زمانی کوردی و پێوه‌ندی به‌ناسنامه‌ی کورده‌وه محه‌مه‌د که‌ریمی
ئه‌م وتارهجهخت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی سه‌رنج راکێش ده‌کات
-۱ زمانی کوردی له‌رووی مێژووه‌وه
-۲ زمان و پێوه‌ندیی به‌ناسنامه‌ی مرۆڤه‌وه
-۳ زمانی کوردی و پهیوهستهبوونی به‌که‌سایه‌تی کورده‌وه.
زمانی کوردی له‌رووی مێژووه‌وه: زمانی کوردی له‌دید و بۆچوونی زمان‌ناسی و مێژوویی یهوهلهلقهبهھێزهکانی بنه‌ماڵه‌ی ھێندوئوروپایی یه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ھێندوئوروپایی رواوه. ئه‌م زمانهبهھۆی نزیکایهتیێکی زۆرهوهلهو ودووبنهماڵهنزیک دبێته‌وه‌و بهلقهگهورهکانی زمانی ئاریایی وه‌کوو مادی کۆن و پارسی کۆن وتاراده‌یه‌ک ئاوێستایی و په‌ھه‌له‌وی چه‌ندان بهڵگهودکۆمێنتی عه‌قڵی و زانستی ھه‌ن که‌راسته‌وخۆ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌که‌ن که‌زمانی کوردی ئه‌مڕۆ پاش ماوه‌ی ئال وگورهکانی زمانی مادیییه. له‌وه‌ی که‌زمانی کوردی ئه‌مڕۆ ده‌قاوده‌ق پاش ھه‌ندێک ئاڵوگۆڕ ده‌چێته‌وه‌سه‌ر زمانی مادی و لهوێوهسهرچاوهدهگرێت. گومانی تێدا نییه. یه‌کێک له‌و به‌ڵگه‌و دکۆمێنتانهی که‌راسته‌وخۆ زمانی کوردی ئه‌مڕۆ گرێده‌دات به‌زمانی مادیی کۆنه‌وه، حه‌وزه‌ی جوگرافیایی و ژینگه‌ی مادهکانهلهگهڵ ته‌واوی ئه‌و سه‌ر زه‌وینانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌خۆرھه‌ڵاتی ناویندا جێگای ژینی کوردانه‌و به‌کوردستان ده‌ناسرێت. یهکێکتر: ھه‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی کۆن له‌ھه‌موو لقی و دیالێکته‌کانی زمانی کوردی ئه‌مڕۆدا که‌ھیچ په‌یوه‌ندیی و ھاوبهشێیکی ده‌نگی و رواڵه‌تی و واتایی یان له‌گه‌ڵ ھیچکام له‌لقی زمانه‌کانی «ئیرانی» ئه‌مڕۆ دانیه. ئه‌گه‌رچی زمانی کوردی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانانی ناوچه‌که‌دا وه‌کوو عه‌ربی، تورکی، فارسی و ئه‌وانیتر لهفارسییهوهنزیکتر ھاوبهشێیهکیبهرچاو له‌نێوانیاندا ده‌بینرێت. وه‌کوو «گارتسۆنی» یه‌که‌م که‌س کهرێزمانی کوردی له‌ساڵی ۱۷۸۷دا بڵاوکردهوهزۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته(نزیکایه‌تی زۆری زمانی کوردی بهفارسییهوه) ده‌کات. ئه‌مه‌ش دهگهڕێتهوهبۆ دوو شت: یه‌که‌میان زمانی کوردی و فارسی سه‌ر به‌ھه‌مان چڵی زمانهئێرانییهکانهو سه‌دان و بگرهھهزاران وشه‌ی ئاوێته‌و ھاوبه‌شیان پێکهوهھهیه. به‌ڵام