چه‌مكی خه‌لافه‌ت و تێگه‌یشتنێكیتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (عه‌بدولكه‌ریم فه‌تاح) ئاماده‌كردنی ئه‌رسه‌لان تۆفیق به‌شی دووم
كۆچ/ له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ره‌مه‌رگی پێغه‌مبه‌ره‌وه "د.خ" كێشه‌ی جێنشینایه‌تی سه‌رهه‌ڵده‌دات، نووسین و نه‌نووسینی جێنشینایه‌تی له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا، قه‌ده‌رێكی خوداییه یان هه‌ڵه‌یه‌كی مرۆییانه‌ی هاوه‌ڵانه؟ خۆ ئه‌گه‌ر بنووسرایه پێتوابوو ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌نێوانیاندا روویدا، روویده‌دا؟
وه‌ڵام/ پێشتر ئاماژه‌مان پێكردووه كه له‌دوای خۆی پێغه‌مبه‌ر – درودی خودای له‌سه‌ر بێت- هیچ كه‌سێك به خه‌لیفه یاخود ئیمام دیاریناكات و ئه‌و دیاریكردنه به مافی ئوممه‌ت ده‌زانێت، وتمان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیانوایه ده‌بوا پێغه‌مبه‌ر له ژیاندا جێنشینێكی بۆ خۆی دیاریبكردبایه ئه‌وانه داواده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌ر موخاله‌فه‌ی ده‌قێكی رۆشنی قورئانی بكردبایه كه ئهمركردنه به شورا له‌نێوان باوه‌ڕداراندا (وأمرهم شوری بینهم)، ده‌بێ ئه‌و راستییه ئاشكرابێت – له دوای مردنی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د – درودی خودای له‌سه‌ر بێت - كۆی ئوممه‌ت به جێ‌نشین داده‌نرێت نه‌ك ته‌نها كه‌سێك (ۆكَژَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّهً ۆسَگًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاو عَڵی النَّاسِ ۆێكُونَ الرَّسُولُ عَڵیْكُمْ شَهِیدًا)، به‌مجۆره ئێوه‌مان گێڕا به ئوممه‌تێكی میانه‌گیر بۆئه‌وه‌ی به سه‌ر مهردومانهوه ببن به شاهید و پێغه‌مبه‌ریش شاهیدی سه‌ر ئێوه بێت..
ئیسلام ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌س ده‌سڕێته‌وه و له جێگه‌یدا ئوممه‌تێك داده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام ئوممه‌ت جه‌سته‌یه‌كه و گه‌ره‌كه سه‌رێكی باوه‌ڕداری، ژیری، پڕحیكمهت ئیداره‌ی جووڵه‌ی رۆحی بكات كه دانانی ئه‌و ئیمامه مه‌زنانه بووه، ئێمه له‌به‌رده‌م مێژوویهكداین ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئێمه هیچی لێكهمناكات و هیچیشی ناخاته‌سه‌ر، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی دروستی ئه‌و مێژووه خزمه‌ت به ئه‌مڕۆمان ده‌كات، پێغه‌مبه‌ر له ژیاندا وه‌كیل و نائیبی دیاری نه‌كردووه و نه‌یبووه، به‌ڵكو دیاری كردنی وه‌كیل و نائیبی گشتی ( الوكاله و النیابه العامه) له بارێكدا ئیمامێك بوونی هه‌بێت پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ دید و بینشی ئیسلامی‌دا، وه‌كاله‌ت و نیابه‌تی به‌شه‌كی ( جزئی) دروسته و ده‌بێت، چونكه بۆی هه‌یه ئیمام به هۆی كه‌می كات و زۆری ئه‌رك و كاروباره‌كانه‌وه به هه‌موویدا رانه‌گات و به‌شێكی به كه‌سانی لێوه‌شاوه و متمانه‌دار بسپێرێت، به‌ڵام ئه‌م پێسپاردنه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سه له دوای مردن و نه‌مانی ئیمام ده‌بێ ئیمام بێت، چونكه دیاری كردنی ئیمام مافی ئوممه‌ته نه‌ك مافی ئیمامه‌كه‌ی پێشتر..
له بارێكدا كه هاتنی مه‌رگی ئیمام دیار و ئاشكرایه ئیمام ده‌توانێت فه‌رمان به مه‌جلیسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دامه‌زراندن (الحل و العقد) بكات تاكو هه‌ستن به ته‌گبیری دیاریكردنی ئیمامی داهاتوویان به‌و میكانیزمه‌ی پێشتر ئاماژهمانپێكردووه، له‌مباره‌دا ئه‌گه‌ر ئیمام له ژیاندا مایه‌وه تا دیاریكردنی كهسێكیتر بۆ ئیمامه‌ت ئه‌وا كاری به‌یعه‌ت پێكردنهكهی دواده‌خرێت بۆ ئه‌و كاته‌ی ئیمام له ژیاندا نامێنێت، ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرراوه تاكو ئیمام له ژیاندا بێت نابێت ناوی ئیمامی لێبنرێت و به‌و ناوه بانگبكرێت، چونكه دوو ئیمام له یه‌ككاتدا له تێڕوانینی ئیسلامه‌وه دروستنییه، كه‌سی هه‌ڵبژێرراو وه‌كیل و نائیبیش نییه تاكو به كاره‌كانی ئیمام هه‌ڵبسێت له‌وكاته‌ی ئیمام له‌سه‌ر جێگه‌ی مه‌رگدایه، لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات: ئه‌گه‌ر ئیمام بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌سه‌ر جێگه‌ی مه‌رگ بمێنێته‌وه، كێ به كاره‌كانی هه‌ڵده‌ستێت؟ پێویسته ده‌ستور سه‌قفێك بۆ ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیمام له كاره‌كانی دیاریبكات و دوای ئه‌و ماوه‌یه مه‌جلیسی حه‌ل و عه‌قد مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بیر له دانانی ئیمامێكیتر بكه‌نه‌وه، چونكه ئیمام مه‌رجه‌كانی ئیمامه‌تی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت به كاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه (الحل) هه‌ڵبستن، واته ئیمامه‌كه‌یان لهكارلابدهن ئه‌وجا به كاری دامه‌زراندن (العقد )ی ئیمامێكی نوێ هه‌ڵبستن، بۆئه‌وه‌ی دوو ئیمام له یه‌ككاتدا بوونیان نه‌بێت، بۆیه ئه‌م مه‌جلیسه ناونراوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دامه‌زراندن (الحل و العقد) چونكه یه‌كه‌مجار به‌كاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ( الحل) هه‌ڵده‌ستن ئه‌وجا به كاری دامه‌زراندن (العقد).. وتمان تاكو ئیمام له ژیاندا بێت نابێت به‌یعه‌تی گشتی به هیچ كهسێكیتر بدرێت مه‌گه‌ر ئیمامی یه‌كه‌م لهكارخرابێت یاخود لادرابێت به مه‌رجێك له‌كارخستن و لادانه‌كه‌ی له رێگه‌ی مه‌جلیسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه (الحل و العقد) بێت، نه‌ك زۆردارێك بێت و ئیمام لابدا و به‌زۆر خۆی به‌سه‌ر ئوممه‌تدا بسه‌پێنێت و ئیمامه‌تی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ی له مێژوودا بینراوه سته‌مكارێك ده‌هات و ئه‌وه‌ی پێش خۆی لاده‌دا و خۆی له جێگه‌ی داده‌نیشت – با له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فهقیههكانیشهوه شه‌رعییه‌تی پێدرابێت– كارێكی زۆردارانه‌یه هه‌رچه‌ند زۆرجار ئه‌و كه‌سه‌ی لهكارلادهدرا به هه‌مانشێوه‌ی ناشه‌رعی ئه‌م كهسهیتر هاتبووهسهر كار، به‌ڵام ناشه‌رعیبوونی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌م شه‌رعییه‌ت به ده‌سه‌ڵاتداری دووه‌م نادات، چونكه هه‌ردووكیان له رێگه‌ی ئوممه‌ته‌وه نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم و ده‌سه‌ڵاتیان داگیر(غصب)كردووه، هه‌ندێكجار داگیركردنی ده‌سه‌ڵات حیله‌ی ناشه‌رعی بۆ ده‌دۆزرایه‌وه و به‌یعه‌ت به كه‌سێك ده‌درا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێنشینی مه‌لیك یان سوڵتان و له دوای مردنی مه‌لیك یاخود سوڵتان راسته‌وخۆ ده‌چووه جێگه‌ی بابی یان براكه‌ی ئه‌مكاره‌ش دیسان داگیركردن (غصب)ه و له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ئیسلامدا پێكنایهتهوه و هیچیتر نییه جگه‌له خۆسه‌پاندن.
كۆچ/ ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تی"23"ساڵ به‌س نه‌بوو بۆ تێگه‌یشتن له ئیسلام و موسڵمانێتی یاخود دووركه‌وتنه‌وه بوو له رۆحی ئیسلام كاتێك شه‌ڕی نێوان هاوه‌ڵان سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ ته‌نانه‌ت له‌نێوان خۆشه‌ویستترین و شارهزاترینیاندا جه‌نگه‌كه گه‌رمتره و ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش زیاترن؟
وه‌ڵام/ پێموایه كه‌مێكی ئه‌و ململانێیه بۆ ئیجتیهادی هه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی به ویژدان بین ده‌توانین بڵێین "موعاویه" –خوا لێیڕازیبێت- له ئیجتیهادهكهیدا به ههڵهداچووبوو كاتێك به‌یعه‌تی به حه‌زره‌تی "عه‌لی" نه‌ده‌كرد، چونكه گه‌وره هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر - خوایان لێڕازیبێت- له مه‌دینه به ئیمامیان هه‌ڵبژارد بوو، ململانێكانیتر به‌شێكی په‌رچه‌كرداری سته‌می ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگرخۆشكهری بوو كه جێگه‌ی باسه‌كه‌ی ئێمه نییه، من ده‌ڵێم نه‌دۆزینه‌وه‌ی ئالییه‌ت بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات هۆیهكیتر بووه له هۆیه‌كانی یاخیبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر ململانێی حه‌زره‌تی موعاویه بۆ ده‌سه‌ڵاتی حه‌زره‌تی عه‌لی –خوایان لێرازیبێت– له ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می پڕ له میكانیزمدا بووایه ئه‌وا ده‌توانرا به‌ئاسانترین شێوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، ده‌توانرا ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی -سه‌رۆك كۆمار بێت له سیستمی كۆماری‌دا یان سه‌رۆك وه‌زیران بێت له سیستمی وه‌زاریدا- به حه‌زره‌تی موعاویه بدرێت و حه‌زره‌تی عه‌لیش له مه‌قامی ئیمامه‌ت و رههبهریدا بێت، به‌ڵام ململانێكه لهسهردهمێكدایه كه فیقهی سیاسی نه‌ك له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیدا به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا له نزمترین ئاستیدایه و ته‌جروبه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌و مه‌یدانه‌دا زۆر كه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ سیستمێكی سیاسی ئیسلامی كه بیه‌وێت هه‌موو كاره‌كانی به رۆحی قورئان و فه‌رمووده ههماههنگبكات.
