فه‌یله‌سوف، هه‌م یاریكه‌ری عیشق و هه‌م ته‌ماشاچی عیشقه
ده‌ڵێی عیشق بیانوویه‌كه بۆ ژیان، شادی و شه‌وق و وه‌سوه‌سه و.. ئاگرپرژێنی، وه‌كو هه‌ر رووداوێكیتری مرۆیی سه‌رنجڕاكێش و له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت ترسناكبێت. ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان عیشق و فه‌لسه‌فه ده‌توانێت چی بێت؟ فه‌لسه‌فه چۆن پێناسه‌ی ده‌رد و ئازاری باڵابوون "متعالی"ی مرۆڤ ده‌كات؟ ئایا فه‌یله‌سوفێك ده‌توانێت عاشیق بێت؟ بۆ گه‌یشتن به‌م وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه رۆیشتن به‌دوی "سروش دباغ"دا، "سروش دباغ" ده‌مانسازه و دكتۆرای خۆی له زانستی پزیشكی تاران له ساڵی (1377) وه‌رگرتووه، ده‌چێت بۆ زانكۆی "وارویك" به‌ریتانیا دكتۆرا له "فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق"دا به روانگه‌ی شیكاری "تحلیلی" له ساڵی (1385) وه‌رده‌گرێت. ناونیشانی دكتۆراكه‌ی (دلایل اخلاقی: خاص گرایی، الگوها و ورزیدن)، له ساڵه‌كانی (1379، 1381، 1385)، "به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی مه‌عریفه‌ت و توێژینه‌وه" بووه، ئێستاش وه‌كو مامۆستا له "زانكۆی تۆرنتۆ" له "كه‌نه‌دا" خه‌ریكی وانه وتنه‌وه‌یه.
پرسیار: بۆچی عاشیقان ئامۆژگاری نابیستن؟ (چون سخت تر شد بند من از پند تو - عشق را نشناخت دانشمند تو)، "شه‌ریعه‌تی" ده‌نووسێت: (ده‌ردی مرۆڤ، ده‌ردی باڵابوون، ته‌نیایی و عیشقه.)، به بۆچوونی ئێوه "عیشق" چییه؟
سروش ده‌باغ: له‌باره‌ی عیشقه‌وه ده‌توانرێت چه‌ند جۆرێك قسه‌بكرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی "شه‌ریعه‌تی"یه قسه‌یه‌كه و ئه‌وه‌ی كه چه‌مكی "عیشق" چییه، قسه‌یه‌كیتره. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پرسیاری یه‌كه‌م بێت، واوێناده‌كه‌م "شه‌ریعه‌تی" له‌مجۆره نووسینانه‌ی خۆیدا كه به "كویریات" به‌ناوبانگ و ناوداره، زاراوه‌ی "عیشق" به دوو جۆر و دوو مانا به‌كارده‌هێنێت. له‌شوێنێكدا و له كتێبی "كویر" و له وتاری (خۆشویستن له عیشق باڵاتره)، قسه له خۆشویستنێك ده‌كات كه سه‌رنج و روانینی له دۆزینه‌وه‌ی نزیكێكی رۆحییه و هه‌موو ئه‌و سیفه‌ته چاكانه‌ی كه عاریفانمان بۆ عیشق باسیانكردوون و ژماردوویانن، ده‌یانداته‌پاڵ خۆشویستن. چه‌مكی عیشق له‌و نووسینه‌دا مانای نه‌رێنی "مپبت" نییه، به‌ڵام له نووسینه‌كانیتری شه‌ریعه‌تیدا، مه‌به‌ستی له "عیشق" حاڵ و دۆخی سالیك و رێبوارێكه كه دچێنه‌ناو دۆڵی سالیكبوونه‌وه و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی بوونگه‌رایی "ئه‌گزیستانیسالیستی" قووڵی هه‌یه. "عیشق" له مانای دووه‌مدا، مه‌به‌ستی عیشقی رۆمانتیكی نییه، به‌ڵكو عیشقێكه زیاتر تێكه‌ڵه به‌ته‌نیایی و زیاتر له‌هه‌ر شتێكی‌تر به ده‌سته‌واژه‌ی "سوهراپی سپهه‌ری"، (ترنم موزون حزن)ه. ئه‌و عیشقه‌ی كه لێره‌دا شه‌ریعه‌تی به‌كاریده‌هێنێت من وایلێتێده‌گه‌م جۆرێك هه‌ستكردنه به فیراق و دووركه‌وتنه‌وه و ئه‌و شتانه‌ی بۆ سالیك و