پرسیار ده‌كرێ، مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، كوردستان و رۆژهه‌لات بۆ مردووه.؟ پرسیار ده‌كرێ مۆرڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بۆ یهكمهودایه (uni-dimension) به زمانی ههندێكیدیكه تاكڕه‌هه‌ندی كه هه‌ندێجار ئه‌مه‌ی دواییان مانای گونجاو ناگه‌یێنێ، من پێم جوانتر وگونجاوتره (مه‌ودا..) به‌كاربهێنم له ره‌هه‌ند، چونكه ره‌هه‌ند له رووی ره‌گوڕیشه‌وه یه‌كه‌م مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو به مانای جۆگه دێ، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م وشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو له‌سه‌ری رێككه‌وتوون كه ره‌هه‌ند به مانای مه‌ودا دێ، ئه‌مه‌یان وه‌ك پره‌نسیپ كێشه دروستناكات، ده‌شێ َههموومان له‌سه‌ری كۆكبین، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه وشه‌ی مه‌ودا بۆ بزربوو.؟ هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی.؟ ئایا كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به خۆنوێكردنهوهوه هه‌یه.؟ راسته زمان هه‌میشه له گه‌شه‌دایه و كۆمه‌ڵ هه‌ر چه‌ند ئاڵۆز بێ زمانیش ئاڵۆز ده‌بێ، ده‌گۆڕێ، وه‌ك مۆده و مۆدێلی نوێ، دیارده و وشه‌ی نوێ شوێنی هی كۆن ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام كۆن له‌به‌رچی وه‌زیفه‌ی خۆی بزردهكا.؟ به‌تایبه‌تی له ناو كورد و رۆژهه‌ڵات هه‌موو شتێك له سه‌رخۆ ده‌گۆڕێ، هه‌موو شتێك مردن و ژیانه‌وه‌ی ده‌وێ، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه وشه بزر ده‌بێ و ده‌گۆڕێ ئایا ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ش ده‌گۆڕێ.؟ من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بلێم گۆڕانه‌كان له كوردستان و رۆژهه‌لات هه‌ر هه‌مووی له په‌ڕاوێزی ئه‌و كارگه‌رییه مه‌زنانه‌وه په‌یداده‌بن كه له ده‌ره‌وه دێن، ده‌ره‌وه‌ی ئازاد و بیركردنه‌وه‌ی دروست و زمانی پوخت، له‌مه‌ش مه‌به‌ستم رۆژئاوایه، رۆژئاوا له ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌گۆڕێ و هه‌میشه له په‌یوه‌ندییه‌كی دروستدایه، جیهانێكی ئازاد و دیمۆكراسی و ئابوورییه‌كی به‌هێز و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیان رزگاربوون له وه‌همی ئایین و چوون به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌ی زانستی، به‌تایبه‌تیش رزگاربوونی مرۆڤ له ئیزدواجییهتی پیرۆز و پیسی. بێگومان ئه‌م جیهانه ئازاده له ئه‌نجامی بوونی هێزێكی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری دروست كه له ناو ئیشكالییه‌تێكی دروست و گونجاو ده‌ژی، شه‌به‌نگی خۆی ده‌گه‌یێنێته هه‌موو شوێنێك، به‌تایبه‌تی شوێنه تاریكه‌كان، ئه‌م شوێنه تاریكانه ئێمه تیایاندا ده‌ژین، به‌ڵام ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به‌وه‌یه پیاو ئه‌گه‌ر حهمبالیش بێ ده‌بێ پایه‌ی به‌رزتربێ له ژنێكی نووسه‌ر و رۆشنبیر، چونكه له ناوه‌وه له ئیزدواجییهتێكی ئایینی له شێوه‌ی پیرۆزی و پیسی رزگارماننهبووه، وڵاتی خۆمان زۆر به رووناك ده‌بینین له كاتێكدا تاریكه، به‌ڵام به راستی رۆژهه‌ڵات له ناو خه‌وێكی موگناتیسی نێگه‌تیڤ ده‌ژی، هه‌ر بۆیه‌شه بیركردنه‌وه‌ی دروست نییه، مرۆڤه‌كانمان گشتیان تاكڕه‌هه‌ندی و یهكمهودایین.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر بڕۆین ده‌كه‌وینه ناو په‌خشانی جوان، جا چونكه كێشه‌ی سه‌ره‌كی دورستكردنی جیهانێكی جوان نییه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ده‌بی، ده‌بینین راسته‌وخۆ مانا بزر ده‌بێ، ئه‌مه‌ش له ئاست واقیع و ژیانی شێواو و مرۆڤی تاكمهودایی، یان باشتر له ئاست مردنی مرۆڤی ئێره و تاریكی وڵات هیچ بایه‌خێكی نییه، كه واته ده‌بێ ئێمه سه‌رنجی ناوه‌وه بده‌ین، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، پرسیاری گونجاو له كوێیه.؟ وه‌ڵامی گونجاو چییه.؟
