‌سته‌ڵاتی میدییه‌كان ناوه له سه‌رده‌می (فرائورد) (خشتریتا)، به‌ڵام له دوای مردنی ئه‌و پادشایه له‌وكاته‌دا (ئالاكیسین) له وڵاتی میدییه‌كان بوون به خێزانێك له ئهخمهنشییهكان كه زۆرتر هه‌ستیان به سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرد له پاش مردنی (چیش وپیش) وڵاتهكـهی دابه‌شكرا له‌نێوان دوو كوڕه‌كه‌ی (ئاریا منیاو) (640- 590 پ.ز)و (كورشی یه‌كه‌م) (640-600 پ.ز).
له ماوه‌ی شه‌ڕی (ئاشور باینباڵ) له‌گه‌ڵ عیلامییه‌كان كورشی كوڕه گه‌وره‌ی به ده‌وڵه‌تی ئاشور سپارد وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی نێوانیان، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه گۆڕانی به‌سه‌رداهات له دوای رووخانی نه‌ینه‌وا له ساڵی (612 پ.ز)، مه‌لیكی ئهخمین بوو به هاوپه‌یمانی پادشای میدییه‌كان، ئاریا منیا كوڕه‌كه‌ی كه ناوی (ئیرسام) كــــه ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه‌ده‌ست ده‌ستی كێشایه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ (قهمبیسی یه‌كه‌م) كوڕی كۆڕش .
له‌دوای ئه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا داگیركرا له ساڵی (612 پ.ز) وڵاتی ئاشوری به شێكبوو له باكووری وڵاتی رافیدینی كۆن و هه‌ستا به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌نێوان (ملیك الماژبین و نابو بولاسهر) پادشای بابل دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كلدانییه‌كان تێیدا كه سه‌ر به وڵاتی بابل بوو و ئیمپراتۆری (نه‌بو خوزنهسر) كه به زۆری میدییه‌كان گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی رێگایان خۆشكرد بۆ (نابوبولاسر) كه هه‌ستی به به‌رپاكردنی جه‌نگی ئه‌رمینا كرد به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئاشوریدایه، به‌ڵام هۆزه فارسه ده‌شته‌كییه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه بوون كه له باشووری ئێران نیشتهجێبووبوون هه‌وڵیانده‌دا و له‌ونێوه‌نده‌دا (چیش پیش)ی هاخامهنیش توانی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا به بیانووی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌م ناوچه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا هی فارسه‌كانه نه‌ك هی عیلامییه‌كان. چیش وپیش و كوڕه‌كانی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا له باشووری ئێران، ئه‌وانه‌ش كۆرشی یه‌كه‌م و ئه‌ریا منیا بوون، كۆرش توانی ببێت به دامه‌زرێنه‌ری راستی بۆ ئهخمینییهكـان كــه ده‌سته‌ڵات بگرێته‌ده‌ست و ببێت به پادشا به‌سه‌ر(ئینشانهوه) پاشانیش شاری (ئهگبهتانا) بكاته پایته‌ختی خۆی.
هۆكاره‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی هاخامهنیش (ئه‌خمینی)
شای ماده‌كان (ئیستیاكس) كچی خۆی ده‌دات به كهمبۆجیای پادشای فارسه‌كان كهمبوجیش له شاهانی ئه‌نزانی بووه، كوڕه‌كه‌ی ناوی كۆرش بووه، كاتێك كۆرش گه‌یشته ته‌مه‌نی 12 ساڵ له ناوچه‌ی خۆیان به ئه‌سپسواری و تیرهاوێژی خۆی راده‌هێنێت تا به‌ته‌واوی زاڵبوو كه بتوانێت جهنگبكات و هه‌موو فارسه‌كان بكات به یه‌ك و هێرشیكرده سه‌ر ماده‌كان، به‌ڵام شكستیهێنا، به‌ڵام نائومێدنهبوو جارێكی‌تر كۆرش خۆی ئاماده‌كرده‌وه بۆ جه‌نگ، به‌ڵام شای ماده‌كان به سه‌ركردایه‌تی وه‌زیری سوپا كه ناوی (مهزبور) بوو راسپارد له‌شكرێكی گه‌وره ئاماده‌بكات بۆ له‌ناوبردنی كۆرش، به‌ڵام سه‌رله‌شكری ماده‌كان خیانهتیكرد و له‌شكره‌كه‌ی بۆ تۆڵه‌ستاندنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌شكره‌كه‌ی به‌ره‌و شای هاخامهنیش برد و وه‌ختێك كۆرش ئهوهیزانی خۆی به‌هێزتركرد و هه‌ندێ له هۆزه‌كانی له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ماده‌كان بوون په‌یوه‌ندییان به كۆرشهوه كرد، دوای ئه‌وه سهرلهشكرێكی ماده‌كان له‌گه‌ڵ سوپای كۆرش به‌رامبه‌ر یه‌ك بوونه‌وه به سه‌ركردایه‌تی (ایغ تود یگو) شه‌ڕێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ كۆرش كرد و له‌و شه‌ڕه‌دا كۆرش سه‌ركه‌وت و (ایغ تود یگو) به‌دیلگیرا.
