پەیوەندییەكانی توركیاو ئیسرائیل ن: د.ئەمیرە ئیسماعیل ئەلعوبەیدی و.لەعەرەبیەوە: د.سەلام عەبدولكەریم
دەروازەیەكی مێژوویی: پشكوتنو پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل
باسی یەكەم- دەوڵەتی عوسمانیو جوڵانەوەی زایۆنیزم
یەكەم: پەیوەندیەكانی دەوڵەتی عوسمانی- جولەكە تا ساڵی 1918
دەركەوتنی دەوڵەتی عوسمانی لەسەدەی 14و شوێنگرتنەوەی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی لەئەنادۆڵو رۆژهەڵاتی ئەوروپا پەناگەی رزگاربوون بوو، كە جولەكە هەڵاتووەكان لەئیسپانیاو دەوڵەتانی تری ئەوروپا پەییان پێبرد. بەجۆرێ ئەوروپا لەسەدەی 16 لەناسەقامگیری سیاسیدا دەژیا، لەماوەی دادگاكانی پشكنینو، ئازادیە ئاینیەكان كۆتو بەند كرابوون لەئەوروپا. سەرەتای كۆچو رەوی ئاشكرای جولەكەكان بۆ دەوڵەتی عوسمانی لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونیدا (1520-1566) بوو، پاش ئەو چەوسانەوەیەی جولەكە توشی بوو، كۆچیان كرد بۆ ناوچەكانی دەوڵەتی عوسمانی جگە لەفەلەستینو سیناو لەدادگاكانی پشكنین هەڵاتن. جولەكە دەستیان دایە كاری بازرگانی دونیایی، پاشان دەستیان كرد بەزاڵبوون بەسەر سەرجەم جومگە ئابوورییەكان لەدەوڵەتی عوسمانیدا.
دەوڵەتی عوسمانی لەپشكوتنیەوە لەسەر بنەمای یەكسانیو دادگەریی دامەزراوە لەنێوان سەرجەم هاوڵاتیانیو سوڵتانەكانی عوسمانی مامەڵەیەكی باشیان لەگەڵ جولەكەدا كردووە. لەو كاتەشەوە دەوڵەتی عوسمانی ئازادی ئایینی پێداون، جولەكە رۆڵێكی كاریگەریان گێڕاوە، بەشێوەیەك وتەبێژیان بەناوی تایەفەی جولەكەوە هەبووەو، داننراوە بەمافە یاساییەكانیاندا (یەكسانی لەبەردەم یاسا)و ئازادی پەرستشو ئازادی پێكهێنانی رێكخستنی سیاسیو دامەزراندن لەپۆستە كارگێڕییەكاندا، تاوای لێهات بوونیان لەوكاتەدا بووە بكەرێك لەژیانی سیاسیو كۆمەڵایەتی، سەرباری رۆڵیان لەكاروباری داراییو بانكیشدا. كۆمەڵەی (خۆشەویستانی زایۆن) رۆڵێكی دیاری لەرێكخستنی كۆچی جولەكە بۆ فەلەستین هەبوو، بەتایبەت كارو رێكخستنەكانی لەلایەن هەندێ لەسەركردە جولەكەكانی وەك (لولونتنو واینبرگی روسیو فرایمنی پۆڵەندیو هابسنی روسیو هابگنی ئەڵمانی). لەساڵی 1897 كۆنگرەی یەكەمی زایۆنیزم لەشاری بازلی سویسرا، بەسەرۆكایەتی (تیۆدۆر هیرتزل- Theaodr Hertsl)، (1860-1904)و جولەكەیەكی تر بەناوی (ماكس نورداو) بەسترا، لەو كۆنگرەیەدا نزیكەی دوو سەد نوێنەری جولەكە ئامادەبوونو لەسەراسەری جیهانەوە هاتبوون.
كۆنگرەی ناوبراو یارمەتی پەرەپێدانی كۆمەڵەی خۆشەویستانی زایۆنی داو دواتر گۆڕا بۆ جوڵانەوەی زایۆنیزمو ئەو كۆنگرەیە نێردەی جولەكەی بەدواداهات، كە دەستی بەجوڵە كرد بۆسەرجەم ئاراستەكان لەپێناوی بەدیهێنانی خەونی جولەكە لەفەلەستین، یەكەم نێردەی ئەو نێرژانەش بۆ لای سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم (1876-1909) رۆیشت. لەهەوڵێكدا لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەی زایۆنیزمەوە بۆ رازیكردنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سەبارەت بەبنەمای كۆچكردنی جولەكە بۆ فەلەستین، هیرتزل بارودۆخی خراپی ئابووریی قۆستەوە، كە ئەوكاتە دەوڵەتی عوسمانی بەدەستیەوە دەیناڵاند، هەوڵیدا یارمەتی دارایی گەورە بخاتەڕوو لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لەهەندێ زەوی لەقودسی پیرۆز بۆنیشتەجێكردنی جولەكە تیایدا. بەجۆرێ لەیاداشتەكانیدا دەڵێت:"لەسەرمانە بیست ملیۆن لیرە خەرج بكەین بۆ چاك كردنی بارودۆخی دارایی لەتوركیا...دوو ملیۆنی وەك بەها بۆ فەلەستینو ئەویتری بۆ رزگاركردنی توركیای عوسمانی بەدانەوەی قەرزەكانی وەك رێخۆشكردنێك بۆ رزگاربوون لەنێردە ئەوروپیەكان... لەپاشان دوای ئەوە هەڵدەستین بەكۆمەك كردنی سوڵتان بەهەر قەرزێكی تری نوێ، كە داوای بكات". لەمبارەوە هیرتزل ژمارەیەك هەوڵیدا لەگەڵ هێزە گەورەكانی ئەوروپا بۆئەوەی یارمەتی بدەن لەئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، هەروەك هیرتزل لینولنسكی بەڵێنیدا بەرتیلێك بەبڕی ملیۆنێك جونەیهی ئیستەرلینی بخاتە بەردەم سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بەرامبەر بەدەستهێنانی فەلەستین، سەرباری پێشكەشكردنی قەرز بۆ بەدەوڵەتی عوسمانی.
سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم ئامرازەكانی هیرتزلو ئەوانەی لەگەڵیدا كاریان دەكرد فریوی نەدا، بەجۆرێ وەك بەربەستێكی رێگر لەبەردەم چاوچنۆكی زایۆنیەكاندا وەستایەوە، لەبەرامبەر پێشنیازەكەی هیرتزلدا رەتیكردەوەو وتی:"ئامۆژگاریت دەكەم هەرگیز لەو كارەدا نەڕۆی، نە دەیخەمڵێنمو نەتەنها یەك بستیش لەوڵات دەفرۆشم، لەبەرئەوەی هی من نیە، بەڵكو هی گەلەكەمە. گەلەكەم بەرشتنی خوێنی خۆیان ئەو ئیمپراتۆریەتەیان بەدەستهێناوە، دواتریش بەخوێنیان لەپێناویدا غەزایان كردووە، بەخوێنیشمان دایدەپۆشین بەرلەوەی رێگە بدەین بەهیچ یەكێك لێمان داگیر بكات... با جولەكە پارێزگاری لەپارەكانیان بكەن، ئەگەر ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دابەشبوو، ئەوكاتە جولەكە بێبەرامبەر فەلەستینی دەستدەكەوێ، بەڵام دابەشنابێت تەنها مەگەر بەسەر لاشەكانمانا نەبێت، رازیش نابین بەتوێكاریمان بۆ هەر مەبەستێك بێت". لەساڵی 1885 سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم فەرمانێكی دەركردو تیایدا تاپۆكردنی زەویو عەقاراتی لەفەلەستین لەسەر خەڵكی بیانی قەدەغەكرد لەگەڵ رێگرتن لەدروستكردنی نیشینگەی جولەكەو كڕینی زەوی لەلایەن جولەكەوە لەفەلەستین، هەروەك ماوەی مانەوەشیانی تەنها بە 3 مانگ دیاریكرد ئەوەش بۆ مەبەستی حەج. كاتێك رووداوەكان شكستی پەیوەندیەكانی زایۆنیزمی لەگەڵ سوڵتان سەلماند، سەرانی زایۆنیزم هاریكاریان لەگەڵ دەوڵەتە گەورەكانی ئەوروپا بەپێویست زانی بۆ بەدەستهێنانی فەلەستین بەپشتگیریو یارمەتیان بەو پێیەی دەوڵەتی جولەكە، كە بانگەشەی دامەزراندنی دەكەن لەجێگەی بنكەیەكی ئابووری ئەوروپی دەبێت لەئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا. هیرتزل جەختیكردەوە لەوەی نائومێد بووە لەبەدەستهێنانی هیوای جولەكە لەفەلەستینو جولەكەش ناتوانێت بچێنە ناو زەوی بەڵێنپێدراوەوە (فەلەستین) تاوەكو سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی بێت، بۆ ئەوە جولەكە هەوڵ بۆ شێواندنی وێنەی دەدات لەكاتی فەرمانڕەواییو لەمێژووشدا. دیارترین ئەو هۆكارانەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بانگەشەی رەتكردنەوەی پرۆژە دووبارەكانی جولەكەی بۆ داگیركردنی فەلەستین دەكرد ترسی بوو لەكڵپەسەندنی سۆزی ئاینی ئیسلامی دژی فەرمانڕەواییەكەی بەتایبەت ئەوەی ناوی دەبرد بە بیرۆكەی(پان-ئیسلامیزم)، ئەو بیرۆكەیە، كە فاكتەرێكی نوێی زیندووكردەوە لەو بوارە، كە پشتیوانی فەرمانڕەواییەكەی بكات بەرامبەر ئاڵنگاریەكانی ئەوروپاو پلانەكانیان، كە چاوەڕێی ئیمپراتۆریەتەكەی دەكرد، بەتایبەت دوای جێبەجێكردنی هێڵی ئاسنی حیجاز، ئەمەش زایۆنیزم مەترسیەكەیان دەزانی، بۆیە دەستیان كرد بەپلاندانان بۆ تەوقدانی. جولەكەی شاری دۆنمە بەهاوپەیمانی لەگەڵ زایۆنیزمو داگیركەر لەو ماوەی ئەو لاوازیەی دەوڵەتی عوسمانی پیاتێدەپەڕی، ئەو جولەكانە ئامرازی جێبەجێكردنی گەورەترین دوو جوڵانەوە بوون، كە دەوڵەتی عوسمانی بەخۆوەی بینیبێت، ئەوانیش:
- جوڵانەوەی زایۆنیزم، كە ئامانجی دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوەیی بوو بۆ جولەكە لەفەلەستین.
- جوڵانەوەی دووەم بریتی بوو لەكۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی، كەكاریگەری لەسەر پانورامای ژیان لەدەوڵەتی عوسمانیدا هەبوو، بووە هۆی كەوتنی خەلافەتی ئیسلامیو، دامەزراندنی كۆماری توركیا بەسەرۆكایەتی مستەفا كەمال (ئەتاتورك- دواتر). كۆمەڵەی ناوبراو شاری (ساڵۆنیك) یان كردە بارەگای خۆیان لەبەر بوونی ژمارەیەكی گەورە لەجولەكەی دۆنمە، بەجۆرێ (23ی تەمموزی 1908) جاڕی كودەتایان بەسەر سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم داو لەهەموو دەسەڵاتەكانیان داڕنی تاوەكو رووداوەكانی نیسانی 1909.
پاش دوورخستنەوەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم مەحافلی ماسۆنی رۆڵێكی گرنگیان گێڕا لەداڕشتنی بنەماو سیاسەتەكانی كۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی، جولەكە هەستا بەرۆڵێكی گەورەتر لەهاندان لەسەر پارچە پارچەكردنی شكۆی خەلافەتو رووكردنە سیاسەتێكی نەتەوەیی توركیو توركاندن لەگەڵ ئەوانی تریش، كە پەیوەندیان هەبوو لەژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانیدا. ئیتیحادییەكان دەسەڵاتیان لەبەرژەوەندی ئیتنیكی توركی قۆستەوە بەدەستبەسەراگرتنی وەزیفەكانو گواستنەوەی ئەفسەرانو تەحەكومكردن لەهەڵبژاردنەكانو هاندانی رۆژنامەگەری، كەنەعرەتەی تۆرانیزمی بەرز رادەگرت. بەجۆرێ بیری نەتەوەیی تورك لەتوركیا لەگەڵ دەركەوتنی كۆمەڵەی توركە لاوەكانو نەتەوەپەرستی تۆرانیزم لەرێگەی كۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقییەوە پشكوت، دیارترین بیریارانی جولەكەی دەرەوەی وڵات (ئەمیل دۆركایم)ی جولەكەی فەرەنسی بوو، بەڵام لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی (مۆئیز كۆهین)ی رۆژنامەوان بوو، كەپشكی هەبوو لەپلاندانان لەسیاسەتی رەگەزپەرستی تۆرانیزمو، حكومەتی ئیتیحادو تەرەقی دوای كەنارگیركردنی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمو لەسەری رۆیشت. ئاكامی سیاسەتی تۆرانیزم، كە لەسەری رۆیشتنو سودیان لێبینی بریتی بوو لەجەختكردنەوە لەیەكپارچەیی دەوڵەتو بەدیهێنانی ناوەندێتی دەسەڵاتو كاركردن بۆ ئاوێتەكردنی رەگەزە جۆراوجۆرەكانو هەوڵدانی بەكاوەخۆ بۆ توركاندن. بەسەیركردنێك بۆ پێكهاتەی رەگەزییو هزریی ژمارەیەك لەئەندامانی دیاری ئیتیحادو تەرەقی پێویستبوو سەركردایەتی ئەو رێو شوێنانە بكەن، كەدەڕژێتە خزمەتی پرۆژەی زایۆنیزمەوەو هیرتزل پێشتر بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم خستیەڕوو، ناوبراویش رەتیكردەوە، بەڵام كاروبارەكان گۆڕانو سوڵتانیش لەساڵی 1909 كەنارگیر كرا، بۆیە هەوڵەكانی زایۆنیزم قۆناغی تازەی لەخۆگرت لەم بارودۆخە نوێیەدا، بەتایبەت، كە زایۆنیزم دەستێكی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی لەپشكوتنی هەمان بارودۆخدا هەبوو.