ئه‌گه‌ر بڵێین بیست و سێ ساڵ بۆ په‌روه‌رده‌ی ئوممه‌تێك له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه بهسنهبووه و پێویستی به كاتی زیاتربووه، ئه‌وه تۆمه‌تمان داوه‌ته‌پاڵ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، تۆمه‌تمان داوه‌ته‌پاڵ خودا چونكه پێغه‌مبه‌رێكی ره‌وانه‌كردووه و به‌ر له ته‌واو بوونی ئه‌رك و كاره‌كانی خودا ده‌یمرێنێ و كۆتایی به كار و ته‌مه‌نی ده‌هێنێت، تۆمه‌تمان داواته پاڵ پێغه‌مبه‌ر چونكه له‌و ماوه دیاری كراوه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی خودا پێی به‌خشیبوو نه‌یتوانی كار و ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكات، قورئان ئه‌م تۆمه‌تانه ره‌د ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت(الْێوْمَ أَكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ ۆأَتْمَمْتُ عَڵیْكُمْ نِعْمَتِی ۆرَچِیتُ ڵكُمُ الإِسْڵامَ دِینًا) المائده – 3، ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌تانم بۆ كامڵكردن و نیعمه‌تی خۆمم له‌سه‌ر ته‌واوكردن و رازیبووم به‌وه‌ی ئیسلام ئایینی ئێوه بێت.. خودا له ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ردا ئایینی خۆی كامڵ كردووه و به‌تێر و ته‌واوی به مه‌ردومان راگه‌یه‌نراوه و مه‌ردومانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كراوه، پێغه‌مبه‌ریش به‌رانبه‌ر به گه‌یاندنی وه‌حی خیانه‌ت و كه‌مته‌رخه‌می له‌و ئهمانهتهنهكردووه (وما هو علی الغیب بچنین)التكویر – 24، "پێغه‌مبه‌ر به‌و وه‌حییه‌ی پێیگه‌یشتووه به‌خیل و ده‌ستنووقاو نییه"، واته: ئه‌وه‌ی پێیگه‌یشتووه گه‌یاندوویه‌تی و ئایه‌تێك دانه‌به‌زیوه لای خۆی گلیدابێتهوه و به مه‌ردومانی نه‌گه‌یاندبێت، ههوڵوتهقالای زۆری پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌یاندنی وه‌حی و هیدایه‌تی مرۆڤه‌كان گه‌یشتبووه ئاستێك خودا پێیبفهرموێت (گه، مَا أَنزَلْنَا عَڵیْكَ الْقُرْێنَ لِتَشْقَی) گه –1، 2، "قورئانمان دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌رت تاكو شهكهتببی و ئازار و مه‌ینه‌تی بۆ خۆت دروستبكه‌یت" له جێگهیهكیتردا (فَڵعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَڵی ێپَاڕهِمْ إِن لَّمْ یُۆْمِنُوا بِهَژَا الْحَدِیپِ أَسَفًا) الكهف – 6،"تۆ خه‌ریكی به خه‌م و دڵته‌نگی خۆت تیادهبهیت له پشتهه‌ڵكردنی ئه‌مانه كه باوه‌ڕناهێنن به‌م قورئانه"
ئه‌م جۆره تێڕوانینه –گوایه پێغه‌مبه‌ر نه‌یتوانیبێت ئوممه‌تێك په‌روه‌رده‌بكات - بێبنه‌ما و نازانستی و بێئاكامه و كه‌سانێك په‌نای بۆ ده‌به‌ن هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلامدا بوه‌ستێته‌وه و به‌وكاره‌ی ته‌نها رقی خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێت و جۆرێك له چه‌واشه‌كاری له‌و مه‌یدانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئێمه ده‌بێ له جێگهیهكیترهوه ئه‌م بابه‌ته بخوێنینه‌وه: قورئان له چه‌ندین ئایه‌تدا ئاماژه به هستهیهك ده‌كات له مه‌دینه و ده‌وروبه‌ریدا ده‌ژیان و باوه‌ڕیان به ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌هێنابوو، به‌ڵام له رواڵه‌تدا موسڵمانبوونیان نیشانده‌دا، ئه‌وانه دووڕووه‌كانی ناو مه‌دینه بوون كه دونیایه‌ك رقوكینه‌یان به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر و باوه‌ڕداران هه‌ڵگرتبوو، ئه‌و ده‌سته‌یه بۆ ده‌روویه‌ك ده‌گه‌ڕان تاكو ژه‌هری خۆیان بڕێژن و خۆیان له رق خاڵیبكهنهوه، بۆیه له‌ژێره‌وه هاوپه‌یمانی و ده‌ست له‌ناو ده‌ستیان له‌گه‌ڵ یه‌هودییه‌كانی مه‌دینه و ده‌وروبه‌ری به‌ستبوو، ئه‌و یه‌هودییانه‌ی به هاتنی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د بۆ مه‌دینه به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان كه‌وته‌به‌ر مه‌ترسییه‌وه (ۆإِژَا ڵقُواْ الَّژِینَ ێمَنُواْ قَالُواْ ێمَنَّا ۆإِژَا خَڵوْاْ إِڵی شَێاگِینِهِمْ قَالُواْ إِنَّا مَعَكْمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِۆُونَ) البقره– 14،" كاتێك دووڕووان به باوه‌ڕداران ده‌گه‌ن ده‌ڵێن ئێمه‌ش باوهڕمانهێناوه، كاتێكیش ده‌چن بۆ لای شه‌یتانه‌كانیان –واته یه‌هوده پیلانگێڕه‌كان – پێیانده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین ئێمه ته‌نها گاڵتهكهرین - به باوه‌ڕداره‌كان كاتێك پێیانده‌ڵێین باوهڕمانهێناوه-".
له‌گه‌ڵ فه‌تحی مه‌ككه و ته‌سلیمبوون (التسلیم)ی قوره‌یش و خێڵه عهرهبهكانیتردا ئه‌م سێ گروهه ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یهكترنا و بوون به یه‌ك به‌ره و دژ به موسڵمانان و ده‌وڵه‌تی ساوای مه‌دینه كه‌وتنه پیلانگێڕی، ده‌ڵێم قوره‌یش و خێڵه عه‌ره‌به‌كان ته‌سلیمبوون نه‌ك موسڵمان بووبن (قَاڵتِ الْأَعْرَابُ ێمَنَّا قُل لَّمْ تُۆْمِنُوا ۆڵكِن قُولُوا أَسْڵمْنَا ۆڵمَّا ێدْخُلِ الْإِیمَانُ فِی قُلُوبِكُمْ) الاعراب– 14،" ئه‌عرابه‌كان وتیان باوهڕمانهێناوه پێیانبڵێ باوهڕتاننههێناوه، به‌ڵكو بڵێن ملكهچبووین، تاكو ئێستا باوهڕنهچووهته ناو دڵه‌كانتانه‌وه".
