مه‌یخانه‌یی دڵ عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
ساقی وه‌ره مه‌یخانه‌ی دڵا، كۆنه ره‌حیقی
گه‌ر مه‌یلی تــه‌وفی حـه‌ره‌م و به‌یتی عه‌تیقی
یه‌ك ره‌نگم و بێره‌نگم و ره‌نگین به هه‌موو ره‌نگ
بــه‌م ره‌نگه ده‌بێ ره‌نگڕژیی عیشقی حه‌قیقی
مرواریی ئه‌شكم وه‌كو یاقووتی، ره‌وانه
ســـاقی بده له‌و له‌عله شـــه‌رابێكی عه‌قیقی
دائیم له حه‌زه‌ردا سه‌فه‌ری به.. له وه‌ته‌ندا
غوربه‌تكه‌ش و عاجزبه، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ته‌ریقی
خه‌ڵقی كه هه‌موو كۆده‌كن و به‌سته زوبانن
بابێن و له (نـــالی) ببیه‌ن شــــیعری سه‌لیقی(1)
ئه‌مه نۆیه‌مین غه‌زه‌لی تیپی (یێ)ی نالییه و یه‌كێكی له‌و غه‌زه‌له كه‌مانه‌ی كه له ره‌وتی گشتی شیعری نالییه‌وه دوورن، گریمانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه بریتییه‌له‌وه‌ی ئه‌م غه‌زه‌له كاردانه‌وه‌یه نه‌ك راگه‌یاندن و سه‌لماندنی هه‌ڵوێستێكی بناغه‌بی له بواری پابه‌نه‌دی شه‌خسیدا. مه‌به‌ستی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی لافی نه‌ناسراوێكه به‌و چه‌كه‌ی به ه‌ی خۆی ده‌زانێ.
دووه‌مین دێڕی دووه‌مین به‌یت: (به‌م ره‌نگه ده‌بێ ره‌نگڕژیی عیشقی حه‌قیقی) مۆركی گشتی غه‌زه‌له‌كه روونده‌كاته‌وه (عیشقی حه‌قیقی) لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به بواری سۆفیگه‌ری ده‌ده‌ن روونه كه خۆشه‌ویستی خوایه، ئه‌گه‌رچی هه‌ر بۆ خودی ئه‌و خۆشه‌ویستییه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر و پیر (مورشید)و پیاوچاكان و یارانی ته‌ریقه‌تیش هه‌ر پێویسته، بۆیه خۆشه‌ویستی راسته‌قینه هه‌رئه‌وه‌یه و خۆشه‌ویستیدیكه‌ی مرۆڤ بۆ یه‌كدی مه‌جازییه، هه‌ڵویستی بناغه‌یی نالی له‌ژیانیدا هه‌ڵبژاردنی (عیشقی مه‌جازی) بووه و ئه‌و عیشقه‌ش لای ئه‌و یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌بووه:
عیشقت كه مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌كه ئیللا كچ
شیرین كچ و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
1/ج1/ل157
ئه‌و عیشقه‌ش به‌لای نالییه‌وه ته‌نها جۆره جوانپه‌رستییه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به سێكسه‌وه هه‌یه:
كچ په‌رچه‌می چینچینه، دوو مه‌مكی له‌سه‌ر سینه
وه‌ك شانه‌یی هه‌نگوینه، بۆ له‌ززه‌تی دنیا كچ
1/7/ل170
كه‌واته نالی لێره‌دا هه‌مان ئه‌و (نالی)یه نییه كه له زۆربه‌ی غه‌زه‌له‌كانیدیكه‌یدا به‌دیده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا زووه بۆئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و بواره بده‌ین، چونكه ناكرێ ته‌نها وشه‌یه‌ك، زاراوه‌یه‌ك، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، دێڕێك و ته‌نانه‌ت به‌یتێكیش بكه‌ینه ده‌روازه‌ی بڕیاردان له ئاڕاسته‌ی گشتی لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی شیعری شاعیرێكی داهێنه‌ری وه‌ك (نالی) له‌مه‌ش به‌ولاوه هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر به تاكوته‌رایی به‌دیبكرێت، ناتوانرێ به‌شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی به ئاراسته‌یه‌كی گشتی له‌قه‌ڵه‌مبدرێت، بۆیه ده‌بێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا (نالی) له‌م غه‌زه‌له‌دا هه‌مان ئه‌و (نالی)یه‌یه كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆره شیعره‌كانیدا ده‌بینرێ یان ئه‌و هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیار بده‌ین كه ئه‌مانه‌ن: ئایا ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی (عیشقی حه‌قیقی) له‌و غه‌زه‌له‌دا له غه‌زه‌له‌كانیدیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه یان سه‌رجه‌می بونیادی غه‌زه‌له‌كه و ئایا غه‌زه‌لیدیكه هه‌یه هه‌مان ئاراسته‌ی هه‌بێ یان نه‌و؟
بۆ وه‌ڵامی یه‌كه‌مین پرسیار ده‌كرێ له دوولاوه هه‌وڵی بۆ بده‌ین:
1. له بواری چه‌مكه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌و رێباز (میتۆد)ه‌ی كه پێمانوایه ده‌كرێ ده‌سته‌واژه‌ی (عیشقی حه‌قیقی) ئاماژه‌ی بۆ بكات، ده‌توانین به‌دوای سه‌رجه‌می ئه‌و چه‌مكانه‌دا بگه‌ڕێین كه له‌و بواره‌دا مه‌عنای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و به‌شێوه‌ی تایبه‌تی بواره‌كه‌ش ده‌توانرێ لێكبدرێنه‌وه.
2. گه‌ڕان به‌دوای مه‌به‌ستی گشتی غه‌زه‌له‌كه‌دا له‌ڕێگای لێكدانه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی و ره‌چاوكردنی مه‌نتیقی ناوه‌وه‌ی شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكانه له ره‌وتی گشتی هه‌ر به‌یتێك و هه‌موو به‌یته‌كانیش پێكه‌وه واته بونیادی غه‌زه‌له‌كه.