تا ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كاریگه‌ری جیهانی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵات و كوردستان به شێوه‌یه‌كی نیمچه دروست وه‌رده‌گیرا و سوودی خۆی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م سیسته‌می عه‌لمانی و هێرشی پیشه‌سازی و مۆدێلی ژیانی رۆژئاوایه، سیسته‌می پلورالیزمی سیاسی، تاڕاده‌یه‌ك توانیان مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره پان وپۆڕه له سه‌رده‌می ئه‌فسوون جادوگه‌ری و فێڵ و قاوه‌گرتنه‌وه و وههم و كوێره‌وه‌ری ده‌ربێنن، هه‌موو ئه‌مانه له رێگه‌ی ئه‌و شۆكه شارستانییه‌وه دروستبوون كه رۆحی مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ده‌هه‌ژاند، سه‌ره‌نجام گفتوگۆ و ده‌مه‌قاڵیی به‌هێز هه‌بوو له‌نێوان بیركردنه‌وه‌ی زانستی و بیركردنه‌وه‌ی وههم ئامێز، زانست هه‌موو شتێكی وردوخاشكرد، پیاوه ئایینیه‌كان له ناوه‌وه هه‌ستیان به تهحدایهكی زۆر گه‌وره ده‌كرد، له بنچینه‌شدا ئه‌م هێرشانه بۆ خۆیان هیچ ناكۆك نه‌بوون له‌گه‌ڵ په‌یامی كۆتایی ئاین، به‌ڵام سه‌یركردن له گۆشه‌نیگای یهكمهوداییهوه له‌م ده‌مه‌قاڵی و ناكۆكییه كێشه‌ی گه‌وره دروستده‌بوو، لێره‌وه شتێك چهكهرهیكرد، شتێك له شێوه‌ی هه‌ستێك، سه‌ره‌داوێكی ئیدیۆلۆژی كه ده‌یه‌وێ به‌ره‌و توندوتیژی بچێ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندی و ئه‌م هه‌ڵكه‌وته‌ی كه مرۆڤه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆیان نه‌بوونه، كێشه‌كه له بنچینه‌دا تێنه‌گه‌یشتنه، تێنه‌گه‌یشتنێكی شارستانیی ئاڵۆز.
له رووی سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و جۆره نه‌بوون، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات كوردستانی به‌و شێوه‌یه نهخشهكێشكرد كه له‌گه‌ڵ ئاواتی سیاسی ئه‌وان بگونجێ، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك بوو، دواجار ئه‌م هاوسه‌نگییه بتوانێ هێزی ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی ماددی رۆژئاوا بپارێزێ، كێشه‌كه له بنچینه‌دا ئه‌وه بوو مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی نه‌بوو، ئه‌وان له ناكاو دوای چوارسه‌د، پێنج سه‌د ساڵ خه‌وتن، كه رۆژئاوا هات له ده‌رگای ئه‌وانی دا، له ناكاو له ناو خه‌وێكی شارستانی ئاڵۆز قیتبوونه‌وه، من له‌و بڕوایه‌م ئه‌م مرۆڤه كه له‌م خه‌وه قوڕسه هه‌ڵساوه‌ته‌وه هێشتا ده‌موچاوی خۆی نه‌شوشتووه، واته هێشتا له سه‌رده‌می خهواڵوبووندایه، ئه‌مه‌ش به مانا شارستانییه‌كه‌ی واته نووستنی ئه‌قڵ، نه‌بوونی سه‌رنج و لێكدانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری هه‌ستی پێده‌كرێ، سه‌ره‌نجام سه‌یركه‌ن ئێمه له ناو چ داڕزانێكی رۆحی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژین.؟! ئایا ئه‌مه قسه‌كه‌ی نیتشهمان به بیرناهێنێته‌وه كه ده‌ڵێ ( پێشان ده‌یانگوت نه‌ژادی مرۆڤ له مه‌یموونه‌وه دێ، به‌ڵام خه‌ڵكینه سه‌یركه‌ن ئه‌مرۆ مرۆڤ له مه‌یموون مهیموونتره).