له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر زه‌مینه‌یان بۆ سازا تاكو بكه‌ونه‌گه‌ڕ و پیلانه‌كانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر و حه‌زره‌تی عومه‌ردا به هۆی تووندی ئه‌و دوو كه‌سه بۆ پارێزگاریكردن له ئایین و بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت نه‌یانده‌توانی به ئاشكرا چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن ته‌نها له خه‌باتێكی ژێرزه‌مینیدا بوون، حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌مپه‌رێكی زۆر گه‌وره‌بوو له‌به‌رده‌م به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پیلانی ئه‌و سێ گروهه هاوپه‌یمانه بۆیه سه‌بریان له‌به‌ربڕا و پیلانی تیرۆركردنیان داڕێژا و له مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا له‌لایه‌ن ئهبولوئلوئی فیروزییهوه شه‌هیدكرا، ئه‌م كۆیله‌یه مرۆڤێكی فریودراو بوو له‌لایه‌ن ئه‌و سێ گروههوه بۆ رزگاربوونیان له ده‌ست حه‌زره‌تی عومه‌ر، ئه‌م سێ گروهه به هاوكاری ده‌سته‌یه‌ك له‌و فارسانه‌ی موڵك و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدابوو به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵكی خۆیان ره‌وانه‌ی شاری مه‌دینه ده‌كرد كه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلام بوو، ئه‌و كه‌سانه خاوه‌ن پیشه و ده‌ستڕه‌نگین بوون بۆئه‌وه‌ی بتوانن له مه‌دینه بمێننه‌وه و حه‌زره‌تی عومه‌ر دهریاننهكات، هاتنی ئه‌و كه‌سانه مه‌رامی زۆری له‌پشته‌وه بوو: له‌وانه زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌دینه‌دان و دژن به ئیسلام و موسڵمانان، هه‌روه‌ها قه‌ره‌باڵغبوونی شار و شارینهوهی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كاری پیلانگێڕیدان، جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه و ئاگاداربوونی ته‌واو له ته‌گبیر و بڕیاری موسڵمانان – به‌تایبه‌ت خه‌لیفه و ئه‌هلی شورا –و ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌و سێ گرووهه.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه هاتووانه به ئه‌ندازه‌یه‌ك زیادیكرد حه‌زره‌تی عومه‌ر هه‌ست به پیلانه بكات و بڕیاربدات له‌وه زیاتر خه‌ڵكی ده‌ره‌وه روو له مه‌دینه نه‌كه‌ن، پیلانه‌كانی ئه‌وان سه‌ریگرت و ئه‌و له‌مپه‌ره‌ی به‌رده‌میان كه حه‌زره‌تی عومه‌ر بوو كۆتاییپێهات، خه‌لافه‌ت كه‌وته ده‌ستی حه‌زره‌تی عوسمان و به حوكمی ته‌مه‌نی زۆر و سروشتی نه‌رمونیانی خۆی و خۆشه‌ویستی قوره‌یش بۆ ئه‌و و خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ قوره‌یش، كه دایك رۆڵه‌كه‌ی ده‌لاوانده‌وه و ده‌یووت ( أحبك والرحمان حب قریش لعپمان)، سوێندبێت به ره‌حمان قوره‌یش چه‌نده عوسمانی خۆشده‌وێت ئه‌وه‌نده خۆشمگهرهكی، به‌م هۆیانه حه‌زره‌تی عوسمان ده‌ستی له‌و تووندییه كێشایه‌وه كه حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر و حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌سه‌ری بوون، تووندییهك له حه‌ق و میانهگیری لانه‌دات و ئیسلام و به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانانی تیادا له‌به‌رچاو گیرابێت، حه‌زره‌تی عوسمان نه‌رمی و به‌زه‌یی به‌سه‌ر كار و بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیدا زاڵبوو، مرۆڤێك بوو لێوان‌لێو به حه‌یا و شه‌رم، له جوانی و ده‌روونی خاوێن و دڵی پڕبه‌زه‌یی خۆیه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كرد، ئه‌م ئاكاره‌ش ئه‌گه‌ر ته‌نها باوه‌ڕدارانی راسته‌قینه له مه‌دینه‌دا بژینابایه مه‌زنترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ئاكاریان بهجێدههێڵا، وه‌لێ سێ گروهی پیلانگێڕ خۆیان مڵاسدابوو، ئه‌وان له كه‌میندا بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی درزێك تاكو كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و یه‌كێتی موسڵمانانی لێوه دووكهرتبكهن، كه‌وتنه نزیككردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی گوماناوی له حه‌زره‌تی عوسمان كه له خزمه نزیكه‌كانی بوون تاكو له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌وری حه‌زره‌تی عوسمان بده‌ن و كۆمه‌ڵێ كار و بڕیاری نابه‌جێ به‌ناوی حه‌زره‌تی عوسمانه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و خۆشیان له‌پشته‌وه خه‌نجه‌ری خۆیان له حه‌زره‌تی عوسمان بوه‌شێنن و خه‌ڵكی لێهانبدهن و لیستێك به‌ناوی كاره خراپه‌كانی حه‌زره‌تی عوسمانه‌وه ئاماده‌بكه‌ن و به‌هه‌موو ویلایه‌ته‌كاندا بڵاویبكه‌نه‌وه، سه‌رئه‌نجامی پیلانگێڕییه‌كه‌یان كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر بوو له مه‌دینه بۆ ئه‌وه‌ی چوارده‌وری ماڵی حه‌زره‌تی عوسمان بده‌ن و سه‌رئه‌نجام شههیدیبكهن، هه‌ر ئه‌م سێ گروهه كراسی خوێناوی حه‌زره‌تی عوسمانانیان به ویلایه‌ته‌كاندا گێڕا و گه‌یاندیانه دیمه‌شق و به ده‌رگای شاردا هه‌ڵیانواسی و باسی كه‌مته‌رخه‌می حه‌زره‌تی عه‌لیان ده‌كرد له‌مه‌ڕ شه‌هیدكردنی حه‌زره‌تی عوسمان و ده‌یانووت ئاماده‌نه‌بووه به‌رگری لێبكات و به‌شه‌هیدبوونی حه‌زره‌تی عوسمان راسته‌وخۆ خۆی له جێگه‌ی داناوه، هه‌ر ئه‌م سێ گروهه دژه بوو له مه‌دینه كه‌وتنه پیلانگێڕی و ده‌سته‌یه‌ك له موسڵمانانیان له حه‌زره‌تی عه‌لی هاندا و به پێشه‌وایه‌تی دایكی موسڵمانان حه‌زره‌تی عائشه هاتنه‌ده‌ره‌وه و جه‌نگی جه‌مه‌لی لێبهرپابوو، له دیمه‌شقیش هانی موعاویه‌یان ده‌دا و داوایانلێدهكرد تاكو بكوژانی حه‌زره‌تی عوسمان تهسلیمنهكرێت به‌یعه‌ت به حه‌زره‌تی عه‌لی نه‌دات.
ئێمه كاتێك مێژووی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن ده‌خوێنینه‌وه ده‌بێت ئه‌و دهستهڕهشه چه‌په‌ڵه كه له سێبه‌ره‌وه كاریده‌كرد له‌به‌رچاوبگرین، بهمكارهمان نامانه‌وێت موسڵمانان له مه‌سئولییه‌تێكی مێژووی رزگاربكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت مێژوو به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه بخوێنرێته‌وه و سه‌رنجبدرێت تاكو له یهكگۆشهوه بڕیاردهرنهكهین و خۆمان و خه‌ڵكی له راستییه‌كان چهواشهنهكهین، له‌ناو موسڵماناندا كه‌سانێكی باوهڕلاواز بوونی هه‌بوو كه گوێیان بۆ ئه‌و سێ گروهه ده‌گرت و باوه‌ڕیان بهقسهكانیاندهكرد (وفیكم سماعون له‌م) التوبه– 47،" ده‌سته‌یه‌ك له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه گوێ بۆ قسه‌ی دووڕووان شلدهكهن"..