له بواری یه‌كه‌مین ته‌وه‌ری ئه‌م هه‌وڵه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئاماژه بۆكراودا ده‌توانین پێِش هه‌موو شتێك زاراوه تایبه‌تییه‌كانی بواری عیشقی حه‌قیقی له خودی ئه‌و غه‌زه‌له‌دا جیابكه‌ینه‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
(ساقی، مه‌یخانه، دڵا، ته‌واف"گواف"، حه‌ره‌م، به‌یتی عه‌تیق، یه‌كڕه‌نگ، بێڕه‌نگ، ره‌نگین به هه‌موو ره‌نگ، ره‌نگڕژیی، عیشقی حه‌قیقی، شه‌راب، حه‌زه‌ر، سه‌فه‌ر، وه‌ته‌ن، غوربه‌تكه‌ش، عاجز، ئه‌هلی ته‌ریق) ئه‌م زاراوانه هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریدا به‌كارده‌هێنرێن كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و زاراوه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكیان شێوه‌ی تایبه‌تی داڕشتنی نالییان به‌ڕوونی پێوه‌دیاره، ئه‌گه‌رچی ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵه چه‌مكێكی بناغه‌یی بواره‌كه ده‌كه‌ن وه‌كو زاراوه‌كانی (یه‌كڕه‌نگ و بێڕه‌نگ و ره‌نگین به هه‌موو ره‌نگ) كه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵا وشه‌ی لێكدراوی (ره‌نگڕژی)دا له ئامێزگرتنی وشه‌ی (ره‌نگ) له‌پێكهاته‌یاندا به‌شدارن. به‌هۆی ئه‌م راستییه‌وه پێشتر شێوه‌ی لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانیدیكه ده‌گرمه‌به‌ر و ئه‌م زاراوه نوێیانه‌ش به‌جیاوازی لێكده‌ده‌مه‌وه و پاشان به‌خوێندنه‌وه گشتییه‌كه‌ی غه‌زه‌له‌كه‌وه ده‌یبه‌ستمه‌وه. ساقی (2)، به‌پێی هه‌موو سه‌رچاوه بناغه‌ییه‌كانی سۆفیگه‌ری یان مه‌عشووقه واته (دڵا لێچوو) كه خوایه و به (به‌خشنده‌ی ره‌هایبوون)یش زۆرجار ناوده‌برێ یان هه‌ركه‌سێك بتوانێ یارمه‌تیده‌ربێت له‌وه‌ی سۆفی بگه‌یه‌نێته سۆزی نائاسایی خۆشه‌ویستی كه به لوتفی مه‌عشووقه‌وه گرێدراوه، بۆیه ساقی ده‌كرێ مورشید (رێبه‌ر)یش بێت. ئه‌م زاراوه‌یه به چه‌ند زاراوه‌یه‌كیدیكه‌ی وه‌كو (مه‌ی)و (مه‌یخانه) به‌ستراوه‌ته‌وه كه له ژیانی (فیزیكی)شدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش پێویسته ئاماژه بۆئه‌وه بكرێ كه له‌م بواره‌دا زاراوه‌كان به‌گشتی زاراوه‌كانی جیهانی فیزیكی یان زاراوه‌كانی قورئانی پیرۆز و فیقه (شه‌رع)ه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه مه‌عنا تایبه‌تی پێده‌به‌خشێ:
الرب هو الساقی، والعیش به الباقی
والسعد هو الراقی، یا خائف لاتحژر
الروح غدت سكری، من قهوتنا الكبری
و ازینــــــــــت الدنیا باڵاخچر واڵاحمر
هه‌ر بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر بوونی جۆره كراوه‌یی (مرونه)یه‌ك له شێوه‌ی به‌كارهێنانی (زاراوه) له‌م بواره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشم بۆئه‌وه‌ی شاعیر له بری وشه‌ی مه‌ی (خمر) وشه‌ی قاوه (قهوه)ی به‌كارهێناوه و به‌هه‌مانشێوه له‌كوردیدا مه‌ی، ساغر، باده، شه‌راب.. هتد به‌كارده‌هێنرێ.
مه‌ی كه (نالی) له‌م غه‌زه‌له‌دا وشه‌ی (ره‌حیق)ی بۆ به‌كارهێناوه لای سۆفییه‌كان مه‌عنای زاڵبوونی عیشق ده‌به‌خشێت به‌شێوه‌یه‌ك كه عاشق خۆی پێَناگیرێ و ئه‌مه‌ش له‌سۆفیگه‌ریدا پتر به‌هۆی ده‌ركه‌وتن (تجلی)ی یاره‌وه ده‌بێت، بۆیه به‌شێك له گه‌وره سۆفییان ئه‌و ده‌ركه‌وتنه به (مه‌ی) یان (شه‌راب)ه‌كه ناوده‌به‌ن.
(مه‌یخانه) پتر به مه‌عنای (دڵا)ی عاشق به‌كارده‌هێنرێت، به‌شێك له سۆفییه گه‌روه‌كان زیاتر پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه سۆفی پێگه‌یشتووه، نه‌ك سۆفی ئاسایی، ده‌كرێ ناخی به (مه‌یخانه) ناوببرێت، چونكه ته‌نها ئه‌و ناخه‌یه كه ده‌كرێ به‌وشێوه‌یه باسبكرێ كه مه‌ڵبه‌ندی چێژ و تاسه‌ی ناخهه‌ژێن و زانیاری له‌دوننی (له‌لایه‌ن خوداوه)یه لێره‌وه و به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی (دڵا) به‌لای سۆفییه گه‌وره‌كانی ئیسلام كانگا و گه‌نجینه‌ی راز (نهێنی)ی خودایه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته (3) (أفمن شرح الله صدره لڵایمان فهو علی نور من ربه/ الزمر ) ده‌كرێ (مه‌ی، ره‌حیق، شه‌راب)ه‌كه‌ش والێكبدرێته‌وه كه ئه‌و (راز – نهێنی)یه بێت، به‌ڵام زۆر پێویسته لێره‌دا باس له‌وه بكرێت كه خودی وشه‌ی (نهێنی) ئاماژه بۆ شتێك ده‌كات كه سۆفییه‌كان نه‌یانویستووه بیدركێنن، بۆیه زۆر به‌ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه هه‌ندێ له سۆفییه‌كان گله‌یی له كه‌سانی وه‌كو (حسین كوڕی مه‌نسوری حه‌لاج)و (سوهره‌وه‌ردی) ده‌كه‌ن كه (راز – نهێنی) دركاندووه بۆیه مردن بووه‌ته چاره‌نووسیان.