زمانانیتری ناوچهکهوهکو عه‌ره‌بی و تورکی به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کوردی‌دا نایه‌ته‌وه. دووه‌میان: چونکه‌کوردستان سه‌رچاوه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت و ئاڤێستاوگا تاکانه‌و ئایینی زهردهتشتیش ئایینی ھاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌و سهردهمهیوون به‌کورد و فارسه‌وه. ئه‌م دوو خاڵهھاوبهشهکهلهنێوان کورد و فارس‌دا ھه‌ن و ھاوھهستێکی کولتووری له‌نێوانیاندا پێکھێناوه) له‌نێوان کورد و نهتهوهکانیتردا نین. به‌م پێیهزمانی کوردی له‌ناو لقهزمانهکانی ئاریاییدا زمانێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌ھیچ یه‌ک لهزمانهکانیتر وهرنهگیڕاوه. بهڵکهلهھهموو زمانهکۆنهئێرانییهکان کۆنتره‌و پاڵپشتێکی بهھێزهبۆ زمانی فارسی و زمانهکانیتری ئێرانی «ئه‌مه‌ش وای کردوهکهنهتهوهی کورد له‌لایه‌ن فارسه‌کان به(رسهنترین قه‌ومی ئێرانی) ناوی لێببه‌ین. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دهستهواژهیهبۆ سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و پێناسهکانیهتی له‌کورد و به‌ره‌سمی نه‌ناسینی وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
۲- زمان و پێوه‌ندیی به‌ناسنامه‌ی مرۆڤه‌وه: زمان بهشێکهلهناسنامهی مرۆڤ و بناغه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و. زمان جگه‌له‌وه‌ی ئامرازی په‌یوه‌ندیی و راگهیاندنهبۆ زۆر شتی‌تر به‌کار ده‌برێت. لهوانهگوزارهلهویست و ھیوا و داخوازییه‌کان ـ ده‌ربڕینی بیر و بۆچوونه‌کان ـ به‌ده‌ستھێنانی زانیاری ھه‌مه‌جۆر و پێویست. بنیاتنانی پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌مرۆڤ ده‌توانێت بهھۆیهوهناسنامهیهکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات. گرنگی زمان لهسهقامگیربوونی که‌سایه‌تی مرۆڤدا بێوێنه‌یه. مه‌ھاباد قه‌ره‌داخی ده‌ڵێت: ھه‌بوونی زمانێکی گه‌شه‌سه‌ندو و ھه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌روونییه، بو ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت به‌باشترین شێوهگوزارهلهھهبوونی خۆی بکات پێویستهخاوهنی ئه‌و ھێزهدهروونیهبێت، که‌زمانێکی په‌ره‌سه‌ندوو پێی ده‌به‌خشێت: یان وه‌ک «ئیمسن» ده‌ڵێت گه‌شه‌دان به‌زمان گهشهدانهبهبناغهکانی بیروھزری مرۆڤایه‌تی. زمان به‌رھه‌مێکی کۆمهڵایهتییهمرۆ ناتوانێت له‌ته‌نیاییدا