زایۆنیزم سەركەوتوو بوو بەرێكەوتن لەگەڵ سەرانی ئیتیحادییەكان بۆ لابردنی كۆتو پێوەندی كۆچكردنی جولەكە بۆ فەلەستینو رێگەدان بەتاپۆكردنی زەوی، بەتایبەت دوای ئەوەی جولەكە پۆستی هەستیارو گرنگی لەدەوڵەتی عوسمانیدا گرتەدەست. كێشەی زایۆنیزم مایەوە تاهەڵایسانی جەنگی یەكەمی جیهانی، كاتێك جوڵانەوەی زایۆنیزم دركی كرد، كە(دەوڵەتی جولەكە) تەنها وەك خەونێك دەمێنێتەوە ئەگەر كۆمەكیو هێزی داگیركەرە گەورەكان بەدەستنەهێننو رزگاری نەكەن لە لەناوچوونو كەوتۆتە ناویەوە. (حاییم وایزمەن-Haim weizman)، (1874-1952)ی سەركردەی جولەكەی زایۆنیی بەبنەچە روسی سەركردایەتی كاركردنی جولەكەی بەئاراستەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی جوڵانەوەی زایۆنیزم لەگەڵ بەریتانیا كرد، بەجۆرێ باشترین هاوپەیمانی لەو پەیوەندیانە بینی بەو پێیەی هێزی گەورەی داگیركەرە، بەهۆی قورساییو بەرژەوەندییەكانی. لەئاكامی شكستی دەوڵەتی عوسمانی لەجەنگی یەكەمی جیهانی (1914-1918)، كەبووە هۆی دابەشكردنی موڵكو ماڵی وڵاتانی عەرەبی لەنێوان ئینتیدابی بەریتانیاو فەرەنسا بەگوێرەی رێكەوتننامەی سایكس بیكۆ 1916، بەپێی بەڵێنی بەلفۆر ساڵی 1917 فەلەستین بەخشرا بەجولەكە(بەلفۆر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو)، لەگەڵ داگیركردنی بەشێكی گەورە لەدەوڵەتی عوسمانی.
دووەم: پەیوەندییەكانی توركیا- زایۆنیزم (1918-1948)
بەكۆتاییهاتنی ئاگربەستی مۆدرۆس، كە لەرۆژی (30ی تشرینی یەكەمی 1918) ئیمزا كرا رۆڵی دەوڵەتی عوسمانی كەمكرایەوەو، ئەو ویلایەتانەشی لەژێر دەسەڵاتیدا بوون لێی جیابوونەوەو، بەكەنارخراویو ژێردەستەی هاوپەیمانان مانەوە پاش كەمكردنەوەی رووبەڕەكەی، ژمارەی دانیشتووانەكەشی كەمبۆوە. توركەكان بەسەركردایەتی مستەفا كەمال دەستیان كرد بەجەنگی رزگاركردنی خاكی توركیاو، تێكۆشانیان دژی داگیركاری بیانی بووە هۆی دەركەوتنی دەوڵەتی نوێی توركیاو راگەیاندنی كۆماریی لەرۆژی (29ی تشرینی یەكەمی 1923). هەروەها مستەفا كەمال وەك یەكەم سەرۆكی كۆماری توركیا فەرمانڕەوایی گرتە دەست. هەروەك هەستا بەهەڵوەشانەوەی خەلافەتی ئیسلامی ساڵی 1924، ئەوەش كۆتایی پەیوەندی نیشتیمانی عەرەبی بەگشتیو فەلەستین بەتایبەت بوو بەتوركیاوە. مستەفا كەمال هەستا بەلەناوبردنی سەرجەم دیاردە ئیسلامییەكان لەتوركیاو جاڕدانی عەلمانیەتو، توركیای لەدەوروبەرە ئیسلامییەكەی دوورخستەوە. توركیا روویكردە رۆژئاواو بانگەوازی بۆ پرنسیپی عەلمانیەت كرد (جیاكردنەوەی ئاین لەدەوڵەت) هەروەك هەمان دۆخ لەدەوڵەتانی عەلمانیتردا هەبوو، مستەفا كەمال كاری لەسەر دژایەتیكردنی ئاینی ئیسلام بەهەموو رێگەیەك كرد. هەروەها سیستەمی توركیا وازی لەناسنامە ئیسلامیەكەی هێناو هەوڵی بۆ دروستكردنی ناسنامە رۆژئاواییە جێگرەوەكەی دا، توركیای والێكرد بەهەمیشەیی هەست بەنامۆیی بكات لەدەوروبەرە هەرێمیەكەیو لەدرێژبوونەوەی فەرهەنگییەكەی میللییەكەی. یەكێك لەنوسەرە رۆژئاواییەكان جەختی كردۆتەوە، كە مستەفا كەمال لەجولەكەی دۆنمە بووە، ئیتر ئەم جەختكردنەوەیە راست بێ یا راست نەبێ، مستەفا كەمال لەوانە بووە چۆتە ریزی مەحافلی ماسۆنییەوە، هەروەك چۆتە ریزی جوڵانەوەی ئیتیحادو تەرەقیشەوە، كەجولەكە كەشو هەوای كاركردنی نهێنی لەشاری ساڵۆنیك بۆ دەستەبەركرد، ئەوەی جێی دڵنیاییە ئەوەیە مستەفا كەمال لەدایكبووی شاری سالۆنیكی ناوەندی بەناوبانگی جولەكەیەو (عیسمەت ئینونو- Ismetlnonu) یەكێك لەدیارترین هاوكارانی بووە لەگەڵیدا لەجێبەجێكردنی گۆڕانكارییە رادیكاڵییە ئامانجدارەكان بۆ بڕینی توركیا لەرەگو ریشە عەرەبیو ئیسلامییەكەوە، كەدواتریش بووە سەرۆك كۆماری توركیاو یەكێك بوو لەئەندامانی ماسۆنییەت.
مەحافلی ماسۆنی چالاك بوو رۆڵێكی گرنگی گێڕا لەسەردەمی كۆمارییدا، بەجۆرێ توانی دزە بكاتە نێو سەرجەم فەرمانگە فەرمییەكانییەوەو، بەشێوەیەك جوڵانەوەی زایۆنیزم دەسكەوتی لەسەر ئاستی داراییو نفوز بەدەستهێنا، بەڵام جەختكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەتی عەلمانیەتی دەوڵەت بووە هۆی كەمكردنەوەی دەسكەوتەكان، بۆیە لەساڵی 1926 بڕیاری دەركردنی جولەكە لەكەرتی گواستەوەو گەیاندن دراو، هەزارەها جولەكە بەهێز لەناوچەی دەردەنیل ساڵی 1934 دەركران. ئەتاتورك سیاسەتێكی نێوخۆی كەنارگیریی گرتەبەر بۆ بونیاتنانی توركیا لەسەر بنەما توركیە عەلمانییە نوێیەكانو، بڕینی هەر رایەڵەیەكی توركیا بەفەلەستینەوە بەشێوەیەكی گەورە. حكومەتی كەمالیزم ساڵی 1935 فەرمانی دەركرد بەداخستنی مەحافلە ماسۆنییەكان لەسەراسەری توركیا، بەگوێرەی پەیڕەوو پرۆگرامی پارتی فەرمانڕەوا (پارتی گەلی كۆماریی) پەیوەست بەجێبەجێكردنی عەلمانیەتی دەوڵەت، ئەو فەرمانە لەسەر مەحافلە ماسۆنییەكان جێبەجێكراو، بەگوێرەی بڕیارەكان موڵكو ماڵیان گۆڕان بۆ موڵكی گەل، كە لەوكاتەدا یەكێ لەرووە میللییەكانی پارتی فەرمانڕەوا بوو لەوڵاتدا.
لەبەرئەوە ماوەی مستەفا كەمال، ساردییەكی لەپێگەی خۆی بەخۆوە بینی لەپەرەسەندنی رووداوەكانی فەلەستین، كە بەرەو راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەچوو، توركیاش بۆچوونێكی راشكاوانەی نەبوو لەئاست شەڕەقۆچی عەرەب- ئیسرائیل، كەتوندوتیژی تادەهات زیاتر دەبوو بەهۆی زیادبوونی زاڵبوونی جولەكە بەسەر فەلەستین، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنی بێلایەنی توركیاو تێچێن نەكردن لەكێشەكانی دەوڵەتانی ناوچەكە.
لەگەڵ مردنی مستەفا كەمال ئەتاتورك، عیسمەت ئینونو سەرۆكایەتی كۆماری توركیای لەتشرینی دووەمی 1938 گرتەدەستو، لەماوەی فەرمانڕەواییدا توركیا روەو رۆژئاوا ئاراستەی گرتو، سەردەمەكەی بەدژایەتیكردنی عەرەبو داڕمانی پەیوەندییەكانی عەرەب- توركیا جیادەكرێتەوە، هەروەها سیاسەتی دەرەكی پشت ئەستوور بوو لەسەر ئەو بنەمایانەی مستەفا كەمال ئەتاتورك داینابوو، ئەو سیاسەتەش كارئاسانیكرد لەزەمینەخۆشكردن بۆ چالاكی زایۆنی لەناوخۆو دەرەوەی توركیاو بەهێزبوونی پلانەكانی لەسەر ئاستی هەرێمیو نێودەوڵەتی. جولەكە درێژەیان بەچالاكی خۆیان لەگۆڕەپانی بازرگانی دا جگە لەچالاكی سیاسیان، بۆیەشە لەپەرلەمانی توركیا ئەندامیان هەبوو بەو پێیەی پارلەمانتارن تیایدا، ئەوەش لەسەردەمی مستەفا كەمالو عیسمەت ئینونودا بوو، هەتا ئەو جولەكانەی، كە هاوسەردەمیان بوون بەڵگە بوو لەسەر نفوزی جولەكە لەنێوخۆی پەرلەمانی توركیاو هەژمونیان لەسەر سیاسەتی توركیا. پارلەمانتارانی جولەكە لەپەرلەمانی توركیا پێگەی بەدیمەنیان هەبوو لەگەڵ رۆڵی سیاسیان لەدەوڵەتدا، بەشداری توركیا بەپێشانگایەك، كە لەشاری تەلئەبیب لەنیسانی 1939 كرایەوە جێگەی تێبینیكردن بوو، بەجۆرێ بازرگانانی توركو جولەكە كەلوپەلو كاڵاو بەرهەمە پیشەسازییەكانیان نمایش كرد.
لەساڵی 1941 هەندێ لەئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا هەستان بەهەڵمەتێكی نیشتەجێكردنی جولەكە كۆچەرەكانی ئەوروپا لەفەلەستین، بەڵام توركیا ناڕەزایی خۆی لەسەر ئەو هەڵمەتە راگەیاند بۆ دوورخستنەوەی ورورژانی عەرەب لەدژی. هاوكات عەرەب بەچاوی ناڕازییەوە سەیری سیاسەتی توركیایان بەرامبەر فەلەستین دەكرد، باڵوێزی عێراق لەساڵی 1944 (ئەرشەد عومەری) ناڕەزای لای بەرپرسانی تورك دەربڕیو ئەو مەترسیانەی روونكردەوە، كەبەهۆی زۆربوونی كۆچی جولەكەو كارئاسانییەكانەی حكومەتی توركیا پێشكەشیان دەكات بۆ ئەو مەبەستە سەرچاوە دەگرن، بەڵام حكومەتی توركیا لەكاتی خۆیدا وەڵامیدایەوە بەوەی:"كارێكی مرۆییەو ئێوەش بێگومان پاڵنەرە مرۆییەكان تێدەگەن، كەپاڵ بەحكومەتی توركیاوە دەنێت".
لەلایەكیترەوە رۆژنامەی (ئولوس- Ulus) لەوتارێكدا دەربارەی (كێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بەژمارە (8385) لە(2/12/1944) بڵاویكردۆتەوە، جەختی لەمەسەلەیەكی گرنگ لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردۆتەوە، ئەویش بریتیە لەكێشەی فەلەستین، رۆژنامەكەی ئەوەی باسكردووە، كە"ئەوەی توندڕەوانی عەرەب داوای دەكەن بریتییە لەپاكتاوكردنی هەموو كێشەی جولەكە- ئەوەی توندڕەوانی زایۆنیش داوای دەكەن، بریتیە لەپاكتاوكردنی عەرەب لەفەلەستین". هەروەك رۆژنامەكە ئاماژەی داوە بەراگواستنی جولەكە بۆ فەلەستین لەلایەن هەریەكە لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو بەریتانیاو، پێشنیازی چارەسەری ئەو كێشەیەشی كردووە، كەخۆی دەبینێتەوە لەئاڵوگۆڕ پێكردنی دانیشتووان لەنێوان وڵاتانی عەرەبی، واتە ئاوارەبوونی هەموو عەرەب یا بەشێكی گەورەیان بۆ فەلەستینو نیشتەجێكردنیان لەوڵاتانی ناعەرەبیداو، لەجیاتی ئەوانیش راگواستنی كەمینە جولەكەكان لەوڵاتانی عەرەبی بۆ فەلەستین، گرانی لەو كارەدا بریتییە لە"بەرخۆدانی توند، كە عەرەب لەبەرامبەر ئەو گوشارە دەیخاتەڕوو.." هەروەها "ئەوەی جولەكە هەیەتی لەئامرازی مادیو سەرمایەی بێشومار، كەشكست دێنێت لەدەركردنی عەرەب لێی".
لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیو لەبەرامبەر بێتوانایی بەریتانیا لەفەلەستین لەمەڕ وەفای بۆ فەلەستینیەكان، كەشۆڕشەكەیان لەكاتی جەنگەكەدا راگرت، بەئەنقەست ویلایەتە یەكگرتووەكانی بەشداری پێكرد پێكەوە بۆ دانانی لیژنەیەكی ئەمەریكی بەریتانی بۆ كۆڵینەوە لەكێشەكەو خستنەڕووی پێشنیازەكان لەو بارەوە، ئەو لیژنەیەش نەگەیشتبووە چارەسەرێك، كەلایەنە پەیوەندیدارەكان رازی بكات، ئەوەش بەریتانیای ناچاركرد كێشەكە رەوانەی دەزگای نەتەوە یەكگرتووەكان بكات. بەوەش كێشەی فەلەستین لەچوارچێوە لۆكاڵیەكەی چووە دەرەوە بۆ چوارچێوەی نێودەوڵەتی، كەزەمینەساز بوو بۆ پشتگیری چاوچنۆكیەكانی جوڵانەوەی زایۆنیزم لەدابەشكردنی فەلەستینو دامەزراندنی قەوارەیەكی زایۆنی، بەتایبەت لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە، كەجوڵانەوەی زایۆنیزم چاویان لەسەری بوو، پاش دەركەوتنی وەك هێزێكی گەورە لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانی. لەساڵی 1945 ەوەو دوای ئەوەش توركیا بووە بنەكەیەكی كۆچ بەرەو ئیسرائیل، ئەمەش كەشو هەوایەكی دۆستانەی دروستكردو ئەڵقەیەكی زنجیرەبەندی لەنێوان جولەكەو تورك لەتوركیاو جولەكەی بەبنەچە توركی لەئیسرائیلو جولەكەی بەبنەچەی توركی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێكهێنا، كەهێزی كاریگەریان لەسەر ئیدارەی ئەمەریكا هەبوو، ئەو پەیوەندیەش ئاسەواری خراپی لەسەر پەیوەندیەكانی توركیا- عەرەب جێهێشت.
توركیا دەیویست رای گشتی ئەمەریكا بۆ خۆی كەمەندكێش بكات لەپێناوی ئەوەی حكومەتی ئەمەریكا یارمەتی سەربازیو ئابووری پێشكەش بكات بۆ ئەوەی بتوانێ لەرووی هەڕەشەكانی سۆڤییەتی نێوان ساڵانی (1945-1946) بوەستێتەوە، ئەوەش دواتر بەدیهات بەگوێرەی (پرنسیپی ترومان) لەساڵی 1947. لەسەر ئەم بنەمایەش هەڵوێستی توركیا بەلای هەڵوێستی جولەكەدا لایەنگیرییەكی بێچەندو چوون بوو، بەجۆرێ بووە هۆی داڕمانی پەیوەندییەكانی تورك- عەرەب، لەبەختی خراپی عەرەبیش هەردوو هاوپەیمانە سەرەكییەكەی توركیا، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو بەریتانیا بوون، دوو دەوڵەتی پشتیوانی توند بوون بۆ بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی جولەكە لەفەلەستین. بەهەمان ئاست ئەم ئاراستە توندڕەوە لەتوركیای كەمالیدا یارمەتیدا بەرەو رۆژئاوا بۆ لاوازكردنی رۆڵە ئیسلامییەكەی بەگشتیو رۆژهەڵاتی ناوینەكەی بەتایبەت، بەوەش وایكرد رێگە خۆش بكات لەبەردەم جوڵانەوەی زایۆنیزم بۆ لەزاڵبوون بەسەر توانا ئابوورییەكانی توركیا، بەڵكو لەسەر بڕیاری سیاسیشی، مەسەلەكەش بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل بوو لەماوەكانی دواتردا.
باسی دووەم- پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل (1949-1980)
پاش كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی كێشەی فەلەستین زیاتر ئاڵۆز بوو بەهۆی زیادبوونی نفوزی زایۆنیو بڵاوبوونەوەی چەتە زایۆنیە چەكدارەكان بەهاوكاری بەریتانیا- بۆیە روبەڕووبوونەوەكان لەنێوان عەرەبو جولەكە زیادیكردو نەتەوە یەكگرتووەكان تێچێنی كردو، لەساڵی 1947 لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە ناردو داوای دابەشكردنی فەلەستینی كرد، ئەم راسپاردەیەی لیژنەكە روبەڕووی بەرهەڵستكارییەكی عەرەبیو ئیسلامی فراوان بووەوەو توركیاش رەخنەی لەبڕیارەكە گرتو نوێنەری هەمیشەیی لەنەتەوە یەكگرتووەكان داكۆكی لەسەربەخۆیی فەلەستین وەك دەوڵەتێكی عەرەبی كردو داوای دابەشنەكردنی دەوڵەكەی لەنێوان عەرەبو جولەكە كرد.
سەرەڕای ئەوەی توركیا دەنگی دژی بڕیاری دابەشكردن دا، پێچەوانەی خواستی بەریتانیاو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو بەكارێكی جێی بایەخیان هەژماركرد. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گوشاری سۆڤییەت لەسەر توركیا لەداواكاری هەندێ ناوچەی توركیو بەشداریكردن لەپاراستنی گەروە توركییەكانو پشتیوانی بڕیاری دابەشكردنو دامەزراندنی قەوارەیەكی جولەكە لەسەر خاكی توركیا، ترسی گەورەی لەناوخۆی توركیا هێنایە ئاراوەو دەنگدانەوەی لەرۆژنامەگەری توركیادا رەنگیدایەوە، بەشێوەیەك وتارە سەرەكییەكان هەموویان ئەو مەترسیانەیان دەرخستو باسكرد، كە لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی جولەكەوە سەرچاوە دەگرێتو سۆڤیەت پشتیوانی بكات، بۆیە ئەگەر ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیی خۆی بەدەستبێنێت كێ هەیە رێگری لێبكات لەوەی پەیوەندیو رایەڵەی دروست لەگەڵ یەكێتی سۆڤییەت دابمەزرێنێتو لەباشووریشەوە هەڕەشە لەتوركیا دەكات. توركیا لەناو ئەو سیازدە دەوڵەتەدا بوو، كەدژی بڕیاری دابەشكردنی فەلەستین بڕیاریانداو عەرەب پێشوەخت نیەتی باشیان پێی هەبوو، بەوەی توركیاو لەگەڵیشیدا بەریتانیاو فەرەنسا رابسپێردرێ بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی گشتی لەخولی دووەمی ژمارە (194) لە11ی كانوونی دووەمی 1948، بەدانانی لیژنەیەكی سازانی سیانیی، كەنوێنەرانی توركیاو فەرەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەخۆبگرێت وەك لیژنەی سازانی سیانیی بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی لەنێوان ئیسرائیلو عەرەبی فەلەستین، وڵاتە عەرەبییەكان دژی بڕیاری پێكهێنانی لیژنەكە بوونو بۆ چوونیان وابوو لەوانەیە هەڵبژاردنی توركیا لەو لیژنەیە بەئاماژەو رەزامەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوو بێت. پەیوەستەگی توركیا بەرۆژئاواوە لەو فاكتەرانە بوو، كە زۆر كاریگەری لەسەر هەڵوێستی ئەو وڵاتە هەبوو، لە15ی ئازاری 1948 جاڕی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دراو، توركیاش لەساڵی 1949 دەستی بەگۆڕان لەهەڵوێستیدا كرد لەرێگەی لێدوانێكی (نەجمەدین سادق- Necm-al-Dinsadik)ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەوكاتەدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی لە8ی شوباتی 1949و تیایدا هاتبوو:"ئیسرائیل بۆتە راستییەكو، زیاتر لە 30 دەوڵەت دانی پێداناوەو عەرەب لەدۆخی وتوێژی راستەوخۆدان لەگەڵی، لەو بارودۆخەدا لەسەرمان پێویستە پێگەی خۆمان لەئەندامێتیمان لەلیژنەی نەتەوە یەكگرتووەكان نەگۆڕین بۆ سازان سەبارەت بەفەلەستین، هەروەك لەسەرمانە ئەركی خۆمان لەو لیژنەیە بەو شێوەی، كە باشە بەجێبهێنین".
لەكاتی دامەزراندنی ئەو قەوارەوە پەیوەندیەكانی توركیا- زایۆنیزم دەستیپێكردووە پاشان هەنگاوەكانی توركیا دەستیپێكرد بۆ گواستنەوەی پەیوەندیەكە لەنهێنیەوە بۆ ئاشكرا، سەرباری ئەوەی لەساڵی 1923 ەوە تاوەكو 1949 سەیری تایەفەی جولەكە لەتوركیا وەك تەنێكی نامۆ دەكرێت لەكۆمەڵگەی توركیدا، بەڵگەش لەسەر ئەوە ئەو باجەیە، كە ناسراوە بە(باجی بوون)و رێژەكەشی لەسەر موسڵمان گەیشتۆتە (5%) بەرامبەر (10%) لەسەر جولەكە، ئەوانەش لەجولەكە ئەم باجەیان نەدەدا لەسەربازگەی تایبەتدا كۆدەكرانەوەو تا ساڵی 1949 ئەو باجە هەڵنەوەشێنرانیەوەو بوونی هەبوو، پاش ئەوەی بەپلەیەكی گەورە كورتبوەوە بۆ زۆرینەیەكی جولەكە لەتوركیاو جولەكەش پەنایان بۆ تەڵەكەی جۆراوجۆر برد بۆ هەڵاتن لەتوركیا بەهۆی كەڵەكەبوونی باجەكان لەسەریان، بەوەش ئەو جولەكانە تەڵاو ئەڵماسو جگە لەوانەش لەبەردی گرانبەهایان دەبرد.
بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل توركیا رێگەی كۆچكردنیدا بەجولەكە نیشتەجێكانی وڵاتەكەی بۆ فەلەستین، وەزیری دەرەوەی توركیا ساڵی 1949 وتی:"جولەكە وەك باقی دانیشتووانی دیكەی توركیا مافیان هەیە هەركاتێك ویستیان وڵات جێبێڵن". هەروەك توركیا لەرۆژی (28ی ئازاری 1949) دانی بەئیسرائیلدا ناو، یەكەم دەوڵەتی ئیسلامی بوو، كە دانی بەقەوارەی جولەكەدا ناو پەیوەندی لەگەڵ دامەزراند. ئەو دانپێدانانەش راستی بوو، لەمبارەوە رۆژنامەی (حوڕییەت)ی توركی دەرچوو لە(30ی ئازاری 1949) وتی:"بەرژەوەندی توركیا وا دەخوازێت دان بە ئیسرائیلدا بنێت، گومانی تێدانیەو دووریش نییە وەك دیفاكتۆ قبوڵ بكرێت، بەتێپەڕبوونی رۆژگاریش دەكرێ ئەو ناكۆكیانەی نێوان دەوڵەتانی عەرەبیو ئیسرائیل نەمێنن". بۆ پاساو هێنانەوەی بڕیارەكە، بەرپرسێكی توركیا وتی:"حكومەتی توركیا تاوەكو ئێستا لەتەنیشت عەرەب وەستاوە، كە دانوستانی لەگەڵ زایۆنیدا ئەنجامداوەو تائێستاش لەگەڵ كێشەكەیاندا هاوسۆزەو، هیوا دەخوازێت ئەم دانپێدانانە كاریگەری لەسەر پەیوەندییە دامەزراوەكان لەگەڵیان نەبێت...". عەرەب ئەمەی بەناپاكی لەلایەن توركیاوە هەژمار كردو لەوكاتەشدا توركەكان پەیوەندییە بازرگانییە گرنگەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا درێژە پێداو رێگە درا بەكۆچی جولەكەی تورك بۆ فەلەستین، پشكێكی كەم لەلایەنی توركیاوە لەهەوڵە عەرەبییە دژەكانی ئیسرائیل گوزارشت بوو لەناردنی تیمێكی بچووكی سەربازیو هەندێ خێمەو كەرەستەی تر لەپێناوی رەخساندنی پەناگە بۆئەو
پەنابەرە عەرەبانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەركرا بوون.
پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ رۆژئاوا لەژێر ملكەچیو پابەندییەكانی ئەنكەرە بەرامبەر رۆژئاوا مایەوە بەشێوەیەكی گشتیو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەتایبەت، لەراستیشدا توركیا بەخێرهاتنی نغرۆبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای لەكاروبارەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد، دوای ئەوەی بۆی روونبووەوە، كە بەریتانییەكان بێتوانان لەسەر پارێزگاری لەپێگەیان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەشێوەیەك دانپێدانان بەئیسرائیل بەگوێرەی خۆی بەگۆڕانكارییەكی گەورە هەژمار كرا لەروانگەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە، بەروانین بۆ پەیوەندییە تایبەتییەكان، كە هەر یەكە لەویلایەتە یەكگرتووەكانو ئیسرائیلی پێكەوە دەبەستەوە. كارەكەش تەنها لەدانپێداناندا كورت نەبووەوە، بەڵكو تێپەڕی بۆ هاریكاریی لەگەڵ ئیسرائیل لەسەرجەم بوارەكانی ئابوریو كۆمەڵایەتیو سیاسی، تاوەكو توركیا بووە شانۆیەك بۆ چالاكی فراوانی زایۆنیو لەگەڵیشیدا ئابووری زیندوو، كە كارئاسانیكرد بۆ بێخدانانی مانەوەی ئیسرائیلو یارمەتیدا لەسەر بەردەوامی. هەروەك توركیا رێگری كرد لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دژی داواكارییەك، كە ئیسرائیل پێشكەشی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردبوو لە(11ی ئایاری 1949) بەمەبەستی چوونە نێو دەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە، لە16ی تشرینی یەكەمی ئەو ساڵەدا (ڤیكتۆر ئەلیعازر- Victor Eliezer) وەك كونسوڵی گشتی ئیسرائیل لەتوركیا دامەزرا، بەشێوەیەك ئەو وڵاتە رێگەیدا بەدامەزراندنی نوسینگەی ئیسرائیل بۆ چاودێریكردنی سەرجەم مەسەلە پەیوەندیدارەكانی كۆچكردنی جولەكەی توركیا بۆ ئیسرائیل، كۆچی جولەكە لەتوركیاوە لەئەیلولی 1948 ەوە دەستپێكردبوو لەنیسانی 1949 گەیشتە چڵە پۆپە، تاوەكو ژمارەی جولەكە لەتوركیا داكشا بۆ 30 هەزارێكو ژمارەشیان لەو ساڵەدا دەگەیشتە (78.073) هەزار جولەكە.