له‌پاڵ ئه‌م دهستهڕهشه و بوونی ده‌سته‌یه‌ك له موسڵمانی باوهڕلاوازدا چه‌ند هۆیهكیتر بۆ په‌رته‌وازه‌یی و سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازییه‌كان هه‌یه كه به خاڵ ئاماژهیپێدهكهم:
• یه‌كه‌مینجاره له مێژوودا عه‌ره‌بی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له ده‌وڵه‌تێكدا كۆده‌بنه‌وه، به‌ر له‌ومێژووه ته‌جروبه‌ی ده‌وڵه‌تدارییان نه‌بووه به پێچه‌وانه‌ی فارس و رۆمه‌كانه‌وه كه مێژووی ده‌سه‌ڵاتیان چه‌ندین هه‌زار ساڵ بووه.
• یه‌كه‌مینجاره له مێژوودا عه‌ره‌بی نیمچه دوورگه گهلانیتر دهكهونهبهر ده‌ستیان و حوكمیاندهكهن و به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بن، له كاتێكدا فارسه‌كان و رۆمه‌كان چه‌ندین هه‌زار ساڵ بوو گه‌ل و نهتهوهكانیتریان ژێرده‌سته كردبوو.
• خێرایی فراوانبوونی فتوحاتی ئیسلامی كه له‌كه‌مترین ماوه‌دا فراوانترین زه‌وی و زۆرترین گه‌ل و نه‌ته‌وه هاتنه ناویه‌وه.
• ململانێی ئایین و فه‌رهه‌نگ و كولتووره جیاجیاكان له‌گه‌ڵ ئایینی ئیسلام كه به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵكانیان هانده‌دا بۆ ده‌ستگرتن به ئایین و كه‌لتووری كۆنی خۆیانه‌وه و دژایه‌تیكردنی ئه‌و ئایینه نوێیه كه ئایینی یه‌كتاپه‌رستی بوو.
كۆچ/ مه‌نهه‌جی سوننه‌كان"خودا ده‌ستی پاراستین، ئێمه‌ش ده‌ممان ده‌پارێزین" چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌یه‌كی مێژووی ئه‌وه‌نده گه‌وره یاخود دیزه به دهرخۆنهكردنی كێشه‌كه‌یه؟ هۆكاری ئه‌و قڕوقپكردنه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
وه‌ڵام/ ره‌خنه‌گرتن له ئیسلامدا له كات و شوێنی خۆیدا و به‌رێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی ره‌وایه و ده‌رگای لێدانهخراوه، چه‌ندین رووداو له ژیانی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی شاهیدی شه‌رعییه‌تی ره‌خنه‌گرتنه، به‌ڵام كێن ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ده‌گرن و مه‌به‌ست له رهخنهگرتنهكه چییه و كام ده‌رئه‌نجام له رهخنهكهوه ده‌خاته‌ڕوو؟ نه په‌رده‌پۆشكردنی رووداوه‌كانی مێژوو چاره‌سه‌ره، نه باسكردن و په‌رده له‌سه‌رلادانی به مه‌به‌ستی نابووت و ناشیرینكردنی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر – خوایان لێرازیبێت-، ره‌خنه‌گرانی ئه‌و مێژووه یان شوێنكه‌وتووانی مه‌زهه‌ب و فیرقهگهلێك بوون كه به ئه‌هلی سوننه موخالیف بوون یاخود رۆژههڵاتناسهكانن و سه‌ر به ئایین و كو‌لتور و شارستانێتێكیترن، ئه‌هلی سوننه كه‌متر خۆیان له‌و مه‌یدانه داوه و خۆ دوورخستنه‌وه‌یان له باسكردنی ئه‌و رووداوانه چه‌ند مه‌به‌ستێك له‌پشتییه‌وه بووه:
• ئه‌وانه رووداوگهلێكی گوزشتهن كه هێنانه‌وه بهریادیان خزمه‌ت به ئێستای موسڵمان ناكات (تِلْكَ أُمَّهٌ قَدْ خَڵتْ ڵهَا مَا كَسَبَتْ ۆڵكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۆڵا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا ێعْمَلُونَ) البقره–134، ئه‌وه سه‌رده‌م و كۆمه‌لێك بوو كه تێپه‌ڕی، به‌رپرسه به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیدا ئێوه‌ش به‌رپرسن به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن، ئێوه له‌مه‌ڕ كرده‌وه‌كانی ئه‌وان پرسیارتان لێناكرێت.
• خودا له قورئاندا به ئێمه‌ی فه‌رمووه دوعا بۆ ئه‌وانه‌ی پێش خۆمان بكه‌ین نه‌ك ناویانبهێنین و لهكهداریانبكهین (ۆالَّژِینَ جَاۆُوا مِن بَعْدِهِمْ ێقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ ڵنَا ۆلِإِخْۆانِنَا الَّژِینَ سَبَقُونَا بِالْإِیمَانِ ۆڵا تَجْعَلْ فِی قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّژِینَ ێمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَۆُوفٌ رَّحِیمٌ)الحشر–10، ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا –به‌دوای هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ردا– هاتن ده‌ڵێن: خودایه له ئێمه و له‌و برایانه‌مان به باوه‌ڕه‌وه پێشمانكهوتن خۆشببه، رقوكینه به‌رانبه‌ر باوه‌ڕداران مه‌خه دڵمانه‌وه، خودایه تۆ به به‌زه‌یی و دلۆڤانی.
• خودا له قورئاندا به‌هۆی جه‌نگی ده‌سته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دهستهیهكیتردا سیفه‌تی باوه‌ڕی لێوهنهگرتوونهتهوه و به‌باوه‌ڕدار باسیلێوهكردوون، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ناوهێنان و باسكردنی باوه‌ڕدار له ئیسلامدا شه‌رعییه‌تی نییه و ده‌بێ لێیبێدهنگ بین (ۆإِن گَائِفَتَانِ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَیْنَهُمَا فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَڵی الْأُخْرَی فَقَاتِلُوا الَّتِی تَبْغِی حَتَّی تَفِیوَ إِڵی أَمْڕ اللَّهِ فَإِن فَاوتْ فَأَصْلِحُوا بَیْنَهُمَا بِالْعَدْلِ ۆأَقْسِگُوا إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ) الحجرات–9، ئه‌گه‌ر دوو گروه له باوه‌ڕداران به‌رانبه‌ر به‌یه‌كتر ده‌جه‌نگان ئه‌وا ئاشته‌وایی بخه نێوانیانه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا دهستدرێژیدهكرد ئه‌وا بجه‌نگه دژ به‌ده‌سته‌ی ده‌ستدرێژكار هه‌تا دێته ژێرسێبه‌ری فه‌رمانی خودا، ئه‌گه‌ر ملكه‌چبوو ئاشته‌وایی بخه‌نه نێوانیانه‌وه و دادپه‌روه‌ر بن، خودا دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌وانی خۆشده‌وێت .. لێره‌وه ئه‌و قسه به‌ناوبانگه له‌ناو ئه‌هلی سوننه‌دا بڵاوهیكردووه كه: ئه‌وه فتنه‌یه‌ك بوو خودا ده‌ستی ئێمه‌ی لێپاراست - واته له هیچ یه‌كێك له‌و سێ ده‌سته‌یه نه‌بووین: ده‌سته‌ی یه‌كه‌م و دوومی له‌گه‌ڵ یه‌كتر جهنگكهر، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سێیه‌می سوڵحكه‌ر كه به‌هۆی ده‌ستدرێژی یه‌كێك له دوو ده‌سته‌كه‌وه تووشی جه‌نگ كردن هاتووه- با ئێمه‌ش ده‌م و زمانی خۆمانی لێبپارێزین.