ته‌وف (گوف) یان ته‌واف (گواف) مه‌قامی سه‌رسامی حیره – ته‌حیوره (حیره، تحیر)ه به‌ڵام (حه‌ره‌م) مه‌قامی بێڕه‌نگییه، واته مه‌قامی نه‌مانی خۆ (خود)و له خۆچوونه (به‌یتی عه‌تیق)یش كینایه‌یه له دڵی مرۆڤی پێگه‌یشتوو (اڵانسان الكامل) كه بۆ هه‌ر شت و كه‌سێك جگه‌له خۆشه‌ویستی ره‌ها (مه‌عشووق) حه‌رامه واته جێی هیچیدیكه‌ی تێدانه‌ماوه
ئه‌گه‌رچی حه‌زه‌ر (حچر) كه مه‌عنای ئاوه‌دانی ده‌به‌خشێ، زاراوه‌یه‌كی تایبه‌ت نییه له بواری سۆفیگه‌ریدا، به‌ڵام ئاوه‌دان یان (ماڵی ئاوه‌دان – البیت المعمور) به دڵا ده‌گوترێ كه به خۆشه‌ویست مه‌عشوق (یار – خودا) ئاوه‌دانبێت به‌مه‌ش (حه‌زه‌ر) ده‌بێته ئاوه‌دانیی دڵا به یار، سه‌فه‌ر (گه‌شت)یش بریتییه‌له (دڵا) روو له خۆشه‌ویست (یار) بێت نه‌ك كه‌سێكیدیكه، وه‌ته‌ن (نیشتمان) به مانه‌وه‌ی سۆفی له مه‌قام یان حاڵێكی دیاریكراو ده‌گوترێ كه ئه‌مه به‌وپێیه‌ی به‌ڵگه‌ی راوه‌ستانی پێشكه‌وتنه له ئه‌زموونی سۆفییانه (سه‌یر و سلوك)دا، به باش نازانرێت، به‌ڵام دوو مه‌عنایدیكه‌شی هه‌یه كه بریتییه‌له زانینی دڵی عاریف (سۆفی)یان و بینینی رازی دۆستان، ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌یه‌كی گه‌شبینانه‌تره.
غوربه‌تكه‌ش، غوربه‌تێكیش (نامۆ) له وه‌ته‌ن جۆرێكه له مه‌رگی نامۆ كه به‌شه‌هیدبوونیش ناوده‌برێ. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌كه‌ڵكی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م غه‌زه‌له دێت.
له‌ڕوویه‌كیدیكه‌وه نالی له‌م غه‌زه‌له‌دا وشه‌ی (ره‌نگ)ی به‌كارهێناوه بۆ داڕشتنی كۆمه‌ڵه وشه‌یه‌ك كه ده‌كرێ تێكڕایان له‌سه‌ر بناغه‌ی سۆفیگه‌ری به (زاراوه)ی تایبه‌ت له‌قه‌ڵه‌مبدرێن، ئه‌گه‌رچی (بێڕه‌نگ) خۆی هه‌ر زاراوه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی (ره‌نگ) كینایه‌یه، له‌ڕێوڕه‌سم و په‌یوه‌ندی و پێوه‌نده‌كانی مرۆڤ، واته لایه‌نه فیزیكیه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه، ده‌كرێ دڵنیابین له‌وه‌ی ده‌كرێ بۆ داڕشتنی زاراوه، به‌باشی به‌كاربهێنرێت (نالی)یش هه‌ر وایكردووه وشه‌ی (ره‌نگ) كه بدرێته‌پاڵا وشه‌ی جیهانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ماهییه‌تی جیهانه‌كه دیاریبكات واته كه بێته (جیهانی ره‌نگ) ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ جیهانی فیزیكی. ئاسانیشه ئه‌و راستییه هه‌ڵێنجین كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگ له‌لایه‌ن چاوه‌وه به‌هۆی بوونی له‌به‌رده‌م رووناكیدا ده‌بینرێ، ئاساییه به كینایه بۆ جیهانی فیزیكی دابنرێت لێره‌وه (یه‌كڕه‌نگ) ده‌كرێ (یه‌كبین)و (یه‌كتاپه‌رست) بێت یه‌كتاپه‌رستی (توحید)یش زاراوه‌یه‌كی دیاری بواری سۆفیگه‌رییه كه هه‌موو جۆره خۆبه‌ستنه‌وه‌یه‌ك، به غه‌یری مه‌عشوق (یار)ه‌وه به‌ناڕه‌وا ده‌زانێ (بێڕه‌نگی) كینایه‌یه له توانه‌وه یان له‌نێوچوون (فنا‌و)ی خود (ره‌نگین به‌هه‌موو ره‌نگ)یش ده‌كرێ به یه‌كێك له دوو شێوه لێكبدرێته‌وه:
1. به مه‌عنای ره‌نگاوڕه‌نگی (تلوین) كه یه‌كێكه له مه‌قامه‌كانی سۆفیگه‌ری به‌مه‌ش ده‌بێته كینایه له ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوون له ئه‌زموونی ره‌وانیدا واته ده‌بێته كینایه له نه‌مانه‌وه له مه‌قامێكی دیاریكراودا.
2. وه‌رگرتنی هه‌موو ره‌نگه‌كان، به‌و مه‌عنایه‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌بێت بۆ به‌ڵگه‌كانی خودا و ره‌نگاوڕه‌نگی و جۆراوجۆریی دروستكراو (ئافه‌ریده‌كان)ی ئه‌مه‌ش هه‌ر تێگه‌یشتنێكی په‌یوه‌ندی نێوان خودا و به‌نده‌كانێتی به‌تایبه‌ت لای ئیبن عه‌ره‌بی كه دروستكراو (مخلوق) به ئاوێنه‌ی دروستكار (خالق) ده‌زانێت.
به‌م لێكدانه‌وه‌ش ره‌نگڕژیی عیشقی حه‌قیقی له‌وه‌دا ده‌بێ عاشق یه‌كتاپه‌رست بێت و له‌ئه‌زموونیدا هێنده رۆبچێ كه له زاتی مه‌عشووق (یار)دا بتوێته‌وه و به‌ته‌واوی ره‌نگی خۆ – خود – خۆیه‌تی له ده‌ستبدات و له بواری بڕینی شی‌و و هه‌وراز و نشێوه‌كانی ئه‌زموونه‌كه‌یدا به‌رده‌وامبێت تاده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان كه به‌ڵگه‌ی هاوتایی یارن له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا له كێشه‌ی زاراوه‌كان نه‌بووینه‌ته‌وه، لێره‌دا ده‌بێ به‌ته‌واوی پێ له‌سه‌ر دوو‌و خاڵی گرنگ دابگرین:
زاراوه‌ی (ساقی) له ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریدا یان بۆ خودی مه‌عشووق (یار – خودا) به‌كارده‌هێنرێ یان بۆ مورشید، كه‌واته ئه‌گه‌ر مه‌یدانی ئه‌م شیعره‌ی (نالی) (عیشقی حه‌قیقی) بێت، چۆن (ساقی – مه‌یگێڕ) بۆ مه‌یخانه‌ی دڵا بانگده‌كات؟و چۆن مه‌سه‌له‌ی (ته‌وفی حه‌ره‌م)و (به‌یتی عه‌تیق)ی ئه‌و ده‌خاته‌نێو كه‌وانی گومانه‌وه. ئه‌م پرسیاره به‌ره‌و پشتڕاستكردنی یه‌كێك له دوو گریمانه ده‌مانبات:
1. شاعیر نه‌یزانیبێ چه‌ند چه‌مكی (ساقی) له په‌یكه‌ری گشتی زاراوه‌سازی یان په‌یكه‌ری شه‌مكه‌كاندا گرنگه و چه‌مكیدیكه ناتوانێ جێیبگرێته‌وه یان وه‌كو چه‌مك به‌كارینه‌هێنابێ.