بەڵام توركیا لەكانوونی دووەمی 1950 دانپێدانانی یاسایی تەواوی بەقەوارەی زایۆنیدا راگەیاندو، پەیوەندی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی كۆمیسیۆن دامەزراند، بەشێوەیەك (ئەلیاهو ساسۆن- Eliyahu sasson)ی بەڕٍێوەبەری بازنەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل وەك وەزیری وتووێژكاری وڵاتەكەی لەتوركیا دامەزرا. ساسۆن لە(9ی كانوونی دووەمی 1950) نوسراوی پشت پێبەستنی پێشكەشی سەرۆكی توركیا عیسمەت ئینونو كرد بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی توركیاو سكرتێرە گشتییەكەی، لەرۆژی دواتردا بەرپرسێكی زایۆنی سەردانی گۆڕی ئەتاتوركی كردو چەپكە گوڵی لەسەر گۆڕەكەی داناو، كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەری گرتو تیایدا ئاماژەی بەپەیوەندیە دامەزراوەكانی نێوان توركیاو قەوارەی جولەكە داو، پەسنی هەڵوێستی توركیای لەدەزگای نەتەوە یەكگرتووەكان كردو وتی:"خۆشحاڵبووین بەو نەخشەیەی، كە توركیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەسەری رۆیشت، هەروەها بەو سیاسەتە واقیعیەش، كە لەكاتی خستمەڕووی كێشەكە پێیەوە پابەند بوو"، هیواشی خواست توركیا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت لەبەدیهێنانی ئەوەی ناوی برد بەئاسایشو سەقامگیریی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەلایەنی توركیاوە (سەیفوڵا ئاسین)ی بەڕێوەبەری بازنەی یەكەم لەوەزارەتی دەرەوەی توركیا وەك كار بەرێكەری كۆمیسیۆنی توركیا لەتەلئەبیب دامەزرا. سەرۆكی توركیا عیسمەت ئینونو لەوتارێكدا، كەئەنجومەنی نیشتیمانی پێكردەوە هیوای خواست:"دەوڵەتی ئیسرائیل رەگەزێك بێت لەرەگەزەكانی ئاسایشو سەقامگیریی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". ئاراستەی توركیا روەو ئیسرائیل بەهێز بوو، بەجۆرێ لەتوانای توركیادا بوو رەزامەندی رۆژئاواو بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو بەریتانیا بەدەستبێنێت، ئەوەبوو توانی لە(21ی ئەیلولی 1951) ئەندامێتی تەواو بكات لەپەیمانی باكوری ئەتڵەسی. لەساڵی 1952 هەردوولا باڵوێزیان ئاڵوگۆڕ كرد. نزیكبوونەوەی توركیا لەئیسرائیلو سەربازگەی رۆژئاوا كاردانەوەی خراپی لەگەڵ عەرەب دروستكرد، ئەوان ئەوەیان بەكارێك هەژمار دەكرد پێچەوانەی پەیوەستەگییە مێژووییو فەرهەنگییەكانی نێوان هەردوو گەلی مسوڵمانی عەرەبو تورك، لەكاتێكدا توركیا پاساوی دانپێدانانی بەئیسرائیل بە هەوڵێك دەدایەوە بۆ چنگكەوتنی هاوپەیمانێكی رۆژهەڵاتی ناوینییو، یارمەتی بدا لەبەرەنگاربوونەوەی مەترسی زیادبووی كۆمۆنیزم پاش جەنگی دووەمی جیهانی، كەهەڕەشەی لەهەرێمەكانی باكووری دەكرد.
رۆژنامە توركییەكان ژمارەیەك هەواڵیان بڵاوكردەوە لەپەیامنێرەكانیانەوە لەدەرەوە دەربارەی ئەو هەڵمەتانەی، كە رۆژنامە عەرەبییەكان كردوویانەتە سەر بازرگانە توركییەكان بەهۆی ئەنجامدانی ناردەنی كاڵای ئیسرائیلی بۆ وڵاتە عەرەبییەكان پاش مۆركردنی، كەبەشێوە وادەردەكەوێت كاڵای توركییە، وەزیری دەرەوەی توركیا (فوئاد كوپرولو- Fuad koprulu) ئەم هەواڵەی رەتكردەوەو جەختی لەسەر بایەخپێدانی لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەو بابەتە كردەوەو وتیشی ئەگەر رووداوی دزەكردن سەلمێنرا، ئەوا بێگومان سزای بكەرانی دەدەین.
دەستەبژێری فەرمانڕەوای تورك گوێی نەدا بەهیچ كاردانەوەیەكی عەرەبی، بەڵكو بەپێچەوانەوە پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل پەرەسەندنی لەبوارەكانی ئابوورییو فەرهەنگیو سیاسی بەخۆوە بینی، بەتایبەت لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1950و سەركەوتنی پارتی دیموكرات، بەجۆرێ (جەلال بایار- Gelal Bayar) سەرۆك كۆماری توركیای ئەوكاتە لەوتارێكدا لەتشرینی دووەمی 1950 تیایدا وتی:"پەیوەندییە ئاساییەكەمان لەگەڵ ئیسرائیل لەپەرەسەندندایە". لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەیەكی گەورە زیادی دەكردو، بەرەگەزێكی بایەخدار مایەوە لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. قەبارەی بازرگانی ساڵی 1952 لەملیۆنێك لیرەوە بۆ 65 ملیۆن بەرزبووەوە ساڵی 1953، ئەوەش پاش ئیمزاكردنی كۆمەڵێك رێكەوتننامە، وەك دەستپێشخەریی بۆ پەرەسەندنی روون لەپەیوەندییە سیاسییەكان لەبانگەوازی سەرۆك وەزیرانی توركیا (عەدنان مەندەرێس-(Adnan Menderis )هات، لەمەڕ مافی ئیسرائیل لەدامەزراندنی قەوارەیەك لەفەلەستین. توركیا بایەخی بەبازاڕی عەرەبی نەدا، بەڵكو روویكردە لایەنی بازاڕی جولەكە، ئەوەش یەكێك لەهۆكارەكانی دانپێدانانی توركیا بوو بەقەوارەی زایۆنی، ئەمەش وەزیری بازرگانیو ئابووری (جەمیل بارلاس-Cemil saitsarlas) لەلێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی (بالكور)ی جولەكە لە(19ی شوباتی 1949) جەختیلێكردەوە، بەجۆرێك وتی:"لەگۆشەنیگای بازرگانییەوە هەریەكە لەتوركیاو ئیسرائیل بایەخ بەویتریان دەدەن، لەكاتێكدا توركیا بەرهەمی پیشەسازیی لەسەر ئاستێكی فراوان لەئیسرائیلەوە هاوردە دەكات، ئەوا ئیشی ئیسرائیلیش هێنانی كەرەستەی خاوە بەتایبەت لەتوركیاوە".
توركیا گۆڕا بۆ بازارێك كۆمەكی قەوارەی زایۆنی بكات بەكەرەستەی خواردن بەرامبەر كاڵای زایۆنی لەدەرمانو ئامێری هەرزانبایی، ئەم پەیوەندییە گەشەسەندووە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر پەیوەندییەكانی توركیا بەوڵاتانی عەرەبییەوە هەبوو بەتایبەت، بۆنموونە توركیا لەهاوینی 1951 لەتەنیشی رۆژئاوا وەستاو ناڕەزایی دەربڕی لەسەر بڕیاری حكومەتی میسر لەمەڕِ قەدەغەكردنی كەشتی ئیسرائیلی بۆ تێپەڕبوون بەكەناڵی سوێس، ئەم هەڵوێستەی توركیا رەخنەیەكی توندی لەمیسر لێكەوتەوە. عەرەب رەخنەی توندی لەسەرانی توركیا گرتو سەرۆكی میسر جەمال عەبدوناسر (1954-1970) ئیدانەی سیاسەتی مەیلانی توركیای بۆ قەوارەی زایۆنی كردو روونیكردەوە، كە نمونەی ئەو سیاسەتانە دەبێتە هۆی "ئەوەی لەلایەن جیهانی عەرەبییەوە توركیا ببێتە وڵاتێكی بێزراو". رۆژنامەكانی توركیا بایەخیان بەبابەتی گرژیو ئاڵۆزی سەر سنووری میسرو ئیسرائیل دا، بەشێوەیەك رۆژنامەی (حوڕییەت- Hurriyet) وتارێكی دەربارەی بارودۆخ لەو ناوچەیە بڵاوكردەوەو ئاماژەیان بەلێدوانی جەمال عەبدوناسر دابوو، بەوەی مەحاڵە جەنگ هەڵنەگیرسێ ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لەدەستدرێژی بۆسەر غەزە. توركیا بووە بەرگریكارانی بوونی ئیسرائیل، لەو سەردانەدا، كە عەدنان مەندەرێس بۆ واشنتۆن ساڵی 1954 ئەنجامیدا، لۆمەی ئاراستەی عەرەب كردو داوای مافی ئیسرائیلییەكانی لەدامەزراندنی دەوڵەتێك بۆیان كرد. بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بەسەركۆنەكردنی ئیسرائیل لە(29/3/1955) بەكۆمەڵا گیرابەرو نوێنەرانی عەرەب پێی خۆشحاڵبوون. هاریكاری توركیا- ئیسرائیل لەسایەی بارودۆخی ئیمزاكردن لەسەر رێكەوتننامەی عێراقی- توركیو، دەركەوتنی هاوپەیمانی بەغدا ساڵی 1955 زیاتر بوو، گرێدانی ئەم هاوپەیمانییەو لایەنەكانی: توركیاو ئێرانو عێراق بەدامەزراوەی سەربازی رۆژئاواوە. بەڵام ئەو پەیوەندییانە پاش خۆماڵیكردنی كەناڵی سوێس لەلایەن میسرەوە ساڵی 1956و تووشی پەلاماری سەربازی سیانیی بووەوەو بەریتانیاو فەرەنساو ئیسرائیل بەشداریان تێداكرد، بەشێوەیەك توركیا لەتەنیشتی میسر راوەستاو هەستا بەكەمكردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی لەگەڵ قەوارەی جولەكە بۆ ئاستی نوێنەر، فاكتەری سەرەكی لەگرتنەبەری ئەو رێوشوێنە بریتی بوو لەگوشاری رای گشتی توركیا، كەنیگەران بوو لەو پەلامارە ئاشكرایەی سەر میسر، ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو وەزارەتی دەرەوەی توركیا كشانەوەی باڵوێزی وڵاتەكەی لەتەلئەبیب پەیوەست نەكرد بەو پەلامارەوە، بەڵكو پاساوی دایەوە بەدوای چارەسەری كێشەی فەلەستینەوە.
وەزیری دانوستكاری توركیا لەئیسرائیل ئەو بڕیارەی روونكردەوە بەوەی ئاراستەكراو نییە دژی ئیسرائیلو حكومەتەكەی نیازی سوكایەتی نییە بۆ پەیوەندیەكانی هاوڕێیەتیو بازرگانی دامەزراوی نێوان هەردوو وڵات، هەروەك قەوارەی بازرگانی نێوانیان هەڵكشا، بەشێوەیەك ئیسرائیل بۆ جاری شەشەم بەشداری پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لەئەزمیر كرد ساڵی 1956 لەماوەی بەشداریكردنی یەكەم ساڵی 1951، پاشكۆی ئابووری ئیسرائیلی بەوبۆنەیەوە وتی:"ئیسرائیل بایەخێكی گەورە دەداتە پێشانگای ئەزمیر، بەشێوەیەك دەرفەت بۆ بازرگانە ئیسرائیلییەكان دەڕەخسێنێت بۆ پەیوەندیكردن بەبازرگانە توركییەكانەوە بۆ بەستنی هەندێ گرێبەستی بازرگانی، هەروەك ئەو دەرفەتەش بۆ بازرگانانی تورك دەڕەخسێنێت بەرهەمە ئیسرائیلییەكان ببینن، كەبازرگان دەخوازێت هاوردەیان بكات". پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان توركیاو ئیسرائیل فراوانخوازیی بەخۆوە بینی لەحەوت ساڵی پاش بەستنی رێكەوتننامەی بازرگانی نێوان هەردوولا لە(4ی تەمموزی 1950). هەروەك پەیوەندییەكانی توركیا- ئیسرائیل لەماوەی نێوان(1953-1955) پەرەسەندنێكی تێبینیكراوی لەهەردوو بواری ئابوورییو بازرگانی بەخۆوە بینی. ئیسرائیل هەستا بەهاوردەكردنی بڕێگی گەورە لەلۆكەو زەیتونو بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی تر لەتوركیا، لەبەرامبەریشدا توركیا ژمارەیەك لەبەرهەمە پیشەسازییەكانی لەئیسرائیلەوە هاوردە دەكرد، وەك كەرەستەو پێداویستی پەینی كیمیاییو بابەتی دەرمانخانە.
قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لەمیانەی 10 مانگی یەكەمی ساڵی 1957 زیاتر بوو، بەشێوەیەك بەهای ناردەنی توركیا گەیشتە (10.330.236) لیرەی توركیو بەهای هاوردەنیی گەیشتە (9.511.90) لیرە، ئەو ژمارانە ئەوە دەردەخەن، كەنزیكبوونەوەیەك لەتەرازووی بازرگانی نێوانیاندا هەیە، ئەم خشتەیەش قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان لەمیانەی ساڵانی 01957-1960) روون دەكاتەوە.