له ئه‌نجامی هاتنی بیری تاكڕه‌هه‌ندی، بیری مرۆڤی یهكمهودایی، كه ده‌كا ئیدیۆلۆژی تاكڕه‌هه‌ندی ئیدیۆلۆژی یهكمهودایی له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی پۆلیسی و فاشیستی وه‌ك: رژێمی ئیسلامی ئێران، رژێمی كه‌مالیزم، رژێمی به‌عسی فاشیست، وه‌هابیزم، رژێمه پانعهرهبیستهكان، رژێمه پانتوركیستهكان، رژێمه پانفارسیستهكان، ئه‌وانه‌ی ته‌ڕ ده‌سووتێنن له جیاتی وشك، وشك ده‌خه‌نه ژێَر خاك، ئاو ده‌به‌نه‌وه سه‌رچاوه، چاوی مرۆڤ ده‌سووڕێنن، سهرههڵدهقهنێنن، پێستدادهماڵێنن، ده‌بینین په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توێژ وچینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ندی ژن و پیاو، خێزان و هه‌ڵكه‌وتی خێزان له لادێ و له شار، دیمۆگرافی و كێشه‌ی دانیشتووان، په‌یوه‌ندی سیاسی و زمان له جیاتی گه‌شه‌یه‌كی هێمن و دروست، هه‌ر هه‌مووی له ناكاو كه‌وتنه ناو فۆرم ههڵكهوتێكیدیكه كه هه‌موویان ناكۆكن له‌گه‌ڵ رۆحی بنچینه‌یی مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره. ئیمڕۆ، ردێنی پان و پۆڕی پڕ له مۆروو و ده‌عبا شوێنی پیاوه ئایینیه هه‌نییه نورانییهكانی گرتووه‌ته‌وه، دیمۆگرافی تێكچووه، خێزان هه‌یه پێنج كه‌سن له ماڵ هه‌ر پێنجیان مووچه‌خۆرن، خێزانیش هه‌یه دوانزه كه‌سن له بۆ فلسێك ده‌رۆزه ده‌كه‌ن. فهلاحێك دێته شار له ئه‌نجامی تێكچوونی ژیانی دێهاتی و نه‌مانی كشتوكاڵ به كاریگه‌ری ئه‌م فه‌لسه‌فه سیاسییانه‌ی سه‌ره‌وه، له لێواری شار له ناو خانوویه‌كی گه‌وره‌ی ناشیرین داده‌نیشێ، له ناكاو تووشی حاڵه‌تێكی مێتامۆڕفۆز ده‌بێ، سه‌دان سه‌عات به ده‌م گوێگرتن له قورئان و گریان، ورده ورده به ریشدانان و له بیركردنی بیركردنه‌وه‌ی دروست، وێڕای كۆنترۆلكردنی ژن و كچ و منداڵه‌كان، وێڕای ناوه ناوه شه‌ق و پێلاقههاویشتن، دوای ماوه‌یه‌ك به قودره‌تی قادر به شێوه‌یه‌كی دیالێكتیكی ده‌بێته ئهنتیگریست، بێگومان ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێبێ، ئه‌وهای لێبه‌سه‌رهاتووه، له ناكاو بیری خۆی له شێوه‌ی كۆنترۆلی كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆحی و سیاسی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی نادیار وپڕ له ته‌مومژ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ رسته‌یه‌كی دروست له بیروباوه‌ڕی خۆی پێشكه‌شبكات، بانگی پیاوسالاری ده‌كا، بانگی سیاسه‌تی پڕ له توندوتیژی ده‌دا، ده‌یه‌وێ به زه‌مینه و رۆشنبیرییه‌كی كه‌م ئایندهی كۆمه‌ڵێكی پانوپۆڕ به‌ره‌و هه‌ڵدێری رۆژگار و چاره‌نووسێكی خوار ببا، به گشتی له هه‌موو بواره‌كان پیاوی له‌مجۆره زۆره. ئه‌و سیاسه‌توانانه بێننه به‌رچاوتان كه به‌ڕێكه‌وت نه‌ك به كاری درێژخایه‌ن و بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و بینینی ئازار و ئه‌شكه‌نجه، (نه‌ك هه‌ر ئه‌مه كه تاڕاده‌یه‌ك نێگه‌تیڤ دێته‌به‌رچاو) به‌ڵكو به پاشخانێكی رۆشنبیری ساده و بێ خۆماندووكردن، یاخود به هۆی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری له رووی ویراسهتهوه كه بۆی ماوه‌ته‌وه، ده‌كه‌وێته ناو پله‌یه‌كی به‌رزی سیاسی و بڕیاردان، به كورتی پیاوێكی سیاسی خه‌شیم، خه‌شیم به ته‌واوی مانای وشه، كارده‌كا و بڕیارده‌دا، ئه‌م مرۆڤه سهفهردهكا بۆ رۆژئاوا، له‌وێ سه‌ره‌ڕای شاگه‌شكه‌بوون، درێژه به‌و بێئاگاییه ده‌دا و ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، كه‌چی وه‌ك ئه‌وه وایه هیچی نه‌بینیبێ و ده‌لێ (به راستی ئه‌وروپا خۆشه.!!؟؟ ) لێره بێ سێ‌ودوو ئه‌وه له‌م قسه‌یه ده‌خوێنیته‌وه كه وڵاتی خۆی ناخۆشه،چونكه هێشتا مرۆڤی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له ناو بێئاگاییه‌كی شارستانی ده‌ژی، هێشتا له سه‌رده‌می بۆرژان وخهواڵوویی ده‌رنه‌چووه، هێشتا له ناو بۆته‌ی ئیدیۆلۆژی تاكڕه‌هه‌ندی و زمانی دیسپۆتیزم ده‌ژی.
سه‌ره‌نجام به هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی جیهان، واته جیهانگیری، یان پاش سوپه‌ر هێرشی جیهانی ئازاد، بیری نوێی رۆژئاوا، واته فشاری مافی مرۆڤ و دیمۆكراسی و ئازادی و سیسته‌می سوپهرلیبرالیزم، خه‌ریكه هه‌موو كێشه ئیدیۆلۆژییه بۆگه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به كوردستانیشه‌وه، واته ئه‌م فه‌لسه‌فه تاریكانه‌ی سه‌ره‌وه كه هه‌تا ئێستا وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌كی مێژوویی قوڕگی ئینسانی كوردی‌یان گرتووه له‌ناوده‌چن، ئه‌مانه‌ش هه‌مان ئیدۆلۆژییای خواروخێچ و سه‌قه‌تی كه‌مالیزم و فاشیزم و به‌عسیزم و پان‌ئێرانیزم و پانتوركیزم و پانفارسیزمن .. هتد، ئه‌مانه ئێستا گۆڕ بۆ خۆیان لێده‌ده‌ن وخۆیان ده‌شارنه‌وه.
به‌ڵام هه‌ر ئێستا یه‌كێ له ئیدۆلۆژییه تاكڕهههندهكان له كوردستان بره‌وی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بریتییه له ئیدیۆلۆژی ئیسلامی سیاسی كه سه‌رچاوه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پانئیسلامیزمی جیهانی یان وه‌هابیزم. ئیسلامی سیاسی ته‌نیا ئه‌وكاته بره‌ویسه‌ند كه ئیدیۆلۆژی و مۆدێله سیاسییهكانیدیكه، وه‌ك ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و مردن چوون، ئه‌مانه وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی راسته‌وخۆ جێگای ئه‌مانه‌ی پێشوویانگرتهوه، له دوای نه‌مانی شه‌ڕی سارد و رووخانی دیواری به‌رلین و جه‌نگه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناڤین وه‌ك قه‌قنه‌س (فینێكس) له ناو خۆله‌مێشی كوێره‌وه‌ری واقیع و سه‌رده‌می رووخا‌و سهریاندهرهێنا، ئه‌گینا، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بۆ مێژووی پێنجسه‌د ساڵی رابردووی كوردستان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ژیانێكی ساده و ساكار ومێژوویهكی دوور له ناكۆكی سیاسی، رۆژێك له رۆژان مرۆڤی كورد هه‌ستی نه‌كردووه پێویستی به‌وه بووبێ حزبێكی ئیسلامی سیاسی دابنێ، له هه‌مانكات كورد سوودی له ئیسلام وه‌رگرتووه وه‌ك ناسنامه و خۆجیاكردنه‌وه و كێشه‌ی رۆحی، له نێوان پێكدادانه‌كانی دوو زلهێزی سه‌فه‌وی- شیعی وتوركی سوننی - حه‌نه‌فی.