هۆی شكستی ماده‌كان ناڕهزاییبوونی فارسه‌كان بوو كه شاهانی ماد سه‌رگه‌رمی خۆشگوزه‌رانی و باجوه‌رگرتن بوون.
به‌پێی گوته‌ی روونكراوهی مێژووناسی یۆنانی (هیرۆتۆتس) ئه‌خمینییه‌كان هه‌وڵیانداوه كه ده‌سته‌ڵات له ده‌ستی میدییه‌كان بێننه‌ده‌رێ و بیخهنهژێر ده‌ستی خۆیان، ئه‌و راستییه‌ش دیاره ژنهێنانی قهمبیسی یه‌كه‌م كه كچی پادشای میدی كه ناوی (ئه‌ستیاك) بوو ناوی كچه‌كه‌ی (مندانه) بوو، ئه‌وه‌ش گومانی تیانییه كه ئه‌و ژنهێنانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌خمینییه‌كان تۆكمهتركرد .
له‌ڕاستیدا جیهانی رۆژهه‌ڵات له خوار رووداوه‌كان مایه‌وه تاكو نیوه‌ی سه‌ده‌ی 6 پ.ز كه دابه‌شكرا له‌نێوان ده‌سته‌ڵاتی میدیا و بابل به پلانێكی نه‌خشه بۆكێشراو كه (نه‌بو خوز نه‌سر) بوو، ئه‌خمینییه‌كان هیچ ده‌ورێكیان نه‌گێڕا له‌مكاته‌دا بێجگه‌له ده‌ورێكی ناوه‌ندی نه‌بێت .
كاتێك (قهمبیسی یه‌كه‌م) كچی پادشای میدی هێنا له‌وكاته‌دا كوڕه‌كه‌ی كۆرشی دووه‌م بووبه جێگره‌وه‌ی پادشای میدی، لێره‌دا دیاره پێش مردنی باوكی كۆرش له میدیا ژیابوو بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌شداریكردبوو له چه‌ند هێرشێكی سه‌ربازی له دژی مه‌لیكی میدی جه‌نگابوو (سێ ساڵ)، به‌ڵام كۆرش ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ كورسی ده‌سته‌ڵات له فارس وه‌ربگرێ، پادشای میدی گه‌وره (ئه‌ستیاك) داوایكرد كه هێز ئاماده‌بكرێت له ههمدانهوه بۆ به‌رگریكردن له خۆی، به‌ڵام ئه‌و هیچ گوێی به هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌دا به‌ڵكو ده‌ستیكرد به سه‌ره‌تایه‌ك له شه‌ڕ له دژی میدییه‌كان و سه‌ركه‌وت.
خیانه‌تی هه‌ندێك نهجیبزادهكانی ماد به‌رامبه‌ر (ئه‌ستیاك) پادشای ماده‌كان كه ده‌بێته هۆی شكستهێنانی له‌شكری ماده‌كان به‌رامبه‌ر كۆرش و فارسه‌كان، وه‌ختێك كه (ئه‌ستیاك) نزیكبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای فارسه‌كان به فه‌رمانده‌یی (كۆرش) ئاگادارده‌بێت سوپای ماده‌كان به فه‌رمانده‌یی (هارپاك) واتا ئه‌و پیاوه‌ی كه له پێش له‌دایكبوونیدا ئاگاداری به‌خێوكردنی كۆرش ده‌بێت له شیره‌خۆریدا رزگاركه‌ری كۆرش ده‌بێت له‌مه‌ڕ ئه‌و پیاوه هه‌لی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه كه هه‌ر له كۆنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرش ده‌ستی هه‌بووه، كه نزیكی باوكی كۆرش بووه، كۆرش كوڕی كهمبوجی یه‌كه‌م بوو، په‌یمانی به كۆرش دابوو كه دژی (ئه‌ستیاك) خیانه‌ت و تاكتیكی لێبكات و كۆرش زۆری هانیدا تا دژی ماده‌كان بوه‌ستێ.