ساڵ بڕ (ملیۆنەها دۆلار)
1957 9
1958 3,5
1959 8,6
1960 11
تێبینی خشتەی سەرەوەو شرۆڤەكردنی دەردەكەوێ، كە هۆكاری پاشەكشەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەساڵانی(1958-1959) بریتییە لەبەرپابوونی شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958و، كەوتنی سیستەمی پاشایەتی، كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی بەغدا بوو، هەروەك ئەو شڵەژانانەی شۆڕشی موسڵ (شۆڕشی شەواف)ی بەدواداهات، بووەهۆی ساردبوونەوە لەپەیوەندیەكانی عێراق- توركیا، لەكاتێكدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەمیانەی ساڵی 1960 زیادكرد، ئەمەش بەهۆی پێویستی توركیا بوو بەهەڵوێستی عەرەب پەیوەست بەكێشەی قوبروس، لەكاردانەوەی سەر رەخنە ئاراستەكراوەكانی عەرەب بۆ توركیا بەهۆی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر هەموو ئاستەكانو، بەتایبەت لەلایەنی بازرگانی، سەرۆك وەزیران عەدنان مەندەرێس بەرگری لەسیاسەتی حكومەتەكەی بەرامبەر ئیسرائیل كردو راستیی نیازی توركیاو ئامانجەكان لەبەردەوامی پەیوەندییەكانو رێگەكانی پەرەپێدانی كرد. بەگوێرەی ئەوەی بەرژەوەندیەكانی توركیا دەیخوازێت لەگەڵ گوێنەدانی توركیا بەبەرژەوەندیو هەستی عەرەب، تەنها بەو ئەندازەیە نەبێت، كەكار دەكات لەبەرژەوەندیەكانی توركیا، بەشێوەیەك وتی:"ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیاو ئیسرائیل لەپێداویستیەكانی سیاسەتی توركیاو راستیەكانیو گەرەنتی بەرژەوەندیەكانیەتی".
سیاسەتی دوژمنكارانەی توركیا دژی عەرەب لەمیانەی ساڵانی پەنجاكان بەردەوام بوو، هەروەك بەگوشاری توركیا لەسەر سوریا لەهاوینی 1957 درەوشایەوە، بەشێوەیەك جەمسەربەندی ئەمەریكاو سۆڤیەت دەستیپێكردو شەقڵێكی زۆر توندی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆگرتو، قۆناغێكی نوێش لەنزیكبوونەوەو هاریكاری پتەو لەنێوان مۆسكۆو دیمەشق لەسەر ئاستی ئابوورییو سەربازیی دەستیپێكردو، واشنتۆن ئەمەی بەهەڕەشە لەسەر سەقامگیریی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا، دەوڵەتانی نێو ئەو گەردونە رۆژئاواییە بریتی بوون لەئوردونو عێراقو توركیا، ئەمەی دواییان واتە توركیا زۆرترین ترسی هەبوو لەنزیكبوونەوەی سوریاو سۆڤیەت، بۆیە هێزەكانی خۆی لەسەر سنووری سوریا جوڵاندو سەرۆكی ئەمەریكاش (ئایزنهاوەر-Eisenhower) بەڵێنی هاریكاری هەر دەوڵەتێكیدا، كەبچێتە ناو روبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوریاو ئەم هەڵوێستەش كۆتایی نەهات تەنها بەهەڕەشەی سۆڤیەت نەبێتو رایگەیاند دوودڵ نابێت لەبەركاهێنانی هێز لەبەرژەوەندی سوریا، ئەگەر هاتوو روبەڕووی پەلاماردان بووەوە. پاش دامەزراندنی یەكێتی میسر-سوریا ساڵی 1958، توركیاش لەگەڵ ئیسرائیل رێكەوتننامەیەكی ئیمزاكردو ناونرا بە(رێكەوتننامەی كتوپڕ)و بەندگەلێكی لەخۆگرت لەبوارەكانی سەربازییو ئاڵوگۆڕی زانیارییو راهێنانی هاوبەش لەژێر رۆشنایی ئەم رێكەوتنە ئیسرائیل كارئاسانی كرد لەدروستكردنی هەندێ فڕۆكەخانە لەتوركیا، هەروەك رێكەوتنەكە بەڵێنێكی ئیسرائیلی لەخۆگرتبوو بەكۆمەكیكردنی داواكارییەكانی توركیا لەقوبروس، كە لەرێگەدا بوو بەرەو سەربەخۆیی لەبەریتانیا لەوكاتەدا.
بەهۆی شۆڕشی (14ی تەمموزی 1958)و، كەوتنی سیستەمی پاشایەتی لەعێراق، كەدۆستی رۆژئاوا بوو، لەپاشان كشانەوەی عێراق لەهاوپەیمانی بەغدا، ئەو هاوپەیمانییە تاكە ئەندامی عەرەبیی لەدەستداو ناوەكەی گۆڕا بۆ هاوپەیمانی (سەنتۆ- CENTO) واتە رێكخراوی پەیماننامەی ناوەندیی یان هاوپەیمانی ناوەندیی، بەشێوەیەك بارەگاكانی لەبەغداوە بۆ ئەنكەرە گوازرایەوە. كشانەوە لەهاوپەیمانێتی بەغدا ترسی سەربازگەی رۆژئاواییو توركیاو ئیسرائیلی وروژاندو، ئیسرائیل هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا دا، بۆیە سەردانی نهێنی (گۆڵدا مایر- Golda Meir)ی وەزیرەی دەرەوەی ئیسرائیل بۆ توركیاو ئیمزاكردنی رێكەوتننامەیەكی نهێنی لەنێوان بن گۆریۆنو عەدنان مەندەرێس لە(29ی ئابی 1958) لێكەوتەوە بۆ بەرتەسكردنەوەو بەرەنگاربوونەوەی هەڵكشانی نەتەوەیی، كە بەشێوەیەكی خێرا لەناوچە عەرەبیەكاندا بڵاوببووەوە، لەگەڵ ئەگەری هاتنەناوەوەی نفوزی سۆڤیەت. هەروەك هەردوو وڵات رێكەوتننامەیەكی نهێنی دیكەیان ئیمزاكرد، ئەوەی لەخۆدەگرت، كەمۆسادو دەزگای ئاسایشی توركیا زانیاریی سیخوڕیی ئاڵوگۆڕ بكەن، لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی لەوكاتەدا ناویان نابوو (چالاكی سۆڤیەتییو شۆڕشگێڕیی- رادیكالیزم) لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها لەگەڵ دەزگای (ساواك- Savak)ی ئێرانیش گەیشتنە هاوپەیمانی هاوشێوەی هاریكاریی سیخوڕیی، هاریكاری سیخوڕیی بەشێوەیەكی چرو پڕ لەسەر بەرزترین ئاستەكان لەنێوان توركیاو ئیسرائیلو ئێران بەهاندانی ئەمەریكا پەرەی سەندو ئیمزا لەسەر رێكەوتننامەی (رمی سیانیی – Trident) كرا، كە ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئاسایشییو گرێدانی كۆبوونەوەی بەشێوەی خولیی لەنێوان سەرۆكی دەزگا سیخوڕییەكانی ئەو لایەنانەی لەخۆگرتبوو.
دەیەی پەنجاكان بەپەرەسەندنی تێبینیكراو لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كۆتایی هات. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی جولەكە كۆچكردووەكان لەتوركیاوە بۆئیسرائیل، توانیان پاش دەركردنی عەرەبە فەلەستینیەكان زەوی بەدەستبهێنن. پاش كودەتای سەربازی لە(27ی ئایاری 1960)، كەحكومەتەكەی عەدنان مەندەرێسو پارتی دیموكراتی لەناوبرد. (جەمال گۆرسیل- Cemal Korsel)ی فەرماندەی كودەتا سەربازییەكە هەوڵیدا روانینی عەرەب بۆ بیانووە كلاسیكییە توركییەكان ئاراستە بكات، كە دەیوت:"مەترسی راستەقینە، كە هەڕەشەیان لێدەكات بریتییە لەكۆمۆنیزم نەك مەترسی زایۆنیزمو عەرەبی وا وێنا دەكرد، بەوەی هێزێكی دژنو ئاسایشو سەلامەتی قەوارەی زایۆنی بەئامانج دەگرن، كەهێزی جولەكە بەهێزی عەرەب ناپێورێتو ئەوەشی روونكردەوە دەتوانرێ ئەو قەوارەیە بەقۆستنەوەو سوود وەرگرتن لەكات لەرەگو ریشەوە دەربهێنرێت"و هەروەك دەیوت:"ئیسرائیل چییەو بەهای چەندە؟ من بایەخێكی گەورە بۆ ئەو كێشەیەی ناویان ناوە كێشەی ئیسرائیل دانانێم، بۆیە ئیسرائیل دەوڵەتۆچكەیەكە، كەژمارەی دانیشتووانەكەی لەملیۆنو نیوێك تێناپەڕێتو، لەهەموو لایەكەوە بەدوژمن پێكەوە دەورە دراوە، بڕوام وایە دەتوانرێ ئەو دەوڵەتۆچكەیە بسڕێتەوە لەكاتی رەخسانی دەرفەتی گونجاو لەهەركاتێكدا بێت، بەڵام كاری مەترسیدار، كەهەڕەشە لەئێمەو لەئێوەش دەكات بریتیە لەهاتنەناوەوەی كۆمۆنیزم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوام پەرەی سەند بەتایبەت پاش گەڕانەوەی عیسمەت ئینونو جارێكتر بۆ سەرۆكایەتی وەزیران (1961-1965)، بۆیە رێكەوتننامەیەكی بازرگانیو یەكێكی گەشتیاریشی ئیمزاكرد، كەكردنەوەی نوسینگەی گەشتیاریی لەنێوان هەردوو وڵات لەخۆدەگرت، لەگەڵ دەزگای هاوبەش بۆ چالاك كردنی گەشتیارییو كۆمپانیای كەشتیوانی نیشتیمانیی توركی، ساڵی 1962 هێڵی دەریایی لەنێوان توركیاو ئیسرائیل دامەزراند، جگە لەپەیماننامەیەكی تر بۆ پتەوكردنی هاریكاریی میدیایی لەهەمان ساڵ بەئامانجی ئاڵوگۆڕی پرۆگرامیی ئیزگەیی نێوان هەردوو وڵات. لەسەردەمی ئینونودا پەیوەندییەكانی توركیاو ئیسرائیل پەرەسەندنێكی بەرچاوی بەخۆوەبینی، كەناوبراو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لەنیسانی 1963 گرێدرا گوزارشتی لێكردو وتی:"پەیوەندییە سیاسییەكان لەنێوان توركیاو ئیسرائیل باشتر دەبێو بەتەواوی پەرەدەسێنێت، بەشێوەیەكی سەربەخۆ رێ دەكاتو كاریگەر نابێت بەبارودۆخە سیاسییەكانی تر، هەروەك رێكخستنی كۆمسیۆنەكان لەنێوان هەردوو وڵات باشتر دەبێو پەرەدەسێنێت". لەهەمانكاتدا پەیوەندییەكانی توركیا- عەرەب لەسەردەمی ئینونودا داڕمانی بەخۆوەبینی. بەڵام ئەو رووداوانەی، كەقەیرانی قوبروس ساڵی 1963 هێنایە ئاراوەو بووەهۆی پەراوێزخستنی توركیا، پاڵی بەتوركیاوە نا بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی عەرەبی بۆ دەسكەوتنی پشتیوانی لەو قەیرانەدا، بەتایبەت دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جەختیكردەوە، كەرێگەی بەكارهێنانی چەكی ئەمەریكی پێنادات لەهەر دەستوەردانێكی چاوەڕوانكراو لەقوبروس، ئەمەش فاكتەرێكی گرنگ بوو پاڵی بەتوركیاوە نا بۆباشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ، لەنێویشیدا یەكێتی سۆڤیەتو دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.
ئەم ئاراستە نوێیە لەسیاسەتی دەرەوەی توركیا بەهێز بوو پاش گەیشتنی پارتی عەدالەت بەسەرۆكایەتی (سلێمان دێمریل- Süleyman Demirel) بۆ فەرمانڕەوایی لەتشرینی یەكەمی 1965و گرتنەبەری سیاسەتی نزیكبوونەوە لەدەوڵەتانی عەرەبی، حكومەتی نوێ پلانو هەنگاوی گرنگی لەسەر ئەو رێگەیە داڕشت لەپێناوی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عەرەب، بۆیە لەنیسانی 1966 بڕیاری داخستنی نوسینگە گەشتیارییەكانی توركیای لەئیسرائیل داو ساڵی 1966 ژمارەیەك پەیوەندیو دیداری نێوان عەرەبو توركیای بەخۆوە بینی. بەشێوەیەكی تایبەت توركیا بایەخیدا بە بەهێزكردنی هاوڕێیەتی لەگەڵ دەوڵەتانی دەوڵەمەند بەنەوت بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانیو گەشەپێدانی پرۆژە پیشەسازییەكانیو خستنەگەڕی دەستی كار، پەیوەندییەكان بەشێوەیەكی تایبەت لەنێوان توركیاو لیبیاو عێراق پەرەی سەند بەپشت بەستن بە بەرژەوەندی هاوبەش.
بەهۆی كاریگەری جەنگی حوزەیرانی 1967 توركیا هەڵوێستی نەیاریی خۆی دژی داگیركاری ئیسرائیلو كشانەوە لەو زەویانەی لەمیانەی ئەو جەنگەدا داگیری كرد بوو راگەیاند. هەروەها دژی هەر گۆڕانكارییەكیش بوو لەدۆخی زەوییە داگیركراوەكان لەنێویشیدا قودس، حكومەتەكانی توركیا بڕوایان وابوو چارەسەركردنی دادپەروەرانەو هەمیشەیی بۆ شەڕەقۆچ لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نابێت بەبێ داننان بەمافی فەلەستینییەكان لەبڕیاردانی چارەنوس. خەسڵەتی زاڵا لەسیاسەتی دەرەوەی توركیا بریتی بوو لەوازهێنان لەدوژمنایەتی ئاشكراو رەهای بۆ مەسەلە عەرەبییەكان، بەڵكو رۆیشت بەرەو هەڵوێستگەلێك، كەدەكرێ بەباشی پەسن بدرێو هەمووكاتێكیش هاوڕێیانە بۆ جیهانی عەرەبی. سەرەڕای ئەوەی توركیا بەشێوەیەكی تەواو پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل نەپچڕاند، بەمەش توركیا توانی دۆستایەتی بۆ عەرەب بخاتەڕوو بەبێ لەدەستدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی.