كورده‌كانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریی سه‌فه‌وی و ئیمپراتۆریی عوسمانی له مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یشتنیان له ئیسلام له كورده‌كانی ئه‌مرۆ زیره‌كتر دێنه‌به‌رچاو، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای بوونیان به خۆراكی شه‌ڕ و ئاژاوه و گێچهلێ سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كان، توانیان ده‌ست به ئیسلامی ته‌قلیدی خۆیانه‌وه بگرن كه زیاتر شێوه‌یه‌كی كولتوری هه‌بوو، وێڕای خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ئاینزاكانیتری كوردستان، شه‌ڕ له كوردستان دووربخه‌نه‌وه. له هه‌مانكات بێئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر مه‌زهه‌بی سه‌فه‌وییه‌كان یان عوسمانییه‌كان، ئایین له‌لای ئه‌وان زیاتر ناسنامه‌یه‌كی رۆحی كولتوری بوو ئینجا سیاسی، به كورتی ئه‌و ناسنامه رۆحییه له‌گه‌ڵ كورد و كوردبوون هیچ ناكۆكییه‌كی نه‌بوو، چونكه قه‌ت نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی شێوه‌یه‌كی سیاسی وه‌ربگرێ و مێژووی خۆیانی پێ رهشبكهنهوه و بیخه‌نه خه‌ته‌ری، له سه‌رده‌می نوێ ئاینزای قادری وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی كوردانهبوو بۆ ئیسلام، ئه‌م ئایینزایانه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی میرنشینی نوێ له ناو كورد خۆی نوێدهكردهوه، ئایینزای نه‌قشبه‌ندی خالیدی موجه‌دیدی وه‌ك كوده‌تایه‌كی گه‌ڕانبوو به دوای ناسنامه‌ی كوردی وخۆنوێكردنهوه و نه‌توانه‌وه له‌نێوان دوو زلهێزی سه‌فه‌وی- شیعی وعوسمانی سوننی - حه‌نه‌فی, دواتر، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و هاتن و گه‌یشتنی ناسیۆنالیزم و خوێندنی نوێ و عه‌لمانییه‌ت، ئه‌م ئاینزایانه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی فۆڕمیان گۆڕاو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی جێگایانی گرته‌وه، یان فۆڕمی خۆیان به فۆڕمی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیزمی كوردی گۆڕییه‌وه، بێگومان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی ته‌واوی ئه‌م مێژووه و ئه‌م كولتوره ئاڵۆزه‌ی له پشته، هه‌ر بۆیه شتێكی ئاساییه له‌و سه‌رده‌مانه ئیسلامی سیاسی له شێوه‌ی حیزب وگرووپ دروستنه‌بووه، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پهیڕهودهبێ، ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خۆنوێكردنه‌وه و خۆگونجاندنبووه له‌گه‌ڵ جیهانی ئازاد و گه‌ڕان به دوای ناسنامه، بێگومان ئیسلامی كوردی ده‌بێ زۆر جیابێ له ئیسلامی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها كوردی موسلمانیش ده‌بێ جیابێ له موسڵمانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس، كورده‌كانی سه‌رده‌می كۆن و سه‌رده‌می نوێبوونه‌وه زۆر باش له‌م نهێنییه ده‌گه‌یشتن، مێژووی كوردیش بێگومان پڕه له پیاوی مه‌زن كه گه‌واهی ئه‌م ڕاستییه ده‌ده‌ن، وه‌ك نههرییهكان، بابانه‌كان، قادری و نه‌قشبه‌ندییه‌كان، به‌تایبه‌تی موجهدیدییهكان ئینجا تا ده‌گاته شێخ مه‌حمودی نه‌مر و پێشه‌وا و شێخ ره‌زا و بارزانی مه‌زن و.. هتد.