رێبواری رێ ده‌ستده‌ده‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م عیشقه نه عیشقی رۆمانتیكییه و نه عیشقی ئه‌فلاتۆنی، به‌و مانایه‌ی په‌یوه‌ستبێت به خۆشه‌ویستێكه‌وه یان ئه‌و مانایه‌ی كه عاریفانمان له عیشقی ئاسمانییه و باسی ئه‌مجۆره عیشقه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و عیشقه‌یه كه په‌یوه‌ندی به سروشتی تازیه‌باری بوون "وجود"ه‌وه هه‌یه و له‌ره‌گه‌زی ئه‌و شتانه‌یه كه عاریف و سالیك له دوودڵیه بوونگه‌راییه‌كانی خۆی و له ئه‌زموونی خۆی بۆ ئه‌وانیتر باسده‌كات، له‌مڕووه‌وه ئه‌و ده‌نگ و سه‌دایه‌ی له نووسینه‌كانی شه‌ریعه‌تییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌و عیشقه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی عاریفێكی وه‌كو "مه‌ولانا" هێنده به شادی و شادومانی ناگات، به‌ڵكو جۆرێك خووگرتن و ئولفه‌ته له‌گه‌ڵ غه‌مگین بوون و ته‌نیایی.
پرسیار: ئایا ده‌توانرێت عیشق پۆلبه‌ندی بكرێت؟ ئێمه عیشقی جۆراوجۆرمان هه‌یه یان یه‌ك عیشق؟
سروش ده‌باغ: به‌پێی ئه‌و دابه‌شكارییه گشتییه‌ی كه كه‌سانیتریش كردوویانه، ده‌توانرێت عیشق بۆ عیشقی زه‌مینی یان رۆمانتیكی و عیشقی ئه‌فلاتۆنی یان نازه‌مینی دابه‌شبكرێت. به‌پشتبه‌ستن به سوننه‌تی و عیرفانی و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی عاریفان وتویانه، ده‌توانرێت له چه‌ند روویه‌كه‌وه قسه له‌باره‌ی عیشقه‌وه بكرێت. یه‌كێكیان هه‌مان عیشقی رۆمانتیك و زه‌مینییه، عیشقێك كه زۆرجار و به‌گشتی له قاڵبی ده‌رخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌میشه یان زۆرجار هاوڕایه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی. ئه‌مه جۆرێك عیشقه كه له ئه‌ده‌بیاتی رابردووماندا قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و هه‌روه‌ها له سه‌ردمی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی راگه‌یاندنه‌كان، له ژانره‌كانی شانۆ، رۆمان، فیلم، مۆسیقا وێنایده‌كرێت. جۆرێكیدیكه له عیشق، عیشقی ناڕۆمانتیكی یان "ئه‌فلاتۆن"یه كه ده‌توانرێت له چه‌ند روویه‌كه‌وه قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت. كاتێك هه‌یه تاكێَك، خۆشه‌ویست و مه‌عشوقێكی هه‌یه و كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له‌سه‌ری هه‌بووه و نزیكی رۆحی له‌نێوانیاندا بوونی هه‌یه و گۆڕینی حاڵ و دۆخی ده‌روونی و گۆڕانی كه‌سایه‌تی تێدادروستكردووه، بۆ نموونه، په‌یوه‌ندی "مه‌ولانا" له‌گه‌ڵ "شه‌مس"، یان په‌یوه‌ندی "شه‌ریعه‌تی" له‌گه‌ڵ "ئه‌بوزه‌ر" و ئه‌و دڵه‌ی كه خۆشه‌ویست له‌ناو مه‌عشوقدا هه‌یه و به‌مجۆره مه‌فتون و شه‌یدای كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌یه، هه‌روه‌ها "ئیقباڵی لاهوری"و ئه‌و وێنا و روانینه‌ی بۆ "مه‌ولانا" هه‌یه‌تی. ئه‌مجۆره عاشیقبوونه له‌گه‌ڵ عیشقی رۆمانتیكیدا جیاوازی هه‌یه، چونكه له ناسینی رۆژانه و ناسراو زیاتر ده‌ڕوات و كه‌سێك كه كاریگه‌رییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌مجۆره و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر ژیانی تاك دابنێت و رێڕه‌وی ژیانی بگۆڕێت و له‌بنه‌ڕه‌تدا جیهانێكیدیكه ده‌خاته‌به‌رده‌م چاوه‌كانیه‌وه، مه‌عشوقێكی جیاوازه. له‌سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه، له‌ژێر عشیشقی ناڕۆمانتیكیدا ده‌توانرێت به‌دوای عیشقێكیدیكه‌وه بچین كه تیایدا هه‌ربه‌و جۆره‌ی عاریفه‌كان وتوویانه، رێبوار و سالیك خودا ده‌كاته مه‌عشوق و مه‌حبووبی خۆی. له‌مجۆره روانین و مامه‌ڵه‌یه‌دا، ئه‌و خۆشه‌ویست و مه‌حبوبه، خۆشه‌ویستێكی ئه‌زه‌لییه و ده‌ركه‌وتن و شتانی دیار و دیاریكراوی له تاكێكی دیاریكراودا نییه و خودی خودای گه‌وره‌یه كه به مه‌عشوقی سالیك ده‌گۆڕێت:
عشق ان زنده گزین كو باقی است
كز شراب و جان فزایت ساقی است
مه‌حبووبی ئه‌زه‌لی، كاتی و شوێنی نییه، دیاریكردن و سنوورداری نییه و كارێكی بێسنووره، له‌بنه‌ڕه‌تدا عاریفان عاشیقانه بینا له‌سه‌ر ئه‌م روانین و مامه‌ڵه‌یه و مه‌حبووب تیایدا به‌مجۆره ته‌جه‌للاده‌كات.
حه‌زده‌كه‌م جۆری چواره‌میش بۆ ئه‌مجۆره عاشیقیانه زیادبكه‌ین و ئه‌ویش عیشقی دۆستانه (altruistic)یه. ئه‌مجۆره عاشیقییه خۆشه‌ویستی بۆ هۆكار و به بێچاوپۆشین و له‌به‌رچاوگرتن و بێبه‌ڵگه‌ی ده‌گرێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانیتردا. به ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه "دیستۆفیسكی" له رۆمانی "برایانی كارامازۆرف"دا له زمانی باوكی "زوسیما" له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێك كه هه‌واڵی چۆنیه‌تی باشتربوونی حاڵی ده‌پرسێت، ده‌ڵێت: بێهۆكار و بێبه‌َڵگه عیشق و خۆشه‌ویستیت هه‌بێت و ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ش له دراوسێكه‌ته‌وه ده‌ستپێبكه و ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و تاكه ده‌ڵێت: بۆ من سه‌خت و قورسه كه به‌بێ لێبرسینه‌وه و چاوپۆشین ئه‌مكاره ئه‌نجامبده‌م، باوكی "زوسیما" پێیده‌ڵێت: جگه‌له‌مه رێگه‌یه‌كیتر بوونی نییه. هه‌موو هه‌وڵی خۆت بده بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ستی چاوه‌ڕێیبوونه له‌وانیتردا زاڵبیت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت سنگی فراوانتربكات و توناكانی بوونی زۆر و فراوانبكات، ده‌بێت ئه‌مجۆره‌ی عیشقه‌ی له‌به‌رچاوان بێت. عیشقێك كه به‌هێزكه‌ری بازنه‌ی سلوكه، به‌ڵام ئه‌و عیشقه‌ی په‌یوه‌ندی به مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه نه‌ك له ئاسمان به‌ڵكو له زه‌مینه‌وه ده‌ستپێده‌كات، بۆ نموونه: كه‌سێی وه‌كو "دایكه ترێزا" هێما و نموونه‌ی ئه‌م جۆره عاشیقییه‌یه و له ده‌ستگرۆیی ئه‌وانی لێقه‌وماو و چینه ژێرده‌سته‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ستپێده‌كات. له وتاری "پرۆژه‌یه‌ك بۆ عیرفانی مۆدێرن" چه‌ند خاڵێكم له‌باره‌ی ئه‌مجۆره عاسشیقییه و رۆڵی بێجێگره‌وه‌ی له بازنه‌ی سلوكی مه‌عنه‌وی رۆژگاری ئێستاماندا باسكردووه.