پەرەسەندنی ململانێی عەرەب- ئیسرائیل لەسەرەتای حەفتاكانی سەدەی بیستو، هەڵایسانی جەنگی تشرینی 1973و، پشتبەستنی توركیا بەنەوتی عەرەب، كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر قوڵبوونەوەی ئاراستەی توركیا رووەو عەرەب، ئەنجامی ئەو ئاراستەیەش پشتگوێخستنی داوایەكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بوو لەلایەن توركەكانەوە بۆ بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل لەجەنگی 1973، ئەمەش توڕەیی هەریەكە لەئیسرائیلو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای لێكەوتەوە، بەمەش پەیوەندییەكانی توركیاو ئیسرائیل ساردی تێكەوت. توركیا هاوكاری وڵاتانی عەرەبی كرد لەكۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە(10ی تشرینی دووەمی 1974)و، لەتەنیشت بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكانی دەرچوو لە(10ی تشرینی 1875)، بەشێوەیەك دەنگیدا لەبارەی دانانی زایۆنیزم وەك شێوەیەك لەشێوەكانی رەگەزپەرستی، ئەم هەڵوێستەش مایەی دڕدۆنگیو ناڕەزایی بوو لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە، لەبەرامبەردا توركیا پشتگیریی كرا لەكێشەی قوبروسدا، كاتێك كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژە بڕیارێكی تەبەنی كرد، كە لەلایەن هەندێ لەوڵاتانی عەرەبی وەك لیبیاو عێراقو سعودیەوە پێشكەشكرابوو، تیایدا داوای كشانەوەی سەرجەم هێزە سەربازییە غەوارەكانی لەقوبروس دەكرد. هاریكاری ئابووریی لەگەڵ عێراقو لیبیاو سعودیەو دەوڵەتانی كەنداو زیادیكردو، توركیا دەستپێشخەری كرد لەداننان بەرێكخراوی رزگاریخوازیی فەلەستین لەكۆتاییەكانی ساڵی 1975 وەك نوێنەری رەوای گەلی فەلەستینیو رێگەشی بەرێكخراوی فەتح دا نوسینگەی خۆی لەئەنكەرە بكاتەوە لەتشرینی یەكەمی 1979. هەروەها توركیا باڵوێزی خۆی لەتەلئەبیب كشاندەوە وەك ناڕەزایی لەسەر بڕیاری ئیسرائیل بۆ لەخۆگرتنی قودسو، پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان تا ئاستی سكرتێری دووەم دابەزی. لەهەمانكاتدا حكومەتی توركیا خۆشحاڵی بەپەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی، بەڵام نەك لەسەر حسابی لەدەستدانی بازاڕە عەرەبییەكانی، ئەمەش روون بوو، كاتێك مرۆڤ پەیگیری یەكێك لەلێدوانە فەرمییەكانی توركیا دەبێت، بۆیە لەساڵی 1978 ئەجەوید نوسی:"دەتوانرێ توركیا ببێتە هاوبەشێكی نموونەیی لەدامەزراندنی پیشەسازییەكان، بەشێوەیەك نمونەی ئەو پیشەسازییانە تەنها توركیا لەخۆناگرێت، تەنانەت تاوەكو تەنها داواكارییەكانی گەشەپێدانی توركیا پڕ ناكاتەوە، بەڵكو وڵاتانی تریش لەجیهان بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی كەوتوونەتە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەخۆدەگرێت".
بەهەرحاڵ، ئیعتبارە ئابوورییەكان بەشێوەیەكی گەورە ئاراستە سیاسییەكانی دەرەوەی توركیای دیاریكرد بەتایبەت لەمیانەی ئەو قۆناغەوە، لەساڵی 1979 ئابووری توركیا لەسەروبەندی داڕماندا بوو، بۆیە رووكردنی توركیا روەو وڵاتانی عەرەبی بەرهەمهێنی نەوت پێشبینیكراو بوو بۆ بەدەستهێنانی نەوتو یارمەتی ئابووریی.
هدی درویش ، العلاقات التركیە الیهودیە وأپرها علی البلاد العربیە منژ قیام دعوە یهود الدونمە 1648م إلی نهایە القرن العشرین ، ج1 ، گ1، (دمشق، دار القلم ، 2002)، ص33.
احمد نوری النعیمی ، الیهود والدولە العپمانیە ، (بغداد ، 1990)، ص23.
بڕوا وایە كۆچی جولەكە بۆ نیمچە دوورگەی سینا لەسەر ئەو بنەمایە بوو بێت، كە دۆڵی پیرۆزی (گوی) لەخۆدەگرێت، كە خوای گەورە تیایدا لەگەڵ موسی پێغەمبەر(د.خ) قسەی كردووە، بەڵام سوڵتان سەلیمی یەكەم (1512-1520) ساڵی 1517 چووە میسر فەرمانێكی تایبەت بەوە دەركرد. هەروەك سوڵتان سولەیمانی قانونی ئەویش دواتر فەرمانێكی دەركردو تیایدا جەهتی لەفەرمانەكەی باوكی كردەوەو ئەوەش لەساڵی 1520 دا بوو، بەدرێژایی ماوەی فەرمانڕەواییەكەشی، كە 46 ساڵ درێژەی كێشا جولەكە نەیتوانی مەبەستەكانیان لەسینا بێننەدی، بەڵام دوای مردنی سوڵتان سولەیمان كارەكە گۆڕا، بەجۆرێ فەرمانڕەوایی رادەستی سوڵتانە لاوازەكان كرا،و دركیان بەمەترسیەكانی زایۆنیزم نەكردو جولەكە دەستیكرد بەكۆچكردن بۆشاری (گور) لەبەر پێگەكەی لەسەر كەناری رۆژهەڵاتی كەنداوی سوێس بۆ ئەوەی پەیوەندیكردنیان بەدونیای دەرەوە ئاسان بێت. بۆ زیاتر بڕوانە: علی محمد الصلابی، الدولە العپمانیە عوامل النهوچ واسباب السقوگ، (القاهرە، دار الفجر للتراپ، 2004)، ص514؛ النعیمی ، المصدر السابق، ص126.
كریم محمد حمزە ودهام محمود علی الجبوری، القوی الفاعلە فی المجتمع التركی، گ1، (بغداد، بیت الحكمە، 2002)، ص81.
محمد عبدالله حمدان، الجماعات الیهودیە فی تركیا ودورها فی الحیاە السیاسیە والاقتصادیە والپقافیە التركیە، گ1، (دمشق، دار الزمان، 2011)، ص5.
محمود سالم السامرائی، "دور الیهود فی العلاقات التركیە الاسرائیلیە علی الامن القومی العربی"، (جامعە الموصل، ارشیف مركز الدراسات الاقلیمیە، البحوپ السیاسیە ، ملفە /84).
كۆمەڵەیەكی زایۆنیە لەئەوروپای رۆژهەڵات بەشێوەیەكی سەرەكی بڵاوبۆوە پێش دامەزراندنی رێكخراوی زایۆنیزمی جیهانی لەكۆتاییەكانی سەدەی 19 دامەزرا لەسەروبەندی دەركردنی یاساكانی مانگی ئایار لەروسیا، كەكۆتو بەندی بەسەر جوڵانەوەی جولەكە لەو وڵاتە سەپاند لەنێوتن ساڵانی (1881-1883)، یەكەم كۆنگرەی كۆمەڵەی خۆشەویستانی زایۆن ساڵی 1884 بوو، وشەی زایۆن یا زایۆنیزم ئاماژەیە بۆ زایۆن، كەچیایەكە دەكەوێتە دەوروبەری باشوری شاری كۆنی قودس، وەك جەختكردنەوە بۆ سوربوونیان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی جولەكە لەفەلەستین. بۆ زیاتر بڕوانە: حسان علی حلاق، موقف الدولە العپمانیە من الحركە الصهیونیە 1897-1909، گ2، (بیروت، دار النهچە العربیە، 1999)، ص ص 88-89؛ عبدالودود شلبی، جنرالات تركیا لماژا یكرهون الإسلام؟ وهل الإسلام عقبە فی گریق النهچە والتقدم؟ (القاهرە، المختار الإسلامی، د.ت)، ص26.
حلاق ، المصدر السابق ، ص 88.
تیۆدۆر هیرتزل (بنیامین زئیف) لەشاری بودابست لەهەنگاریا لەسەر روباری دانوب لەدایكو باوكێكی جولەكە لەدایكبووە، باوكی فەرمانبەری بانك بووە لەهەنگاریا، خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی تەواوكردووەو چۆتە كۆلێجی ئینجیلیو تەمەنی 15 ساڵ بووە. لەساڵی 1878 خوێندنی تەواو كردووەو پاشان خێزانەكەی باریان كردووە بۆ ڤیەننا، بەجۆرێ پەیوەندی بەزانكۆی ڤیەنناوە كردووەو ساڵی 1884 دەرچووە پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا، لەدادگاكاندا كاریكردووەو بەباوكی رۆحی جوڵانەوەی زایۆنیزم دادەنرێتو ئامانجەكانی زایۆنیزمی لەكتێبی (دەوڵەتی جولەكە)دا دیاریكردووە، كە لەئەڵمانیا ساڵی 1896 بڵاوكراوەتەوە. بۆ زیاتر بڕوانە: أنیس صایغ، یومیات هرتزل، ترجمە، هلدا صایغ، گ2، (بیروت، المۆسسە العربیە للدراسات والنشر، 1973)، ص33؛ النعیمی ، المصدر السابق، ص124.
محمد أسعد بیوچ التمیمی، واقعنا ... وأخگر احداپ القرن العشرین گ1، (الاردن، دار أسامە للنشر والتوزیع، 2008)، ص44.
Roger Garaudy, Israilmitler ve Terör, (Istanbul, 1996), SS 8 -9;
التمیمی ، المصدر السابق ، ص44.
مژكرات السلگان عبدالحمید ، تعریب ، محمد عبد الحمید حرب، (القاهرە، 1978)، ص ص11-12؛
Hilmiziya ülken, Yahud meselesi, (Istanbul, 1944), S. 203.
ملف وپائق فلسگین من عام (637- 1949م)، وزارە اڵارشاد القومی، ج1، ص ص 133-134؛ النعیمی، المصدر السابق، ص129.
فیلیب دی نیولینسكی پۆڵەندیە وەك پاشكۆ لەباڵوێزخانەی نەمسا لەئەستەمبوڵ كاریكردووە، پەیگیری باشی لەسەر بارودۆخی وڵاتو فەرمانڕِەوایی هەبووەو بەیەكێك لەپیاوانی سیخوڕی عوسمانی لەئەوروپا هەژمار دەكرێتو هاوڕێی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بووە، بۆ زیاتر بڕوانە: المصدر نفسه، ص129.
میم كمال اوكه، قچیە فلسگین من الصهیونیە إلی صراع الحچارات، (استانبول، دار نشر العرفان، 1990)، ص50؛ النعیمی ، المصدر السابق، ص130.
تقریر معلومات (17)، تركیا والقچیە الفلسگینیە، (بیروت، مركز الزیتونە للدراسات والاستشارات، 2010)، ص9؛ النعیمی ، المصدر السابق، ص ص 131-132.
IsmetBozdağ, Abdül Hamid in Hatira defteri, (Istanbul, 1975); حلاق ، المصدر السابق ، ص253.
حلاق ، المصدر نفسه ، ص 275.
تقریر معلومات (17)، المصدر السابق، ص9.
مرشد الزبیدی ، " الجژور التاریخیە للتحالف التركی الصهیونی "، مجلە الفكر السیاسیی، العدد الرابع والخامس، السنە الپانیە، (دمشق ، اتحاد الكتاب العرب ، شتاو 1998-1999)، ص150؛ حلاق ، المصدر السابق، ص ص 274-275.
دۆنمە: بریتین لەتایەفەیەكی جولەكە هەندێكیان مسوڵمان بوونو خۆیان وا دەرخست كە بڕوایان بە ئیسلام هێناوە، چوونە نێو ناوەندەكانی دەوڵەتی عوسمانیەوە تاوەكو توانیان هەندێكسان بگەنە بەرزترین پۆست، لەگەڵ هەندێ لایەنی دەرەكیو رێكخراوی توركی نەیاری سوڵتان هاریكاریان كرد. یەكەم بانگەوازی جولەكە بۆ كۆچكردن بۆ فەلەستین لەسەر دەستی جولەكەیەكی توركی لەساڵی 1665 لەشاری ئەزمیر (نزیكی سنوور لەگەڵ یۆنان) دەركەوتو بانگەشەی ئەوەی دەكرد، كەمەسیحی چاوەڕوانكراوەو ناوی (شبتای زیفی – Shabbetaizvi) بوو، دەستیكرد بە كۆكردنەوەی جولەكەو رێكخستنیان بۆ كۆچكردن بۆ جولەكە، كاتێكیش سوڵتانی عوسمانی فەرمانیكرد بە لەناوبردنی ئەو جوڵانەوەیە، شبتای فەرمانی بەشوێنكەوتووانی كرد بەوكەش باوەڕ بەئیسلام بهێننو بەنهێنی كار بكەنو بەجولەكەی دۆنمە ناسرا، بۆ زیاتر بڕوانە: مصگفی گوران ، یهود الدونمە، ترجمە، كمال خوجە ، گ2، (القاهرە، دار السلام للگباعە والنشر والتوزیع والترجمە، 1989).
مستەفا كەمال: لەشاری ساڵۆنیك لەدایكبووە دەرچووی كۆلێجی جەنگی ئەستەمبوڵ بووە ساڵی 1905و ساڵی 1910 گەشتی كردوو بۆ فەرەنسا لەچوارچێوەی نێردەیەیكی سەربازیی، دژی ئیتالیەكان لەلیبیا ساڵی 1911 شەڕی كردووەو بەشداری جەنگی باڵكانیشی ساڵی 1913 كردووەو پەیوەندی كردووە بەكۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقیەوە، لەماوەی جەنگی یەكەمی جیهانی بووە بە فەرمانجەی فیرقەی 19و توانیویەتی بەئازایەتی خۆی روتبەی ئامر لیوا بەدەست بهێنێتو دزای جەنگیش سەركردایەتی رزگاركرجنی وڵاتی كردووە لەداگیركەران، هەروەها توانیویەتی دەوڵەتی نوێی توركیا ساڵی 1923 دابمەزرێنێت، بۆ زیاتر بڕوانە:Lord. Kinross, Ataturk, ( London, 1971); Willy Sperco, Moustapha Kamal Ataturk (1882-1938), Nouvelles Editions latines, (Paris, 1958); Islam Ansiklupedisi, lcilt, (Istanbul, 1946).