به‌ڵام كورده‌كانی ئه‌مرۆ به داخه‌وه له‌م مێژووه نه‌گه‌یشتوون، له‌م خوێندنه‌وه‌یه ده‌رچوون، له ناكاو له ناو مێژووی پڕ له (زۆرڕهههندی _multi-dimension)ی مێژوو و كولتوری خۆیان كه ئیسلام و ناسنامه‌ی رۆحی كوردایه‌تی تێكیاندهكردهوه تاكو نه‌توێنه‌وه له ناو عه‌ره‌ب و فارس و تورك، له ناكاو كه‌وتنه ناو ئیسلامی تاكڕه‌هه‌ندی و یهكمهودایی كه ئه‌ویش پانئیسلامیزمه به هه‌موو بزووتنه‌وه‌كانی، هێزه ترادیسیۆنه سیاسیه‌كانی كورد كه رۆلی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له ئیداره و مێژووی هاوچه‌رخ، له دوای رووخانی یان لاوازبوونی ئیدیۆلۆژییهكانی وه‌ك كه‌مالیزم و به‌عسیزم و فاشیزمی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌تایبه‌تی له‌م بیست و پێنج ساڵه‌ی دوایی، له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان خۆیان و تێنه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی زمانێكی دیمۆكراسی له‌نێوانیان، توانیان هه‌مان رۆلی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بگێڕن له هێنانی ئیسلامیزم بۆ كوردستان، ئاخر پانئیسلامیزمی كوردی له كۆی ناكۆكی و كوێرهوهرییهكانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌دایكبووه.
ئه‌م پانئیسلامیزمه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردی ناته‌بایه و هه‌ڵكه‌وتێكی مه‌زهه‌بی و سیاسییه و دووره له مێژووه كولتورییه‌كه‌ی ئیسلامی كوردی وه‌ك ناسنامه‌ی رۆحی و كوردایه‌تی، چونكه ئه‌گه‌ر باوكی كوردایه‌تی ئیسلامی كوردی بێ ئه‌وا ده‌بێ له شێوه‌ی قادری وخالیدی موجه‌دیدی ونههرییهكان وشێخ مه‌حموود وبارزانی و.. هتد بێ. ئه‌مانه‌ی ئه‌مرۆ خۆیان له‌م كولتوره داده‌بڕێنن و ده‌یانه‌وێ بهرگێكیدیكه له‌به‌ر مرۆڤی كوردی موسڵمان بكه‌ن كه له ده‌ره‌وه هاتووه.
سه‌ره‌نجام وه‌ك دوا بزمار له تابوتدان، ئه‌و پانئیسلامیزمهی له كوردستان وه‌ك واقیعێك دروستبووه، ره‌نگه ته‌نیا ئه‌و كاته بتوانێ شانسی ژیانی هه‌بێ كه خۆی له‌گه‌ڵ دیمۆكراسی بگونجێنێ، به كورتی ئیسلامی دیمۆكراسی بێ به هه‌موو مانای خۆی، ئه‌و كاته ده‌توانێ له هێرش یان له سوپه‌ر هێرشی جیهانی ئازاد و مرۆڤی ئازاد و هێرشی جیهانگیری و سوپهرلیبرالیزم بگا و درێژه به وجودی خۆی بدا، ئه‌و كاته‌ش ناچاره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێژوو و كولتوری خۆی، ئه‌مه‌ش واته راستهڕێگا وده‌رچوون له بندهسهڵات وچوارچێوه‌ی پانئیسلامیزم.
تێبینی: ده‌سته‌واژه‌ی پانئیسلامیزم و ئیسلامیزم له دوای یان له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، پاش په‌یدابوونی (ئیخوانولموسلیمین) له سعودییه و میسر كه‌وته‌ناو زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی..هتد، به مانای ئیسلامی سیاسی دێ كه جیاوازه له ئیسلام وه‌ك ئایین، ئه‌م وشه‌یه به چهشنێكیدیكهش له‌و زمانانه وه‌رده‌گیرێ وه‌ك: موسڵمانی سیاسی، كه جیایه له وشه‌ی موسڵمان و مانا ئایینیه‌كه‌ی، ئه‌م لایه‌نه ئیمڕۆ له بواری رۆژهه‌ڵاتناسی نوێ بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێ به راده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك لك و پۆپ و دیسیپلینی نوێی لێبۆته‌وه. به گشتی ئایین و كو‌لتور و ناسنامه له كێشه نوێیه‌كانی رۆژههلاتناسییه.