• ئه‌و فتنه‌یه هاوه‌ڵانی مه‌زنی پێغه‌مبه‌ری تیاشههیدبووه له‌م ده‌سته‌یه بێت یان له دهستهكهیتر، بۆیه قسه له‌باره‌وه كردنی زۆر سه‌خت و دژواره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌هلی سوننه یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر حهقڕهویی ئیمامی عه‌لی و به ئیمامی ناوده‌به‌ن و چواره‌م خه‌لیفه‌ی راشیدینه و ده‌سته‌ی به‌رانبه‌ر به ده‌ستدرێژكار (باغی) ناوزهددهكهن، به‌ڵام سیفه‌تی ئیمانیان لێوهرناگرنهوه و پێیانوایه له‌و كاره‌یاندا به هه‌ڵه‌داچوون و ئیجتیهادێكی هه‌ڵه‌یانكردووه.
ئه‌مه ئه‌و مه‌نهه‌جه‌یه مامهڵهیپێكراوه، ئایا له‌ئه‌مڕۆدا ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مێژووه بكرێت و راستییه‌كان بۆ نه‌وه‌ی نوێ بخرێته‌ڕوو؟
به بۆچوونی من ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ناو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌وه ده‌بێت چه‌ند خاڵێك له‌به‌رچاوبگرن:
1 . ئه‌و بنه‌مایانه‌ی قورئان و فه‌رمووده له‌مه‌ڕ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر باسیلێوهدهكات پێشێلنهكات.
2 . خۆیان به‌ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه نه‌به‌ستنه‌وه و ته‌واوی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان –به جیاوازی مهزههبییهنهوه- له‌مه‌ڕ ئه‌و رووداوانه تاوتوێبكات.
3 . به‌دوای ئه‌و ده‌سته نادیاره‌دا بگه‌ڕێت كه سه‌ره‌داوی فیتنه و ئاشووبه‌كانی لهدهستگرتبوو، ئه‌ویش ده‌ستی یه‌هود و هه‌ندێك له تیره و هۆزه عه‌ره‌به‌كان بوون كه به رواڵه‌ت موسڵمان بووبوون و هێشتا له‌سه‌ر باوه‌ڕی بتپه‌رستی خۆیان بوون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دووڕووه‌كانی ناو مه‌دینه‌دا كه ناكرێت و نه‌شیاوه به مردنی پێغه‌مبه‌ر –درودی خوای له‌سه‌ربێت- موسڵمان بووبن و وازیان له كاری دووڕووانه‌ی خۆیان هێنابێت له‌كاتێكدا به درێژایی ژیانی پێغه‌مبه‌ر له پیلان و سه‌نگه‌ردا بووبن.
4 . ده‌رهێنانی وانه و عیبرهتوهرگرتن بۆ نه‌وه‌ی نوێ له پشتی گهڕانهكهیهوه بێت نه‌ك فیتنه‌نانه‌وه و ئاگرخۆشكردن بۆ فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی له مێژوودا روویداوه.
ئه‌وروپای مه‌سیحی به‌و گشته ئازادی و دیموكراسییه‌وه تا ئه‌مساته ناوهێنان و سووككردنی ئه‌و قه‌شه و پاپانهی سه‌دان ساڵ ئه‌وروپایان خوارد و دژایه‌تی زانست و عه‌داله‌تیان كرد –بۆ گه‌وره‌ڕاگرتنی كڵێسا و پاپ– به دروستنازانێت، ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌خوێنێكی سارده‌وه پاپای فاتیكان داوای لێبوردن له دونیای مه‌سیحی ده‌كات بۆ ئه‌و گشته تاوانه‌ی به‌هۆی كڵێساوه دژ به مرۆڤ كراوه، ئه‌بێ به خراپكردن و ناوهێنانی هاوه‌ڵانی مه‌زنی پێغه‌مبه‌ر كه نه دژ به زانست وه‌ستان و نه به‌ناوی خوداوه خێروبێری سه‌رزه‌ویان هه‌ڵلووشی خزمه‌ت به كوێی زانست و ئه‌خلاق ده‌كات؟
كۆچ/ میتۆدێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌و كێشانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌زمه‌ی دیاریكردنی خه‌لیفه و جێ‌نشین و تا چه‌نده‌ش ئه‌و میتۆده ده‌توانێت ئوممه‌تی ئیسلامیی "پهرهوازهبوو" یه‌كبخاته‌وه؟
وه‌ڵام/ ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی وردی ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه بده‌ین ئاماژه‌یان بۆ حوكم و ده‌سه‌ڵات تێدایه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌جروبه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی مرۆیی له مه‌یدانی زانست و موماره‌سه‌ی سیاسی‌دا ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی رۆشنی وا كه بتوانرێت بكرێته بنچینه و ببێته بنه‌ما بۆ زانستێكی سیاسی ئیسلامی، له‌م مه‌یدانه‌شدا له كۆن و نوێ‌دا هه‌وڵی به‌رچاو هه‌یه و ده‌شتوانرێت جێگه‌ی سوود لێبینینی لێكۆڵه‌ری ئه‌و مه‌یدانه بێت.
