هه‌ندێكجار وا پێویستده‌كات له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی باوانه‌ی كه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه ده‌یبینین بۆ فه‌لسه‌فه و ئه‌خلاق بگه‌ڕێینه‌وه و له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه به حه‌وزه‌یه‌كی له‌مجۆره بسپێرین. له‌گه‌ڵ "سروش ده‌باغ" نووسه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه گفتوگۆمان كرد له‌باه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌خلاقی فه‌رمانڕه‌وایان و سیاسه‌ت پیشه‌وه‌ران. ئه‌و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت، ئه‌خلاق و ئابووری و بابه‌ته په‌یوه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر چه‌ندین وتار و ژماره‌یه‌ك كتێبی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پرسیار: ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و ئه‌خلاق بكه‌ین. ئایا سیاسه‌ت به‌پێویست ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقدا بێت؟ واته بۆ رێكخستنی سیاسه‌ته‌كان له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره‌وه، له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان پێویستییه‌كه؟
سروش ده‌باغ: هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه " ئه‌رستۆ" ده‌یگوت، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی مه‌ده‌نییه و بۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێكی ژیانی مرۆیین. مرۆڤ له به‌شێك لهمامهڵهیدا له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر، چه‌ند گوزاره‌یه‌ك روونده‌كاته‌وه و ده‌رده‌بڕێت كه شوێن و پێگه‌ی دیاریان هه‌یه. بۆ نموونه: لوتكه‌ی "ده‌ماوه‌ند" به‌رزترین لوتكه‌ی ئێرانه، ئاو له پله‌ی (100) سلیلیزیدا ده‌كوڵێت، "سوكرات" مامۆستای ئه‌فلاتۆنه و.. هتد. به‌مجۆره به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونیان له‌ده‌ره‌وه‌یه له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا كهشفدهبن و بوونێكی ده‌ره‌كیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك گوزاره هه‌ن كه ده‌توانرێت ناوی به‌هایی یان رێنوێنیكار"هه‌نجاری"یان لێبنرێت. گوزاره ئه‌خلاقییه‌كان به‌ته‌واوی به‌هایی "هه‌نجاری"ین. بۆ نموونه: ئه‌م گوزاره‌یه كه ده‌بێت راستگۆیی بكه‌ینه پیشه، له دووتوێی چه‌كی به‌هایی "هه‌نجاری"یه. هه‌رئه‌مه په‌رده له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت لاده‌دات. به‌و مانایه‌ی كه ئێمه له زانستی سیاسه‌ت و بابه‌ته تیۆری و فه‌لسه‌فییه‌كان له‌گه‌ڵ پرسیاره به‌هایی و ههنجارییهكانی له‌مجۆره و له‌مڕووه‌وه رووبه‌ڕووین كه چ كه‌سێك ده‌بێت حكومه‌ت بكات؟ چۆن ده‌بێت حكومه‌ت بكرێت؟ ئه‌و بۆنه و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه ده‌بێت سیاسی بن كامانه‌ن؟
لێره‌دایه كه ده‌بینین ئه‌و پرسیارانه‌ی كه ره‌نگی به‌هاییان هه‌یه و له مه‌یدان و بواری ئه‌خلاقدا ده‌خرێنه‌ڕوو، ( ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامدان یان ته‌ركی چ كارێك شیاوه) ده‌چێته بواری سیاسه‌تیشه‌وه، وه‌كو شیاوی و نه‌شیاوی تاكێك یان كه‌سێك كه حكومه‌ت ده‌كات یان چ سیاسه‌تێك ئه‌نجامبدات و چ سیاسه‌تێك ئه‌نجامنه‌دات.