پرسیار: چ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان عیشق و فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه؟
سروش ده‌باغ: كاتێك بوونی هه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت له‌باره‌ی عیشقه‌وه تێڕامانی فه‌لسه‌فی ئه‌نجامبدات، هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه "ئه‌فلاتۆن" و ئه‌وانیتر له‌باره‌ی "عیشقی ئه‌فلاتۆنی"یه‌وه قسه‌یانكردووه و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی عیشقی رۆمانتیكی و په‌یوه‌ندی نێوانیان به قه‌رزكردنی چه‌مكی "ئاروس"و "ئاگاپ" قسه‌و باسیانكردووه. تێڕامانی فه‌لسه‌فی له‌باره‌ی عیشق و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانی و جیاكردنه‌وه‌یان له شته‌كانیتر له یۆنانی كۆنه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تاكو ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه. له‌م مانایه‌ی یه‌كه‌مدا كه په‌یوه‌ندی نێوان عیشق و فه‌لسه‌فه به هزر و زه‌یندا دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵ و دۆخی "بوونگه‌را – ئه‌گزیستانسیل" بخه‌ینه‌ناو ریزی تێڕامانه فه‌لسه‌فییه‌كانه‌وه، هه‌ر به‌وجۆره فه‌یله‌سوفه بوونگه‌راكان ئه‌ژماریانده‌كردن یان له سوننه‌تی خۆمانه‌دا هه‌ر به‌وجۆره‌ی ئاماژه‌م به "شه‌ریعه‌تی"و "سپهه‌ری" كردووه. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ عیشقیشدا ده‌توانێت بچێته‌ناو په‌راوێزی دوودڵی و كه‌ڵكه‌ڵه فه‌لسه‌فییه‌كانه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر وێنا و روانینی ئێوه بۆ فه‌لسه‌فه، سوننه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاری بێت، له سوننه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی شیكاریدا خه‌ریكبوون و قسه‌كردن به كه‌ڵكه‌ڵه بوونگه‌راییه‌كانه‌وه گرنگییه‌كی له‌وجۆره‌ی نییه و جێگای گرنگیپێدان نییه، به‌ڵام كه‌ڵكه‌ڵه بوونگه‌راییه‌كان و نموونه‌ی نووسینه‌كانی كه‌سانی وه‌كو: دیستۆفیسكی، مارسل، یان سارته‌ر له ریزی تێڕامانه فه‌لسه‌فییه‌كاندا بهێنین، ده‌توانرێت بوترێت ئه‌مجۆره له تێڕامان به‌شێكن له فه‌لسه‌فه‌كاری و كه‌سێك كه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌مجۆره حاڵ و دۆخه‌ی خۆی لاده‌بات، هه‌م یاریچییه و هه‌م ته‌ماشاچی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له باشی تیۆری و به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌باره‌ی عیشقه‌وه، له‌مكاته‌دا "عیشق" ده‌بێته بابه‌تی ده‌ره‌كی "ئۆبجێكتی" فه‌لسه‌فی و تاك له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌نها ته‌ماشاچییه، ئه‌مه جۆرێك پۆلبه‌ندییه له‌نێوان عیشق و فه‌لسه‌فه‌دا. كاتێكیش هه‌یه كه قسه له‌باره‌ی خودی فه‌یله‌سوفێك و ئه‌زموونه عاشیقانه‌كانیه‌وه ده‌كه‌ین، مومكینه كه‌سێك كه كاری تایبه‌تی فه‌لسه‌فی ده‌كات، له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا "عیشق" به مانای یه‌كه‌م ، دووه‌م، سێیه‌م یان چواره‌م به‌وجۆره‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه، ئه‌زموونبكات و له نووسین و وته‌كانیدا په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه تاكه‌كه‌سیانه‌ی خۆی لابه‌رێت.
•••
تێبینی: ئه‌م گفتوگۆیه "حه‌مید جه‌عفه‌ری" سازیداوه و له رۆژنامه‌ی به‌هار مێژووی 27-9-1391 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.