له‌وكاته‌دا هه‌ندێ له نه‌جیبزاده‌كان له سه‌ر كێشی (ئه‌ستیاك) بێزاربوون و له ده‌وره‌ی كۆرش كۆبوونه‌وه و كۆرش هانی ئه‌وانیدا و پاداشتی دانێ كه كۆرش به پادشای خۆیان و (ئه‌ستیاك) به خوێنمژ ناوزهندبكهن.
په‌یماننامه‌ی پێشووی نێوان (هارپاك)و (كۆرش)و به یارمه‌تی كۆرش نه‌خشه‌ی بۆ كێشرا كه مادهكــان چونه‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ فارسه‌كان ده‌ستیان به جه‌نگ كرد لــــهناو له‌شكری ماده‌كان، ئاگایان له تاكتیكی (هارپاك) نه‌بوو، بۆیه دوای چوارجار هێرشكردنی كۆرش ماده‌كان شكان.
شهڕهكـانی كـۆرش
1. داگیركردنی لیدیا:
دوای داگیركردنی هه‌مه‌دان وڵاتی گه‌وره‌ی ماد له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی كۆرش وڵاتی فارس به‌ره‌و فراوانبوون هه‌نگاوینا و وڵاتی فارس بوو به سێ ویلایه‌ت، ده‌وڵه‌تی نامی واتا (لیدیا و بابل و میسر) چوونه مێزی گفتوگۆ بۆ یه‌كگرتنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرش، ئه‌وه‌بوو هه‌واڵی شكانی ده‌وڵه‌تی ماد به ده‌ستی كۆرش به ئاسیای رۆژئاوادا بڵاوبوه‌وه، كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌و وه‌خته زۆر به‌وكاره سه‌رسامبوون و هه‌ر وڵاته و له‌به‌رخۆیه‌وه نوێنه‌ریان ده‌نارد بۆ لای كۆرش بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان باجدان، له ترسی كۆرش و پاراستنی وڵاته‌كه‌یان.
پاشان ئه‌و سێ وڵاته واتا (لیدی و میسر و بابل) یه‌كیانگرت به سه‌ركردایه‌تی (گرزوز) كه ده‌یه‌ویست به‌سه‌ر له‌شكری كۆرشدا زاڵ‌بێت و هێرشیكرده سه‌ر به‌رزییه‌كانی (پتریوم) كه پایته‌ختی كۆنی حیسییه‌كان بوو داگیریكرد .
له‌هه‌مان پایزی ئه‌و ساڵه‌دا جه‌نگێكی سه‌خت له‌نێوان له‌شكری لیدی و فارسه‌كان روویدا كه له ئه‌نجامدا به‌رگری لیدییهكان بێئهنجامبوو، چونكه ئه‌و ساڵه زستانێكی زۆر سه‌ختبوو، دوای (گرزوز) سه‌ركردایه‌تی هه‌رسێ وڵاته هاوپهیمانهكه واتا (لیدییه و بابل و میسر) كرد، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت، ساردیی زستان به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ساڵێكی‌تر هێرشبكات، به‌ڵام كۆرش به‌خێرایی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی بابل پهیمانیبهست كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆرش نه‌كات، له‌وكاته‌دا (گرزوز) ناچاربوو به‌خێرایی له‌شكر و تفاقی كۆبكاته‌وه له ده‌وری پایته‌خت كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆرش بكات، پادشای لیدی واتا (گرزوز) یه‌كه‌م سوارچاكه‌كانی خۆی نارد به‌ره‌وڕووی له‌شكری كۆرش، به‌ڵام سوارچاكه‌كانی كۆرش هه‌موو وشترسوار بوون كه ئه‌سپه‌كانی لیدییهكان له وشتره‌كان ترسان و ره‌وینه‌وه و له‌شكری كۆرش دوایانكهوتن و ده‌وڵه‌تی لیدییان كۆتایی پێهێنا ساڵی 546 پ.ز.
كاتێك كۆرش توانی وڵاتی میدییه‌كان له‌ناوبه‌رێت بیری له داگیركردنی (لیدیا) كرده‌وه كه پایته‌خته‌كه‌ی شاری (ساردس) بوو، یه‌كه‌م وڵات كه سكه‌ی دراوی لێداوه له‌وپه‌ڕی وڵاتی رافیده‌ین لای رووباری خاپوور و باكووری سوریا توانی له‌ناویبه‌رێت.