پێشتر ئاماژهمپێكرد، قورئان له مه‌یدانی حوكم و ده‌سه‌ڵاتدا كۆمه‌ڵێك بنه‌ما ده‌خاته‌ڕوو، نه‌ك ئالییه‌ت و میكانیزم، بنه‌ما نه‌گۆڕه و ئالییه‌ت و میكانیزم گۆڕاوه، بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان به‌كام میكانیزم ده‌سته‌به‌رده‌بن بۆ ژیری و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌جێهێڵراوه كه هه‌میشه ئه‌و میكانیزمانه به پێی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگه و كولتووره جیاجیاكان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، له‌و بنه‌مانه:
• مه‌رام و رۆحی حوكم و ده‌سه‌ڵات له قورئاندا رێگه‌خۆشكردن و زه‌مینه‌سازییه بۆ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه تاكو باشترین و سازترین و ئارامترین زینده‌گی به‌سه‌ر ببه‌ن و له‌وێشه‌وه بتوانن به‌ندایه‌تی بۆ خودا بهئهنجامبگهیهنن، قورئان داوا له مه‌ككه‌ییه‌كان ده‌كات با خودای ئه‌و ماڵه – كه‌عبه– بپه‌رستن كه له‌كاتی برسێتیدا خواردنی پێبه‌خشیون و له‌كاتی ترسوبیمدا ئاسایش و ئارامی پێداون (فَلْێعْبُدُوا رَبَّ هَژَا الْبَیْتِ ، الَّژِی أَگْعَمَهُم مِّن جُوعٍ ۆێمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ) قریش– 4
• قورئان ئه‌و ده‌ستووره نه‌گۆڕه‌یه شیرازه‌ی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات راده‌گرێت و نابێت یاسا و بڕیاره‌كان – له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت – پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ده‌قێكی رۆشنی ته‌ئویل ههڵنهگردی قورئاندا بوه‌ستێته‌وه.
• دانانی حاكم و ده‌سه‌ڵاتدار مافی ئوممه‌ته، له مه‌جلیسی شوراوه بۆ ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد و له‌وێشه‌وه دانانی ئیمام.
• ده‌زگای قه‌زا ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت ئیمام و قازییهكهش ناكه‌وێته پشتییه‌وه.
• عه‌داله‌ت له‌ته‌واوی یاسا و حوكم و بڕیار و موماره‌سه‌دا بنه‌مایه‌كی له‌به‌رچاوگیراوه.
• ته‌واوی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه – ته‌شریعی، ته‌نفیزی، قه‌زایی– له بچوكترین دامه‌زراوه‌وه تا گه‌وره‌ترینیان ده‌بێت به ده‌سته بڕیاره‌كانی تیادهربكرێت واته بنه‌مای شورا ته‌نها بۆ مه‌جلیسی شورا نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته، ته‌نانه‌ت قازی ده‌بێت به مشاوه‌ره له‌گه‌ڵا چه‌ند قازییهكیتردا حوكمه‌كه‌ی خۆی ده‌ربكات، ئیمام دوای مشاوه‌ره به‌و هه‌یئه‌ته‌ی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی ده‌بێت كاره‌كانی به‌ئه‌نجامبگه‌یه‌نێت (وأمرهم شوری بینهم) "ئه‌مریان له‌نێوانیاندا به شورایه"
• ده‌زگاكان له‌سه‌ر یه‌كتر چاودێرن وه‌كو چۆن كه‌سه‌كان هه‌ندێكیان له‌سه‌ر هه‌ندێكیتریان چاودێرن و له‌لادان ئاگاداریاندهكهنهوه و بۆ كاره باشه‌كان كۆمهكیانن (ۆالْمُۆْمِنُونَ ۆالْمُۆْمِنَاتُ بَعْچُهُمْ أَوْلِێاو بَعْچٍ ێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَڕ) التوبه–7،" باوه‌ڕدارانی پیاو و ژن هه‌ندێكیان ده‌بن به سهرۆكار و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ندێكیتریان و فه‌رمان بهچاكهدهكهن و پێش له خراپه ده‌گرن"، له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی راشیدی پێنجه‌مدا عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ده‌زگایه‌كی چاودێری دامه‌زرابوو بۆ چاودێریكردنی دارایی خه‌ڵكی به‌گشتی و به‌رپرسان به‌تایبه‌تی كه به پرسیارێك لێپێچانهوهكهیان ده‌ستپێده‌كرد ئه‌ویش ئه‌وه بوو ده‌یانپرسی: ئه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌ت چۆن به‌ده‌ستهێنا و لهكوێتبوو (من أین لك هژا) كه ئه‌گه‌ر له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌م ده‌زگایه دابمه‌زرێ و ئه‌و یاسایه‌ی تیابهكاربهێنرێت دڵنیان بنبڕی دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
• بوونی ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێپێچانه‌وه و به‌رگریكردن له‌ته‌واوی خووخده و ره‌وشت و ئاكار و ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و كاروكرده‌وه‌یه‌ك له ریزی مونكهرات سهرژمێربكرێت، ئه‌و كاره مونكه‌ره له هه‌ركه‌سێك بوه‌شێته‌وه له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌وه تا مرۆڤێكی ئاسایی سه‌ر شه‌قامه‌كان جێگه‌ی پرسیار و لێپێچانهوهیه، له فه‌رمووده‌دا هاتووه (من رأی منكم منكرا فلیغیره بیده فان لم یستگع فبلسانه فان لم یستگع فبقلبه وژالك أچعف الایمان) رواه مسلم،" هه‌ركه‌س له ئێوه كارێكی ناڕه‌واو و نه‌شیاوی بینی با به ده‌ستی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به زمانی، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به دڵی ئه‌مه‌ش لاوازترین باوه‌ڕه" ئه‌م ده‌زگایه به شێوه‌یه‌كی كرداری له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا بوونی هه‌بووه و ناوی ده‌زگای (حسبه)ی لێنراوه و توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ مونكه‌راتی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ل َگهدا بجه‌نگێت.