2. شاعیر ئه‌وانه‌ی زانیبێ، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سێكی دیاریكراودا ئه‌و شیعره‌ی دانابێ.
ناكرێ دوای جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زاراوه گرنگانه‌ی بواری سۆفیگه‌ری ته‌نها له سێ به‌یتدا (یه‌كه‌مین و دووه‌مین و چواره‌مین) به‌یت و پابه‌ندی ته‌واو به پاراستنی مه‌عنای هه‌ر زاراوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی به‌یته‌كاندا باس له‌وه بكرێت كه (نالی) شاره‌زای مه‌عنای زاراوه‌كان نه‌بووه. خۆ ئه‌گه‌ر باس له‌و ورده‌كارییه بكه‌ین كه له په‌یوه‌ندی زاراوه‌ی (حه‌ره‌م)ه‌كه مه‌قامی بێڕه‌گی و بێخۆیی – توانه‌وه‌ی خۆیه و له دووه‌مین دێڕی یه‌كه‌مین به‌یتدا هاتووه له‌گه‌ڵا به‌كارهێنانی داهێنه‌رانی وشه‌ی (ره‌نگ) بۆ داڕشتنی دوو زاراوه‌یدیكه‌ی گه‌وهه‌ری گونجاو له‌گه‌ڵا چه‌مكه بناغه‌ییه‌كانی سۆفیگه‌ری له یه‌كه‌مین دێڕی دووه‌مین به‌یتدا.. باس له‌و دوو ورده‌كارییه بكه‌ین ناتوانین ئه‌وه به خه‌یاڵی خۆماندا بێنین كه شاعیر ئاگای له كون و قوژبنه‌كانی بواره‌كه‌دا نه‌بووه، كه‌واته دووه‌مین گریمانه راسته، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه كێیه كه (نالی) رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له‌م غه‌زه‌له‌دا؟
پێموایه نالی به وشه‌ی (ساقی) وه‌ڵامی كه‌سێك بداته‌وه كه خۆی نه‌ك وه‌كو سۆفییه‌كی ئاسایی ناساندبێ به‌ڵكو به (مورشید – رێبه‌ر) یان (نیمچه رێبه‌ر)ێك خۆی ناساندبێ، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ده‌بێ پاش ئه‌و هه‌موو ورده‌كارییانه‌ی له بواری به‌كارهێنانی زاراوه‌ی تایبه‌ت له‌شیعردا (نالی) له‌ده‌شتنیشانكردنی گرنگی ئه‌م چه‌مكه‌دا به‌هه‌ڵه‌داچووبێت، هۆی ئه‌مه‌ش دیاره.. له بواری سۆفیگه‌ریدا هیچ كه‌سێك بۆی نییه (ساقی) بۆ (مه‌یخانه‌ی دڵا)و (كۆنه ره‌حیقی) داوه‌تبكات یان له ئاره‌زوو (مه‌یلی) ته‌وفی ره‌حم و (به‌یتی عه‌تیق)ی ئه‌و، به‌وشێوه‌یه قسه‌بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونه راستبێت ده‌بێ ئێمه‌ش له نووسینه‌وه‌ی به‌یته‌كه‌دا (ساقی) به‌مشێوه‌یه جیابكه‌ینه‌وه. ساقی! وه‌ره..
واته به‌و وه‌ستایه‌تییه له لێكدانه‌وه‌ی زاراوه تایبه‌ته‌كان و جێكردنه‌وه‌یان له‌شیعردا به‌و ناسكییه‌ش (نالی) ویستوویه‌تی به به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بڵێت: ئا ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه تۆ ساقی نیت، به‌ڵام (نالی) سووریش بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی بڵێ: منیش سۆفی نیم، به‌ڵام من شاعیرێكی به سه‌لیقه‌م.. لێره‌شدا به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كه یه‌كێكه له (خه‌ڵقی) به منداڵا زانیوه:
خه‌ڵقی كه هه‌موو كۆده‌كن و به‌سته‌زوبانن
با بێن و له (نالی) ببیه‌ن شیعری سه‌لیقی
خاڵێكی گرنگیدیكه هه‌یه كه نابێ، ئاوه‌ها سه‌رپێی و راگوزه‌رانه بازی به‌سه‌ردا بده‌ین ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به چواره‌مین به‌یته‌وه هه‌یه:
دائیم له حه‌زه‌ردا سه‌فه‌ری به، له‌وه‌ته‌ندا
غوربه‌تكه‌ش و عاجزبه، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی ته‌ریقی
با ده‌سته‌واژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كورتتر، به‌ڵام به‌هه‌مان وشه‌كانی شاعیر سه‌رله‌نوێ رێكبخه‌ینه‌وه: (سه‌فه‌ر له‌حه‌زه‌ردا) غوربه‌تكه‌ش (عاجز) له (وه‌ته‌ندا) ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه ده‌توانن ئاماژه بۆ چی بكه‌ن؟ وه‌ته‌ن لای سۆفییه‌كان به (ناخ)و (دڵا)یش ناوده‌برێت، به‌ڵام با ئه‌مه‌یان بۆ كاتێكیدیكه هه‌ڵبگرین، چونكه مه‌به‌ست لێره‌دا گرنگتره، نه‌ك ئه‌و وشانه‌ی به‌كارده‌هێنرێت ((سه‌فه‌ر له حه‌زه‌ر)) به‌وپێیه‌ی حه‌زه‌ر ناوچه‌ی ئاوه‌دانه و (وه‌ته‌ن)یش هه‌ر ئاوه‌دانییه، بیرم بۆ لای سێیه‌مین ره‌وش یان سێیه‌مین وشه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌بات كه به (سه‌فه‌ر ده‌ر وه‌ته‌ن) ناسراوه وشه‌ی (ده‌ر) لێره‌دا كه وشه‌یه‌كی فارسییه و مه‌عنای "له" ده‌به‌خشێ واته"سه‌فه‌ر له‌وه‌ته‌ندا" به مه‌عنایه‌ك له مه‌عناكان په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و ئه‌و ره‌وشه وا لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر سۆفی پیر (مورشید)ی گونجاو نه‌دۆزییه‌وه، پێویسته سه‌فه‌ربكات به‌وڵاتدا (كه ئه‌و تانه نه‌ك وه‌ته‌ن و زیاتر له‌گه‌ڵا حه‌زه‌ردا ده‌گونجێ) نموونه‌ی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و دۆزینه‌وه‌ی شێخ عه‌بدوڵڵای ده‌هله‌وی پیاده‌كردنی تێگه‌یشتنێكی ئاوه‌هایه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن (دڵا)یش بێت ئه‌وا دڵا به مه‌عشوق (یار) ئاوه‌دانه واته حه‌زه‌ر هه‌ر دڵیش مه‌ڵبه‌ندی ئه‌زموونی سۆفیگه‌ری و بڕینی مه‌قامه‌كانه، به‌مه‌ش (سه‌فه‌ر له‌حه‌زه‌ردا) ده‌بێته گه‌شتی ده‌روونی بۆ بڕینی مه‌قامه‌كانی سۆفیگه‌ری. له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا سه‌فه‌ر (گه‌شت) له بواری سۆفیگه‌ریدا رووكردنی (دڵا)ه له خۆشه‌ویست.