ئه‌گه‌ر "ئه‌رستۆ" مرۆڤی ناوده‌نا ئاژه‌ڵی سیاسی، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه سیاسه‌تكاری له كاروباره مرۆییه‌كانه و له ریزی ئه‌و كارانه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كاروبارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نییه. زانستگهراییش له حه‌وزه‌ی چالاكییه مرۆییه‌كاندا ده‌گونجێت، به‌ڵام ناچێته ناو گوزاره به‌هایی "ههنجاریی"كانه‌وه. كه‌واته به قبوڵكردنی به‌شی هاوبه‌شی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت ده‌توانین كاردانه‌وه سیاسییه‌كان له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا بپێوین. هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ره‌فتاری كه‌سێك له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ده‌بێت ره‌فتاری سیاسه‌تمه‌دارانیش له ته‌رازووی كاروباره ههنجارییهكان و ئه‌خلاقییه‌كاندا هه‌ڵسه‌نگێنین. په‌یوه‌ندی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت له ره‌گه‌زی په‌یوه‌ندی شیر و شه‌كره و له داخوازییه‌كانی په‌یوه‌ندی مرۆییه كه ناتوانرێت له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه. هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ناتوانرێ ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌كان له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا هه‌ڵنه‌سه‌نگێنین، ره‌فتاری سیاسی مرۆڤه‌كانیش كه په‌یوه‌سته به رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا، ده‌بێت له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا هه‌ڵسه‌نگێنرێن. ئه‌وه‌ی چ كه‌سێك ده‌بێت حكومه‌تداری بكات و چ سیسته‌مێكی سیاسی شیاوه، مه‌شروعییه‌تی سیاسی له‌كوێوه دێت و ده‌بێت چۆن حكومه‌تداری بكرێت.
پرسیار: ده‌بێت بۆچوونمان له ئه‌خلاق له مه‌یدانی سیاسه‌تدا چۆن بێت؟ ئایا ده‌بێت ئه‌خلاقێك تایبه‌ت به سیاسه‌ت پێناسه‌بكه‌ین؟
سروش ده‌باغ: له ئه‌ده‌بیاتی كۆنی فارسی‌دا چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌خلاقدا رووبه‌ڕووده‌بینه‌وه، ئه‌خلاق كۆی خوو و ره‌فتار و په‌یوه‌سته به ره‌زیله‌ت و فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه، ئه‌خلاق له تێڕوانینی ئه‌ده‌بیاتی كۆندا له ریزی كاروباره ناوه‌كی"ده‌روونی"یه‌كان ده‌ژمێردرێت، به‌ڵام له جیهانی نوێ‌دا و له‌گه‌ڵ پێناسه نوێكاندا په‌یوه‌سته به ره‌فتاری مرۆڤه‌وه. به دهستهواژهیهكیتر كاتێك پێشه‌نگه‌كانمان له به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك سیاسه‌تنامه‌ی " خواجه نیزام المولك"و كۆمه‌ڵێك پهندنامهكان باسیان له‌باره‌ی شێوه و خووی سوڵتان بوو. واته، داوایان له پاشا ده‌كرد كه مرۆڤێكی میهره‌بان بێت، دڵڕه‌ق نه‌بێت، میهره‌بانی بكاته پیشه، له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كان كاربكات و هه‌وڵبدات ئه‌گه‌ر خۆی به سێبه‌ری خوا له‌سه‌رزه‌ویدا داده‌نێت، فه‌زیله‌ته‌كان له‌خۆیدا بونیادبنێت و بچێنێت و رهزیلهته ئه‌خلاقییه‌كانیش له خۆی دووربخاته‌وه. كه‌واته له جیهانی رابردووش‌دا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌خلاق و حوكمڕانی بوونی هه‌بووه و هه‌وڵدراوه كاردانه‌وه تاكه كه‌سییه‌كان یان كاردانه‌وه كۆییه‌كان پاشایان و حوكمڕانان له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا بكێشرێن و بپیۆرێن. هه‌ڵبه‌ته به‌وشێوه‌یه‌ی كه سه‌نته‌ری باسیان ره‌فتار و خوو و ره‌وشته تاكه كه‌سییه‌كان بووه، به‌ڵام له جیهانی نوێ‌دا و به‌لایه‌نیكه‌مه‌وه