گهشهبهزمانی خۆی بدات. ئهوهپێداویستیهکۆمهڵایهتیهکانن کهزهمینهبۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زمان خۆش ده‌که‌ن. زمان به‌گشتی ئه‌و ئامرازهیهگوزارهله(من)ی خاوه‌ن زمان ده‌کات گوزارهلهبینین و بیستن و بیرکردنه‌وه‌کانم بۆ جیھان و ده‌وربه‌رم ده‌کات. به‌پێی وته‌که‌ی «ڤیکۆتسکی) زمان بڕیاردهرهلهوهی تۆ چۆن له‌جیھان ده‌گه‌ێت و بیری لێ ده‌که‌یته‌وه. له‌ھاوکێشه‌ی په‌یوه‌ندی زمان و ھزردا دهگهێنهئهنجامێک کهبهھوی زمانهوهبیرکردنهوهکانمان ده‌رده‌بڕین. به‌ڵام ھاوکێشه‌ی نێوان زمان و ناسنامهبهوتهفهلسهفییهکهی دیکات (من بیر دهکهمهوهکهواتهمن ھه‌م) خوی ده‌سه‌لمێنێت. دیکارت ده‌ڵێت: من بیر دهکهمهوهکهواتهمن ھه‌م. کلیلی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش زمانه. له‌م وته‌یه‌ی دیکارت ئه‌وه‌مان بۆ رون دهبێتهوهکهزمان و ناسنامهپهیوهندیێکی به‌ھێز و نهپساویان پێکهوهھهیه. به‌چه‌شنێکی وه‌ھا بێ یه‌کتری ناته‌واو ده‌رده‌چن و ھه‌ر یه‌که‌یان ته‌واوکه‌ری ئه‌وی دیکه‌یانه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یێکی لۆژیکی ئه‌م وته‌یه‌یی دیکارت شیکاریی بکه‌ین دهگهینهئهو قه‌ناعه‌ته‌ی که‌بڵێین: من زمان ده‌زانم که‌واته: ده‌توانم بیریکهمهوه، من بیر دهکهمهوهکهواتهمن ھه‌م. ئاکامی ئه‌م سوغراوکوبرا دهبێتهئهوهکهبڵێین: «من زمان ده‌زانم/ که‌واته‌من ھه‌م» واتا زمان نه‌وه‌ک ھه‌ر په‌یوه‌ندیی به، ناسنامه‌و که‌سایه‌تی مرۆڤهوهیهبهڵکهپهیوهستهبهبوونی مرۆڤیشهوهبهھهموو وزه‌و تواناکانیه‌وه. به‌چه‌شنێکی وا مرۆڤی بێ زمان مرۆڤێکی بیَناسنامهو بێناوهڕۆکهو ته‌نھا فیزیکی و جه‌سته‌یی حیسابی مرۆڤی بۆ ده‌کرێت.
۳- زمانی کوردی و پهیوهستهبوونی به‌که‌سایه‌تی کورده‌وه، که‌زمان و ناسنامهھهمان ھاوکێشه‌ی نێوان زمان وبیرکردنه‌وه‌یان ھه‌بێت. به‌و ئهنجامهدهگهین کهناسنامهو که‌سایه‌تی بێ زمان بوونی نییه‌و (من)ی تاکی کورد ئه‌گه‌ر له‌زمانی زگماکی و نه‌ته‌وه‌ییم شاره‌زا نه‌بم خاوه‌نی ھیچ جۆرهناسنامهیهکی نه‌ته‌وه‌یش نیم. ئه‌وه‌ش بزانین گرنگی زمانی زگ‌ماک لهوهدایهکهمهرجی فێربوونی ھه‌ر زمانێکیتری «بیانی» زاڵبوونی تهواوهبهسهر زمانی زگماکیداو. پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش راسته. که‌مرۆڤ له‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی شاره‌زا نه‌بێت، ناتوانێت زمانانی دی به‌باشی فێر بێت.