(له‌وه‌ته‌ندا غوربه‌تكه‌ش و عاجز) بوون، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌كرێ بیرمان بۆ لای چواره‌مین ره‌وش یان وشه‌ی لای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ببات كه (خلوت در انجمن – گۆشه‌گیری له‌كۆمه‌ڵدا)یه په‌یوه‌ندی نێوان گۆشه‌گیربوون و نامۆبوون دیاره كه هه‌ردووك ده‌ره‌نجامی دابڕانن له كۆمه‌ڵا. له ره‌وشه ئاماژه‌بۆكراوه‌كه‌دا مه‌به‌ست له خۆته‌رخانكردنی ته‌واوه بۆ یار، ئه‌گه‌رچی له گه‌رمه‌ی ژیان و سه‌ودای كۆمه‌ڵایه‌تیشدا بێت. كۆمه‌ڵیش بریتییه‌له په‌یوه‌یندییه‌كانی ژیان له‌و رووبه‌ره‌ی كه به (وه‌ته‌ن) نیشتمان ناسراوه.. كه‌واته وه‌كو ده‌سته‌واژه له‌ڕووی پێكهاته‌ی زمانه‌وانییه‌وه زۆر لێكه‌وه نزیكن، له‌ڕووی زاراوه‌شه‌وه ئه‌و غوربه‌تكێشییه‌ی پێده‌چێ لێره‌دا مه‌به‌ست بێت ئه‌و غوربه‌ته‌یه كه له بواری سۆفیگه‌ریدا به غوربه‌تی حاڵا ناسراوه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی خۆته‌رخانكردنی ته‌واوی عاشق بۆ یاره‌وه دێت ئه‌و خۆته‌رخاندنه‌ی له‌گه‌ڵا رواڵه‌ته‌كانی ژیانی نێو كۆمه‌ڵدا ناگونجێ و عاشق له نیشتمان و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیدا غه‌ریبده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و (خه‌لوه ده‌ر ئه‌نجومه‌ن)ه‌یه كه چواره‌مین ره‌وشی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه.
لێره‌وه ده‌كرێ بیرمان بۆئه‌وه‌بچێَت كه ئه‌و كه‌سه‌ی (نالی) به‌م غه‌زه‌له‌ی رووبه‌ڕوویده‌بێته‌وه ره‌نگه لافی پێگه‌یشتوویی له چوارچێوه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌بووبێ له‌هه‌مان چركه‌دا رێزی ته‌واوی بۆ خودی ته‌ریقه‌تی ناوبراو ده‌پارێزێت.
له‌دوا وێستگه‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا پێویسته ئاوڕ له‌و پرسیاره بدرێته‌وه: ئایا (نالی) غه‌زه‌لیدیكه‌ی هه‌یه هه‌مان ئاڕاسته‌ی هه‌بێ؟و ئه‌گه‌ر هه‌بێت نیشانه‌ی چییه؟
گه‌ڕان به دیوانی شاعیردا به‌ئاسانی وه‌ڵامی (به‌ڵێ)مان ده‌خاته‌به‌رده‌ست ئه‌مه‌ش هێنده‌ی سه‌رنجمدابێ، له سێ شێوه‌ی سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌نوێنێ:
1. به‌كارهێنانی زاراوه‌ی بواری سۆفیگه‌ری له چه‌ندین به‌یتی چه‌ندین غه‌زه‌لدا كه بابه‌تی سه‌ره‌كییان (عیشقی حه‌قیقی) نییه:
كوشته‌ی نیگاهی دیده‌ته، گه‌ر مه‌ست، ئه‌گه‌ر خه‌راب
به‌ســــــته‌ی كه‌مه‌ندی زوڵفته، گه‌ر شێخ، گه‌ر سلووك
نه‌قدی دڵێ كه رائیجی سه‌ودایی تۆ نه‌بێ
مه‌غشووش و كه‌م عه‌یاره و و هه‌م قه‌ڵب و هه‌م چرووك
سۆفی! وه‌ره ئه‌سیری زوهوراتی باغ و راغ
لایێ هه‌مــــــوو شـــــكۆفه و و، لایێ هــه‌موو گوڵووك
1ك 2 تا 4 / ل 255 – 256
هه‌روه‌ها:
له هێلانه‌ی زه‌میندا وه‌ك شتورمورغ
منی قودسئاشیان بێ باڵا و په‌ڕ مــام
له قوربی (قاب قوسین)ی دوو ئه‌برۆت
منی (ئه‌دنا) چ دوور و ده‌ربه‌ده‌ر مام
1م / 2 و 3/ ل261 – 262
2. له‌و شیعرانه‌دا كه بۆ خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر نووسراون نالی په‌یڕه‌وی له‌ڕێوڕه‌سمی عیشقی حه‌قیقی : واته هه‌موو زاراوه‌كانی ئه‌و بواره به‌كاردێنێ و هه‌م به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌كاریانده‌هێنێ:
ئه‌ی تازه جه‌وان! پیرم و ئوفتاده و و كه‌وتووم
تا مــــــاوه حه‌یاتم
ده‌ستێ بده‌ره ده‌ستی شكسته، كه به‌سه‌رچووم
قـــــوربانی وه‌فاتم
تۆ یوسفی نه‌وحوسنی له‌سه‌ر میسری جینانی
مـــن پـیرم و فانی
له‌م كولبه‌یی ئه‌حزانه نه زیندووم و نه مردووم
هـــه‌روا به تـه‌ماتم
فه‌رقێكی نه‌كرد نه‌فسی نه‌فیسم به عینایه‌ت
وه‌حشی له ویلایه‌ت
له‌م گۆشه‌یی وێرانه‌یه هه‌ر مامه‌وه وه‌ك بووم