له سێ چوار سه‌ده‌دا كه تیۆریاكان و قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌كان سهریاندهرهێناوه، ئه‌خلاق ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌زیله‌ت و فه‌زیله‌ته‌كان پۆلبه‌ندی نابێت و زیاتر لایه‌نی ده‌ره‌كی یان "رووكه‌شی"یان هه‌یه. ئێمه ئیدی له جیاتی " ره‌وشت و خوو" قسه له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی "ره‌فتار"ه‌وه ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌گه‌ر دوو قوتابخانه‌ی سوودگه‌رایی "منفعت"و وهزیفهگهرایی "ئهركگهرایی" له‌به‌رچاوبگرین، ده‌بینین به‌ها به بنه‌ما و پۆلبهندییهكان ده‌ده‌ن كه ده‌توانرێ پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ره‌فتاره‌كانی سیاسه‌تمه‌داران بێت به‌شێوه‌یه‌كی دیار و له‌به‌رچاو. له‌به‌رئه‌وه حه‌زده‌كه‌م بڵێم كه له سیاسه‌تكردن و سیاسهتداری نوێ‌دا، ناچاری و هه‌ڵبژاردنمان له كێشان و پێوانی كاردانه‌وه سیاسییه‌كان نییه. ئیدی فه‌زیله‌ت و رهزیلهتی تاكه‌كه‌سی هێنده گرنگ نییه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێك به دیاریكردن به‌چاو هه‌بوونی چه‌ند پێوه‌رێك هه‌ڵسه‌نگێنین. ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌ی سوودگه‌رایی له‌به‌رچاوبگرین، ده‌توانین به جۆرێك هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكه‌ین كه ئایا بۆ نموونه: ده‌ستپێشخه‌ری " تۆنی بلێر" له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌سوودی وڵاته‌كه‌ی و سووده میللی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بوو یان نا؟ ئایا كاردانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و باشترین سوودی بۆ زۆرترینی مرۆڤه‌كان گه‌یاندووه؟ ئه‌مه واتای پێدانی یاسا و رێسایه‌كی دیاره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانی ره‌فتاری له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له‌ڕووی وهزیفهگهراییهوه سه‌یربكه‌ین و بڕوانین، ده‌بێت ببینین و بزانین سیاسه‌ته‌كانی سیاسه‌تمه‌دارێك یان ده‌وڵه‌تێك، مافی كه‌مینه‌كان ده‌گرێته‌خۆ و مافیان ده‌پارێزێت یان نا؟ ئایا پێشێلكارییه‌كان كه هه‌میشه به زیانی ژێرده‌سته‌كانه، لاده‌بات یان لانابات؟ ئه‌م نیگا و روانینه ده‌بێت و نابێت "باید و نباید"ه‌كان له‌خۆده‌گرێت كه ده‌بێت سیاسه‌تمه‌دار لهبهرچاویانبگرێت و بزانێت چۆن سیاسه‌تمه‌داری بكات. له‌به‌رئه‌وه به‌م پێوه‌رانه هه‌وڵده‌درێت پێوه‌ری به‌ڵگه‌ی ئه‌خلاقی ره‌فتاری سیاسی سیاسه‌تمه‌دار له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا بپێورێت. واپێده‌چێ له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌خلاقی سیاسه‌تدا زیاد له‌وه‌ی دامێنی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌ته گشتییه‌كان، پارێزگاریكردنی مافی كهمینهكانهكانه كه قورسترده‌بێت.
كه‌واته: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ناتوانرێت ئه‌خلاق له سیاسه‌ت جیابكرێته‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندی شیر و شه‌كره. دووه‌م، ئه‌وه‌یه كه له جیهانی رابردووش‌دا سیاسه‌ت له‌لایه‌ن پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرا و ده‌پێورا. (زیاتر له‌ڕووی ره‌زیله‌ت و فه‌زیله‌ت)، ( به‌ڵام له سه‌رده‌می هۆبز و پێش ئه‌ویش میكیاڤیللی) - كه تیۆریای نوێی سیاسه‌تكردنیان داهێنا- كێشان و پێوانی ره‌فتاره ئه‌خلاقییه‌كانی سیاسه‌تمه‌داران بینا له‌سه‌ر لایه‌نه نێوان هزرییه‌كان و دیارده ده‌ره‌كییه‌كانی گرتووه.