سه‌ركه‌وتنی دژههێرشهكانی كۆرش ساڵه‌كانی 546 – 547 پ.ز هێرشی (گرزوز) وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئازادای هه‌ڵبژاردن و مه‌رامی ستراتیژی به‌رامبه‌ری كۆرش په‌یوه‌ندیكردنی سوپایانی ماده‌كان، سوپاكانی كه فه‌رمانڕه‌وایی هێزه‌كانی و ئاسیای ناوه‌ندیان ده‌كرد دوای ده‌ستتێوه‌ردانی (ئهگبهتانه) له‌سه‌ر ده‌ستی كۆرش و لێره‌دا كۆرش یه‌ك هێزی رێكخست و به سه‌ركردایه‌تی خۆی به‌تایبه‌تی كه ئه‌و به‌ره‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی پله‌به‌پله له‌گه‌ڵ سوپاكانی سه‌ر رێگای خۆی، ئه‌و ناوچانه‌ی كه گرتبوونی هه‌مووی چه‌كداركردن و كردنیه هێزی به‌رگری سوپای فارس، به‌جۆرێك كه سه‌رئه‌نجام به نووسینی (هیردۆتس) كه جیهانگیری فارسه‌كان به‌رامبه‌ر (گرزوز) پادشای (میدیترانه) بوو كه شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو بوو و له‌شكری فارسه‌كان به سه‌ركردایه‌تی كۆرش كه‌لوپه‌لێكی زۆر به‌هێز و چه‌كێكی به‌توانا كه چه‌كی قهڵاڕووخێنن له‌به‌رده‌ستا بوو، ئابلوقه‌ی شاری (ساردس)دا و ئه‌و قهڵاڕووخێنانه زۆر سوودی به سوپای كۆرش گه‌یاند كه قهڵاڕووخێنهكان توانییان سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر كاره‌كانیاندا، به وته‌ی (دیوی دور سیسلی) كۆرش دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌چێت بۆ ناو (كابادوكیا) فه‌رمانیدابوو كه به پادشای (لیدیه) بڵێت و تێیبگه‌یه‌نێ كه له‌مه‌ودوا ته‌نها ده‌توانێت به‌ناوی یه‌ك (ساتراب) واتا والی له وڵاتی خۆی بمێنێته‌وه، ئه‌و داواكارییه به شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی (كرزوز) كرایه‌وه به واتای ئه‌وه‌ی به‌بێ خوێنڕشتن و جهنگڕوودان، كۆرش داوایكرد له فارسه‌كان كه به فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ره‌كی بناسرێت، كۆرش به (مالك رقابی) سارد بناسێنێت و له به‌رامبه‌ر كۆرش (كرزوز) به ئاشكرا به هێز و قوه‌تی خۆی بــاوهڕیكرد و لــهلایهكیتریشهوه (كرزوز) لــهژێرهوه لــه‌گه‌ڵ (ئه‌سپارتا) په‌یماننامه‌یه‌كیان مۆركردبوو كه یه‌كبگرن و هیواداربوو به یارمه‌تی ئه‌وان هێز و یارمه‌تی بۆ بنێرن و به هێزبێت كه ئه‌و شاره بگرێته‌وه.
هێرشی (تابانی گرزوز) كه (قهراسوی هیڵس) ئامـادهیكردبوو، له‌گه‌ڵ له‌شكری كۆرشدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناوچه‌ی (پتریه) له (كاپادۆكیا) شه‌ڕ روویدا، به‌ڵام (گرزوز) سه‌رنه‌كه‌وت شكستیخوارد، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به چاكترزانی و پاشهكشهیكرد له شه‌ڕدا.. چونكه وه‌رزی زستان بوو بیریشیكردهوه كه یه‌ك سوپای به‌هێزتر پێكبهێنێت بۆ شه‌ڕكردن به‌رامبه‌ر به كۆرش كه له‌و ماوه‌یه‌شدا له هێزه‌كانی و یارمه‌تییه‌كانی هاوپه‌یمانانی خۆی سوودوه‌ربگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له‌شكره‌كه‌ی بۆ شاری (كاپادۆكیا) هێنایه‌وه له‌شكره‌كه‌ی دابه‌شكرد به سه‌ر جێگای لهشكرگاكانی خۆی، به‌ڵام كۆرش هه‌ستی به‌و شكانه‌ی (گرزوز) كــرد كه لهشكرهكـــهی ناتوانێت لــه زستاندا شهڕبكات، كــۆرش هێرشیكرده سه‌ریان و سوپای (لیدییهكان) واتا (گرزوز) پهڕاگهندهكرد. له‌م شه‌ڕه‌دا (گرزوز) رایكرد تاخۆی بگه‌یه‌نێته قه‌ڵای شا كه خۆی بشارێته‌وه و لێره (گرزوز) چه‌ند په‌یامی بۆ هاوپه‌یمانانی خۆی نارد تاكو یارمه‌تیبده‌ن به‌ڵام یارمهتیاننهدا و له تاكتیكێكی شه‌ڕدا (گرزوز) له 14یه‌مین رۆژی شه‌ڕیدا به‌دیلگیرا و هه‌واڵ گه‌یشت به (ئه‌سپارتا) كه هه‌رچی هێزی هاوپه‌یمانانه هه‌مووی له‌و شاره‌دا كهوتهدهستی كۆرش.