وه‌یشــــوومی وڵاتم
1 م 1 تا 3 / ل 264 – 266
یان:
ئه‌ی ســـاكینی ریــازی مــه‌دینه‌ی مـــنه‌ووه‌ره
لوتفێبكه، بــــفه‌رموو: مــه‌دینه‌ی مـنه و، وه‌ره
عــه‌رشی بـه‌رین كه دائیره‌یه، ره‌وزه مه‌ركه‌زه
فه‌رشی زه‌مین به عه‌رسه‌یی ته‌یبه موجه‌وهه‌ره
7 ه 1 و 2 / ل415 و 416
تا
لێوم له رۆژی رۆشنی كافووری وشكی، وشك
چـاوم، له شه‌بنمی شه‌وی وه‌ك عه‌نبه‌ری ته‌ڕه
ته‌یبه كه یه‌عنی ته‌بیب و تاهیر به ره‌وحی رۆح
فه‌رقی ده‌ڵێن: گڵی له گوڵا، ئاوی له كه‌وسه‌ره
یه‌عنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ره‌فع ده‌كا
ئه‌و خــــاكه چـاكه پاكه و و ئه‌و ئاوه مه‌تهه‌ره
1. له‌و غه‌زه‌لانه‌شدا كه (نالی) ئاوڕ له‌خۆی ده‌داته‌وه كه پتر پێده‌چێ یان به‌هۆی پیرییه‌وه یان به‌هۆی نامۆییه‌وه، گله‌یی له جڵه‌وشلكردنی خۆی بۆ هه‌وا و ئاره‌زوو ده‌كات.. له‌و شوێنانه‌دا ئاوڕدانه‌وه‌كه به‌ته‌واوی مۆركی ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ری به‌سه‌ره‌وه زاڵه:
وه‌ی كه رووزه‌ردی مه‌دینه و رووسیاهی مه‌ككه خۆم
ده‌ركــراو و ده‌ربه‌ده‌ر، یاڕه‌ب ده‌خیلی عــه‌فوی تۆم
ده‌فته‌ری ئه‌عمالی من، بێ قه‌تره‌یه‌كی ره‌حمه‌تت
كه‌ی به سه‌د زه‌مزه‌م، سیاهیی نوقته‌یه‌كی لێده‌شۆم
كه‌عبه ئیشراقی وه‌كو خورشیده، من چاوم زه‌عیف
لێمبووه رۆشـن كه بوعدی قوربه، قوربی بوعده بۆم
11 م 1 تا 4 / ل 299 تا 301
تا ده‌گاته:
خه‌وفی من لێَره له‌به‌ر زۆریی گوناهه یه‌ك به سه‌د
گه‌رچی عــاصی و موزنیبم ئه‌مما موقیڕ و بێ درۆم
شادمانی بێوه‌فایه، یاری تێری و مه‌ستییه
یاری ته‌نگانه‌م غه‌مه، با هه‌ر غه‌می خۆم خۆم بخۆم
لامه‌ده (نالی) له ئه‌نباری جیرایه ساڵحان
گـــه‌رچی ببیه خــــۆشه‌چینی دانه‌یی خه‌رمانی رۆم
11 م 8 تا 10 / ل 303 – تا 304
یان:
ئه‌لا ئه‌ی نه‌فسی بوومئاسا، هه‌تا كه‌ی حیرسی وێرانه
له‌گـــه‌ڵا ئه‌م عه‌شـــــقبازانه، برـِۆ بازانه.. ئازانه
موسڵمان، لێره مانی خان و مانت هه‌ر نه‌مان دێنێ
پـه‌شـیمانبه، كه ده‌رمـانی نـه‌مانـت مایه‌ی ئیمانه
بڵا بۆ كونده‌بوو بێ، مفتی مشك و ماری كه‌ندووبێ
خه‌تیره‌ی گــه‌نجی وێرانه، زه‌خیره‌ی كونجی كاشـانه
به‌قییه‌ی عومری زایع، گه‌ر مورادت پێته‌داره‌ك بێ
حه‌یاتی مه‌ككه‌ت و مه‌وتی مه‌دینه‌ت جه‌بری نوقسانه
18 ه تا 4/ ل 482 تا 484
به‌ڵام ترپه‌ی هه‌ره به‌رز و ئاشكرای دڵی (نالی) له‌م رێچكه‌دا پتر له‌و حاڵه‌ته تایبه‌تانه‌دا كه نالی رووبه‌ڕوویده‌بێته‌وه.. رووبه‌ڕووی ئه‌وه‌ی به (ساقی) ناویده‌بات، رووبه‌ڕووی (نه‌فس) وه‌كو له‌م غه‌زه‌له‌دا دیاره:
ساقی، به مه‌یی كۆنه له‌سه‌ر عاده‌تی نه‌و به
بشكێنه به یه‌ك نه‌وبه دووســـه‌د ماته‌می ته‌وبه
ساقی، قه‌ده‌حی گه‌ردشی گه‌ردوون ده‌شكێنێ
باری، كـــه ده‌بێ موعته‌قیدی گــه‌ردشی ئه‌وبه
ئه‌ی نه‌فسی مورائی، چ گرانباری، ته‌كالیف
بۆ خـه‌ڵقی ده‌كێشێ، ده‌هــه‌ڕۆ رێش و جه‌ده‌وبه
بوغزت له زه‌عیفان چییه قوربان، وه‌كو قه‌سساب
به‌و خه‌زز و به‌زی ریشوه‌ته، ئه‌ی هیزه، قه‌ڵه‌وبه
ئه‌سپی نه‌فست دێت و ده‌چێ، گه‌رمه عنانی
ئه‌ی مه‌ستی ریازه‌ت، هـــه‌له، هوشیاری جڵه‌وبه
1 ه 1 تا 5/ ل391 تا 393
رووبه‌ڕووی هاودژییه پێچه‌وانه نوێیه‌كان – وه‌كو گوناهی كه‌سێك كه نه‌یشارێته‌وه و رووپامایی كه‌سێك خواپه‌رستی بنوێنێ:
(حلقه در گوش)ی كه‌فی ره‌نگینی تۆیه ئه‌م ده‌فه
بــا نه‌ناڵێ، لێیمــــه‌ده ( عن لگمه كــــــــــف الـــــــــكفه )
نه‌ی كه ساحیب سیڕره، سه‌رتاپا به ئه‌مری (كن) كونه
باتینی ( قــف قفا علی ســــــری ) به زاهیر قه‌فقه‌فه
خۆشتره عوزری گونه‌هكاران له سه‌د زیكری ریا
ئه‌م به نه‌رمی عه‌فوه عه‌فوه، ئه‌و به توندی عه‌فعه‌فه
شێخییو سه‌ر لنگه ده‌ستاڕی به ده‌ستاڕی بوزورگ