أمین شاكر وێخرون، تركیا والسیاسە العربیە من خلفاو ێل عپمان إلی خلفاو أتاتورك، (القاهرە، 1955)، ص ص81 – 82؛ إبراهیم خلیل أحمد وخلیل علی مراد، أیران وتركیا دراسە فی التاریخ الحدیپ والمعاصر، (جامعە الموصل، دار الكتب للگباعە والنشر، 1992)، ص 223.
محمد گه الجاسر، تركیە میدان الصراع بین الشرق والغرب، (دمشق، دار الفكر، 2002)، ص86؛ إبراهیم خلیل العلاف، " دور الماسونیە فی الحیاە الاجتماعیە والسیاسیە التركیە المعاصرە "، مجلە دراسات اجتماعیە، العدد الپالپ والرابع (مزدوج)، السنە الاولی، (بغداد ، بیت الحكمە، 1999-2000)، ص43.
درویش، المصدر السابق، ص116.
تۆرانیزم: ناوی ناوچەگەلێكە دەكەوێتە رۆژهەڵاتو باكوری رۆژهەڵاتی ئێرانەوە، تۆرانیزم هێمایە بۆ هەستێكی دیاریكراو بەبوونی رایەڵەی نزیكی لەنێوان ئەو گەلانەدا، كەئینتیمایان بۆ رەگەزی تۆرانی هەیەو لەوانەش تورك، بۆ زیاتر بڕوانە:
Ziya Cokalp, Turkish Nationalis and western civilization, Translated and Edited by: Niyazi Berkes , (London , 1959), PP. 70-81
درویش ، المصدر السابق، ص 294؛ حمدان ، المصدر السابق، ص167.
Feroz Ahmed, The Young Turks, (London, 1969), PP. 58-62.
Halide Edib, Türkiye desark, Garp Ve Amerikan Tesirleri, (Istanbul, 1955), SS. 84-106;
الزبیدی، المصدر السابق، ص154.
درویش، المصدر السابق، ص307.
حاییم وایزمەن: بەبەناوبانگترین كەسایەتی جولەكە دوای هیرتزل دادەنرێت، كە رۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لەدەركردنی بەڵێنی بەلفۆر 1917، سەرۆكی رێكخراوی زایۆنیزمی جیهانی بووە لەماوەی ساڵانی (1920-1946)، پاشان وەك سەرۆكی دەوڵەتی جولەكە هەڵبژێردراوە ساڵی 1949. بۆ زیاتر بڕوانە : عبد الوهاب الكیالی، الموسوعە السیاسیە، گ1، (بیروت، المۆسسە العربیە للدراسات والنشر، 1974)، ص ص 573- 574.
عبدالقادر محمد فهمی، واقع ومستقبل الاستراتیجیە الاسرائیلیە تحدیات القرن القادم، گ1، (عمان، دار وائل للگباعە والنشر، 1999)، ص 39.
Joel H Wiener (editer), Great Britain Foreign policy and the spanofempire (1689-1971), a documentary History, Vol. 4, (Newyork, N.d), P 2922.
Jacob Colman Hurewitz, Diplomacy in the Near and Middle East , Vol.II (New york, 1972), P. 36.
Bernard Lewis, The Emergence of Modern Turkey, Oxford University Press, (London, 1961), P. 40.
Yusuf Hikmet Bayur, Türkiye Devletinin Dissiysi, (Istanbul ,1942), S. 150.
Stanford J. Shawand Ezel Kural shaw, History of the ottoman Empire and modern Turkey, Vol. II, (Cambridge, 1977), P. 384;
البرق الاسبوعی (جریدە)، العدد 3440 ، 3 ێب 1932.
William Yale, The Near East A modern History, the University of Michigan Press, (London, 1958), P. 294.
كەسایەتیەكی سیاسیو سەربازی تورك بوو، لەشاری ئەزمیر ساڵی 1884 لەدایكبووە، ساڵی 1906 قوتابخانەی جەتگی لەئەستەنبول ساڵی 1906 تەواوكردووەو لەسوپای عوسمانی لەدیاربەكر دامەزراوە، پاشان بووە بەفەرماندەی لیوای بیست لەفەلەستین ساڵی 1917، پەیوەندی كردووە بە جەنگی سەربەخۆیی توركیاوە لەرۆژی (9ی نیسانی 1920)و رۆڵێكی دیاری تێدا گێڕاوە، بووە بە سەرۆكی شاندی توركیا لەلۆزان بەو پێیەی وەزیری دەرەوە بووە، پاش ئەوە بووە بەسەرۆك وەزیران بۆ یەكەمجار لەمانگی تشرینی دووەمی 1923و دوای مردنی ئەتاتوركیش وەك سەرۆكی كۆماری توركیا هەڵبژێردراوەو، بەردەوام بووە لەكاری سیاسی خۆی تاوەكو مردنی لەئەنكەرە 1973. بۆ زیاتر بڕوانە:
Ismail, H.Tokin, Ismet Inonu, (Ankara ,1964).
الزبیدی، المصدر السابق، ص159.
أحمد ساجر جاسم الدلیمی، العلاقات التركیە – " الاسرائیلیە " 1948-1980، رسالە ماجستیر غیر منشورە مقدمە إلی معهد الدراسات الاسیویە والافریقیە، الجامعە المستنصریە، (بغداد، 1988)، ص10؛
Lewis, Op.cit, PP. 207-208.
الصلابی، المصدر السابق، ص551.
الدلیمی، المصدر السابق، ص10.
شژی فیصل رشو العبیدی ، تركیا وقچایا المشرق العربی 1967-1988، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە التربیە، (جامعە الموصل، 2005)، ص11.
المركز الوگنی للوپائق، ملفات البلاگ الملكی، رقم الملف 5/2/2/1، تقریر المفوچیە الملكیە العراقیە فی انقرە للاشهر تشرین الپانی 1938 – كانون الپانی 1939؛ الدلیمی، المصدر السابق، ص11.
هدی درویش، العلاقات التركیە – الیهودیە وأپرها علی البلاد العربیە منژ قیام دعوە یهود الدونمە 1648م إلی نهایە القرن العشرین، ج2، گ1، (دمشق، دار القلم، 2002)، ص 12-13.
المصدر نفسه، ص13.
حسین حافڤ وهیب العكیلی، العلاقات التركیە – " الاسرائیلیە " وأپرها علی اڵامن القومی العربی للفترە (1980-1996)، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە العلوم السیاسیە، (جامعە بغداد، 2001)، ص14.
درویش، المصدر السابق، ج2 ، ص14.
ئەرشەد عومەری: وەزیری دەرەوەی عێراق بووە لەوەزارەتی یەكەمی پاچەچی (سیو پێنجی پاشایەتی)، كە لەحوزەیرانی 1944- تا ئابی 1944 درێژەی كێشا، لەپاشان وەزارەتی دووەمی (سیو شەشی پاشایەتی)، كە لەئابی 1944 تا شوباتی 1946 درێژی كێشا، بۆ زیاتر بڕوانە: عبد الرزاق الحسنی، اڵاصول ێلرسمیە لتاریخ الوزارات العراقیە، (بغداد ، مگبعە المعارف، 1982)، ص ص200-205؛ العكیلی، المصدر السابق، ص14.
الدلیمی، المصدر السابق، ص14.
المركز الوگنی للوپائق، ملفات البلاگ الملكی، رقم الملف 4921/311 ، و64، ص85؛ الدلیمی، المصدر السابق، ص14.
عونی عبدالرحمن السبعاوی، تركیا وقچایا المشرق العربی 1945-1967، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە الاداب، (جامعە الموصل، 1991)، ص233.
السامرائی، المصدر السابق، ص ص1-3.
السبعاوی، المصدر السابق، ص334.
العكیلی، المصدر السابق، ص16.
العبیدی ، المصدر السابق ، ص12 .
Georgel enczo wski, the middle Eastin world Affairs, (Newyork, 1956), p.345.
السبعاوی ، المصدر السابق ، ص237 .
ئەو 13 دەوڵەتەش بریتی بوون لەتوركیا، ئێران، یۆنان، پاكستان، ئەفغانستان، كوبا، عێراق، سعودیە، سوریا، میسر، لوبنان، یەمەنو هیندستان.
ا لعبیدی، المصدر السابق، ص13.
الدلیمی ، المصدر السابق ، ص17 .
نوێنەری توركیا لەو لیژنەیە نوسەری ناوداری تورك حسین جاهید یاڵچین بوو، كە ناسرا بوو بەدوژمنایەتی عەرەب، جولەكەی دۆنمە بوو، بۆ زیاتر بڕوانە: السبعاوی، المصدر السابق ، ص240 .
العكیلی ، المصدر السابق، ص17 .
أمیرە إسماعیل العبیدی ، " نڤرە فی العلاقات التركیە- الإسرائیلیە"، نشرە متابعات إقلیمیە ، العدد (12)، (جامعە الموصل ، مركز الدراسات الإقلیمیە ، 2004) ، ص13 .
Richard D.Robinson, the first Turkish Republic, Harvard university press, Harvard Middle Eastern studies 9, Cambridge, Massachusetts, (U.S.A, 1963), p.183.
وصال نجیب العزاوی ورواو زكی یونس الگویل ، " تركیا (وإسرائیل) (الدور المركب)"، مجلە دراسات إستراتیجیە ، العدد (36)، (جامعە بغداد، مركز الدراسات الدولیە، 2002)، ص1 .
محمود عبد الواحد محمود ، " التحالف التركی – الصهیونی من السر إلی العلن " ، جریدە الپورە ، العدد 10103 فی 10/9/2000 .
ولید رچوان ، العرب واڵاتراك من نور الدین وێرسلان إلی اڵاسد غول ێردوغان ، گ1 ، (حلب ، دار النهج ، 2011) ، ص ص110- 111 .
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف 2738 ، تقریر المفوچیە العراقیە فی أنقرە فی 31/ 7 / 1949 .
بۆ زیاتر وردەكاری دەربارەی كۆچكردنی جولەكە بۆ فەلەستین بڕوانە: صبحی ناڤم توفیق، مواقف تركیا من قچیە فلسگین وعلاقاتها مع الكیان الصهیونی ، فی وپائق الهیئات الدبلوماسیە العراقیە الممپلە فی تركیا 1939- 1956 ، (بغداد ، بیت الحكمە ، 2002) ، ص ص43- 62 .
Geoffrey Lewis, Turkey, (London, 1965),p.162; Garaudy,a.g.e,s.17.
العزاوی والگویل ، المصدر السابق ، ص9 .
السبعاوی ، المصدر السابق ، ص243 .
مركز زاید للتنسیق والمتابعە ، توجهات السیاسە التركیە وانعكاساتها ، (الامارات العربیە المتحدە ، د.ت)، ص12 .
Robison, op.cit,p.183.
نبیل حیدری ، تركیا دراسە فی السیاسە الخارجیە منژ 1945 ، گ1 ، (بیروت ، دار صبرا للگباعە والنشر ، 1986 ) ، ص107 .
Michaelottolenghi, " Harrytrumans recognition of Israel, " the Historical Jornal, vol. (47), No.(4), (Decmber, 2004), p.981.
الجاسر ، المصدر السابق ، ص207 .
الدلیمی ، المصدر السابق ، ص20 .
العزاوی والگویل ، المصدر السابق ، ص9 ؛ الدلیمی ، المصدر السابق ، ص18 .
العبیدی ، تركیا وقچایا المشرق العربی..، ص14 .
السبعاوی ، تركیا وقچایا المشرق العربی... ، ص ص243- 244 .
حسن علی خچیر علاوی العبیدی ، تركیا ودول الجوار الشرق أوسگی 1988- 1998 دراسە فی العلاقات السیاسیە ، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە التربیە ، (جامعە الموصل ، 2010)، ص191 .
احمد نوری النعیمی ، السیاسە الخارجیە التركیە بعد الحرب العالمیە الپانیە ، (بغداد ، 1975) ، ص277.
إبراهیم خلیل العلاف ، نحن وتركیا دراسات وبحوپ ، سلسلە شۆون إقلیمیە رقم (18) ، (جامعە الموصل ، مركز الدراسات الإقلیمیە ، 2008) ، ص176 .
یعقوب عبادی ، (إسرائیل) وتركیا ، "من العلاقات الخفیە إلی العلاقات المعلنە" ، ترجمە: أنور نجم محمود، (جامعە الموصل ، مركز الدراسات الإقلیمیە ، ملفە ترجمات / 30) ، ص4 .
العبیدی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص15 .
فوئاد كوپرولو: لەساڵی 1888 لەئەستەنبوڵ لەدایكبووە، بەشی مافی لەنێوان ساڵانی(1908-1909) خوێندووە، بەڵام بڕوانامەی مافی بەدەستنەهێناوە، وەك مامۆستای ئامادەیی وانەی وتۆتەوە، پاشان بووە بەمامۆستا وانەی مێژوو ئەدەبی ئەمەریكی لەزانكۆی ئەستەمبوڵ ساڵی 1923، دواتر مامۆستای مێژووی دیپلۆماسییەت بووە لەقوتابخانەی زانستە سیاسییەكان لەئەستەنبوڵ لەماوەی نێوان(1923-1929)، پاشان بووە بە راگری كۆلێژی ئەدەبیات لەزانكۆی ئەستەنبوڵ ساڵی 1934، هەروەها پەیوەندیكردووە بەریزەكانی پارتی گەلی كۆمارییەوە، بەڵام لە(22ی ئەیلولی 1945) لەو پارتە سیاسیە دەركراوەو لەگەڵ هەریەكە لەجەلال بایارو رەفیق كوراڵتانو عەدنان مەندەرێس پارتی دیموكراتیان لەساڵی 1945 دامەزراندووە، دوای كودەتای 1960 قۆڵبەستكراوەو بۆ دوورگەی (یاس دا) دوورخراوەتەوە، بەڵام لەساڵی 1961 ئازاد كراوە، لەساڵی 1966 لەئەستەنبوڵ كۆچی دوایی كردووە. بۆ زیاتر بڕوانە: د. ك .و ، ملفات البلاگ الملكی ، التقریر العام للسفارە العراقیە فی أنقرە لشهر حزیران 1956، ص49.