داگیركردنی بابل
ده‌سته‌ڵاتی (نه‌بو خوز نه‌سر)ی دووه‌م له‌نێوان 605 – 562 پ.ز كه یه‌كه‌م پاشای كلدانییه‌كان بوو به‌ڵام زۆر ئاشتی له‌گه‌ڵ میدییه‌كان ده‌پاراست و هه‌ستیان به چه‌ند هێرشێككرد دژی میسر، ئورشه‌لیمی داگیركرد و دووجار، ساڵی 597 – 587 پ.ز له دوای رووخانی ئه‌و شاره و په‌رستگاكانی ژماره‌یه‌كی زۆر له جووله‌كه كۆچیانكرد بۆ بابل (سبیل یه‌هود) یه‌كه‌م و (سبیل یه‌هودی) دووه‌م كه زۆر له سه‌رچاوه بزمارییهكان باسیانكردووه و له گرنگترین كاره‌كانی دروستكردنی په‌رستگایه‌كی گه‌وره‌بوو (بورجی بابل)ی پایته‌ختدا، ده‌سته‌ڵات له پاش ئه‌و سێ پاشایه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌سته‌ڵاتیان كه‌وته‌ده‌ست، پاش ئه‌وه‌ش (الحكم نبو نیت) بوو كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌سته‌ڵاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی (حه‌ڕان)و نبو نائد هه‌وڵیدا كه له‌و مه‌ترسییه خۆی دووربخاته‌وه له پاشای فارسه‌كان كه كۆرشی دووه‌مه له ماوه‌ی 550 پ.ز دروستیكردبوو له وڵات‌دا، هه‌وڵیدا بۆ دروستكردنی ناوه‌ندێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌ی رۆژئاوای جزیره‌ی عه‌ره‌بی كه له‌وكاته‌دا خه‌ڵكانی وڵاتی بابل جۆشكرابوون و به گیانێكی دینییه‌وه هه‌روه‌ها كۆرش توانی له ساڵی 539 پ.ز بابل داگیربكات به‌بێ به‌رگری و سهریاندانهواند بۆ ده‌سته‌ڵاتی كۆرش.
دوای داگیركردنی (لیدییه) له‌لایه‌ن كۆرش، پاشان چاویبڕییه بابلی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ڵێننامه‌كانی شكاند كه له‌نێوانیاندا هه‌بوو، بۆ یه‌كه‌مجار كهوتهجهنگهوه له ساڵی 547 پ.ز له‌گه‌ڵ بابلییه‌كان له‌وساڵه‌دا كه دایكی مه‌لیك (نابو ئائید) كۆچیدواییكرد و له‌وكاته‌شدا هێزه‌كانی كه‌وتبوونه بارێكه‌وه كه توانای سه‌ربازییان نه‌مابوو له دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی نابۆ ئائید له سوریا و فه‌ڵه‌ستین.. هێزه سه‌ربازییه‌كان كه‌وتنه دروستكردنی په‌رستگای (اله القمر) (سن) له حه‌ڕان، پاشان كۆرش له دیجله‌وه په‌ڕییه‌وه بۆ باشووری ئه‌ربیل له به‌هاری 547 پ.ز. له ساڵی 546 پ.ز هه‌وڵیدا كه ئاراسته‌كه‌ی بۆ باشووری خه‌لیج بگۆڕێ له‌وماوه‌یه‌شدا عیلامییه‌كان هاتن بۆ ئه‌كه‌د و كۆرش بوو به پادشای عیلامییه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی كۆرش گه‌یشته (قوت‌و) له‌نێوان زێی خواروو دیجله و شاخی سلێمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی (نه‌بو خوز نه‌سر) بوو و ئارابخا بوو به مه‌ركه‌زی فه‌رمانڕه‌وایی كه‌ركوكی ئێستا.
گرتنی بابل بۆ سوپای كۆرش سه‌ختبوو، چونكه ئه‌و دیواره‌ی به ده‌وری شاری بابلدا كرابوو به بورجی زۆر و دیواری قایم كه به‌رزی دیواری (80) زیراع بوو و پانییه‌كه‌شی (25) زیراع بوو، له‌سه‌ر دیواره‌كه‌ش (150) بورجی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بووه كه ده‌روازه‌ی شاریش (2) ده‌رگای ئاسته‌نگ و قایمبوون كه دروستكرا بوون له برونز و مس، كاتێك كورش نیازی داگیركردنی بابلی له دڵدا بووه له به‌هاری 539 پ.ز له‌شكری ئێران له دیجله په‌ڕینه‌وه له ساڵی 561 پ.ز (به‌خت نه‌سر) كه پادشای بابل بوو كۆچیدواییكرد بوو، ده‌وڵه‌تی بابل به ده‌ستی بازرگانێكه‌وه بوو كه هیچ زانیارییه‌كی نه‌بوو ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و به دوای شتی كۆن و به قیمهتدا ده‌گه‌ڕا وه‌كو تابلۆی دیواره‌كان و په‌رستگاكان و زێڕ و جهواهیرهكان.