ره‌ندم و، ده‌سـتاڕی كه‌لله‌ی من ده‌فه، نه‌ك مینده‌فه
9 ه 1 تا 4 / ل450 – 452
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاودژییه‌كانی عیشق كه خودی رێبازی (عیشقی حه‌قیقی) به‌هۆی جیهانه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه، هاودژی ده‌نوێنێ:
حه‌ریقی زیقی زیندانم، نه‌سیمی سوبحده‌م بابێ
ئه‌گـــه‌ر رۆحی منت باقـی ده‌وێ، ساقی، مه‌یی نابێ
له وه‌سڵی تۆ زیاتر خه‌وفناكم، نه‌ك له هیجرانت
به میسلی شه‌مع و پـــه‌روانه، به‌ڵا عاشق ده‌بێ وابێ
نییه ده‌خڵم له شانامه و مه‌سافی، غه‌یری ئه‌م نوكته:
كه كوشته‌ی به‌ندی تۆیه هه‌ركه‌سێ ئازاد و ئازاد بێ
كه‌سێ پۆشتانی بالاتته، حه‌ریفی ئاڵا و واڵاته
كه شیبهی كــاكوڵی ژولیده ســه‌رگه‌ردانی سه‌ودابێ
فیدای ته‌شریفی رێگه‌ت بێ خه‌راجات و خه‌زێنه‌ی دڵا
نیساری تۆزی پێت بێ گـــه‌ر له چاودا قه‌تره‌یێ مابێ
له عه‌سكی زاتی بێڕه‌نگت هه‌تاكه‌ی دیده و ره‌نگین بێ
جونونی له‌یل و مه‌یلی نه‌قشبه‌ندی عه‌كسی ئه‌سمابێ
أ ی 1 تا 6/ ل597 تا 600
یاخود بڕوانه:
خۆشا ره‌ندێ له دنیا بێموبالات و موجه‌ڕڕه‌دبێ
به رۆژ زینده‌ی جه‌ماعه‌تبێ، به شه‌و مات و موجه‌ڕڕه‌دبێ
به سوره‌ت: جه‌لوه‌تی، غه‌رقی عه‌لایق هه‌روه‌كو خه‌ڵقی
به مــه‌عنا: خه‌ڵوه‌تی، مه‌ســتی موناجات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر عاله‌می ببێته خه‌لعه‌تی ته‌شریفی سه‌رتاپای
وجـــودی بێوجـــودی بێموهــــابات و موجــــه‌ڕڕه‌د بێ
به زاهیر تاوسی ره‌نگین، سیفاتی (ته‌علی التاهی)
به بـــاتین قومرییو خاكســـته‌ری زات و مــوجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر ته‌كیه، ئه‌گه‌ر شێخه، هه‌موو داوی عه‌لایقبوون
بلا ( نــــالی ) بچێ مه‌ســـتی خه‌بـــارات و موجه‌ڕڕه‌دبێ
3 ی 1 تا 5/ ل 630 تا 632
نموونه‌ی زۆر هێنانه‌وه له‌م به‌شه‌ی دوایی ئه‌م بابه‌ته‌دا دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه (نالی) زۆری پارچه شیعر (غه‌زه‌ل بێ یا موسته‌زاد و.. هتد)ی هه‌یه كه بابه‌تی سه‌ره‌كیان (عیشقی حه‌قیقی)یه جگه‌له‌و حاڵه‌تانه‌یدیكه كه چه‌ندین به‌یت، له ده‌یان غه‌زه‌لدا زه‌مانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بواره (چه‌مك و هێما و لێكدانه‌وه تایبه‌ته‌كانی) تێدابه‌كارهێنراوه. دووه‌میشیان سه‌لماندنی ئه‌و راستییه كه به‌كارهێنانی میتۆدی ئه‌و بواره و ئامڕازه مه‌عریفییه‌كانی به‌و شێوه به‌رفراوانه و سه‌سه‌ركه‌وتووی (ده‌بێ بگوترێ كه چه‌ندین غه‌زه‌لیدیكه ده‌خرێته ژێر ئه‌م ناونیشانه‌وه) ناكرێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رپێی لێیبڕوانین و ته‌نها به به‌رهه‌می ئاشنایی شاعیر له‌گه‌ڵا ئه‌و بواره‌دا له‌قه‌ڵه‌میبده‌ین. ئه‌گه‌ر به‌پێویستیش بزانرێ بڕیارێكی له‌وجۆره بدرێ باشتره پشت به قه‌ناعه‌تێكی پشتئه‌ستوور و به‌به‌ڵگه و پاساوی لۆژیكی ببه‌ستێ، نه‌ك به حوكمێكی بێبه‌ڵگه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له چه‌ند لاپه‌ڕه‌ی پێشوودا نموونه‌یان هێنرایه‌وه و سه‌رجه‌می به‌ڵگه‌كانیش سێ خاڵی ئێجگار گرنگ روونده‌كه‌نه‌وه:
1. به‌كارهێنانی چه‌مك و زاراوه تایه‌بته‌كانی بواری سۆفیگه‌ری له شیعری (نالی)دا له سنوورێكدا نییه كه بتوانرێ چاوی لێبپۆشرێ یان به رێكه‌وت له‌قه‌ڵه‌مبدرێت.
2. ئه‌م به‌كارهێنانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه به‌ڕاستی نالی له چه‌مك و زاراوه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بواره گه‌یشتووه، به‌ورده‌كارییه زۆر ورده‌كانیشه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌یه كه شاعیر سووربووه له‌سه‌ر گه‌یاندنیان.