پرسیار: ئایا سه‌رنجدان له‌م به‌ند و بابه‌ته هاوبه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین سیاسه‌ته‌كان ئه‌خلاقین، ئیدی به‌سه؟
سروش ده‌باغ: بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كرداره ئه‌نجامدراوه‌كان له‌لایه‌ن سیاسییه‌كه‌وه تاكو چ رادیه‌ك سوود و به‌رژوه‌ندی گشتی دابینده‌كات، ده‌بێت سه‌رنج له‌م خاڵه بده‌ین كه ئه‌گه‌ر كرداری ئه‌وه به‌ته‌نها سوود و قازانجی گروپێك بێت، ئه‌وه له‌گه‌ڵ گروپگه‌رایی و خودسه‌نته‌ری رووبه‌ڕووین نه‌ك سه‌رنجدان له‌گشت و به گشت یان سوود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بابه‌تێكه كه هه‌مووان تیایداهاوبهشن. له‌به‌رئه‌وه له‌ڕووی سوودگه‌راییه‌وه ئه‌گه‌ر كرداری سیاسه‌تمه‌دار ته‌نها سوود و به‌رژه‌وه‌ندی گروپێگی تایبه‌ت له‌به‌رچاوبگرێت، ئه‌وه ئه‌وكاره‌ی ئه‌خلاقی نه‌بووه. ئه‌نجامدان یان ته‌رككردن و فه‌رامۆشكردنی كارێكه به‌هۆی سیاسه‌تمه‌داره‌وه به ئه‌خلاقی داده‌نرێت كه زۆرترین سوود بۆ زۆرینه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بگرێته‌خۆ. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی "تۆنی بلێر" له حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه ئه‌وه دیاریبكه‌ن كه ئه‌و كاره‌ی "بلێر" ئه‌نجامیدا سوودی گشتی تێدانه‌بوو و بێسوودبوو، ئه‌وا ئه‌و بڕیاره‌ی نائه‌خلاقی بووه. به‌م بنه‌مایه ده‌توانرێت كاردانه‌وی "بلێر" هه‌ڵسه‌نگێنین و پێوانه‌ی بكه‌ین و له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كردی بڕیاری ئه‌خلاقی بده‌ین و له‌ڕووی زۆرترین سووده‌كان و كه‌مترین زیانه‌كان هه‌ڵیسه‌نگێنین. زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داران وێنای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كاتێك باس له ئه‌خلاق ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ته‌نها ره‌وشت و خووه، به‌ڵام ره‌وشت و خوو ته‌نها پێوه‌رێكه بۆ رێكخستن و دیاریكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان. ئێمه پێوهریدیكهشمان له دونیای ئه‌خلاق و له جیهانی نوێ‌دا هه‌یه. ناتوانین ته‌نها پشت به ئامۆژه كۆنه‌كان ببه‌ستین و سنوور و بۆشایی سیاسه‌تكردنی ئه‌خلاقی به‌ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای خوو و ره‌وشتی تاكه‌كه‌سی سیاسه‌تمه‌دار هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌ته‌واوی له ئه‌خلاقی فهزیلهتگهرایانه بههرهوهربگرین. له‌و جێگه‌یه‌ی كه جیهان ناوهنجییهكان و كه‌سانی مامناوه‌ند پێكیده‌هێنن، بۆنه و سیاسه‌تكردنی سیاسه‌تمه‌دارانیش ده‌بێت ناوه‌نجی و ناوه‌ندییه‌كان له‌خۆبگرێت و به له‌به‌رچاوگرتنیان ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كی دیار و به‌رچاو بڕیار له‌سه‌ر ره‌فتاری سیاسی سیاسه‌تمه‌داران له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه بكرێت.