که‌زمان ئه‌و پهیوهندییهبناغهییهی ھه‌بێت به‌ناسنامه‌ی تاکهوهو تاکه‌کانیش بنباتنهری کۆمه‌ڵگه‌و نه‌ته‌وه‌بن ئیدی زمان رۆڵێکی مه‌زن و بڕیارده‌ر ده‌بینێت له‌درووستبوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا. ده‌زانین که‌زمانی کوردی چ له‌رابردوو چ له‌ئێستا و لهداھاتوویشدا زمانێکی سه‌ر به‌خۆیه‌و مێژوو ئه‌مه‌ی سهڵماندووهو گومانی تێدا نییه‌و ھه‌روه‌ھا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ سیما و خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و سترۆکتۆری زمانی کوردی په‌یوه‌ندی ھهیهبهستراکتۆری بونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردوکهسایهتی مرۆڤی کورده‌وه.ھه‌موو ئهمانهتایبهتمهندێتی خویان ھه‌یه‌و جیامان دهکهنهوهلهنهتهوهکانی دراوسێ و ده‌ورووبه‌ری. وه‌کوو «ڤێڵیڤێسکی» ده‌بێژیت: زمانی کوردی له‌سه‌رده‌می ساسانیهکانهوهزۆربهی ئه‌و سیما و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خۆی که‌له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا پێیهوهدیاربوون ھه‌بوون و لهزمانانیتری ناوچه‌که‌یان جیا ده‌کرده‌وه. ئه‌گه‌ر وایهلهسهدهکانی شه‌شه‌م و حهوتهمهوهئێمهدهتوانین وه‌کوو میلله‌تێکی خاوه‌ن زمانی سه‌ربه‌خۆ باس له‌خۆمان بکه‌ین. ھه‌روه‌ھا «مینۆرسکیش» جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی زمانی کوردی و تایبه‌تمه‌ندی و خهسڵهتهتایبهتییهکانی ده‌کات و له‌م بارهوهدهڵێت: زمانی کوردی لهئێستاکهیدا زمانێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌و ھه‌بوونی دیالێکتهزۆرهکانی ناو زمانی کوردی نه‌ک ھیچ گرفتێک بۆ ئه‌م زمانهدروست ناکات به‌ڵکوو له‌داھاتوودا و له‌گه‌ڵ ستاندارد کردنی زمانی کوردی‌دا ئه‌و ھه‌موو دیالێکتهدهبنهمایهی دهوڵهمهمهندی زمانی کوردی ئه‌مه‌ش ئه‌و ناگه‌یه‌نێت که‌زمانی کوردی له‌ئێستادا زمانێکی په‌ککه‌وته‌و ھه‌ژار و لاوازه. ئه‌گه‌رچی ھه‌ندێک له‌نووسه‌ران و سیاسییه‌کان ئه‌و گومانه‌مان لا درووست ده‌که‌ن گۆیا زمانی کوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانسته‌مرۆییه‌کانی پێ نانووسرێتهوهزمانێکی لاواز و په‌ککه‌وته‌و ھه‌ژاره. ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌بیرۆکه‌یه‌کی ھه‌ڵه‌و نازانستییهپهیوهندیشی ھهیهبهکۆمهڵێک فاکتهرهوهکهیهک لهوانهدهروونییهو ئه‌وی دیکه‌شیان سیاسی و ھۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تیشی ھه‌یه. ئێمهوهکوو نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست له‌ئاست نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر ده‌ستدا ھهمیشهخۆمان به‌که‌م ده‌زانین. ئه‌گه‌رچی ئه‌م دۆخهدۆخێکی نائاسایییه، به‌ڵام بۆ ھه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر که‌له‌دۆخی کوردا بێت رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه. ئه‌م (گرێی خۆ به‌که‌م زانین)ه. وه‌ک حاڵه‌تێکی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست له‌ده‌روونی تاکه‌کاندا جێگر ده‌بێت. و له‌ئاست نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌ستدا ئه‌مان به‌نووسه‌ر و سهرکردهسیاسییهکانیشهوهخۆیان به‌که‌متر ده‌بینن، زمانی خۆیان له‌ئاست ئه‌واندا به‌ھه‌ژار و لاوازتر ده‌بینن. کولتووری خۆیان بهدواکهوتووتر ده‌بینن و دهکهونهژێر کاریگه‌ریی فه‌رھه‌نگ و زمان و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌وه. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ھه‌یه‌و جاری وابوو سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی کورد بۆ کۆمه‌ڵێک ئینگلیزی زمان قسه‌ی کردووهبهجێگای ئه‌وه‌ی به‌زمانه‌که‌ی خۆی بدوێت به‌زمانی داگیرکه‌ر دواوه. له‌حاڵێکدا وه‌رگێڕه‌که‌ی کورد بووه‌و ده‌یتوانی به‌کوردی بپه‌یڤێت. ئه‌گینا زمانی کوردی به‌ھه‌موو دڤۆک و دیالێکتهکانیهوهتا بڵێی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و نه‌ک ھیچی لهزمانانیتری ناوچه‌که(عه‌ره‌بی ـ تورکی و فارسی) که‌م نییه‌به‌ڵکوو له‌ھه‌ندێک له‌و زمانانه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندتره، بهڵگهبۆ ئه‌مه‌ش زۆره، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ زمانیتری ناوچهکهبکۆڵینهوهبو.مان دهرکهوهێت که‌ئه‌و ھه‌موو تێکه‌ڵ و پێکهڵهلهیهکتری و وشه‌ی بێگانهدهبینین که‌به‌و زمانانهھهموو زانسته‌کان ده‌نووسرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌ھه‌ر جێگایه‌ک وشه‌یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ک ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وا لهزمانهئورووپیهکان و به‌تایبه‌ت له‌لاتین قه‌رزی ده‌که‌ن و کێشهکهدهبڕێتهوه. مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی زمانی کوردی له‌خودی زمانهکهوهسهرچاوهناگرێت و په‌یوه‌ندیی بهنهبوونیدامودهزگای فه‌رھه‌نگی و فهرھهنگستانهوهیهکهلهبێ ده‌سه‌ڵاتی و بێده‌وڵه‌تی کوردهوهسهرچاوهدهگرێت. ئێمهلهسهردهمی گلۆبالیزاسیۆنی فه‌رھه‌نگیدا ده‌ژین و پێویستهھهموو وزه‌و توانا‌مان بۆ گه‌شه‌دان به‌زمانی نه‌ته‌وه‌یی و ھه‌رچی زۆرتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و زمانه‌و له‌ھه‌موو بنکهفهرھهنگیهکاندا له‌دێ و له‌شار بخه‌ینه‌گه‌ڕ. ھه‌روه‌ھا پێویستهبۆ گلۆبالیزهکردنی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان ھه‌وڵێکی جیددی و ئه‌کتیڤ بده‌ین ئه‌گینا لێشاوی خه‌ته‌ره‌کانی گه‌ردوونگه‌رایی و گلۆبالیزم وه‌کو خاشاک وردمان ده‌که‌ن و … ئهماندهنهدهست ئوقیانووسی ون بوون و له‌ناو گه‌لانی پێشکه‌وتووی جیھاندا ده‌توێینه‌وه. به‌ڵام به‌ته‌یار کردنی وزه‌و تواناکانمان بۆ گه‌شه‌دان به‌زمان و ئه‌ده‌ب و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییمان ھاوکات له‌گه‌ڵ گهلانیتری جیھان و ناوچه‌که‌دا دهڕۆینهپێشێ و له‌م کاروانهبهرینهدا (گلۆبالیزسێونی فه‌رھه‌نگی) دوا ناکه‌وین.
حه‌مه‌ی که‌ریمی: کارناسی ئیلاھیات و زانسته‌ئیسلامییه‌کان
ژێده‌ره‌کان:
ره‌ھه‌ندی ژماره۱۱ ساڵی ۲۰۰۰ به‌شی زمان و ناسنامه: مه‌ھاباد قهرهدهاغی
شه‌ره‌فنامه: چاپی ۲۰۰۴ به‌شی وتوێژ: مه‌ھاباد قه‌ره‌داغی
سیروان ژماره۳۱۴/ ساڵی حه‌وته‌م: جێگای زمانی کوردی له…. عه‌لی روخزادی
ره‌ھه‌ندی ژماره۱۱ ھه‌مان به‌ش ل ۸۶ و ۸۷
ھه‌مان سه‌رچاوه‌ل ۸۹ و ۹۰
شهرهفنامهل ۱۸۱ و ۱۸۲
ئاسۆ ژماره۸۶٫ استمرار محرومیت کُردھا از زبان مادری، حمزهمحهمهدی
|
253157
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, September 3, 2015
|
|
|