3. كێشه‌ی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (ساقی) له سه‌ره‌تای غه‌زه‌لی (9 یی) به مه‌عنایه‌كی دوور له‌و مه‌عنایه‌ی له بواری عیشی حه‌قیقی/دا هه‌یه كه پێشتر واملێكداوه‌ته‌وه گاڵته‌كردن بێت به‌یه‌كێك لافی سالیكبوونی له ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیدا لێدابێ، پێده‌چێ زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزتری بتوانرێ بۆ سازبكرێ به به‌ڵگه‌ی ئه‌م به‌یته:
له عه‌كسی زاتی بێڕه‌نگت، هه‌تاكه‌ی دیده ره‌نگینبێ
جونونی له‌یل و مه‌یلی نه‌قشبه‌ندی عه‌كسی ئه‌سمابێ
1 ی 6 / ل600
لێره‌وه.. ئه‌مه كاكڵه‌ی تێگه‌یشتنی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌یه له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه‌ی لای نالی:
ناكرێ بوونی شیعری نێو چوارچێوه‌ی (عیشقی حه‌قیقی) لای (نالی) پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه ره‌تبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌كرێ والێكبدرێته‌وه كه (نالی) شاعیرێكی سۆفییه بێگومان نه‌خێر به‌تایبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی سێكس به‌ڕوونی زاڵه به‌سه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ی (عیشقی مه‌جازی) بابه‌تی سه‌ره‌كییانه و ئه‌مجۆره بابه‌ته‌ش رووبه‌ڕووی هه‌ره فراوانی دیوانی (نالی) به‌خۆوه‌گرتووه، هێنده‌ی من ئاگام لێبووبێ به‌پێی مه‌نتیقی ئه‌زموونی سۆفیگه‌ری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ شاعیری سۆفی شیعری له بواری (عیشقی مه‌جازی)دا هه‌بێ، چونكه (عیشقی حه‌قیقی) لای عاشقی راسته‌قینه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی وابه‌سته‌یی (عه‌لایق) به جیهانی فیزیكییه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه به‌و مه‌عنایه نییه سۆفی له‌ڕووی وه‌میندا ده‌ژی و پێویستییه‌كانی ژیان به‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ریشه‌وه به‌ته‌واوی ره‌تبكاته‌وه، به‌ڵكو به‌و مه‌عنایه‌یه كه ناخی داگیرنه‌كات.. كه شیعریش زاده‌ی ناخ بێت بێگومان نابێ تێیداڕه‌نگبداته‌وه. جگه‌له‌مه‌ش مه‌نتیقی ئه‌زموونی سۆفیگه‌ری ئه‌وه‌یه كه (نامه‌حره‌م) ناتوانێ له رازه‌كانی ئه‌م بواره بگات، ئه‌گه‌ر مه‌عشوق به لوتفی خۆی ده‌رگای تێگه‌یشتنی بۆبكاته‌وه كه واته ناكرێ نالی به‌نیسبه‌ت بواره‌كه‌وه به نامۆی ته‌واو (نائاشنا) له‌قه‌ڵه‌مبدرێ كه ئه‌مه‌ش نه‌كرێ، ده‌بێ باس له‌چ جۆره ئاشناییه‌كی (نالی) بكه‌ین؟ به حوكمی ئه‌وه‌ی نالی مه‌لا بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زمانی ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریی به‌كارهێناوه. گریمانه‌ی بناغه‌ییم له‌م بواره‌دا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه:
ره‌نگه له‌قۆناغێكدا (نالی) مه‌یلێكی به‌هێزی به‌لای سۆفیگه‌ریدا هه‌بێ، به‌تایبه‌ت ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، به‌ڵام ئه‌و مه‌یله‌ی سه‌رینه‌گرتبێ له‌ئه‌نجامدا، بۆیه ئه‌و هێزی خۆشه‌ویستییه‌ی پتر به‌ره‌و (عیشقی مه‌جازی) هه‌نگاوی نابێ، جگه‌له‌و حاڵه‌تانه‌ی باری ده‌روونی له‌نامۆیی و به‌خۆداچوونه‌وه‌دا، زۆری بۆهێنابێ یان كه رووبه‌ڕووی بازگانیكردنی كه‌سێك به سۆفیگه‌رییه‌وه بووبێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته له عیشقی مه‌جازی شاعیریشدا ناتوانین به‌ڵگه بۆ شێوه‌ی ناڕه‌وای ئه‌و عیشقه بێنینه‌وه جگه له قه‌سیده درێژه‌كه‌ی بۆ (مه‌ستووره) كه ئه‌ویش خه‌ونگێڕانه‌وه‌یه نه‌ك له‌واقیعدا ژیان.
•••
په‌راوێزه‌كان:
1. نالی (مه‌لا خدری ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی): دیوانی نالی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بولكه‌ریمی موده‌ڕیس و فاتیح عه‌بدولكه‌ریم.. پێداچوونه‌وه‌ی محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كۆڕی زانیاری كورد، به‌غداد 1976، ل 655 – 657.
2. لێره‌دا زۆر به‌كورتی سه‌ره‌كیترین لێكدانه‌وه‌ی زاره‌وه‌كه لای سۆفییه‌كان ده‌خه‌مه‌پێشچاو، خوێنه‌ری به‌ڕیز ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه بناغه‌ییه‌كانی ئه‌م بواره وه‌كو (اللمع)ی سه‌راج، (قوت القلوب)ی مه‌ككی، (الرساله القشیریه) و (لگائف الاشارات)ی قوشه‌یری، (التعرف لمژهب اهل التصوف)ی كلابادی و (التعریفات)ی جورجانی و.. هتد، یان ده‌توانێ هێندێ له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه پتر به (پێناسه)وه خۆیان خه‌ریككردووه وه‌كو "كشاف اصگلاحات الفنون"ی "ته‌هانه‌وی" و (فرنگ مصگلحات عرفان)ی سه‌ید سجادی و ته‌نانه‌ت (حافڤ نامه‌ی خوڕه‌مشاهی)یش ببینێ.
3. هێندێك له سۆفییه‌كان دڵا به عه‌رشی خوا ده‌زانن و پشت به قسه‌یه‌ك ده‌به‌ستن كه به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ده‌زانن (قلب المۆمن عرش الرحمن) كه ساغنه‌بووه‌ته‌وه یان به فه‌رمووده‌یه‌ك كه به قودسی ده‌زانرێ و ده‌ڵێ: (ما وسعنی أرچی و لا سمائی و لكن وسعنی قلب عبدی المۆمن النقی التقی).
|
32522
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|
زیاتر
|
|
رات چییه له‌سه‌ر بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته؟
|
ژماره بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
|
|
|
govari koch| All rights reserved © 2010