بۆ نموونه هێرشی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر عێراق له‌به‌رچاوبگرن، راسته به‌م هێرشه دیكتاتۆرێكی وه‌كو سه‌ددام ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانین و ببینین پاش ئه‌و هێرشه چ رووداوێك روویداوه؟ ئایا ئازار و ده‌ردی خه‌ڵكی عێراق كه‌متربووه‌ته‌وه وه‌ك له سه‌رده‌می سه‌دامدا؟ كه‌واته به‌ئاسانی ناتوانرێت بڕیارێكی ته‌واو و گه‌وره بدرێت. رووداوه‌كه زۆر ئاڵۆزه. ده‌بێت بزانین كه سازگاری و كاركردن دیموكراسی ده‌م و كات و چه‌ند شتێكی ده‌وێت كه له رۆژگاری ئێستای عێراقدا په‌یدانابێت. به‌لایه‌نیكه‌مه‌وه ده‌زانین كه به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا له‌وكاته‌دا ئارامییه‌كی زۆرتری هه‌بوو، به‌ڵام له‌و خێره‌ی كه ئێستا به‌ده‌ستهاتووه و دیكتاتۆرێك رۆیشتووه، ناتوانرێت به‌ئاسانی خه‌ڵك دابنیشێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به‌وه‌رگرتنی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی سوودگهرایانه، قسه و لێپرسینهوهكانمان بڕیاری به ئه‌خلاقیبوونی هێرش بۆسه‌ر عێراق ناده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه رووننییه زۆربوونی سوود و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازار و ره‌نجی له‌گه‌ڵدا بووه.
له‌ڕووی سوودگه‌رایی رێسا سه‌نته‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت سیاسه‌تی له‌مجۆره " هێرشی نێوده‌وڵه‌تی" بگۆڕێت به رێسا و كۆمه‌ڵێك وڵات هێرشیانبكرێتهسهر، مومكینه ئه‌م كاره به‌رفراوانبێت و بگۆڕێت به رێسا و یاسایه‌كی جیهانی و زۆرێك له وڵاته‌كان وێنای ئه‌وه‌بكه‌ن كه ده‌توانن هێرش بۆ سه‌ر یه‌كتربكه‌ن. كه‌واته به‌مجۆره و له‌م شێوه‌یه‌دا پێوه‌ر و هاوسه‌نگی ئه‌و ده‌رد و ئازاره‌ی كه بهدستدێت زیاتره له سوود و قازانجی. كه‌واته به‌هه‌بوونی چاوی ئامۆژه‌كانی سوودگهرایان ده‌توانرێت ره‌خنه له ره‌فتاری سیاسه‌تمه‌داران بگیرێت و ئهنجامببینرێ یان ته‌رككردن و فه‌رامۆشكردنی كاردانه‌وه‌كان چ ئهنجامگهلێك بهباردههێنێت و ئایا سوود له‌خۆده‌گرێت یان نا.
ئه‌وه‌ی ده‌بێت وه‌ربگیرێت ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سیاسه‌تمه‌داران خۆیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كاندا هاوئاهه‌نگ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌مجۆره نه‌بێت، سیاسه‌ت به‌ره‌و هه‌ڵه و تێكچوون ده‌ڕوات. سیاسه‌تكردن سه‌رووكاری له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا هه‌یه و سیاسه‌تمه‌دار ده‌بێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت. به دڵنیاییه‌وه سیاسه‌تكردن به كۆتوبه‌ندی ئه‌خلاقی كۆتوبه‌نده و سیاسه‌تمه‌دارێك كه قسه‌ی خاوه‌ن به‌زه‌ییان و ره‌خنه‌گران به واقیعی نازانێت بێگومان به‌هه‌ڵه‌داچووه. هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه ده‌توانرێت كاردانه‌وه‌كانی تاكێكی ناسیاسی له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا بكێشرێت و پێوانهبكرێت، ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانیش له ته‌رازووی ئه‌خلاقدا پێوانهبكرێن و بپیۆرێن.
•••
سه‌رچاوه:
سایتی فه‌رمی دكتۆر سروش ده‌باغ.
هه‌روه‌ها له سایت دیلماسی ایران، 10 اسفند ساڵی (1389)شدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی "مه‌له‌فه‌كه" پێمانباشبوو جارێكیدی بڵاوببێته‌وه.