• دانانی كه‌سی شیاو له جێگه‌ی شیاودا، به‌ڵكو گه‌ڕان به دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا و ناچاركردنیان به شاندانه ژێر به‌رپرسیارێتی، مافی كه‌سی شیاویشه ته‌عبیر له خۆی بكات و بانگه‌شه بۆ ئه‌و زانست و ئاماده‌یی و توانایه‌ی خۆی بكات تاكو له جێگه‌ی شیاودا به‌كاربهێنرێت، حه‌زره‌تی یوسف –علیه السلام– به مه‌لیكی میسر ده‌فه‌رموێت: بمكه به خه‌زنه‌داری زه‌وی، چونكه من كه‌سێكی زانا و كاردروستم و به‌وردی ده‌توانم ژمێریاریبكهم (اجْعَلْنِی عَڵی خَزَێئِنِ اڵاَرْچِ إِنِّی حَفِیڤٌ عَلِیمٌ) یوسف–55
كۆچ/ له‌دوای خه‌لافه‌تی راشیدین تاده‌گاته 1924 و كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان كه‌سانێكی زۆر هاتوون و پیرۆزی خه‌لافه‌تیان به خۆیان به‌خشیوه و له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت، ئه‌مانه خه‌لافه‌تی ئیسلامین یان ده‌كرێت له‌كوێدا ریزبه‌ندییان بكه‌ین؟
وه‌ڵام/ له‌دوای خوله‌فای راشیدین كه ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان نزیكه‌ی چل ساڵێكه به هیچ دهسهڵاتێكیتر ناتوانین بڵێین خه‌لافه‌ت و به هیچ كه‌سێكیش– جگه‌له خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وی عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز– ناتوانین بڵێین خه‌لیفه، چونكه هیچ یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی ئیمامه‌ت، ته‌نانه‌ت عومه‌ری كوڕی عهبدولعهزیش هه‌ندێك له زانایان – له‌وانه ئیمامی شافیعی– له به‌كارهێنانی وشه‌ی "خه‌لیفه" بۆی سڵده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیانوایه به به‌یعه‌تێكی شه‌رعی نههاتووهتهسهر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو به وه‌سێتی كه‌سه‌كه‌ی پێش خۆی هاتووه، ئه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئیسلامی‌دا چ زاراوه‌یه‌كی بۆ داتاشراوه؟ له‌ناو فه‌رمووده‌دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به موڵك (ملك) ناوزه‌دكراون و دیاره حاكمیش ده‌بێت به مه‌لیك "ملك"، ئه‌وانه دهسهڵاتیانكرد به كاڵا و شمه‌ك و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، به‌شتكردن (التشیو)ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و لادانهبوو له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌لانی موسڵماندا سه‌ریهه‌ڵداوه، له‌كاتێكدا به تێڕوانینی قورئان حوكم و ده‌سه‌ڵات ئه‌ركێكه له ئه‌ركه‌كان و مرۆڤ به نێت و مه‌به‌ستی به‌ندایه‌تیكردن بۆ خودا ئه‌نجامیده‌دات، ده‌سه‌ڵات شتومه‌ك (أشیاو) نییه تاكو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت كه له مانای موڵك و مه‌لیك (الملك والملك) ده‌خوێنرێته‌وه، دواتر له فه‌رهه‌نگی فهقیههكاندا ئه‌وانه به سوڵتان ناوبراون (سلگان) له‌وانه "ماوه‌ردی" له كتێبی (اڵاحكام السلگانیه)دا، مانا و مه‌رامی سوڵتانیش هێزێكی خۆسه‌پێنه به‌سه‌ر مه‌ردوماندا كه له فرمانی "سلگ"ه‌وه ماناكه‌ی روونده‌بێته‌وه، ده‌شگونجێ پرۆسه‌ی خۆسه‌پێنی سه‌پاندن و ناچاركردنێك بێت مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاراسته و ئاقارێكی دروستوساز ببات، به‌ڵام ئه‌نجامی باشی كاری سوڵتان شه‌رعییه‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نادات و به داگیركه‌ر (غاصب) له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، چونكه به رێگه‌ی به‌یعه‌تی گشتی (البیعه العامه) نههاتووهتهسهر ده‌سه‌ڵات، ئه‌م به‌یعه‌ته گشتییه له دونیای ئه‌مڕۆدا هه‌ڵبژاردنێكی گشتی سه‌راپاگیره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی "به‌یعه‌ت" له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ده‌چن "به‌یعه‌ت" ده‌ده‌ن به كارێكی ئایینی هه‌ڵده‌ستن كه بریتییه‌له ئه‌دای شه‌هاده‌ت (أداو الشهاده)، واته شایهتیدانێكه له‌به‌رده‌م خودادا كه ئه‌و كه‌سه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌تی حوكم و ده‌سه‌ڵاتی بدرێتهدهست، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شایهتیدانهی له‌جێگه‌ی خۆی نه‌بێت -له‌تێڕوانینی ئیسلامه‌وه- كه‌سی به‌یعه‌تده‌ر به‌شداری زوڵم و سته‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره ده‌كات كه به‌یعه‌تی پێدراوه.
لهبهریهكترترازانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ده‌سه‌ڵاتی فیقهی و فیكری و په‌ڕگرتنی زانایان و عاریفان له ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك و سوڵتانه‌كان بۆ ناشه‌رعییه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه – به‌تێڕوانینی قورئان– ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پهڕگرتنه هۆیه‌ك بووه بۆ لادانی زۆرتر و زیاتری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له مه‌رام و مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵات له دیدی ئیسلامه‌وه.
قورئان و فه‌رمووده بۆ ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی و دروست له دیدی ئیسلامه‌وه ئه‌مر و ئه‌ماره‌ت (اڵامر و اڵاماره)یان به‌كارهێناوه و حاكمهكانیش به ئه‌میر (اڵامیر) ناوزه‌دكراون، وشه‌ی ئه‌میر (اڵامیر) زیاتر بۆ كاره تهنفیزییهكان به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتێكدا قورئان زاراوه‌یه‌كیتر بۆ ده‌سه‌ڵاتی رۆحی به‌یانده‌كات كه بریتییه‌له وشه‌ی ئیمام (الامام)، ئیمام له مه‌یدانی په‌روه‌رش و هیدایه‌تی مرۆڤدا كارده‌كات، گهشڕاگرتنی باوه‌ڕ و ئه‌خلاقی ئیسلامی له ده‌روون و بێروونی مرۆڤدا سه‌ره‌كیترین كاری ئیمامه‌ته.
هاتنی وشه‌ی حوكم (الحكم) له قورئاندا مانای ده‌سه‌ڵاتداری و سیاسه‌تكردن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سێ مانایتری هه‌یه ئه‌وانه‌ش: حیكمه‌ت و قه‌زاوه‌ت و فه‌رمانی خودایه (الحكمه، القچا‌و، أمر الله)، ئه‌م چه‌مكه به هه‌ڵه به‌كارهێنانێك به‌رانبه‌ری ئه‌نجامدراوه و چه‌مكی حاكمییه‌ت (الحاكمیه) بۆ موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات كورتكراوه‌ته‌وه، حاكمییه‌تی خودا مانایه‌كی به‌رفراوانی هه‌یه و به‌سه‌ر ته‌واوی ژیان و گه‌ردووندا سه‌پاوه و ناكرێت بۆ موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات كورتبكرێته‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
1 . مه‌جلیسی دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه (الحل و العقد) ئه‌و مهجلیسهیه كه ئیمامه‌تی ئیمامی پێدادهمهزرێت و پێههڵدهوهشێنرێتهوه.
2 . به‌یعه‌ت پهیمانێكه له‌نێوان موسڵمانان و ئیمامدا، پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئوممه‌ت گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ئیمام بكات تا ئه‌وكاته‌ی گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئوممه‌ت پارێزگاری لێده‌كات، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات ده‌ستورێك له‌سه‌روو هه‌مووانه‌وه بێت و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ده‌ستووره‌دا فه‌رمانه‌كان ده‌ربكرێت.
|
3134
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Monday, November 21, 2011
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010