پاشای بابل له نزیكی بابل له‌گه‌ڵ له‌شكری كۆرش جه‌نگا و شكستیخوارد و بابل كه‌وته‌ده‌ست كۆرش، به‌ڵام كۆرش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر میهره‌بان بوو كوشتاری لێنه‌كردن. دوای ئه‌وه‌ی كۆرش بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ شاری بابلی داگیركرد، له‌دوای هێرشه‌كه‌ی له عیلامه‌وه روویكرده (ئوروك) هێزی به كارهێناوه له دۆڵی (دیاله) له دژی سیپار، ئه‌وه‌ش هه‌مووی بۆ كۆتاییپێهێنانی ده‌سته‌ڵاتی (ئه‌ستیاك) بوو، كۆرش بوو به میراتگری به‌شێك له ده‌وڵه‌تی میدیا و بابل و زیاتر هه‌ندێك به‌ش له وڵاتی میدیا و بابل و رووباری (سجون – جیحون) له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای قه‌زوێن له ناوه‌ڕاستی ئاسیا، لێره‌دا زیاده‌ڕه‌وی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی پهرهیساند بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی میدیادابوون. به‌ده‌ستهێنانی رۆشنبیری جیاواز بۆ گه‌له‌كه‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو به دانانی كلدانییه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی یۆنانییه‌كان، دیانه‌تی (یهود) و (ئه‌هورامه‌زدا)و زیاتر بۆ په‌رستنی (اله مردوخ) له ماوه‌ی بیروباوه‌ڕی بابلی كۆن تیایدا گهشهیكردبوو. له ساڵی 528 پ.ز كۆرش له جه‌نگی (تارد) له ناوچه‌ی (ساكا) له باكووری رۆژهه‌ڵاتی یۆنان به سه‌ختی بریندارده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
حوكمی باردبیا
پاش مردنی كۆرش له ساڵی 528 پ.ز به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی، (باردبیا) حوكمی گرته‌ده‌ست و رێبازی باوكی گرت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌كه‌ی به‌ڵام لێره‌شدا ناكۆكی كه‌وته نێوان (قهمبیس)و (باردبیا) ناكۆكی ده‌ستیپێكرد و له پاش ئه‌وه باردبیا دهستیكـرد به جه‌نگ لــه دژی هێزی میسرییه‌كان كه له‌وكاته‌دا میسرییه‌كان توانیبوویان شاری (مه‌نف) داگیربكه‌ن و بیڕووخێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (قهمبیس) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر (پسامتیكی) سێیه‌م (فیرعه‌ونی میسر) له دوای شه‌ڕی (خگب) به هه‌موو هاوكارییه‌ك كه‌وته‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌ی له میسر به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه وه‌كو باوكی وابوو.
له‌وكاته‌شدا هه‌ستان به پیرۆزكردنی هه‌ندێ له خواكانی میسری و رێزگرتنیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستان به رووخاندنی پهرستگاكانیتر و هه‌ستا به پیرۆزگرتنی گیانداران له‌لای میسرییه‌كان.
لێره‌دا هه‌ستا به كێشانی هێڵێكی جه‌نگ له‌سه‌ر (قرتاجه)و (حه‌به‌شه)و (واحد ئامون) له تارابلس له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی كه بۆ لیبیا ده‌چێت كه‌وته جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌كه‌ی، به‌ڵام لێره‌دا ناچاربوو بگه‌ڕێته بۆ ئاسیا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش كه به‌رپابوو بوو له ئێران كه له دژی (باردبیا) هه‌ڵگیرسابوو به سه‌ركردایه‌تی پیاوێكی ئاگرپه‌رست ناوی (گا‌و ما تا) بوو، رایگه‌یاندبوو كه خۆی پادشایه له ساڵی 522 پ.ز كه هه‌موو ویلایه‌ته‌كان قبوڵیانكرد كه ئه‌و پادشایه و بانگی خه‌ڵكی كرد كه لێیانخۆشبێت له باجی (3 ساڵ) كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی باردبیا له شامه‌وه بۆ ئێران بۆ پشتیوانی ئه‌خمینییه‌كان و كۆتایی به بزووتنه‌وه‌كه‌ی (گاوماتا) هێنا، هه‌روه‌ها دوای مردنی باردبیا (دارای كوڕی استاپس) ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست و بۆ ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه‌ی (گاوماتا) له‌ناوده‌بات، كه (دارا)ش یه‌كێكه له لقێكیتری ئه‌خمینییه‌كان.