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف س/5/9 فی 28/1/1951 ، و 45 ، ص98.
Dovid Rodman, the Israeli-Turkish strategic partner ship", Midstream A monthly Jewish Review, vol. (xxxxIv), No(5), (August, 1998), p.6.
جەلال بایار: لەساڵی 1884 لەشاری عومەر بیك لەدایكبووەو ئابووریناسێكی بەدیمەن بووە، چووەتە ریزی كۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقییەوەو وەك ئەندام لەئەنجومەنی نوێنەران كاریكردووە لەسەردەمی عوسمانیداو، لەسەردەمی كۆماریشدا ژمارەیەك پۆستی گرتوەتە دەست لەوانە سەرۆكایەتی پەرلەمانو وەزارەتی داراییو وەزارەتی بازرگانی، هەروەها سەرۆكایەتی ئەمجومەنی نوێنەران (1937-1939)، پارتی دیموكراتی ساڵی 1946 دمەزراندووە، پاشان سەرۆكایەتی كۆماریی (1950-1960) گرتووەتە دەست، پاش كودەتای 1960 سزای بەداراكردنی بۆ دەرچووە، بەڵام بڕیارەكە جێبەجێ نەكراوە لەبەر هۆكاری تەندروستیی، لەتەمەنی سەد ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە. بۆ زیاتر بڕوانە:
Turkey Almanac, A Turkish Daily News, Publication to A multiparty system, (Ankara, 1986), p.520.
العزاوی والگویل ، المصدر السابق ، ص ص10-11 .
عبد المنعم سعید ، العرب ودول الجوار الجغرافی ، (بیروت ، مركز دراسات الوحدە العربیە ، 1987)، ص75 ؛ جلال عبد الله معوچ ، " العلاقات التركیە – الإسرائیلیە حتی نهایە الپمانینات " ، مجلە شۆون عربیە ، (القاهرە ، كانون اڵاول 1996) ، ص128 .
عەدنان مەندەرێس: لەساڵی 1899 لەشاری ئایدن لەدایكبووە، لەقوتابخانەی ماف لەئەنكەرە خوێندویەتیو مومارەسەی كاری سیاسی كردووە لەمیانەی چونە نێو ریزەكانی پارتی گەلی كۆماریو تیایدا ماوەتەوە تادەركردنی ساڵی 1945، پاش سەركەوتنی پارتی دیموكرات لەساڵی 1950 بووەتە بەسەرۆك وەزیرانو دواتر ساڵی 1960 سزای بەداراكردنی بۆ دەركراوەو ساڵی 1961 سزاكە جێبەجێكراوە، بۆ زیاتر بڕوانە: احمد نوری النعیمی ، ڤاهرە التعدد الحزبی فی تركیا ، (بغداد ، 1989) ، ص ص24- 26 .
شژی فیصل العبیدی ، " التعاون التركی – الإسرائیلی وتأپیره علی العلاقات التركیە – الایرانیە " ، (جامعە الموصل ، ارشیف مركز الدراسات الاقلیمیە ، البحوپ التاریخیە ، ملفە / 58) ، ص3 .
السبعاوی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص247 .
الجاسر ، المصدر السابق ، ص310 .
العلاف ، " نصف قرن من تاریخ .. "، ص6 .
حنان عزو بهنان ، " العلاقات التركیە – الإسرائیلیە فی عقد الخمسینات من القرن العشرین " ، (جامعە الموصل ، ارشیف مركز الدراسات الإقلیمیە ، البحوپ التاریخیە ، ملفە/ 48) ، ص89
.
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف س/1/133 ، التقریر العام لشهر نیسان 1953 ، و 53 ، ص4 .
العبیدی ، تركیا ودول الجوار الشرق اوسگی... ، ص193 .
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف ع/1739/288/14/6767 فی 13/ 4/ 1955 ، و69 ، ص119 .
العلاف ، "نصف قرن من تاریخ ..."، ص7 .
العبیدی، " التعاون التركی – الإسرائیلی ... " ، ص3 ؛ Robenson, op.cit,p.183.
محمد نور الدین، "التحالف التركی – (الاسرائیلی) وتأپیره علی الامن القومی العربی ، مجلە دراسات دولیە، العدد (15)، (جامعە بغداد، مركز الدراسات الدولیە ، 2002 ) ، ص35؛
Suha Bolukbsi,Behind the Turkish- Israel Alliance: A Turkish view Journal of polestine studies, vol.29, No.1, (Autamn, 1999).p.22.
العبیدی، تركیا ودول الجوار.....، ص194.
محمد نور الدین ، تركیا الجمهوریە الحائرە ، گ1، (بیروت، مركز الدراسات الإستراتیجیە والبحوپ والتوپیق، 1998)، ص196 ؛ العبیدی ، تركیا ودول الجوار ... ، ص194 .
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف 2745/311 ، تقریر المفوچیە العراقیە فی أنقرە إلی وزارە الخارجیە س/4/162 فی 11 كانون الاول 1956 .
عبادی ، المصدر السابق ، ص6 .
بهنان ، المصدر السابق ، ص95 .
السبعاوی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص255 .
ئایزنهاوەر: بریتیە لەسیو چوارەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لەشاری دنیسۆن لەویلایەتی تەكساس ساڵی 1890 لەدایكبووەو، لەویلایەتی كەنساس ژیاوەو گەشەی كردووە، بووە بەئەفسەر لەسوپای ئەمەریكیداو، لەكاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا ترۆقی كردووە بۆ پلەی جەنراڵ، وەك سەرۆكی وڵات لەساڵی 1952 هەڵبژێردراوە وەك پاڵێوراوی پارتی كۆماری، لەساڵی 1969 كۆچی دوایی كردووە. بۆ زیاتر بڕوانە: الكیالی ، المصدر السابق، ص101.
العكیلی ، المصدر السابق ، ص23 .
العبیدی ، تركیا ودول الجوار الشرق أوسگی ... ، ص194 .
Reoderich.Davision, Turkey Ashort History, second edition, (Encland, 1988),p.151.
گۆڵدا مایر: ساڵب 1898 لەدایكبووە، تەمەنی 8 ساڵ بووە لەگەڵ خێزانەكەی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە كۆچی كردووە بۆ ئیسرائیل، ئاراستەیەكی سۆسیالیستی هەبووەو، لەسەندیكاكان() الهستدروت) كاری كردووەو بووە بەسكرتێری گشتی، پەیوەندی لەگەڵ شا عەبدوڵای پاشای ئوردوندا هەبووە، لەحكومەتەكەی بن گۆریۆندا بووە بەوەزیری كار ساڵی 1949و، دواتریش بووە بەسكرتێری گشتی پارتی (مابای)ی ئیسرائیلی، بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ وەزیری بەرگری (موشی دایان) ساڵی 1974 دەستی لەكاركێشاوەتەوە، بۆ زیاتر بڕوانە: خلیل ابراهیم الناصری ، التگورات المعاصرە فی العلاقات العربیە – التركیە، (بغداد ، مگبعە الرایە ، 1990) ، ص204 ؛ حامد محمد گه احمد السویدانی ، بولند أجوید ودوره فی السیاسە التركیە 1957- 2002م ، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە التربیە (جامعە الموصل ، 2010) ، ص221.
العبیدی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص18 .
العلاف ، "نصف قرن من تاریخ ..." ، ص10 .
زانراوە ئەو رێكەوتننامە نهێنیە دوای دەستبەسەراگرتنی بەڵگەنامەكانی دەزگای ناوەندی سیخوڕی ئەمەریكا لەكاتی دەستبەسەركردنی بارمتە ئەمەریكییەكان لەباڵوێزخانەی ئێران لەتاران ساڵی 1979 ئاشكرا كراوە، بۆ زیاتر بڕوانە:
George E.Gruen, "Turkeys Relations with Israel and Its Arab Neighbors", Middle East Quarterly, vol(17), No(3), (spring, 1985), p.35;
مركز زاید للتنسیق والمتابعە ، المصدر السابق ، ص12 .
Frank Tachau, “ Turkish Foreign Policy Between East and West “, In Middle East Revew, (U.S.A, 1980), P. 36.
المركز الوگنی للوپائق ، ملفات البلاگ الملكی ، رقم الملف د / 1022/ 600 فی 1/ 1985 ، و9 ، ص21 .
للمزید من التفاصیل، انڤر: نوال عبد الجبار سلگان ڤاهر الگائی ، التگورات السیاسیە الداخلیە فی تركیا 1960- 1980 دراسە تاریخیە ، اگروحە دكتوراه غیر منشورە مقدمە إلی كلیە التربیە ، (جامعە الموصل ، 2002) ، ص ص31- 62 .
جەمال گۆرسیل: سەر بەخێزانێكە، كەزۆربەی ئەندامەكانی لەسلكی سەربازیدا بوون، بەشداری جەنگی كردووە لەگەڵ روسیا ساڵی 1908، هەروەك لەگەڵ مستەفا كەمال لەجەنگی رزگارییو سەربەخۆیی جەنگاوە، لەگەڵ عەدنان مەندەرێسدا بەریەككەوتووەو وازی لەسوپا هێناوە، ساڵی (1961-1966) بۆتە سەرۆكی دەوڵەت، ساڵی 1966 كۆچی دوایی كردووە، بۆزیاتر بڕوانە:
Turkey Almanc 1979, Turkish Daily News, (Ankara, 1979), pp.30-33.
گالب مشتاق ، مژكرات سفیر عراقی فی تركیا 1958- 1965 ، (بیروت ، 1969) ، ص225؛ السبعاوی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص156.
العبیدی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص21 .
السبعاوی ، تركیا وقچایا المشرق العربی ... ، ص259 .
عیسمەت ئینونو: كاری لەسەر تەغزیەكردنی هەستی دژایەتی عەرەب كردووە، كاتێكیش سەرۆك كۆماری توركیا بووە (1938-1950) بۆچوونی وابووە عەرەب ناپاكیان لەتوركەكان كردووە لەجەنگی یەكەمی جیهانیداو لەپشتەوە خەنجەریان لێداوە، تەنانەت لەماوەی فەرمانڕەواییدا ئەو وتەیە چۆتە نێو ئەو كتێبە مێژووییانەوە، كە بەقوتابیانی تورك دەخوێنرا، رۆژێك لەڕۆژان ئینونو هاوڕێی عەرەب نەبووە، دیپلۆماتكارانی عەرەب لەئەنكەرە دووجار توشی مەینەتی هاتوون بەهۆی رەفتارەكانی ئینونووە لەنێوان ساڵانی (1961-1964)، كاتێك پۆستی سەرۆك وەزیرانی توركیای بەڕێوەبردووە، بۆ زیاتر بڕوانە: محمود علی الداۆد ، " العلاقات العربیە – التركیە والعوامل المۆپرە فیها " ، مجلە المستقبل العربی ، العدد (45) ، (بیروت ، 1982) ، ص66 .
الدلیمی ، المصدر السابق ، ص82 .
سلێمان دێمریل: ساڵی 1924 لەئەستەنبوڵ لەدایكبووە، خوێندنی لەوێ تەواوكردووەو ساڵی 1949 بڕوانامەی دبلۆمی لەئەندازیاریدا بەدەستهێناوە، گەشتی ئەمەریكای كردووە بۆ بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەی، ساڵی 1954 گەڕاوەتەوە توركیاو وەك بەڕێوەبەری كاروباری ئاویی میریی دامەزراوە، لێهاتوویی بەرزی لەكارەكەیدا سەلماندووە تاوەكو بە(پاشای بەنداوەكان) ناوزەد كراوە، ژیانی سیاسی بەچوونە ریزی پارتی عەدالەت دەستپێكردووە، وەك سەرۆكی پارتەكە بەردەوام بوو تاوەكو هەڵوەشانەوەی لەسەروبەندی كودەتای 1980. بۆ زیاتر بڕوانە:
Turkey Almanac1982, Turkish Daily News, (Ankara, 1982) pp.20-22.
ömer Kürkcüoĝlu, Türkiyeńin Araborta Doĝuna kars , politikas:1945- 1970, (Ankar, 1972), ss. 137- 143;
العبیدی ، تركیا ودول الجوار ... ، ص84
.
الدلیمی ، المصدر السابق ، ص84 .
شحادە موسی ، علاقات اسرائیل مع دول العالم 1967- 1970 ، (بیروت ، مركز ابحاپ منڤمە التحریر الفلسگینیە ، 1971) ، ص369؛ عباوی ، المصدر السابق ، ص13 .
Douglas T.stuart, politics and security In southern Region of the Atlantic Al liance, (London , 1988), p.166.
نور الدین ، المصدر السابق ، ص36 .
Stuart, op.cit, p.166.
العبیدی ، تركیا ودول الجوار ..... ، ص198 .
العلاف ، " نصف قرن من تاریخ ... " ، ص14 .
احمد نوری النعیمی وێخرون ، العلاقات العربیە – التركیە حوار مستقبلی بحوپ ومناقشات الندوە الفكریە التی نڤمها مركز دراسات الوحدە العربیە ، گ1 ، (بیروت ، مركز دراسات الوحدە العربیە ، 1995) ، ص35 .
النعیمی وێخرون ، العلاقات العربیە – التركیە حوار مستقبلی ... ، ص351 .
John Chipman, Natos southern Allies, Internal and External challenges, (Nowyork , 1988), p.299.
فیلیب روبنس ، تركیا والشرق اڵاوسگ، ترجمە: میخائیل نجم خوری، گ1، (دمشق، دار قرگبە للنشر والتوپیق واڵابحاپ، 1993م)، ص99 .
عبادی ، المصدر السابق ، ص19 .
العلاف ، نحن تركیا ... ، ص181 .
|
6965
جار خوێندراوهتهوه |
Wednesday, April 1, 2020
|
|
|