حوكمی دارای كوڕی ئهستاپس
كاتێك كه بارسای یه‌كه‌م پادشای میدییه‌كان بوو (دارا بن ئهستاپس) یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه وا نه‌خشه‌ساز بوو توانی له‌سه‌ر چیای بێستون به خه‌تی بزماری به سێ زمانی (فارسی كۆن و عیلامی و ئه‌كه‌دی) بنووسێ كه پێكهاتبوو له بابه‌تی كورسی ده‌سه‌ڵات و كاره‌كانی و هه‌واڵی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌ی و رزگاركردنی له تێكچوون له كاتێك كه شۆڕشی ناوخۆیی به‌تایبه‌ت له به‌شێكی تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئــه‌و وڵاته سهریههڵــدا كــه ئه‌وه‌ش كۆتایی به‌سه‌ر حــه‌وت گــه‌وره پیاوانی نــاوخۆیی هێنا یه‌كێك لـهوانه (گا‌و ماتای ساحر) كه كاتێك بانگهوازیكرد وتی باردبیا برای (قهمبیس، جیشراته) له‌كاتێكدا ئه‌وان نه‌وه‌ی (كهیخهسرهوی) میدی بوون، دارا داگیركردنێكی نوێی ده‌ستپێكرد بۆ چه‌ند ویلایه‌تێكی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه‌ی له كاتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شۆڕشی ناوخۆییدا له‌وانه‌ش داگیركردنی میسر و سوریا و لیدیا و سوس و میدیا و ئه‌رمینیا و ئاشور و بابل، به‌ڵام شۆڕشی بابل زۆر به‌هێز بوو ده‌ستیگرت به‌سه‌ر هه‌شت شاردا‌و (تیدین تو) ئاشكرایكرد كه خۆی پادشایه به سه‌ر بابله‌وه به ناوی (نه‌بو خوز نه‌سر)ی سێیه‌م، به‌ڵام هێزی ئه‌خمینی تووشسی چه‌ند ئاسته‌نگێكی گه‌وره بوو له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له پایته‌خت، به‌ڵام ئه‌و پادشایه هێزێكی به درێژای كه‌ناره‌كانی دیجله له رۆژئاوادا دانابوو، كاتێك هێرش ده‌ستیپێكرد (دارا) له رووباره‌كه په‌ڕییه‌وه و گه‌یشته بابل و چوارده‌وری گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوارده‌وری گیرابوو هه‌واڵ گه‌یشت به ده‌ستپێكردنی شۆڕشی دووه‌م له شاری (سوس) بابلییه‌كان به‌ربه‌ره‌كانێی ئهخمینییهكانیان كرد به هێز، به‌ڵام له مانگی (11)ی شوباتی 521 پ.ز ته‌سلیمبوون، (دارا) زۆر له هاوڕێكانی له‌وشاره‌دا كوژران.
دارا ئیمپراتۆری ئهخمینییهكانی دابه‌شكرد بۆ (10) ده ویلایه‌ت و هه‌ر ویلایه‌تێك (والییه‌ك) فهرمانڕهواییدهكات و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ش هه‌ڵبژێردراون له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پادشا و خێزانی پادشاوه، ئه‌و فهرمانڕهوایهتییهش (36) ساڵ كاریكرد به به‌رده‌وامی توانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی حكومی فه‌رمانڕه‌وایی رێكبخاته‌وه كه درێژده‌بێته‌وه له سنووری باكووری (ئه‌فریقیا و ساحیلی ئه‌لعاج) تاكو رووباری (هیندۆس)و لــه ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای قه‌زوین لـه باكووریه‌وه تاكو زه‌ریای هیندی له باشوور، به‌ڵام ده‌ستدرێژی نهكردهسهر (هیند و ئهسكین).
دارا چه‌ند شارێكی له یۆنان داگیركرد و جه‌نگ ده‌ستیپێكرد له وشكانی و ده‌ریا له ئه‌سینا هێرشه‌كه‌یان خراپ تێكشكا له پێكدادانی (ماراسۆن) به سه‌ركردایه‌تی (پول مارخوس)و (كالی ماكوس) و (میلتیا دیاس)و زه‌ره‌روزیانی ئهپینییهكان به (192) پیاده ده‌خه‌مڵێنرێت و زه‌ره‌روزیانی ئه‌خمینییه‌كان (6400) كه‌س بوو كه ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌رنجڕاكێش و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو له ساڵی 490 پ.ز.
(دارا) به‌رده‌وامبوو له دژایه‌تیكردنی ئه‌پینا تا شكستخواردنی له ئه‌پینا. له دوای مردنی خۆشی (دارا) له ساڵی 485 ی پ.ز كوڕه‌كه‌ی (ئهحشویرش) ده‌سه‌ڵاتی ئهخمینییهكانی گرته‌ده‌ست كه باوكی پێش مردنی كورسی ده‌سته‌ڵاتی پێسپاردبوو.
دواتریش ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی له‌سه‌رده‌ستی دارای سێهه‌م له شه‌ڕی (گۆگامێلا) له ساڵی (333تا331پ.ز) له ئه‌ربائیلۆ هه‌ولێری ئێستا كۆتایی به ده‌وڵه‌تی ئه‌خمینی دێت له‌سه‌رده‌ستی (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی)و هه‌ر لهجهنگهشدا دارا ده‌كوژرێت و سوپای ئه‌سكه‌نده‌ر به‌ره‌و ئێران ده‌چێت و شاری هه‌مه‌دان داگیرده‌كات و كۆتایی به دوا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌خمینییه‌كان دێنێت.
كۆتایی و سه‌ر ئه‌نجام
له‌ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه مێژووییه بۆماندهردهكهوێت كه نه‌ته‌وه‌ی كورد مێژووییه‌كی ئاڵۆز و شێواوی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه میلله‌تی كورد خاوه‌ن یه‌كه‌مین شارستانییه‌تی سه‌ر روویزهوین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه گوندی چه‌رمۆ و ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد و ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر و زه‌رزێ به‌ڵگه‌یه‌كی راستی مێژوویین كه گه‌واهیده‌ده‌ن كه كورد خاوه‌نی داهێنانێكی شارستانییه‌تن له جیهاندا، به‌ڵام جێگه‌ی داخه تاكو ئێستا ره‌چه‌ڵه‌كی كورد به‌دڵنیایه‌وه دیارنییه تاكو ئێستاش ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی بێگانه كه زۆربه‌یان دوژمنی كوردن مێژووی كورد ئاشكرابكه‌ن له زۆربه‌ی لایه‌نه ئیجابیه‌كانی ئه‌م گه‌له خاوه‌ن شارستانییه‌ته فه‌رامۆشده‌كه‌ن و باسیناكهن و ده‌یخه‌نه په‌راوێزه‌وه و لایه‌نه سلبییه‌كانی له مێژوودا تۆماركراوه بۆ ئێمه كه ده‌بێت ئێمه چاومان له نووكی خامه‌كانی بێگانه بێت ئاخۆ چیمان بۆ تۆمارده‌كه‌ن له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م میلله‌ته خاوه‌ن شارستانییه‌ته ده‌كرێت خه‌ڵكانێكی بێگانه بیكه‌نه موڵكی خۆیان و خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م شارستانییه‌ته بزانن و ده‌وڵه‌تی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م میلله‌ته خاوه‌ن شارستانییه‌ته فراوانبكه‌ن، نموونه‌ش ده‌وڵه‌تی ماده كه چۆن كۆرشی دووه‌م بوو به جێگره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ماد و ئه‌و شارستانییه‌ته كه‌مئه‌زموون و بێبنچینهیهی خۆی فراوانبكات له‌سه‌ر حیسابی ئه‌م هه‌موو شارستانییه‌ته گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ماد.
لیستی سه‌رچاوه‌كان
1. برۆفیسۆر یریریان، تاریخ امپراتوری هخامنشیان از كورش تا اسكندر، ترجمه: د. مهدی سمسار، جلد اول، دََ. ت
2. حسن پیرنیا، تاریخ ایران قبل از اسلام، چاپ سوم، چاپ سعدی، 1983
3. د . سامی سعید الاحمد و د. جمال رشید، تاریخ الشرق القدیم، بغداد، 1988
4. د . صالح احمد العلی، العراق فی التاریخ، دار الحریه للگباعه، بغداد 1983
5. ف / فون زودن، مدخل الی حچارات الشرق القدیم، ترجمه د. فاروق اسماعیل، مراجعه د. احمد ارحیم هیۆ، الگبعه الاولی، دار المدی للپقافه والنشر، دمشق، 2003
6. میدیا /ك.م. دیاكۆنۆف، بورهان قانع لاپه‌ڕه، 491
7. تاریخ الشرق الادنی القدیم ایران والاناچول د. سامی سعید الاحمد و رچا جواد الهاشمی ص 95.